مه‌به‌ستی ئه‌م وتاره کاڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌مومژه له‌مپه‌رسازه‌یه له به‌رده‌م گه‌یشتن به فامێکی ڕوون له وشه‌ی ئێران و ئه‌مه‌ی که ئێرانییه‌کان کێن، هه‌روه‌ها وشه‌ی فارس چییه و فارسه‌کان کێن. ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ی کۆتایی، واته “فارس” به‌زۆری به شێوه‌یه‌کی نادروست له لایه‌ن هه‌ندێ له‌و ئێرانییانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ژین به‌کار ده‌هێنرێت و بووه به سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی بۆ ناکۆکی و هه‌روه‌ها دروستبوونی قه‌ڵشت و دابڕانی سیاسی له نێوان فارسه‌کان و خه‌ڵکانی دیکه‌ی ئێران. کۆمه‌ڵێک ژێده‌ر و سه‌رچاوه له‌باره‌ی ماده‌کان و فارسه‌کان له زۆربه‌ی شوێنه که‌وناراکان دۆزراونه‌ته‌وه. له‌وانه ده‌توانین ئاماژه به کاره‌کانی هیرۆدۆت؛ مێژوونووسی کۆنی یۆنان و گه‌زه‌نفۆن بده‌ین که هه‌ر دووکیان له سه‌رده‌می حوکمڕانیی فارسه‌کاندا و له سه‌ده‌ی 550ی پێش زاین تا 331ی پێش زاین، ژیاون. هه‌روه‌ها “کتێبی پیرۆز” له‌وانه کتێبه‌کانی ئیسحاق، ئه‌رمیا، دانیه‌ل، عه‌زرا، نه‌حیمیا و کتێبی ئه‌ستر ئاماژه ده‌که‌ن به دوو گرووپی جیاواز له خه‌ڵکانی که‌ونارا له قه‌ڵه‌مڕه‌وی کورده‌کان له ئێرانی هه‌نووکه‌دا که له ژێر ناوی ماده‌کان و فارسه‌کاندا ناویان هاتووه. ئاماده‌بوونی ماده‌کان له فه‌لاتی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیکه‌ی 3700 ساڵ پێش ئێستا، له حاڵێکدا ئاماده‌یی فارسه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیکه‌ی 2045 ساڵ پێش ئێستا. له ساڵی 1971ی زاینی، شای ئێران جه‌ژنی 2500ساڵه‌ی “ئیمپراتۆریای فارس”ی به شکۆیه‌کی گاڵته‌جاڕانه‌ی ئه‌وتۆوه به‌ڕێوه برد که بوو به هۆی بزه‌ی ته‌وسئامێزی جیهانیی به‌نیسبه‌ت گه‌مژه‌یی ڕه‌های ئاوه‌ها ڕووداوێکه‌وه؛ چونکه ئه‌و ته‌نها به ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک دواتر له لایه‌ن شۆڕشی ئیسلامیی ئێران واته له ساڵی 1979 نوقمه‌سار کرا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که شۆڕشی ئێرانییه‌کان له ساڵی 1979دا به‌ته‌واوه‌تی جه‌وهه‌رێکی ئایینی هه‌بوو، به‌ڵام توخمه ناسیۆنالیستییه‌کانی “فارس”ی به ته‌واوه‌تی له ڕیز و هه‌ناوی خۆیدا نه‌سڕییه‌وه. کۆنه‌په‌رستانی نوێی(پارێزکاره نوێکان) فارس له‌ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی ئه‌و هێزه سه‌ربازییه‌ی که پێشتر له لایه‌ن شاوه دامه‌زرا بوو، چاوه‌ڕوان بوون که ڕژێمی نوێ، ئیمپراتۆریای فارسیان به‌هۆی په‌رجووی ئیسلامه‌وه بۆ ببووژێنێته‌وه، واته ئه‌و شته‌ی که شا له ناوچه‌که‌دا نه‌یتوانیبوو مسۆگه‌ری بکات. ماوه‌یه‌کی کورت پاش شۆڕش، له تێکه‌ڵه و لێکدانی خرۆشی ئایینی و ناسیۆنالیستی، سوپای پارس–داران(پاسداران) له دایک بوو(سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی RIGC ، یان پاسدارانی ئیسلامی فارسی). ئه‌وان له سیمای “گاردی نه‌مر”ی پێرسێپۆلیس که له ڕێوڕه‌سمی جه‌ژنی 2500 ساڵه‌دا جلوبه‌رگی پاسه‌وانانی کۆنیان له‌به‌ر کردبوو، ده‌رکه‌وتن. هه‌ڵبژاردنی ناوی “سوپای-پارس”( به “ڕ”ێی بچووک واته پاس–داران) که به مانای “پاسه‌وانه‌کانی فارس”ه، پشتگوێخستنێکی ئاشکرای مافی که‌مینه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی دیکه بوو که زیاتر له 60 له سه‌دی حه‌شیمه‌تی کۆمه‌ڵگای ئێرانی پێک دێنن. واته ئه‌و ئێرانییانه‌ی که “فارس” نین. ده‌شێت بپرسین ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئاوه‌ها مێژوویه‌کی دیار و دیرۆکی له 2500 ساڵه‌ی حوکمڕانیی پاشایه‌تیی له ئێران‌دا هه‌بووه، بۆچی ئه‌م ڕژێمه به‌م خێراییه له لایه‌ن شۆڕشخوازان(شۆڕشگێڕان)ی ئیسلامیه‌وه به ڕێبه‌رایه‌تیی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی له ساڵی 1979دا نوقمه‌سار بوو؟ ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئێرانییه‌کان هه‌رگیز ئیمپراتۆرییان بوونیاد نه‌نا! به‌ڵکوو ئه‌وان داگیرکاری ئیمپراتۆریی پێشوو بوون که له لایه‌ن ماده‌کانه‌وه و چه‌ندین سه‌ده به‌ر له ئێسته بوونیاد نرابوو. بابه‌تێکی ساده که ده‌بێت د‌رکی پێ بکرێت ئه‌مه‌یه که فارسه‌کان هیچکات ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسیی به‌رده‌وامیان له ئێران‌دا نه‌بووه. له ڕاستیدا حوکومه‌تی فارسه‌کان له ئێران له ساڵی 331ی پێش زاین له شه‌ڕی گاوگامێلا (له نزیک هه‌ولێری کوردستان) کۆتایی پێ هاتبوو. گاوگامێلا وشه‌یه‌کی کوردییه به واتای مل یان گه‌ردنی گایه (واته گا یان گای نێر که به‌م شێوه‌یه له مانگا یان گای مێینه جوێ ده‌کرێته‌وه) که له سه‌رێکه‌وه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌قدۆنی و له سه‌رێکی دیکه‌شه‌وه ئاماژه‌یه بۆ داریوشی سێهه‌م له پاشایه‌تیی هه‌خامه‌نشییه‌کان که به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی مێژوونووسه یۆنانییه‌کان، ئێرانییه‌کان له وه‌چه و به‌ره‌ی ئه‌ون.
بۆ ئه‌وه‌ی بزانین فارسه‌کان کێن؟ ده‌بێت بپرسین ماده‌کان کێن و هه‌روه‌ها ده‌بێت بشپرسین هه‌خامه‌نشییه‌کان کێ بوون؟ ماده‌کان که وشه‌ی “ما–دا” یان مادر(دایک) له ناوی ئه‌وانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و له نزیکیی هه‌مه‌دانی ئێستا(که خۆی له نزیک شاری کوردیی کرماشانه و وه‌کوو پایته‌ختی کۆنی ماده‌کان ده‌ناسرێت) هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات. دیاکۆ یان دیایسیس، یه‌که‌مین پاشای ماده‌کان بوو که له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت شاری گونده‌که‌ی سه‌رده‌می خۆی بۆ جێبه‌جێکردنی دادپه‌ره‌وه‌ریی له هه‌رێمه‌که‌دا هه‌ڵبژێردرا(وشه‌ی دیایسیس هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌وه هاتووه‌ته ناو زمانی یاسایی و ئایینیی ئێمه‌وه). ئه‌و ده‌رگای به‌ڕووی خه‌ڵکانی هه‌موو ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ر کرده‌وه، واته هه‌مووان پێشوازییان لێ کرا و هان دران تاکوو بپه‌رژێنه سه‌ر دیدار(کۆبوونه‌وه)، چاره‌سه‌رکردن و نه‌هێشتنی ناکۆکییه‌کان و ختووکه‌دانیان بۆ خستنه‌ڕووی داواکاری و هه‌وڵدان بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری. کوڕه‌که‌ی دیاکۆ ناوی فه‌روه‌رتیش بوو، (فره–وه‌ر–تیشک)، ناوێکه به واتای “که‌ڵه ڕۆشنبیر” دێت. له سه‌رده‌می حوکوومه‌تی فه‌ر‌وه‌رتیشدا(655–633ی پێش زاین)، خێڵێکی هێرشبه‌ر به ناوی سه‌کاکان هاتنه به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی قه‌ڵه‌مڕه‌وی ماده‌کان، ماده‌کانیش بۆ پێشگریکردن له هێرشی به‌رده‌وامی سه‌کاکان بۆ سه‌ر قه‌ڵه‌مڕه‌وی پاشایه‌تییه‌که‌یان، له لایه‌ن پاشاوه داوای هاوکارییان خسته به‌رده‌م هه‌خامه‌نشییه‌کان، واته ئه‌و خێڵه‌ی که پێشتر که‌وی و ملکه‌چ کرابوون و ناوه‌که‌یان له زمانی کوردیی ئێسته‌دا به‌واتای ها–خووی–مانیش یان له فارسی‌دا “هخامنش”ه که به مانای نیشته‌جێبوو یان جێگیرکراو، ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ره! هه‌خامه‌نشییه‌کان ئه‌و گوندییه خۆجێییانه بوون که له لایه‌ن پاشا فه‌ر‌وه‌رتیشه‌وه بۆ به‌رگریکردن له قه‌ڵه‌مڕه‌وی پاشایه‌تیی له هه‌مبه‌ر سه‌کاکان به‌کار ده‌هێنران. بۆ گه‌یشتن به‌م مه‌به‌سته پاشا بنکه‌یه‌کی سه‌ربازیی به‌ناوی “پاسار–گادا” ی بوونیاد نا که له زمانی کوردی‌دا “پاسار” به واتای په‌ناگه بن میچ و لێواری سه‌ربانی ماڵ و خانووه که بۆ کردن و دیده‌وانی که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرێت و گادا(گاه یان جاه=شوێن)ه، که پێکه‌وه به‌مانای بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی دێت که ئه‌رکی چاودێریکردن و گه‌ڕانه به دوای دوژمنان‌دا. ماده‌کان گوندییه خۆجییه‌کانیان بۆ ئاماده‌بوون له بنکه‌که له ژیر ناوی پارس(گوارد) جێگیر کرد و دایانمه‌زراندن که ئه‌رکیان پاراستن(پشتگیری) بووه. وشه‌ی “پارس” شێوه‌ی تاک یان موفره‌دی وشه‌ی “پارسیان” یان “پارسییه‌کان”ه که هه‌نووکه بووه به وشه‌ی پارسی یان پێرشێن. له‌ڕاستیدا وشه‌ی پارسی(فارسی) سه‌ردێڕ و ناوی ئیش و پیشه‌یه‌که نه‌ک ده‌رهاوێشته‌یه‌ک له هه‌بوونی نه‌ژاد یان نه‌ته‌وه‌یه‌ک.
پاش بوونیادنانی پاسارگاد و جێگیرکردن و دامه‌زرانی فارسه‌کان له‌سه‌ر ئه‌رک و کاری خۆیان، ئیدی سه‌ره‌ی فه‌روه‌رتیش بوو تاکوو به‌رپرسیارێتی و ئه‌رکی پاشایه‌تیی بگوازێته‌وه بۆ “سایئێکسێرس”ی کوڕی{(که هه‌روه‌ها به ناوه‌کانی کایئێکسێرس، که‌ی–خوی-سا‌ر، که‌ی–خوسره‌و، قایسا‌ر، کایسهر و که‌یسه‌ر ده‌ناسرێته‌وه)، هه‌ڵبه‌ت سیزار و کایسهر ناوه ناسراوه‌کانی ئه‌ون. به فه‌رمانی که‌ی–خۆی–سارۆ‌ر(شای–خۆ–سه‌ر–شا)، واته کایسهر قه‌ڵه‌مڕه‌وی پاشایه‌تیی ماده‌کان گه‌شه‌ی سه‌ند و له‌خۆگری ئیمپراتۆریی ئه‌نادۆڵی ناوه‌ڕاست له ڕۆژئاوا تاکوو ده‌ربه‌ندی سێند له ڕۆژهه‌لات بوو. به‌درێژایی حوکمڕانیی ئه‌و، به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی هه‌موو ئایینه پێشووه‌کان ئازاد بوو. کاسته‌کان(توێژی سه‌ره‌وه و باڵای ئایینی یان هه‌ر سیسته‌مێک که‌به‌پێی جۆره پله‌به‌ندییه‌کی سه‌روو–خواره‌وه بێت. و) ی مه‌جووس و زه‌رده‌شتییه‌کان که وه‌کوو باپیرانی ئێزیدیییه‌کان له کوردستانی ئه‌مڕۆکه‌دا هه‌ژمار ده‌کرێن، نوێنه‌رایه‌تیی ئایینی فه‌رمیی ئیمپراتۆریی کا‌یسه‌ریان ده‌کرد. کاتێک سه‌ره‌ی کایسهر هات تا کۆنترۆڵی ئیمپراتۆرییه‌که‌ی بۆ کوڕه‌که‌ی؛ واته ئاستیاگوس بگوازێته‌وه ئه‌وا فارسه‌کان ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له هه‌مبه‌ر پاشای بێ کوڕ و وه‌جاخکوێردا که ته‌نها دوو کچی به ناوه‌کانی ماندانێ و ئامیتیس هه‌بوو، خسته ڕوو. ئاستیاگوس به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی وه‌فاداریی فارسه‌کان کچه گه‌وره‌که‌ی خۆی واتا ماندانێی کرد به هاوسه‌ری که‌مبووجییه‌ی یه‌که‌م له خێڵی هه‌خامه‌نشییه‌کان واته سه‌رۆکی پارسه‌کان له پاسارگاد. به‌رهه‌م و به‌ری ئه‌م هاوسه‌رگیرییه کوروش بوو که فارسه‌کان به باڵایدا هه‌ڵده‌ڵێن و به بنیاتنه‌ری “ئیمپراتۆریی فارس”ی ده‌زانن. (سووکه ئاماژه: کچه گچکه‌که‌ی پاشا واته ئامیتیس له‌گه‌ڵ به‌خته‌نه‌سر یان نه‌بوخه‌تنه‌سه‌ری دووه‌می بابلی هاوسه‌رگیریی کرد. به‌خته‌نه‌سر که به‌رجه‌وه‌ن و دیمه‌نی جوانی قه‌ڵه‌مڕه‌وه‌که‌ی له کوردستان له‌کیس دابوو، فه‌رمانی دروستکردنی باخه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی بابیلی دا تاکوو به‌و شێوه‌یه دڵی شاژنه نوێکه‌ی بداته‌وه).
