ئەوەی ئەمڕۆ لەشاری حەلەب دەگوزەرێ،شەڕی گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سوریا نیە،بەرامبەر بە کوردانی گەڕەکی ئەشرەفیەو شێخ مەقسود،بەڵکو شەڕی دوو دەوڵەتی سوریاو تورکیایە بە سپۆنسەری تورکیا دەکرێ،چونکە ئەو شەڕە تورکیا دەیەوێت و هاوکاری دارایی و سەربازی دەکات،سوریا تەنها جێبەجێ کارێتی،ئەوەی لەم چەند ڕۆژەدا لە حەلەب ڕوو ئەدا هێڕشی بەر فراوانی چوار فرقەی ئەو گروپانەیە کە ڕۆڵی زۆر نەرێنیان هەبوە لە کوشتارو دزی و ڕاوەڕوت و دەستدرێژی سێکسی کاری بەدڕەوشتی بۆ سەر دروزو عەلەوی و ڕۆژئاوای کوردستان،ئەو چوار فرقەیە کە پێک هاتون لە فیرقەی سوڵتان مراد، لە ئازاری ٢٠١٣ دروست بوە سەرکردەکەی فەهیم عیسایە پێک هاتوە لە پێک هاتەی تورکمان لە دروست بونیەوە تورکیا هاوکاری سەربازی و دارایی دەکات، فیرقەی دووەم کە ناسراوە بە فیرقەی سوڵتان سلێمان شا کە بە عەمشات ناسراوە لە ٢٠١٨دامەزراوە هەر تورکیا هاوکاری دەکات، ناوی گروپەکە بە ناوی باپیرە گەورەی عوسمانی دامەزرێنەری ئیمپریاتۆریەتی عوسمانیەوە ناو نراوە وەک خەونێک بۆ فراوانخوازی و بنیاتنانەوەی دوبارەی ئیمپریاتۆریەتی عوسمانیەوە.گروپی سيەم یان فیرقەی سێیەم بە حەمزە بەهزات ناسراوە لە ٢٠١٣ دامەزرا لە لایەن سەیفەدین بوڵاتەوە سەرکردایەتی ئەم گروپە دەکرێت.
گروپی چوارەم کە لەئێستادا شەڕی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب دەکات بزوتنەوەی نورەدین زەنکییە لە٢٠١٤ دروست بوەو شێخ تۆفیق شەهابەدین سەرکردایەتی دەکات هەر رۆژە و بەیعەت بە بزوتنەوەیەکی مرۆڤ کوژ دەدات تا دوا جار لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگری سوریا لەسەر ویستی تورکیا ڕێکخرا بۆ بە جێگەیاندنی ویستەکانی تورکیا دژ بە کوردانی ڕۆژئاوا. ئاسایشی ناوخۆی حەلەب سەبارەت بەم گروپانە کە لەو چوار فیرقەیەدا پۆلێن کراون دەڵێن هەموو ئەم گروپانە لە لیستی سزا نێودەولیەتیەکان دان بە هۆی تاوان و سەرپێچی کردن لە یاسا نێو دەوڵییەتیەکان، حەمزەو عەمشات و سەرکردەکانیان لە ساڵی ٢٠٢٣وە لە لیستی تیرۆری ئەمەریکادان،تەنانەت چەندین پێشێلکاری ئەم گروپانە لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە تۆمار کراون،وەک بە ئامانج گرتنی نەژادی و کوشتنی ناڕەواو توندو تیژی سێکسی دژی کەمە نەتەوییەکان لەوانە عەلەوی و کورد و کوشت و بڕی هەرەمەکیان.
لە ڕاستی دا نەک هەر لە کەوتنی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەدەوە بەڵکو پێشتریش تورکیا دریخی نەکردبوو لە لێدان و شەڕ فرۆشتن بە کوردانی ڕۆژئاوا لەڕێگەی ئەم گروپانەوە، چونکە ڕاستە ئێستا ئەم گروپانە لەناو وەزارەتی بەرگری سوریا ڕێکخراون بەڵام هێڵێکی پەیووەندی بە تورکیاوە دەیانبەستێتەوەو ئەجندای تورکیا وەک خۆی جێبەجێ دەکەن،بە تایبەت کاتێ تورکیا لەوەدا شکستی هێنا کە عەشیرەتە عەرەبەکان بە گژ هەسەدەو رۆژئاوادا بکات خەونەکانی بە دی بێتن،ئەوەی جێگای سەرنجە هێڕش و بەردەوامی ئەم چەند رۆژەی گروپە چەکدارەکانی سوریای نیزیک لە تورکیایە بۆ سەر دوو گەڕەکی کورد نشین لە شاری حەلەب، کە تورکیا پێی وایە هەر بەرەو پێش چونێکی کوردانی رۆژئاوا مەترسیە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا دژی دەوەستێتەوە،نەک ئەو بزوتنەوەیە هاوسنوری بێت ئەگەر لە بەستەڵەکی باکور یان باشوریش بێت تورکیای ڕەگەز پەرست هەر بە مەترسی سەر خۆی دەبینێ و و دژایەتی دەکات، جا ئەو شەڕەی ئێستا جیهانی بە خۆیەوە سەرقاڵ کردوە شەڕی تورکیایە دژی شەرەڤانان کە وەزارەتی بەرگری سوریا پێی هەستاوە جێبەجێی دەکات چونکە ئێستاشی پێوە بێت کلکی ئەحمەد شەرع لە دەستی ئەردۆگان دایەو چۆنی بوێت ئاوا دەیقرتێنێ، بەڵام ئەوەی دەیبینین شەڕو ڕووبەڕوبونەوەی قارەمانانەی ئاسایشی ناوخۆی حەلەبە لەم چەند ڕۆژەی شەڕ بەرامبەر هێزی دوو دەوڵەت بەو پەڕی قارەمانیەتیەوە چونکە تورکیا هیچ کاتێ نەیشاردۆتەوە کە هاوکاری سوریایە بۆ روبەرو بونەوەی هەسەدە، تەنانەت ئەوەندە تورکیا دەس وەردان لە ناوخۆی سوریادا دەکات هێشتا سوریا دەستی پێ ڕانەگەیشتوە.
ئەوەی کە جێگای سەرنجە کورد گەلێکی بێ پشت و پەنایە ئەگەر بە قەد دروزەکانیش پشتی هەبوایە هەردوو حکومەتی سوریاو تورکیا ئێستا لە ئاستیان دا لەسەر پاشەڵی خۆیان دادەنیشتن نەک جاڕ دانی کوشتن و حەڵال کردنی خوێنی کوردیان نەدەدا.





































































