ئەم قەیرانە لە ساڵی ١٩٦٢ سەریهەڵدا وە گەورەترین قەیرانی جیهانی بوو لە مێژوودا کە ئەمریکا و تەواوی جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردبوو، چونکە نزیک بوو بۆ سەرهەڵدانی جەنگێکی خوێناوی و لە ناوبردنی مرۆڤایەتی. ریشە ئەو قەیرانە ئەوکاتە سەرهەڵدەدات کە سۆڤیەت هەڵدەستێت بە جێگیرکردنی کۆمەڵێک موشەکی پێشکەوتوو لەسەر خاکی کوبا، کە کوبا چەند کیلۆموترێک لە ئەمریکا دوورە. ئەمەش هەرەشەیەکی گەورە بوو بۆ سەر ئەمریکا و سۆڤیەت نیازی هێرشبردنی هەبوو بە بەکارهێنانی کوبا.
جۆرج کەنەدی سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا جیهانی پاراست لە جەنگی جیهانی سێیەم وەک سیاسەتمەداری سەرکەوتوو و خاوەن بیرۆکە بۆ بەڕیوەبردنی قەیرانەکان لە دەوڵەتەکەی، کەنەدی باش دەیزانی ئەگەر ڕێگری نەکات لە قەیرانەکە ئەوا ئەم قەیرانە وێرانکاری جیهانی لئ دەکەوێتەوە بە پێکدادانی رووسیا و ئەمەریکا دەست پئ دەکات و کۆتاییەکی نادیاری دەبێت ڕەنگە مرۆڤایەتی بەتەواوی لەناوبچێت، چونکە هەردوولایەن خاوەنی چەکی ئەتۆم بوون.کوبا باشترین پەیوەندی بازرگانی هەبوو لەگەڵ ئەمریکا و لە دوای بەدەستهێنای سەربەخۆیەکەی، بەڵام بەم جۆرە بەردەوام نەبوو بەهۆی زیادکردنی باج لەسەر کەلوپەلەکانی یەکتر و دوتر دروستبوونی ناکۆکی لە نێوانیان.
“جیاوازی نێوان بەڕێوەبردنی قەیران و بەڕێوەبردن بە قەیران”
لێرەدا پێویستە لە دوو چەمک تێبگەین ئەویش جیاوازی نێوان قەیران و بەڕێوەبردن بە قەیرانە، کاتێک گوێمان لە وشەی قەیران دەبێت زۆر شت بە بیر و هزرمان دادێت، هەریەکێک لە ئێمە تێدەگات مەبەستت چییە لە قەیران. بەڵام زانایانی بواری سیاسەت و بەڕێوەبردن چەندین پێناسەی جیاوازیان بۆ کردووە، هەریەکەیان لە ڕوانگەی چۆنیەتی بیرکردنەوە و تێڕوانینی خۆیەوە گوزارشتی لێی کردووە. بەشێوەیەکی گشتی و ئەکادیمی قەیران بریتییە لە دروستبوونی بارودۆخێکی لە ناکاو و هەستکردن بە پشێوی و شڵەژاوی کە کاریگەری دەخاتە سەر گشت بوارەکان لە دەوڵەتدا بە تایبەت سەروەری و سیستەمی سیاسی. قەیران لە هەموو وڵاتێک و ئاساییە روبدات چونکە بە تێپەربوونی کات و گۆرانی کەسەکان و چۆنیەتی ڕاپەراندنی کارەکان قەیران سەرهەڵدەدات، هیچ دەوڵەتێک ناتوانێت ڕێگری بکات لە سەرهەڵدانی قەیران، بەڵام گرنگی سیاسەت و بەڕێوەبردنی ئەو دەولەتە یان دەسەڵاتی سیاسیە لەوەدایە کە چۆن ڕووبەڕوی ئەوو قەیران دەبێتەوە و ناهێلێت تەشەنەبکات ببێتە هۆی دروستبوونی قەیرانی گەورەتر کە بگاتە ئاستێک نەتوانێت چارەسەری بکات و بەڕێوەببات وەک حاڵەتێکی نەخوازراو. واتا لە بارودۆخێکی نەخوازراو دەمێنێتەوە تاوەکوو دەبێتە دیاردەیەک و خەڵکی و دەسەڵاتی سیاسی ڕادێت لەسەر بوونی قەیرانەکە. ئێمە لە هەموو وڵاتانی دونیادا وڵاتی پيشکەوتوو و دواکەوتوومان هەیە بە گوێرەی بڕێوەبردنیان. ئەو وڵاتانەی خاوەن سەروەری ڕەهان و دەوڵەتانی جیهانین لە کاتی دروستبوونی قەیران هەڵدەست بە بڕێوەبردنی قەیرانەکەیان قۆناغ بە قۆناغ تاوەکوو دەگەنە چارەسەر. بەڵام بەشێک لە وڵاتان لە کاتی سەرهەڵدانی قەیران هەلدەست بە دروستکردنی قەیرانێکی تر بۆ ئەوەی قەیرانەکە بەڕێوەببەن بەم جۆرە وەک تۆڕێکی قەیران، قەیرانەکان بەڕێوەدەبەن.
“ستراتیژی جۆرج کەنەدی و چارەسەری قەیرانەکە”
یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی دروستبونی ململانێ لە نێوان کوبا و ئەمریکا ئەوە بوو کە کوبا داوای یارمەتی سەربازی و سیاسی لە سۆڤیەت کرد، وەک دیارە سۆڤیەت دوژمنی سەرەکی ئەمریکا بوو، هەروەها تازە جەنگی سارد کۆتایی پئ هاتبوو، پەیوەندیەکانیان وێنایەکی ناکۆکی و ململانێی هەلگرتبووئەمریکا خوازیار بوو کۆتایی بە حکومی کاسترۆ بهێبێت لە کوبا، چونکە سیستەمەکەی بەجۆرێک بوو کە سەر بە سۆڤیەت بوو. ئەمەش ناکۆکیەکەی زیاتر کرد لە نێوان کوبا و ئەمریکا.
سەرکردەی سەرکەوتوو بە جۆرێک رەفتار دەکات کە هەموو قەیرانە لاوەکی و ناوەخۆییەکان دەخاتە پەراوێزەوە لە پێناو باشتر بەڕێوەبردنی قەیرانە دەرەکی و مەترسیدارەکان. کەنەدی هەموو سیاسەتەکانی ئاراستە کردبوو بۆ قەیرانی موشەکەکانی کوبا.
بەجۆرێک گەورەیی و سەرکردایەتی خۆی فەرامۆش کردبوو تەنانەت لە کاتی کۆبونەوەکانی لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبردنی قەیران لەسەر مێزێک دادەنیشتن کە شێوەی بازنەیی بوو، لە سیاسەتدا مێزی بازنەیی واتای ئەوە دەگەیەنێت کە هەموو کاربەدەستەکانی سەر ئەو مێزە وەک یەکترن و سەرکردەیان نییە.
یەکەم کاری کەنەدی پێکهێنانی دەستەی بەڕێوەبردنی قەیران بوو، پێدانی ئەرک بە هەر یەکێکیان و وەرگرتنی ڕاو و بیروبۆچونیان سەبارەت بە چارەسەرکردنی قەیرانەکە هەنگاو بە هەنگاو.
کەنەدی بڕیاری دا بە فەرامۆشکردنی گشت هەڕەشەکانی سۆڤیەت، چونکە زۆر بەباشی دەیزانی کە سۆڤیەت بۆ هەرەشەکردن و ئیستغلال کردنی ئەمریکا ئەو موشەکانەی لە کوبا داناوە. بۆیە بە هەموو کاربەدەستانی ڕاگەیاند کە گشت هەڕەشەکانی سۆڤیەت پەراوێز بخەن. هەریەک لە دەستەی بەڕێوەبردن چەندین پێشنیاریان کردبوو بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە بە بئ سەرهەڵدانی جەنگێکی تر بەرامبەر سۆڤیەت. بەڵام لە کۆتایدا کەنەدی بە گوێرەی سیاسەتی خۆی بڕیاری دا و جێبەجێی کرد بێگومان بە ڕازیبوونی هەموو دەستەکە. بڕیارەکە ئەوە بوو کە بە ئاشتی و دیبلۆماسی و کۆتایی بهێنن بە قەیرانەکە کەنەدی داوا بکات لە سۆڤیەت بۆ هەڵگرتنی موشەکەکان لە کوبا، چونکە جەنگی لئ دەکەوێتەوە، یاخود بە رێگای دەریایی یان هێرشی ئاسمانی بکاتە سەر سۆڤیەت بۆ فشار خستنە سەر سۆڤیەت تاوەکوو پەشیمان ببێتەوە بگەرێتەوە سەر لایەنی دیبلۆماسی و ئاشتی.بەم جۆرە سۆڤیەت کۆتایی هێنا بە هەڕەشەکە و هەڵگرتنی موشەکەکانی لە کوبا



































































