چەمكی وەلی فەقیە چەمكێكە تایبەت بە شیعەی دوانزە ئیمامی، كە پێیان وایە لەكاتی غەیبوونی ئیمامی غایب كە ئیمامی مەهدی و، لە كاتی غەیبوونی ئیمامی مەهدی واتا گەڕانەوە و دەركەوتنەوەی ناوبراو بۆ سەر زەوی وەلی فەقیە جێگرەوەی دەبێت، كاردەكات لەسەر ئامادەكاری بۆ دەركەوتنەوەی و ڕابەرایەتی دەوڵەتێكی ئیسلامی دەكات. پێیان وایە وه‌لی فه‌قیه پۆستێكی ئایینی و سیاسییه، و كه‌سی وه‌لی فه‌قیه ده‌بێت كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو مه‌رجه‌كان بێت، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئومه‌ت له دوژمنانی ئیسلام و موسڵمانان و پاراستنی سیستمه‌كه‌یان و، چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری له‌نێوانیان و ڕێگریكردن له سته‌م و دابین كردنی ئامرازه‌كانی پێشكه‌وتنی و په‌ره‌پێدانی سیاسی و كو‌لتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی…هتد، و ده‌بێت فه‌رمانداری موسڵمانان بێت له‌كاتی ئه‌نجامدانی كاره‌كانی و له ڕووانگه‌ی فیقهی ئیسلامی ڕێوشوێنی پێویست بگریته به‌ر له‌كاتی پێویستدا و ده‌بێت ئیراده و ده‌سه‌ڵاته‌كانی له پێناوی به‌رژه‌وندی گشتی ئیسلام بێت.
یەكەم كەس ئەم بنەمای هزرەییەی بەكارهێناوە و تیۆرێكی سەبارەت بەو بابەتە دانا “شێخ عەلی كەرەكی” بوو كە لە باشووری لوبنانەوە كۆچی كرد بۆ ئەسفهان لەسەردەمی دەوڵەتی سەفەوی، كە خاوەن پێگەیەكی سیاسی و ئایینی بەهێز بوو، وه‌لی فه‌قیه كۆمه‌ڵێك ئه‌ركی هه‌یه وه‌كو ئه‌ركی فیقهی، وه‌كو فه‌توادان و ئه‌ركی دادوه‌ری و ئه‌ركی دارایی كه تایبه‌ته به مافه شه‌رعییه‌كان، ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگای شیعی و، ئه‌ركی سیاسیه كه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی وڕابه‌رایه‌تیكردنی. هه‌موو فه‌قیهه‌كانی شیعه كۆكن له‌سه‌ر چوار ئه‌ركی یه‌كه‌م، به‌ڵام جیاوازییان هه‌یه له‌سەر ئه‌ركی پێنجه‌م و هه‌ندێكیان پێیان وایه كه به وته‌ی ئیمامه‌كان و بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌ت و سیستمی ئیسلامی، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌بێت ڕابه‌ری ئه‌و كاره بكات، هه‌ندێكی تر پێیان وایه كه وته‌ی ئیمامه‌كان ئاماژه به‌م ئه‌ركه ناكه‌ن، به‌ڵام چوار ئه‌ركه‌كه‌ی یه‌كه‌م هیچ كێشه‌كی له‌سه‌ر نیه، بۆیە هیچ كێشه‌ك له‌سه‌ر بوونی ویلایه‌تی فه‌قیه له نێوان فه‌قیه و مه‌رجه‌عه‌كان بوونی نیه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی كاره‌كانی ویلایه‌تی فه‌قیه جیاوازی هەیە، چونكه هیچ فه‌قیه و پیاوێكی ئایینی شیعه نیه له ڕابردوودا ونه له‌ئێستادا باوه‌ڕی به بنه‌مای ویلایه‌تی فه‌قیه نه‌بێت و جێبه‌جێ نه‌كات و، به‌هۆی