دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرکردەیەکی کۆمارییە، بەهۆی ئەوەی بەتەواوی بنەماکانی پارتی کۆماری جێبەجێدەکات، کۆمارییەکان دووەم جار بوو کاندیدی بکەن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، بارودۆخی ئێستای وڵاتانی کەنداو بە گشتی و کۆماری ئیسلامی ئێران بەتایبەت لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ دەرخەری ئەو ڕاستیەیە. بۆ پاراستنی هەژموونی دەوڵەت بۆ ئەوەی هیچ دەوڵەتێک پێگەکەی هاوئاست نەبێت لەگەڵ ئەمریکا، دۆناڵت تڕمپ چەندین جار داوای لە عەلی خامنەیی ڕیبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران کرد کە دەست هەڵبگرێت لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی، بەڵام ڕیبەری باڵای ئێران ئەمەی ڕەتکردەوە، کاتێکیش ئەمریکا بۆی دەرکەوت ئیسرائیل کێشەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی قوڵتر دەبێتەوە بۆیە بڕیاریدا لە ڕێگای ئیسرائیلەوە دەست بە هێرشەکانی بکات بۆ سەر ئێران. بە پێی پێشهاتەکان بێت کۆماری ئیسلامی لەوە زیاتر ناتوانێت بەرگەی هێرشەکان بگرێت، دۆناڵد تڕەمپ چاوەڕێی لاوازبوونی ئێران دەکات ئەوکاتە دوو ڕێگای لەبەردەمە تاوەکوو هەڵیبژێرێت یەکەمیان ئەوەیە کە رێبەڕێکی باڵا دابنێت کە ماوەیەک لە ژێر ئینتیدابی ئەمریکا بێت و بە گوێرەی بنەماکانی و مەرجەکانی ئەمریکا کار بکات، رێگای دووەمیش کە تاڕادەیەک کاتی دەوێت ئەوەیە کە بە تەواوی ڕژێم بڕوخێنێت و سەر لە نوێ دەستورێک و سیستەمێکی سیاسی نوئ دابرێژێت کە دووبارە لە بەرژەوەندی ئەمریکا بێت.
لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوو پارتی دەسەڵاتدار کێبڕکێ دەکەن بۆ وەرگرتنی دەسەڵاتی باڵا لە دەوڵەت، ئەوانیش کۆمارییەکان و دیموکراتەکانن.بێگومان ئایدۆلۆژیا و سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی هەر یەکێکیان جیاوازی هەیە لەگەڵ ئەویتر، هەر لەبەر ئەو هۆکارەشە هەر یەکێکیان بە شێوازێکی جیاواز کاریگەریان هەیە لەسەر ئاسایشی وڵاتان بە گشتی و وڵاتانی کەنداو و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی. دیارترین کاریگەریش لە ئالۆزییەکانی ئەم دواییەی وڵاتانی کەنداو دەردەکەوێت. کۆمارییەکان بە تەواوی سیاسەتی دەرەوەیان لە بەرژەوەندی خۆیان داڕشتووە، بە جۆرێک کە جەخت دەکاتەوە لەسەر باڵادەستی و هەژموونی ئەمریکا لەسەر گشت وڵاتان بەتایبەتتریش وڵاتانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست، تەنانەت بۆ ئەو ئامانجە پەنا دەبەنە بەر گشی ئامرازەکانی توندوتیژی و جەنگ. لە کاتێکدا دیموکراتەکان جەخت دەکەنەوە لەسەر ئاشتی چارەسەرکردنی کێشەکان بە ڕێگای دانوستان و دیبلۆماسی. لە ئێستادا کۆمارییەکان بە سەرۆکایەتی دۆناڵد تڕەمپ سەرکردایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکەن.هەر بۆیە ئالۆزییەکی تەواو بەرۆکی وڵاتانی کەنداو و کۆماری ئیسلامی ئێرانی گرتووە.
پارتی دیموکراتەکان لە ساڵی ١٧٩٢ لەسەر دەستی تۆماس جێفرسۆن و جیمس مادیسۆن دامەزراوە یەکێکە لە پارتە پێشەنگ و باڵادەسەتەکان کە جیهان. بەتەواوی بە پارتێکی نیولیبرالیزم دادەنرێن کە پشگیری لە ئازادی و شارستانیەت و یەکسانی و پاڵپشتی ئابووری و دارایی دەکاتەوە لە ناوەخۆی ئەمریکا و بۆ گەلی ئەمریکا. تا ڕادەیەکی زۆر پشتیوانی گەلی ئەمریکا دەکات لە ڕووی ئابووری بازاڕ و یەکسانی لە پێدانی باج جگە لەمانەش دابینیکردنی دەستبەری کۆمەڵایەتی بۆ هاوڵاتی ئەمریکی. لە سیاسەتی دەرەوە جەخت دەکاتەوە لەسەر سەقامگیری ئاسایشی نەتەوەیی لە پاڵ پێگەی ئەمریکا لە نێو وڵاتان، بڕیاری تاک لایەنە نادات لە هیچ بابەتێک بەڵکو ڕاوێژ بە نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی هاوپەیمان دەکات لە ئەنجومەنی ئاسایش.
پارتە کۆمارییەکان لە هەمبەر پارتی دیموکراتەکان دەمەزرا لە ساڵی ١٨٥٤ لەلایەن کۆمەلێک کەس کە دژایەتی کۆیلایەتیان بەشیوەیەکی بەرچاو دەکرد. یەکێکە لە پارتە ڕاستڕەوەکان، سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی پارتەکە بەتەواوی پێچەوانەی دیموکراتەکانە، پێیواییە دەبێت گەلی ئەمریکا لە رێگەی کەرتی تایبەت بەرپرسیاریەتی خۆی هەلبگرێت سەبارەی بە دەستەبەری کۆمەڵایەتی یارمەتیدانی هەژارن بە تەواوی دژی ئەو بنەمایەن چونکە پێیوایە کە بارگرانی بۆ حکومەت دروست دەکات، جگە لەوانەی باسکران لە هاوڵاتی ئەمریکی دەبێت چەکی خۆی هەبێت و پارێزگاری لە خۆی بکات بەڵام دیموکراتەکان بەتەواوی دژی ئەو بیرۆکەیە بوون چونکە پێگە و سەروەری دەوڵەت دەهەژێنێت. کۆمارییەکان لە سیاسەتی دەرەوە بۆ پاراستنی هەژموون و سەروەری ئەمریکا هەموو ئامرازە ڕەق و نەرمەکان بەکاردێنن، بۆ پێگەی دەوڵەت پەنا دەبەنە بەر جەنگ و وێرانکاری.






































