شا ئاستیاگوس به باشی ئاگاداری ئه‌و بانگه‌شه و پڕوپاگه‌نده نه‌رێنیانه بوو که فارسه‌کان له دژی خستبوویانه گه‌ڕ؛ ئه‌وان ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاو کردبو‌وه‌وه که پاشا دوو مار له‌سه‌ر شانه‌کانی ڕوواوه که ڕۆژانه مێشکی مناڵانیان ده‌رخوارد ده‌دا! پاشاش به ئاگاداری له‌م فێڵه‌ی فارسه‌کان و بانگه‌شه نه‌رێنییه‌کانیان به‌ره‌و پاسارگاد وه‌ڕێکه‌وت، واته ئه‌و شوێنه‌ی که که‌مبوجییه‌ی یه‌که‌می به‌هۆی بانگه‌شه خیانه‌تئامێزه‌کانی دژی پاشایه‌تییه‌که‌ی، له‌سێداره دا. ئه‌و دواتر ! کچه‌زاکه‌ی خۆی واته کوروشی وه‌کوو به‌رگریکاری شانشین له دژی هه‌موو دوژمنان دامه‌زراند، تا به‌ڵکوو کاتی بگات و کوروش بتوانێت ئیداره‌ی پاشایه‌تییه‌که وه‌کوو جێگره‌وه‌ی پاشا بگرێته ده‌ست. ئه‌م دامه‌زراندنه‌ی کوروش له حاڵێکدا بوو که پاشا له خه‌ونێکی پێشگۆیانه‌دا بینی که‌وا نه‌وه(کچه‌زا)یه‌کی ده‌بێت که بۆ پاشایه‌تییه‌که‌ی سامانێکی ڕه‌ش به‌دیاری ده‌هێنێت و ناویشی کوڕه–ڕه‌شه (له زمانی کوردی‌دا به واتای به‌ری ڕه‌ش یان کوڕی-ڕه‌ش)ه. پاشا ده‌رفه‌تێکی له‌بار و گونجاوی له‌به‌رده‌مدا بوو تا نه‌وه‌که‌ی واته کوروش به‌هۆی هاوبه‌شی له کرده‌وه خیانه‌تکارانه‌که‌ی باوکی‌دا بکوژێت، به‌ڵام له‌باتی ئه‌وه کوروش که‌وته به‌ر لێبورده‌یی پاشا تاکوو ئه‌رکه‌کانی وه‌کوو سه‌رۆکی فارس له پاسارگاد ڕاپه‌ڕێنێت. پاشا و سوپاکه‌ی که له متمانه‌کردن به کوروش دوودڵ بوون، به‌ره‌و کوردستان گه‌ڕانه‌وه. کوروش و فارسه‌کانی دیکه بڕیاریان دا به‌ر به سوپای پاشا بگرن و له حاڵێکدا که پاشا و سوپاکه‌ی به ده‌ربه‌ندێکی قووڵ و به‌رته‌سکی زاگرۆس‌دا تێده‌په‌ڕین، که‌وتنه وێزه‌ی هێزه‌کانی کوروشه‌وه. فارسه‌کان له ته‌وقه‌سه‌ر و که‌پکی سه‌ر ده‌ربه‌نده‌که کۆ بووبوونه‌وه و به دڵڕه‌قییه‌وه سوپای پاشایان به‌ردباران کرد. پاشا کوژرا. ئاستیاگوس مرد و سوپاکه‌ی به چیاکانی ده‌روبه‌ردا بڵاو بوویه‌وه. پێشمه‌رگه‌کانی ئێسته( واته ئه‌وانه‌ی که وه‌کوو نیشتمانپه‌رستی وه‌فادار به وڵاتی ماد له‌گه‌ڵ مه‌رگدا ده‌سته‌ویه‌خه ده‌بن)، دوا پاشماوه‌کانی سوپای پاشا “ئاستیاگوس”ن که به درێژایی سه‌ده‌کان، شه‌ڕێکی له‌بیرنه‌کراو‌یان له‌دژ و له‌هه‌مبه‌ر نومایش و ده‌مامکی درۆینه‌ی فارسه‌کان وه‌کوو نوێنه‌ری ئێرانییه‌کان کردووه.
له ئێستاشدا که هێشتا حیزبه سیاسییه‌کانی فارس به میراسی کوروش وه‌کوو گچکه‌شازاده‌ی ماده‌کان و ستایشکراوی شای کۆچکردوو وه‌فادار ماونه‌ته‌وه، حوکمڕانیی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیی به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئێران‌دا قبووڵ ناکه‌ن. ئه‌مانه ئه‌و تاسه‌بار و ئاواتخوازانه‌ن که له ئه‌نجامی هه‌ر پێکدادانێکی گریمانکراو له نێوان ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان و کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، ڕه‌نگه ده‌رفه‌تێکیان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر کورسیی ده‌سه‌ڵات هه‌بێت. له لایه‌کی دیکه‌وه حیزبه سیاسییه کوردییه‌کان له ئێران هیچ کام له‌م دوو تاقمه واته ڕژێمی ئێسته و ڕژێمی پێشوو بۆ حوکمڕانیی به‌سه‌ر ئێران‌دا به خاوه‌نی ڕه‌وایی نازانن. حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه کوردییه‌کان تاقانه هیوان بۆ به‌دیهێنانی گۆڕانێکی بنه‌مایی و دروستبوونی دیموکراسیی ڕاسته‌قینه به بێ دابه‌شبوون و پارچه‌پارچه‌بوونی وڵات. ئه‌وه له کوردستانه که ئاخێزگه‌ی كولتووریی و شوناسی مانه‌وی خه‌ڵکی ئێران ڕه‌گئاژۆ بووه و ده‌رفه‌تی بووژانه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی ئێران له‌ئارا دایه. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌شه‌وه، ئه‌گه‌ر کاروباری داهاتووی ئێران له‌ڕێگه‌ی جه‌نگ یان به بێ جه‌نگ بدرێته ده‌ست گرووپه جیاوازه فارسه‌کان، ئه‌وا ئێران پارچه‌پارچه ده‌بێت و سنووره‌کانی مه‌زنه”ئیمراتۆریی فارس” به‌رته‌سک ده‌بێته‌وه بۆ پارێزگایه‌کی گچکه له باشووری ئێران به‌ناوی “فارسستان”.
“گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و كولتوورسازیی بۆ فارسه‌کان له لایه‌ن ماده‌کانه‌وه”
په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ت و سه‌ردێڕه پشتبه‌ستن به به‌رهه‌مه‌کانی مێژوونووسانی کۆن به‌ته‌نها به‌س نییه. ده‌بێت ئوستووره و خه‌یاڵ له حه‌قیقه‌تی ڕاسته‌قینه هه‌ڵاوێرد که‌ین، ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی که شوێنپێی له نوسخه باو و نووسراوه‌کانی مێژووی نووسراودا به‌جێ ماوه. ده‌کرێت شوێنپێی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌یی و خه‌یاڵئامێزی ئه‌و ڕووداوانه‌ی وا مێژووی فارسیان لێڵ و پێڵ کردووه له شانامه یان “کتێبی شاکان” (به‌رهه‌می شاعیری به‌ناوبانگی ئێرانی واته فیرده‌وسی)دا بگرین. له لایه‌کی دیکه‌وه، ده‌کرێت به خوێندنه‌وه‌ی وردی مێژووی یۆنان– ڕۆم و ئه‌و جیاوازییه كولتووری و زمانییانه‌ی که هه‌نووکه له نێوان خه‌ڵکه جۆراوجۆره‌کانی نیشته‌جێی ئێران‌دا ئاشکران، بگه‌ین به حه‌قیقه‌تی بێ په‌رده و بێ ده‌مامکی ڕووداوه‌کان. کاتێک باس له مێژووی”پارس/پێرشیا” ده‌کرێت، زۆربه‌ی مێژوونووسان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که پاش وێرانبوونی کۆشکی ئیمپراتۆریی ماده‌کان، پارسه‌کان که له‌بنه‌مادا پێڕه‌وکار و ملکه‌چی ماده‌کان بوون له ساڵی 550ی پێش زاین به ڕێبه‌رایه‌تیی کوروش هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات.له کتێبی باوه‌ڕپێکراوی “چیرۆکی شارستانییه‌ت”، که‌له‌پووری ڕۆژهه‌ڵاتیی ئێمه، به‌رگی 1 دانراوی ویل و ئارییه‌ل دۆرانت، نووسه‌ران ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌مان بۆ ده‌گێڕنه‌وه:-
ماده‌کان ئه‌م شتانه‌یان به‌خشی به فارسه‌کان:- زمانه‌که‌یان، ئه‌لفبێی 36ی پیتی، جێگۆڕکێی گڵه سووره له‌گه‌ڵ کاغه‌ز و قه‌ڵه‌م وه‌کوو ئامرازی نووسین، به‌کارهێنانی به‌ربڵاوی ئه‌ستوون و کۆڵه‌که له بیناسازی، یاسای ئه‌خلاقییانه‌ی وشیاربوون له سه‌رده‌می شه‌ڕ و ئاشتیدا، ئایینی زه‌رده‌شتیی ئه‌هورا-مه‌زدا و ئه‌هریمه‌ن و هه‌روه‌ها بنه‌ما یاساییه‌کانی خۆیان. ده‌کرێت ئه‌ستێره‌ناسی(حه‌ساوگه‌ری/پێشبینیکاری) موغه‌کان، جه‌ژنی نه‌وروژ(نه‌ورۆز)، کێڵانی زه‌وی، هونه‌ره‌کانی خواردنلێنان، شێعر و مۆسیقاش زیاد بکه‌ینه سه‌ر ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه. به‌باشی و به‌شێوه‌یه‌کی به‌ڵگه‌مه‌ند ئه‌مه تۆمار کراوه که هه‌موو توخمه كولتوورییه‌کانی سه‌ره‌وه، به‌تایبه‌ت مۆسیقا و توخمه گرینگه‌کانی ژیانی ڕۆحانی و مانه‌ویی ناسراو به یه‌زدانیسم، به‌خه‌ست و خۆڵی له ماده‌کانه‌وه وه‌رگیراوه؛ هه‌نووکه ده‌کرێت له ئایینی زه‌رده‌شتییه‌کان و یارسانه‌کان بۆ هه‌ڵاواردن و جیاکردنه‌وه‌ی كولتووری کوردی و پارسی که‌ڵک وه‌ربگیرێت. له ساڵی 550ی پێش زاین پایته‌ختی ماده‌کان ئیکباتانا(هاما–دانا)بوو. کوروش له‌وێ سه‌رده‌می گه‌نجێتی خۆی له باره‌گای باوه‌گه‌وره‌ی واته ئاستیاگوس له‌ژێر چاودێری و فێرکاریی گه‌وره‌پیاوانی ماد به‌سه‌ر برد و ئه‌و گه‌وره‌پیاوانه هونه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌تداریی و جه‌نگاوه‌رییان فێر کرد. کوروش پاش فێربوونی ئه‌م وانانه و پێگه‌یشتن و باڵقبوونی، به‌شێوه‌یه‌کی خائینانه دواهه‌مین پاشای ماده‌کانی کوشت و زووبه‌زوو سوپای پاشایه‌تیشی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. کوروش به بێ هیچ دژبه‌رییه‌ک، به خێرایی گه‌ڕایه‌وه بۆ ئیکباتانا و له‌وێ خۆی وه‌کوو پاشای نوێ ڕاگه‌یاند. خه‌ڵکی ناوچه‌که ئه‌ویان نه‌ک وه‌کوو نیوه‌پارسێک به‌ڵکوو وه‌کوو نه‌وه‌ی پاشایه‌کی مادی که ناوبانگ و ڕێزێکی زۆری هه‌بوو، قبووڵ کرد. له ڕوانگه‌ی خه‌ڵکه‌وه دانیشتنی کوروش له‌سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات وه‌کوو پرۆسه‌ی جێگرتنه‌وه‌یه‌کی سرووشتی ده‌سه‌ڵاتی ئاستیاگوس که پاشایه‌کی بێکوڕ و وه‌چاخکوێر بوو، ده‌بینرا. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پاسه‌وانانی فارس ئێسته خۆیان ئازادتر ده‌بینی و له‌مه‌ش که‌ڵکیان وه‌رده‌گرت تاکوو له سۆنگه‌ی تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی چه‌ندین سه‌ده کۆیله‌یه‌تیی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ماده‌کان، ئیمپراتۆریای پێشتر دامه‌زراوی ماد داگیر بکه‌ن.
دواتر پارسه‌کان پایته‌خته‌که‌یان له ئیکباتاناوه گواسته‌وه بۆ بنکه‌ی سه‌ربازیی پاسارگاد. پارسه‌کان باوه‌ڕداریی خۆیان به ئایینی زه‌رده‌شت پاراست، به‌ڵام نه‌ک به مه‌جووسه‌کان که ئه‌و کاسته قه‌شانه‌ی ماد بوون که له هه‌ناوی ئێزیدییه‌کانه‌وه هه‌ڵقوڵابوون. پارسه‌کان ده‌ستیان کرد به ڕوخاندنی ئه‌و په‌رستگایانه‌ی که موغه‌کان دروستیان کردبوون و له‌باتی ئه‌وانه ئاته‌شگه زه‌رده‌شتییه‌کانی خۆیان له نزیک پایته‌خته نوێکه واته پاسارگاد بوونیاد نا؛ ئه‌وان کاست یان ده‌سته‌ی قه‌شه‌کانی خۆیان ناونا “موبه‌د” له‌باتی مه‌جووس یان مه‌جی. بێڕێزیکردن و کرده‌وه‌ی دوور له ڕه‌وشتی ڕووخاندنی په‌رستگه سه‌ره‌کییه‌کانی ئێزیدییه‌کان تاڕاده‌یه‌کی زۆر ناباو بوو و به هیچ کڵۆجێکیش له‌گه‌ڵ بنه‌ما و ئامۆژگارییه‌کانی زه‌رده‌شتدا وێک نه‌ده‌هاته‌وه. زه‌رده‌شت پێغه‌مبه‌رێکی مه‌جووسیی زۆر وشیار و پارێزکار بوو که له ساڵی 600ی پێش زاین له لایه‌ن ئێزیدییه‌کانه‌وه مه‌سح کرا به‌و نیازه‌ی ببێت به قه‌شه‌ی باڵایان؛ نازناوه‌که‌ی له زمانی کوردی‌دا زێڕ–ئاستێره واته ئه‌ستێره‌ی زێڕین بوو. ئه‌م نازناوه به‌هۆی ئاوه‌ز، تێگه‌یشتنی مامۆستایانه‌ی زه‌رده‌شت له ئه‌ستێره‌ناسی(پێشگۆیی) و هه‌روه‌ها ئه‌و پرسیاره قووڵه فه‌لسه‌فییانه‌ی بوو که له‌گه‌ڵ دووجه‌مسه‌رێتیی مه‌جووس له بنه‌واکانی ئه‌هورا و ئه‌هریمه‌ن، هێزه‌کانی خه‌یر و شه‌ڕ تێکهه‌ڵکێش کرابوو و ڕه‌نگی دابوویه‌وه که له دواجاردا ئه‌هورا هێزی براوه ده‌بێت و به سه‌ر خواست و نیازی ناته‌ندروستی مرۆڤدا زاڵ ده‌بێت. ئه‌و له ئێزێدییه‌کانی پێش سه‌رده‌می ساسانییه‌کان(224–651ی پێش زاین) و له مه‌جوسه‌کان بوو؛ واته ئه‌و سێ پیاوه ژیره‌ی که ناویان له کتێبی پیرۆزدا تۆمار کراوه، و عیسایان له کاتی له‌دایکبوونیدا له به‌یتله‌حم بینی. ئه‌م چیرۆکه به‌ناوبانگه به شێوه‌یه‌کی چڕ و پڕ له کتێبی پیرۆزدا تۆمار کراوه و مێژووی مه‌سیحییه‌ت به بێ هێنانی ئه‌م ڕووداوه نیوه‌چڵ ده‌بێت؛ هه‌ر ئه‌و عیسایه‌ی که به درێژایی کریسمه‌س به‌بۆنه‌ی له‌دایکبوونییه‌وه له هه‌موو جیهاندا جه‌ژنی بۆ ده‌گیرێت. به مه‌به‌ستی سڕینه‌وه‌ی زیاتری که‌له‌پوور و میراسی مانه‌ویی(ڕۆحانیی) موغه‌کان و ماکه كولتوورییه قه‌رزکراوه‌کان(دزراوه‌کان!)ی ماده‌کان له لایه‌ن فارسه‌کانه‌وه، فارسه‌کان له ژێر فرمانی کوروش هه‌ستان به ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکێک به‌ڵکوو ئیمپراتۆریان نوێی خۆیان له سه‌رووی ئانادۆڵی ناوه‌ڕاسته‌وه په‌ره پێ بده‌ن و خۆیان له‌ژێر ناوی فارس به خه‌ڵکان و كولتوورانێکی تازه بناسێنن به بێ ئه‌وه‌ی که هیچ ئاماژه‌یه‌ک به باوباپیرانی خۆیان واته ماده‌کان بکه‌ن.
له ساڵی 546ی پێش زاین له نزیک ده‌ریای ئیجه، کوروش له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی لیدیا له سنووری ڕۆژئاوای ئیمپراتۆریای ماد ڕووبه‌ڕوو بوویه‌وه. ئه‌مه یه‌که‌مجار بوو که فارسه‌کان له‌گه‌ڵ یۆنانییه‌کان ڕووبه‌ڕوو ببنه‌وه. تا ساڵی 546ی پێش زاین فارسه‌کان پایته‌ختی لیدیا واته “ساردیس”یان (که له وڵاتی تورکیای ئێسته‌یه) داگیرکرد و زه‌مینه‌یان بۆ شه‌ڕه‌کانی نێوان یۆنان و فارسه‌کان که ماوه‌ی 50 ساڵ(واته له 499 تا 449ی پێش زاین)ی خایاند، خۆش کرد. دووه‌مین سه‌رکه‌وتنی مه‌زنی فارسه‌کان به ڕێبه‌رایه‌تیی کوروش له ساڵی 539 هاته ئاراوه. واته پێش له‌دایکبوونی مه‌سیح و کاتێک که وڵاتی بابلیان داگیر کرد و به‌شیوه‌یه‌کی ئاشتیانه و ونیان پاشا “نه‌بونید”یان ناچار کرد شاره‌که ڕاده‌ستی فارسه‌کان بکات. له هه‌موو ئه‌م له‌شکرکێشی و په‌ره‌پێدانانه‌دا، پاسه‌وانه سه‌ربازییه‌کانی کوروش هه‌میشه خۆیان به فارس ده‌ناساند نه‌ک ماد یان ئێرانییه‌کان. پاش که‌وتنی بابیل، کوروش له ڕۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ کێبڕکێکارێکی دێرین به ناوی سه‌کاکان ڕووبه‌ڕو بوویه‌وه که سه‌رده‌مانێک ئه‌و و باوکیشی واته که‌مبوجییه‌ی یه‌که‌م له هه‌مبه‌ر ته‌ڕاتێنیان بۆ به‌رگریی له پاشایه‌تیی ماد دیاری کرابوون. مێژوو شایه‌تیی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌دات که له سه‌روبه‌ندی ئه‌م له‌شکرکێشییه دژی سه‌کاکان، کوروش له کاتێکدا به سواری ئه‌سپه‌که‌ی له ڕووباری سه‌یحوون له ئاسیای ناوه‌ڕاست ده‌په‌ڕییه‌وه، گلا و خنکا، لاشه‌که‌یشی قه‌ت نه‌دۆزرایه‌وه. له‌باره‌ی که‌وتن و ڕووخانی بابیل به ده‌ستی کوروش بابه‌تی زۆر نووسراوه، له‌وانه دانه‌پاڵی فه‌رمانێکی په‌یوه‌ست به‌مافی مرۆڤ له‌سه‌ر لووله‌ک(استوانه)ی گڵین. ئه‌م بانگه‌شه‌یه هه‌ر له‌و کاته‌وه به‌هۆی بوونی هاوشێوه‌یی له‌گه‌ڵ خه‌تی بزماری که سه‌رده‌مانێکی زووتر له ئاماده‌یی فارسه‌کان له مێزۆپۆتامیادا هه‌بووه و به‌شێکه له پڕوپاگاندی فارسه‌کان، ناڕاستبوونی ده‌رکه‌وتووه( فه‌یکنیوز و هه‌واڵی ساخته له‌مێژه هه‌بووه).
پاش مردنی کوروش، کوڕه‌که‌ی واته که‌مبووجیه‌ی دووه‌م(529–522ی پێش زاین) له‌سه‌ر کورسیی ده‌سه‌ڵات دانیشت و بوو به پاشای فارسه‌کان. ئه‌و بوو که هه‌وڵی دا میسر وه‌کوو به‌شێک له ئیمپرتۆریای فارس بلکێنێت به قه‌ڵه‌مڕه‌وه‌که‌یه‌وه. ئه‌م هه‌وڵه به‌هۆی سه‌ختیی ناوچه‌ی بیابانیی میسر و هه‌وڵه‌کانی به‌ردیا له ئیکباتانا که له لایه‌ن موغه‌کان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ڕێبه‌رایه‌تیی سیاسیی ماده‌کات پشتگیریی ده‌کرا، کورتی کرد و به ئاکام نه‌گه‌یشت. ئه‌و ناچار بوو بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئیکباتانا و له ئه‌نجامدا خۆی کوشت یان له لایه‌ن یه‌کێک له فه‌رمانده ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کی خۆی(داریوشی یه‌که‌م) که هیوای ئه‌وه بوو ببێت به پاشای دواتری فارسه‌کان، کوژرا. داریوشی یه‌که‌م زیاتر له هه‌ر پاشایه‌کی دیکه‌ی فارس، دژبه‌ری و دوژمنایه‌تییه‌کی قووڵ و هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ ماده‌کان هه‌بوو. پاش مه‌رگی که‌مبوجییه‌ی یه‌که‌م، داریوشی یه‌که‌م به‌ردیای به‌دیل گرت و کوشتی و به‌م شێوه‌یه پێشگری له بووژانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ماده‌کان و موغه‌کان کرد. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش داریوش فرمانی خاپوورکردنی په‌رستگه‌کانی موغی ده‌رکرد و له‌هه‌مان کاتدا باوه‌ڕدارێتی به‌رده‌وامی به ئایینی زه‌رده‌شتی، هه‌ڵبه‌ت له ژێر ئامۆژگارییه‌کانی موبه‌ده‌کانی پاسارگاد، په‌ره پێ ده‌دا. له‌سه‌ر تاشه به‌ردێک له کرماشان له کێوی بێستوون فرمانی دا له‌سه‌ر به‌ردێک نووسراوێک هه‌ڵکۆڵن که ڕه‌چه‌ڵه‌کی ئه‌و ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ سیسیله‌یه‌کی پاشایه‌تیی، هه‌ڵبه‌ت پاشایه‌تییه‌کی ده‌سکرد و ساخته! به‌پێی زۆرێک له گێڕانه‌وه و ڕاپۆرته‌کان هیچ پێشینه‌یه‌کی پشتڕاستکه‌ره‌وه بۆ ئاوه‌ها ڕه‌چه‌ڵه‌کێک تاکوو ئێسته نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. ئامانجی سه‌ره‌کیی داریوشی یه‌که‌م، له‌ناوبردنی میراس و که‌له‌پووری كولتووری و مانه‌ویی ماده‌کان و هاوکات زه‌مینه‌سازیی بۆ هێرشکردنه سه‌ر یۆنان له ساڵی 490ی پێش زاین بوو. پاش شکستی کوشنده‌ی فارسه‌کان له یۆنانییه‌کان له شه‌ڕی ماراتۆن له ساڵی 486ی پێش زایندا، داریوش تووشی نه‌خۆشیی بوو و مرد.
له ساڵی 1992، له‌کاتی سه‌ردانی به‌رد هه‌ڵکۆڵراوه‌ی بێستوون شایه‌تحاڵی ئه‌وه بووم که منداڵانی کورد به دارته‌قێنه(ئیسکه‌نه) و چه‌کوش، به‌ردهه‌ڵکۆڵراوه‌ی داریوشیان ده‌بڕییه‌وه. لێیانم پرسی که بۆچی ئاوه‌ها هه‌ڵکۆڵراوه‌یه‌کی مێژوویی گرینگ خوار و خراو ده‌که‌ن. ده‌سبه‌جێ وه‌ڵامیان ئه‌مه بوو که داریوش، در‌و ئیوش(دروغ گو)ێکه که واتای ناوه‌که‌ی له زمانی کوردی‌دا به مانای درۆزنبوون یان درۆبێژ بوونی داریوشه. دوای ساڵانێک خوێندنه‌وه‌ی تاکه‌که‌سیم له‌باره‌ی مێژوو، تێگه‌یشتم که مێژوویه‌کی زاره‌کی که له دێرزه‌مانه‌وه تاکوو ئێسته گوازراوه‌ته‌وه بۆ به‌ره‌ی گه‌نجی کورد به‌ڕاده‌ی به‌رهه‌مه‌کانی مێژوونووسانی دیار ئیعتیبار و بایه‌خی هه‌یه. ئێمه به هه‌ر وێنا و تێگه‌یه‌که‌وه، ده‌توانین به ئاسانی به‌ردهه‌ڵکۆڵراوه‌ی بێستوون وه‌کوو نموونه‌یه‌کی دیکه له “هه‌واڵی ساخته” که له لایه‌ن پرۆپاگاندای فارسییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، ببینین. ئه‌گه‌ر هۆلیڤوود ده‌یتوانی به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان فیلمێک به‌رهه‌م بهێنێت که تێیدا مێژووی نووسراو و هاوکات زاره‌کیی جیهان به ورده‌کارییه‌کی ڕوون و ڕاشکاو پیشان بدات، ئه‌وا نه‌ک وه‌کوو فیلمی حه‌ماسیی کولئۆپاترا که به‌گشتی نزیکه‌ی چوار کاتژمێر بوو، ئه‌وا فیلمی ئه‌م بابه‌ته زیاتر له پێنج هه‌زار ساڵ ده‌بێت، به‌م شێوه‌یه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه هه‌موو ئێمه له سه‌ر شانۆی گه‌وره‌ی مێژوو تا ئه‌وکات فیلمه‌که ده‌گاته کۆتایی کۆچی دوایی ده‌که‌ین، به‌دڵنیاییه‌وه پێش گه‌یشتن به کۆتایی فیلمه‌که زه‌رفه‌کانی خواردنه‌وه‌ی پفه‌زه‌ڕات(پاپ کۆرن)ه‌کانمان به قه‌ده‌ر سایلۆیه‌ک قه‌ڵاچن ده‌بوو. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی فیلم، مێژوو هیچ دوگمه‌یه‌کی گه‌ڕانه‌وه یان دوگمه‌یه‌ک بۆ پیشاندنانه‌وه‌ی دووباره‌ی ڕووداوه‌کانی نییه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه “مێژووی ڕاسته‌قینه ناگه‌ڕێته‌وه و دووپات نابێته‌وه” و “تۆ ناتوانی دوو جار پی بخه‌یته یه‌ک ڕووباره‌وه”. ڕووداوه‌کانی ڕابردوو ئیلهامبه‌خشی نه‌وه‌کان ده‌بێت تاکوو به‌دواداچوونی زۆر بکه‌ن یان ته‌نانه‌ت مێژوویه‌کی نوێی هاوشێوه‌ی ڕووداوه مێژووییه‌کانی ئێمه دروست بکه‌ن. له یادگه‌ی به‌ره‌کاندا، به‌شانێکی تایبه‌ت له ڕابردوو کاریگه‌ریی ڕوونیان له‌سه‌ر وشیاریی تاکه‌که‌سی و ده‌سته‌جه‌معی ده‌بێت و ده‌بنه بنه‌مای شوناسه کۆییه كولتووری، نه‌ژادی و ئایدۆلۆژییه‌کان. کاتێک ئاوه‌ها شوناسێک به‌شێوه‌یه‌کی توندوتۆڵ له وشیاریی ئێمه‌دا دروست ده‌بێت، ده‌ربازبوونمان لێی به‌زۆری شتێکی نه‌کرده و دژواره.
ته‌نها بیرمه‌نده قووڵه‌کان و ئه‌و زانستمه‌ندانه‌ی که کات و وزه‌یه‌کی زۆر بۆ له‌پێشچاوگرتن و په‌ره‌پێدانی مه‌عریفه‌یه‌کی بێلایه‌نی مێژوو داده‌نێن، ده‌توانن یان بواری ئه‌وه‌یان هه‌یه که نوسخه‌ی شوناسێکی نوێی دژه نۆرم دروست بکه‌ن و ڕه‌نگه ئه‌م نوسخه نوێیه‌ش ڕاسته‌قینه‌تر له شوناسی ئێمه بێت. له ڕێگه‌ی خۆتاقیکردنه‌وه‌ی وردی شوناسی جێگریی خود، ده‌شێت به کردنه‌وه‌ی ده‌لاقه‌یه‌ک به‌ره‌و دروستکردنی شوناسێکی گونجاوتر، “خومان” بگۆڕین، و خۆمان بگوازینه‌وه بۆ شوێنێک که به ئاسانی تێیدا بتوانین بڵێین: “من ئیدی ئه‌و شته نیم که وا بیرم ده‌کرده‌وه پێشتر هه‌بووم!”. هه‌ندێ که‌س ڕه‌نگه ئه‌مه وه‌کوو “گه‌ڕان به‌دوای حه‌قیقه‌ت” ناو بهێنن و ئه‌م پرسۆه‌یه که‌سایه‌تییه‌ک دروست بکات که “حه‌قیقه‌تدۆز” بێت، که‌سێک که ڕۆژێک ده‌گات به خاڵێک له ”گومانکردن له خود” له ژیانیدا، هه‌ربۆیه‌ش ئه‌م ئامانجه شایسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه جێبه‌جێ نابێت. له‌م نێوانه‌دا هه‌واڵه خۆشه‌که ئه‌مه‌یه که له سه‌رووی ئه‌م خاڵه‌ی “گومانکردن له خود”ه‌وه‌یه که برووسکه‌یه‌ک له حه‌قیقه‌ت و شوناسی جیهانی و مانه‌ویی باڵاتر به‌دیار ده‌که‌وێت. ده‌کرێت ئه‌م گه‌شته‌ی شوناس له “جێگیرییه‌وه بۆ گونجاوێتی”، له ڕه‌گه‌وه بو سه‌ره‌وه، به “گه‌شتێکی مانه‌ویی له‌سه‌رووی ڕیشه‌کان” ناو ببرێت. له‌م حاڵه‌ته‌دا “ڕیشه‌کان” (3R)[1]ی شوناسن، واته ئیده‌عا ئینسانی یان که‌سییه به‌رده‌وامه‌کانی ئێمه به‌نیسبه‌ت داراییه زه‌وینییه‌کان، واته “سه‌رچاوه‌کان”، “نه‌ژاد” و “ئایین”مان. به‌ده‌ر له‌وه‌ی که‌سه‌که له کام به‌شی دنیادا ده‌ژی، له ڕابردووه‌وه تاکوو ئێسته، هه‌موو شه‌ڕه‌کان و پێکدادانه‌کان و ده‌سته‌ویه‌خه‌بوونه‌کانی شوناسی ده‌سته‌جه‌معیی ئێمه هه‌میشه به ده‌وری ئه‌م (3R)ه‌دا خولاوه‌ته‌وه که له‌خۆگری جیاوازییه ئابووری، ئیتنیکی و ئایدۆلۆژییه‌کانی نێوان گرووپه جیاوازه‌کانی خه‌ڵک له هه‌موو دنیادا ده‌بێت.
نموونه‌یه‌کی باش له‌م باره‌یه‌وه ئۆکراینی ئێستایه. ئۆکراینییه‌کان وا بیرده‌که‌نه‌وه که خاوه‌نی کۆمه‌ڵێکی جیاواز له به‌هاکان و شوناسی (3R)ن که جیایه له به‌هاکانی ڕووسییه‌کان، له حاڵێکدا که ڕووسه‌کان به‌ته‌واوه‌تی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بیر ده‌که‌نه‌وه. هه‌ر بۆیه شه‌ڕ له ئۆکراینا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌ک یان ته‌نانه‌ت هه‌موو(3R)ه‌کان. نموونه‌یه‌کی باشتری دیکه له‌م باره‌یه‌وه ئازه‌ربایجانه، ئه‌و شوێنه‌ی که ئازه‌رییه‌کان له پێناو هه‌موو ئامانجه سیاسی و پراکتیکییه‌کانیان شوناسی كولتووریی ڕه‌سه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان دۆڕاندووه یان فه‌رامۆشیان کردووه و وه‌کوو خه‌ڵکانی ئازهریئاخێو که‌وتوونه‌ته ژێر کاریگه‌ری ئاخاوتنی خه‌ڵکی تورکیا یان ته‌نانه‌ت له‌ناویدا تواونه‌ته‌وه. ئه‌م گۆڕانکارییه‌ی شوناس ده‌رئه‌نجامی گونجانی سرووشتی یان نزیکایه‌تیی سرووشتیی ئازه‌رییه‌کان نه‌بوو له‌گه‌ڵ كولتووری تورک، به‌ڵکوو ده‌رئه‌نجامی ڕاسته‌وخۆی هێرش و شاڵاوی دووباره‌ی تورکان بۆ ئازه‌ربایجان به‌درێژایی هه‌زار ساڵی پێش ئێستا بووه. به درێژایی چه‌ندین سه‌ده سیاسه‌تی دڕندانه‌ی تورکسازی له‌ڕێگای ترس، زۆر، کۆمکوژی و تواندنه‌وه‌ی زمانی به‌رده‌وام بووه و ئه‌م سیاسه‌تانه به‌داخه‌وه له‌سه‌ر ئازه‌ربایجان کاریگه‌ر بووه و هه‌نووکه‌ش له دژی خه‌ڵکی کورد له کوردستاندا درێژه‌ی هه‌یه. ئه‌م سیاسه‌تانه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ئازه‌رییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی هه‌ڵه خۆیان وه‌کوو به‌شێک له وڵاتانی پان تورکی ئاسیای ناوه‌ڕاست وێنا بکه‌ن. له حاڵێکدا، له ڕووی مێژووییه‌وه، ئازه‌رییه‌کان له بنه‌چه‌وه تورک نین به‌ڵکوو له‌ڕووی ئینتیکییه‌وه په‌یوه‌ستن به کورد و ئێرانییه‌کانه‌وه. ڕاستییه‌ک که زۆر جێگای داخه ئه‌مه‌یه که زۆربه‌ی ئازه‌رییه به‌تورککراوه‌کان له ئێران، له مێژووی خۆیان غافڵن و ئێسته له ئێران‌دا که‌وتوونه‌ته “شه‌ڕی موندیگۆ” له دژی فارسه‌کان و کورده‌کان. ئه‌م شه‌ڕه له لایه‌ن تورکیاوه به وردبینییه‌وه گه‌ڵاڵه کراوه تاکوو زمانه‌که‌ی خۆی په‌ره پێ بدات، به‌و مه‌به‌سته‌ی که زمانه‌که‌ی له دواجاردا ببێت به زمانێکی فه‌رمی له ناو سنووره‌کانی ئێران‌دا. گرینگه پێداگری له‌سه‌ر ئه‌مه بکرێت که نووسینی ئه‌م وتاره به مه‌به‌ستی دووباره‌نووسینه‌وه‌ی مێژوو یان گۆڕینی ڕووداوه‌کانی ڕابردوو نییه، به‌ڵکوو به‌بیرهێنانه‌وه‌ی چڕ و پڕی ڕووداوه ناخۆشه‌کانه تاکوو بتوانین له هه‌لومه‌رجی ئێستاماندا پێشگریی له دووپاتبوونه‌وه‌یان بکه‌ین.
له دێرەکانی سەرەوە ئاماژه به‌م خاڵه کراوه که له ڕۆژژمێری فه‌رمیی ڕژێمی پێشوو واته له سه‌رده‌می شا، له ساڵی 1971، وا هاتووه که به بۆنه‌ی 2500ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ئیمپراتۆریای”فارس” جه‌ژن به‌ڕێوه چووه. ته‌قریبه‌ن زیاتر له 2552 ساڵ (پێش ئێستا) کوروش پاشا (550-530ی پێش زاین) نه‌وه‌ی دوا پاشای ماد، باوه‌گه‌وره‌ی خۆی واته ئاستیاگی کوشت و ئیمپراتۆریای پێشتر دامه‌زراوی ماده‌کان که له ژێر فرمانی پاشا کایسهر(کای-خۆی-سارا=سایێکسێرس) دامه‌زرابوو، گرته ده‌ست و وه‌کوو سه‌رۆکی دیاریکراوی (پاسه‌وانان=فارسه‌کان) (نه‌ک مه‌سحکراو!) بوو. له ڕۆژژمێری مێژوودا ئه‌مه ده‌سپێکی ئیمپراتۆریی فارسه‌کان بوو که له ساڵی 1971دا له لایه‌ن ڕژێمی شاوه به‌شێوه‌یه‌کی شاهانه جه‌ژنی بۆ گیرا. به هه‌مان شێوه که له سەرەوە ڕوون کرایه‌وه، وشه‌ی “فارسی” فۆرمی کۆی وشه‌ی تاکی “فارس”ه. له‌ڕووی ڕه‌چه‌ڵه‌کناسییه‌وه وشه‌ی “فارس” دێته‌وه سه‌ر وشه‌ی کوردیی “پاراستن”. واته که‌سێک که له شتێ پاسه‌وانی ده‌کات یان پشتگیریی له شتێک ده‌کات. ئه‌مه ناوی پیشه‌یه‌ک بوو که ده‌درایه که‌سانێک وا بۆ پشتیوانیی له سنووره‌کانی قه‌ڵه‌مڕه‌وی پاشایه‌تیی ماده‌کان له هه‌مبه‌ر خێڵه به‌هێزه‌کانی سه‌کاکان له ڕۆژهه‌ڵاتی پاشایه‌تییه‌که‌دا ده‌ستنیشان ده‌کران. ژماره‌ی پاسه‌وانه‌کان(فارسه‌کان)ی ژێر فه‌رمانی کوروش تا ده هه‌زار(10000)که‌س ده‌خه‌مڵێنرێت. ئه‌م سه‌ربازه مووچه‌خۆر و جلکله‌به‌رانه به پاسه‌وانانی هه‌میشه‌یی یان “گاردی نه‌مر” ناوبانگیان ده‌رکرد. که له‌لایه‌ن پاشاکانی ماده‌وه له خێڵی خۆجێیی ژێر فه‌رمانی هاخامانیشیان، ناسراو به “ئێکیمێنێد”ییه‌کان، ده‌ستنیشان(ته‌عیین)کرابوون و له هه‌رێمه‌کانی باشووری ناوه‌ڕاست وه‌کوو به‌شێک له پاشایه‌تی ماده‌کان، نیشته‌جێ بوون.
له‌ڕووی ڕه‌چه‌ڵه‌کناسییه‌وه “هاگزامانیش” ده‌چێته‌وه سه‌ر وشه‌ی کوردی “ها-خووی-مانیش”، به مانای ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ر(که‌سێک که له شوێنی خۆی جێگیر بووه و په‌یوه‌سته به‌و شوێنه‌وه) وه‌رگیراوه و به‌رامبه‌ری وشه‌ی “ها-خووی-سارا”یه که به‌مانای”به‌ڕێوبه‌ریی-خۆ-سه‌ر” یان خووی-سارا=کایسار=کایسێر، ه واته ناوێک که دراوه‌ته پاڵ سێهه‌مین پاشای ماده‌کان واته سیاکسێرس(کیاکسار). چیرۆکی 10000 پاسه‌وانه نه‌مره‌که یه‌کێکه له بابه‌ته سه‌ره‌کییه‌کان که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کاتی داگیرکرانی پاسارگاد یان پارسگاد(بنکه‌ی سه‌ربازیی پاسه‌وانه ده‌ستنیشانکراوه‌کان-دامه‌زراوه‌کان) و پێرسێپۆلیس له 80 و نیو کیلۆمه‌تریی(50 مایلیی) باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای فارس له ئێران له لایه‌ن ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌زنه‌وه. خاڵی سه‌رنجڕاکێش ئه‌مه‌یه که تا ئێستاش پاسارگاد له ناوچه‌یه‌کدا هه‌ڵکه‌وتووه که پێی ده‌وترێت کورد-شوول یان کورد-شوێن-شوون، که به مانای شوێنی کورده‌کان دێت. هه‌روه‌ها بنکه‌ی سه‌ره‌کیی خێڵی هه‌خامه‌نیشه. ئه‌م شوێنه له نزیک بنکه‌ی که‌له‌پووری جیهانیی یونێسکۆ واته ئه‌و شوێنه‌ی که ده‌عیه‌ی هه‌بوونی گۆڕی کوروشی مه‌زنی تێدا ده‌کرێت، هه‌ڵکه‌وتووه. پاش مه‌رگی کوروش، حوکمڕانیی دوو کوڕه‌که‌ی واته که‌مبووجییه‌ی دووه‌م(530-522ی پێش زاین) و کوڕه گچکه‌که‌شی واته به‌ردیا زۆری نه‌خایاند. هه‌ر زوو زاواکه‌ی کوروش واته داریوش(سه‌رده‌می حوکمڕانی له نێوان 522 بۆ 486ی پێش زاین) ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی کوروشدا گرت. داریوش سه‌ربازێک بوو له نێو فارسه‌کان(پاسه‌وانانی سنوور) که له‌گه‌ڵ ئاتووسا واته کچی کوروش (له ڕه‌چه‌ڵه‌کێکی جیاواز له‌وه‌ی که‌مبووجییه‌ی یه‌که‌می باوکی کوروش که یه‌کێک بوو له ناو خێڵی هه‌خامه‌نشی) هاوسه‌رگیریی کرد.
داریوش سه‌ربازێکی گه‌نجی بێباک و ڕقاوی بوو، ئه‌و ده‌عیه‌یه‌کی نه‌سه‌لماوی له‌سه‌ر ڕه‌چه‌ڵه‌کی پاشایه‌تی هه‌بوو چونکه وه‌کوو ئه‌ندامێک له هه‌خامه‌نشییه‌کان، خه‌ڵکانێکی ژێرده‌سته بوون و پێشینه‌یه‌کیان له سه‌ربه‌خۆبوون یان هه‌بوونی کۆشکێکی پاشایانه نه‌بوو، هه‌ر بۆیه به ده‌عیه و بانگه‌شه‌وه ده‌رکه‌وت. ئه‌و به هۆی کوده‌تایه‌که‌وه هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و کۆنترۆڵی 10000 سه‌ربازی پاسارگادی گرته ده‌ست. ئه‌و له یه‌که‌م له‌شکرکێشیی خۆی هێرشی کرده سه‌ر ئیکباتانای پایته‌ختی ماد(هه‌مه‌دانی ئێستاکه، هه‌ڵکه‌وتوو له نزیک کرماشان له ڕۆژئاوای ئێرانی ئێستاکه). ئه‌م کوده‌تایه ده‌رئه‌نجام و ده‌رهاوێشته‌ی دوو هۆکاری سه‌ره‌کیی یارمه‌تیده‌رانه بوو ئه‌لف) که‌مبووجییه‌ی دووه‌م، کوڕه گه‌وره‌ی کوروش که له‌و کاته‌دا به مه‌به‌ستی له‌شکرکێشی بۆ میسر له وڵات دوور که‌وتبووه‌وه و دواتر له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران‌دا مرد و ب)له نه‌بوون و مه‌رگی که‌مبووجییه‌ی دووه‌مدا، به‌ردیا واته کوڕی دووه‌می کوروش ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی گرته ده‌ست، به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه جیاوازه مێژووییه‌کان، ئه‌ویش به ده‌ستی داریوش یان به فه‌رمانی براکه‌ی خۆی واته که‌مبووجییه‌ی دووه‌م به‌مه‌به‌ستی ڕێگری‌کردن له هاتنه‌سه‌رده‌سه‌ڵاتی و بوونی به پاشا له کاتی نه‌بوونی خۆیدا کوژرا. به‌ئه‌گه‌ری زۆره‌وه، ئه‌م کاره به فه‌رمانی داریوش، که‌سێک که له ناو ماده‌کان به که‌سێکی ساخته‌کرای حه‌سوودی ململانێکار بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات ناسرا بوو، ئه‌نجام درا. گرووپێکی دیکه که له‌گه‌ڵ داریوش دژایه‌تییان کرد مه‌جووسانی ماد بوون که به‌هۆی مه‌رگی پاشاوه خۆیان بێڕێبه‌ر دیته‌وه. موغه‌کانی کرماشان به هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ ئیکباتانا که ناوه‌ندی پاشایه‌تیی ماده‌کان (هه‌ڵکه‌وتوو له ڕۆژئاوای ئێران) بوو، شۆڕ‌شیان کرد. شۆڕشه‌که‌ی موغه‌کان له لایه‌ن موغێکه‌وه به‌ناوی گئۆماتا ڕێبه‌رایه‌تیی کرا تا کۆنترۆڵی ماده‌کان به‌سه‌ر ئێران و فارسه‌کان که تا ئێسته له ژێر ڕێبه‌رایه‌تیی داریوش بوو، دیسانه‌وه بگرێته ده‌ست.
یه‌که‌مین ئه‌وله‌وییه‌تی سیاسیی داریوش ئه‌مه بوو که پاسه‌وانه‌کان له هه‌رجۆره وه‌فادارییه‌ک بۆ بنه‌ماڵه‌ی کوروش له‌وانه‌ش به‌ردیا پاکسازی بکات. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش داریوش گه‌ڕێکی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و قه‌ڵاچۆکردنی توندوتۆڵی له دژی موغه‌کان، تاقم(کاست)ی پێشه‌وا ئایینییه‌کانی ماد، و په‌رستگه‌کانیان خسته ڕێ. ئه‌م نائاسووده‌یی و بێقه‌رارییه‌ی موغه زه‌رده‌شتییه‌کان به‌م هۆیه بوو که هه‌خامه‌نش(ئێکیمێنێد)ییه‌کان، هیچ ئایینێکیان بۆ خۆیان نه‌بوو. هه‌خامه‌نشییه‌کان له ژێر چه‌تری پشتگریی مه‌عنه‌ویی موغه‌کاندا بوون. هه‌ر به هۆی ئه‌م کارتێکه‌رییه‌وه بوو که داریوش ده‌یه‌ویست هه‌خامه‌نشییه‌کانی لێ ڕزگار بکات. ترسی سه‌ره‌کیی ئه‌و له پێشه‌وا ئایینییه‌کانی مه‌جووس ئه‌مه بوو که ئه‌وان پێیان ده‌کرا و ده‌یانتوانی خێڵه ڕۆژئاواییه‌کانی کورد که له ڕووی كولتوورییه‌وه تا ئێستا ڕۆحی ماده‌کانیان له هه‌ناوی خۆیاندا هه‌ڵگرتبوو، ڕێکبخه‌ن تا بنه‌ماڵه‌ی یاسایی ماده‌کان بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات. نه‌وه‌کانی مه‌جووس و پێڕه‌وکارانیان هه‌نووکه به‌ناوی یارسان(حه‌قیقه‌ت په‌رستان) ده‌ناسرێن که زیاتر نیشته‌جێی ناوچه‌ی کرماشان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانن. وێنه‌که‌ی سه‌ره‌وه به‌ردهه‌ڵکۆڵراوه‌ی داریوشه له کێوی بێستوونی کرماشان که پۆستاڵی سه‌ربازییه‌که‌ی له‌سه‌ر سه‌ری گئۆماتای مه‌جووس پیشان ده‌دات. هه‌ر له هه‌مان به‌ردنووسراوه‌دا ئه‌و ڕه‌گ و ڕه‌چه‌ڵه‌کێکی پاشایانه بۆ خۆی دیاری ده‌کات که هیچ مێژوونووسێک هه‌رگیز دروستییه‌که‌ی نه‌سه‌لماندووه. ئه‌و سه‌ره‌ڕای ساخته‌کردنی ڕه‌چه‌ڵه‌کی خۆی و پاش ڕووخاندنی په‌رستگه سه‌ره‌کییه‌کانی مه‌جووس(زه‌رده‌شت)ییه دروستکراوه‌کان له کێوه‌کانی زاگرۆس، کۆمه‌ڵێک په‌رستگه‌ی گاڵته‌جاڕانه‌ی له ناوچه‌ی هه‌خامه‌نشییه‌کان دروست کرد و هاوتایه‌کی له‌هه‌مبه‌ر پێشه‌وا ئایینییه‌کانی مه‌جووس(موغ) دیاریکرد که به “مۆبه‌ده زه‌رده‌شتییه‌کان” ناسرابوون.
پاش وێرانکرانی په‌رستگه مه‌جووسییه‌کان له لایه‌ن داریوشه‌وه، هیچ ئه‌گه‌رێک بۆ بووژانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سه‌ربازیی ماده‌کان له‌مه‌ڕ دواپاشایه‌تیی خۆیان له‌ئارادا نه‌بوو. به‌رخۆدان له هه‌مبه‌ر حوکمی فارسه‌کان به‌سه‌ر ماده‌کاندا(کوردستانی گه‌وره‌ی ئێسته) له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه؛ واته جه‌نگاوه‌رانی شاره‌زای به‌رخۆدانی کورد تا هه‌نووکه‌ش درێژه‌ی هه‌یه. له میانه‌ی ئه‌و ڕووداوانه‌ی سه‌رده‌می داریوشدا له کرماشان به‌م لاوه‌ش، داریوش شۆڕشێکی دیکه‌ی له لیدیا سه‌رکوت کرد که که‌وتبووه ژێر ڕکێفی حوکومه‌تی کایسێریی ماده‌کان و دواتر حوکومه‌تی کوروشی گه‌وره‌وه. دوای ماوه‌یه‌کی کورت داریوش گه‌یشته که‌ناره‌کانی ده‌ریای ئیجه تاکوو ببینێت بۆ به‌ره‌وڕووبووه‌نه‌وه‌ی یۆنانییه‌کان تا کوێ هاتووه. ئه‌م بابه‌ته شه‌ڕه‌کانی نێوان یۆنان و فارسی په‌ره پێدا که له ساڵی 499 بۆ440ی پێش زاینی خایاند. له‌باره‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه له به‌شی چواره‌می”فارسه‌کان کێن”دا زیاتر ده‌گوترێت. له‌ڕووی ڕه‌چه‌ڵه‌کناسییه‌وه ناوی داریوش(داری-ئیوش) هه‌ڵگری خوێندنه‌وه و ڕاڤه‌ی جۆراوجۆر ده‌بێت. یه‌کێک له ڕاڤه‌کان ئه‌مه‌یه که ده‌گوترێت ناوه‌که‌ی په‌یوه‌ست ده‌بێت به زمانی دارییه‌وه که له لایه‌ن هه‌خامه‌نشییه‌کان و فارسه‌کان، واته پاسه‌وانه‌کانه‌وه قسه‌ی پێ کراوه. هه‌ر بۆیه پێده‌چێت له ڕۆژئاوای ئێران و له ناو خه‌ڵکی کوردزماندا به داری-یوش(داری-ئاخێوه‌ر) ناسرابووبێت. ده‌شێت ڕاڤه‌یه‌کی زیاتر گونجاوتری دیکه له ناوه‌که‌ی بدۆزینه‌وه، ئه‌مه‌ی که ئه‌و ئاوه‌ڵناوی موغێکی زه‌رده‌شتی (درۆژن=وشه‌یه‌کی کوردییه بۆ درۆزن)ی به‌ده‌ست هێناوه که هه‌روه‌ها به “ده-روو-ئووش” یان ده-روو-ئووشی یه‌که‌م واته داریوشی یه‌که‌م ناسراوه. یه‌که‌مین پاشای درۆزنی فارس یان پاشای دوو-ڕوو (دوو ڕوخسار)ی فارس و هه‌خامه‌نشییه‌کان. ئه‌و ئه‌م ناوه‌ی به زێده‌ڕۆیی بێژی له ڕه‌چه‌ڵه‌ک یان بنه‌چه‌ی پاشایه‌تیی خۆی له کێوی بێستوون به‌ده‌ست هێناوه که به زۆری وه‌کوو فێڵباز و قۆڵبڕێک ده‌ناسرێته‌وه! پێشینه‌ی ئه‌و وه‌کوو سه‌ربازێکی ئاسایی له ناو پاسه‌وانه‌کانی فارس‌دا، هه‌م بۆ موغه‌کان و هه‌میش بۆ چینه باڵاکانی ماد له پێش گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات ئاشکرا و ڕوون بوو. هه‌ر بۆیه ماده‌کان که ده‌یانزانی ئه‌و درۆیه‌کی گه‌وره و تێر و ته‌سه‌لی له‌سه‌ر به‌ردنووسی کێوی بێستوون له په‌یوه‌ندیی به پێشینه‌ی پاشایه‌تییه‌کی نه‌بووگ ساخته کردووه، ناوی درۆزنی دوو –ڕوو یان دوو ڕووخساریان به باڵایدا بڕی!
پێش کۆتاییهێنان به‌م باسە زۆر گرینگه ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه به کورتی بخه‌ینه ڕوو:-
1-هیچ تۆمارێک که بریتی بێت له گرێدراوێتی فارسه‌کان به نه‌ته‌وه یان نه‌ژادێکی دیاریکراو بوونی نییه جگه له‌وه‌ی که ئه‌وان مووچه‌گری خۆجێیی و ته‌عینکراو بوون وه‌کوو خێڵێکی ژێر فرمان به‌ناوی هه‌خامه‌نشییه‌کان.
2-له ناو ماده‌کاندا، له پاڵ ئایینی سه‌ره‌کیی زه‌رده‌شتی و کاسته مه‌جووسییه‌کان، ئاینگه‌لی دیکه‌ی وه‌کوو جوو، میتراییزم، یه‌زدانیسم (چاو له وتاری “تێگه‌یشتنی ئێزیدییه‌کانی کوردستان” بکه‌ن) له پراکتیکدا هه‌بوون.
3-یه‌کێکی دیکه له ده‌سه‌ڵاته‌کانی دراوسێ واته بابلییه‌کان، سیسته‌می باوه‌ڕمه‌ندیی خۆیان هه‌بوو و باوه‌ڕیان به خودایه‌ک هه‌بوو که ناوی مه‌ردووک بوو. ئاشوورییه‌کانیش ئیشتاریان وه‌کوو خودای خۆیان هه‌بوو.
4- له ناو هه‌موو ئه‌م ئایینه ئیبراهیمیانه‌دا، جووله‌که به‌تایبه‌تی کۆنترین بووه و له ڕووی لۆژیکیشه‌وه په‌یوه‌ست بووه به باوترین سیسته‌می باوه‌ڕمه‌ندێتییه‌وه. ئه‌م ڕاستییه‌ی باوه‌ڕمه‌ندێتیی جووله‌که، زۆر مایه‌ی ئێره‌ییبردنی بابلییه‌کان بووه، تا شوێنێک که له‌گه‌ڵ جووله‌که‌کان به خراپی هه‌ڵسوکه‌وتیان ده‌کرد و ئه‌مه‌ش له ڕقی باوه‌ڕدارێتی جووله‌که به یه‌هوه بووه نه‌ک مه‌ردووک.
5-یۆنانییه‌کان سیسته‌می باوه‌ڕمه‌ندێتی تایبه‌ت به خۆیان واته پانتێئیسمیان هه‌بوو.
6-ڕۆمییه‌کانیش ئایینی پاگانیی موشریکانه‌ی خۆیان هه‌بوو که باوه‌ڕیان به خوداکان و ئیلاهه‌کان بوو.
7-پاسه‌وانانی فارس و خێڵی هه‌خامه‌نشییه‌کان دیار نه‌بووه یان تا ئێسته نه‌زانراوه که خاوه‌نی ڕژێمێکی ده‌وڵه‌تداریی یان ئایینێکی ڕیکخراو بوون یان نا، جگه له‌وه‌ی که ئه‌وان له ژێر حوکمڕانی و سیسته‌می باوه‌ڕمه‌ندێتیی ماده‌کان و ئایینی زه‌رده‌شتییه‌کان له کرماشان له کوردستانی هه‌نووکه‌دا بوون.
ئه‌و ڕاستییه‌ی بڕگه‌ی کۆتایی یه‌کێک له‌و ڕاستیانه بوو که داریوش خۆی له هه‌مبه‌ریدا به‌ره‌وڕوو دیت و خستییه ڕێگایه‌کی ناچاره‌کییه‌وه تاکوو به‌نیسبه‌ت هه‌موو خه‌ڵک و كولتووره‌کانی سه‌ره‌وه که له ڕاستیدا خاوه‌نی پێشینه‌ی شارستانی، هونه‌ر، كولتوور، مۆسیقا، ئه‌ندازیاری، ئه‌ده‌ب، دیپلۆماسی، ئه‌خلاقه چاکه‌کان و حوکمڕانی بوون، زیاتر ئێره‌یی ببات.
له کتێبی باوه‌ڕپێکراوی چیرۆکی شارستانییه‌ت، که‌له‌پووری ڕۆژهه‌ڵاتیی ئێمه، به‌رگی یه‌که‌م، نووسراوی ویل و ئاریێل دۆرانتدا ئاماژه به خاڵه‌کانی خواره‌وه ده‌که‌ن:- “ماده‌کان ئه‌مانه‌یان دا به فارسه‌کان: زمانه‌که‌یان، ئه‌لفبێ 36 پیتییه‌که‌یان، جیگۆڕکێی گڵه سووره له‌گه‌ڵ کاغه‌ز و پێنووس وه‌کوو ئامرازی نووسین، به‌کارهێنانی به‌ربڵاوی ئه‌ستوون له بیناسازیدا، وشیاریی یاسای ئه‌خلاقی له کاتی شه‌ڕ و ئاشتیدا، ئایینه زه‌رده‌شتییه‌که‌ی ئاهوورا-مه‌زدا و ئه‌هریمه‌ن و چوارچێوه یاساییه‌که‌یان. ده‌کرێت ئه‌ستێره‌ناسی(حه‌ساوگه‌ریی) مه‌جووس، جه‌ژنه‌کانی نوروژ(نه‌ورۆز)، ڕێزلێنان له ڕه‌نگه‌کان، کێڵانی زه‌وی، هونه‌ره‌کانی خواردنلێنان، شیعڕ و سیسته‌می مۆسیقا و جه‌ژنی “ژن، ژیان، ئازادی” که یه‌کێک له ده‌رکه‌وته و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی كولتووری کوردییه، زیاد بکه‌ینه پێڕستی ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه. واته هه‌مان كولتووری کوردی که له کوردستانی مه‌زنی هه‌نووکه‌دا نومایش کراوه. هەروەکوو باسمان کرد و پیویستە دووبارە بیری بخەینەوە ده‌رکه‌وتنی فارسه‌کان وه‌کوو ده‌ستێوه‌رده‌رێکی ده‌ره‌کی له‌ناو ماده‌کاندا تۆمار کرا، که نزیکه‌ی ساڵی 550ی پێش زاین و به هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوروش ده‌ستی پێ کردووه. هێڵی زه‌مه‌نیی مێژووی که‌ونارای ئێران بوونی مرۆڤانێکمان پیشان ده‌دات که له گوندی کرماشان و چیاکانی زاگرۆس‌دا ژیاون و ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ 100 هه‌زار ساڵ پێش. مێژووی ماده‌کان به‌ربڵاوه و پێشینه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می نه‌وه‌کانی حه‌زره‌تی نووح تا پاش سه‌رده‌می حه‌زره‌تی ئیبراهیم. ماده‌کان وه‌کوو باپیرانی كولتووریی خه‌ڵکانی کورد هه‌ژمار ده‌کرێن که هێشتا له هه‌مان ناوچه(کرماشان، مێزۆپۆتامیا، تۆرۆس و کێوه‌کانی زاگرۆس)دا ده‌ژین. له ساڵی 1700ی پێش زاین، ماده‌کان سه‌ره‌تا کۆمه‌ڵێک خێلی سه‌ره‌تایی ناڕێکخراو و په‌رش و بڵاو بوون که به‌شه‌کانی ڕۆژئاوا، باشووری ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوای وڵاتی ئێسته‌ی ئێرانیان داگیرکردبوو و هه‌روه‌ها له به‌رزاییه‌کانی کێوه‌کانی زاگرۆس نیشته‌جێ بوون. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ڕه‌وتی دامه‌زرانی فه‌رمیی ئیمپراتۆرییه‌که‌یان تا سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی هه‌شته‌می پێش زاین، واته نزیکه‌ی دوو سه‌ده به‌ر له سه‌رهه‌ڵدانی کوروش و سوپای پاسه‌وانه‌کانی که دواتر له ژێر ناوی فارسه‌کان ناسران، ده‌ستی پێ نه‌کرد.
بۆ سه‌لماندنی به‌ڵگه‌کانی په‌یوه‌ست به هه‌بوونی ماده‌کان پێش له فارسه‌کان لانیکه‌م 1200ساڵ پێشتر یان زیاتر، ده‌کرێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ “خشته‌ی نه‌ته‌وه‌کان”(2) له کتێبی “به‌دیهاتن” 10، واته ئه‌و شوێنه‌ی که وشه‌ی ماده‌کان له وشه‌ی مادای کوڕی یافس وه‌رگیراوه که ئه‌ویش یه‌کێک له سێ کوڕه‌که‌ی نووح بووه. به‌ڵام له “خشته‌ی نه‌ته‌وه‌کان”دا ئاماژه‌یه‌ک بۆ وشه‌ی ئه‌کیمێنێد، پارس، یان پارسه‌کان یان هه‌ر شتێکی په‌یوه‌ندیدار به هه‌بوونی خه‌ڵک، نه‌ته‌وه یان ناوچه‌یه‌کی ناسراو وه‌کوو (فارس) یان (فارسستان) له‌ئارادا نییه. تا سه‌رده‌مانی دواتر له کتێبه‌کانی “په‌یمانی کۆن(عهد عتیق)” له‌وانه زنجیره مێژووییه‌کانی ئه‌زرا، ئه‌ستێر، ئه‌زیکیل و دانیه‌ل که وشه‌ی “فارسی” دێته ناو لاپه‌ڕه‌کانی مێژووه‌وه. ئه‌م نه‌بوونه یان ئاماژه‌نه‌دانه به خاڵکانێکی ناسراو به “فارسی” یان وڵاتێکی ناسراو به “فارس” که له ئێسته‌یشدا وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌ک له “خشته‌ی نه‌ته‌وه‌کان”دا ناناسرێت، ده‌کرێت یه‌کێک له هۆکاره‌کانی دیکه‌ی دوژمنایه‌تیی نێوان هامان؛ وه‌کوو پله‌دارێکی عه‌ماله‌قه‌ی فارس و موردیخای که یه‌کێک بوو له ئه‌ندامانی باڵای وه‌فدی خاخامه‌کان و دادوه‌ریی جووله‌که ناسراو به سه‌نهیدرێن بێت. هامان وه‌زیری خه‌شایارشا بوو(518-465ی پێش زاین)، که به‌پێی شیکارییه‌کانی کتێبی ئه‌ستێر پلانی بۆ له‌ناوبردنی جووله‌که‌کان داڕشت. موردیخای، که‌ڵه پیاوی جوو، به پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی پلانی کوشتنی جووله‌که‌کان پیشانی دا که له هامانی فارس زیره‌کتره و به هاوکاریی خوشکه‌زاکه‌ی خۆی واته ئه‌ستێر هاوسه‌ری پاشای ڕازی کرد تاکوو له‌باتی ئه‌م جووله‌که‌کوژییه هامان له‌سێداره بده‌ن.
به‌فه‌رمی نه‌ناسرانی “فارس” وه‌کوو وڵاتێک یان “فارسی” وه‌کوو خه‌ڵکێک له لایه‌ن که‌سه باڵاکانی جووله‌که‌وه که موردیخایش یه‌کێک له‌وانه بوو، ڕه‌نگه سه‌رچاوه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی تووڕه‌یی خه‌شایار شا بووبێت بۆیه‌ش سه‌ره‌تا ڕه‌زامه‌ندیی به له‌ناوبردنی جووله‌که‌کان ده‌ربڕی به‌ڵام ته‌نها له سۆنگه‌ی شۆخ و شه‌نگیی شاژنه ئه‌ستێر و خاڵییه‌وه واته موردیخای پاشگه‌ز بوویه‌وه. هه‌نووکه و هێشتاش ئه‌م هه‌ست و دۆخه هه‌یه، واته فارسی وڵاتێک نییه و فارسه‌کانیس نه‌ته‌وه‌یه‌ک نین، و ئه‌مه بووه به بابه‌تێکی سیاسیی ناوچه‌یی که له بارودۆخی سیاسیی هه‌نووکه‌ی نێوان ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و ئێران یان لانیکه‌م له ناو ئه‌و ئێرانییانه‌ی که خۆیان به فارس ده‌زانن، خۆی ده‌رده‌خات. له “خشته‌ی نه‌ته‌وه‌کان”دا، ماده‌کان به هه‌بوونی زمان و ڕه‌چه‌ڵه‌کنامه‌ی تایبه‌ت به خۆیان ده‌ناسرێنه‌وه. هیچ ئاماژه‌یه‌ک نییه بۆ هه‌بوونی زمانی فارسه‌کان یان هه‌بوونی ڕه‌گوڕیشه‌یان له کتێبی پیرۆز له وڵاتێک به‌ناوی فارس یان پێرشیادا. له مانگی فێڤرییه‌ی 2014دا، نووسه‌ری ئه‌م وتاره له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی دیکه‌ی گرووپه ئۆپۆزیسیۆنه ئێرانییه‌کان (که به‌زۆری له ناسیۆنالیسته فارسه‌کان پێکهاتبوون)، بانگهێشت کران بۆ کۆشکی سپی تاکوو له‌باره‌ی دۆخی به‌ره‌وخراپی چووی سیاسی و مافی مرۆڤ له ئێرانی ژێر حوکمڕانیی کۆماری ئیسلامی، ڕاوڕاوێژێک بکه‌ن. پاش یه‌ک ڕۆژ گفتوگۆی چڕ‌وپڕ، یه‌کێک له ئه‌ندامانی گرووپی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران به یه‌کێک له به‌رپرسه ئه‌مریکاییه‌کانی گوت که ده‌بێت دووباره ئێران به “پێرشیا” ناو ببرێت، من به‌توندی ناڕه‌زایه‌تیم ده‌ربڕی، چونکه من مێژووی خۆم ده‌زانم و ده‌شزانم که نه ئێران پێرشیایه و نه هه‌موو ئێرانییه‌کانیش فارسن. ئه‌م ڕووداوه بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی من قسه‌کردن به زمانی فارسی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی دیکه‌ی گرووپه‌که ڕه‌ت بکه‌مه‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی ده‌سته‌جه‌معیی ئه‌وان بۆ به‌شداریێیکردنی من له قسه‌کردن به زمانه‌که‌یان بۆ په‌رژانه سه‌ر کێشه سیاسییه‌کانی ئێران.
جه‌خار! که ئه‌م بابه‌ته هه‌نووکه نه‌ک ته‌نها له نێوان ده‌وڵه‌ته‌کانی ئیسرائیل و ئێران(جووله‌که و فارسه‌کان)، به‌ڵکوو له نێوان میراسداره كولتوورییه‌کانی ماده‌کان(کورده‌کان) و پارسه‌کان(فارس) و هه‌روه‌ها له نێوان ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی دیکه که له ئێران‌دا ده‌ژین و خۆیان وه‌کوو فارس چاو لێ ناکه‌ن، بووه به ململانێیه‌کی سیاسیی گه‌رموگوڕ و توندوتۆڵ. با ئه‌وه‌ش بڵێین که کورده‌کان و فارسه‌کان هه‌ر دووک، دوو خه‌ڵک(گه‌ل)ی جیان که هه‌ر کامه‌یان خاوه‌نی كولتوور و زمانی جیاوازی خۆیانن که له‌ژێر ناوی کوردی و فارسی ده‌ناسرێنه‌وه. ئه‌م بابه‌ته ئێمه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ به‌شه پێشووه‌کانی ئه‌م وتاره که تێیدا نووسه‌ر باسی له‌مه کردووه که وشه‌ی “فارسی” ناوی نه‌ته‌وه یان خه‌ڵکێک نییه که ئاخێزگه‌یه‌کی دیاریکراوی وه‌کوو نه‌ژاد یان كولتوور هه‌بووبێت. له درێژه‌دا ئه‌مه وترا که وشه‌ی”فارسی” شێوه‌ی کۆی وشه‌ی”پارس”ه که ته‌نها سه‌ردێڕی پیشه‌یه‌که و به مانای “پاسه‌وان”ه. کۆی “پارس” ده‌بێته “پارسه‌کان” که هه‌نووکه له ژێر ناوی “سوپای-فارس(پارس)داران”دا ده‌ناسرێته‌وه. ئه‌مانه IRGC (سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی) یان به شێوه‌یه‌کی ساده‌تر بڵێین “پاسه‌وان” ن. سوپای فارس له لایه‌ن چه‌ندین وڵاته‌وه له‌وانه‌ش ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا وه‌کوو ڕێکخراوێکی تیرۆریستیی ده‌ره‌کی ده‌ستنیشان کراوه، که به‌کارهێنانی خراپ و پێشێلکردنی به‌رده‌وام و بێسنووری مافه سیاسی و مرۆییه‌کانی خه‌ڵکی ئێران له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به به‌ڵگه‌وه تۆمار کراوه. ئه‌مه‌شمان له‌بیر نه‌چێت که له ڕژێمی پێشووی ئێران‌دا واته له سه‌رده‌می شادا که له لایه‌ن فارسه ناسیۆنالیسته توندئاژۆ و خۆبه‌زلزانه‌کان به‌ڕێوه ده‌برا، ئه‌م بابه‌ته هه‌ر به‌ڕاست ده‌گه‌ڕا، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی که له درێژه‌ی ئه‌م وتاره‌دا ڕوونی ده‌که‌ینه‌وه. ئه‌گه‌رچی بیردۆزه‌ی زۆر له‌باره‌ی ئاخێزگه‌ی ماده‌کان و کورده‌کان له لایه‌ن تۆژه‌رانی مێژووی که‌ونارا گه‌ڵاڵه کراوه، به‌ڵام په‌سندکراوترینیان هه‌ر ئه‌وه‌یه که له “خشته‌ی نه‌ته‌وه‌کان”دا هاتووه. له‌مه‌ش بترازێت، “کتێبی پیرۆز” سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که کتێبێکه پێکهاتووه له ده‌قه پیرۆزه‌کان و ڕێنوێنی و ئامۆژگارییه ئه‌خلاقییه‌کان، هاوکات کتێبی مێژووی خه‌ڵکان، شوێنه‌کان، که‌سایه‌تییه‌کان و ڕووداوه‌کانی سه‌رده‌می که‌وناراشه. سه‌رباری ئه‌مه‌ش، بۆ ئیعتیباربه‌خشین به وێناکانی کتێبی پیرۆز له‌باره‌ی ماده‌کان و کورده‌کان، ده‌بێت زمانی کوردیی ئێسته و ناوی شوێنه کۆنه‌کان، خه‌ڵکان و که‌سایه‌تییه‌کانی ڕابردوو که هێشتا له ئێسته‌شدا له كولتووری کوردی‌دا باو و بره‌وداره، بناسین. ئه‌مه شتێکی سه‌یر نییه که بشێت ناوی خه‌ڵکانی هاوشێوه به‌شێوه‌یه‌کی به‌ته‌واوه‌تی جیاواز له زمانه جیاوازه‌کاندا بێژه بکرێت. بۆ نموونه ئاڵمانییه‌کان خۆیان به “دۆیچ” ناو ده‌به‌ن، له لایه‌ن ئینگلیزییه‌کانه‌وه به جێرمه‌ن و له لایه‌ن سپانییه‌کانیشه‌وه ئاڵێمان و…یان پێ ده‌وترێت. له‌باره‌ی ماده‌کان و کورده‌کانیش باشترین ڕوونکردنه‌وه بۆ جیاوازییه‌کان ئه‌مه‌یه که “ماد” ناوێکه له کتێبی پیرۆزدا، به هه‌مان شێوه که له سه‌ره‌وه ڕوون کرایه‌وه.
“کورد” له سه‌رچاوه عه‌ره‌بییه‌کاندا ئاماژه‌یه بۆ هه‌مان ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که شێوه‌ی کۆی ناوه‌که‌یان ده‌بێته “الاکراد” که به واتای نهێنی و نه‌به‌دییه. ئه‌م ناوه پێدراوه واته ئه‌ل-ئه‌کراد به‌م هۆیه‌یه که ماده‌کان وه‌کوو به‌هێزترین خێڵ له ناو ئه‌لئه‌کراددا ده‌رکه‌وتن. ئه‌وان له قووڵاییه‌کان و ده‌ربه‌نده نهێنییه‌کانی زاگرۆس و زنجیره چیاکانی تۆرۆسدا ده‌ژیان که بۆ سارانشینه‌کانی سه‌حرای عه‌ره‌بستان نه‌بینرا و نه‌به‌دی بوون. له ساڵی 728ی پێش زاین، ماده‌کان حوکومه‌تی ڕژێمی خۆیان له ئیکباتانا(ڕۆژئاوای ئێران) دامه‌زراند و له‌وێشه‌وه په‌ره‌سه‌ندنی وه‌کوو ئیمپراتۆرییه‌تێک ده‌ستی پێ‌کرد که له خواره‌وه ڕوون کراوه‌ته‌وه. سایئێکسێرس(کیاکسارس) سه‌رکه‌تووترین براوه له ناو پاشاکانی ماد بوو و ناوه‌که‌ی له زمانی کوردی‌دا به شێوه‌ی “کای سا‌ر” یان “خۆ-سه‌ر” به مانای “سه‌رشا، یان خود “خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر” بێژه ده‌کرێت، ئه‌و بوو به یه‌که‌مین قه‌یسه‌ر و یه‌که‌مین دامه‌زرێنه‌ری ئیمپراتۆریی له ناو پاشاکانی ماد‌دا. یه‌که‌مین خێڵێک که که‌وته ژێر حوکمڕانیی ماده‌کان، خێڵه‌که‌ی دراوسێیان واته ئه‌کیمێنێد(هه‌خامه‌نش)ییه‌کان بوون که له ناویاندا”پاسه‌وانه‌کان”ی خۆجێیی وه‌کوو سنوورپارێز بۆ به‌رگریی له شانسینی تازه‌دامه‌زراوی ماده‌کان له هه‌مبه‌ر سه‌کاکان، ده‌ستنیشان کران. ئه‌م پاسه‌وانانه له سۆنگه‌ی ئه‌رکه‌کانیان به “پارس” یان “پارسی” ناوبرده ده‌کران که له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ئیمپراتۆریی ماده‌کان به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا، بۆ ئه‌رک و به‌رپرسیارێتی دیکه‌ش به‌کار ده‌هێنران.
تا ساڵی 612ی پێش زاین، کایسار شاری ئێسته‌ی که‌رکووکی، که له‌و سه‌رده‌مه‌دا به ئارافا به‌ناوبانگ بوو، داگیر کرد. کایسار تا ساڵی 609ی پێش زاین، ئاشوور پێته‌ختی ئاشوورییه‌کانی داگیر کرد و له ساڵی 585ی پێش زاین، قه‌ڵه‌مڕه‌وی ژێر کۆنترۆڵی خۆی به‌ره‌و ئه‌نادۆڵی ناوه‌ڕاست په‌ره پێدا و له‌گه‌ڵ پاشایه‌تیی لیدیا ڕووبه‌ڕوو بوویه‌وه. به‌گوێره‌ی هیرۆدۆت، له 585ی پێش زاین، له “شه‌ڕی ئێکڵێپس(مانگگیران)” له نێوان ماده‌کان و لیدییه‌کان، پاشا جیاکسارێس(کایسار)، په‌یمانێکی ئاشتیی له نێوان ماده‌کان و پاشای لیدییه‌کان واته “ئاڵیاتیس” به‌ست که به‌م پێیه ڕووباری هێڵز ده‌بێت به سنووری نێوان شانشینی لیدیا و شا کایساری پاشای ماده‌کان. شوێنی شه‌ڕی ئێکڵێپس وا دێته پێش چاو که له بنکه‌ی نوێی-ئه‌مڕۆکه‌ی شاری کایسه‌ری له ژێر ناوی شا کایسار بووه که به مانای ساده ده‌بێته”ئه‌م شاره تایبه‌ته به کایسار”ی ماده‌کان. به ئه‌گه‌رێکی زۆره‌وه وشه‌ی “کایسه‌ری” سه‌رچاوه‌ی ده‌ربڕینێکه له لایه‌ن عیساوه له ئینجیله “کۆک” یان هاونه‌واکان(واته ئینجیله سێیانه‌ییه‌کانی مه‌تا، مه‌رقۆس و لووقا. و) که ده‌ڵێت: “بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ کایسهر ئه‌و شتانه‌ی که هی کایسه‌رن…”. سیزار که ناوی دواتری ڕێبه‌ره ڕۆمییه‌کان بوو، ناوی کایساری وه‌کوو نازناوی خۆی وه‌رگرت(له‌باره‌ی شه‌ڕه‌کانی یۆنان-ڕۆم له ئانادۆڵی ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵات له به‌شه‌کانی داهاتوودا باسی زیاتر ده‌کرێت). ئاشتیی نێوان لیدییه‌کان و ماده‌کان تا کاتی سه‌رهه‌ڵدانی کوروشی گه‌وره؛ نه‌وه‌ی کایسار درێژه‌ی هه‌بوو که بۆ شکستدانی کریسس؛ دواهه‌مین پاشای لیدی له ڕووباری هێڵز تێپه‌ڕی و له ساڵی 547ی پێش زاین، ساردیس پایته‌ختی لیدیای داگیر کرد. کریسس پاشایه‌ک بوو که به‌هۆی سامانی زۆر و خۆشه‌ویستیی بۆ زێڕ به‌ناوبانگ بوو و هه‌روه‌ها به‌هۆی دروستکردنی په‌رستگه‌ی ئارتێمیس له شاری یۆنانی که‌ونارا واته ئه‌فێسس ناسرا.
(ئاماژه‌یه‌کی ده‌ره‌ده‌ق:- له ئوستووره یۆنانییه‌کاندا، ئارتێمیس خوشکی لفکه‌ی ئاپۆلۆ و بەجووت مناڵه‌کانی زیۆس و لێتۆ بوون که ڕێکخراوی ناسا دواتر به‌رنامه‌کانی ئاپۆلۆ و ئارتێمیسی به‌ناوی ئه‌وانه‌وه ناو ناوه).
له ڕۆژهه‌ڵاتی ئیکباتانای پایته‌خته‌که‌ی خۆیان، کایسار، ئیمپراتۆریی مادی تا ده‌ربه‌ندی ئیندوس(سێند) و ئاسیای ناوه‌ندی په‌ره پێدا بوو، شوێنێک که زۆریك له دابونه‌ریته كولتوورییه‌کانی ماده‌کان(کوردانی-ئێستا) وه‌کوو کاریگه‌رییه زمانییه‌کان، باوه‌ڕه یه‌کتاپه‌رستییه‌کان(زه‌رده‌شتگه‌رێتی)، به‌کارهێنانی ئامێره‌کانی مۆسیقا، شیوازی چڕین و گۆرانی وتن و پۆشینی جلوبه‌رگی ئاڵاوواڵا هێشتا له پراکتیکدا هه‌یه. ماده‌کان بۆ پاراستنی کۆنترۆڵیان به‌سه‌ر ئیمپراتۆرییه‌که‌یان، سیسته‌مێکیان له ساتراپه‌کان(حوکمڕانیی له‌ڕێگه‌ی حوکمڕانێکی ده‌ستنیشانکراوه‌وه)، گه‌شه پێدا، که هاوشێوه و هاوتای دابه‌شکاریی قه‌ڵه‌مڕه‌وی سیاسیی هه‌نووکه به سه‌ر پارێزگاکان و ویلایه‌ته خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره‌کان بوو که وه‌رگیراو له سه‌رچه‌شن و نموونه‌ی سیسته‌می پاشا کایسار وه‌کوو پاشای- خۆ-به‌ڕێوه‌به‌ر بوو. ئه‌م سیسته‌مه گوزرابوویه‌وه بۆ فارسه‌کان، پارته‌کان و دواتریش بۆ شانیشینێکی دیکه‌ی کورده‌کان واته ساسانییه‌کان که ته‌ختی ده‌سه‌ڵاتیان له کوردستان و له ناوچه‌کانی کرماشان و مێزۆپۆتامیا بوو. ماده‌کان سه‌ره‌ڕای دابه‌شکاریی سیاسیی ئیستراتیژیکی قه‌ڵه‌مڕه‌ویی پاشایه‌تییه‌که‌یان، له ژێر کاریگه‌ریی پارسه تێکچڕژاو و لێكئاڵاوه‌کان له سه‌رده‌می حوکمڕانیی داریوشی یه‌که‌مدا، سیسته‌مێک له ڕێگایان دروست کرد که دواتر به ناوی “ڕێگای پاشایه‌تی” ناوی ده‌رکرد. هێڵی سه‌ره‌کیی ڕێگای پاشایه‌تیی سه‌ره‌تا له نێوان ئیکباتانا(شاری پایته‌ختی ماده‌کان)، و پارس-گاد(بنکه‌ی پاسه‌وانان یان پاسارگاد، بنکه‌یه‌کی سه‌ربازیی دامه‌زراو له لایه‌ن ماده‌کانه‌وه) دروست کرا که دواتر بوو به بنکه و باره‌گای سه‌ره‌کیی یان پایته‌ختی پاسه‌وانه‌کان، و دواتریش بوو به ناوێک که دنیا وه‌کوو فارسه‌کان ده‌یناسێ. درێژایی ڕۆژئاوای ڕێگای پاشایه‌تیی له ئیکباتاناوه به‌ره‌و شانشینی لیدیا بوو، شوێنێک که ئه‌وان تێیدا نیشته‌جێ بوون هه‌نووکه به‌ناوی شاری کایسێری ده‌ناسرێت(شارێک له دوای پاشا کایسار؛ پاشای ماده‌کان له ده‌رئه‌نجامی “شه‌ڕی مانگگیران یان ئیکڵێپس به‌و ناوه‌وه ناوده‌برێت).
له ڕێگای پاشایه‌تیدا، ماده‌کان که به سوارچاکیی ناسرابوون، ئه‌سپه‌کانی خۆیان بۆ گواستنه‌وه‌ی شتومه‌ک به‌مه‌به‌ستی بازرگانی له نێوان خه‌ڵکان و شوێنانی جیاوازدا به‌کار ده‌هێنا. ڕێگای پاشایه‌تی وه‌کوو ده‌ماری سه‌ره‌کیی سیسته‌مێکی پۆستی و گواستنه‌وه بوو که په‌یامه‌کانی له پایته‌خته‌که‌یان بۆ سنووره دووره‌ده‌سته‌کانی ئیمپراتۆرییه‌که‌یان ده‌گواسته‌وه. ئه‌گه‌رچی ئه‌مه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌رده‌می “ئه‌کیمێنێد”ییه‌کان و مێژووی سه‌ده‌کانی دوایی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و ئاسیای ناوه‌ڕاست، به‌ڵام دوور له زه‌ین و نه‌پۆڕاو نییه که وای وێنا بکه‌ین ماده‌کان و سوپاکه‌یان کۆڵه‌که‌کانی ڕێگای پاشایه‌تیی ڕۆژهه‌ڵات-ڕۆژئاوایان له پاسارگاد (له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه) بۆ کایساری له ئه‌نادۆڵ (له ڕۆژئاوا) بوونیاد نابێت. ئه‌گه‌رێکی پۆڕاوی دیکه ئه‌مه‌یه که ئه‌وان هه‌روه‌ها “کاروانسه‌راکان” یان دروست کردبێت و سه‌رباری ئه‌مه‌ش، دواتر وه‌کوو چاپارخانه له درێژایی ڕێگای پاشایه‌تیدا ناسرا بێت. یه‌کێک له جیاوازییه سه‌ره‌کییه‌کانی نێوان کاروانسه‌را و چاپارخانه ئه‌مه بوو که کاروانسه‌را شوێنێکی هاوشێوه‌ی میوانخانه له درێژایی ڕێگادا بوو که بۆ مانه‌وه و نیشته‌جێبوونی شه‌وانه‌ی کۆمه‌ڵێک بازرگانی گه‌شتکه‌ر بوو، له حاڵێکدا چاپارخانه وێستگه‌یه‌ک بوو بۆ ئه‌سپگۆڕینه‌وه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ته‌ته‌ری حوکومه‌ت بوون و سوار ئه‌سپه‌کان ده‌بوون تاکوو په‌یامه فه‌رمییه‌کانیان له شانشینه‌وه بگوازنه‌وه بۆ شوێنانی دیکه. به باوه‌ڕی نووسه‌ر، وشه‌ی چاپار-خانه پێده‌چێت له وشه‌ی کوردیی “چوار-پا-خانه” ه‌وه هاتبێت که به شێوه‌ی باو به مانای ماڵی ئاژه‌ڵان(گه‌وڕ یان ته‌ویله)یه و له‌م نموونه‌یه‌شدا ماڵی ئه‌سپ بێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌و سوارچاکانه‌ی که په‌یامه فه‌رمییه‌کانیان له هه‌موو ئیمپراتۆریی خۆیان ده‌گواسته‌وه، هه‌روه‌ها ماده‌کان کۆمه‌ڵێک پاسه‌وانیشیان ده‌ستنیشان کردبوو تا کۆمه‌ڵیک په‌یام به پێ بگوازنه‌وه که وه‌کوو “پاداو”(هه‌ڵاتن به پێ) ده‌ناسران. ئامانجێکی دیکه‌ی جێگیرکردنی پاسه‌وانه‌کان له لایه‌ن ماده‌کانه‌وه بۆ ئه‌وه بوو تا کۆمه‌ڵێک خاڵی پشکنین له ناو جاده‌کان دامه‌زرێنن و باج و سه‌رانه وه‌ربگرن و به‌دواداچون بکه‌ن بۆ ئه‌مه‌ی که کێ به جاده‌کاندا سه‌فه‌ر ده‌کا و له کوێوه بۆ کوێ و هه‌روه‌ها ئه‌م پاسه‌وانانه‌یان وه‌کوو سیخوڕ بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریش به‌کار ده‌هێنا. به‌م جۆره به‌م پاسه‌وانه ده‌ستنیشانکراوانه‌یان ده‌وت “گوماشته یان گوماشته‌گان”(دانراو/دامه‌زراو). ئه‌م خاڵه‌ش سه‌رنجڕاکێشه که ئه‌گه‌ر وشه‌گه‌لی وه‌کوو کار(Car/ماشین)، وان یان وانێت هه‌نووکه به‌کار ده‌برێت، ده‌کرێت بپرسین ئایا ئه‌مه ته‌نها گۆڕانێکی سه‌روپێ شکاوی وشه‌ی کار-ه-وان له وشه‌ی کاره‌وانه؟
ماده‌کان پاش هاتنیان بۆ ئه‌نادۆڵ، فارسه‌کانیان بۆ په‌ره‌پێدان و به‌کارهێنانی جاده‌کان و سیسته‌مه‌کانی پۆست و گه‌یاندن ده‌ستنیشان کرد و هه‌روه‌تر له خاڵه‌کانی پشکنین و زانیاری کۆکردنه‌وه له قه‌ڵه‌مره‌ی له‌حاڵی گه‌شه‌ی شانشینی ماد‌دا دیاری‌یان کردن و دایانمه‌زراندن. ساتراپه‌کان(حوکمڕان-فه‌رماندار)ی پارێزگا (ویلایه‌ته‌کان) له ئیمپراتۆریاکه‌یانه‌وه واته له ئه‌نادۆڵی ناوه‌ندییه‌وه بۆ ئاسیای ناوه‌ڕاست شۆڕ ده‌بوونه‌وه و ئه‌مه له ساڵی 728 بۆ 550ی پێش زاین درێژه‌ی کێشا.
له ساڵی 550ی پێش زاین، بنه‌ماڵه‌ی پاشایاتیی ماده‌کان له لایه‌ن کوروشه‌وه که خۆی له سه‌ری دایکه‌وه خزمایه‌تیی له‌گه‌ڵ ماده‌کان هه‌بوو، نوقمه‌سار بوو. ئه‌و که له ژێر تیشکی ئامۆژگاریی ماده‌کان گه‌وره ببوو، له هونه‌ری جه‌نگاوه‌ریدا لێهاتوو ده‌رچوو، ئه‌و ته‌نانه‌ت سوپایه‌کی به‌هێزتری کۆ کرده‌وه که تێکه‌ڵه‌یه‌ک بوو له سوپای ماد و پاسه‌وانه فارسه‌کان. کاتێک کوروش فه‌رمانده‌یی سوپای به‌هێزتری ماده‌کان و پاسه‌وانه‌کانی گرته ده‌ست، شه‌ڕی له‌گه‌ڵ لیدییه‌کان ده‌ست پێ کرده‌وه. له ساڵی 537ی پێش زاین، له شه‌ڕی تیمبرا، کوروش به شێوه‌یه‌کی یه‌کلاکه‌وه کریسس؛ دوا پاشای لیدیای شکست دا و پایته‌ختی لیدیا واته ساردیس، هه‌مان شاری ئێسته‌ی “سارت”ی له تورکیا، داگیر کرد. پاش مردنی کوروش له ساڵی 539ی پێش زاین، ئه‌مه کوڕه‌که‌ی واته که‌مبووجییه‌ی دووه‌م نه‌بوو که شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ئیۆنی و یۆنانییه‌کان ده‌ست پێ کرده‌وه، به‌ڵکوو له سه‌رده‌می پاشایه‌تیی داریوشدا بوو که شه‌ڕه‌کانی یۆنانی-فارسی له ساڵی 499ی پێش زاین ده‌ستی پێ‌کرد و له ساڵی 449ی پێش زاینیش کۆتایی پێ هات. له به‌شی داهاتووی وتاری “فارسه‌کان کێن” واته به‌شی پێنجه‌م، هێرشی سوپای داریوش بۆ سه‌ر قه‌ڵه‌مڕه‌وی یۆنان و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌سکه‌نده‌ی مه‌زن ڕووماڵ و باس ده‌کرێت. له بنه‌مادا، هۆکاری نووسینی ئه‌م زنجیره به‌شانه‌ی وتاری“فارسه‌کان کێن” ته‌نها سووکایه‌تیکردن به فارسه‌کان نییه یان به مه‌به‌ستی ڕاستکردنه‌وه‌ی وێنا مێژووییه‌کان نییه به‌ڵکوو تیشکخستنه‌سه‌ر و ئاشکراکردنی هه‌وڵه به‌ئه‌نقه‌سته‌کان و ئه‌و درۆ بۆشانه‌ی ژماره‌یه‌ک له مێژوونووسان، ئه‌کادیمییه‌کان، ده‌زگاکانی نه‌شری فارس و نه‌ته‌وه‌په‌رسته فارسه‌کانه که به درێژایی سه‌ده‌کان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام له دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشینه مێژووییه به‌ربڵاوانه‌ی دیکه که بانگه‌شه‌کانی ئه‌وان پشتڕاست ناکه‌نه‌وه، هه‌وڵیان داوه ناوی ئێران بگۆڕن به فارس. ئه‌م گاڵته‌جاڕییه له ساڵی 1971 له جه‌ژنی شکۆمه‌ندانه و پرشنگداری 2500ساڵه‌ی “ئیمپراتۆریی فارس”! وه‌کوو درۆیه‌کی بوێرانه گه‌یشته چڵه‌پۆپه‌ی خۆی.
تا ئه‌م ساته‌یش، ئه‌وانه‌ی وا هێشتا دوای 55 ساڵ له تێپه‌ڕین به‌سه‌ر ئه‌و جه‌ژنه گاڵته‌جاڕییه ئه‌و ڕووداوه‌یان له‌بیره، سه‌ریان له‌و هه‌موو هه‌ده‌ردانه ئابوورییه، له‌و ناڕه‌سه‌نایه‌تییه، له‌و ده‌مدرێژییه بێمانایه و له‌و خه‌رجکردنه بێ بنه‌مایه سووڕ ماوه که هه‌موویشی ده‌رئه‌نجامی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی خێرای ئێران له‌ڕێگه‌ی داهاتی گه‌وره‌ی نه‌وتیی له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 1970 بوو که ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی چینی سه‌ره‌وه‌ی که‌مینه‌ی فارسی زاڵ به‌سه‌ر ئێران‌دا بوو. ئه‌م گرووپه هه‌میشه عه‌وداڵی ناسرانی دواجاره‌کیی “نه‌ته‌وه‌ی فارس” له لایه‌ن کۆمه‌ڵی جیهانی وه‌کوو دامه‌زرێنه‌ری ئیمپراتۆرییایه‌ک بوون که گوایه مێژووی ئێرانی وه‌کوو میراسێکی تایبه‌ت به‌خۆی بۆ ماوه‌ته‌وه!. له هه‌مان کاتدا، ئه‌و ئێرانییه نافارسانه‌ی که له‌و سه‌رده‌مه‌دا له هه‌ژاریدا ده‌ژیان و ئه‌وانه‌شی که باشتر ده‌یانزانی، تێده‌گه‌یشتن که شانۆ و نومایشی شانۆکارانه‌ی شا و ئێرانییه نه‌ته‌وه‌په‌رسته توندئاژۆکان، نه‌یتوانی بانگه‌شه‌کانیان وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌کی گه‌وره و ئیمپراتۆریسازانی ڕابردوو ڕه‌وایی پێ بدات. ئه‌مه بابه‌تێکی ته‌وسئامێز و ئایرۆنییه که ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی که داڕمانی کۆمه‌ڵایه‌تی، كولتووری و ئابووریی ئێرانی له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی قۆسۆته‌وه، شۆڕشی ئیسلامیی له‌سه‌ر هه‌مان ساخته‌کردنانێک به‌رپا کرد که موردیخای 2500 ساڵ پێش له به‌رده‌م هامان و خه‌شایارشادا ڕه‌تی کردبو‌وه‌وه که فارس هه‌رگیز خاوه‌ن وڵاتێک بووبێت و فارسی هه‌رگیز نه‌ته‌وه‌یه‌ک بووبێت! به‌ڵام له سه‌رده‌می ئایه‌تووڵاکان، ئه‌و پاسه‌وانانه‌ی که له سه‌رده‌می شادا به پاسه‌وانانی-جاویدان(پاسه‌وانانی-نه‌مر) ناو ده‌بران و له سه‌رده‌می ئایه‌توڵڵاکاندا به IRGC، نه‌ک ته‌نها نه‌مردوون به‌ڵکوو ئێسته‌ش به هه‌مان خواست و نیازی وه‌هماوی و گاڵته‌جاڕانه‌وه ده‌جووڵێنه‌وه تاکوو “ئیمپراتۆریی فارس” بگه‌ڕێننه‌وه. خۆزگه و خولیای ئه‌وان بۆ دووباره ئافراندنه‌وه‌ی “ئیمپراتۆریی کۆنی فارس”ه که ئه‌مجاره‌یان له‌سه‌ر ئه‌سپی ئیسلامی جیهادیی وه‌کوو ئامرازێک بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌که‌یان، ده‌ئاژوێن. ئه‌م یارییه سیاسییه‌ی فارسه‌کان له ئێران، ڕۆژێک ده‌بێت به شانۆیه‌کی ته‌وساوی و ساتیرییانه و ئه‌مه‌ش گاڵته‌جاڕانه ده‌بێت ئه‌گه‌ر که‌سێک فیلمێک دروست بکات به ناوی “قوتبوونه‌وه‌ی ته‌پۆڵکه سیاسییه‌کانی فارس” (IRGC)!، به هه‌مان شێوه که نیۆ-عوسمانییه‌کان له‌م ساڵانه‌ی دواییدا هه‌وڵیان داوه که خاکه له‌کیسچووه‌کانی عوسمانی دووباره بهێننه‌وه ژێر ڕکێفی خۆیان، ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه له‌ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی ئیسلام وه‌کوو ئامرازێک بۆ گه‌یشتن به ئامانجه سیاسییه‌کان له هه‌مبه‌ر ڕۆژئاوادا به‌شێوه‌یه‌کی به‌زه‌ییبزوێنانه شکستیان خواردووه، ئه‌گه‌رچی ڕیشه‌کێش نه‌بوون!
بۆ بینینی ڕاپۆرت و وێنا مێژوویه‌کانی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له ماده‌کانه‌وه بۆ فارسه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌ی(9) که زانیارییه‌کی زیاتر له‌باره‌ی ماده‌کان و کورده‌کان ده‌خاته ڕوو.
سەرچاوەکان بۆ نووسینی ئەو بابەتە:-
٣-https://en.wikipedia.org/wiki/Bardiya
٤-https://www.britannica.com/event/Greco-Persian-Wars/The-Ionian-Revolt-499-493-bce
٥. Macropodia Britanica, Volume 21, 1988 Edition, Iran, Page 863
٦. https://bible-history.com/old-testament/table-of-nations-genesis-10
٧. The Medes And The Persians | Bible.org
٨. Bible, The Book of Esther
٩. MORDECAI – JewishEncyclopedia.com
١٠. Esther 7-10 ERV – Haman Is Hanged – So the king and Haman – Bible Gateway
١١. https://www.greekboston.com/culture/ancient-history/battle-eclipse/
١٢. https://www.ucl.ac.uk/sargon/essentials/countries/medes/
١٣. The Story of Civilization, Our Oriental Heritage, Chapter XIII, by Will Durant
سەرچاوەی وەرگێڕان:
Ekurd.net
[1] -مه‌به‌ست له 3R سێ ده‌سته‌واژه‌ی سه‌رچاوه‌کان (Resources)، نه‌ژاد (Race) و ئایین (Religion)ه که هه‌ر سێ (3) ده‌سته‌واژه‌که له زمانی ئینگلیزی‌دا به “ڕ” (R) ده‌ست پێ ده‌که‌ن.(وه‌رگێڕ)
نووسه‌ر؛ ئه‌رده‌شیر ڕه‌شیدیی که‌لهوڕ
وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە؛ ئاراس ڕۆژهەڵاتی



































































