• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
چوار شه‌ممه‌, تشرینی یه‌كه‌م 15, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 119

    جەنگی ئوحود و فەوزای ڕاگەیاندن

    دۆڕان و سەرکەوتن

    سزای خراپ مامەڵە کردن بە دامەزراوە ئایینییەکان

    ڕۆڵی دەزگاكانی ڕاگەیاندن و بانگەشەی هەڵبژاردن

    ئایندەی کورد لە سوریا

    هاوپەیمانێتیی کۆمەڵەی ئاسایشی هەرێمی, سعوودیە – پاکستان

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 118

    جیهان و جەمسەرگیریی

    ماناو ڕەهەندەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان

    سیستەمی هیچوپووچی

    ئاونگ و ئاورنگ

    ڕێکەوتنی نەوت و کۆتایی گەمارۆی ئابووری

    ڕێکەوتنی نەوت و کۆتایی گەمارۆی ئابووری

    بۆچی ناتانیاهو داوای کاراکردنەوەی “سناپباک” ی کردەوە؟

    بۆچی ناتانیاهو داوای کاراکردنەوەی “سناپباک” ی کردەوە؟

    ئایندەی کورد لە سوریا

    پرسی دانپێدانانی فه‌ڵه‌ستین

  • شــیکار
    1111

    ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان: بەشی حەوتەم

    کاتێک لاواز بەهێز دەبێت؛ ئایندەی شەڕ

    کاتێک لاواز بەهێز دەبێت؛ ئایندەی شەڕ

    1111

    ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان: بەشی شەشەم

    ئایا پیرەکان جیهان بەرەو ئاشتى دەبەن؟

    ئایا پیرەکان جیهان بەرەو ئاشتى دەبەن؟

    گەشەسەندنی زانستی جوگرافیا؛ ڕێڕەوێکی مێژوویی و ڕۆڵی زانایان

    گەشەسەندنی زانستی جوگرافیا؛ ڕێڕەوێکی مێژوویی و ڕۆڵی زانایان

    ڕێگریکردن لە جەڵتەی ڕێکخراوەیی لە فەرمانگە حکومی و ناحکومییەکان

    ڕێگریکردن لە جەڵتەی ڕێکخراوەیی لە فەرمانگە حکومی و ناحکومییەکان

    1111

    ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان: بەشی پێنجەم

    ساڵێک بەبێ نەسروڵڵا؛ ئەو پیاوەی باوەڕی بە ئەفسانەی خۆی هەبوو   

    ساڵێک بەبێ نەسروڵڵا؛ ئەو پیاوەی باوەڕی بە ئەفسانەی خۆی هەبوو  

    لە کۆمێنتەوە بۆ قەیرانی متمانە؛  شێوازەکانی دزەکردنی سایبری ئێران لەنێو کۆمەڵگەی کوردستان

    لە کۆمێنتەوە بۆ قەیرانی متمانە؛  شێوازەکانی دزەکردنی سایبری ئێران لەنێو کۆمەڵگەی کوردستان

    فشارەکانی ئەمریکا و ئێران لە بارەی حەشدی شەعبی، داهاتووی سیاسی ئێراق بەرەو کوێ دەبەن؟

    فشارەکانی ئەمریکا و ئێران لە بارەی حەشدی شەعبی، داهاتووی سیاسی ئێراق بەرەو کوێ دەبەن؟

  • ئــــابووری
    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    ڕۆژئاواى کوردستان لەنێوان پەیەدە و  حكوومه‌تى ناوه‌ندى سوریا

    ڕۆژئاواى کوردستان لەنێوان پەیەدە و  حكوومه‌تى ناوه‌ندى سوریا

    پڕۆژەی نەمام‌ چاندنی هەولێر؛ په‌یوەندی ژینگە، ئابووری و هەلی کار

    پڕۆژەی نەمام‌ چاندنی هەولێر؛ په‌یوەندی ژینگە، ئابووری و هەلی کار

    ڕۆژئاوای کوردستان و سیاسەتی هاوپه‌یمانێتی

    ڕۆژئاوای کوردستان و سیاسەتی هاوپه‌یمانێتی

    پەروەردەی زمانی کوردی و کاریگەری لەسەر لاوانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

    پەروەردەی زمانی کوردی و کاریگەری لەسەر لاوانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

    کوردەکانی خوراسان   

    کوردەکانی خوراسان  

    میتانییه‌كان

    میتانییه‌كان

    چیرۆکی دۆڕاوەکان و براوەکانی مێژوو

    چیرۆکی دۆڕاوەکان و براوەکانی مێژوو

    ڕۆژئاوای كوردستان له‌  نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی یه‌كه‌م

    ڕۆژئاوای كوردستان له‌ نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی دووه‌م و کۆتایی

    ڕۆژئاوای كوردستان له‌  نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی یه‌كه‌م

    ڕۆژئاوای كوردستان له‌  نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی یه‌كه‌م

    چارەنووسى کورد لە گەمەى نێودەوڵەتیدا

    چارەنووسى کورد لە گەمەى نێودەوڵەتیدا

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

  • چاوپێکەوتن
    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤێرجینیا وۆڵف

    ڤێرجینیا وۆڵف

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

سەرەکی شــیکار

ڕێگریکردن لە جەڵتەی ڕێکخراوەیی لە فەرمانگە حکومی و ناحکومییەکان

دکتۆر عه‌لی عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د لەلایەن دکتۆر عه‌لی عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د
تشرینی یه‌كه‌م 4, 2025
لە بەشی شــیکار
0 0
A A
ڕێگریکردن لە جەڵتەی ڕێکخراوەیی لە فەرمانگە حکومی و ناحکومییەکان
0
هاوبەشکردنەکان
51
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

“ڕزگارکردنی دڵی حکومەت”

پەیوەندی کاریگەر لە هەرە گرنگترین ڕەگەزەکانی هەر ڕێکخراوێک یا دامەزراوەیەکدایە. هەروەک چۆن دڵ، کاری پەمپکردنی خوێن لە جەستەدا دەکات، ڕەوتی تەندروستی کارلێککردن و فیدباکیش، دڵنیایی و گەرەنتی دینامیزم و گەشانەوە و سازگاری و مانەوەی ڕێکخراوەکان دەدات. کاتێک ئەم ڕێڕەو و ڕێگایانە بەهۆی هۆکارە مرۆییەکان، شێوازی بەڕێوەبردن، پێکهاتە، کولتوور، یان ژینگەی فراوانترەوە پەکیان دەکەوێت و تێکدەچن، “جەڵتەی ڕێکخراوەیی” ڕوودەدات:- دۆخێک کە تێیدا ڕەوتی زانیاری و کارلێککردن بە ڕادەیەک تێکدەچێت کە تەندروستی و کاریگەری ڕێکخراوەکە دەخاتە مەترسییەوە. لێرەدا زۆر بە کورتی لە چەمکی مۆدێڵی جەڵتەی ڕێکخراوەیی ورد دەبینەوە و بە پشتبەستن بە لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییە، ئەزموونە جیهانییە سەرکەوتووەکان، و واقیعەکانی کەرتی گشتی لە هەرێمی کوردستانی، چوارچێوەیەک بۆ دەستنیشانکردن و ڕێگریکردن و چارەسەرکردنی سستبون و تێکچوونەکانی پەیوەندی و کارلێککردن دەخەینەڕوو کە هەڕەشە لە دینامیزم و گەشەکردن و ئەرکی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی ڕێکخراوە حکومییەکان دەکەن.

“تێگەیشتن لە جەڵتەی ڕێکخراوەیی”

