“لە چوارچێوەی سیستەمێکی جیهانی پر لە نا دڵنیاییدا”
لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، سێ دامەزراوەی سەرەکی یەکێتی ئەوروپا کە پێکهاتبوون لە؛ “ئەنجومەن، کۆمیسیۆن و پەرلەمان” بەیاننامەیەکی هاوبەشیان ئیمزا کراویان بڵاوکردەوە دەربارەی پێشینەی”ئەولەویانی” ستراتیژیی یەکێتییەکە بۆ ساڵی ٢٠٢٥، لەژێر ڕۆشنایی بارودۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە و جیهان و ئەو ئاڵنگارییانەی بەرەو ڕووی یەكێتییەکە دەبنەوە لە دۆخی دژواری ئێستادا. بەیاننامە هاوبەشەکە ئەو کارانەی لە پێشینەدا خستووەتە ڕوو کە تیایدا سەرنجیان لەسەر بەهێزکردنی توانای کێبڕکێی یەکێتییەکە، پرسەکانی بەرگری و ئاسایشی ئەوروپا و دیدگایەکی گشتگیر بوو بۆ بەڕێوەبردنی سنوورەکان و کۆچکردن. ئەم بەیاننامەیە ڕەنگدانەوە و دەرخەری نیگەرانییەکانی ئەوروپایە بۆ ئەو دۆخە تازەیەی هاتۆتە ئاراوە، وەك هەڕەشە و ئاڵنگاریی بەردەم تەواوی کیشوەری ئەوروپا لە ئاکامی درێژەکێشانی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا و ناڕوونی لە پڕۆسەی ئاشتی نێوان ئەم دوو دەوڵەتە، ڕووبەڕوو بوونەوەی ئاڵنگارییەکانی چارەسەرکردنی قەیرانی کۆچبەری کە بزوێنەرێکی سەرەکی پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنە لە سەرانسەری کیشوەرەکەدا، چ لەسەر ئاستی هەڵبژاردنەکانی نێو یەکێتییەکە، یانیش لەسەر ئاستی ناوخۆیی دەوڵەتەکانەوە بێت”١”.
“پلانی لەپێشینەی یەکێتی ئەوروپا بۆ ساڵی ٢٠٢٦”
بەپێی سرووشتی کار و رێساکانی یەکێتی ئەوروپا ستراتیژییەتی لە پێشینەی ساڵانە، دەبێت لە کۆتای هەر ساڵێك دیاری بکرێت، بە هاوبەشی لەلایەن دامەزراوەکانی یەکێتی ئەوروپا دوای تاوتوێ کردنی پێویست، پاشان لە ڕێگەی بەیاننامەیەکی هاوبەشەوە کە لەلایەن کۆمیسیۆنی ئەوروپا و ئەنجومەنی ئەوروپا و پەرلەمانی ئەوروپا واژۆ دەکرێت و بڵاودەکرێتەوە، ئەم ستراتیژییەتە وەك کارنامەی پەسەندکراوی یەکێتییەکە مامەڵەی دەکرێت، بۆ ئەمساڵ “٢٠٢٦” لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ بەیاننامەکە بڵاوکرایەوە، بەپێی ناوەڕۆکی بەیاننامە بڵاوکراوەکە، سێ پرسی سەرەکی جەختی لەسەر کراوەتەوە وەك ئەولەویاتی کارکردنی یەکێتییەکە بۆ ساڵی “٢٠٢٦”، پرسەکانیش ئەمانەی خوارەوەن”٢”:
یەکەم:- سێکتەری ئاسایش و بەرگری؛ دوای دەستپێکردنی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا و درێژە کێشانی جەنگەکە یەکێتی ئەوروپا یەكێك لە پرسە هەرە گرنگ و لە پیشینەکانی ئاسایش و بەرگرییە، لەم چوارچێوەیەشدا پلانە پەسەندکراوەکە دان بە هەوڵە بەردەوامەکان دەنێت بۆ بەدەستهێنانی پێشکەوتنێک لە هاوکاری و کۆکردنەوەی وەبەرهێنان بۆ زیادکردنی خۆڕاگری ژێرخانی و دەستەبەرکردنی ئامادەیی بەرگری تا ساڵی ٢٠٣٠. هەروەها بەردەوامبوونی کارکردن لەسەر پێشنیارەکانی یاسایی کۆمیسیۆن سەبارەت بە پەرەپێدان و تەداروکی هاوبەش، زیادکردنی دابینکردنی بەرهەمە بەرگرییە ئەوروپییەکان، بەهێزکردنی تەکنەلۆژیای بەرگری و بنکەی پیشەسازی، بەرزکردنەوەی کارکردنی هاوبەش، و گەیاندنی تواناکانی بەرگری پێویست لەخۆدەگرێت بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە ئامادەیی بەرگری ئەوروپا تا ساڵی ٢٠٣٠ بەهێزتر دەکات، هەموو ئەمانە لە چوارچێوەی پەرەپێدانی بەرگری هاوبەش بەرەوپێش دەبن”٣”. دوو ساڵ لەمەوبەر یەکێتی ئەوروپا دوای سەرهەڵدانی شەڕ لە ئۆکرانیا یەکەمین ستراتیژی پیشەسازی بەرگری ئەوروپای پەسەند کرد. لە ٢٥ی کانوونی دووەم پەرلەمانی ئەوروپا “بەرنامەی پیشەسازی بەرگری ئەوروپا”ی پەسەند کرد، بە بودجەیەکی 1.5 ملیار یۆرۆ، کە بەرهەمی ئەوروپا لە پێشینەی کارەکانیدایە بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە سەرچاوە بیانییەکان. لە بەرنامەکەدا هاتووە کە تێچووی ئەو پێکهاتانەی لە وڵاتانی سێیەمەوە هاوردە دەکرێن ناتوانێت لە ٣٥%ی کۆی تێچووی ئەو پێکهاتانەی کە لە بەرهەمهێنانی بەرهەمی بەرگریدا بەکاردەهێنرێن زیاتر بێت. هەروەها پلانەکە ئەولەویەتەکانی بەهێزکردنی ئاسایشی هاوبەش لە ڕێگەی وەڵامدانەوەی بەهێزتر و هاوئاهەنگتر بۆ قەیرانەکان، پاراستنی ژێرخانی گرنگ و سنوورەکانی دەرەوە، باشترکردنی جووڵەی سەربازی و بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان دەخاتە ڕوو”٤”.
دووەم: توانای کێبڕکێی ئەوروپی؛ پلانەکە داوای دوو هێندەکردنی هەوڵەکان دەکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاڵنگارییانەی کە ڕێگری لە توانای کێبڕکێی ئەوروپا دەکەن، لە دڵنیابوون لە کارنامەیەکی حوکمڕانی و ڕێکخراوەیی گەورە مەبەستەوە تا کردنەوەی دەستڕاگەیشتن بە سەرمایە، کەمکردنەوەی نرخی وزە، زیادکردنی وەبەرهێنان، پشتگیریکردنی توێژینەوە و داهێنان، پشتگیریکردنی کۆمپانیا دەستپێشخەرەکانی گەشەسەندنی بەرز، بەهێزکردنی تاکە بازاڕ، و بنیاتنانی یەکێتییەکی ڕاستەقینەی وزە پێش ساڵی ٢٠٣٠ بەڕوونی دابەزین بەخۆیەوە دەبینی لە ئاستی جیهانیدا بەهۆی خاوبوونەوەی بەرهەمهێنان، تەحەددیاتی دیمۆگرافی، بەرزبوونەوەی تێچووی وزە و زیادبوونی کێبڕکێی جیهانی. ماریۆ دراگی سەرۆکی پێشووی بانکی ناوەندی ئەوروپا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە، کە لە ئەیلوولی ٢٠٢٤ لەلایەن کۆمیسیۆنی ئەوروپاوە ڕاسپێردرابوو، تێیدا ئاستەنگەکانی بەردەم گەشەکردن لە ئەوروپا دەستنیشانکرد و ڕاسپاردەی کردەیی پێشکەشکرد سەبارەت بە چۆنیەتی تێپەڕاندنیان دۆخی قەیراناوی نێو یەکێتییەکە”٥”.
سێیەم:- ئیدارەدانی پرس کۆچبەری و سنوورەکان؛ هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن لە سەرانسەری ئەوروپا و گوتاری میدیاکان دەریخستووە کە پرسەکانی کۆچ و ئاسایشی سنوورەکان بوونەتە ناوەندی مشتومڕی گشتی، ئەمەش پارتە سەرەکییەکانی ناچارکردووە ڕێبازێکی سنووردارتر بگرنەبەر بۆ چارەسەرکردنی ئەو ترس و دڵەڕاوکێیانەی کە بەهۆی ئەو گوتارەی کە ڕاستڕەوەکان هەڵیانگرتووە و وەك سووتەمەنی و کارتی سیاسی کە بانگەشەکانی هەڵبژاردن جەختی لەسەر دەکەنەوە. هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی نێو یەكیتی ئەوروپا “لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٥” ڕەنگدانەوەی ئەم ڕەوتە بوو، دامودەزگاکانی ئەوروپا زیاتر مەیلی ڕاست و ڕاستڕەوی توندتر بوون. بۆیە پلانی ئەولەویەتەکانی ئەوروپا بۆ ساڵی ٢٠٢٦ دان بە پێویستی بەردەوامبوون لە چارەسەرکردنی پرسی کۆچکردن بە شێوەیەکی گشتگیر دەناسێت، بەتایبەتی لە ڕێگەی جێبەجێکردنی تەواوی یاساکانی ئێستا. هەروەها بەڵێنی چڕکردنەوە و خێراکردنی کاری یاسایی دەدات لەسەر ڕێگریکردن و بەرەنگاربوونەوەی کۆچی ناڕێک و ئاسانکاری و زیادکردنی گەڕانەوە، و بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و ئیستغلالکردن و قاچاخچێتی. پلانەکە جەخت لەسەر پابەندبوون بە بەهێزکردنی بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵکردنی کاریگەرانەی سنوورەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەکاتەوە، بەپێی یاساکانی یەکێتی ئەوروپا و یاسا نێودەوڵەتییەکان”٦”.
تا ساڵی ڕابردوو، ئەوانەی هاووڵاتی نەبوون نزیکەی 10%ی دانیشتوانی یەکێتی ئەوروپایان پێکهێناوە، کە 3.1% هاووڵاتی وڵاتێکی دیکەی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا و 6.4% هاووڵاتی وڵاتێکی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بوون. ساڵی ڕابردوو یەکێتی ئەوروپا چوارچێوەیەکی نوێی ڕێکخراوەیی بۆ چاکسازی لە سیستەمی پەنابەری و کۆچبەری لە وڵاتانی ئەندامدا پەسەند کرد، کە لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”٧”. پرسی کۆچکردن، بەتایبەتی بەڕێوەبردنی سنوورەکان، بە شێوەیەکی بەرچاو لە پەیماننامەکەدا هاتووە، کە کەمکردنەوەی کۆچی ناڕێک و بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و باشترکردنی گەڕانەوە بۆ پەروەردە، پەرەپێدانی کارامەیی و ڕێڕەوی جووڵە بەیەکەوە دەبەستێتەوە”٨”.
“ئاڵنگارییەکانی بەردەم پلانی ستراتیژیی یەكێتی ئەوروپا بۆ ساڵی ٢٠٢٦”
پلانی لە پێشینەی ئەوروپا بۆ ساڵی ٢٠٢٦ لە دەوری سێ بوارە سەرەکییەکان دەسوڕێتەوە، کە هەموویان ئامانجیان بەهێزکردنی “پشت بەخۆبەستنی ستراتیژی ئەوروپییە”. پێدەچێت ئەمەش بە پلەی یەکەم بەهۆی گێژاوی سیستەمی نێودەوڵەتییەوە بێت، بەتایبەتی هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی ڕۆژئاوا لە دوای گەڕانەوەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ دەسەڵات ساڵێک لەمەوبەر و تەنانەت پێش ئەوەش شەڕی بەردەوامی ڕووسیا و ئۆکرانیا. سەرەڕای ئەو ئاواتانەی ئەوروپا کە لە پلانەکەدا هاتووە، بەڵام ڕووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری دەبێتەوە، دیارترینیان:-
یەکەم:- ئاڵنگارییە جیۆپۆلەتیکییەکان؛ هەڕەشەی بەردەوامی ڕووسیا و پەرەسەندنی شەڕی تێکەڵاو نوێنەرایەتی دەستبەجێترین ئاڵنگاری دەکەن کە ئەمساڵ ڕووبەڕووی ئەوروپا دەبێتەوە. شەڕی ئۆکرانیا تا ئێستاش وەک تەحەددایەکی سەرەکی ئەمنی دەمێنێتەوە، بەتایبەتی تاکتیکی تێکەڵاوی ڕووسیا، کە مانۆڕی ئاسایی، هێرشی ئەلیکترۆنی، زانیاری ناڕاست، هێزی ناڕێک و فشاری سیاسی تێکەڵ دەکات. پێدەچێت ئەم تاکتیکانە لە ساڵی ٢٠٢٦دا چڕتر ببنەوە و فشارێکی بەردەوام لەسەر پلاندانان و ئامادەکارییەکانی بەرگری ئەوروپا دروست بکات. ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی فراوانتر، لە کاتێکدا کە نزیک نییە، بەڵام وەک نیگەرانییەکی ستراتیژی دەمێنێتەوە کە کاریگەری لەسەر هەڵوێستەکانی خۆپاراستن و ئەولەویەتەکانی بودجە لە سەرانسەری ئەوروپادا هەیە. جگە لەوەش گرژییەکانی لەرزۆکی هاوپەیمانی ڕۆژئاوا تەحەدایەکی بنەڕەتییە. ئاسایشی ئەوروپا تا ئێستاش بە شێوەیەکی زۆر وابەستەی ناتۆ و سەرکردایەتی ئەمریکایە”٩”. بەڵام پەرەسەندنی سیاسەتی ئەمریکا و ئەولەویەتەکانی ئیدارەی ترەمپ- لەوانەش گرژییە دیپلۆماسییەکانی ئەم دواییە- نادڵنیایی سەبارەت بە پابەندبوونی درێژخایەنی واشنتۆن بە بەرگریی ئەوروپا دروستکردووە. ناکۆکی گرینلاند ئەوە دەردەخات کە چۆن خۆلێدانەکانی هاوپەیمانی دەتوانن سەرنجی بەرگری لابدەن. ئەم داینامیکییانە هاوپەیمانانی ئەوروپا ناچار دەکەن هاوسەنگی لە نێوان پشتبەستن بە ناتۆ و بەهێزکردنی تواناکانی خۆیاندا دروست بکەن. تەحەددیاتی جیۆپۆلەتیکی ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر متمانە بە کەرتی ئابووری، هەناردەکردن، وەبەرهێنان و زنجیرەکانی دابینکردن هەیە. لە کاتێکدا بەرزکردنەوەی ئاسایشی ئابووری، بەتایبەتی سەربەخۆیی ستراتیژی لە کەرتی دیجیتاڵی و بەرگریدا، ئەولەویەتێکی سەرەکییە بۆ یەکێتی ئەوروپا، بەڵام دووڕیانەکانی ئێستای جیۆپۆلەتیکی ئاڵۆزی زیاتر و تێچووی کورتخایەن زیاد دەکەن”١٠”.
دووەم:- ئاڵنگارییە ناوخۆیییەکان؛ یەکێتی ئەوروپا ڕووبەڕووی تەحەدای بنەڕەتی دەبێتەوە کە پەیوەندی بە لەرزۆکی یەکگرتوویی ستراتیژی و کۆدەنگی سیاسییەوە هەیە، چونکە ئەولەویەتەکانی نیشتمانی لە سەرانسەری ئەوروپادا جیاوازییەکی بەرچاویان هەیە. لە کاتێکدا وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژهەڵات سەرنجیان لەسەر ڕووسیایە، هەندێکی تر سەرنجیان لەسەر پرسی دەریای ناوەڕاست یان کۆچکردنە. ئەم جیاوازییانە سەرهەڵدانی دیدێکی ستراتیژی یەکگرتوو ئاڵۆزتر دەکەن. یەکخستنی ئەولەویەتەکان لە نێوان ٢٧ وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا تا ئێستاش تەحەدایەکی سیاسی و دیپلۆماسی ئاڵۆزە، بەتایبەتی لە پێناسەکردنی تێڕوانینەکان بۆ هەڕەشە هاوبەشەکان و پێداویستییەکانی توانا. پارچەپارچەبوونی سیاسی بەردەوام و ڕێبازە نیشتمانییە جیاوازەکان بە ڕوونی لە بەڕێوەبردنی سنوورەکان و کۆچکردندا دیارە. هەندێک لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، بە تایبەت لە ئەوروپای ڕۆژهەڵات، تا ئێستاش ئامادە نین بەشداری لە هەوڵەکانی نیشتەجێکردن و دابەشکردنی بارگرانیدا بکەن. سیاسەتی کۆچ زیاتر لە ڕوانگەی ئاسایش و ڕای گشتی و سیاسەتی حزبی نیشتمانییەوە سەیر دەکرێت، نەک لە ڕێگەی پلاندانانی هاوئاهەنگ لەسەر ئاستی یەکێتی ئەوروپا، ئەمەش کردەوەی یەکگرتوو زیاتر ئاڵۆز دەکات”١١”.
سێیەم:- ئاڵنگاریی پێکهاتەیی؛ ئەم ئاڵنگارییە پەیوەندی بە کەلێنەکانی توانا و جێبەجێکردنەوە هەیە لە چوارچێوەی سیاسەتی هاوبەشی یەكێتی ئەوروپا. بۆ نموونە لە ئاستی بەرگریدا، بنکەی پیشەسازی بەرگری ئەوروپی بە پارچەپارچەیی ماوەتەوە، ئەمەش ڕێگری لە توانای بەرهەمهێنانی خێرای بڕی و جۆری پێویستی ئامێرەکان دەکات. کۆمپانیاکانی بەرگری ئەوروپا ڕووبەڕووی ئاستەنگی سیاسی و بیرۆکراتی دەبنەوە کە مۆدێرنیزاسیۆن و بەرهەمهێنان خاو دەکەنەوە، لە کاتێکدا خواست لەسەر سیستەمی پێشکەوتوو بەردەوامە لە گەشەکردن خێراتر لە توانای بەرهەمهێنان و بەردەستبوونی هێزی کارامە. تەحەدایەکی دیکە لە ئاڵوگۆڕەکانی پەیوەست بە بودجە و سنووردارکردنی ئابووریدایە. زۆرێک لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا هەوڵدەدەن هاوسەنگی زیادکردنی خەرجییەکانی بەرگری لەگەڵ خەرجییە کۆمەڵایەتییەکان، فشارە دیمۆگرافییەکان و وەبەرهێنانەکانی دیکەی وەک گواستنەوەی کەشوهەوا و وزەدا دروست بکەن. ئەمەش گرژی لە نێوان پێداویستییە ئەمنییەکان و گەشەی ئابووری درێژخایەن دروست دەکات”١٢”.
“کۆبەند”
ئاسۆی ئەوروپا لە ساڵی نوێدا بە سێ ئەولەویەتی سەرەکی لە قاڵب دراوە کە ئامانجیان چەسپاندنی ڕۆڵی خۆی وەک ئەکتەرێکی سەربەخۆتر و خۆڕاگرتر و لە ڕووی ستراتیژییەوە یەکگرتووترە لە ڕێگەی بەهێزکردنی بەرگری، توانای کێبڕکێ و کۆچکردن. ئەم ئەولەویەتانە بەیەکەوە وەرگیراون، ئەمەش ئەوە پیشان دەدەن کە تا ساڵی ٢٠٢٦، ئەوروپا خۆی بۆ داهاتوویەکی زیاتر لە ناوەوە جێگیر دەکات، کە سەربەخۆیی ستراتیژی، خۆڕاگری ئابووری و کراوەیی لە بەڕێوەبردن، پایەی بنەڕەتین بۆ مانەوە لە جیهانێکی نادڵنیاییدا، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی ڕۆژئاوا و پەرەسەندنی هەڕەشەی ڕووسیا بۆ ڕۆژهەڵات. سەرەڕای ئەم خواستانە، ئەوروپا لە ساڵی ٢٠٢٦دا ڕووبەڕووی ئاستەنگی جیۆپۆلەتیکی بەرچاو دەبێتەوە کە دەتوانێت پێشکەوتن بەرەو ئەم ئەولەویەتانە ئاڵۆز بکات و کاریگەرییە ستراتیژییەکانیان سنووردار بکات. هەوڵەکان بۆ بەرزکردنەوەی سەربەخۆیی بەرگری لە چوارچێوەی ژینگەیەکی ئەمنی کێبڕکێکاردا ئەنجام دەدرێن کە بە ململانێی درێژخایەن لە پەراوێزی ئەوروپا، داینامیکی ناجێگیری ترانزاتلانتیک، مەترسی پەرەسەندن لەگەڵ زلهێزە ڕکابەرەکان و خۆلێدانەکانی بازرگانی و فشارە دیمۆگرافییەکان تایبەتمەندە. ئەم فشارانە بەکۆمەڵ یەکگرتوویی ناوخۆیی ئەوروپا و متمانەپێکراوی ئەوروپا وەک ئەکتەرێکی بنەمادار بە یاساکان و توانای هاوسەنگیکردنی سەربەخۆیی ستراتیژی لەگەڵ کراوەیی و هاوکاری لە سیستەمێکی نێودەوڵەتیدا کە تادێت پارچە پارچە دەبێت، تاقی دەکەنەوە.
سەرچاوەکان؛
- https://www.consilium.europa.eu/en/meetings/europeancouncil/2025/12/18/
- chromeextension://efaidnbmnnnibpcajpcglclefindmkaj/https://data.consilium.europa.eu/doc/document/ST-16922-2025-INIT/en/pdf
- https://defence-industry-space.ec.europa.eu/eu-defence-industry/edis-our-common-defence-industrial-strategy_en
- chrome-extension://efaidnbmnnnibpcajpcglclefindmkaj/https://defence-industry-space.ec.europa.eu/document/download/9db42c04-15c2-42e1-8364-60afb0073e68_en?filename=Joint-Communication%20_Defence-Readiness-Roadmap-2030.pdf
- chromeextension://efaidnbmnnnibpcajpcglclefindmkaj/https://commission.europa.eu/document/download/97e481fd2dc3412dbe4cf152a8232961_en?filename=The%20future%20of%20European%20competitiveness%20_%20A%20competitiveness%20strategy%20for%20Europe.pdf
- https://www.aa.com.tr/en/europe/year-ender-security-concerns-shifting-public-opinion-push-europe-to-tighten-immigration-rules-in-2025/3781900
- https://ec.europa.eu/eurostat/fr/web/interactive-publications/migration-2025
- https://www.epc.eu/publication/new-pact-for-the-mediterranean-turning-vision-to-impact/
- https://www.globsec.org/what-we-do/commentaries/how-russias-hybrid-warfare-will-escalate-2026-and-what-europe-must-do
- https://www.stimson.org/2026/greenland-should-be-a-wake-up-callforeurope/
- https://epc.ae/ar/details/featured/khutat-alawlawiat-al-uwrubiya-lieam-2026
- https://www.aerospace-and-defence.com/fivetrendsshapingeuropeandefence-2026-a-04de9343ade799f867f62e899c20f838/






































































