کۆمپیوتەری کوانتەم هەنگاوێکی گەورەی بەرەو پێشەوە نا. مایۆرانا ١ ی مایکرۆسۆفت تەنها چیپێکی تری کوانتەم نییە، بەڵکو شۆڕشێکە. بۆچی؟ چونکە کیوبتی تۆپۆلۆجی (topological qubits) بەکاردەهێنێت، کە ڕێگایەکی شۆڕشگێڕانەیە بۆ سەقامگیری و وردی. پرۆسێسەری مایۆرانا ١ جۆرێکی نوێی کیوبت بەکاردەهێنێت کە پێی دەوترێت کیوبتی تۆپۆلۆجی. ئەم کیوبتانە لە کیوبتە ئاساییەکان سەقامگیرترن و کەمتر تووشی هەڵە دەبن. بیر لە کیوبتێکی ئاسایی بکەرەوە وەک پەڕەیەکی ناسکی بەفر. جوانە، بەڵام بە بچووکترین دەستلێدان یان گۆڕانکاری لە پلەی گەرمیدا بە ئاسانی تێکدەچێت وێنا بکە کوبیتێکی تۆپۆلۆجی وەک گرێیەک لە لاستیکێکدا. دەتوانیت لاستیکەکە بکێشیت یان بئاڵۆزێنیت، بەڵام گرێکە بە نەگۆڕی دەمێنێتەوە. ئەم جێگیرییە زۆر گرنگە چونکە کۆمپیوتەرە کوانتەمییەکان زۆر هەستیارن بە ژینگەکەیان. تەنانەت تێکچوونێکی بچووکیش دەتوانێت ببێتە هۆی هەڵە لە ژماردنەکاندا. کوبیتە ئاساییەکان ڕێژەی هەڵەیان نزیکەی 1 لە 100 بۆ 1 لە 1000 هەیە. واتە هەڵەیەکی زۆر لە ژماردنە ئاڵۆزەکاندا. بەڵام کوبیتە تۆپۆلۆجییەکانی مایۆرانا ١ ئامانجیان کەمکردنەوەی ڕێژەی هەڵەیە بۆ ئاستێکی زۆر نزمتر.
ئامانجی مایکرۆسۆفت 1 لە 10,000ە لە داهاتوویەکی نزیکدا، و لە کۆتاییدا 1 لە یەک تریلیۆن. بۆچی ئەمە گرنگە؟ چونکە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ڕاستەقینەکانی جیهان، پێویستمان بە کۆمپیوتەرە کوانتۆمییەکان هەیە کە ملیۆنان کوبیتیان تێدابێت و هەروەها ئەندازیارانی متمانە پێکراو لە بواری زیرەکی دەستکرد دا بۆ ئاسانکاری پێشکەوتن بە بێ هیچ کۆسپێک. دیزاینی چیپی مایکرۆسۆفت مایۆرانا ١ لەوانەیە بتوانێت یەک ملیۆن کوبیت لەسەر چیپێک جێبکاتەوە کە بە قەد لەپی دەست بێت. بە بوونی ملیۆنان کوبیتی جێگیر، کۆمپیوتەرە کوانتۆمییەکان دەتوانن کێشەکان چارەسەر بکەن وەک شی کردنەوەی مایکرۆپلاستیکەکان یان داهێنانی ماددە نوێیەکان. مایۆرانا ١ هێشتا لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدایە، تەنها چەند کوبیتێکی هەیە لە ئێستادا، بەڵام ڕێگایەکی هیوابەخشە بۆ بەکارهێنانی کۆمپیوتەری کوانتۆمی بە سوود. مایکرۆسۆفت پێی وایە مایۆرانا ١ دەتوانێت ببێتە هۆی دروستبوونی کۆمپیوتەرە کوانتۆمییە پراکتیکییەکان تا ساڵانی 2027 بۆ 2029. بەمەش داهاتووی کۆمپیوتەری کوانتۆمی لە ئاسۆدایە.
سەرنجە سەرەکییەکان لەلایەن دکتۆر میلتۆن ماتۆکسەوە “ستراتیژناسی بەناوبانگی گۆڕانکاری زیرەکی دەستکرد و نووسەری جیهانی”:-
ڕێژەی هەڵەی کەمتر:- کوبیتە باوەکان لە هەر ١٠٠ بۆ ١٠٠٠ جاردا یەک جار شکست دەهێنن. (مایۆرانا١) ئامانجیەتی بگاتە ١ لە ١٠,٠٠٠، لە کۆتاییدا ١ لە ترلیۆنێک.
توانای ملیۆن کوبیت:- ئەم چیپە لەوانەیە لە کۆتاییدا ملیۆنەها کوبیت لەناو شتێکدا جێبکاتەوە کە بەقەد قەبارەی لەپی دەستت بێت.
کاریگەری جیهانی ڕاستەقینە:- کۆمپیوتەرە کوانتۆمییە جێگیرەکان دەتوانن یارمەتیدەر بن لە چارەسەرکردنی شیکردنەوەی مایکرۆپلاستیک، دۆزینەوەی دەرمان وهەروەها دروستکردنی ماددە نوێیەکانی نەوەی داهاتوو. داهاتوو نایەت، بەڵکو لێرەیە. ئایا کۆمپیوتەری کوانتۆمی هەموو شتێک دەگۆڕێت یان زیاد لە پێویست گەورەکراوە؟ با (مایۆرانا ١) کەمێک زیاتر بناسین:
“تێگەیشتن لە زاراوەکان”
کۆمپیوتەری کوانتۆمی (Quantum Computing):- بوارێکە میکانیکی کوانتۆم بەکاردەهێنێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئاڵۆزەکان خێراتر لە کۆمپیوتەرە کلاسیکییەکان. فیزیا، بیرکاری و زانستی کۆمپیوتەر پێکەوە دەبەستێتەوە.
کوبیتەکانی تۆپۆلۆجی (Topological Qubit):- جۆرێکە لە کوبیت کە سوود لە تایبەتمەندییە تۆپۆلۆجییەکانی ماددە وەردەگرێت بۆ هەڵگرتنی زانیاری کوانتۆمی، کە بەمەش دەکرێت زۆر بەهێزتر بێت بەرامبەر بە هەڵە و ژاوەژاو بە بەراورد لەگەڵ جێبەجێکردنی کوبیتە باوەکان، چونکە زانیارییە کوانتۆمییەکان لە پێکهاتەی گشتی سیستەمەکەدا کۆد کراون نەک لە تەنۆلکە تاکەکەسییەکان، ئەمەش زۆرجار بە بەکارهێنانی تەنۆلکە نیمچە نامۆکان وەک فێرمیۆنەکانی مایۆران بەدەست دەهێنرێت، کە دەتوانرێت بە چنینیان بە دەوری یەکتردا بە شێوەیەکی کارامە بەکار بهێنرێن.
تۆپۆ کۆنداکتەرەکان (Topo conductors):- مایکرۆسۆفت دروستکردنی دۆخێکی نوێی ماددەی ڕاگەیاند.
چیپی کوانتۆمی (Quantum Chip):- بە قەد لەپی دەست دەبێت و دەتوانێت ئەو کێشانە چارەسەر بکات کە چارەسەرکردنیان بۆ سوپەرکۆمپیوتەرەکانی ئێستا هەزاران ساڵی دەوێت، ئەمەش گۆڕانکارییەکی سەرەکییە بەرەو کۆمپیوتەری کوانتۆمی کردەیی.
پرۆسێسەری کوانتۆمی (Quantum Processor):- دەتوانێت سەبارەت بە یەک تەنۆلکە بڕیار بدات بە پێوانەکردنی تەنۆلکەیەکی تر. مۆدەکانی سفری مایۆرانMajorana Zero Modes – MZMs) ) بلۆکە بیناسازییەکانن کە وزەی سفرن و دەتوانن یارمەتیدەر بن لە دروستکردنی کۆمپیوتەرە کوانتۆمییەکان کە بەهێزترن. ئەوان تەنۆلکە نیمچە نائابیلیاییەکانن کە دژەتەنۆلکەی خۆیانن.
“ئایا کۆمپیوتەرە کوانتۆمییەکان ژێرخانی هەستیار تێکدەدەن؟”
کۆمپیوتەری کوانتۆمی لە بنەڕەتدا جیاوازە لە کۆمپیوتەری کلاسیکی کە ئەمڕۆ بەکاردێت. سیستەمە کوانتۆمییەکان ئەگەری چارەسەرکردنی کێشە سەرەکییەکان دەڕەخسێنن کە لە توانای کۆمپیوتەرە کلاسیکییەکان بەدەرن، لە بوارەکانی وەک توێژینەوەی پزیشکی و زانستی ماددەکان، یان شکاندنی کێشە بیرکارییە ئاڵۆزەکان. لەکاتێکدا توانای کوانتۆم مەترسی لەسەر شاردنەوەی زانیارییە باوەکان دروست دەکات، هەروەها دەرگاش دەکاتەوە بۆ پێشکەوتنە شۆڕشگێڕییەکانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی کە دەتوانن پێناسەی نوێ بۆ شێوازی پاراستنی داتا، دەستنیشانکردنی هەڕەشەکان و پاراستنی ژێرخانی هەستیار بکەن.
“مەترسی زۆر، پاداشتی زۆر ،ئایا (Google’s Willow) زۆری ماوە بۆ گەیشتن بە پێشکەوتن؟”
هەم (Google’s Willow) و هەم مایۆرانا ١ی مایکرۆسۆفت چیپی کوانتۆمین کە دەستکەوتی گەورەن لەم بوارەدا. ویلۆ کوبیتی زیاتری هەیە لەوەی پێشتر بیری لێدەکرا و مایۆرانا ١ توانای هەیە فراوان بێت بۆ ملیۆنێک کوبیت. ئەم چیپانە بەشێکن لە ڕێگایەکی درێژ بەرەو سوودی کوانتۆمی؛ واتە کاتێک کۆمپیوتەرە کوانتۆمییەکان لە ڕووی بازرگانییەوە کردەیی دەبن. ڕاگەیاندنی ئەم چیپانە خێرایی بەخشیوە بە جووڵانەوە بەرەو کارپێکردنی کۆمپیوتەری کوانتۆمی لە جیهانی ڕاستەقینەدا.
“مایۆرانای ١ خاڵە گرنگەکان کە لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە ئاماژەیان پێدراوە”
کۆنترۆڵی کوانتۆمی لە ڕێگەی وردبینی دیجیتاڵییەوە؛ مایۆرانای ١ پرۆسەی ڕاستکردنەوەی هەڵەی کوانتۆمی (Quantum Error Correction – QEC) بە شێوەیەکی بەرچاو سادە دەکاتەوە. ئەم چیپە ڕاستکردنەوەی هەڵەکان بە تەواوی لە ڕێگەی پێوانەکردنەوە ئەنجام دەدات کە بە لێدانە دیجیتاڵییە سادەکان چالاک دەکرێن، ئەمانەش خاڵە کوانتۆمییەکان بە وایەرە نانۆییەکانەوە دەبەستنەوە و جیایان دەکەنەوە. ئەم کۆنترۆڵە دیجیتاڵییە وای لێدەکات کە بەڕێوەبردنی ژمارەیەکی زۆری کوبیتەکان کە بۆ کارپێکردنی جیهانی ڕاستەقینە پێویستن، کردەیی بێت.
ئاسانیی پێوانەکردن؛ سوییچی دیجیتاڵی بەکاردێت بۆ بەستنەوەی هەردوو سەرەکەی وایەرە نانۆییەکە بە خاڵێکی کوانتۆمییەوە، کە ئامێرێکی نیمچە گەیەنەری زۆر بچووکە و دەتوانێت باری کارەبایی هەڵبگرێت. ئەم پەیوەندییە توانای خاڵەکە بۆ هەڵگرتنی بار زیاد دەکات. خاڵێکی سەرەکی ئەوەیە کە زیادبوونە وردەکە پەیوەستە بە هاوتا بوونی وایەرە نانۆییەکەوە. ئەم گۆڕانکارییە بە بەکارهێنانی شەپۆلی مایکرۆوەیڤ دەپێورێت. توانای خاڵەکە بۆ هەڵگرتنی بار دیاری دەکات چۆن شەپۆلی مایکرۆوەیڤ لە خاڵە کوانتۆمییەکەوە دەدرێتەوە. لە ئەنجامدا، ئەوان دەگەڕێنەوە و مۆرکێک لە دۆخی کوانتۆمی وایەرە نانۆییەکە هەڵدەگرن.
پشتیوانیی DARPA (دارپا)؛ ئێستا ئاژانسی پڕۆژەکانی توێژینەوەی پێشکەوتووی بەرگری (DARPA) مایکرۆسۆفتی هەڵبژاردووە وەک یەکێک لەو دوو کۆمپانیای کە دەچنە قۆناغی کۆتایی پڕۆژەکەیان “سیستەمە نەدۆزراوەکان بۆ کۆمپیوتەری کوانتۆمی بە قەبارەی گەورە (US2QC) ” ئێستا مایکرۆسۆفت نموونەیەکی سەرەتایی کۆمپیوتەری کوانتۆمی کە بەرگەی هەڵە دەگرێت و لەسەر بنەمای کوبیتەکانی تۆپۆلۆجین، لە ماوەی چەند ساڵێکدا، نەک دەیان ساڵدا دروست دەکات.
بەڵێنی کوانتۆمی مایکرۆسۆفت؛ تێگەیشتن لە میکانیکی کوانتۆم دەبێتە بناغەی سەرەکی بۆ پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکانی داهاتوو. بە واژۆکردنی ڕێککەوتنەکەی DARPA و بەردەوام تاقیکردنەوەی تواناکانی بناغەیی مایۆرانای ١ی مایکرۆسۆفت بە تەواوی ئامادەیە باڵەکانی بڵاوبکاتەوە و پابەندبوونی خۆی بە پێشکەوتنی بەردەوام بەرەو ئامانجەکەی قایمتر بکات، کە بریتییە لە دروستکردنی ئامێرێک بتوانێت دۆزینەوەی زانستی بباتە پێشەوە و ئەو کێشانە چارەسەر بکات کە گرنگن.
سەرچاوە:USAII
وهرگێڕانی؛ لاولاو مستهفا

































