هاوشێوەی هاوتا بایۆلۆژییەکەی، جەڵتەی ڕێکخراوەیی لە ئەنجامی گیران یان تێکچوون یا لە کارکەوتنی ڕێڕەوی گرنگ و هەستیاری پەیوەندییەکان دروست دەبێت. لە دەزگاکانی حکومەتدا، ئەم ڕێگا یا ڕێڕەوانە ( پەیوەندی و کارلێکی فەرمی و نافەرمی لە نێوان کارمەندان، بەڕێوەبەران و لایەنە پەیوەندیدارە دەرەکییەکان) لەخۆدەگرن. ئاڵۆزی بیرۆکراسی حکومی، بڕیاردانی پلەبەندی و ئاڵەنگارییەکانی خزمەتگوزاری گشتی، مەترسییەکانی ئەم چەشنە لەکارکەوتن و تێکچوون و بەربەستانە زیاد دەکات. زاراوەی “جەڵتەی ڕێکخراوەیی” ئاماژەیە بۆ ئەو قۆناغانەی کە تێیدا ڕەوتی ئاسایی زانیاری، هاوکاری و لێپرسینەوەی ڕێکخراوەیی تێکدەچێت- دەبێتە هۆی وەستان، ململانێی ناوخۆیی، کەمبوونەوەی داهێنان و لەدەستدانی متمانەی گشتی. ئەمەش دەتوانێت لە ئەنجامی تێکەڵەیەک لە داینامیکی ناوخۆیی و فشارە ژینگەییەکان بێت.

“فاکتەرە سەرەکییەکان کە دەبنە هۆی گیران یا لەکارکەوتن و تێکچوون بریتین لە”

بەپێی لێکۆڵینەوەکان ئەم هۆکارانەی خوارەوە ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە دروستبوونی ئەم تێکچوونانە:-

کێشەکانی پەیوەندیکردن:- نەبوونی شارەزایی و لێهاتوویی، پاڵنەر، ئیرادە یان دەرفەتی پێویست بۆ کارلێکی کاریگەر، دەبنە هۆی تێنەگەیشتن و بەشدارینەکردنی کارمەند.

شێوازەکانی بەڕێوەبردن:- سەرکردایەتی خۆسەپێن، کە پاڵپشت و پارێزەر نیە و هەماهەنگیش نیە، هەندێکجار بەبێ مەبەست، گفتوگۆی کراوە دەخنکێنێت و دەبێتە هۆی کێشە و ئاڵۆزی و تێکچوونی پەیوەندییەکان.

نەرم و نیان نەبوونی پێکهاتەیی:- پلەبەندییە کۆنەکان و پرۆسە نەگۆڕەکان توانای خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ڕێکخراوەکە کاڵ دەکەنەوە و نایهێڵن.

درز و دابەشبوونی کولتووری:- ئەو نۆرم و بەهایانەی کە ڕێگری لە ئاڵوگۆڕی ئازاد یان داهێنان دەکەن، تەنانەت پاڵنەرترین کارمەندانیش دەکاتە بەرگریکار یان دوچاری هەڵچوون و بەرپەرچدانەوەیان دەکات.

تەحەددیاتی ژینگەیی:- گۆڕانکاری خێرای ڕێکارەکان و سیاسەتەکان، کەمیی سەرچاوە، یان قەیرانی دەرەکی (وەک نائارامی سیاسی یان پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان) دەتوانن فشاری زیاتر بخەنە سەر سیستەمی پەیوەندییەکان.

“هەرێمی کوردستان؛ ئاڵەنگاری و دەرفەتەکان”

دامەزراوە حکومییەکان و ناحکومییەکان و تەنانەت کەرتی تایبەت و کۆمپانیاکان لە هەرێمی کوردستان لەژێر هەلومەرجێکی جیاواز و تایبەتدا کاردەکەن:- پەیکەری حوکمڕانی کە لەگۆڕانکاری و پێشکەوتنی بەردەوامدایە، چاوەڕوانی و ئەرکە گۆڕاوەکان و فشارەکانی لامەرکەزی یان هاوتەریببوون لەگەڵ سیاسەتە نیشتمانییەکان. لەم نێوەندەدا ئەم خاڵانەی خوارەوە گرنگن کە بە هەند وەربگیرێن و زیاتر کاری لە سەر بکرێت:-

  • بیرۆکراسی ئاڵۆز:- کەڵەکەبوونی ئەرکەکان و بەرپرسیارێتییە ناڕوونەکان دەبێتە هۆی پەرتبوونی پەیوەندییەکان.
  • فرەچەشنی کولتووری:- بوونی نەتەوە و زمان و پاشخانی سیاسی جیاواز کارلێکەکانی ڕۆژانە هەستیارتر دەکات و پێویستی بە گونجانی زیاتر هەیە.
  • لێپرسینەوە بەرامبەر بە خەڵک:- هاووڵاتیان داوای شەفافیەت و بەشداریکردن و لێپرسینەوەی زیاتر دەکەن- کە هەندێکجار لەگەڵ پێکهاتە کارگێڕییە تەقلیدییەکاندا ناکۆکن و لە خاڵی تا ڕادەیەک بەرامبە دەردەکەوێت.
  • سنووردارکردنی سەرچاوەکان:- کەمی بودجە بڕینی موچە، کێشەی سەرچاوە مرۆییەکان (سەدان کێشەی تر) و ئەگەری ڕاهێنان و گفتوگۆی ڕێکخراوەیی سنووردار دەکات.

سەرەڕای ئەم تەحەددایانە، هەرێمی کوردستان دەرفەتی زۆری هەیە بۆ بنیاتنانی میکانیزمی پەیوەندی بەهێز- بەتایبەتی لەگەڵ هاتنی نەوەی نوێی فەرمانبەرانی ڕاهێنراوی حکومی و کەرتی تایبەت و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە بەدوای چاکسازیدا دەگەڕێن.

“نیشانە و دەرئەنجامەکانی جەڵتەی ڕێکخراوەیی”

ئەو ڕێکخراوانەی بەدەست “جەڵتەی ڕێکخراوەیی” دەناڵێنن، نیشانەی ئاشکرایان هەیە:-

خاوی بڕیاردان:- خراپی پەیوەندیکردن دەبێتە هۆی دواکەوتن و وەستان لە جێبەجێکردنی بڕیارەکاندا.

زیادبوونی ململانێ:- لێک تێنەگەیشتن و ململانێی نێوان کەسەکان و تەنانەت فەزیحەی گشتی زیاد دەکات.

لەدەستدانی پاڵنەر و داتەپینی ئیرادە:- کارمەندان بێهیوا دەبن، داهێنان کەم دەبێتەوە و ئەوان بە سادەیی تەنها واجبەکە لە سەر خۆیان ناهێڵن” کارەکە ئەنجام دەدەن” و هیچی تر.

وەرینی متمانە:- پشتگوێخستن یان پشتگوێخستنی فیدباکەکانی کارمەند پەیوەندی کۆمەڵایەتی نێوان ڕێکخراوەکە و ئەندامەکانی لاواز دەکات.

ناڕەزایەتی و ڕەخنەی گشتی:- کوالیتی خزمەتگوزارییەکان دادەبەزێت و ناڕازیبوونی گشتی شەرعیەتی دامەزراوەکە دەخاتە ژێر پرسیارەوە. ئەگەر ئەم نیشانانە چارەسەر نەکرێن، دەتوانن ببنە هۆی داتەپینی ڕێکخراوەیی، لەدەستدانی بەهرە و تەنانەت شکستی دامەزراوەیی.

  • دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و توێژینەوە چۆنایەتییەکان دەریدەخەن کە جەڵتەی ڕێکخراوەیی بە شێوەیەکی سەرەکی لە ئەنجامی کەڵەکەبوونی چەند هۆکارێک دێتەکایەوە:-

نەبوونی لێهاتوویی ڕەفتاری:- نەبوونی ڕاهێنانی گونجاو لە پەیوەندیکردن، فیدباک و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە نێوان کارمەندان و بەڕێوەبەران.

پشتبەستنی زۆر بە کەناڵە فەرمیەکان:- بەکارهێنانی تەنیا کتێبی ڕێنمایی و نامەنووسی ئیداری، بەبێ ئەوەی کەش و شوێنی پێویست بۆ گفتوگۆی نافەرمی و ئازادانەی نێوان بەشەکان دەستەبەر بکرێت.

نەبوونی سەرنج و قەدرزانی:- نەبوونی ئاماژە سادەکانی وەک ستایشکردن، بەشداریکردن لە بڕیاردان، یان گوێگرتنی هاوسۆزی  و هەروەها پێزانین دەبێتە هۆی نەمانی پاڵنەر و ئیرادە.

میکانیزمی ناکاریگەرەکانی فیدباک:- ئەگەر کارمەندان هەست بکەن فیدباکەکانیان پشتگوێ دەخرێن یان تەنانەت سزا دەدرێن بە هۆیەوە، ئەوا پاڵنەریان نابێت بۆ دەربڕینی بۆچوونەکانیان.

بێتوانایی لە خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکاری:- ئەو پەیکەر و چوارچێوانەی کە پێشتر کاراییان هەبوو، ڕەنگە چیتر بۆ کەرتی گشتی دینامیکی و هەمیشە لە گۆڕانی ئێستاکە و ئەمڕۆدا نەگونجێن.

یەکێک لە دۆزینەوە گرنگەکانی توێژینەوەکان ئەوەیە کە یەکەم نیشانەکانی تێکچوون یا جەڵتەی دامەزراوەیی یا ڕێکخراوەیی زۆرجار لە کارلێکەکانی ڕۆژانەدا دیارە و دەردەکەوێت یان هەستی پێدەکرێت:- بێدەنگی لە کۆبوونەوەکان، پەیوەندی ڕووکەش یان پەرەسەندنی هەڵوێستی “ئێمە و ئەوان” لە نێوان بەشەکاندا.

“ستراتیژییەکانی خۆپاراستن و ڕێگریکردن و چاکبوونەوە”

مۆدێلی جەڵتەی مێشکی ڕێکخراوەیی تەنها ئامرازێک نییە بۆ تێگەیشتن لە تێکچوونەکان و کەموکوڕییەکان، بەڵکو ڕێگاکانی خۆپاراستن و چاکبوونەوەش پێشنیار دەکات. باشترین پراکتیزە جیهانییەکان بریتین لە:-

١-بڕەودان و  پێشخستنی کولتووری (پەیوەندی کراوە).

  • هاندانی گفتوگۆ:- بەڕێوەبەران پێویستە دەرفەتی بەردەوام و سەلامەت بۆ کارمەندان دابین بکەن بۆ دەربڕینی بۆچوون و نیگەرانییەکانیان.
  • بەرەوپێشبردنی گوێگرتنی چالاک:- ڕاهێنان و فێرکردنی بەڕێوەبەران لە گوێگرتنی چالاک و هاوسۆزی دەتوانێت تێنەگەیشتنەکان کەم بکاتەوە و نیشانی کارمەندان بدات کە بەهایان هەیە.
  • قەدرزانینی سەرکەوتنە بچووکەکان:- دەستنیشانکردن و ڕێزلێنان لە هەوڵەکان- تەنانەت بچووکترین هەوڵەکانیش- مۆڕاڵ بەرز دەکاتەوە و بەهای هەموو بەشدارییەک نیشان دەدات.

٢-پێکهاتەی گونجاو و نەرم و نیان.

  • کەمکردنەوەی پلەبەندییە ناپێویستەکان:- لابردنی چینە ناپێویستەکان لە بڕیارداندا پەیوەندیکردن و پرۆسەی پەیوەندی ئاسان دەکات و خێرایی وەڵامەکان زیاد دەکات.
  • تیمی نەرم و نیان:- پێکهێنانی تیمی کارای نێوان بەشەکان ویەکەکان بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگە تایبەتەکان، یارمەتیدەر دەبێت لە شکاندنی دیوار و بەربەستەکان و هاوبەشکردنی زانست و زانیاری دەدات.
  • تەکنەلۆژیای پەیوەندی:- بەکارهێنانی پلاتفۆرمی دیجیتاڵی بۆ پاراستنی پەیوەندی، تەنانەت لە ئۆفیسە دوورەکان یان بەشە جیاوازەکانی ڕێکخراوەکە.

٣-وەبەرهێنان لە پەرەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان.

  • ڕاهێنانی لێهاتوویی و کارامەیی:- وۆرک شۆپی بەردەوام لەسەر پەیوەندیکردن، دانوستان و ژیری یا زیرەکی سۆزداری وا دەکات ڕێکخراوەکە خۆڕاگر بێت بەرامبەر بە بەربەستەکان و تێکچوونەکان.
  • بەرنامەکانی چاودێری و سەرپەرشتی و ڕێنمونیکردن:- هاوتا و هاوتەریبوونی کارمەندانی بە ئەزموون لەگەڵ تازەهاتووان نەک تەنها گواستنەوەی زانیاری تەکنیکی بەڵکو نهێنی هاوکاریش ئاسان دەکات.

٤-هەستیاری بە ژینگە و لایەنە پەیوەندیدارەکان(خاوەن بەرژەوەندییەکان).

  • فیدباکێکی بەردەوام:- دامەزراندنی میکانیزمی فیدباکەکانی ناوخۆیی و دەرەکی یارمەتیدەرە بۆ دەستنیشانکردنی خێرای گیروگرفت و بەربەستەکان.
  • پلاندانانی سیناریۆ:- ھاوشێوەکردنی وەڵامەکان یا کاردانەوەی قەیرانەکان یان گۆڕانکارییە گەورەکان، لاوازییەکانی تۆڕی پەیوەندییەکان ئاشکرا دەکات پێش ئەوەی کێشە ڕاستەقینەکان یا قەیرانەکان سەرهەڵبدەن.
  • پەیوەندیکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارە دەرەکییەکان (خاوەن بەرژەوەندییەکان):- هێنانەکایەوەی تۆڕ و تۆڕسازی لەگەڵ دەزگاکانی تری حکومەت، ڕێکخراوە ناحکومییەکان یان خەڵک،کەناڵەکانی زانیاری فراوانتر دەکات.

“تایبەتەمه‌ندییەکانی کوردستان”

لە هەرێمی کوردستان چاکسازییە پێشکەوتووەکان و هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان دەستکەوتی بەنرخی لێکەوتۆتەوە:-

  • پلانی هاوبەش:- بەشداریکردنی ستاف لە هەموو ئاستەکاندا لە پرۆسەکانی پلاندانان هەم تیشک دەخاتە سەر زانیاری ناوخۆیی و هەم هەستکردن بە خاوەندارێتی و پاڵنەر زیاد دەکات.
  • دەستپێشخەرییەکانی شەفافییەت:- بڵاوکردنەوەی بڕیارەکان، پێوەرەکانی پلەبەرزکردنەوە، یان هۆکارەکانی گۆڕانکاری گەورە لە سیاسەتدا متمانەی گشتی زیاد دەکات و ئەگەری هەڵە تێگەیشتن کەمدەکاتەوە.
  • بەهادان بە فرەچەشنی:- داننان و قەدرزانینی فرەچەشنی کولتووری و زمانەوانی دەتوانێت ببێتە هێزێک نەک سەرچاوەی ململانێ.
  • فێربوونی بەردەوام:- گۆڕینی هەموو هەڵەیەک بۆ دەرفەتی فێربوون- نەک لۆمەکردن و بەدوای هەڵەکارگەڕان-شێوەی بەرگریکارانە کەمدەکاتەوە و کراوەیی زیاد دەکات.

ئەم هەوڵانە کاتێک زۆرترین سەرکەوتن بەدەست دێنن کە سەرکردایەتییەکی پابەند و نمونەیی لە هەموو ئاستەکاندا و سیاسەتی ڕوون و سەرچاوەی پێویست لەگەڵیدا بن.

“نەخشەڕێگای داهاتوو بۆ دامەزراوەکان لە هەرێمدا”

بۆ ڕێگریکردن جەڵتەی ڕێکخراوەیی یا چاککردنی، پێویستە بەڕێوەبەرایەتییەکان و دامەزراوەکان لە  ئەم خاڵانەی خوارەوە لەبەرچاو بگرن:-

١-هەڵسەنگاندنی بەردەوام:- هەڵسەنگاندنی (تەندروستی پەیوەندییەکان) بە بەکارهێنانی ڕاپرسییە بێناوەکان، چاوپێکەوتنەکان و پێداچوونەوە بە ئەدای کارکردن.

٢-وەبەرهێنان لە کارامەییەکان:- پێویستی بە پەیوەندی نێوان کەسەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕاهێنانی کاری تیمی هەیە بۆ هەموو کارمەندەکان.

٣-دامەزراوەییکردنی فیدباک:- دروستکردنی  ڕێوشووێن و دەرچە و کەناڵی پارێزراو بۆ دەربڕینی نیگەرانییەکان یان پێشنیارەکان بەبێ ترس لە کاردانەوەکان.

٤-پەسندکردنی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی:- تەکنەلۆژیا بەکاربهێنە بۆ زیادکردنی شەفافیەت و ئاسانکاری پەیوەندییەکان- بە تایبەت لە ژینگە فرە زمانی و پەرشوبڵاوەکانی جوگرافی.

٥-بەهێزکردنی بەڕێوەبەرانی ناوەڕاست:- دابینکردنی ئەو ڕاهێنان و دەسەڵاتەی کە پێویستە بۆ بەڕێوەبەرانی ناوەڕاست بۆ ئەوەی گۆڕانکاری کولتووری لە “ناوەڕاستی ڕێکخراوەکەوە” بباتە پێشەوە.

٦-هاوتەریبی بەها و ئەدا:- دڵنیابوون لەوەی کە بەها ڕاگەیەندراوەکانی ڕێکخراوەکە (هاوبەشی، ڕێزگرتن، خزمەتگوزاری) لەگەڵ پراکتیکەکانی ڕۆژانەدا هاوتەریبن.

٧-چاودێریکردن و ئاهەنگگێڕانی پێشکەوتن:- پێوانەکردنی پێشکەوتن لە کوالیتی پەیوەندییەکان، ئاهەنگگێڕانی سەرکەوتنەکان، و گشتاندن و هاوبەشکردنی وانەکانی فێربوو لە سەرانسەری بەشەکاندا.

لە کۆتاییدا دەبێ بووترێت کە مۆدێلی جەڵتەی مێشکی ڕێکخراوەیی چوارچێوەیەکی بەنرخە بۆ تێگەیشتن لە لاوازییەکان و هەروەها توانای ڕێکخراوە حکومیی و ناحکومییەکان لە هەرێمکی کوردستان و هەموو جیهاندا. بە تێگەیشتن لە تۆڕی ئاڵۆزی ئەو هۆکارانەی کە کاریگەرییان لەسەر پەیوەندییەکان هەیە و بە چاودێریکردنی بەردەوامی تەندروستی ئەم کەناڵانە، دامەزراوە گشتیەکان دەتوانن دڵنیابن  و گەرەنتی ئەوە بکەن کە (لێپرسراو و پابەندبوو و شایستەی متمانەی گشتی) دەمێننەوە. سەرکردایەتی، کولتوور، پێکهاتە و ژینگە هەموویان ڕۆڵ دەگێڕن؛ بەڵام لە سەرووی هەمووشیانەوە ئەوە پابەندبوونە بە پەیوەندییە مرۆییە بەردەوامەکانەوە کە دڵی ڕێکخراوەکە بە زیندووی دەهێڵێتەوە. بەهیوام کە بەرپرسانی ئیداری ئاورێکی جیدی لەم چەمکە هەستیارە بدەنەوە بۆ ڕێگریکردن لە پەککەوتنی دامەزراوەکان و گەیشتن بە ئاست و ستانداردە جیهانییەکان لە بەدامەزراوەیی بوون لە هەرێمدا.

پۆستی پێشوو

پەروەردەی زمانی کوردی و کاریگەری لەسەر لاوانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

پۆستی داهاتوو

جەنگ و شه‌ڕ

دکتۆر عه‌لی عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د

دکتۆر عه‌لی عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

1111
شــیکار

ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان: بەشی حەوتەم

تشرینی یه‌كه‌م 15, 2025
3
کاتێک لاواز بەهێز دەبێت؛ ئایندەی شەڕ
شــیکار

کاتێک لاواز بەهێز دەبێت؛ ئایندەی شەڕ

تشرینی یه‌كه‌م 14, 2025
17
1111
شــیکار

ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان: بەشی شەشەم

تشرینی یه‌كه‌م 9, 2025
20

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

تشرینی یه‌كه‌م 2025
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031  
« ئیلول    

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە