“پێشەکی”
پرسی کورد دوای سایکس-پیکۆوە تاکوو ئێستا لە لایەن کوردەوە هەوڵی چارەسەرکردنی دەدرێت، واتە وەرگرتنەوەی مافێک کە کاتی خۆی لێی زەوتکراوە. پێویست بە گوتن ناکات کە ئەم پرسە مێژووەکەی تەنها بۆ پاش جەنگی دووەمی جیهانی ناگەڕێتەوە، بەڵکوو پەیوەستە بە ماهییەتی ئیرادەی کورد و جیهانبینیی کورد لە سەردەمی شەڕی عوسمانی و سەفەوییەکاندا. بەدواداچوون و شیکاریی لەسەر ئەو ئیرادەیە بەهۆی ئەو مێژووە لێڵ و پێڵەی کە داگیرکەر یان ڕۆژهەڵاتناس و غەیری کوردەکان نووسیویانە کارێکی ئاسان نییە، بۆیە هەندێكجار تەنانەت لە زاری هەندێ لە مێژوونووسانی کوردیشەوە دەبیستین کە کورد خۆی ملکەچی دۆخێکی سەپێنراو بووە کە لە سەر خاکەکەی جێبەجێ کراوە، بێگومان ئەمە یەکێک لە حاڵەت و ئیحتیمالەکانە، بەڵام لەمە دڵنیام کە ئەگەر وەکوو ئەنجامگیرییەکەی کە نوختە لەسەر دێڕەکەی دانرابێت، کرابێت ئەوا غەدرێکی گەورەیە هەم لە کورد و هەمیش لە مێژوو و هەمیش لە ئەقڵی سەلیم. چونکە ساغکردنەوەی واقیعی بوون و ماهییەتی ئامادەیی لەو مێژووە دوورەدا کە زۆربەی هەرە زۆری داگیرکەر نووسیویەتی بەم ئاسانییانە نییە کە بمانگەیەنێت بە وەها ئەنجامێک، بۆیە ئەم تێڕوانینە بۆ مێژوو زیاتر سەرچاوە تەوەر و ئاکادیمیە و دەبێت گومانمان لێی هەبێت، سەرچاوەتەوەر بەو مانایەی کە پشت بەو سەرچاوە و دەقانە دەبەستن کە داگیرکەر یان دامەزراوە و ڕێکخراوەیەکی دیاریکراو پێشکەشی دەکات.
لەم ڕوانگەیەوە من زیاتر متمانەم بەو شێوازەی هەڵکۆڵین و کەشفکردنی مێژووە کە “سۆران حەمە ڕەش” دەیکات و بێ هۆش نییە ئەو ڕوانگە و گێڕانەوەیەی ئەو ئاوەها لایەنگر و بەردەنگانێکی هەیە، من پێم وایە ئەو مێژووی کورد خەریکە زیندوو دەکاتەوە، هێڵ و هەرێمی تازە و شاردراوە دەدۆزێتەوە و ئەمە هەم بۆ ئەکادیمییەکان قبووڵنەکراو و شۆکهێنەر و سەرشکێنانەیە و هەمیش بۆ داگیرکەران و ناحەزان هەر بۆیە لێرە و لەوێ لە دژی دەکەونە لێدوان و وتارسازی. هەڵبەت باسەکەی من لێرەدا ئەمە نییە و پێشتر لە شوێنی دیکە باسم کردووە، بەڵکوو مەبەستمە بڵێم چۆن ئەو مەکینەیەی چەوساندنەوەی کورد بە هێزی داگیرکەر و داپۆشین و شاردنەوەی ڕاستییەکانی مێژوو بەهۆی بابەتی ئابوورییەوە هێشتا لەسووڕ دایە و پرس و قەزیەی کورد لەوە دەخات یەکلایی ببێتەوە.
“ئابووری سیاسی”
یه‌کێک له‌و دیاردانه‌ی که له په‌یوه‌ندیی نێوان داگیرکه‌ر و داگیرکراودا دێته ئاراوه، بوونیادنانی سیسته‌مێکه له نیشانه و گوتار به نیازی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و به‌هایانه‌ی داگیرکراو له پله‌ی هیز و ده‌سه‌ڵاتدا باوه‌ڕی پێی هه‌یه و ئیشی پێ ده‌کات. وه‌کوو وێڵ دۆرانت؛ فه‌یله‌سووف و بیرمه‌ندی ئه‌مریکی ده‌ڵێت؛ “هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک داگیر ناکرێت له ده‌ره‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر زه‌مینه‌کانی له ناوه‌وه فه‌راهه‌م کرابێت”. ئه‌م دیارده‌یه زیاتر بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵگا داگیرکراوانه ڕاسته که ده‌وڵه‌تیان نییه، هه‌بوونی ده‌وڵه‌ت واته هه‌بوونی هێز بۆ دروستکردنی ئاوه‌ها سیسته‌م و نیزامێکی مانایی و نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت و هێزیش واته ئاماده‌یی و حوزوری ئیراده‌یه‌کی به‌رخۆده‌ر و خۆڕاگر کە هەمیشە لە کەشێکی دانسقە و ئاوارتەدا ژیانی پێناسە دەکرێت، بۆیه هه‌میشه‌ش به‌رگریی له هه‌مبه‌ر ده‌وڵه‌تدا هه‌یه و وه‌کوو ئیراده‌ی ناوه‌ندبێزیی له ساحه‌ی مێژوودا ئیشی خۆی کردووه و ده‌یکات.
