ورده ورده پرۆژه‌ی ڕووناكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شاروشارۆچكه و گونده‌كان ده‌گرێته‌وه، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا وه‌ك یه‌كه‌مین پارێزگا، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به‌ته‌واوی كاره‌بای 24 كاتژمێری بۆ دابینكرا. به‌پێی ڕاپۆرتی پرۆژه‌كه نزیكه‌ی 4 ملیۆن هاووڵاتی كه‌ده‌كاته نزیكه‌ی له50%ی هاووڵاتیانی هه‌رێم كاره‌بای 24 كاتژمێریان پێگه‌شتووه. سه‌ره‌ڕای گله‌یی هاونیشتمانیان له‌نرخه‌كه‌ی كه تاڕاده‌یه‌ك گران و به‌رزه، بۆ بارودۆخ و گوزه‌رانی ئه‌مڕۆی كوردستان، چونكه هه‌رێم به‌قۆناغێكی سه‌ختی ئابووری و داراییدا گوزه‌ر ده‌كات، به‌تایبه‌ت له‌بابه‌تی مووچه‌و بودجه و سستی بازاڕه‌كانه‌وه و داهاتی تاكه‌كه‌س به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیووه. لە جیهانی ئەمڕۆدا؛ بەكارهێنانی “وزە” زیاتر دەبێت و لەگەڵیدا نرخی پسوڵه‌ی كارەبا بەرزدەبێتەوە. له‌م پێناوه‌دا زۆرێك لە خێزانەكان بەدوای ڕێگا و شێوازه‌كانی كەمكردنەوەی بەكارهێنانی كارەبادا دەگەڕێن، نەك تەنها بۆ كەمكردنەوەی تێچوون، بەڵكو بۆ بەشداریكردن لە دروستكردنی ژینگەیەكی پاكتر و ته‌ندروستر كه‌دۆستی ژینگە بێت، به‌پێی ڕاپۆرتی پڕۆژه‌كه نزیكه‌ی 3200 مۆلیده كوژێنراونه‌ته‌وه.
كەمكردنەوەی بەكارهێنانی كارەبا، واتای ئەوە نییە كە قوربانی بهئاسوودەیی و خۆشگوزه‌رانی بدرێت، به‌ڵكو بەبەكارهێنانی شێواز و ڕێگا دروستەكان، دەتوانرێت پسوڵەكان كەمبكرێنهوە و سنوورێك بۆ به‌ربڵاویی به‌كاربردنی كاره‌با و سه‌رئه‌نجام كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه زۆر و جۆراوجۆره‌كان دیاری بكرێن. هه‌رچۆنێك بێت پرۆژه‌كه گرنگه و به‌دڵنییاییه‌وه سوود و كه‌ڵكی بۆ هاونیشتمانیان ده‌بێت، بۆئه‌وه‌ی له‌م بارودۆخه‌دا زیاتر باری سه‌رشانی هاونیشتمانیان و به‌كاربه‌ران قورس‌تر نه‌بێت، پێمانوایه به په‌یڕه‌وكردنی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه، تاڕاده‌یه‌ك ده‌توانرێت تێچوونی كرێی كاره‌با كه‌مبكرێته‌وه. ڕاستیەکە ئەوەیە کە ڕێکخستنی بەکارهێنانی کارەبا لە ماڵەکاندا، چیتر هەڵبژاردەیەکی خۆشگوزه‌رانی یان ڕەفتارێکی تاکەکەسی نییە، کە پەیوەست بێت بە ئاستی هۆشیاری به‌كاربه‌ره‌وه، بەڵکو بووەتە پێداویستییەکی ستراتیژی کە دەست لە ئاسایشی ئابووری و ژینگەیی دەدات، چونکە ئەو کارەبایەیی ئەمڕۆ بەفیڕۆی دەدرێت، سامانی سرووشتی لەناو دەچێت، مادده‌ی کاربۆن کە بەرەو بەرگەههوای ئاسمانی دەنێردرێت، فشارێکی زیادەیە لەسەر تۆڕەکانی کارەبا. به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با یه‌كێكه له‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه تێچوونی به‌رزه، ئه‌مه له‌كاتێكدا به‌هۆی گۆرانكاری كه‌شوهه‌وا و وشكه‌ساڵی و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوه‌وه، كاره‌با له‌جۆری كارۆئاویی تا نزمترین ئاست دابه‌زیوه.
شایانی باسه، ئەم بابەتە تەنها سودی بۆ تاك نییە، بەڵكو سوودی گشتی بۆ كۆمەڵگا و ژینگەش هەیە. ده‌توانین هه‌ندێ له‌و سوودانه باس بكه‌ین به‌كورتی:-
- لایه‌نی ئابووری:- پاشەكەوتكردن لە پارە و كەمكردنەوەی پسوڵه‌ی مانگانە، له‌كاتێكدا داهاتی تاكه‌كه‌س و خێزانه‌كان ته‌واو دابه‌زیوه و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان خه‌رجی زیاتری ده‌وێت.
- لایه‌نی ژینگه‌یی:- كەمكردنەوەی ڕێژەی كاربۆن و پاراستنی ژینگە، دوای ئه‌وه‌ی به‌ده‌یان مۆلیده لهشاروشارۆچكه و گونده‌كان كوژێنرانهوه و له‌ئاینده‌دا دهكوژێرێنهوه.
- لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی:- نموونەی به‌كاربردنی باش و گونجاو بۆ منداڵان و كۆمەڵگا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا ئابوورییانه به‌رانبه‌ر بهخزمهتگوزارییهكان ڕه‌فتار بكرێت.
- بەردەوامی:– بەكارهێنانی ووزە بەشێوەیەكی ژیرانه و بەرپرسیارانە، ژیانێكی باشتر و مسۆگه‌رتر ده‌دات به هاونیشتمانیان.
خه‌ڵکێکی زۆر به‌دوای ڕێگه‌ی کاریگه‌ردا ده‌گه‌ڕێن بۆ کەمکردنەوەی پاره‌ی کاره‌بای مانگانە، به‌تایبه‌تی ئێستا که دۆخی ئابووریی هه‌رێم، ناجێگیره و پێدانی مووچه به‌شێوه‌ی ناڕێكه و بازاڕ سست و لاوازه، داهاتی تاكه‌كه‌س و خێزانه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی گه‌وره دابه‌زیووه. هۆشیاریی خه‌ڵک سه‌باره‌ت به کەمکردنەوەی بەکاربردنی وزه زیاتر بووه. له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی کاره‌با له ناو پڕۆژه‌ی ڕووناكی‌دا، زۆرێک له خێزانه‌کان ناتوانن پاره‌ی کاره‌با به ئاسانی بده‌ن، ئه‌مه‌ش وای لێکردوون به‌دوای چاره‌سه‌ردا بگه‌ڕێن بۆ کەمکردنەوەی ئه‌م خه‌رجییانه. بۆیه گرنگه ڕێگا کاریگه‌ره‌کانی کەمکردنەوەی به‌کاربردن له زستاندا بزانرێت، چونکه له‌م وه‌رزه‌دا به‌کارهێنانی گه‌رمکه‌ره‌وه و ئامێره‌کاره‌باییه‌کان زۆر زیاد ده‌کات. له‌م بابه‌ته‌دا، 10 ڕێگه‌ی پراکتیکی و کاریگه‌ر ده‌خه‌ینه‌ڕوو که یارمه‌تیده‌رن بۆ کەمکردنەوەی پاره‌ی کاره‌با و کەمکردنەوەی به‌کاربردن له زستاندا، ئه‌مه‌ش باری دارایی هاووڵاتیان سووک ده‌کات و توانا و کارایی به‌کارهێنانی وزه له هه‌رێمدا ده‌پارێزێت.
- کۆنتڕۆڵکردنی پله‌ی گه‌رمیی گه‌رمکه‌ره‌وه؛ له‌وه‌رزی زستاندا، گه‌رمکردن یه‌کێکه له‌گه‌وره‌ترین هۆکاره‌کانی به‌کاربردنی کاره‌با، بۆ کەمکردنەوەی پاره‌ی کاره‌با، ده‌توانرێت پله‌ی گه‌رمی گه‌رمکه‌ره‌وه‌کان ڕێک‌بخرێن بۆ ئاستێکی گونجاو. باشتر وایه پله‌ی گه‌رمی ژووره‌کان له نێوان 18-22 پله‌ی سه‌دیدا بێت، چونکه هه‌ر پله‌یه‌کی سه‌دی زیاد، به‌کاربردنی وزه به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیاد ده‌کات. هه‌روه‌ها، ده‌توانرێت گه‌رمی پێوو (ترمۆستات)ی زیره‌ک به‌کاربهێنرێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گه‌رمی به‌پێی ئه‌و کاتانه‌ی که ژووره‌کان به‌تاڵن.
- به‌کارهێنانی ئامێره کاره‌باییه‌کان به شێوه‌یه‌کی کارا؛ به‌کارهێنانی گونجاوی ئامێره کاره‌باییه‌کان، یه‌کێکه له ڕێگا کاریگه‌ره‌کان بۆ کەمکردنەوەی پاره‌ی کاره‌با. دڵنیا به له‌کوژاندنه‌وه‌ی ئامێره نا پێویستییه‌کان وه‌ک گه‌رمکه‌ره‌وه کاره‌باییه‌کان و فێنککه‌ره‌وه‌کان، خۆت به‌دوور بگره له جێهێشتنی ئامێره‌کان له دۆخی چاوه‌ڕوانیدا (Standby) چونکه وزه ده‌خۆن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر کارنه‌که‌ن. سه‌رباری ئه‌مه، ده‌بێت ئامێره کاره‌باییه‌کان هه‌ڵبژێردرێن که پۆلێنی وزه‌یان به‌رز بێت وه‌ک ئه‌و ئامێرانه‌ی که پشتی به‌ته‌کنه‌لۆژیای پاشه‌که‌وتکردنی وزه (Energy Star) ده‌به‌ستن، ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو به‌کاربردنی کاره‌با که‌م ده‌کاته‌وه.
- باشترکردنی گه‌رمیی بینا یان خانوو؛ یه‌کێک له ڕێگا کاریگه‌ره‌کان بۆ کەمکردنەوەی به‌کاربردنی کاره‌با له زستاندا، باشترکردنی گه‌رمیی بینایه. گه‌رمیی باشی ڕووه ده‌ره‌کییه‌کان وه‌ک په‌نجه‌ره و ده‌رگاکان، تێکچوونی گه‌رمیی که‌م ده‌کاته‌وه و کارایی گه‌رمکردن زیاد ده‌کات. ده‌توانرێت په‌نجه‌ره‌ی دووانی(ده‌بڵ جام) یان په‌رده‌ی قورس دابنرێت بۆ ڕێگری‌کردن له له‌ده‌ستدانی گه‌رمی. هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی گه‌رمی له دیوار و زه‌وییه‌کاندا یارمه‌تیده‌ره بۆ پاراستنی پله‌ی گه‌رمی گونجاو له‌ناو ماڵدا، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به زیادکردنی به‌کاربردنی کاره‌با هه‌بێت.
- داخستنی ژووره به‌کارنه‌هاتووه‌کان؛ ئه‌گه‌ر ژووری زیاده‌ی ماڵ، له وه‌رزی زستاندا به‌کارناهێنرێن، باشتر وایه ده‌رگای ئه‌و ژوورانه دابخرێن بۆ کەمکردنەوەی پێویستی به گه‌رمکردنی ئه‌و شوێنانه. سه‌رباری ئه‌مه، ده‌توانرێت په‌رده یان داپۆشه‌ری قورس به‌کاربهێنرێت بۆ ڕێگری‌کردن لههاتنهژوورهوهی هه‌وای سارد له په‌نجه‌ره‌کانه‌وه که‌ڕوویان له بای به‌هێزه، ئه‌مه‌ش باری سه‌ر سیستمی گه‌رمکردن که‌م ده‌کاته‌وه.
- دڵنیابوون له پاکی و چاککردنه‌وه‌ی ئامێره کاره‌باییه‌کان؛ ئامێره کاره‌باییه‌کان وه‌ک گه‌رمکه‌ره‌وه‌ی ئاو و فێنککه‌ره‌وه‌کانی هه‌وا پێویستیان به‌چاککردنه‌وه‌ی خولی(به‌رده‌وام) هه‌یه بۆ دڵنیابوون له کاریگه‌رییان. له‌گه‌ڵ کۆبونه‌وه‌ی پیسی یان پارچه له ئامێره‌کاندا، کارایی به‌کاربردنی وزه‌یان که‌مده‌بێته‌وه. بۆیه پێویسته ئه‌م ئامێرانه به شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێک پاکبكرێنهوه و چاكبكرێنه‌وه، له‌وانه پاککردنه‌وه‌ی فیلته‌ره‌کانی هه‌وا، لابردنی نیشتووه‌کان(كلس) له گه‌رمکه‌ره‌وه‌کانی ئاو، هه‌روه‌ها پشکنینی وایه‌ر و سویچه کاره‌باییه‌کان.
- گۆڕینی گڵۆپه کۆنه‌کان به گڵۆپی LED؛ گۆڕینی گڵۆپه کۆنه‌کان به گڵۆپی LED ده‌توانێت ببێته هۆی کەمکردنەوەیهکی به‌رچاو له پاره‌ی کاره‌بادا. گڵۆپه‌کانی LED له به‌کاربردنی وزه‌دا کاراترن به به‌راورد له‌گه‌ڵ گڵۆپه گه‌رمکه‌ره‌وه‌کان، چونکه وزه‌ی که‌متر به‌کارده‌هێنن و ماوه‌یه‌کی درێژتر ده‌مێننه‌وه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی که گڵۆپه‌کانی LED له‌وانه‌یه له کاتی کڕیندا که‌مێک گرانتر بن، به‌ڵام له ماوه‌ی درێژدا پاره‌ی زۆر پاشه‌که‌وت ده‌که‌ن له ڕێگه‌ی کەمکردنەوەی به‌کاربردنی کاره‌باوه.
- به‌کارهێنانی ئامێره فرەکردارەکان؛ به‌کارهێنانی ئامێره‌کان که چه‌ندین کار له یه‌ک ئامێردا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ڕێگه‌یه‌کی تره بۆ کەمکردنەوەی به‌کاربردنی کاره‌با، بۆ نموونه، ده‌توانرێت مایکرۆوه‌یڤ به‌کاربهێنرێت بۆ لێنان یان گه‌رمکردنه‌وه له‌جیاتی فڕنی کاره‌بایی، یان ئامێری جلشۆر که که‌مترین بڕی ئاو و وزه به‌کارده‌هێنێت. هه‌روه‌ها ده‌توانرێت سوود وه‌ربگیرێت له ئامێره‌کان وه‌ک فێنککه‌ره‌وه‌کانی هه‌وا که وه‌ک گه‌رمکه‌ره‌وه‌ش کارده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش پێویستی به گه‌رمکه‌ره‌وه‌ی جیاواز که‌م ده‌کاته‌وه.
- سوودوه‌رگرتن له تیشکی خۆر؛ له ڕۆژانی خۆردا، باشتر وایه سوود له تیشکی خۆر وه‌ربگیرێت بۆ گه‌رمکردنی ماڵ به شێوه‌یه‌کی سرووشتی. ده‌توانرێت په‌رده و په‌نجه‌ره‌کان بکرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تیشکی خۆر بێته ژووره‌وه، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ره بۆ گه‌رمکردنی ژووره‌کان به شێوه‌یه‌کی سرووشتی. ئه‌م گه‌رمکردنه بێ به‌رامبه‌ره له خۆره‌وه ده‌توانێت به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو به‌کاربردنی کاره‌با که‌م بکاته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ماڵه‌که په‌نجه‌ره‌ی گه‌وره‌ی هه‌بێت که ڕوویان له خۆری ڕاسته‌وخۆ بێت.
- چاودێریکردنی به‌کاربردنی کاره‌با به به‌کارهێنانی ئاپه زیره‌که‌کان؛ له ئاینده‌دا به‌دڵنیاییه‌وه به‌شێك لهئاپه زیره‌که‌کان به‌رده‌ست ده‌بن، که ڕێگه به به‌کارهێنه‌ران ده‌ده‌ن چاودێریی به‌کاربردنی کاره‌با له کاتی ڕاسته‌قینه‌دا بکه‌ن. له ڕێگه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌م ئاپانه به ئامێره کاره‌باییه‌کانی ماڵه‌وه، ده‌توانرێت چاودێریی به‌کاربردنی وزه بکرێت و ڕێکخستنه‌کان به شێوه‌یه‌کی خولیی(به‌رده‌وام) بگۆڕدرێن بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی که ئامێره‌کان وزه‌ی زیاد ناخۆن. ئه‌م ئاپانه یارمه‌تیده‌رن له‌دیاریکردنی شێوازه‌کانی به‌کاربردنی ناکاریگه‌ر و ئاراسته‌کردن به‌ره‌و باشترکردنیان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی کەمکردنەوەیهکی به‌رچاو له پاره‌ی مانگانه‌دا.
به په‌یڕه‌وکردنی ئه‌م ده ڕێگه‌یه، ده‌توانرێت پاره‌ی کاره‌با به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له زستاندا، که‌م بکرێته‌وه، ئه‌مه‌ش کارایی به‌کاربردنی وزه زیاد ده‌کات و یارمه‌تیده‌ره له پاراستنی ژینگه.
بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته سوود له‌م سه‌رچاوانه بینیراوه:-
- سایت و په‌یچی فه‌رمی پرۆژه‌ی ڕووناكی.
- https://www.aljazeera.net/lifestyle/2022/10/16/10-%D8%A3%D8%AE%D8%B7%D8%A7%D8%A1-%D8%AA%D8%B1%D9%81%D8%B9-%D9%85%D9%86-%D9%82%D9%8A%D9%85%D8%A9-%D9%81%D8%A7%D8%AA%D9%88%D8%B1%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D9%83%D9%87%D8%B1%D8%A8%D8%A7%D8%A1
ئاماده‌كردنی؛ سه‌ركۆ یونس