يه‌كه‌م هه‌وڵ بۆ دامه‌زراندنى كۆڕێكى له‌و جۆره له‌ساڵى 1948درا، ئه‌ويش له لايه‌ن مامۆستا عهلادين سهجادييهوه بوو، له ژماره (4)ى ڕۆژى (15/5) گۆڤارى نزارى ئه‌و ساڵه‌دا له‌سه‌رى نووسى و، دوا به‌دواى ئه‌و گۆڤاره سياسييه كوردييه، ڕۆژنامه‌ى ژين ژماره (1244)ى ڕۆژى (25/4/1957) ئه‌م داخوازييهى دووباره كرده‌وه، دواى شۆڕشى 14ى ته‌ممووزى 1958 يش ئه‌م داوايه بووه دروشمێكى گشتيى ڕۆشنيرانى كورد و بووه داخوازييهكى سه‌ره‌كى كۆنگره‌كانى مامۆستايانى كورد له شه‌قڵاوه له ساڵانى 1959و 1960دا و به گه‌رمى ڕۆژنامه‌ى خه‌بات و گۆڤارى هيواش له‌و دووساڵه‌دا پێكهاتنى كۆڕى زانيارى كورديان ده‌نووسى و بهداخوازييهكى گه‌لێك ڕه‌واو پێويستيان ده‌زانى و ئه‌م هيوا ئاواته‌ى كورد تاكوو ده‌رچوونى به‌ياننامه‌ى 11ى ئازارى 1970 هه‌ر له‌چوارچێوه‌ى هه‌وڵ و داخوازى ڕۆشنيرانى كورددا مايهوه. له كۆتايى مانگى ئابى 1970 ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى شۆڕش ياساى ژماره(813)ى تايبه‌تى به دروستكردنى كۆڕى زانيارى كورد ده‌ركرد بۆ ئه‌وه‌ى ببێته لقى كوردى بۆ كؤرى زانيارى ئێراقى و به دهزگاريهكى سه‌ربه‌خۆى خاوه‌ن كه‌سێتى و سهربهخۆيهتى دارايى و ئيدارى ده‌ژمێردرا، مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ى له به‌غداد بوو،
ئامانجه‌كانى؛ له ماده‌ى سێيه‌مى ياساى كۆڕى زانيارى كورددا هاتبوو:-
1.ڕاپه‌ڕاندنى ديراسات و لێكۆڵينه‌وه‌ى زانيارى له ئێراق بۆ ڕۆيشتن له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنى زانيارى.
2.پاراستنى زمانى كوردى وكاركردن به‌په‌ره‌پێدانى به داواكردنى زانيارى و وێژه و هونه‌ره‌كان.
3.ژياندنهوهى كهلهپوورى كوردى و ئيسلامى له زانيارى و وێژه وهونه‌ره‌كان.
4.گرنگيدان به خوێندنى مێژووى ئێراق وشارستانييهتى به‌شێوه‌يه‌كى گشتى وناوچهكانى كوردى به‌شێوه‌يه‌كى تايبه‌تى.
5.بڵاوكردنه‌وه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌ى ڕه‌سه‌ن و هاندانى وه‌رگێڕان و دانان له زانيارى و وێژه و هونه‌ر.
هه‌روه‌ها ئه‌م هۆيانه‌ى خواره‌وه دهستنيشانكران بۆ ئامانجه‌كانى كۆڕ:-
1.دانانى فه‌رهه‌نگى زمانه‌وانى و زانيارى.
2.ده‌ركردنى گۆڤار و بڵاوكراوه.
3.چاپكردنى په‌رتووك و به‌ڵگه‌نامه و ده‌قه كۆنه‌كان.
4.پته‌وكردنى په‌يوه‌ندى نێوان كۆڕى زانيارى ئێراقى وكۆڕو ده‌زگاكانى زانيارى وزمانهوانى و ڕۆشنبيرييه‌كان له وڵاتانى عه‌ره‌بى وهى تر.
5.خه‌ڵاتكردنى لێكۆڵه‌ره‌وه و زانا‌و ئه‌ديبه به‌رزه‌كان.
6.يارمه‌تيدانى لێكۆڵه‌ره‌وه و نووسه‌رو وه‌رگێڕه‌كان به پاره.
7.بانگه‌واز بڵاوكردنه‌وه بۆ نووسين و وه‌رگێڕانى ئه‌و بابه‌تانه‌ى كۆڕ ههڵياندهبژێرێت.
8.به‌ستنى كۆڕ بۆ ديراسهكردن.
