• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
سێ شه‌ممه‌, شوبات 24, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    ناوی خوازراو

    فرەواتایی ڕەنگەکان مانا و بەکارهێنانە جیاوازەکانی “شین”

    نیشتمان و دەسەڵات لەیەکتر جیاوازن: نەوەک لە ئێراق لە ئەفغانستانیش نابێت

    یاسای پاراستنی کورد

    چۆن پرسیار و خەڵاتەکان  لە سۆشیال میدیا دەبنە ئامرازی  فریوکاری؟

    چۆن پرسیار و خەڵاتەکان لە سۆشیال میدیا دەبنە ئامرازی فریوکاری؟

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 127

    جیهان و جەمسەرگیریی

    پەیمانگەی ئیسلامیی بۆ پرسە کوردستانییەکان

    ناوی خوازراو

    مەرگ و فیراق، وەک سەرچاوەی ئەفراندن

    ناوی خوازراو

    تایبەتمەندێتی و فرەواتایی ڕەنگەکان

    بەرپرسیارێتی باشوور لەدوای بەرخودانی ڕۆژئاڤا

    بەرپرسیارێتی باشوور لەدوای بەرخودانی ڕۆژئاڤا

    ناوی خوازراو

    نەتەوەو ئایین دوو پرسی گرێدراو

    ئەمریکا و چاو ترساندنی ئێران؟

    ئەمریکا و نوری مالیکی

  • شــیکار
    نەزمی جیهانی لە ڕوانگەی فرانسیس فۆکۆیاما؛ لە کۆتایی مێژوو بۆ داڕمانی سیاسی

    نەزمی جیهانی لە ڕوانگەی فرانسیس فۆکۆیاما؛ لە کۆتایی مێژوو بۆ داڕمانی سیاسی

    ئێران و ئەمریکا؛ قۆناغێکی نوێ

    ئێران و ئەمریکا؛ قۆناغێکی نوێ

    كاریگەری بەڵێنی دەوڵەتە سوێندخۆرەكان لەسەر بیری نەتەوەیی كوردی

    كاریگەری بەڵێنی دەوڵەتە سوێندخۆرەكان لەسەر بیری نەتەوەیی كوردی

    پرسی بەرگری هاوبەشی دەوڵەتانی کەنداو لە بەرامبەر دۆخی نا دڵنیایی ئاسایشی ناوچەییدا

    پرسی بەرگری هاوبەشی دەوڵەتانی کەنداو لە بەرامبەر دۆخی نا دڵنیایی ئاسایشی ناوچەییدا

    لێکۆڵینەوەیەکی زانستی لە ڕاستی ڕووداوە مێژووییەکان و میتۆدەکانی لێکۆڵینەوەی مێژوویی

    لێکۆڵینەوەیەکی زانستی لە ڕاستی ڕووداوە مێژووییەکان و میتۆدەکانی لێکۆڵینەوەی مێژوویی

    ئایا زیرەکی دەستکرد مامۆستای داهاتووە؟

    ئایا زیرەکی دەستکرد مامۆستای داهاتووە؟

    جیاوازی ترەمپ و ڕۆبۆت چییه‌؟

    جیاوازی ترەمپ و ڕۆبۆت چییه‌؟

    ستراتیژییەتی ئەوروپا بۆ پرسەکانی بەرگری، توانای کێبڕکێ و کۆچکردن لە ساڵی ٢٠٢٦

    ستراتیژییەتی ئەوروپا بۆ پرسەکانی بەرگری، توانای کێبڕکێ و کۆچکردن لە ساڵی ٢٠٢٦

    پاشایەتیخوازی و کۆماری ئیسلامی؛ دوو ڕووخسار لە یەک لۆژیکی هەژموونیکی دەسەڵات

    پاشایەتیخوازی و کۆماری ئیسلامی؛ دوو ڕووخسار لە یەک لۆژیکی هەژموونیکی دەسەڵات

    کورتەیەک دەربارەى تێڕوانینى حزبى بەعس و سەدام بۆ مێژوو

    کورتەیەک دەربارەى تێڕوانینى حزبى بەعس و سەدام بۆ مێژوو

  • ئــــابووری
    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    چەند ڕامانێک لەمەڕ زمانی دایک

    چەند ڕامانێک لەمەڕ زمانی دایک

    ڕۆژئاوا؛ لە خۆڵەمێشی جەنگەوە بۆ ڕابوونی ئەقڵی کوردی

    ڕۆژئاوا؛ لە خۆڵەمێشی جەنگەوە بۆ ڕابوونی ئەقڵی کوردی

    کوردیزادە ئەحمەد ڕامیز؛ گەنجینەیه‌ک لە چاپەمەنی و بڵاوکراوه‌ی بەرهەمی كوردی

    کوردیزادە ئەحمەد ڕامیز؛ گەنجینەیه‌ک لە چاپەمەنی و بڵاوکراوه‌ی بەرهەمی كوردی

    هۆکارەکانی شکستی دەوڵەتی کوردی لە ڕێككه‌وتننامەی لۆزاندا؛ شیکارییەکی مێژوویی

    هۆکارەکانی شکستی دەوڵەتی کوردی لە ڕێككه‌وتننامەی لۆزاندا؛ شیکارییەکی مێژوویی

    رەهەندی کۆمەڵناسییانەی پرسی کورد لە نێوان پێکهاتەی نەریتی و ئاڵنگارییەكانی مۆدێرنیتەدا

