حزبى بەعسى عەرەبى سۆسیالیستى وەکوو هەر چەمک و دیاردەیەکى سیاسیى و ئابوورى و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیریى و شارستانییەتیى، خوێندنەوەى تایبەت و سەرسوڕهێنەر و ڕیزپەڕ، بە قەولى خۆیان (بەعسییانە)ى هەبوو، بۆ چەمکى مێژوو، لێکدانەوەى مێژوویى، کە زۆر جیاواز و لێکدابڕاوبوو لەو خوێندنەوەى زانا‌و بیرمەندان و مێژوونووسانى کۆن و نوێ بۆ مێژوو، چەمکى مێژوو و لێکدانەوەى مێژوویى دیاردە مرۆڤایەتییەکان هەیانبوو، چونکە چەمکى مێژوو ڕاستە خوێندنەوەى جۆراوجۆرى بۆکراوە، بەڵام بەهیچ شێوەیەک نەخراوەتە نێو قاڵبێکى ئایدۆلۆژیى، سیاسیى و نەتەوەیى بەرتەسک و شۆڤێنیانە. سەدام حسێن گوتوویەتى؛ “ئێمە دەبێت لە ڕوانینە مێژوو و نووسینەوەى مێژوودا، پڕۆگرامێکى وامان هەبێت، کە تیۆرییەکەمان دەرببڕێت و لەگەڵ تایبەتێتى بیرماندا بگونجێت، ئەمەیش لە ئارەزووییەکى زاتییەوە نەهاتۆتەدى، بۆئەوەى لەو بۆچوونانەى کە ئێستا لە ئارادان جیامان بکاتەوە، بەڵکو پێویستییەکى زانستى یە بۆ دەستنیشان کردنى ڕێڕەوى مێژوویى لەبەر ڕۆشنایى ئەو بۆچوونە زانستى و شۆڕشگێڕانەى، کە ڕووداوەکان دەخوێنێت و تێ یان دەگات و، هەوڵدەدات بەپێى بۆچوونى شۆڕشگێڕانەى پێویست و بەگوێرەى تایبەتێتیەکانى تیۆرى حزبەکەمان بخاتەڕوو، وردیى خوازى لە پڕۆگرامى مێژوو ئەم پێویستییە زیاتر دەهێنێتە پێش، چونکە زۆربوونى قوتابخانە کۆشش (ئیجتیهادات)و ڕووداوە مەزنەکان لە تۆمارگاى مێژوودا، وا لە هەموو مرۆڤێک دەکات کە لە توانایدا بێت ئەو شتەى بیەوێت لە ناخى مێژوودا وەربگرێت، بۆ پتەوکردنى ئەو پڕۆگرامەى کە باوەڕى پێ دەهێنێت… مێژووى عەرەبیش لەم ههقیقهتە نەشاز نى یە، لەبەرئەوە پڕۆگرامى بەعس بۆ نووسینەوەى مێژوو زیاتر دەتوانێ ڕوانینى دروست بۆ مێژووەکەمان دیارى بکات”.
دواتر دەڵێت؛ “لەکاتێکدا هەندێک لە مێژوونووسەکان دەست بۆئەوە دەبەن کە مێژووى نەتەوە دەگەڕێتەوە پێش ئیسلام و هەموو شارستانى یەتەکانى نیشتمانى عەرەبى دەگرێتەخۆى، پڕۆگرامى خۆیان هەیەو، ئەوانەش کە ئیشلام، یاخود بەر لەوە بە ماوەیەکى کورت وا دادەنێن مێژووى نەتەوە لەگەڵ سەرهەڵدانى ئیسلام، یاخود بەر لەوە بەماوەیەکى کورت دەستپێدەکات، ئەوانیش پڕۆگرامى خۆیان هەیە و هەر یەکێک لەمەو لەوان بۆ چەسپاندن و پتەوکردنى ئەو پڕۆگرامەى کە باوەڕى پێ هەیە هەوڵ دەدات پشت بە ڕاستی یە نسبى یەکانى مێژوو ببەستێت، لەبەرئەوە خوڵقاندنى پڕۆگرامێکى بەعسیانە لە سەرنجدانە مێژوو و نووسینەوە و تۆژینەوەى ڕووداوەکانى بەسە بۆئەوەى لە مەترسى خۆبەدەستەوەدان بەدەستى ئەو پڕۆگرامانە کە لەگەڵ بۆچوونەکانماندا لەسەرنجدانە کەلەپوور و مێژوو یەک ناگرنەوە دوورمان بخات، هەردوو پڕۆگرامەکانى پێشوویش لەوانەیە بکەونە سەرنجدانى کورت بینى تەقلیدى یەوە و، لە سووچێکى وادا کاروبارەکان لێک بدەنەوە، کەلەگەڵ بنەڕەتى هه‌قیقه‌تى مێژوودا یەک نەگرنەوە، ئەو دوو پڕۆگرامە لەوانەیە لە چوارچێوەیەکى وادا باسى پەیوەندى ى نەتەوە بە ئیسلامەوە بکەن کەلە هه‌قیقه‌ت دوور بێت، یاخود بەوجۆرە نەبێت کە ئێمە دەیبینین. لەوانەیشە یەکێک لەو پڕۆگرامانە چاوپۆشى لە بەهاى ئیسلام وەکو شۆڕشێک لە ژیانى نەتەوەدا بکات، ڕەنگیشە پڕۆگرامێکى دیکە زیادەڕۆیى بکات و خۆى لە دەورگێرانى عەرەب لە پەیامى ئیسلامی‌دا کە لە خاکەکەیاندا هەڵقووڵاوە و ڕۆڵەکانى لەم خاکە هەڵیان گرتوە گێل بکات”
هه‌روه‌ها سه‌دام حسێن ئه‌و پاڵنه‌ره باس ده‌كات، كه بانگه‌شه‌ى مێژوونووسهكانى كردووه بۆ دووباره نووسينه‌وه‌ى مێژوو له كۆبوونه‌وه‌ى ليژنه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌ى كاروبارى خوێندن بۆ گۆڕينى پڕۆگرامى خوێندن، كه له(13ى تشرينى يه‌كه‌مى1973)دا به‌سترا، له‌وێدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات وده‌ڵێت؛ “ئێمه ده‌مانه‌وێت مێژوو وا بنووسرێته‌وه، كه شانازى كردنى هاووڵاتى به‌مێژووى گه‌ل ونهتهوهكهيهوه به‌هێزبكات و ببێته سه‌رچاوه‌يه‌كى سه‌ره‌كى ئيلهام به‌خش له كاره‌كانى و داهێنانهكانى وقوربانيدانهكانيدا، ئێمه ده‌مانه‌وێت خوێندكار يه‌كه‌م شت فێرى مێژووى عه‌ره‌ب و مێژووى ئێراق بێت، دواتر باس له‌مێژوو ده‌كه‌ين وڕێڕهوهكانى ديارى ده‌كه‌ين به‌و چوارچێوهيهى، كه به‌هاى خوێندكار ومرۆڤ له چوارچێوه‌ى كۆمه‌ڵگه‌دا گه‌شه پێده‌دات، به ئاڕاسته‌ى بنه‌ماكانى حزب، له‌وانه‌ش خه‌باتكردن له‌پێناوى يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى عه‌ره‌بى وبههێزكردنى يه‌كێتى ئێراق، وئه‌وه‌ى ده‌بێته‌هۆى به‌هێزكردنى گه‌شبينى له به‌ديهێنانى ئه‌و بنهمايانهدا. سه‌دام له گوتارێكيدا ده‌ڵێت؛ حزبى به‌عس حزبێكى چينايهتى نييه واته حزبى يه‌ك چين نييه ياخود حزبى ته‌نها دوو چين له كۆمه‌ڵ دا، ته‌نها كرێكاران نييه ياخود ته‌نها حزبى جووتياران ياخود حزبى هه‌ردووكيان پێكه‌وه، به‌ڵكوو حزبى ئه‌وان و هه‌موو به‌شه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى تر‌ى كۆمه‌ڵه، واته حزبى تێكڕاى گه‌له چ له ئامانجه نزيك ودوورهكانى دا، ياخود له ڕووى دروستبوونى ناوه‌وه‌ى، ياخود له‌ڕووى ئه‌و سياسه‌ته‌ى كه‌به‌پێى كات و دۆخ وتوانا له‌وباره‌يه‌وه ده‌رى ده‌بڕێ بۆ پوخته‌ى ئه‌مه ده‌ڵێين حزبى به‌عس، حزبى گه‌له له‌ڕووى نيازو ئاواته‌وه، هه‌روه‌ها له سياسه‌تى تێكۆشان و بهجێهێنانيشدا هه‌روايه. له‌سه‌ر بناغه‌ى ئه‌م سهرهتايهدا، كه حزبمان ده‌ستى پێكردووه و كه‌له بۆچوونيدا پشتى پێداوه‌و كه بڕواى وابووه به‌بێ ئه‌مه ناتوانرێ كردارى ڕاپه‌ڕينى نه‌ته‌وه‌يى عه‌ره‌ب و هێنانه‌دى ئامانجه‌كانى به‌جێ بهێنرێت، چونكه كردارى ڕاپه‌ڕينى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌گه‌ر چى له‌و كه‌مانه‌وه ده‌ستى پێكرد، كه پێشڕه‌وى نه‌ته‌وه‌ن، به‌ڵام به‌مانا تێكڕاييهكهى و قووڵه‌كه‌ى نايهتهدى، كه نه‌ته‌وه بگرێته‌وه وگهليش له‌م پهڕيهوه بۆ ئه‌وپه‌ڕى و، ڕووناكى گيانه نوێكه وهاندهرهكانى به‌ره‌و پێشه‌وه به‌ره‌و هه‌ر گۆشه‌يه‌ك له گۆشه‌كانى نه‌ته‌وه وگه‌ل نه‌كشێت. (سه‌دام حسێن، بۆچى كرێكارمان كرد به مووچه خۆر؟).
چه‌مكه‌كانى حزبى سه‌ركرده و سه‌رۆكى پێويستييه‌كان و سوارچاكى عروبه و پارێزه‌رى ده‌زگاى ڕۆژهه‌ڵاتى عه‌ره‌بستان و سيمبولى نه‌ته‌وه و…هتد) بوونه ميحوه‌رى كارى به‌عس، كه دواجار فاكته‌ر و زه‌مينه خۆشكه‌رى هێنايهئاراى سيسته‌مێكى (ديكتاتۆرى، ميليتاريستى، شۆڤێنى، تاكڕه‌و)ى سه‌ركوتكار بوون ومێژووييهك له مه‌رگ و خوێن و وێرانى تۆماركرد، كه ئێراقى كرده كوتله‌يه‌ك له ترس و تۆقاندن و خوێن، به‌ڵكوو به‌قسه‌ى سه‌ركرده و كاديره‌كانى به‌عس ى خۆى، كهلهدووتوێى بيرهوهرييهكانياندا باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ته‌نها شتێك به‌عس بير‌ى لێ نه كردبێته‌وه ديموكراسهت و ئازادى بووه.ترسناكترين ڕووخسار‌و ده‌رهاويشته‌ى گوتارى سياسى ئه‌م قۆناغانه بهجياوازى ئينتيماو پێكهات ودنيابينييهوه، به‌رهه‌مهێنانى گوتارى شۆڤێنى و كاراكتهرى ڕاسيسته، كه ئه‌ويش له ڕێگه‌ى قووڵكردنه‌وه‌ى فيكرى (عروبه)و پان عهرهبيزمه، كه دواتر له‌سه‌رده‌مى به‌عسدا ده‌گاته لووتكه‌ى ڕهگهزپهرستانهى خۆى و لهگوتارهوه ده‌يگوازێته‌وه بۆ سڕينه‌وه‌ى ڕوحى ومێژوويى و جه‌سته‌يى وكولتوورى نه‌ته‌وه‌يه‌ك، بێگومان شوێنه‌وارێك كه ڕووخانى خودى به‌عس نه‌يتوانيوه ئه‌و ڕوحه شه‌ڕانگێز و كاراكته‌ره شۆڤێنييه كۆتايى پێ بهێنێت حزبى به‌عس له جيهانبينييهكى ته‌سكه‌وه سه‌يرى مێژووى عه‌ره‌ب و ميللهتانى تری ده‌كرد، هه‌روا سه‌يرى ئيسلامى و ئايين و مه‌زهه‌به‌كانى تر‌ى ده‌كرد، به‌عس پێى وايه لهبهرايى ئيسلامه‌وه، هه‌ر گه‌لێك به‌ره‌نگارى له‌خۆى كردبێ، يان به خواهشت سوپاى ئيسلامى پێشوازى نه‌كردبێت، يان وه‌كوو شارستانييه‌ت، مێژوو، زمان، كولتوور و باوه‌ڕه‌كانى خۆى پاراستبێت، ئه‌و ميللهتانه تێكڕا به‌عس به (شعوبي)يانى ده‌زانى، ئه‌واش لێكى دهدايهوه؛ بزووتنه‌وه‌ى گه‌لانى غهيره عه‌ره‌به، هه‌وڵيدا له شارستانييه‌ت و ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب بدا، ململانێيه‌كى شارستانى و ڕووناكبيرى وئايينى فراوانى ئاشكرا كرد، كه‌وابێ، بزووتنه‌وه‌ى ده‌سته‌يه‌كى دياريكراو يان چينێكى كۆمه‌ڵايه‌تى نييه، به‌ڵكوو هه‌وڵێكه خه‌ڵكى جياجيا داويانه بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ى كولتوورى هه‌ڵچووى عه‌ره‌ب، به‌مه‌ش هه‌ڵوێستێكى ڕهگهزپهرستانهيان دژى نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب وشارستانييهت و كولتوورهكهى پێكهێناوه. حزبى به‌عس وه‌كوو ده‌سه‌ڵاتدار، ڕه‌گى فه‌لسه‌فه‌ى خۆى له سه‌روه‌رێتى نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب و سهردارێتى ئيسلام و باڵادهستێتى سه‌ركردايه‌تى خۆي‌دا، به‌سه‌ر هه‌موو ميللهتانى دونياى عه‌ره‌ب وله‌ناو هه‌موو هێزه‌كانى عه‌ره‌ب وكورد وميللهتانى ناوچه‌كه‌دا ده‌بينى.
به‌عس له‌و مێژووه‌ى كه خۆى دهينووسێتهوه و پێناسه‌ى ده‌كات دان به مێژووى هيچ نه‌ته‌وه و مێژووييه‌كى نووسراوى تردا نانێت، لێره‌دا مێژووش وه‌ك هه‌ر سياسه‌تێكى تر‌ى به‌عس بۆ سڕينه‌وه و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى مێژووى نه‌ته‌وه‌كانى تر‌و ده‌رخستنى ئه‌و مێژووه‌ى، كه خۆى بڕيارى لێده‌دات چۆن وبه‌چ شێوازێك بنووسرێته‌وه، دياره ئه‌مه‌ش به‌ده‌ره له زانستى مێژوو. سه‌دام حسێن له نووسينه‌وه‌ى مێژوودا چه‌ند تهوهرهيهكى ديارى كردووه له‌وانه؛ دياريكردنى پێوه‌رى به‌عسى بۆ نووسينه‌وه‌ى مێژوو، مێژووى شۆڕشگێڕى مێژووى نه‌ته‌وه‌ى زيندوو، مێژوو كارى ويستى نهتهوهيه، خه‌بات و تايبه‌تمه‌ندى تێڕوانينى به‌عسى بۆ مێژوو، ڕێگه‌ى شيكردنه‌وه‌ى مێژوويى، بابه‌تى ولێكۆڵينه‌وه‌ى عه‌ره‌بى، ڕۆڵى پاڵه‌وان له مێژووى عه‌ره‌بيدا. به‌پێى پێناسه‌ى به‌عس هزرى عه‌ره‌بى به‌رزترين و ديارترين به‌شى مێژووى عه‌ره‌بيه و ته‌رازووى ڕاسته‌قينه و ئه‌نجامى كۆتايى هه‌موو لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى مێژووييه، به‌پێى ئه‌م هزره سه‌ردام حسێن خوێندنه‌وه بۆ مێژوو ده‌كات وده‌ڵێت؛”ئێمه‌ى عه‌ره‌ب يه‌ك نهتهوهين و جوگرافياى خاكه‌كه‌مان نيشتمانى عه‌ره‌ب ههموويهتى، ئه‌مه‌ي ئه‌و ئه‌نجامه دابڕكهره، كهبايهخى پێ ده‌ده‌ين، له‌به‌رئه‌وه خوێندنه‌وه‌مان بۆ مێژوو ده‌بێت به‌و پێودانگه بێت، كه چۆن خزمه‌تى ئه‌م ڕاستيه ده‌كات، له‌وانه‌يه هه‌ندێك ههڵهيش بكه‌ين له لێكدانه‌وه‌ى ديارده مێژووييه‌كان، به‌ڵام له‌و هه‌ڵانه زۆرتر نييه، كه ئه‌وانه‌ى تر كه مێژوو ده‌خوێننه‌وه تێدا ده‌كه‌ون. هەر ئەم تێڕوانینە شۆڤێنى و تاکلایەنە بوو، کە وایکرد حزبى بەعس لە قۆناغى بەهێزبوون و حوکمى دیکتاتۆریەتى خۆیدا دەستیکرد بە گۆڕینى مەنهەجى خوێندن و سەرلەبەرى وانەى مێژووی قۆناغەکانى لە پێنجى سەرەتاییەوە تاوەکوو زانکۆى گۆڕى و تژى کردبوو لە باسى سەروەرى و سەرکەوتنى عەرەب لە قۆناغەکانى مێژووى کۆن هەتاوەکوو کاتى هاتنەسەر دەسەڵاتى سەدام، تەنانەت سەرکەوتنەکانى “سەرجۆنى ئەکەدى” و گۆتییەکان و بابلییەکان و یاسا نووسراوەکانى حامورابیشى عەرەباندبوو، بە بیرى نەتەوە پەرستێتى عەرەبى دایپۆشى بوو، هەموو گەل و دانیشتووانى میزۆپۆتامیاى کردبووە بنەما بۆ بیرى عەرەبیزم.
سەرچاوەکان؛
١.سەدام حسێن؛ کەلەپوورى عەرەبى و هاوچەرخایەتى، چاپخانەى ئافاقى عەرەبیە، ١٩٨١، دەزگاى ڕ‌ۆشنبیرى و بڵاوکردنەوەى کوردى.
٢. د.سۆزان کەریم مستەفا؛ لێکدانەوەى ڕاسیزم بۆ مێژوو(کەمالیزم و بەعسیزم وەک نموونە)، نامەیەکە پێشکەشى بەشى مێژووى کۆلێژى زانستەمرۆڤایەتییەکانى زانکۆى سلێمانى کراوە.(٢٠١١).
٣. سەروەر عبدالرحمن عمر، سۆزان کەریم مستەفا؛ تێڕوانینى بەعس بۆ مێژوو، گۆڤارى زانکۆى کۆیە، ژ ١٧، ٢٠١٧.
٤. گۆڤارى (ئەنفال)،ژمارە ١، ٢٠٠١.
٥.نورى بێخاڵى، شۆڤێنيهتى عه‌ره‌بى وئه‌گه‌رى ديموكراسى له ئێراقدا، به‌شى دووه‌م، چاو‌دێر، ژماره(15)، دووشه‌ممه، 7/2/2005، ل10.
ئامادەکردنى؛ د.ژیلوان هەڵەدنى






































































