• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
یه‌ك شه‌ممه‌, شوبات 15, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 127

    جیهان و جەمسەرگیریی

    پەیمانگەی ئیسلامیی بۆ پرسە کوردستانییەکان

    ناوی خوازراو

    مەرگ و فیراق، وەک سەرچاوەی ئەفراندن

    ناوی خوازراو

    تایبەتمەندێتی و فرەواتایی ڕەنگەکان

    بەرپرسیارێتی باشوور لەدوای بەرخودانی ڕۆژئاڤا

    بەرپرسیارێتی باشوور لەدوای بەرخودانی ڕۆژئاڤا

    ناوی خوازراو

    نەتەوەو ئایین دوو پرسی گرێدراو

    ئەمریکا و چاو ترساندنی ئێران؟

    ئەمریکا و نوری مالیکی

    ڕەگەز پەرستی عەرەبی هەموو سنورەکانی تێپەڕاندووە

    ڕەگەز پەرستی عەرەبی هەموو سنورەکانی تێپەڕاندووە

    ژینگەی کارکردن لە کەرتی تایبەت؛ کەموکوڕیی و چارەسەر

    ناتۆ لە نێوان سینەما و ڕاستیدا

    ‏”نا”کەی هەسەدە

    ‏”نا”کەی هەسەدە

  • شــیکار
    كاریگەری بەڵێنی دەوڵەتە سوێندخۆرەكان لەسەر بیری نەتەوەیی كوردی

    كاریگەری بەڵێنی دەوڵەتە سوێندخۆرەكان لەسەر بیری نەتەوەیی كوردی

    پرسی بەرگری هاوبەشی دەوڵەتانی کەنداو لە بەرامبەر دۆخی نا دڵنیایی ئاسایشی ناوچەییدا

    پرسی بەرگری هاوبەشی دەوڵەتانی کەنداو لە بەرامبەر دۆخی نا دڵنیایی ئاسایشی ناوچەییدا

    لێکۆڵینەوەیەکی زانستی لە ڕاستی ڕووداوە مێژووییەکان و میتۆدەکانی لێکۆڵینەوەی مێژوویی

    لێکۆڵینەوەیەکی زانستی لە ڕاستی ڕووداوە مێژووییەکان و میتۆدەکانی لێکۆڵینەوەی مێژوویی

    ئایا زیرەکی دەستکرد مامۆستای داهاتووە؟

    ئایا زیرەکی دەستکرد مامۆستای داهاتووە؟

    جیاوازی ترەمپ و ڕۆبۆت چییه‌؟

    جیاوازی ترەمپ و ڕۆبۆت چییه‌؟

    ستراتیژییەتی ئەوروپا بۆ پرسەکانی بەرگری، توانای کێبڕکێ و کۆچکردن لە ساڵی ٢٠٢٦

    ستراتیژییەتی ئەوروپا بۆ پرسەکانی بەرگری، توانای کێبڕکێ و کۆچکردن لە ساڵی ٢٠٢٦

    پاشایەتیخوازی و کۆماری ئیسلامی؛ دوو ڕووخسار لە یەک لۆژیکی هەژموونیکی دەسەڵات

    پاشایەتیخوازی و کۆماری ئیسلامی؛ دوو ڕووخسار لە یەک لۆژیکی هەژموونیکی دەسەڵات

    کورتەیەک دەربارەى تێڕوانینى حزبى بەعس و سەدام بۆ مێژوو

    کورتەیەک دەربارەى تێڕوانینى حزبى بەعس و سەدام بۆ مێژوو

    ئەحمەد شەرع و نەخشەی ململانێکان

    ئەحمەد شەرع و نەخشەی ململانێکان

    جیۆپۆلیتیکی مانەوە لە سوریای نوێدا؛ کورد لەنێوان ململانێی دیمەشق و شەڕی سەرچاوەکان

    جیۆپۆلیتیکی مانەوە لە سوریای نوێدا؛ کورد لەنێوان ململانێی دیمەشق و شەڕی سەرچاوەکان

  • ئــــابووری
    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    کوردیزادە ئەحمەد ڕامیز؛ گەنجینەیه‌ک لە چاپەمەنی و بڵاوکراوه‌ی بەرهەمی كوردی

    کوردیزادە ئەحمەد ڕامیز؛ گەنجینەیه‌ک لە چاپەمەنی و بڵاوکراوه‌ی بەرهەمی كوردی

    هۆکارەکانی شکستی دەوڵەتی کوردی لە ڕێككه‌وتننامەی لۆزاندا؛ شیکارییەکی مێژوویی

    هۆکارەکانی شکستی دەوڵەتی کوردی لە ڕێككه‌وتننامەی لۆزاندا؛ شیکارییەکی مێژوویی

    رەهەندی کۆمەڵناسییانەی پرسی کورد لە نێوان پێکهاتەی نەریتی و ئاڵنگارییەكانی مۆدێرنیتەدا

    رەهەندی کۆمەڵناسییانەی پرسی کورد لە نێوان پێکهاتەی نەریتی و ئاڵنگارییەكانی مۆدێرنیتەدا

    پیلانگێڕییە هەرێمییەکە دژی کورد بەردەوامە

    پیلانگێڕییە هەرێمییەکە دژی کورد بەردەوامە

    وەڵامی “كورد كێیە” لە دیدی تۆماس بوا-وه‌

    وەڵامی “كورد كێیە” لە دیدی تۆماس بوا-وه‌

    مێژووی نکۆڵیکردن لە بوونی شوناسی نەتەوەیی کورد

    مێژووی نکۆڵیکردن لە بوونی شوناسی نەتەوەیی کورد

    ڕۆڵی هۆزە ناودارەکان لەبواری مێژووی كولتووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی نەتەوەی کورد

    ڕۆڵی هۆزە ناودارەکان لەبواری مێژووی كولتووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی نەتەوەی کورد

    بووژاندنه‌وەی ئابووری و بازرگانی له‌ شاری سلێمانی لەلایەن جووله‌كه‌کانەوە

    بووژاندنه‌وەی ئابووری و بازرگانی له‌ شاری سلێمانی لەلایەن جووله‌كه‌کانەوە

    قوتابخانەی ڕوشدییە؛ موڵکی و سەربازی شاری سلێمانی

    قوتابخانەی ڕوشدییە؛ موڵکی و سەربازی شاری سلێمانی

    بوونیادنانی ناسنامە لە نێو نەوەی نوێی کورد؛ ناسنامە وەک بەرخۆدان

    بوونیادنانی ناسنامە لە نێو نەوەی نوێی کورد؛ ناسنامە وەک بەرخۆدان

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

  • چاوپێکەوتن
    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤێرجینیا وۆڵف

سەرەکی شــیکار

كاریگەری بەڵێنی دەوڵەتە سوێندخۆرەكان لەسەر بیری نەتەوەیی كوردی

پرۆفیسۆر دكتۆر شۆڕش حەسەن لەلایەن پرۆفیسۆر دكتۆر شۆڕش حەسەن
شوبات 15, 2026
لە بەشی شــیکار
0 0
A A
كاریگەری بەڵێنی دەوڵەتە سوێندخۆرەكان لەسەر بیری نەتەوەیی كوردی
0
هاوبەشکردنەکان
3
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

“لەماوەی شەش سەد ساڵی حوكمرانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا”

دەیان نەتەوەو پێكهاتەی ئاینی لە ژێر چەپۆكی ئەو ئیمپراتۆریەتە دەیانناڵاند، بۆیە كاتێ‌ دەسەڵاتی سوڵتان بەسەر ناوچەكانی دەرەوەی ئەنادۆل رووی لەكزی كرد، بەتایبەتی لە سەرەتای سەدەی نۆزدەوە، ئیتر جولەو نارەزایی ئەو نەتەوانە لەبەرانبەر چەوسانەوە وستەمی عوسمانیەكان دەستیپێكرد،لەوانە: بولغاریەكان، یۆنانیەكان ،سربیەكان،عەرەبەكان، ئەرمەنەكان، وكوردەكان، وەك هەڵگەرانەوەی میرنشینی بۆتان لەدەسەڵاتی عوسمانی لەنێوان ساڵەكانی 1842 -1847، و راپەرینی شێخ عوبەیدوڵای نەهری لەساڵی 1880-1881…هی تریش .

هەرچەندە  شۆرش وراپەرینی نەتەوەكان لێرەو لەوێ‌ بەردەوام بوو دژی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی تا كۆتایی سەدەی نۆزدەو سەرەتای سەدەی بیستەم، بەڵام هەڵگیرسانی شەری جیهانی یەكەم ساڵی 1914 كە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لایەنێكی شەرەكە بوو، زیاتر بواری سەرهەڵدانی شۆرش و راپەرینی بۆ ئەو نەتەوانە رەخساند، بەتیبەتیش كە ساڵی 1918شەر بە شكانی ئیمپراتۆریەتی ئەڵمانی وعوسمانی و سەركەوتنی دەوڵەتە سوێندخۆرەكان كۆتایی هات  .

ئەو دەوڵەتە سوێنخۆرانەی  لەماوەی چوار ساڵی شەردا، بەردەوام مژدەی ئازادی ورزگاریان بە گوێی نەتەوەكانی ژێر ركێفی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی دەدا، ئەویش لەرێگای هەندێ‌ بەڵیننامەی فەرمی كە بۆ ئەو مەبەستە دەریان كردبو. وەك چواردە پرنسیپەكەی (ودرۆ ولسن) ی سەرۆكی ئەمریكا كە لە 8/1/1918 بڵاوی كردەوە، تیایدا داوای دیاریكردنی مافی چارەی خۆنوسینی كردبوو بۆ نەتەوەكانی ژێر دەستی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، بەتایبەتیش لەپرنسیپی دوازدەمدا كە بەراشكاوی ئەمەی تیادا هاتووە: ( بەشە توركیەكانی ئێستای ناو ئیمپراتۆریەتی عوسمانی دەبێ‌ سەروەریان پارێزراوبێ‌، بەڵام نەتەوەكانی تركە ئێستا لە ژێر حوكمی توركدان پێویستە مافی چارەی خۆنوسینیان پێبدرێ‌). هەروەها بەڵێننامەی ئەنگلۆ – فەرەنسی كە لە 7/ 11/1918 دەریانكرد، تیایدا رایانگەیاند   ئەوان (بەریتانیا وفەرەنسا)مەبەستیان لەدرێژەدان بە شەر لەپێناو رزگاركردنی ئەو نەتەوانەیە كە ماوەیەكی دوورە لەژێر چەوسانەوەی توركدان، تا بەشێوەیەكی تەواو رزگاركربكرێن و  بەئیرادەی خۆیان  حكومەت ودەوڵەتی سەربەخۆ پێكبهێنن) .

بۆیە كەشەر كۆتاییهات، كوردیش وەك میللەتانی تر چاوەروان بوو سوێندخۆرەكان بەڵێنەكانیان جێبەجێبكەن، بۆیە هەر كە باسی كۆنفرانسەكانی ئاشتی پاریسیان بیست، كوردانی باكور (ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان)یان بەنوێنەری خۆیان دانا بۆ ئامادەبوون لەو كۆنفرانسە پێشكەشكردنی داخوازیەكانیان  . كاندیدكردنی ئەو نوێنەرە  لەلایەن كوردانی باشوریشەوە پشتریوانی لێكرا ، لەرێی ئەو مەزبەتەوە كە لەلایەن شێخ مەحمود وكۆمەڵێك كەسایەتی تری باشوور واژۆی لەسەر كرابو، كە ئەوانیش بەنوێنەری خەڵكی باشووریشیان دانابوو، هەرچەندە ئەو مەزبەتەیە نەگەیشتە دەست نوێنەری كوردستان  .

ئەركی نوێنەری كوردستان لەو كۆنفراسە زۆر سەخت وناهەموار بو، چونكە لەلایەك دەوڵەتە سوێنخۆرەكان خەریكی دابەشكردنی خاكی نیشتمانەكەی بوون ، لەلایەكی تریشەوە ئەو وەك نوێنەری نەتەوەكەی تەنیا نوێنەربوو كە سیفەتی فەرمی نەبوو بۆیە نەیدەتوانی ئامادەی كۆرو كۆبونەوەكانی كۆنفراس بێ‌ ، بەناچاری لەدەرەوەی هۆڵی كۆنفراسەوە هەوڵەكانی خۆی دەدا لەگەڵ نوێنەری دەوڵەتە سوێنخۆرەكان تا بەپێی بەڵێنەكانیان دەوڵەتێكیش بۆ كورد دامەزرێنن، سەرەرای ئەمەش دوو یاداشتنامەی پێشكەش بەكۆنفراس كرد، هەروەها كەوتە پەیوەندی گرتن لەگەڵ هەندێ‌ نوێنەرانی كۆنفراسەكە بەتایبەتی لەگەڵ نوێنەری ئەرمەنی، و رێكەوتنێكیان واژۆكرد لەبەرژەوەندی هەردوولا. ئەنجامی هەوڵەكانیشی ئەوە بوو سوێندخۆرەكان بریاریاندا دەوڵەتێك بۆكورد ویەكێك بۆ ئەرمەن دروست بكەن، لەپەیماننامەی (سیڤر) كە لە 10/8/1920 بەسترا لەنێوان دەوڵەتی تێكشاوی عوسمانی وسوێندخۆرەكان  .

بەڵام بەهۆی سەركەوتنی توركە كەمالیەكان لەبەرەی یۆنان، و هەندێ‌ گۆرانكاری تازە لەسەر شانۆی نێودەوڵەتی دوای جەنگ، وبەرژەوەندی سوێندخۆرەكان، پەیماننامەی سیڤەر جێبەجێ‌ نەكرا، پی=ەیماننامەیەكی تر لەنێوان توركیاو سوێندخۆرەكان بەسترا بەناوی (لۆزان) لە 23/7/1923، كە ئەو پەیماننامە تازەیە پەیماننامەی سیڤەری بەتەواوی هەڵوەشاندەوە، بگرە ئەو پەیماننامەیە نەك هەر بیرۆكەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی لەگۆر نا، بەڵكو بەهیچ شێوەیەك دوورو نزیك ئاماژەیەكی بەبوونی كورد ومافەكانی وەك كەمینەیەكی نەتەوەییش نەكرد لەتوركیا، بەپێچەوانەی كەمینە ئایینەكان كە دان بەبوون ومافەكانین نرابوو لەو پەیماننامەیە. لەئەنجامی ئەو پەیماننامەیەش ویلایەتی موسل كە ویلاتێكی كوردنشین بوو، لكێنرا بەئێراقەوە، بێئەوەی مافەكانی گەرەنتی بكرێ‌ لەناو ئەو دەوڵەتە تازەیەدا  . بەواتایەكی تر دەوڵەتە سوێنخۆرەكان نەك هەر ئەو بەڵینانەیان بۆ كورد جێبەجێ نەكرد، بەڵكو كوردستانی بن دەستی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیان پارچە پارچەكرد و جارێكی تر خستیانەوە ژێرچەپۆكی كەمالیەكان لەتوركیاو عەرەب لە ئێراق وسوریا.

“شەری چاڵدێرانی نێوان ئیمپراتۆریەتی عوسمانی وسەفەوی ساڵی 1514 كوردستانی كرد بە دوو پارچە”

بەڵام رێكەوتنامەی لۆزان كردی بە چوار پارچە ودای بەو دەوڵەتانە  (توركیا،ئێراق،ئێران و سوریا)، بێئەوەی مافە نەتەوەییەكانی كورد لەچوارچێوەی هیچ یەكێك لەو دەوڵەتانە دەستەبەركرابێ‌، بەپێچەوانەوە كورد  لەهەموو ئەو دەوڵەتانە رووبەرووی سیاسەتی قركردن وتواندنەوە  بوویەوە. رووبەرووبونەوەی ئەو دۆخەش وای كرد بیری نەتەوەیی كوردی زیاتر پەرەبستێنێ‌ وتەشەنە بكا، لەپێناوی دیاریكردنی رێبازی خەبات وتێكۆشان بۆ رزگاربوون لەو دۆخەی كەبەریتاو فەرەنسا بەسەر كوردیان هێنا، بۆیە ئاكامەكانی ئەو پەیماننامەیە چەندین راپەرین وشۆرش لەسەر تاسەری كوردستان بەرپاكرا دژی ئینگلیزو فەرەنساو  ئەو دەوڵەتانەش كە كوردیان بەسەر دابەشكرابوو.

هەرچەندە كوردەكان پێش شەری جیهانی یەكەمیش دژی دەوڵەتی عوسمانی وئێرانی قاجاری، بەردەوام  خەباتیان كردووە و راپەرینیان بۆ سەربەخۆیی ئەنجامداوە ، بۆ ئەو مەبەستەش كۆمەڵێ‌  رێكخراوی سیاسی وكۆمەڵایەتیان دامەزراندووە ، وەك كۆمەڵەی تەعالی وتەرەقی كورد ساڵی 1908، كۆمەڵەی بڵاوكردنەوەی مەعاریفی كورد 1908، كۆمەڵەی هێڤی 1910، كۆمەڵەی جیهاندایی. بەڵام دوای كۆتایی هاتنی شەر بەهۆی بڵاوبونەوەی هەست وبیری نەتەوەیی وهەوڵی نەتەوەكانی ژێر دەستی عوسمانی بۆ رزگاری ودامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ، كوردیش وەك یەكێك لەو نەتەوانە، كەوتنە خۆ بۆ یەكخستنی هەڵوێست وبیروبۆچوونیان، وبڵاوكردنەوەی بیری نەتەوەیی ، لەمیانەی چەند رێكخراوێكی سیاسی ، لەوانە: كۆمەڵەی تەعالی كوردستان، كە لە 19/11/1917 لەئیستانبوول دامەزرا، ئەو رێكخراوە لەگەڵ كۆتایی هاتنی شەر چالاكیەكانی دەست پێكرد لەبواری سیاسیدا ، كەبریتی بوون لەداواكردنی سەربەخۆیی ورزگاری كوردستان و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی، لەچوارچێوەی پرنسیپەكانی(ولسن)ی سەرۆكی ئەمریكا كە داوای مافی چارەنووسی بۆ هەموو نەتەوەكانی ژێر دەستی دەوڵەتی عوسمانی كردبوو. ئەوەی شایانی باس بێ‌ ئەو كۆمەڵەیە بۆ بڵاوكردنەوەی هەڵوێست وتێروانینی سیاسی خۆی گۆڤارێكی بەناوی (ژین) دەردەكرد وەك زمانحاڵی كۆمەڵەكە. هەروەها چەندین رێكخراوی سیاسی تر لە ئیستانبووڵ  ساڵی 1918 و1919 بۆ ئەو مەبەستە دامەزران، وەك رێكخراوی نەتەوەی كورد، كۆمەڵەی تەشكیلاتی كۆمەڵایەتی كورد، كۆمەڵەی تەعالی ژنانی كورد  .

بەڵام كۆمەڵەی سەربەخۆیی كورد،رێكخراوێكی سیاسی گرینگ بوو كە ساڵی 1918 لە ئیستانبوول دامەزرا، ولەپێناوی سەربەخۆیی ویەكبوون ویەكخستنی كوردستان خەباتیان دەكرد، لقەكانی ئەو كۆمەڵەیە لەقاهیرەو ئیستانبوول لەسەروبەندی بەستنی كۆنفراسی ئاشتی پاریس، چەندین یاداشت وبروسكەیان ئاراستەی دەوڵەتە سوێندخۆرەكان كرد ، هەروەها ئەو كۆمەڵەیە ساڵی 1921 شاندێكیان نارد بۆ لای برسی كۆكس لە بەغدا كە مەندوبی سامی بەریتانی بوو لەئێراق، داوای پشتگیری ویارمەتی بەرتانیایان لێكرد بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێكی كوردی. هەر بەكاریگەری ئەو كۆمەڵەیە شۆرشی شێخ سەعیدی پیران ساڵی 1925هەڵگیرسا دژی رژێمی كەمالیەكان ، بەداخەوە ئاگری شۆرش دامركایەوەو سەركردەكانی لەسێدارە دران بەشێخ سەعیدیشەوە. بەڵام  زۆری پێنەچوو ساڵی 1927 جارێكی تر بەپشتیوانی وبەشداری ئەندامانی كۆمەڵەی (خۆیبوون)، ئاگری داغ ئاگری شۆرشی هەڵگیرساندەوە، ئەوەبوو چەند ئەندامێكی كارای چوونە ریزی شۆرشەوە، لەنێویاندا ئیحسان نوری پاشا كەسەركردایەتی ئەو شۆرشەی دەكرد تا كاتی دامركاندنەوەی لە ئوكتۆبەری ساڵی 1930،  بەڵام گەشەی بیری نەتەوەیی كورد بەهۆی ستەم و دەستدرێژی كەمالیەكان جارێكی تر ناچاریكردن، پەنابەرنەوە بەر چەك وراپەرین، ئەوە بوو ئەوجارە شۆرش لەدەرسیم بەرپابوو دژی توركە شۆڤێنیەكان كەتا ساڵی 1939بەردەوام بوو.

كوردانی رۆژئاواش شانبەشانی پارچەكانی تر هەوڵو تێكۆشاندا بووین لەپێناو سەربەخۆیی كورد ودامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كورد، ساڵی 1927 كۆمەڵەی (خۆیبوون) یان دامەزراند، ئەو كەرۆژنامەی (هاوار)و (روناهی) لەلایەن ئەو كۆمەڵەوە دەردەكرا، بیگومان ئەو دوو رۆژنامەیەو چالاكی ئەندامانی رێكخراوەكە، هەوێنی بڵاوكردنەوەی بیری نەتەوەیی بوون لە نێو كوردانی رۆژئاوا هەرسێ‌ بەشەكەی تری كوردستان.

“باشوری كوردستان دوای هاتنی ئینگلیز”

لە باشوری كوردستان دوای هاتنی ئینگلیز، كورد هەستایە سەرپێ‌ و داوی جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەی دەكرد لەدەوڵەتە سوێندخۆرەكان، بەتایبەتی بەریتانیا كە ویلایەتی موسڵی داگیركردبوو لەهەوڵدابوو بیلكێنێ‌ بەئێراقەوە. بۆیە شۆرش وراپەرینەكانی خەڵكی باشوری كوردستان، لەپێش دامەزراندنی دەوڵەتی ئێراق دژی بەریتانیا دەستی پێكرد، بەرابەرایەتی شێخ مەحمود كەبەڵینی حوكمدارو پادشای كوردستانی پێدرابوو، دواتر بەرەنگاربوونەوەی كورد دژی ئینگلیز و دەوڵەتی ئێراق بوو، تا سەروبەندی وەرگرتنی ئەو دەوڵەتە لە رێكخراوی كۆمەڵەی گەلان لە 3/11/ 1932، دواتر بیری نەتەوەیی كەبەهەموو ناوچەكانی باشوری كوردستان وپارچەكانی تر بڵاو بوویەوە، دەبینین لەسەرەتای سییەكانی سەدەی رابردوو، راپەرین وشۆرشەكانی بارزان دەستی پێدەكا دژی ئینگلیزو ئێراق ،بەردەوام دەبێ‌ تا ساڵی 1947.

ئەوەی شایانی ئاماژەپێكردن بێ‌ دەبینین لەسەردەمی شورشەكانی شێخ محمود چەند رۆژنامەیەك دەردەكران كە مۆركی سیاسی وكۆمەڵایەتیان هەبووە، لە پێناو بڵاوكردنەوەی بیری نەتەوەیی و یەكخستنی ریزەكانی خەبات و تێكۆشان لە نێوان كوردانی هەر چوار پارچە بۆ رزگاری وسەربەخۆیی، وەك رۆژنامەی بانگی كوردستان 1922، رۆژنامەی رۆژی كوردستان 1922 ، بانگی حەق 1923، ئومێدی ئیستقلال 1923.دواتر هەریەك لە رۆژنامەی ژیانەوە 1924 وژیان 1926 هەروەها رۆژنامەی زاری كرمانجی 1926، دواتر هەریەك لە رۆژنامەی ژین و گەلاوێژ لە 1939. سەرەرای ئەو ژمارە زۆرەی رۆژنامە،دەبینین كۆمەڵێك رێكخراوی سیاسیش بەكاریگەری پەرەسەندنی بیری نەتەوەیی دامەزراون، وەك رێكخراوی (كۆمەڵەی كوردستان) 1922،رێكخراوی(داركەر) كە دوایی بوو بە حزبی (هیوا)1937، پارتی (شۆرش) 1945، پارتی (رزگاری كورد ) 1945، و(پارتی دیموكراتی كوردستان) 1946.

لەرۆژهەڵاتی كوردستانیش، سمكۆی شكاك لەسەرەتای دەیەی دووەمی سەدەی بیستەمەوە تا  ساڵی 1930لە هەوڵ وتێكۆشكانی بەردەوام بووە بۆ رزگاری كوردستان ودامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ، بەرانبەر جەور و ستەمی قاجاریەكان و دواتر رەزاشای پەهلەوی وەستاوەتەوە، جگە لەوەش زۆر جار رووبەرووی ئینگلیزو توركە كەمالیەكانیش بۆتەوە.دوای نەمانی سمكۆ بیری نەتەوەیی هەر لەپێشكەوتن وپەرەسەندن بوو، بۆیە ساڵی 1939 حزبی (ئازادیخوازانی كوردستان) دادەمەزرێ‌، ودواتر كۆمەڵەی (ژیانەوەی كورد) 1942، وپارتی دیموكراتی كوردستان 1946.

بەخستنە رووی بارودۆخی كوردستانی دوای جەنگی جیهانی یەكەم، بۆمان دەردەكەوێ‌ ئەو بەڵێنانەی دەوڵەتە سوێندخۆرەكان بەنەتەوەكانی ژێر دەستی عوسمانیان دابوو، كاریگەری هەبوو لەسەر پێشكەوتن و پەرەسەندنی بیری نەتەوەیی لای هەموو ئەو نەتەوانە بەكوردیشەوە، تا هەوڵ وخەباتیان چربكەنەوە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ. بەڵام وەك بینیمان بارودۆخەكە بۆ كورد زۆر خراپتر بوو دەرەنجامی پەیماننامەی لۆزان، چونكە كوردستانی كردە چوارپارچەو هەر پارچەیەكی خزاندە  ناو زیندانی دەوڵەتێكی شۆڤێنیەوە، كە هەموو هەوڵ وتەقەڵایان نكۆڵی كردن بوو لەبوونی كورد ومافەكانی لەچوارچێوەی دەوڵەتەكەیاندا. بۆیە بیری نەتەوەیی  لای كوردەكان لەچوارچێوەی ئەو دەوڵەتانە زیاتر لە سەروبەندی شەر پەرەی سەند وبەرەو پێشەوە چوو ، بەشێوەیەك  بوو بە داینەمۆی شۆرش وراپەرینەكانی كورد لەناو ئەو دەوڵەتانە بەدرێژایی سەدەی بیستەم و تا ئێستاش، بەهۆی ئەو سیاسەتە نادادپەروەریەی بەرانبەر كورد گیرایە بەر لەلایەن سوێندخۆرەكانەوە، كوردیان كردە قوربانی بەرژەوەندیە ئابووری وسیاسیەكانیان، بیگومان لەنێوان ئەو شۆرش وراپەرینانەی پارچەكانی كوردستان، هەمیشە پەیوەندی هاوكاری وهەماهەنگی هەبووە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی بیری نەتەوەیی لەناو كوردەكان،.

دەرەنجامی ئەو سیاسەتە ئیمپریالیەش،  ئەمرۆ كێشەی كورد بۆتە كێشەی سەرەكی رۆژهەڵاتی ناوەراست، بۆیە  هیچ یەكێك لەو دەوڵەتانەی كوردیان بەسەر دابەشكراوە ئاشتی و ئارامی بەخۆوە نابینن، بەهۆی ئەوەی بیری نەتەوەیی كوردی لەسەرەتای سەدەی بیستەمەوە رۆژبەرۆژ روولەگەشەو پێشكەوتنە بۆ رووبەرووبوونەوەی سیاسەتی نادادپەروەری زلهێزانی دنیا و  دەوڵەتانی ناوچەكە بەرانبەر كورد.

لیستی سەرچاوە بەکارهاتووەکان:

سەرچاوە کوردییەکان:

١- ڕاپەرین و شۆڕشە كوردییەكان لەمێژوودا، لە پێگەی ئەلكترۆنی كوردیپیدیا.

٢- كورتە مێژوویەكی ڕۆژنامەگەری كوردی و پارت وكۆمەڵە و ڕێكخراوە كوردییەكان، لە وێبسایتی ئەلیكترۆنی تایبەت بەپیشەی ڕۆژنامەوانی.

٣- بارزانی  بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، مەسعود بارزانی، بەرگی یەکەم (١٩٣١-١٩٥٨)، ٢0٢0.

سەرچاوە عەرەبییەکان:

٤- عەبدوڵلا شكاكی، ڕاپەڕینی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری، لەپێگەی ئەلكترونی ناوەندی فورات بۆ توێژینەوە بڵاوكراوەتەوە.

٥- د. مەتی عەقراوی، ئێراقی نوێ‌، وەرگێرانی بۆ زمانی عەرەبی: د.مەجید خەدوری، بەشی یەكەم، چ 1، چاپخانەی عەهد، بەغدا،  1936

٦- بلە ج شێركۆ، كێشەی كوردی، چاپخانەی سەعادە، قاهیرە، 1930.

7- جەرجیس فەتحوڵڵا، بەئاگاهاتنەوەی كورد- مێژووی سیاسی 1900-1925، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای ئاراس، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، هەولێر،2002.

8- یاداشتەكانی رەفیق حلمی، وەرگێرانی: جمیل ڕۆژبەیانی، ب1، چ1، چاپخانەی مەعارف، بەغدا،1957

9- د. فوئاد حمە خورشید، كێشەی كورد لەكۆنفراسە نێودەوڵەتیەكان، چ1، دەزگای موكریانی بۆ چاپ وبڵاوكردنەوە، هەولێر، ٢٠٠١.

پۆستی پێشوو

پرسی بەرگری هاوبەشی دەوڵەتانی کەنداو لە بەرامبەر دۆخی نا دڵنیایی ئاسایشی ناوچەییدا

پۆستی داهاتوو

بەخشینی کتێب بە زانکۆی کەرکوك

پرۆفیسۆر دكتۆر شۆڕش حەسەن

پرۆفیسۆر دكتۆر شۆڕش حەسەن

پەیوەندیداری بابەتەکان

پرسی بەرگری هاوبەشی دەوڵەتانی کەنداو لە بەرامبەر دۆخی نا دڵنیایی ئاسایشی ناوچەییدا
شــیکار

پرسی بەرگری هاوبەشی دەوڵەتانی کەنداو لە بەرامبەر دۆخی نا دڵنیایی ئاسایشی ناوچەییدا

شوبات 15, 2026
2
لێکۆڵینەوەیەکی زانستی لە ڕاستی ڕووداوە مێژووییەکان و میتۆدەکانی لێکۆڵینەوەی مێژوویی
شــیکار

لێکۆڵینەوەیەکی زانستی لە ڕاستی ڕووداوە مێژووییەکان و میتۆدەکانی لێکۆڵینەوەی مێژوویی

شوبات 10, 2026
16
ئایا زیرەکی دەستکرد مامۆستای داهاتووە؟
شــیکار

ئایا زیرەکی دەستکرد مامۆستای داهاتووە؟

شوبات 8, 2026
38

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

شوبات 2026
د س W پ ه ش ی
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
232425262728  
« کانونی دووهەم    

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە