بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییە دیجیتاڵییەکان گۆڕانکارییەکی دیجیتاڵییە لە پراکتیک و پرۆسەکانی سەرچاوە مرۆییەکان لە ڕێگەی بەکارهێنانی میدیای ئەلیکترۆنی، مۆبایل، شیکاری و تەکنەلۆژیای زانیاری بۆ ئەوەی بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان کاراتر بێت. بە واتایەکی تر؛ بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییە دیجیتاڵییەکان لە بنەڕەتدا هەموو کارەکانی سەرچاوە مرۆییەکان بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نەرم، بەرنامەکان و ئینتەرنێت ئەنجام دەدات یان بەڕێوەی دەبات. دیجیتاڵکردن یان گۆڕینی دیجیتاڵی شتێکە کە هەموو ڕێکخراوەکان دەبێت هەنگاوی بۆ بنێن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا کارا و پەیوەندیدار بن. ئەگەرنا لە پیشەسازی بازاڕدا لە دوای ڕێکخراوەکانی دیکە دەبن. بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییە دیجیتاڵییەکان بۆ ئەوەی بە قووڵی لە چەمکی بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییە دیجیتاڵییەکان تێبگەین، پێویستە مانای بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان پێناسە بکرێت.گرنگترین بوارەکانی پراکتیکی بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان بریتین لە:- “دامەزراندن و هەڵبژاردن، کۆمەڵایەتیکردن، دیزاینی کار، ڕاهێنان و پەرەپێدان، بەشداریکردن، پەرەپێدانی پیشە، هەڵسەنگاندنی ئەدای کارکردن، پاداشتی کارمەند، و ئاسایشی کار”.
جگە لەوەش، بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکانیان وەک شێوەکانی تایبەت بە پەیوەندیی نێوان کارمەندان و ئەو ڕێکخراوە کە تێیدا کاردەکەن، هەیە. جگە لەوەش دەتوانرێت HRM وەک بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان بە ئامانجی تواناسازی ڕێکخرا ڕوون بکرێتەوە بۆ ئەوەی ڕێکخراو بتوانێت گەشە بکات. پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای زانیاری ڕۆڵێکی سەرەکی بینیوە لە پەرەسەندنی HRM (لە جیهانی بازرگانیدا، تەکنەلۆژیا دیجیتاڵییەکان هەموو لایەنەکانی HRM دەگۆڕن لە ڕاکێشكردن و دامەزراندنی کارمەندی نوێ، ڕاهێنان و پەرەپێدان، هەڵسەنگاندنی ئەدای کارکردن و پاداشت و قەرەبووکردنەوە)، بۆیە گۆڕانکارییەکی گشتگیر لە تەقلیدییەوە بۆ دیجیتاڵ لە ڕووی سیاسەت و ستراتیژییەکانی HRM و چۆنیەتی جێبەجێکردنی پراکتیکەکانی HRM. پێویستە ڕوو بدات و بێتەکایەوە. بەڕێوەبردنی دیجیتاڵی لە بنەڕەتدا هەموو ئەرکەکانی HRM لە ڕێگەی تەکنەلۆژیا و بەرنامە و ئینتەرنێتەوە بەڕێوەدەبات. هەروەها پێویستی بە داهێنان هەیە لە پراکتیکەکانی HRM بۆ دامەزراندنی کارمەند و پاداشتکردن و هەڵسەنگاندنی کارمەندان. هەروەها دیجیتاڵ HRM کاریگەری لەسەر شێوازی ڕاهێنانی کارمەندانیش هەیە. بەهرە و ئەدای کارکردن لە شوێنی کاردا زۆر دیراسەی لە سەر کراوە. دۆزینەوەکانی توێژینەوەکان ئاماژەیان بە کاریگەری ئەرێنی گۆڕینی دیجیتاڵی لەسەر هەموو گۆڕاوەکان کردووە. ئەوان بە شێوەیەکی زۆر بەهێز پێشنیاری ڕێکخراوەکان دەکەن کە دیجیتاڵکردن لە پراکتیکەکانی HRM پێشبخەن چونکە لەم ڕۆژانەدا ئەم بابەتە زۆر گرنگ و زەرووریی بووە. توێژینەوەیەکی ئەم دواییەی فیدۆرۆڤا و هاوکارانی. (2019) دەریانخستووە کە بە دیجیتاڵکردنی پرۆسەکانی بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان دەتوانێت زۆرێک لە ئەرکە ڕۆتینیەکان نەهێڵێت، مەترسی هەڵەی مرۆیی کەم بکاتەوە، هەروەها شارەزایان بەهێز بکات بۆ چارەسەرکردنی پرسە گرنگەکان، ئەمەش وایان لێدەکات کە زانیاری و لێهاتووییەکانیان بە شێوەیەکی کاریگەرتر لە چارەسەرکردنی کێشەکانی بازرگانیدا بەکاربهێنن. بۆیە بە پشتبەستن بە لێکۆڵینەوەکان، جێبەجێکردنی HRMی دیجیتاڵی گرنگە بۆ ڕێکخراوەکان بۆ باشترکردنی ئەدای کارکردن و پاراستنی پەیوەندی لە گۆڕەپانی دیجیتاڵیدا.
“چۆن HRM دیجیتاڵی کاردەکات؟”
تەکنەلۆژیا دیجیتاڵییەکان لە بنەڕەتدا شێوازی ژیان و بیزنێس و کارکردنمانیان گۆڕیوە. بۆیە دیجیتاڵکردن شتێکە کە ڕێکخراوەکان دەبێ بە تایبەتی بیخەنە ناو پرۆسە و بەرنامەکانی HRM ی خۆیانەوە. بۆ نموونە شێوازە تەقلیدییەکانی دامەزراندنی کارمەند و هەڵبژاردن ناتوانن بە یەکجار بگاتە ناوچەیەکی جوگرافی فراوان کە ملیۆنان کەسی تێدابێت. بەڵام تەکنەلۆژیا وایکردووە دامەزراندنی کارمەند کاراتر و کاریگەرتر بێت، زانیارییەکان بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێشتر دابەش ببێت. بۆ نموونە کۆمپانیای یونیلیڤەر یەکێکە لەو کۆمپانیا جیهانیانەی کە لە بنەڕەتدا پرۆسەی دامەزراندنی کارمەندەکانی دەگۆڕێت.کۆمپانیاکە تاقیکردنەوە لەسەر سۆشیال میدیا و یارییە ئۆنلاینەکان و زیرەکی دەستکرد دەکات بۆ زیاتر دیجیتاڵکردنی دامەزراندن. نموونەیەکی دیکە لە ڕاهێنان و پەرەپێدانی کارمەنددایە. کارمەندان دەتوانن لە شوێنە دوورەکانەوە دەستیان بە زانیارییەکانی بەرنامەی ڕاهێنان بگات، بەشداری لە پۆلە مەجازییەکان بکەن و لە ڕێگەی سیستەم و پۆرتاڵەوە پێشکەوتنەکان هەڵسەنگێنن. جگە لەوەش، توێژینەوەکانی ساڵی (2017) (Nawaz & Gomes) ڕاپۆرت کردووە کە سیستەمی زانیاری سەرچاوە مرۆییەکان لە پرۆسەکانی سەرچاوە مرۆییەکان بەسوودە و وەک ئامرازێکی ستراتیژی بۆ گەشەپێدانی ڕێکخراوەیی کاردەکەن. هەروەها ڕوونکراوەتەوەکە تەکنەلۆژیاکە وەک ئامرازێکی چالاککەر بۆ ئەدای باشتر لە ڕێگەی “خزمەتگوزارییەکانی بنەمای هەور، شیکاری بڕیاردان، تیمە بێ سنوورەکان، و بەڕێوەبردنی بەهرەمەندەکان لە کاتی ڕاستەقینەدا لە سەرانسەری ڕێکخراوەکەدا” کاردەکات و دەکرێت پێشهاتەکانی سەرچاوە مرۆییەکان بۆ سێ گروپی سەرەکی پۆلێن بکرێن:- “ناوەوە، دەرەوە و سەرانسەر”، بۆ نموونە ئەگەر ڕێکخراوەکە وەک ڕێکخراوێکی “ناوخۆ” بێتەبەرچاو یا سەتر بکرێت، مانای وایە ئۆفیسێکی دیجیتاڵی چالاکی هەیە. خاوەنکار و کارمەند بە شێوەی ئەلیکترۆنی پەیوەندی دەکەن و هەموو زانیارییەکان بە شێوەی ڤیدیۆ/دەنگ یان لە ڕێگەی ئامێری مۆبایلەوە بڵاودەکرێنەوە. دووەم:- “دەرەوە یا دەرەکی” مان هەیە، کە ئەو کارمەندە یان ئاستی بەڕێوەبردنە دەگرێتەوە کە بە شێوەیەکی دیجیتاڵی بۆ کارمەند و بەڕێوەبەرایەتی چالاکە. لێرەدا ئامێری مۆبایل بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی کارمەندان بتوانن کارەکانیان بە شێوەیەکی باشتر و کاراتر ئەنجام بدەن. کارمەندانی و هۆشیار، زیاتر سەرقاڵ و ئاگادارن لەم سیستێمانەدا چونکە دەتوانن لە هەر شوێنێک و لە هەر کاتێکدا ئەرکەکانیان ئەنجام بدەن، بەم شێوەیە فیدباکێکی ڕاستەقینەی بێبدواکەوتن بۆ بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەر دەکەن. سێیەمیان “لە سەرانسەر، کە بە واتای گۆڕانکاری لە ڕێکخراوەکەدا دێت بە گشتی. دیجیتاڵکردن داهێنان و هاوکاری و ستراتیژی نوێ لە سەرانسەری ڕێکخراوەکەدا بەدوای خۆیدا دەهێنێت. کارمەندان بە هاوبەشکردنی زانیاری و بیرۆکەکانیان لە ئاستی جیهانیدا دەبنە کارمەندی جیهانی.
“توخمەکانی بەڕێوەبردنی ڕێکخراوەیی دیجیتاڵی”
لە سەردەمی تەکنەلۆژیادا، بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان گۆڕاوە بۆ ئەوەی لەگەڵ جیهانی کێبڕکێ و دینامیکیدا بگونجێت. بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان لە تەقلیدییەوە گۆڕاوە بۆ دیجیتاڵی. ئەم توخمانەی خوارەوە پێویستن بۆ هێنانەدی گۆڕانکاری لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان:-
١-هێزی کاری دیجیتاڵی لە سەردەمی ئێستادا:- نەوەکانی ئێستا بە هێزی کاری دیجیتاڵی دادەنرێن، ئامێری پەیوەست بە ئینتەرنێتیان هەیە و ئەپڵیکەیشن و خزمەتگوزارییەکانی وێب هەمیشە ئەوانی سەرسامی ژیانی ڕۆژانەیان کردووە. لەگەڵ ئەم کارمەندانەدا، ڕێکخراوەکە پێویستی بە دیجیتاڵیی بوونە بۆ ئەوەی لەگەڵ کارمەندی دیجیتاڵیدا پەیوەندی بکات (بۆیە HRM دیجیتاڵی لەگەڵ ئەپەکانی مۆبایل، بیرکردنەوەی دیزاین، ڤیدیۆ، ئابووری ڕەفتار و بەکارهێنانی شیکاری سیستەمدا جێگیرکراوە).
٢- کار و ئەرکی دیجیتاڵی:- ناوەڕۆکی کار بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا لە چالاکییەکانی کار و ئەرکەکانی بەڕێوەبردندا دیجیتاڵ دەکرێت. ڕێکخراوەکان دەبێ توخمە دیجیتاڵییەکان لە پرۆسەکانی کاردا تێکەڵ بکەن و ئەرکە دەستییە ڕۆتینیەکان بگۆڕن بۆ ئەرکە دیجیتاڵییەکان. هەروەها پێویستە ڕێکخراوەکان ئامراز و میدیای دیجیتاڵی بەکاربهێنن بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ کارمەندان. کار و ئەرک لە ڕێکخراوەکەدا دەبێت بە شێوەیەکی دیجیتاڵی ڕێکبخرێت.
٣-بەڕێوەبردنی پشتگیری دیجیتاڵی:- بەڕێوەبردنی پشتگیری دیجیتاڵی بریتییە لە پلاندانان و جێبەجێکردن و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی بۆ پشتگیریکردنی چالاکییەکانی بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان، وەک پرۆسێسکردنی مووچە، قەرەبووکردنەوە، بەڕێوەبردنی ئەدای کارکردن، ڕاهێنان و پەرەپێدان و… هتد.
٤-نوێکردنەوەی تەکنەلۆژیای HR:- گۆڕانکارییەکی گەورە لە نەرمەکاڵای تەقلیدی HR بۆ سیستەمی مۆدێرن و بنەمای هەوری هەیە. بەرنامەکانی HR لەم دواییانەدا کۆچیان کردووە بۆ ئامێرە مۆبایلەکان و ڕەنگە لە داهاتوودا بگۆڕدرێن بۆ پلاتفۆرمی مۆبایل. ئەم بەرنامانە شیکاری و پێوانەکردن و پێشبینیکردنی ئەدای کارمەندەکان چالاک دەکەن. ئەپڵیکەیشنە مۆبایلەکان ئاسانکاری دەکەن بۆ کارکردن لە دەرەوەی سنوورەکان و لە جوگرافیا دوورەکاندا.
“سوودەکانی بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییە دیجیتاڵییەکان”
جیهانی دیجیتاڵی شێوازی ژیان و کارکردن و ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی کارەکانمان دەگۆڕێت. بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییە دیجیتاڵییەکان دەتوانێت یارمەتی سەرکردەکان و کارمەندان بدات کە لە بازرگانیدا بەرەو بیرکردنەوەی دیجیتاڵی ، کە شێوازێکی دیجیتاڵی بەڕێوەبردن و ڕێکخستن و سەرکردایەتیکردنی گۆڕانکارییە هەنگاو بنێن. ئەوە نیشان دەدات کە دیجیتاڵکردن خەریکە شێوازی پەیوەندی و کارلێکی کارمەندان لە شوێنی کاردا، چاوەڕوانییەکانیان لە خاوەنکار و کارەکە، شوێنی کار و کاتی کارکردن دەگۆڕێت. بەو پێیەی پەرەسەندنی دیجیتاڵکردن کاریگەری لەسەر ڕێکخراوەکان هەیە لە ئاستە جیاوازەکاندا، پێویستی بە پەرەپێدان و گونجاندنی زانیاری نوێ و شێوازی نوێی کارکردن هەیە. لە لێکۆڵینەوەکانی ساڵی (1984) ئاماژە بەوە کراوە کە تەکنەلۆژیا ناوبژیوانی پەیوەندی نێوان “تاک و ڕێکخراوەکان، و ژێردەستەکان و سەرپەرشتیارەکان” دەکات. لێرەوە، هەروەها مەودای ناو ڕێکخراوەکانی کەمکردووەتەوە بۆ ئەوەی کارمەندان بتوانن لە ماڵەوە کاربکەن و لەگەڵ کەسانی دیکەدا کارلێک بکەن لە سەرانسەری ناوچە جوگرافییەکان. جگە لەوەش (2003) هەروەها جەخت لەسەر “گرنگی وەبەرهێنان لە پەرەپێدانی کارامەیی نوێی پێویست دەکات، بە تایبەت ئەگەر گۆڕانکارییەکە تەکنەلۆژیای نوێ و ڕۆڵی نوێ لەخۆبگرێت.” بەم شێوەیە تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی بەردەوام شێوازی دامەزراندنی ڕێکخراوەکان و بەڕێوەبردن و پشتگیریکردنی خەڵک دەگۆڕێت. جگە لەوەش، HRM دەرفەتێک دروست دەکات بۆ گۆڕینی تەواوی ئەزموونی کارمەند بە گۆڕینی پرۆسەکان و سیستەمەکانی HRM هەروەها، HRM دیجیتاڵی کارپێکراو وەک چەمکێکی سەوزی HRM دادەنرێت کە دەتوانێت بەشداربێت لە ئەدای ژینگەیی ڕێکخراوەکە. هەندێک لە لێکۆڵینەوەکانی پێشوو دەریدەخەن کە کاری ئەمڕۆی HR بریتییە لە سادەکردنەوە و باشترکردنی ئەزموونی کارمەند بە یەکخستنی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵیدا.
“کۆمەڵێ ئاڵنگاری بۆ پسپۆرانی HR“
لە سەردەمی گۆڕانکاری دیجیتاڵیدا، ڕێکخراوەکان دەبێ خۆیان لەگەڵ شێوازە زۆر خێرا لە گۆڕانکارییەکانی HR دا بگونجێنن. بەڕێوەبەرانی HR بۆیان دەردەکەوێت کە دیجیتاڵکردن، وەک فشارێکی دەرەکی بۆ گۆڕانکاری، بە شێوازی جۆراوجۆر ئاڵنگاریان بۆ دروست دەکات لە پێویستی بە لێهاتوویی نوێی HR بەهۆی دیجیتاڵکردن و شێوازی کارکردنی نەرم و نیاندا چەندین تەحەدای دیار وەک:-
١-تێگەیشتن لە دیجیتاڵکردن.
٢-خۆگونجاندن لەگەڵ ڕۆڵی نوێ.
٣-چالاکی و چوستی.
٤-گەڕان و پەرەپێدانی لێهاتووییە دیجیتاڵییەکان.
٥-جێبەجێکردنی گۆڕانکارییە ڕێکخراوەییەکان.
٦-مامەڵەکردن لەگەڵ فۆرمە نوێکانی دامەزراندن.
گفتوگۆ و دەرەنجامی بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییە دیجیتاڵییەکان بووەتە بەشێک لە جیهانی بازرگانی ئەمڕۆ. ڕێکخراوەکان دەبێ گۆڕانکاری دیجیتاڵی لە باوەش بگرن بۆ بەدەستهێنانی سوودی کێبڕکێ و پەیوەندی پیشەسازی. ئەم بابەتەمان تێڕوانینێکی گشتی لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە دیجیتاڵییەکان دەدات و ئەنجامەکانی گرنگن بۆ ڕێکخراوەکان بۆ ئەوەی یارمەتیان بدەن بە شێوەیەکی کاریگەر سەرچاوە مرۆییە دیجیتاڵییەکان جێبەجێ بکەن و بەو هۆیەوە ئەدای کارکردنیان باشتر بکەن. هەروەها ئەم دەکرێت ببنە بنەمایەک بۆ توێژەران بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە بواری بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییە دیجیتاڵییەکان و یارمەتی توێژەرانی دیکە بدەن بۆ دەستنیشانکردنی توێژینەوە پەیوەندیدارەکان لە پێداچوونەوە بە ئەدەبیاتەکانیاندا. سەرەڕای ئەوەش، ئەم بابەتانە دەتوانن یارمەتی توێژەران بدەن بە دابینکردنی بنەمایەک بۆ تێگەیشتن لە کاریگەری بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییە دیجیتاڵییەکان لەسەر ئەدای ڕێکخراوەیی. ئێستا HRM دیجیتاڵی پرسێکی گرنگە و نیگەرانییەکی گەشەسەندووە بۆ ڕێکخراوەکان. پێشنیار دەکرێت کە توێژەران بە قووڵی لێکۆڵینەوە بکەن کە چۆن ئەدا بە تێپەڕبوونی کات گۆڕاوە وگۆڕانکاری بەسەردا دێت، کاریگەرییەکانی لەسەر ڕێکخراوەکان، ڕۆڵی بەڕێوەبەری HR، و کاریگەرییەکانی هەڵسەنگاندن لەسەر وەبەرهێنانی ئەدای کارکردن چین و چۆنە.




































































