• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
دوو شه‌ممه‌, نیسان 13, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    دیسانەوە لە خەمی پاراستنی هۆشیاریی ژینگەی گەشتیاری

    بڕیارێك لەبەرژەوەندی زمانی کوردی

    فەرامۆشکردن یان بەکارنەهێنانی وشەکان

    مەترسییە ئاسایشییەکان لەسەر هەرێمی کوردستان

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    لە ئایدیالیزمی وێڵسنەوە بۆ ڕیالیزمی ترەمپ: قەیرانی شەرعییەت لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    ڕووسیا و چین لە ململانێی ئەمریکا و ئێران

    هەرێمی کوردستان و ئەگەری جەنگی ئەتۆمی “ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران”

    کورد وەك کارتی فشار بۆ ئەمریکا لە دژی ئێران

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 130

    بڕیارێك لەبەرژەوەندی زمانی کوردی

    سەرنج: گۆڕان، یاخود لەدەستدانی واتایی بنەڕەتی وشەکان

    نان و نیشتمان؛ کاتێک برسییەتی دەبێتە تەڵەیەکی هەواڵگری

  • شــیکار
    کۆتایی جەنگ و دەستپێکی تراژیدیا؛ قوربانییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران

    جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران و کاریگەریی لەسەر قەیرانی وزەی ئەوروپا

    جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

    ڕێکخستنەوەی ڕێساکانی نەزمی داهاتووی ناوچەیی لەژێر ڕۆشنایی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران

    سیاسەتە ئاڵۆز و  ناجێگیرەکانی ترامپ و ستراتیژی پێچەوانە

    گەرووی هورمز؛ لە نێوان دڵی ئاسایشی ئابووریی و گۆڕانی هاوکێشەی جیۆپۆلیتیکی جیهانییدا

    پاکستان و ئەنجومەنی ئاشتی؛ بەرژەوەندی و ئاڵنگارییەکان

    ئەو ئێرانەی لە بری هەڕەشە دۆستایەتی و بەرژەوەندی هاوبەشی هەناردە نەکرد

    شەڕی ئەلیکترۆنی یان سایبێری لە ململانێی ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل؛ ڕۆڵی نەرمەکاڵا لە شەڕی مۆدێرن

  • ئــــابووری
    حەشدی شەعبی؛ لە میلیشیای ئایدۆلۆژییەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی ئابووریی سێبەر

    شیکاری پێگەی ئەندازیاری بەها لە گەشەپێدانی بەردەوام بەرهەمداری زیاتر و بەڕێوەبردنی پڕۆژە زەبەلاحەکان   

    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    پێگەی جواگرافیای پێنجوێن لە جوڵانەوەکانی شێخ مەحموودی حەفید

    لە دروشم و مۆنۆمێنتەوە بۆ کردار و نەتەوەسازیی دروست

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ دانووستانەکانى بەرەى کوردستانى و حکوومەتى ئێراقی لە ساڵى ١٩٩١دا

    هەڵوێستی مەرجەعه‌كانی شیعە لە شۆڕشی ئەیلولەوە تا ڕیفراندۆم

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ کۆڕەوى ١٩٩١ى باشوورى کوردستان

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی یەكەم

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی دووەم و كۆتایی

     جینۆسایدی دووەمی هەڵەبجە​

    هۆكارەكانی دامەزراندنی میرنشینە كوردییەكان

    چەند ڕامانێک لەمەڕ زمانی دایک

    چەند ڕامانێک لەمەڕ زمانی دایک

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    باڵندە ڕەشەکە

    باڵندە ڕەشەکە

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

سەرەکی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

 جینۆسایدی دووەمی هەڵەبجە​

دکتۆر فەرمان حسێن دەروێش لەلایەن دکتۆر فەرمان حسێن دەروێش
ئازار 16, 2026
لە بەشی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی
0 0
A A
 جینۆسایدی دووەمی هەڵەبجە​
0
هاوبەشکردنەکان
48
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

“​۱٦ی۳ی۱۹٨٨ ئەو ڕۆژەی مێژوو شەرمی لە خۆی کرد”

​لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، تاوان تەنها بە دەستی بکوژو جەلادەکان ئەنجام نادرێت، بەڵکو بە ساردووسڕیی ئەوانەش تەواو دەبێت کە دەبینن و بێباک دەبن، کیمیابارانی هەڵەبجە لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨دا، مەرگی شارێک نەبوو تەنها، بەڵکو هەرەسی مۆڕاڵی جیهان بوو، چونکە بێباکی بووە چەکێکی کوشندەتر لە غازی سارین.

 مێژوو پێمان دەڵێت جەلادەکان لە بۆشایی ئەخلاقیدا دەبنە دڕندە، کاتێک جیهان دەبێتە (تەماشاچی) لە ڕاستیدا دەبێتە سووتەمەنی بۆ بزوێنەری بکوژ، بێباکی لێرەدا وەک ڕەزامەندییەکی سارد لێکدەدرێتەوە، کە وایکرد قوربانییەکانی هەڵەبجە لەناو بێکەسییەکی ئەبەدیدا بخنکێن، مێژووی بێباکی، مێژوویەکە کە تێیدا مرۆڤ لە بەهاکانی دادەماڵرێت و دەکرێتە ژمارەیەکی بێ ڕۆح لەناو ئامارەکاندا.

“​سایکۆلۆژیای بێباکی، سڕینەوەی مرۆڤ لەناو بەرژەوەندیدا”

​بێباکی تەنها بێدەنگبوون نییە بەڵکو جۆرێکە لە (سڕینەوەی بوون) کاتێک ڕژێمی بەعس مەرگی دەباراند، جیهان نەیویست قوربانییەکان وەک مرۆڤ ببینێت، بێباکی سنووری نێوان مەرگ و ژیان لێڵ دەکات، لە ڕووی دەروونییەوە بێباکی بەرامبەر ئازاری ئەوانی تر پارێزەری ئەو کەسانەیە کە نایانەوێت بەرپرسیارێتی ئەخلاقی هەڵبگرن.

 بۆ سیستەمی سیاسیی جیهانی، منداڵانی هەڵەبجە کە لە باوەشی دایکیاندا بەژەهربارانی حکومەتی عێراق خنکابوون بەڵام تەنها ژمارەیەک بوون لە پەراوێزی بەرژەوەندییە سیاسییەکاندا، وەک (ئێلی ڤیزێل) ڕزگاربووی پرۆسەی هۆڵۆکۆست دەڵێت: (پێچەوانەی خۆشەویستی ڕق نییە، بەڵکو بێباکییە ).

 ڕق داننانە بە بوونی بەرامبەر، بەڵام بێباکی واتە سڕینەوەی کەرامەتی مرۆڤ، کاتێک جیهان بێباک دەبێت قوربانی دەگاتە ئەو بڕوایەی کە بوونی نییە.

 لە هەڵەبجەدا، جیهان وای نیشان دا کە ئەم نەتەوەیە (شایەنی بینین) نییە، ئەم سڕینەوەی بوونە مەترسیدارترین جۆری سزادانی مرۆییە، چونکە مرۆڤ تەنها جارێک نامرێت بەڵکو هەموو ئەو ساتانەی کە جیهان لێی دەڕوانێت و چاوی لێ دەپۆشێت ئەو دووبارە دەکوژرێتەوە، بێباکی لێرەدا دەبێتە دیواری نێوان (ئێمە) و (ئەوانی تر) دیوارێک کە تێیدا ئازاری ئەوانی تر نابێتە خەمی ئێمە، ئەمە ئەو مۆتەکەیەیە کە وایکرد هەڵەبجە ببێتە گۆڕستانێکی بێدەنگ لە ژێر چاوی مانگە دەستکردەکان و سیستەمە هەواڵگرییەکاندا، کاتێک مرۆڤ دەبێتە (تەماشاچی مەرگ) لە ڕاستیدا ئەویش بەشێک لە مرۆڤبوونی خۆی لەدەست دەدات، چونکە بینینی ئازار و نەجوڵان جۆرێکە لە خۆکوشتنی ویژدانی، بێباکی جیهان لە ساڵی ١٩٨٨خیانەتێکی گەورە بوو لە متمانەی هەموو ئەو قوربانییانەی کە پێیان وابوو یاسا و ئەخلاقێک هەیە بۆ پاراستنیان.

“​فەلسەفەی بێ بەهاکردن، لۆژیکی سڕینەوەی ناسۆر”

​لە هەڵەبجەدا، جەستەی کورد کرا بە (پاشماوەی جەنگی) ئەو مرۆڤەی کە دەکرێت بکوژرێت بەبێ ئەوەی بکوژەکەی وەک تاوانبار سزا بدرێت، بێباکی جیهانی ئەم شەرعییەتەی بە جەلاد دا، کاتێک تەماشاکەری مەرگ لە پایتەختە دوورەکانەوە سەیری وێنەی منداڵە خنکاوەکانی دەکرد تەنها وەک دیمەنێکی تراژیدی دەیبینی نەک وەک (برینێکی مرۆیی) ئەم جیاکارییە لە نێوان خوێنەکاندا نزمترین ئاستی داڕمانی ئەخلاقییە، جەستەی قوربانی لە هەڵەبجەدا تەنها گۆشت و ئێسقان نەبوو کە ژەهر بیخوات، بەڵکو پەیامێکی فیکری بوو بۆ جیهان کە تێیدا دەرکەوت بەها مرۆییەکان چەندە نایەکسان دابەشکراون، بێباکی وایکرد مەرگی کورد نەبێتە (هەواڵێکی بەپەلە) بەڵکو ببێتە (دەرەنجامێکی چاوەڕوانکراو)ی ململانێیەکی ناوچەیی.

بۆ وڵاتانی خاوەن بڕیار جەستەی منداڵێکی کورد کەمتر بایەخی هەبوو لە بەرمیلێک نەوت یان گرێبەستێکی چەک، ئەمەیە لوتکەی بێبایەخکردنی ژیانی مرۆڤ، کاتێک جیهان چاو دەپۆشێت لە جینۆسایدێک لە ڕاستیدا پێناسەیەکی نوێ بۆ مرۆڤبوون دادەڕێژێتەوە کە تێیدا هەندێک مرۆڤ (زیادە)ن، ئەم پشتگوێخستنە فەلسەفییە، جۆرێکە لە تیرۆری مەعنەوی، قوربانی کاتێک دەبینێت جیهان لێی بێزارە و نایەوێت برینەکانی ببینێت هەست بە شەرمەزاری دەکات لە بوونی خۆی، جەستەی هەڵەبجەیی تەنها بە گازەکوشندەکان نەشێوێنرا بەڵکو بەو بێباکییە توندە شێوێنرا کە وایکرد وێنەکانیان لە گۆشەی ڕۆژنامەکاندا وەک تابلۆیەکی ڕووت و بێ مانای تێدا بمێنێتەوە، ئەمە ئەو تراژیدیایەیە کە تێیدا مرۆڤ دەبێتە کەرەستەیەکی پاشکۆ لەناو کایەی سیاسیی گەورەدا.

“​جینۆسایدی دووەم، ناسۆرێک لە ژەهر کوشندەتر”

​گازەکوشندەوخنکێنەرەکان تەنها جەستەیان نەکوشت، بەڵکو بێباکی جیهان (ڕۆحی قوربانییەکانی) لەناوبرد، هیچ ئازارێک گەورەتر نییە لەوەی لە کاتی مەرگدا بزانیت جیهان لێت دەڕوانێت و هیچ ناکات، ئەمە برینی (پشتگوێخرانە) هەستکردن بەوەی کە ئازاری تۆ هیچ بایەخێکی نییە، کاتێک جیهان بکوژ وەک هاوبەشێکی سیاسی دەبینێت، قوربانی بۆ جاری دووەم جینۆساید دەکرێتەوە، دانیشتوانی هەڵەبجە لەو ڕۆژەدا تەنها لەبەر ژەهرەکە نەمردن بەڵکو لەبەر ئەو ساردووسڕییە مردن کە لە پایتەختەکانی بڕیارەوە دەهات، ئەمە پێی دەوترێت (جینۆسایدی دووەم) یەکەمجار جەستەت دەکوژرێت و دووەمجار بە بێباکی و فەرامۆشکردن کەرامەت و مێژووت دەکوژرێت، خیانەت لە متمانە برینێکی قووڵتر لە ژەهر جێدەهێڵێت، قوربانییانی هەڵەبجە کاتێک لە ژێر دار و پەردووەکاندا گیانیان دەسپارد چاویان لە ئاسمان بوو بۆ فریاگوزارییەک کە هەرگیز نەهات، ئەم تەنیاییە ڕەهایە نیشانەی شکستی هەموو ئەو یاسا و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییانەیە کە بۆ پاراستنی مرۆڤ نووسراون، بێباکی جیهان لە ئاست هەڵەبجەدا تەنها بێدەنگی نەبوو، بەڵکو جۆرێک بوو لە هاوبەشی لە تاواندا، کاتێک تۆ دەزانیت تاوانێک ئەنجام دەدرێت و دەتوانیت ڕێگری لێبکەیت و نایکەیت، تۆ چیدی تەماشاکەر نیت، بەڵکو بەشێکیت لە جێبەجێکارەکە، (جینۆسایدی دووەم) ئەو کاتە دەستی پێکرد کە وڵاتانی زلهێز دەستیان کرد بە شاردنەوەی بەڵگەکان و گۆڕینی ئاراستەی تاوانەکە، ئەمە تیرۆرکردنی ڕاستی بوو، مەرگی کەرامەت زۆر سەختترە لە مەرگی بایۆلۆژی، هەڵەبجەییەک کە لەو ڕۆژەدا ڕزگاری بوو تا کۆتایی تەمەنی ئەو بێباکییەی جیهانی لەگەڵ خۆی هەڵگرت وەک مۆتەکەیەک کە لە غازەکە کوشندەتر بوو.

“​مەرگی خاک، کاتێک ژینگەی کوردستان دەبێتە قوربانی”

​کیمیاباران تەنها سییەکانی مرۆڤی نەپێکاوە، بەڵکو خاکی کوردستانیشی بۆ نەوەکانی داهاتوو ژەهراوی کرد، ئەمە جینۆسایدێکی بەردەوامە (Ongoing Genocide) کاتێک خاک دەمرێت، ڕەگ و ڕیشەی نەتەوەیەک وشک دەبێت و جیهانیش هێشتا وەک تەماشاکەرێکی سارد دەمێنێتەوە، ژەهراویکردنی ژینگە جۆرێکە لە تاوانی درێژخایەن کە بکوژەکان تێیدا لە دوورەوە چاودێریی مەرگی هێواشی نەوەکانی دواتر دەکەن، بێباکی بەرامبەر ئەم وێرانکارییە بایۆلۆژییە هاوشێوەی بێباکی بوو لە ئاست مەرگی کتوپڕی منداڵەکان، ژەهرەکە تێکەڵی ئاو و هەوا بوو تا مەرگ بکاتە میراتێکی هەمیشەیی بۆ ئەم خاکە، لێرەدا بێباکی نێودەوڵەتی تەنها ساتی ڕووداوەکەی پشتگوێ نەخست بەڵکو داهاتووی نەتەوەیەکیشی سپارد بە مەرگێکی هێواش، خاک لە فەلسەفەی کوردی دا تەنها زەوی نییە، بەڵکو ناسنامە و دایکە، کاتێک دایک ژەهراوی دەکرێت نەوەکانیش بە نەخۆشی و ناکامییەوە لەدایک دەبن، ئەمە کوشتن ولەناوبردنی داهاتووە، جیهان کە باس لە پاراستنی ژینگە دەکات بۆچی لە ئاست ژەهراویکردنی خاکی هەڵەبجەدا بێدەنگ بوو؟ چونکە بێباکی لێرەدا ڕەهەندێکی سیاسی هەیە، ئەوانەی چەکی کیمیاییان بە ڕژێمی بەعس فرۆشت دەیانزانی ئەو ژەهرە چەندە لەناو خاکدا دەمێنێتەوە، بێباکی بەرامبەر مەرگی ژینگە بەشێکە لە هەمان ئەو زنجیرە بێباکییەی کە مرۆڤی تێدا خنکێنرا، تا ئێستاش کاریگەریی ئەو غازانە لەناو جەستەی نەوەی سێیەمی هەڵەبجەییەکاندا دەردەکەوێت ئەمەش دەیسەلمێنێت کە تاوانەکە هێشتا کۆتایی نەهاتووە، جیهانی بێباک تەنها تەماشای مێژووی کرد، بەڵام ئامادە نییە تەماشای ئەو کارەساتە بەردەوامە بکات کە لەناو خانەکانی قوربانییەکاندا دەگوزەرێت، مەرگی خاک مەرگی بەردەوامی نەتەوەیە.

“بێباکی، ​مۆڵەتنامەی جەلاد وەک چرای سەوزی تاوان”

​کاتێک باس لە بێباکی دەکەین دەبێت تێبگەین کە پشتگوێخستنی تاوان کەرەستەیەکی خاوە بۆ جەلاد تا تاوانەکەی فراوانتر بکات، بکوژ کاتێک دەبینێت کەس هاوار ناکات هەست بە شەرعییەتی دڕندەییەکەی دەکات، لە مێژووی هەڵەبجەدا ساردووسڕیی وڵاتانی خاوەن بڕیار وەک مۆڵەتنامەیەک بوو بۆ ڕژێمی بەعس تا لە ئەنفال و کیمیایی باران بەردەوام بێت، لێرەدایە بێباکی دەبێتە (تاوانی بەکۆمەڵ) ئەگەر لە ساڵی ١٩٨٨دا فشارێکی ڕاستەقینە هەبوایە، کۆمەڵکوژیەکە نەدەگەیشتە ئەو ئاستە، بێباکی دەبێتە پارێزەری بکوژ و جەلاد، چونکە هیچ فشارێکی ئەخلاقی ناخاتە سەریان، جەلاد کاتێک دەبینێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە زمانێکی دیپلۆماسی سارد قسە دەکات، تێدەگات کە ڕێگەی بۆ کراوەیە. بێباکی لێرەدا دەبێتە هەڵکردنی (چرای سەوز) بۆئەنجامدانی تاوان، مێژووی جینۆسایدەکان فێری کردووین کە بێدەنگیی جیهانی هەمیشە وەک هاندانێک بووە بۆ بکوژەکان، لە هەڵەبجەدا ئەم بێباکییە گەیشتە ئاستێک کە تەنانەت نەتەوە یەکگرتووەکانیش نەیتوانی بە ڕاشکاوی ناوی بکوژەکە ببات، بێباکی بووە هۆی ئەوەی ڕاستییەکان تەمومژاوی بکرێن تا بەرژەوەندییە ئابووری و سیاسییەکان پارێزراو بن، ئەمە ئەو کاتەیە کە ئەخلاق دەبێتە قوربانیی بەرژەوەندی، جەلادەکان نەک هەر سزا نەدران بەڵکو بۆ ساڵانێکی زۆر وەک (هاوبەشی ستراتیژی) مانەوە، ئەم بێباکییە وایکرد کە جەلاد وا هەست بکات تاوانەکەی (هونەرێکی سیاسییە) نەک کۆمەڵکوژی وتاوانی مرۆیی.

 بێباکی لێرەدا دەبێتە مۆرێکی شەرعییەت بۆ هەر جەلادێکی تر کە بیەوێت لە داهاتوودا هەمان تاوان دووبارە بکاتەوە، ئەگەر هەڵەبجە سزایەکی ویژدانیی توندی جیهانی بەدوای خۆیدا بهێنایە، ڕەنگە جینۆسایدەکانی تری دوای ئەو هەرگیز ڕوویان نەدایە.

“​مەرگی ویژدان، ئاساییکردنەوەی مەرگی کورد”

​مۆتەکەی ڕاستەقینە تەنها کۆمەڵکوژیەکە نییە بەڵکو ئەو توانایەیە کە مرۆڤ هەیەتی بۆ (ئاساییکردنەوەی مەرگ) جیهان هەڵەبجەی وەک (ڕووداوێکی تێپەڕ) تەماشا کرد، ئەم سڕبوونی ویژدانە وای کرد کە بۆ چەندین ساڵ هەموو بەڵگەکان وەک (ناڕوون) تەماشا بکرێن، بێباکی لێرەدا وەک (قەڵغانێکی دەروونی) بەکارهات تا وڵاتان خۆیان لە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی ڕزگار بکەن، کاتێک ویژدان سڕ دەبێت مرۆڤ دەتوانێت لە تەنیشت لاشەی منداڵێکدا نان بخوات و هەست بە هیچ ئازارێکیش نەکات! ئەمە ئەو مۆتەکەیەیە کە لە ١٦ی ئازاردا بەسەر جیهاندا زاڵ بوو،  ئاساییکردنەوەی تاوان یەکێکە لە مەترسیدارترین نەخۆشییە ئەخلاقییەکان، کاتێک دیمەنی دایکێکی خنکاو لەگەڵ منداڵەکەی دەبێتە وێنەیەکی ئاسایی لەناو ئەرشیفەکاندا ئەمە نیشانەی مەرگی ویژدان ومەرگی مرۆییە، ویژدانی سڕبوو نایەوێت بە ئاگا بێتەوە، چونکە بەئاگاهاتنەوە ئازاربەخشە و تێچووی هەیە ئەرکداری دەکات، لەبەئەوەیە بێباکی هەڵدەبژێرێت، لە فەلسەفەی بێباکیدا قوربانی کورت دەکرێتەوە بۆ دیمەنێک، ئەم دیمەنە نابێتە هۆی ئەوەی تەماشاچی بخاتە ناو هەڵوێستێکی کردەییەوە، جیهان لە ١٩٨٨دا ویژدانی خۆی خستە ناو پشوویەکی درێژخایەنەوە، ئاساییکردنەوە وایکرد کە هەڵەبجە تەنها ببێتە (یادەوەرییەکی ساڵانە) نەک برینێکی زیندوو کە داوای دادپەروەری بکات، ئەم سڕبوونە تا ئێستاش بەردەوامە کاتێک دەبینین تاوانبارانی پشت پەردە (ئەوانەی چەکیان گەیاند) هێشتا لە ئازادیدا دەژین، مۆتەکەی ویژدانی سڕبوو وایکردووە کە مرۆڤایەتی لە ئاست هەر تاوانێکی تردا کە بەرامبەر کورد دەکرێت، هەمان بێباکی دووبارە بکاتەوە.

“​قەڵغانی یادەوەری، بەرگری دژی فەرامۆشی”

​یادکردنەوەی هەڵەبجە تەنها بۆ گریان نییە بەڵکو بۆ شکاندنی ئەو قاڵبە بێباکییەیە کە هێشتاش لە جیهاندا بوونی هەیە، یادەوەری دەبێت ببێتە (قەڵغان) نابێت ڕێگە بدەین ئازار ببێتە شتێکی ئاسایی و ڕۆژانە، کاتێک ئازاری نەتەوەیەک دەبێتە (هەواڵێکی سارد) لە میدیاکاندا، ئەوە نیشانەی هەرەسی ویژدانە، یادەوەری تاقە چەکە کە ڕێگری دەکات لەوەی بێباکی جارێکی تر مێژوو داگیر بکاتەوە (لەبیرچوونەوە) دیارییەکی گەورەیە بۆ بکوژ، یادەوەری دەبێت ببێتە بەرگرییەکی ئەخلاقی دژی هەموو ئەو هێزانەی دەیانەوێت مرۆڤ بکەنە ژمارەیەکی بێبایەخ، فەرامۆشی واتە بەخشینی مەرگێکی سێیەم بە قوربانی، ئەگەر یادەوەریی هەڵەبجە زیندوو نەبێت، بێباکی جیهان سەردەکەوێ، یادەوەری لێرەدا ئەرکێکی سیاسی و ئەخلاقییە دەبێت بەردەوام هاوار بکەین کە ئەوەی ڕوویدا تەنها ڕووداوێکی مێژوویی نەبوو بەڵکو پەڵەیەکی ڕەشە بە نێوچەوانی مرۆڤایەتییەوە، یادەوەری دەبێت ببێتە پردێک لە نێوان نەوەکاندا تا تێبگەن بێباکی چەندە مەترسیدارە، کاتێک ئێمە یادەوەری دەپارێزین لە ڕاستیدا دژی ئەو سیستەمە دەوەستینەوە کە دەیەوێت هەموو شتێک بکاتە بەرژەوەندی، کەواتە یادەوەری هەڵەبجە دەبێت ببێتە خوێندنەوەیەکی ڕەخنەیی بۆ ویژدانی جیهانی و نابێت ڕێگە بدەین ئەم تاوانە کورت بکرێتەوە بۆ چەند خولەکێک بێدەنگی لە ساڵێکدا، یادەوەری دەبێت ببێتە (هاوارێکی هەمیشەیی) دژی ئەو “بێکەسی”یەی کە کورد تێیدا ژیا لەبەرئەوەی تەنها بەم شێوەیە دەتوانین قەڵغانێک دروست بکەین کە ڕێگە لە دووبارەبوونەوەی مۆتەکەی بێباکی بگرێت، یادەوەریی ئێمە تۆڵەیەکە لە بێباکیی جیهان.

​”ئەنجام”

بێباکی سزایەکە کە مرۆڤایەتی بەسەر خۆیدا دەیسەپێنێت، با هەڵەبجە ببێتە ئەو هاوارە ئەبەدییەی کە ڕێگە نادات ویژدانی جیهان بچێتە ناو خەوێکی قووڵی بێباکییەوە، چونکە ساردووسڕی لە ئاست تاوان کەمتر نییە لە خودی تاوانەکە، مێژوو ڕەحم بەوانە ناکات کە دەستیان هەبووە لە تاواندا، بەڵکو زیاتر ڕەحم بەوانە ناکات کە دەنگیان هەبووە و نەیانهەژاندووە، تەنها بە هاوارکردن و شکاندنی قاڵبی بێباکی دەتوانین کەرامەتی مرۆیی بۆ جیهان بگەڕێنینەوە، با هەڵەبجە تەنها ناوێک نەبێت بۆ تراژیدیا، بەڵکو ناوێک بێت بۆ ڕاپەڕینێکی ئەخلاقیی گشتگیر و گەردوونی دژی هەموو جۆرە بێباکی و بێدەنگییەک لە ئاست زوڵم و ستەمدا، ئەم هاوارە دەبێت بگاتە هەموو کوون و قوژبنێکی ئەم جیهانە تا تێبگەن کە بێکەسیی کورد شکستی هەموو جیهان بوو، ئێمە لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە بێباکی چیدی شوێنی نابێتەوە لەناو مێژووی داهاتووی ئێمەدا، چونکە یادەوەریمان زیندووە و ویژدان لەناوکۆنەستی نەتەوەییمان لە هەموو کات زیاتر بەئاگایە.

پۆستی پێشوو

کیمیا بارانکردنی هەڵەبجە, لەنێوان ناساندنی وەک جینۆساید و بەربەستەکانی قەرەبوکردنەوەی یاسایی

پۆستی داهاتوو

د. کەمال مەزهەر ئەحمەد و ڕۆڵی لە نووسینەوە و توێژینەوەی مێژووی کورددا

دکتۆر فەرمان حسێن دەروێش

دکتۆر فەرمان حسێن دەروێش

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

پێگەی جواگرافیای پێنجوێن لە جوڵانەوەکانی شێخ مەحموودی حەفید
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

نیسان 11, 2026
45
لە دروشم و مۆنۆمێنتەوە بۆ کردار و نەتەوەسازیی دروست
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

لە دروشم و مۆنۆمێنتەوە بۆ کردار و نەتەوەسازیی دروست

نیسان 7, 2026
30
خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ دانووستانەکانى بەرەى کوردستانى و حکوومەتى ئێراقی لە ساڵى ١٩٩١دا
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ دانووستانەکانى بەرەى کوردستانى و حکوومەتى ئێراقی لە ساڵى ١٩٩١دا

نیسان 6, 2026
74

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئازار 2026
د س W پ ه ش ی
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
3031  
« شوبات   نیسان »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە