“یەكەمین چالاكی ساڵی نوێ”
(12 / 1/ 2026) ناوەندی چاوی كورد بۆ پەرەپێدانی سیاسی، بە هاوبەشی ڕێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO، مەراسیمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی بۆ دواین كتێبی چاپكراوی خۆی ئەنجامدا، بەناونیشانی (كورد و شیعە، بارگۆڕانی دەق و هەڵوێست) كە لە نوسینی (دكتۆر یاسین تەها) یە و ناوەندی چاوی كورد چاپی كردووە.
لە میانەی مەراسیمەکەدا، کە ژمارەیەکی بەرچاو لە روناکبیران و مامۆستایانی زانکۆ و نوسەران و خوێنەران ئامادەی بوون، سیمینارێك بۆ نوسەری كتێبەكە سازكرا سەبارەت بەناوەرۆكی كتێبەكە و تیایدا كتێبەكەی ناساند و گرنگی و بایەخی بابەتەكەی ڕوونكردەوە، لەلایەن ئامادەبوانیشەوە گفتوگۆ و پرسیاری هاوپەیوەست ئاڵوگۆڕكران.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، کتێبەکە لەلایەن ناوەندی چاوی کوردەوە کرایە دیاری بۆ ئامدەبوان، بەسوپاسەوە مەراسیمەكە لە هۆڵی ڕێكخراوی CDO بەڕێوەچوو.





































