9.دامه‌زراندنى پهرتوكخانهيهك بۆ كۆڕ و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى و گرينگيدان به كاروبارى چاپه‌مه‌نى تێێدا، له‌پێناوى لێكۆڵينه‌وه و ته‌واوكردنى ئه‌و كارانه‌ى له‌كۆڕ و كۆبوونه‌وه و به‌جێگه‌ياندنى په‌يامى سه‌رشانى به‌پێى ئامانجه‌كانى، كهلهياسادا هاتووه ئه‌نجوومه‌نى كۆڕ بۆى هه‌يه له ئه‌ندامه كارانى، له‌م ليژنانهى خواره‌وه پێكبهێنێت:-
1.ليژنه‌ى زمان و زانيارييه‌كانى.
2.ليژنه‌ى وێژه و كه‌له‌پوور.
3.ليژنه‌ى زانيارى.
4.ليژنه‌ى فه‌رهه‌نگ.
5.ليژنه‌ى وه‌رگێڕان و نووسين و په‌خشكردن.
6.ليژنه‌ى شارستانێتى ئيسلامى.
7.ليژنه‌ى زانيارى ئابوورى وياسا.
8.ليژنه‌ى په‌رتوكخانه و گۆڤار.
هه‌روه‌ها په‌يڕه‌وى ناوخۆى كۆڕى زانيارى كورد له‌به‌شى يهكهمدا “ئه‌ندامێتى” به‌م شێوه‌يه‌ى خواره‌وه ده‌ستنيشان كردبوو:-
1.ئه‌ندامانى كارا‌و ده‌ستبه‌تاڵ، كه ژماره‌يان له(15) ئه‌ندام تێپه‌ڕ ناكات، به‌مه‌رجێك ژماره‌ى ده‌ست به‌تاڵه‌كان له (5) ئه‌ندام ڕهتنهكات.
2.ئه‌ندامانى كارا.
3.ئه‌ندامانى شه‌ره‌ف.
مه‌رجى ئه‌ندامێتى ئه‌وه‌بوو، كه ئاگادارييه‌كى زۆرى هه‌بێ له‌سه‌ر لقێك يان زياتر له لقه‌كانى زانيارى وه به‌رهه‌مى ڕه‌سه‌ن تيايدا و يان زمانى كوردى باش بزانێت و شارهزايشى له يه‌كێك له زمانه زيندوو و يان كۆن هه‌بێت و به‌توانابێ بۆ ده‌ستنيشانكردنى زاراوه‌كان و هه‌ڵبژاردنيان. به‌ڵام زۆرى پێ نه‌چوو ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى شۆڕش به‌بڕيارى ژماره 217ى له 4/4/1972 دا بڕگه‌ى يه‌كه‌م ودووه‌مى به‌ندى شه‌شه‌مى ياساكه‌ى به‌م جۆره لێ كرد:- “ئه‌ندامه كارانى كۆڕى زانيارى كورد ژماره‌يان 15 ئه‌ندام ده‌بێت، به‌مه‌رجێك ته‌نيا 5كه‌سيان وه‌ك فه‌رمانبه‌رى تايبه‌ت ڕۆژانه له كۆڕ ده‌وام بكه‌ن”. دوابه‌دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى ياساى ژماره 183ى ساڵى 1970ى كۆڕى زانيارى كورد، وه‌زيرى په‌روه‌رده داواى كرد سه‌رۆكايه‌تى ديوانى كۆڕى زانيارى كورد هه‌ڵبژێردرێ و ڕاى سپارد ده‌سته‌ى گشتيى كۆڕى زانيارى ئێراق و كۆڕى زانيارى كورد كۆببنه‌وه و، وابوو له ئێواره‌ى ڕۆژى 17/3/1971دا به‌سه‌رۆكايه‌تى كۆڕى زانيارى ئێراق مامۆستا “عه‌بدولڕه‌زاق محێدين” و ئاماده‌بوونى وه‌زيرى په‌روه‌رده دكتۆر “ئه‌حمه‌د عه‌بدولسه‌تار جيوارى” كۆبوونه‌وه، تاكوو ديوانى سه‌رۆكايه‌تى كۆڕى زانيارى كورد هه‌ڵبژێردرێ، هه‌موو ئه‌ندامه كارانى كۆڕى زانيارى كورد له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا ئاماده‌بوون، كه ئه‌م كه‌سانه بوون:- ” ئيحسان شێرزاد، عه‌زيز عه‌قراوى، شێخ محه‌مه‌دى خاڵ، عه‌لائه‌دين سه‌جادى، د.ناجى عه‌باس، د. ئه‌حمه‌د عه‌لى عوسمان، د.پاكيزه ڕه‌فيق حيلمى، د. عه‌بدولڵا نه‌قشبه‌ندى، عه‌بدوڵڕه‌حمان هه‌ژار”، ئه‌مانه‌ش به ڕێگاى ده‌نگدانى نهێنيى سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى كۆڕى زانيارى كورديان هه‌ڵبژارد و له ئه‌نجامدا ئه‌مانه‌ى خواره‌وه ده‌رچوون:-
1.ئيحسان شێرزاد-سه‌رۆكى كۆڕ.
2.عه‌زيز عه‌قراوى-جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆك.
3.شێخ محه‌مه‌دى خاڵ-جێگرى دووه‌مى سه‌رۆك.
4.مامۆستا عهلائهندين سه‌جادى-ئه‌ندام.
5.ناجى عه‌بباس-ئه‌ندام.
گۆڕانكارييه‌ك له ديوانى سه‌رۆكايه‌تى كۆڕ؛ ده‌سته‌ى گشتيى هه‌ردوو كۆڕى زانيارى ئێراق و كورد له ڕۆژى 28/11/1972 دا كۆبوونه‌وه و دوو ئه‌ندامى كارايان بۆ ديوانى سه‌رۆكايه‌تى كۆڕى زانيارى كورد هه‌ڵبژارد كه ئه‌مانه‌ى خواره‌وه بوون:-
1.مامۆستا مه‌سعوود محه‌مه‌د.
2.دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د.
به‌هاتنه ناوى ئه‌م دوو ئه‌ندامه تازهيهش ديوانى سه‌رۆكايه‌تى به‌م جۆره پێكهات:-
1.ئيحسان شێرزاد-سه‌رۆك.
2.مه‌سعوود محه‌مه‌د-جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆك.
3.شێخ محه‌مه‌دى خاڵ-جێگرى دووه‌مى سه‌رۆك.
4.مامۆستا عه‌لائه‌دين سه‌جادى-ئه‌ندام.
5.دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر-ئه‌ندام.
كاره دياره‌كانى كۆڕى زانيارى كورد؛ له‌ماوه‌ى كاركردنى ڕۆژانى دامه‌زراندنييه‌وه تاوه‌كوو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى له‌ساڵى 1978دا گه‌لێك كارى گرنگ و به‌سوودى ئه‌نجام داوه دياترينيان ئه‌مانه‌ى خواره‌وه بوون:-
1.مامۆستايان تۆفيق وه‌هبى به‌گ و عه‌بدولڵا نهقشبهنديان به ئه‌ندامى شه‌ره‌فى كۆڕ وه‌رگرتووه.
2.مامۆستايان:- پ. قه‌ناتى كوردۆ و كامه‌ران به‌درخان و دكتۆر عه‌بدلڕه‌حمان قاسملووى به ئه‌ندامى كاراى ده‌ره‌وه‌ى وڵات وه‌رگرتووه.
3.ئه‌ندامى ياريده‌ده‌رى كۆڕ:- كۆڕى زانيارى كورد له ساڵانى 1972و 1973دا ئه‌م مامۆستايانه‌ى خواره‌وه‌ى به ئه‌ندامى ياريده‌ده‌رى كۆڕ هه‌ڵبژاردووه: “عه‌ره‌بى شه‌مۆ، د. حاجيا جوندى، فايق هۆشيار، عه‌بدولحه‌ميد ئه‌تروشى، د. جمال ڕه‌شيد، شاكر فه‌تاح، د.نه‌سرين فه‌خرى، ڕه‌وشه‌ن به‌درخان، مه‌مدووح سه‌ليم، ئه‌كره‌م جه‌ميل پاشا، عه‌لى سه‌يدۆ گۆرانى، محه‌مه‌د مسته‌فا كوردى، جه‌مال بابان، د.كه‌مال محه‌مه‌د سه‌عيد، د.ساماڵ مه‌جيد فه‌ره‌ج، د.عه‌زيز ئه‌حمه‌د، د. ئه‌حمه‌د عوسمان ئه‌بوبه‌كر، سادق به‌هائه‌دين، عوسمان عه‌ونى، د.كامل به‌سير، كه‌مال جه‌لال غه‌ريب، حافز مسته‌فا قازى، ئه‌حمه‌د تاهير نه‌قشبه‌ندى، محه‌مه‌د ئه‌مين عوسمان، ع.ع.شه‌ونم، د. عه‌بدولڕه‌حمان حاجى مارف، گيوى موكريانى، عه‌ميد ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن، ڕه‌شاد موفتى، مسته‌فا نه‌ريمان، محه‌مه‌د ئه‌مين هه‌ورامى، كاكه‌ى فه‌للاح، كه‌ريم شاره‌زا، ڕه‌ئوف ئالانى، د. قه‌ره‌نى دۆغره‌مه‌چى”.
4.شه‌ش ژماره‌ى له گۆڤارى كۆڕ به‌حه‌وت به‌رگى ناياب ده‌رچواند.
5.به‌ده‌يان كتێبى نايابى وه‌كو شه‌ره‌فنامه و ديوانى نالى و ديوانى مه‌حوى و ديوانى وه‌فايى و سێ به‌رگ له كتێبه‌كه‌ى حاجى قادرى كۆێى مامۆستا مه‌سعوود محه‌مه‌د و قامووسى زمانى كوردى خوالێخۆشبوو زهبيحى چاپكردووه.
6.يارمه‌تى له چاپدانى به‌ده‌يان كتێبى به‌نرخى نووسه‌رانى كوردى داوه.
7.كتێبخانهى نايابى له كتێبى باش و ده‌گمه‌نى كوردى و عه‌ره‌بى و بێگانه‌ى دامه‌زراندووه.
8.په‌يوه‌ندى به گه‌لێك كۆڕى زانيارى و زانكۆ و ده‌زگاى ڕۆشنبيريى ده‌ره‌وه‌ى ئێراق كردوه.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى كۆڕى زانيارى كورد؛ دواى پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى حكومه‌تى به‌عس له مافه نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى گه‌لى كورد، به‌پێى ياساى ژماره (163)ى ساڵى 1978، كۆڕى زانيارى كوردى هه‌ڵوه‌شانده‌وه و كردى به ده‌سته‌ى كورد له كۆڕى زانيارى ئێراق دا و ژماره‌ى ئه‌ندامى ئه‌و دهستهيهشى كرد به 9 ئه‌ندام و به‌م جۆره كۆڕى زانيارى كورد هه‌ڵوه‌شايه‌وه و يه‌كێتى نووسه‌رانى كورديش توێنرايهوه و ئاخنرايه ناو يه‌كێتيى ئه‌ديب و نووسه‌رانى ئێراقه‌وه.
به‌ڵام له‌و قۆناغه‌شدا كۆمه‌ڵێك كاروچالاكى ڕۆشنبيرى و چاپكراوى تر‌ى ئه‌نجامدا، له گرينگترين چاپكراوهكانى كۆڕ له‌م قۆناغه‌شدا، ئه‌مانه‌بوون:-
1.به‌شى دووه‌م له‌به‌رگى سێيه‌مى گۆڤارى كۆڕ.
2.به‌شى دووه‌م له توحفه‌ى موزهفهرييهى ئۆسكارمان.
3.چه‌پكێ له گۆڵزارى نالى.
4.به‌شى سێيه‌مى حاجى قادرى كۆيى.
5.مه‌هدى نامه.
6.شيكردنه‌وه‌ى ديوانى نالى.
7.كۆمه‌ڵێك ده‌قى فۆلكلۆرى كوردى.
8.ديوانى وه‌لى دێوانه.
9.زمانى كوردى له‌به‌ر ڕۆشنايى فۆنهتيكدا.
10.ئه‌فسانه‌ى چياى ئاگرى.
11.وشه له زمانى كورديدا.
12.ڕوونكردنه‌وه له شيكردنه‌وه‌ى درێژى ئيبن حاجب.
13.ناوى شارولادێكانى ئێراق.
14.به‌رگى چواره‌م له گۆڤارى كۆڕى زانيارى كورد.
15.په‌ندى پێشينان له شيعرى كورديدا.
16.ڕێكه‌وت.
17.ئيملاى كوردى.
هه‌روه‌ها كۆڕ يارمه‌تى چاپكردنى ئه‌م په‌رتووكانه‌ى داوه:
1.فه‌رهه‌نگى شێخ محه‌مه‌دى خاڵ.
2.ڕێزمانى كوردى به زمانى عه‌ره‌بى.
3.سێ نيگار: چيرۆكى وه‌رگێڕدراوه له زمانى ئينگليزييه‌وه.
ئهمهوجگهلهوهى كۆڕى زانيارى كورد، چه‌ندين چالاكيى ڕۆشنبيرى و كۆڕ‌و سيمينارى له‌ماوه‌ى ساڵانى كاركردنيدا ئه‌نجامدا.
سه‌رچاوه‌كان؛
1.سه‌عدون يونس، چه‌ند تيشكێك له‌سه‌ر كۆڕى زانيارى كورد، گۆڤارى (ئۆتۆنۆمى)، ژماره (7)، تشرينى دووه‌مى 1976، لاپه‌ڕه 105و 106 و 107.
2. كه‌ريم شاره‌زا، له يادى دامه‌زراندنى كۆڕى زانيارى كورد، كوردستانى نوێ، ژماره ( 178)، يه‌كشه‌ممه، 30/8/1992، ل6.
ئاماده‌كردنى: د.ژيلوان هه‌ڵه‌دنى




































