ئه‌وه‌ی فه‌قیه و پیاوی ئایینی شیعه نابێت به پیاوی ئایینی ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی به بنه‌مای ویلایه‌تی فه‌قیه نه‌بێت، هیچ شیعه‌یه‌ك نیه ته‌قلیدی فه‌قیهێك بكات باوه‌ڕی به سیستمی ویلایه‌تی فه‌قیه نه‌بێت چونكه كاتێك زانا شیعه‌كان خۆیان به موجه‌ته‌هید یان مه‌رجه‌عی ته‌قلید له‌قه‌ڵم ده‌ده‌ن، ئه‌وا ده‌بێت هه‌موو بنه‌ماكانی ویلایه‌تی فه‌قیه له ڕووی پراكتیكیه‌وه جێبه‌جێ بكه‌ن و، هه‌موو فه‌قیهێك و پیاوێكی ئایینی شیعه و مه‌رجه‌عێك وەلی فەقهێكی هه‌یه له ڕووی فه‌توا و مافه شه‌رعییه‌كان و دادوه‌ری و كاروباری كۆمه‌ڵگا و ژیان، ئه‌گه‌ر فه‌قیه ویلایه‌تی فه‌قیه ڕه‌ت بكاته‌وه ئه‌وا هیچ مانایه‌ك بۆ ئیجتهاد و ته‌قلیدی نامێنێت و هاووڵاتییه‌كی شیعه كه ته‌قلیدی مه‌رجعێكی كرد ئه‌وا هه‌موو كاروباری ئایینی و فیقهی به‌و سپاردووه و، به‌شێوه‌یه‌كی پڕاكیتكی باوه‌ڕی به ویلایه‌تی فه‌قیه هه‌یه و، له‌سه‌ر خۆی جێبه‌جێكردووه له ڕووی فه‌توا و كاروباری شه‌رعی و مافه شه‌رعییه‌كانی كه پێشكه‌شی مه‌رجه‌عی ده‌كات، وه‌كو پێدانی خومس و دادوه‌ربوونی مه‌رجه‌ع له كێشه‌كانی و پابه‌ندبوونی به‌فه‌تواكانی و ڕاسپارده‌كانی له كاروباری كۆمه‌ڵگا و ژیان و هه‌موو ئه‌مانه به‌شێكن له ویلایه‌تی فه‌قیه .
لەڕووی تیگەیشتن لە چەمكی ویلایەتی فەقیه جیاوازی هەیە لە نێوان مەرجەعەكان لەڕووی بیروباوەڕیان و، هەندێكيان وەكو خومەینی پێيان وایە كە فەقیە یان ئایتولڵا لە لایەن خوداوە دیاریكراوە، بۆیە دەبێت ڕاوبوچونەكانی لەسەر هەموو بوارەكانی ژیان بێت، لەبەرامبەردا هەندێكی دیكە پێان وایە خودا مێشكی بەخشیوە بەمرۆڤەكان، بۆیە پێویست دەكات سەرپشك بن لەوەی پێیان وایە ڕاستە. ئەم چەمەكە بەشێوەیەكی پراكتیكی لە ساڵی 1979وە جێبەجێكرا لە كۆماری ئیسلامی ئێران. كاتێك ئیمامی خومەینی پاش گەڕانەوەی لە فەڕەنسا كۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیاند و، سیستمی وەلی فەقیهی جێبەجێكرد لە ئێران، ناوبراو بوو بە وەلی فەقیە و ڕابەر لە ئێران و خومەینی ڕایگەیاند كە سیستمی وەلی فەقیە لە ئێران ڕابەرایەتی هەموو موسڵمانانی جیهان دەكات، تا گەڕانەوەی ئیمامی مەهدی كە دەوڵەتی مەهدەوی دروست دەكات لە جیهان و ناوبراو دادپەروەری لە هەموو جیهان بەرپا دەكات. سەرەڕای ئەوەی پۆستی وەلی فەقیە پۆستێكی سیاسی و ئایینییە، هەموو شیعەی دوانزە ئیمامی لەسەری كۆكن و لەسەر زۆربەی ئەرك و كارەكانی كۆكن، بەڵام لە پراكتیكدا جیاوازی قووڵ هەبوو لە نێوان وەلی فەقیهەكانی ئێران لەساڵی 1979وە تا ئیستا ، بەهۆی جیاوازی لە سیاسەتەكانی هەردوو وەلی فەقیە لە ئێران و، پێشبینی ئەوە دەكرێت وەلی فەقیهی سێهەمیش بەهەممان شێوە جیاواز بێت .
لە پاش شۆرشی ئیسلامی ئێران ئیمامی خومەینی ڕایگەیاند كە كۆماری ئسلامی ئێران كار دەكات لەسەر هەناردەكردنی شۆڕش بۆ هەموو جیهان، لەسەر بنەمای هەناردەكردنی شۆڕشی ئیسلامی دەست دەكات بەهاوكاریكردنی ستەملێكراوەكان (موستەزعەفین) لە جیهاندا بێ جیاوازی، بەرمەبنای بنەمای هەناردەكردنی شۆڕش ئێران دەستیكرد بە هاوكاریكردنی و پاڵپشتی كردنی دەیان گرووپ و تاقم لە ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان كە زۆرینەیان شیعە مەزهەبی دوانزە ئیمامی بوون، بەڵام بەشێكشیان لە ئایینی و ئایینزاكانی دیكە بوون و بەبڕیاری خومەینی سەرجەم چالاكیە ئەتۆمییەكانی ئێران كە لەسەردەمی شای ئێران دەستپێكرد بوو هەڵپەسێردران تا كاتێكی نادیار. بەڵام پاش كۆچی دوایی خومەینی لە ساڵی 1989 و لەگەڵ هاتنی ئیمامی خامنائی كە بوو بە وەلی فەقیە و ڕابەری دووهەم لە ئێران گۆڕانكاری لە سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامدا، ناوبراو لە نووسینەكانی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە هەناردەكردنی شۆڕش بۆ دەرەوەی ئێران تۆمەتە، كە دوژمنانی ئێران بۆیان دروستكردووە و ڕەتی دەكەنەوە و ئەوان لەگەڵ هەناردەكردنی شۆڕش بن بەڵكو ئەوان كار دەكەن لەسەر دروستكردنی بەرەی بەرهەڵستی (بەرەی مقاومە) كە ئەركی ئەو بەرەیە ڕووبەرووبوونەوەی ئیسرائیل و ئەمریكایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست، كۆمەڵێك لایەن لە خۆدەگرێت، سەبارەت بە بەرنامەی ئێرانی ئەتۆمی ئەو لەگەڵ چالاكردنی بەرنامەی ئێرانی ئەتۆمی بوو كە بۆ ئاشتی بەكاربهێنرێت و فەتوای دا كە بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی حەرامە و نابێت ئێران خاوەنی چەكی ئەتۆمی بێت، بەهیچ شێوەیەك، بەڵام سەرەڕای ئەوەش لە ڕووی پراكتیكیەوە ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران‌دا گەیشتۆتە زیاتر لە 60% كە ئەو ڕێژەیە لە پیتاندنی یۆرانیۆم تەنها بۆ بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی بەكاردەهێنرێت، بۆ بەمەبەستی پزیشكی وبەرهەمهێنانی وزەی كارەبا پێویستی بە كەمتر لە 5% پیتاندنە، وزۆر جار بەرپرسە ئێرانییەكان بەتایبەتی پاش جەنگی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل و ئێران ئاماژەیان بۆ ئەوە كردبوو كە فشار دەخەنە سەر ڕابەر كە بۆچونەكانی بگۆڕێت سەبارەت بە حەرامكردنی بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی بەڵام ئەو بەهیچ شێوەیەكی ڕازی نەبووە و نابێت.
پاش كوژرانی “خامنائی” لە یەكەم ڕۆژی جەنگی نێوان ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و دەستنیشانی كردنی موجتەبای كوڕی خامنائی وەكو ڕابەر و وەلی فەقیە، چەندین لێدوانی جۆرواجۆر دەردەكەون سەبارەت بە ناوبراو كە دیارترینیان كە ناوبراو جیاوازی زۆری هەیە لەگەڵ باوكی، بەتایبەتی لە بواری لایەنی ئابووری و بزنس و زیاتر وەكو كەسێكی سەرمایەدار و بزنسمان دەردەكەوێت نەك وەكو كەسێكی ئایینی، بە پێچەوانەی باوكی كە زیاترخۆی وەكوی پیاوێكی زاهید وهەژار خۆی دەردخست و “موجتەبا” زیاتر پشت دەبەستێت بە سوپای پاسداران وەكو هێزێكی سەرەكی لە ئێران، بەڵام باوكی هەمیشە لەگەڵ دروستكردنی باڵانس بوو لە نێوان سوپای ئێرانی و سوپای پاسداران، لە لایەكی دیكەوە كەسانی نزیك لە موجتەبا ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە ناوبراو دژی فەتوای باوكێتی كە بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی حەرامكردبوو وپێ وایە چەكی ئەتۆمی ئێران بەهێز دەكات و كارتێكی فشارە دژی نەیارانی. بەمەش بۆمان دەردەكەوێت كە جیاوازی هەیە سەبارەت بە ئەركەكانی وەلی فەقیە و تێگەیشتنی لەم چەمكە لە نێوان پیاوە ئایینییە شیعەكان و لە ڕووی پراكتیكیشەوە جیاوازی هەبوون لە نێوان ڕابەرەكانی شۆڕش و وەلی فەقیهەكان لە ئێران سەبارەت بە پرسە سیاسیەكان، بۆیە واچاوەڕوان دەكرێت وەلی فەقیهی نوێ جیاواز بێت لە وەلی فەقیهەكانی پێشوو.







































































