ئازادی هەم وەک دەستەواژە و هەم وەک تیۆر خویندنەوە و شرۆڤەی جۆراجۆری بۆ دەکرێت، لەمێژوودا گەلێک فەلسەفە و تێڕوانینی جۆراجۆ پرس و دەستەواژەی ئازادی هێناوەتە بەر باس و خواس و بۆتە جێگەی مشتومڕی نێو لایەنەکان و ناوەندە سیاسی و مەدەنییەکانی دونیاوە، هەروەها لەپێناوی ئازادیدا مرۆڤایەتی فرە کارەسات و تراژیدیای بەسەرداهاتووە.
بۆیە دەبینین ئازادی لە کۆمەڵگایەکدا بوونی هەبوو یاخود هەوای ئازادی زاڵ بوو بەسەر خودی دەسەڵاتدا ئەوا دەبینین کۆمەڵگایکی هوشیار یاخود ئاگامەند تێیدا بەرهەم دێت، ئایا ئەم پرسیارەمان ئاراستەی خۆمان کردوە، ئایا لەنەبوونی ئازادیدا چی ڕوودەدات؟
بێگومان لە نەبوونی ئازادی، تاک بەرەو لە ناوچوون دەچێت لە ڕووی سایکۆلۆژیاوە هەمیشە توشی جەنگێکی دەروونی نا ئارام دەبێت، ئازادی چییە بریتیە لە نەبوونی ترس لە ئاوەز و ئایدۆلۆژیا لە ناو هەر چینێکی کۆمەڵدا، ئازادی بریتی نییە لە شکاندنی کەسایەتی بەرامبەر یاخود بەزاندنی سنوری هەر کەسێک، ئازادای دەڕبڕینی بیر و ئەندێشەیە بۆ بەرژەوەندی و چاکسازی کۆمەڵ،
بێگومان ئازادیش سنورێکی دیاریکراوی هەیە، ئازادی پێداویستی گرانبەهاو کەرەستەی جوان و ماددی نییە، کەواتە ئازادی بریتییە لە دەربڕین یان داواکردنی ویستێک یان سەربەخۆیی لە کردنی بابەتێک یاخود ئەنجام دانی کارێک دوور لەبەد ڕەوشتی و پێشێلکردنی بەها ئەخلاقیەکان یاخود بەها کۆمەڵایتیەکان. ئازادی لە ژیری مرۆڤەوە دەردەچێ و پەیڕەو دەبێ، نەک لە هەست و سۆز و غەریزەی مرۆڤ. ئازادی لەلای کانت بریتییە لە سەربەخۆیی پەیووەست بە هەرشتێ جگە لە یاسا و ڕێساکانی ڕەوشت،
کێشەی ئازادی بەر لەوەی کێشەیەکی سیاسی یان ئەخلاقی بێت، کێشەیەکی فەلسەفیە،هەر کۆمەڵگەیەک پرسیاری فەلسەفی گەورە لە خۆی نەکات ناتوانێت پرسیاری سیاسی گەورەش لە خۆی بکات، لێرەوە لاوازی سیاسەت لە دنیای ئێمەدا ڕیشە قووڵەکەی لە لاوازی بیرکردنەوەی فەلسەفیماندایە ،لە هەر جێگەیەک بیر کردنەوەی فەلسەفی نەبوو،ئەستەمە قسە لەسەر ئازادی بکەین ،چونکە ئازادی تێڕامانێکی فەلسەفی مرۆڤە لە بوونی خۆیی وتێڕامانێکی فەلسەفی کۆمەڵگەیە لە واتای خۆی، بۆیە هەموو دابڕانێکی قووڵ لە فەلسەفە دابڕانێکی قوڵیشە لە ئازادی و دابڕانێکی قووڵیشە لە سیاسەت، وەک چالاکیەک بچوکترین نیگەرانی ،کە کار لەسەر کێشەی پڕاکتیکردنی ئازادی دەکات لێرەوە گەڕانەوەی بەردەوام بۆ فەلسەفەی ئازادی، مەرجی سەرەکی کارکردنە بۆ خودی ئازادی.
(ئەلبێرت کامۆ) نوسەرو ڕۆماننووسی فەڕەنسایش لەبارەی ئازادیەوە دەڵیت؛
“ئەگەر نەکرێت ئازادی یەکسانی، پێکەوە بن و من ناچار بم لەنێوان ئەم دوانە یەکیان هەڵبژێرم،
ئازادی هەڵدەبژێرم بۆ ئەوەی بتوانم بە ئازادی ڕەخنە لە نا یەکسانی بگرم”



































































