ڕۆڵ و ڕەفتاری بەکاربەر لە کاتی تا ئەو کاتەی نرخی ئەو کاڵایە، یان شمەکە هاوسەنگی بۆ دەگەڕێتەوە، تا پێمان دەکرێت، دەبێت، لە بازاڕی ئەو کاڵایانە بکشێینەوە!؟ کاتێک بە هەر هۆکارێک نرخی کاڵایەک.یان چەند کاڵایەک. گران دەبێت، واتە هەڵاوسان و قەیران دروست دەبێت. مانای وایە نا هاوسەنگی لە خواست و خستنەڕوودا دروست بووە، خواست لە خستنەڕوو باڵاترە لێرەدا، ئەمەوێت بە کورتی سەرنجتان بۆ هۆکارێکی دیارو بەرچاوی هەڵئاوسانی ئەو کاڵایە، یان چەند کاڵایە ڕابکێشم ، بەدەر لە هۆکارەکانی دی، کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی بەکاربەرە. کە ئەویش، ڕەفتاری بەکاربەر یان کڕیارە. لە ناو میللەتانی ڕۆژهەڵاتی و بە تایبەت میللەتی خۆمان، هۆشیاری ئابووریمان لە ئاستێکی زۆر لاوازدایە زانستی ئابووری ڕێنماییمان دەکات. کە دەبێت، تاکی بەکاربەر یان کڕیار، تا پێی دەکرێت. لە بازاڕ بکشێتەوە، واز لە کڕین بهێنێت، تا ئەو کاتەی نرخی هاوسەنگ و شیاو بۆ ئەو کاڵایە،دەگەڕێتەوە.
جێی داخ و نیگەرانی و هەڵوێستە لەسەر کردنە. کە ئێمە لە کاتی هەڵاوسان و قەیرانەکان، زیاتر ڕوو لەو کاڵایانە دەکەین و فشاری زیاتری بۆ دێنین. واتە نەک لە بازاڕ ناکشێنینەوە. بەڵک و زیاتر ڕوو لە بازاڕی ئەو کاڵایانە دەکەین. کەواتە ئێمە لەم حاڵەتەدا دەبین بە بەشێک، لە قەیرانەکە. بێ ئەوەی دەرکی پێ بکەین. نموونەی گازو نەوت و بەنزین، لە ئێستادا نموونەیەکی تەواو زیندووە. ئەوەی دەبینرێت و دەبیسترێت و هەستی پێ دەکرێت. بەشێک لە هاونیشتیمانیان سەرەڕایی ئەوەی کە بەشێکی باش و گونجاویان پاشەکەوت و خەزنە، هێشتا زیاتر هەڵپەی بە عەمبارکردنی دەکەن کە ئەمە جێگایی نیگەرانییە، وە لە زانستی ئابووریدا، ئەم بابەتە پێی دەوترێ نا هۆشیاری، ڕەفتاری بەکاربەر. بە پێچەوانەوە ئەم دیاردەیە، لە ووڵاتانی ڕۆژئاوایدا، زۆر هۆشیارانە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. نموونەی ئافرەتێکی هۆڵەندی هەیە، جێی باس و وانەیە بۆمان. کاتێک بۆ کڕینی بەرچایی بەیانیان، ڕوو لە مارکێتێک دەکات. لە بری پەنیرێک چەند دانەیەک لەو پەنیرەی خۆی خواستی لەسەریەتی، هەڵدەگرێت. کە دێتە ماڵەوەوە، لەڕێی میدیاوە، دەزانێت. ئەو پەنیرە نرخی چەند هێندە گران بووە، دەست بەجێ چەند دانەیەکی دەباتەوەو دەیگڕێتەوە. بۆ مارکێتەکە. کاتێک پرسیاری لێ دەکەن، هۆکار چـیە. ئەو چەند دانەت گێڕاوەتەوە. دەڵێت دەزانم گران بووە. لانی کەم با من بەشێک نەبم لەو قەیرانە. سەرەڕای هەڵاوسان و قەیرانەکە.
ئەخوازم ئێمەش وەک هەمیشە بەشێک نەبین لە قەیرانەکان. لە کاتی قەیرانەکان لە بازاڕدا، بکشێیننەوە لە قەیرانەکاندا.







































