ڕاسته کورد له ناو دونیای مۆدێڕن و ئه‌تۆمۆسفێری دروستکردنی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه زوڵمی لێ کرا و وڵاته‌که‌ی دابه‌شبوو و زیاتر له خه‌ونه‌که‌ی دوور خرایەوە، به‌ڵام ئیراده‌ی ده‌وڵه‌تخوازی و ڕزگاریی له سته‌می نه‌ته‌وه‌یی لە لای کورد هه‌ر به هێز بووه و ئێسته‌ش به هه‌موو خوار و خێچییه‌کانییه‌وه هەر به‌رده‌وامه. هه‌موو ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی که به‌سه‌ر کورددا هاتوون پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ر بووه، به مه‌به‌ستی یه‌کده‌ستکردن و وه‌کخۆ لێکردنی کورد له‌گه‌ڵ خۆی، واته به ده‌ربڕێنێکی دیکه ئاسیمیلاسیۆن و هاوشێوه‌کردنێک به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ئیتر تۆ ئیراده‌ی به‌رگری و وه‌ستانه‌وه‌ت تێدا نه‌مێنیت، سته‌م و ئازاره نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئێمه پڕ ئێش و ژان بووه و له زۆر حاڵه‌تدا به‌شێک له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی له‌گه‌ڵ ئامانجی داگیرکه‌ردا هاونه‌وا و هاوده‌نگ کردووه، ئه‌مه بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک که به درێژایی سه‌ده‌ی بیسته‌م له ژێر بارانی گولله و تۆپ و خومپاره بووه، شتێکی ئاساییه، واته له شه‌ڕی گه‌رم و سه‌ختئامێرانه‌دا ئیراده‌ی به‌رخۆدان له ئاستێکی گشتی و به‌رزدا هه‌ر ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه و وه‌کوو فێڵ و چاوبه‌ستن ده‌کرێت و له بۆمب و فڕۆکه و خومپاره مه‌ترسیدارتر و کاریگه‌رتریشه، شه‌ڕی سارد و نه‌رمئامێرانه‌یه. هه‌موومان ده‌زانین که له پرۆژه‌ی کوردۆسایدکردنی نه‌ته‌وه‌که‌مان له باشووری کوردستان جاش یان مسته‌شاره‌کان به‌شدارییه‌کی چالاک و دیاریان هه‌بوو، هاوکات که پێشمه‌رگه و هێزه شۆڕشگێڕه‌کانی شاخ و بنکه‌ی سه‌رکردایه‌تییان مه‌ترسیی جیددیان له‌سه‌ر بوو، به‌ڵام هیوای به‌رده‌وامبوون و هه‌ڵکردنی مه‌شخه‌ڵی شۆڕش هه‌ر هه‌بوو، به‌عس به‌پێی پلان بۆ سڕینه‌وه‌ی کورد و دروستکردنی ده‌وڵه‌تێکی فاشیی به ماشێن و ته‌کنه‌لۆژیا له هه‌مبه‌ر هێزی پێشمه‌رگه و شۆڕشدا تا ڕاده‌یه‌کی زۆر شکستی هێنابوو، هه‌ر بۆیه په‌نای بۆ کۆمه‌ڵێک ڕێکاری نه‌رم و کولتووری “پێ به پێی ئامرازی هه‌ڕه‌شه و تۆقاندن” برد، ئه‌ویش دروستکردنی تۆڕێکی گه‌وره له سیخوڕ و مسته‌شار و جاش بوو و به داخه‌وه چ بمانه‌وێت و چ نه‌مانه‌وێت ئه‌مانه ڕۆڵێکی خراپیان هه‌بوو له جێبه‌جێکردنی پلان و خه‌ونه نه‌گریسه‌کانی به‌عس، ئه‌م تاکتیک و فێڵه له ئێرانیش به شێوه‌یه‌کی دیکه و له فیگه‌رێکی تردا ده‌رکه‌وتووه و به‌رجه‌سته‌کاری په‌یوه‌ندیی ناته‌ندرووست و ناڕه‌وای نێوان داگیرکه‌ر و داگیرکراوه.
له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ساڵانی پاش دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت به واتا مۆدێڕنه‌که‌ی به پاشایه‌تیی ڕه‌زا شا، ناوچه کوردستانییه‌کان وه‌کوو ناوچه‌ی نائه‌من و گوماناویی چاویان لێکراوه، ڕێک هه‌ر ئه‌و شته‌ی که به‌عسییه‌کان به شێوه‌یه‌ک له ده‌ربڕینی ناوچه مو‌حه‌ڕه‌مه و قده‌غه‌کراوه‌کاندا باسیان ده‌کرد و ئه‌ویش ئه‌و ناوچانه بوون که نێزیک بوون له هەرێمی ئازادکراوی پێشمه‌رگه و شۆڕشه‌وه. هه‌ر بۆیه له‌و سه‌رده‌مه تاکوو ئێستا به تایبه‌تیش پاش دامه‌رزاندنی کۆماری کوردستان له مه‌هاباد له 1946 و دواتر هه‌ره‌سهێنانی ئەم کۆمارە ساوایە، ئه‌م ڕوانینه له تاران و ناوه‌ند زیاتر و زۆرتر بوو و له سه‌رده‌می کۆماری ئیسلامیشدا به ته‌کنیک و ته‌ڵه‌که‌ی جیاواز و نوێوه به‌رده‌وام بوو، ئه‌م دۆخه ئه‌منییه وای کرد که کوردستان له ڕووی ئابوورییه‌وه له هه‌ژراترین و پێشنه‌که‌وتووترین شوێنه‌کانی ناو جوگرافیای ئێران بێت، حه‌تمه‌ن ستراتیژیست و پسپۆڕانی ئه‌منی و سه‌ربازییان بیریان له‌مه کردووه‌ته‌وه که ڕۆژێک له ڕۆژان ئێره واتە کوردستان (ڕۆژهەڵاتی کوردستان) پێده‌چێت له ئێران جودا ببێته‌وه، بۆچی سه‌رمایه‌گوزارییان بۆ بکه‌ین و مه‌عمه‌ل و کارخانه و پیشه‌سازیی له‌وێ پێشبخه‌ین و به‌مه‌ش هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی چینی ناوه‌ڕاست و ده‌ستڕۆیشتوو دروست بکه‌ین و هێزی کۆمه‌ڵایه‌تیییان ئاو بده‌ین، هه‌ر بۆیه به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌وه هه‌تا ئێستاش ئابووری له کوردستان له‌وپه‌ڕی داڕماوی و دواکه‌وتووییدایه و، زۆربه‌ی زۆری گه‌نج و لاوه‌کان یان ده‌بێ کاسبی و بازرگانیی بچووک بکه‌ن یان هه‌ندێ پیشه‌ی گه‌ڕۆکانه هه‌ڵبژێرن یان ببن به کۆڵبه‌ر.
پرۆژه و پلانی نه‌رمی سیسته‌م بۆ کوردکوشتن به شێویه‌کی سیسته‌ماتیک و پسپۆڕانه دێته ئاراوه، کۆڵبه‌رانێک که گیانی خۆیان له مشتیان هه‌ڵده‌گرن و ڕێگا سه‌خت و لوغمڕێژه‌کان ده‌پێون بۆ بژێوییه‌کی ساده‌ی ژیان، کۆڵبه‌رانێک که به‌شیکی زۆریان ده‌رچووی زانکۆن یان بڕێکیان نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندن، خودی ئه‌مه قووڵایی کاره‌ساتێک ده‌رده‌خات که ده‌شێت له چوارچێوه‌ی ئابووریی سیاسی بیخوێنینه‌وه واته کورد سووته‌مه‌نیی به‌شێک له که‌رتی ئابووریی گشتی ئێرانه و بۆ کۆنترۆڵکردن و هاوسه‌نگڕاگرتنی ئه‌م ئابوورییه ناوبه‌ناو لێیان ده‌کوژن، هه‌ڵبه‌ت چه‌ند ساڵێکه ئیتر ناوبه‌ناو نییه و ئه‌مه بووه به دیارده‌یه‌کی ڕۆژانه و خه‌ریکه ئاسایی ده‌بێته‌وه. ئه‌م ڕۆژانه‌ییکردنه‌ی دیارده‌که سه‌پێنراوێکی کۆلۆنیالیستییه و ته‌نها له‌م ئاسته دڕ و تونده‌شدا نییه به‌ڵکوو سیسته‌م ئاستی بازاڕانه و مه‌سره‌فگه‌رایه‌نه‌شی بۆ هه‌موار ده‌کات و وه‌کوو لێدانێکی نه‌رم و درێژخایه‌ن له سایکۆلۆژیای داگیرکراودا جێگیری ده‌کات، هه‌ر بۆیه گه‌وره‌ترین ستراتیژی به‌رخۆده‌رانه ده‌توانێت پێشخستنی ئابوورییه‌کی به‌هێز له کوردستان بێت که بێگومان کاریگه‌ریی له دۆخی کوردانی پارچه‌کانی دیکه‌ش ده‌بێت و به‌م شێوه‌یه ئه‌و پێکهات و تۆڕه نه‌گریس و ڕه‌شه‌ی ئابووریی سیاسیی داگیرکه‌ر ده‌شیت تێکبشکێنرێت.



































