    رەهەندی کۆمەڵناسییانەی پرسی کورد لە نێوان پێکهاتەی نەریتی و ئاڵنگارییەكانی مۆدێرنیتەدا

    پیلانگێڕییە هەرێمییەکە دژی کورد بەردەوامە

    پیلانگێڕییە هەرێمییەکە دژی کورد بەردەوامە

    وەڵامی “كورد كێیە” لە دیدی تۆماس بوا-وه‌

    وەڵامی “كورد كێیە” لە دیدی تۆماس بوا-وه‌

    مێژووی نکۆڵیکردن لە بوونی شوناسی نەتەوەیی کورد

    مێژووی نکۆڵیکردن لە بوونی شوناسی نەتەوەیی کورد

    ڕۆڵی هۆزە ناودارەکان لەبواری مێژووی كولتووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی نەتەوەی کورد

    ڕۆڵی هۆزە ناودارەکان لەبواری مێژووی كولتووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی نەتەوەی کورد

    بووژاندنه‌وەی ئابووری و بازرگانی له‌ شاری سلێمانی لەلایەن جووله‌كه‌کانەوە

    بووژاندنه‌وەی ئابووری و بازرگانی له‌ شاری سلێمانی لەلایەن جووله‌كه‌کانەوە

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

  • چاوپێکەوتن
    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

سەرەکی هێــزی نەرم ئەدەب و هونەر

خوێندنەوەیەک بۆ کتێبى  هەڵوێستى چەپ بەرانبەر بە دۆزى کورد لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان

یەکەی ئامادەکاران لەلایەن یەکەی ئامادەکاران
شوبات 24, 2026
لە بەشی ئەدەب و هونەر
0 0
A A
خوێندنەوەیەک بۆ کتێبى  هەڵوێستى چەپ بەرانبەر بە دۆزى کورد لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان
0
هاوبەشکردنەکان
1
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

سەدەى ڕابردوو؛ لە ناو کۆمەڵى کوردەوارى سەدەى هاتنە ناوەوەى چەندین بیرو ئەندێشەى وه‌كو چەپ، چەپى مارکسیى، شۆڕشگێڕى، ماوى، ئیخوانى، جیهادى، سەربەخۆیى و….هتد بوو، ئەمەش لەو ڕوانگەیەوە هاتبوو، کە کۆمەڵى کوردى لە سەدەى ڕابردوودا گیرۆدەى دابەشکارى و داگیرکارى و چەوساندنەوەى نەتەوەیى ببووەوە، خەباتکاران و خەمخۆرانى نەتەوە بەدواى دەرچەیەکدا دەگەڕان تاوه‌كو بتوانن وه‌كو هەموو نەتەوەکانى ترى سەر ئەم ڕووى زەمینە مافەکانیان وەربگرن و لە کۆت و بەندى دیلی و ژێر دەستەیى ڕزگاریان ببێت، لەبەرئەوە زۆرجاران پەنایان بۆ ئەم جۆرە لە فکر و ئەندێشانە دەبرد، چونکە پێیان وابوو هیچ بزووتنەوەیەکى شۆڕشگێڕى بەبێ تیۆرێکى شۆڕشگێڕى سەرکەوتوو نابێت، لەم ساڵانەى دواییدا بیرى چەپ و کاریگەریى بۆسەر بزووتنەوەى ڕزگاریخوازى گەلى کورد و هەڵوێستى چەپ و مارکسییەکان لە بەرانبەر دۆزى کورد لە ناوچەکە و لەو وڵاتانەى کوردستانى بەسەردا دابەشکراوە بووبە بابەتى گەلێک تێز و نامەى ماستەرو دکتۆراو توێژینەوە و نووسینى بابەتى جۆراوجۆرى ڕۆژنامەوانیى و کتێب، یەکێک لەو کتێبانەى لەم ساڵانەى دواییدا نووسراوە، کتێبى (مێژووى بزاڤى چەپ لەئێران و هەڵوێستى بەرانبەر بەدۆزى کورد لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان) بوو، لەلایەن “ژیلوان لەتیف یارئەحمەد”، کەلە بنەڕەتدا نامەیەکى ماستەرە و پێشکەشى بەشى مێژووى کۆلێژى زانستەمرۆڤایەتییەکانى زانکۆى سلێمانى کراوە، لەساڵى ٢٠١٧ دەزگاى ئایدیا بۆ فکرولێکۆڵینەوە و چاپ و بڵاوى کردووەتەوە، ئەم توێژینەوەیە لە پێشەکى و دەروازەیەکى مێژوویى سەبارەت سەرهەڵدانى بیرى چەپ و ڕێکخراوە چەپەکانە لە ئێران بەگشتى، لەم باسەدا بە پشت بەستن بە کۆمەڵێک سەرچاوەى مێژوویى ڕەسەن سەرەتا باسى سەرهەڵدان و دامەزراندنى بزاڤى سۆسیال دیموکراتى چەپى لە ئێران کردووە، پاشان مێژووى خەبات و چالاکیى کۆمۆنیستیى بەر لە دامەزراندنى حزبى تودەى لە ئێران شىکردووەتەوە.

لەم باسانەدا تەنها ئاماژە بەچۆنیەتى خۆ ڕێکخستن و چالاکیى نهێنیى هەندێک گرووپ و دەستەى چەپ کراوە، بەهۆى خەباتى نهێنیى و نوێى ئەم گرووپ و دەستانەوە و نەبوونى چالاکى ئاشکراى وه‌كو ڕێکخستن و ڕاگەیاندن هیچ هەڵوێستێکیان بەرانبەر دۆزى کورد لەو سەرەتایەوە نەبووە، هەرچەندە ئەو قۆناغەى نووسەرى باسى لێوە دەکات، دۆزى کورد لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان پەرەی سەندبوو، هەندێک جموجۆڵى سیاسى و چەکداریش لە ناوچەکە هەبوو، وه‌كو شۆڕشەکەى سمکۆى شکاک و ڕاپەڕینى مەلا خەلیلى مەنگوڕ و چەند جووڵانەوەیەکى هۆزایەتى ناوچەیى لە دژى سیاسەتى قاجار و دواتریش ڕەزا شاى پەهلەوى (١٩٢٥-١٩٤١)، چونکە بەر لە ئەو قۆناغە چەپ بەهۆی كاریگەری ئەندێشەی سۆسیالیزمی ڕوسیەوە، لە ناوچەكانی باكووری ئێران بە تایبەت قەفقاز،  دەروازەیەكی گرنگی پەیوەندی هزری و كۆمەڵایەتی بۆ ناوچەكانی تری ئێران پێكهاتبوو، بەوهۆیەوە یەكەمین ئاراستەی چەپڕەوی و بیری سۆسیالیزمی دیموكراتی بەهۆی كاریگەری چالاكیەكانی سۆسیالیزمی دیموكراتی ڕوسیەوە، شیوەی خۆی وەرگرت و لە ماوەیەكی كەمدا لە ناوچەكانی باكووری ئێراندا گەشەی كرد ، گواستنەوەی ئەم بیرە بەهۆی بوونی ئەو كرێكارە ئێرانیانە بوو كە لە كێڵگە نەوتیەكانی باكۆ و ئارزبایجانی سەرو قەفقازدا كاریان دەكرد، هەروەها لە سەرەتاكانی سەدەی بیستەمدا دەستەیەكی بزۆز لە كرێكارانی باكووری ئێران كە ژمارەیان (60) هەزار كەس دەبوو بەهۆی خراپی گوزەرانیان لە كێڵگە نەوتیەكانی باكووردا كاریان دەكرد، ڕاستەوخۆ بیری ئەوروپای كاری تێكردبوون، پەیوەندیان بە ڕێخستنە سۆسیالیست و ڕێخراوە نهێنیەكانی ڕوسیاوە دەكرد. پارتی سۆسیال دیموكراتی ڕوسی لەڕێگەی رۆژنامەی (ئەسكرا/تێكۆشان) كە زمانحاڵی پارتەكەبوو، نوسینگەی خۆی لە تەفلیس كردبۆوە ، چەند ژمارەیەكی لەڕێگەری ئەندامە ئێرانیەكانیەوە لە بەرلینەوە دەگەیاندە تەبرێزو باكۆ ، توانی ژمارەیەكی بەرچاو لە چینی زەحمەتكێش و كرێكارانی ئێرانی بەلای گوتاری چەپ دا ڕابكێشێت، كۆمەڵگا لە  خراپی دۆخی ئابوری وكۆمەڵایەتی دەوڵەتی قاجار ولاوازی زەوی كشتوكاڵ و چاوچنۆكی دەسەڵاتی بیانی ئاگاداربكاتەوە.

 لە ساڵی 1903 دا بەهۆی نزیكی پەیوەندیەكانی نێوان “نەریمان نەریمانۆڤ” ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی سۆسیالیستی، لەگەڵ (علی میسۆ) ئەندامێكی ئێرانی نێو پارتەكە، یەكەمین شانەی ئەم پارتە بەناوی (گرووپی هیمت) لە باكۆ دامەزرا، ئەم گرووپە لەلایەن ژمارەیەك ڕۆشنبیری توركەوە پێكهات، ژمارەی ئەندامانی 1000 كەس دەبوو كە 250 یان فارس بوون، لەژێر كاریگەری بیری سۆسیالیزمی ماركسی دا ڕۆژنامەیەكی نهێنیان بەناوی (هیمت) دامەزراند، بەڵام پاش 6 مانگ لە بڵاوكردنەوەی لەلایەن پۆلیسەوە ڕاگیرا. لە ساڵی 1905 دا دوو ڕووداوی گرنگ ڕوویدا، كە كاریگەری بەهێزیان هەبوو لەسەر كارابوونی هەڵسوڕانی چەپ لە ئێراندا:-

  • لە ساڵی 1905دا بارودۆخی ناوخۆیی لە تەقینەوەدابوو، لەگەڵ بڵاوبونەوەی گرانی و قەیرانی دارایی و زیادبوونی نرخی كاڵا و تێكچونی هاوسەنگی دارایی وسزادانی بازرگانانی شەكرو مانگرتنی بازرگانان لەمزگەوتی گەورەی تاران و هەوڵەكان بۆ دەركردنی بەڕێوەبەری گومرگ جۆزێف ناوس، هۆكارێكی بنەڕەتی بوون بۆ لێكنزیكردنەوەی رەوتەجیاوازەكانی ئۆپۆزسیۆنی دژە شا بەگشتی و بیری چەپ و سۆسیالیزم بەتایبەتی، لەگەڵ دەستپێكی بزافی دەستورخوازی دەستەیەك لە ڕووناكبیرانی نێو پارتی سۆسیالیستی ڕوسی كە زۆربەیان لە ئەنجومەنی نهێنی قەفقازدا ڕاژەیان كردبوو، گەڕانەوە ناوخۆی وڵات .
  • لەسەر ئاستی دەرەكی، جەنگی ڕوسی-یابانی ساڵی 1905دا ڕوویدا، یابانیەكان توانیان سەركەوتنێكی مەزن بەدەستبێن، ئەم سەركەوتنە دەرهاویشتەیەكی گەورەی هەبوو، لەناو میلەتانی ڕۆژهەڵاتدا، هێمایەكی گەورە بوو بۆ بزواندن و بەرپابوونی بزووتنەوەی بەرگری دژبە هێزە بیانیەكان لەناوخۆی وڵاتدا، هەروەها كاریگەریەكی ڕاستەوخۆی لەسەر بارودۆخی سیاسی ئێران بەجێهێشت، بەتایبەت كە ڕوسیا لەماوەی چەند دەیەی ڕابردودا بەتەواوی دەستی گرتبوو بەسەر ناوچەكانی باكووری ئەو وڵاتەدا، هەر لەهەمان ساڵدا شۆڕشی ئۆكتۆبەری ڕوس 1905

یەكەمین پارتی سۆسیال دیموكراتی ئێرانیان لەسەر بنەما وژێدەری ماركسیزم لە باكۆ دامەزراند، پارتەكە بەرئەنجامی یەكگرتنی ئەنجومەنی نهێنی بەسەرۆكایەتی علی مسیۆو ئەنجومەنی تەبرێز پێكهات، نازناوی كۆمەڵەی (اجتماعیون عامیون)یان لەخۆنا، كە وەرگێڕدراوی ناوی سۆسیال دیموكراتی ڕوسی بوو، وەك یەكەمین پارتی پێشكەوتوخوازی سیاسی بەدیاركەوت، لەلایەن چەند كەسێكەوە وەك  “حەیدەر عمو ئۆغلۆ، میرزا داود خانی عەلی ئابادی، سەید جەلیلی ئەردەبیلی، میرزا حسین خانی ئەدەبی” پێڕەوی ناوخۆی گەڵاڵەكرد، كەخۆی دەبینیەوە لە (هەڵوەشاندنەوەی موڵكایەتی تایبەت، دیاریكردنی كاتژمێری كاركردن، دابینكردنی مافی ژنان، دروستكردنی قوتابخانە، ناوەندی كانی فێرخوازی بۆ منداڵان)، لەگرنگترین بەرنامە سیاسیەكان (دەستەبەری ئازادی ئایینی، ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەگەری، هەڵوەشاندنەوەی فیودالیزم بوو، بەخێرایی پارتی (اجتماعیون عامیون) كەوتەكێبڕكێ لەگەڵ حزبی (اعتدالیون) كە لەلایەن بازرگان و موڵكداران و ڕێبەرانی ئایینی وەك سەید محەمەد گباگبائی و سەید عبدوڵا بهبهانی و هەندێك سیاسەتمەداری وەك (سپهدار فرمانفرما، ئەسدوڵا میرزا، معاچد الملك) پشتیوانی دەكران، كەوتنە دژایەتی و نازناوی بێ باوەڕیان درایەپاڵ. لەماوەیەكی كەمدا ئەم پارتە بنكەی خۆی لە (تاران وتەورێزو ڕەشت)كردەوە، كارەكانی لەلایەن كۆمیتەیەكی سێ نەفەری یەوە بەڕێوەدەبرا، هەندێك لە كۆمیتەكان خاوەنی ڕۆژنامەی سەربەخۆی خۆیان بوون، وەك ڕۆژنامەی (ایران نو) لە تاران و(شفق) لە تەبرێز و(نوبهار)لە خۆراسان.

خەباتی گرووپە چەپەكان لە لەماوەی جەنگی جیهانی دا لە ناوخۆ و لەدەرەوەی ئێراندا بەردەوامی هەبوو، حەیدەر خان كە لە ئەوروپا دەژیا، ڕۆڵی دیاری هەبوو لە كۆكردنەوەی لایەنگرانی پێشویان، لەناوخۆشدا بەشێكی زۆری لایەنگرانی شۆڕشی دەستوری و ئەنجومەنی میللی كە بەهۆی هێرشی سوپای قۆزاق بەسەرۆكایەتی لیاخۆف و دوژمنایەتیە بێ ئەندازەكەی محەمەدعەلی شاوە لێخرابوو، لەدەوری شۆڕشی (جنگل/دارستان) كۆبوونەوە . جووڵانەوەی جه‌نگەڵ بەسەرۆكایەتی كوچك خان لە ناوچەكانی گەیلان لە باكووری ئێران ساڵی 1915 دا دەستپێكرد، شكستی شۆرشی دەستووری، لاوازی دەسەڵاتی قاجار لەبەرامبەر دەسەڵاتی ڕوس و  بەریتانی، هۆكاری سەرەكی جوڵانەوەكەبوو، لەگەڵ سەركەوتنی بەلشەفیەكان، ژمارەیەك لە كەساتییە چەپەكانی ئێران و ئەو كرێكارانەی كەلە قەفقاز و ئازربایجان نیشتەجێ بوون، لەژێر چاودێری پارتی بەلشەفیەكان یەكەمین پارتی كۆمۆنیستی لە ئێراندا بەناوی پارتی (عەدالەت) لە مایسی ساڵی 1917 لە خوێندنگەی تەمەدون لە باكۆ دامەزراند، لایەنگرانی ئەم پارتە لەژێر كاریگەری فەلسەفەی ماركس-لینینی دا بوون، ڕێبەرانی ئەم پارته‌ بریتی بوو لە حه‌یدرخان و سوڵتان زادە، ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی كە پێكهاتبوو لە (حه‌یده‌ر عموئۆغلۆ، بەهرام ئاقائف، كریم نیكبین، سوڵتان زادە، سەلاموڵاجاوید، جعفر پیشەوەری)، لە نێوخاكی شورەوی دابوون، پارتی عەدالەت لقێك بوو لە پارتی بەلشەفی، بەتەنها چالاكیەكانی لە قەفقازدابوو، لەپێناو ڕێخستنی كرێكارانی دەرەوەی ئێراندا هەڵدەسوڕا .

سوڵتان زادە وەك بەرپرسی یەكەم و دیارترین تیۆریستی بیری كۆمۆنیزم لە ئێراندا بەهۆی نزیكی دۆستایەتی لەگەڵ لینین، ڕۆڵێكی كارای هەبوو لە بەرەوپێشبردنی پارتەكە، لەباری تیۆریەوە وەك پارتێكی كۆمۆنیستی خاوەن بنەما بەدیاردەكەوت، یەكەمین پارتی ڕێخراوەی چەپگەرابوو كە خاوەنی ڕێخستن بوو لە ناوخۆ ودەرەوەداو شانەیەكی بەرفروانی پێكهێنابوو، ڕۆژنامەی (ئاڵای دادوەری) كە زمانحاڵی فەرمی پارتەكە بوو لە ناوەندی كارگەكان و شوێنی كاری كرێكاراندا بڵاودەكرایەوە، لە دوای ساڵی 1918 دا ڕۆژنامەی (سەربەستی) بە هەردوو زمانی فارسی و ئازەری بڵاوكردەوە. ئەندامانی ئەم پارتە چەند چالاكیەكیان كرد كە دیارترینیان دەستگرتن بەسەر باڵوێزخانەی ئێران لە باكۆ، هەروەها 500 چەكداری پارتەكە پەیوەندیان كرد بەشانە چەكداریەكانی شۆڕشی گەیلان، لە ساڵی 1919دا حه‌یده‌رخان وەك نوێنەری پارتی عەدالەت بەشداری لە كۆنگرەی گەلانی كۆمۆنیزم كردو بوونە ئەندامی كۆنگرەی سێیەمی ئینتەرناسیونال  (كۆمێنتێرن)، لە مانگی نیسانی ساڵی 1920دا كۆنگرەی دووەمی پارتەكە لە شاری (تاشقەند) بەسترا، لەم كۆنگرەیە كە بەهۆی جیاوازی بیروڕا تا دەبوو ناكۆكییەكان قوڵتردەبوو بەتایبەت لەسەر تێڕوانی سەركردەكانی بۆ شێوازی بەشداریكردنیان لە شۆڕشی گەیلاندا، حەیدەرخان لە هەوڵی ئەوەدا بوو جڵەوی جوڵانەوەكە ئاڕاستەی شۆڕشێكی كۆمۆنیستی بكات، سوڵتان زادەش لە ڕێگەی ئەو ڕاپۆرتەی لە كۆنگرەدا خستیەڕوو، ڕایگەیاند “كە جوڵانەوەی گەیلان جوڵانەوەیەكی  دیموكراتیكی سەرتاپاگیرە، بۆرژواو لبیراڵ ودەرەبەگ وسەرۆك خێڵ و كۆمۆنیستەكانی لە خۆگرتووە، گەل پێویستی بە یەكڕیزی نیشتمانی هەیە لە پێناو بەگژداچوونەوەی ئیمپریالیزمی بەریتانی” ، هەرچەندە ئەم ڕكابەریە كۆتای نەهات، بەڵام زەمینەی بۆبەستنی گۆنگرەی یەكەمی پارتی كۆمۆنیست ڕەخساند .

لە 22 تا 24ی حوزەیرانی ساڵی 1920دا كۆنگرەی پارتەكە لەبەندەری ئەنزەلی بەسترا، كۆمیتەی سەركردایەتی بە بەشداری 28 ئەندام، هەستان بەگۆڕینی ناوی پارتەكە لە عەدالەتەوە بۆ پارتی كۆمۆنیستی ئێرانی، دەركردنی ڕۆژنامەیەكی نوێ بەناوی “كۆمۆنیستی ئێرانی”، ئەم كۆنگرەیە بڕیاری خۆی دەربارەی پرسە چارەنوس سازەكاندا لەوانە-:

  • هەڵگرتنی دروشمی بەرپاكردنی كودەتایەكی سۆسیالیزمی.
  • هاوكاریكردن لەگەڵ یەكێتی سۆڤیەت و بەردەوامی خەبات، دژ بە ئیمپریالیزمی بەریتانی.
  • دیاریكردنی مافی چارەنوس بۆ گەلانی ئێران لەژێر باڵی سیستمێكی كۆماری دا.
  • هەڵوەشاندنەوەی فیودالیزم و هەڵكوتانە سەر موڵكایەتی بێگانەلە خاكی ئێراندا، پشتگیریكردنی شۆڕشە پرۆلیتاریەكانی جیهان.

پارتی جەنگەڵ بەسەرۆكایەتی “میرزا كوچك خان”، پارتی كۆمۆنیست لەلایەن “حەیدەرخان”، پارتی سۆسیالیست “لایەنگرانی ئیحسانوڵا خان”، رێكخراوی كرێكارانی كشتوكاڵی و كەم دەرامەتی دێهاتەكان بە سەركردایەتی “خاڵۆ قوربان” و چەند كەسایەتی دەسەڵاتدار و بێلایەن، ئەنجومەنی باڵای سەربازی شۆڕش پێكهات لە “كوچك خان، ئیحسان الله خان، جەعفەر پیشەوەری”، سەرەنجام بەهاوكاری شورەویەكان كۆماری گەیلانیان دامەزراند، شاری ڕەشت بۆیە پایتەختی كۆمارەكە، پارتی كۆمۆنیستی ئێرانیش بەهۆی سیاسەتەكانی ڕەزاشاوە، پاش لەباربردنی جوڵانەوەی گەیلان، 85%ی ئەندامانی لەدەستداو باشترین سەركردەكانی تێداچوون، دەركەوتنی دیاردەی ڕەزاشا وەك سومبولی دەسەڵات و پارێزەری وڵات، هەڵگرتنی هەنگاوی مۆدێرن و پاراستنی یەكێتی خاكی ئێران و ڕاماڵینی جوڵانەوە هەرێمیەكان، شوناسی بزافی چەپی لە ئێراندا بە ئاڕاستەی باڵی ڕاستڕەیی وەرچەرخاند، ڕۆژنامەی (حقیقت) كە لە باكۆ دەردەچوو، یەكێك لە دیارتین ڕۆژنامەكانی پارتەكە بوو، بە ئاشكرا لە نێوان ساڵانی 1923تا1928پشتگیری لەسەركەوتنی ڕەزاشا دەكرد، لە لەباربردنی جوڵانەوەكانی شێخ (غزعل)، بە پارێزەری یەكپارچەی وڵات ناوی برد. ساڵی 1927 كۆنگرەی دووەمی پارتی كۆمۆنیست لە ورمیە بەنهێنی بەسترا، سەرەڕای سەركۆنەی سیاسەتەكانی پێشوی حزب، پێڕەوێكی نوێیان داڕشت، كۆنگرە، ئێرانی بە وڵاتێكی نیمچە داگیركراو ناساند، ڕایگەیاند كە هێشتا سەربەخۆیەكەی ڕوكەشیە، هەروەها پێداگری كرد لەسەر ڕۆڵی جووتیارو وەرزێران، گرنگی دان بە ژیانی سەندیكای و هاوپەیمانی كرێكاران و جووتیاران وەكو بنەمایەك بۆ دروستكردنی بەرەیەكی نیشتمانی بەرفراوان، هەروەها كۆنگرەكە ئاوڕی لە كێشە نەتەوەیەكاندایەوە لە چوارچێوەی خەباتی چینایەتی و ململانێی نێوان دەرەبەگ و جووتیار، چەوساندنەوەی ئیمپریالیزم و دواكەوتووی باری كۆمەڵایەتی، گرنگترین بڕیارێك رەوایدان بوو بە جیابوونەوەی نەتەوەكانی ئێران و بەدەستخستنی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری.

گرووپی 53 كەسی لەلایەن تەقی ئەرانی و ژماریەك لە ڕۆشنبیرانی ماركسیستی پێكهاتبوو، زۆرینەیان ئەو خوێندكارانە بوون كە لە ئەڵمانیاو وڵاتانی ڕۆژاوا گەڕابوونەوە، لەژێر كاریگەری پارتی كۆمۆنیستی ئەڵمانی دا، شانەیەكی ماركسیستی پێشكەوتوویان پێكهێنا، بە گەڕانەوەی ئەرانی لە ڕێگەی شورەویەوە بۆ قەزوین بەناوی نهێنی (ئەمیرخان)، كۆنگرەیەكی نهێنیان لە ساڵی 1935 گرێ دا ، تەقی ئارانی وەك بەرپرسی گرووپ دیاری كراو هەریەك لە “عبدالصمد كامبەخش” وەك لێپرسراوی كاری تەشكیلاتی و دكتۆر محمد بەهرامی وەك بەرپرسی مالی هەڵبژێردران. ئەرانی بەهۆی كاری پێشینەی لە ڕێگەی دەركردنی ڕۆژنامەكانی (شفق، پرچم سرخ، پەیكار) سەروكاری پەیداكرد، لەگەڵ مورتەزا عەلەوی وبزورگ عەلەوی لە سۆڤیەت و ئیرەجی ئەسكەندەری لە فەرەنساو ژمارەیەك خوێندكار كە لە ئەوروپا دەیانخوێند، پاش گەڕانەوەیان بۆ ئێران ڕۆژنامەیەكیان بەناوی (دونیا) وەك گۆڤارێكی سیاسی و شیكاری، بە ناوەڕۆكێكی ماركسیزمی زانستی بڵاوكردەوە، كە شرۆڤەی زانستی بۆ ئەندێشەی ماركسیزمی و بنەڕەتی كۆمۆنیزم  تیادا بڵاوكرایەوە ، لەوانە “ماتریالیستی مێژووی، عیرفان و بنەڕەتی ماددی، تێگەیشتن لە ماتریالیستی مرۆیی، ژنان ومەتریالیزم…هتد”، پاش دەكردنی 11 ژمارە، یاسای قەدەغەكردنی چاپەمەنی گرتیەوە ، دەسەڵاتی ڕەزاشا لەسەرتاوە ئاگاداری چالاكیەكانی ئەم گرووپە نهێنیە نەبوو، ساڵی 1937 كۆمەڵەكە بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە بەبۆنەی چەژنی 1 ئایار، بەم هۆیەوە 53 كەس لە چالاكترین ئەندامانی كۆمەڵەكەی دكتۆر ئەرانی دەستگیركران.

باسى سێیەمى ئەم بەشە باسکردنە لە هەڵوێستى حزبى “تودە” بەرانبەر بە دۆزى کورد لە (١٩٧٩-١٩٩٠)، لەم بەشەدا باس لە مێژووى دروستبوونى حزبى تودە و پاشان هەموو ئەو گۆڕانکارییە ناوخۆییانەى بەسەر پارتەکەدا هاتووە کردووە، حزبى تودە هەڵوێستێکى خراپى بەرانبەر بە دۆزى کورد هەبووە و هیچ کاتێک ئامادەنەبوو لە ئەدەبیانى خۆیدا دان بە پرسى کورد و مافە نەتەوەییەکانیدا بنێت، بەشى دووەم باسکردنە لە هەڵوێستى ڕەوتى چەپى پارتیزانى بەرانبەر بە دۆزى کورد لەو پارچەیەدا، لە باسى یەکەمدا باسى سەرهەڵدان و دروست بوونى ئەم جۆرە لە چەپ کراوە، کە ئەویش دابەش دەبوون بەسەر چەندین جۆر ڕەوت و گرووپ و دەستەى چەکدارى، ئەم گرووپە جیاوازانە، هەریەکەیان لە شوێن و کاتى خۆیدا ئەدەبیات و نووسرا و ئۆرگانى نهێنیان هەبوو، وەک چریکى فیداییانى خەڵکى ئێران (زۆرینە- اکثریت) و چریکى فیداییانى خەڵکى ئێران کەمینە (اقلیت)، گرووپى ئەشرەف دەهقانى، سوپاى ئازادیخوازى گەلانى ئێران (ئارخا)، چریکى فیدایی خەڵک- پیرونامە هویت، بەرنامەى شوناس، ئەم گرووپ و ڕێکخراوە جۆراوجۆرانە لە سەردەمى پێش ڕاپەڕینى گەلانى ئێران و سەردەمى شۆڕشدا، دووچارى چەندین لێکترازان و ناکۆکیى ناوخۆیى بوونەوە، ئەم دۆخە ناوخۆییە و زاڵبوونى باڵى مەلا شیعەکان بەسەر ڕووداوەکان و دەستگرتنیان بەسەر دەسەڵات لە ئێرانى دواى شۆڕش، هەندیکیان خەیاڵى ڕۆیشتنى ئێران بەرەو سۆسیالیزم و دژایەتى کردنى ئیمپریالیزم لەلایەن ئەم دەسەڵاتە نوێیەوە تووشى هەڵەى کوشندەى کردن و سەرەنجامى زۆربەیان زیندانى کردن و تیاچوون و هەڵاتن بوو بەرەو تاراوگە، ئەویش دواى ئەوەى هیچ پێگەیەکى سیاسى و ڕێکخستنى ئەوتۆیان لەناوخۆى ئێراندا نەما. بە درێژایى قۆناغە مێژووییەکانى بزووتنەوەى چەپ لە ئێران و ڕۆژهەڵاتى کوردستان، زۆربەیان هیچ بەرنامەیەکیان بۆ چارەسەرى پرسى کورد و هەڵوێستى ڕوونیان لەبەرانبەر مافە نەتەوەییەکانى گەلى کورد لە ڕۆژهەڵاتى کورستان نەبوو، ئەوەى هەڵوێستى دیارو ڕوونى هەبووە تەنها کۆمەڵێک بەشێک لە چریکە فیدائییەکانى خەلق بوو، ئەویش بەهۆى ئەوەوە بوو، کە بەشێکى زۆرى سەرکردە و پێشمەرگە و کادرەکان کورد بوون، هەروەها ناوچەى چالاکیشیان کوردستان بوو.

نووسەر سەبارەت بە هەڵوێستى حزبێکى چەپى وه‌كو ڕەنجبەران نووسیویەتى:- “بۆچوونەكانی حیزبی ڕەنجبەران كاریگەرییەی گەورەی هەبووە لەسەر هەڵوێستی ئەم حیزبە لەسەر ڕووداوەكانی كوردستان، لەكاتێكدا كە شارەكانی كوردستان كەوتبووە بەر هێرشی ڕژێم و بۆمبارانی هیلیكۆپتەرو فانتۆمەكان، ئەم حیزبە پشتیوانی لە هەوڵەكانی دەوڵەتی كاتی كردووە، بەمەبەستی لەناوبردنی دژە شۆڕش ، حیزبی ڕەنجبەران گەشتێكی هەواڵی بەرفروانی بەنێو ڕووداوەكانی وڵاتانی جیهانی سێدا دەكرد هەر لە (لاوس، كەمبۆدیا، كینیا، …هتد) تا دژایەتی هێرشەكانی سۆڤیەت بۆسەر ئەفغانستان ،  تەنانەت دەستەیەكیان بەناوی (كۆمیتەی بەرگری لە ئەفغانیەكان) دامەزراندوە تا هاوكاری وكۆمەكیان پێبگەیەنن ، بەڵام كورترین باسی دەربارەی هێرشەكانی ڕژێم  و كوشتاری حكومەت لە كوردستاندا باس نەكردووە ، كاتێكیش كە كۆماری ئیسلامی بەفەرمی ئیدانەی هێرشەكانی سۆڤیەتی بۆ ئەفغانستان كرد، حیزبی ڕەنجبەران هێندەی تر پشتیوانی كۆماری ئیسلامی كرد دژ بە سۆڤیەت .

هەروەها كاتێك كۆماری ئیسلامی هێرشەكانی بۆ سەر شاری پاوە دەستپێكرد، حیزبی رەنجبەران پێی وابوو كە ئەم شەڕە بەهۆیی سەرەڕۆیی هێزو لایەنە كوردییەكان بووە، كە بەر لەوەی سوپا بچێتە ئەو شارەوە، بەهۆی پێشێلكردنی بنەماكانی شۆڕش و ڕێزنەگرتن لە هەستی ئایینی موسوڵمانانی خەڵكی پاوە ژمارەیەك پاسداری موسوڵمان دەستگیركراون و بە بەرچاوی خەڵكەوە سزا دراون، هەروەها داوایی لە فەرماندەی سوپای پاسدران كردووە كە ئەو هێزو لایەنانە بێ ئەوە ناویان بەرێت تەمبێ بكات“.

ڕێكخراوی پەیكار وەك بەشێك لە هێزە چەپەكانی تری ئێران، باوەڕیان بە پرسی نەتەوەیی گەلانی ئێران نەبوو، بەرنامەیەكی ئەتۆیان دەربارەی چارەسەری كێشەی نەتەوەیی وەك پرسێكی ڕەسەنی مێژوویی پێنەبوو، بەڵام بەشێوەیەكی تاكتیكی لە پاش سەركەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران هەوڵیداوە بێتە كوردستان و بنكەی جەماوەری لە شارەكانی سنە و كرماشان دابمەزرێنێت. کۆتا بەشى ئەم توێژینەوەیە باسکردنە لە حزبى کۆمۆنیستیى ئێران (کۆمەڵە) و چۆنێتى دروست بوونى و ئەو ڕیکخراوانەى لێى پێکهاتن، دواتریش ئاماژە بە هەڵوێستەکانى کۆمەڵە و گرژى پەیوەندییەکانى لەگەڵ حزبى دیموکرات و پاشانیش بە پشت بەستن بە ئۆرگان و بەڵگەنامەى کۆنگرە یەک بەدوایى یەکەکانى کۆمەڵە هەڵوێست و ڕۆڵیان لە بزاڤى سیاسى ڕۆژهەڵاتى کوردستاندا خراوەتەڕوو، کە بەبەراورد بە هەموو چەپەکانى ترى ئێران و ڕۆژهەڵات ڕوونتر و گشتگیرترە. لە کۆتایدا توێژینەوەکە پشتى بەچەندین سەرچاوەى کوردى و فارسى و عەرەبى و ئینگلیزى و پێگەى ئینتەرنێتى پارت وڕێکخراوە چەپەکانى ڕۆژهەڵات و ئێران و چەندین بەڵگەنامە بەستووە، نزیکەى (٧٠٠)لاپەڕەیە و دەکرێت لە ڕێگەى خوێندنەوەى ئەم توێژینەوەیەوە شارەزاییەکى باشمان لەسەر مێژووى بیرى چەپ و دامەزراندنى پارت و ڕێکخراوە چەپەکان و چۆنیەتى گەشەکردن و هەڵوێست و ڕووداوەکانى ساڵانى نێوان ١٩٧٩تاوه‌كو سەرەتاى نەوەدەکان دەبین، ئەمەو جگەلە هەڵوێستى هەریەک لەو پارت وڕێکخراوانە بەرانبەر دۆزى کورد لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان، کە هەتاوه‌كو هەنووکەش بەشێک لەو پارتانە چالاکن و لە بوونى فەزایەکى سیاسیى ئاوەڵاو دیموکراتیکى ئێراندا دەکارن چالاکیى سیاسى بەرنەوە ناوخۆى وڵات و جارێکى تر گەشەبکەنەوە، لەبەرئەوە تێگەیشتن لە هەڵوێستەکانیان لە ڕابردوو، دەروازەیەکى گونجاوە بۆ سەرلەنوێ تێگەیشتن لە هەڵوێستەکانى داهاتوویان.

ئامادەکردنى: د.ژیلوان هەڵەدنى

پۆستی پێشوو

ترس لە ڕوانگەی دەروونشیکارییەوە

یەکەی ئامادەکاران

یەکەی ئامادەکاران

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

نیهیلیزمی نیچە
ئەدەب و هونەر

نیهیلیزمی نیچە

شوبات 21, 2026
18
پرۆمیتۆس لە دۆزەخ
ئەدەب و هونەر

پرۆمیتۆس لە دۆزەخ

شوبات 15, 2026
33
ڕوانگەی جیاوازی مامۆستا هێمن بۆ نەسری پێوەر
ئەدەب و هونەر

ڕوانگەی جیاوازی مامۆستا هێمن بۆ نەسری پێوەر

شوبات 10, 2026
29

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

شوبات 2026
د س W پ ه ش ی
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
232425262728  
« کانونی دووهەم    

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە