ڕێكخراوى یه‌كگرتنى كۆمۆنیستیی، ئه‌ڵقه‌یه‌كى كۆمۆنیستیی بوون، له‌لایه‌ن توێژێكى رووناكبیرى ماركسیی ده‌ره‌وه‌ى ئێران پێكهاتبوو، كه پێشتر له ڕیزه‌كانى “به‌ره‌ى نه‌تیشتمانیی” كاریان كردووه، به‌ڵام دواتر له ترسی هێرش و په‌لاماره‌كانى ساواك چووبوونه ده‌ره‌وه‌ى ئێران و له‌وڵاتانى ئه‌وروپاى رۆژهه‌ڵات گیرسابوونه‌وه، هه‌ر له ژیانى تاراوگه‌دا كاریگه‌ربوون به بیرى چه‌پ و ماركسییزم، له ناسراوترین ئه‌و كه‌سانه:- “حه‌سه‌ن ماسالی، خه‌سره‌و كه‌لانته‌رى”، كه به‌ر له جیابوونه‌وه‌یان له “به‌ره‌ى نیشتمانیی” گرووپێكی كۆمۆنیستیان له‌نێو ئه‌و به‌ره‌یه‌دا پێكهێناوه‌و به‌ناوى “لقى كۆمۆنیستیی رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست”. ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه، له‌گه‌ڵ بره‌وسه‌ندنى رێبازى ماویزم و په‌ره‌گرتنى خه‌باتى چه‌كداریی، خولیاى خه‌باتى پارتیزانییان تێدا گه‌شه ده‌كات و شان به شانى ڕێكخراوه گه‌وره‌كانى چریكى فیدایی و موجاهیدین، ده‌ستیكردووه به چالاكى جۆراوجۆریی پارتیزانیی، هه‌رچه‌نده له‌م قۆناغه‌دا وه‌ك ئه‌ڵه‌قه‌یه‌كى ناسراو خاوه‌ن ناسنامه‌ى سه‌ربه‌خۆ به‌ده‌ر نه‌كه‌وتوون، به‌ڵام دواتر هێڵی فیكریی و ستراتیژیی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێكخراوانه‌دا جیاكردووه‌ته‌وه‌و وه‌ك ڕێكخراوێكى سه‌ربه‌خۆ خۆی نمایش كردووه .
ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه، له رووى ژماره‌ى ئه‌ندامانه‌وه گرووپێكى بچوك بوون، زیاتر له‌وه ده‌سته‌یه‌كى فیكریی بوون و له رووی تیۆرییه‌وه نووسین و بڵاوكراوه‌یان هه‌بووه، خۆیان به بزوتنه‌وه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تیی و شۆڕشگێڕیی ناوبردووه‌و زیاتر گرنگیان داوه به بواره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى وه‌ك:- “مافه‌كانى كرێكار، نه‌هێشتنى جیاوازى چینایه‌تیی، مافه‌كانى ژنان…هتد” ، له‌م رووانگه‌یه‌وه خه‌ونى به‌رپاكردنى شۆڕشێكى كۆمه‌ڵایه‌تیی له‌ژێر تیشكى ژێده‌ره‌كانى ماركسییزم و دامه‌زراندنى پایه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى سۆسیالیستیى له بۆچوون و كارنامه گشتیه‌كانیاندا ره‌نگیدابووه‌وه . هه‌روه‌ها له رووكارى گشتیی بۆچوونه‌كانیاندا دژى هه‌ردوو به‌ره‌ى سۆڤیه‌ت و ئه‌مریكا بوون و هه‌ردوو لایان به ئیمپریالیزمى داگیركه‌ر ناوبردووه‌و وه‌ك چه‌پێكى ناوه‌ندیی رێچكه‌یان گرتووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌م ئه‌ڵقه كۆمۆنیستییه، له چه‌ند چه‌كدارێكى كه‌م و دیاریكراو پێكهاتبوون، به‌ڵام له سه‌ره‌تاى حه‌فتاكانه‌وه دوو چارى په‌رتبوون بوون و ئه‌ڵقه‌یه‌كى فیكریی بچوكتریان به‌ناوى “ستالینیزم” لێ جیابووه‌ته‌وه، به‌م هۆیه‌وه ئه‌ڵقه كۆمۆنیستییه‌كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى فشاره‌كانى ساواك، به ناچارى له‌پاڵ ڕێكخراوى موجاهیدینی خه‌ڵكى ئێران‌دا درێژه‌یان به جموجوڵی چه‌كداریی داوه، به‌ڵام به هێرش و په‌لامارى ساواك بۆ قۆڵبه‌ستكردنى ئه‌ندامانى ڕێكخراوى موجاهیدینى خه‌ڵك، ئه‌م ئه‌ڵقه كۆمۆنیستییه به مه‌به‌ستى خۆ پارێزیان چالاكییه‌كانیان راگرتووه، به‌م هۆیه‌وه وه‌ك ئه‌ڵقه‌یه‌كى په‌راگه‌نده ماونه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ به‌رپابوونى شۆڕشی ئێران له ساڵى 1979و رووخاندنى شاهانشاهیی، ئه‌م ئه‌ڵقه كۆمۆنیستییه به گڕوتینێكى نوێوه خۆی كۆكردووه‌ته‌وه و له شێوه‌ى ڕێكخراوێك به ناونیشانى “یه‌كگرتنى كۆمۆنیستیی” وه‌ك مه‌حفه‌لێكى تیۆریی_رۆشنبیریى، ده‌ستیكردووه به چالاكى سیاسیی. هاوكات دوو بڵاوكراوه‌ى تیۆریی به‌ناوى “رهائی/سه‌ربه‌ستى و اندشه رهائی/سه‌ربه‌ستى بیر” بڵاوكردووه‌ته‌وه ، له‌م رێگه‌یه‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر باڵى مه‌زهه‌بییه‌كان و كه‌سایه‌تیه رۆحانییه‌كان و دژبه هه‌ردوو ره‌وتى لیبراڵی ئیسلامیی و مه‌زهه‌بیی توندڕه‌و وه‌ستاون، چونكه له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون، كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كۆمارى ئیسلامیی دژی ئیمپریالیزمه، به‌ڵام مه‌زهه‌بییه‌كان شۆڕ‌شیان له شۆڕشێكى سۆسیالیزمیی و دیموكراتییه‌وه بۆ جوڵانه‌وه‌یه‌كى ئیسلامیی سیاسیی گۆڕیوه ، هه‌روه‌ها ره‌خنه‌یان له‌و هێزه چه‌پانه گرتووه كه هاوشانى باڵی مه‌زهه‌بیی ده‌یانه‌وێت ئاڕاسته‌و ئامانجه‌كانى شۆرش بگۆڕن. هه‌روه‌ها ڕێكخراوی “یه‌كگرتنى كۆمۆنیستیی” له پاش شۆرشی ئێران، وه‌ك هه‌ر ڕێكخراوێكى چه‌پ‌و كۆمۆنیستیی به روانینیان له بارودۆخى كوردستان و په‌ره‌گرتنى خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یی بایه‌خیان به دۆزى نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد داوه، هه‌رچه‌نده ئه‌م ڕێكخراوه وه‌ك مه‌حفه‌لێكى بچوك بوون شاخه‌ى دیاریكراویان نه‌بووه، ته‌نانه‌ت بابه‌تى نه‌ته‌وه‌یی بۆیان گرنگى نه‌بووه‌و هه‌ر بزاڤێكى نه‌ته‌وه‌ییان به خه‌باتى بۆرژوا و ناسیۆنالیستى به‌رچاو ته‌نگ زانیوه، كه ئامانجى ترسناكى له دابه‌شكردنى ئێران هه‌یه، به‌ڵام له رێگه‌ى چه‌ند لایه‌نگرێكیان له‌تاران و شاره‌كانى تر‌ى ئێرانه‌وه ده‌هاتنه كوردستان و نوسراو بڵاوكراوه‌ى تایبه‌تی ڕێكخراوه‌كه‌یان هێناوه كوردستان و هه‌وڵیانداوه له‌م رێگه‌یه‌وه شرۆڤه‌یه‌كى ماركسیی و زانستیى، لایه‌نه‌كانى سیاسیی، ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیى بكه‌ن و به‌نێو شاره‌كاندا گه‌ڕاون تا تاكى كورد بۆ خه‌باتێكى چینایه‌تیی په‌روه‌رده بكه‌ن.
له چوارچێوه‌ى كاره‌كانى ڕێكخراوی “یه‌كگرتنى كۆمۆنیستیی” له كوردستاندا، له حوزه‌یرانى 1979 به‌شدارى كۆنفرانسی “هاوكارى گه‌لانى ئێران”ى كردووه، سه‌باره‌ت به مافی گه‌لانى ئێران و كورد، پشتیوانى خۆیان بۆ داخوازییه‌كانى كورد‌و خودموختاریی به مه‌رجى مانه‌وه له چوارچێوه‌ى ئێرانێكى دیموكراتیك‌دا ده‌ربڕیوه. هه‌روه‌ها پاش راگه‌یاندنى فه‌رمانى له‌شكركێشی دژ به گه‌لی كورد، ڕێكخراوی “یه‌كگرتنى كۆمۆنیستیی” شانه‌یه‌كى چه‌كدارییان پێكهێناوه، به‌تایبه‌ت ئه‌و گرووپانه‌ى كه پێشتر به‌مه‌به‌ستى ڕاهێنانى چه‌كداریی چووبوونه فه‌له‌ستین، پاشان له رێگه‌ى په‌یوه‌ندیكردن به پێشمه‌رگه‌كانى كۆمه‌ڵه، هاوكارى كۆمه‌ڵه‌یان كردووه، به‌ڵام ئه‌م په‌یوه‌ندییه له‌سه‌ر ئاستى تاكه‌كه‌سی بووه نه‌ك ڕێكخراوه‌یی، دواتر له شه‌ڕی “نه‌ورۆزى خوێناوى سنه”دا، چه‌ند ئه‌ندامێكیان به‌شدارییان كردووه، هه‌ر له‌و شه‌ڕه‌دا یه‌كێك له دیاترین فه‌رمانده‌كانى ڕێكخراوه‌كه به ناوى “ئه‌بو شاهین” كوژراوه، له‌پاش ئه‌وه ڕێكخراوه‌كه چالاكییان له كوردستاندا ئه‌نجامنه‌داوه. ڕێكخراوى یه‌كگرتنى كۆمۆنیستیی، له‌سه‌ر ئاستى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نه كوردییه‌كان، هه‌وڵیداوه سیاسه‌تى هاوسه‌نگى په‌یڕه و بكات، ئه‌ویش له‌سه‌ر ئه‌و واقیعه‌ى كه پێگه‌ى “حدكا” له ناوچه‌كانى سنه لاواز بووه، به كرده‌وه ده‌نگى ئه‌م ڕێكخراوه وه‌ك هه‌ر ڕێكخراوێكى چه‌پ له سنوورى جێنفوزى كۆمه‌ڵه دا هه‌ڵسوڕاوه، هه‌ر بۆیه به هۆی باڵاده‌ستى كۆمه‌ڵه له رووی چه‌كداریی و چپێتیانه‌وه ئه‌م ڕێكخراوه په‌یوه‌ندییه‌كانى تا راده‌یه‌ك ئاسایی بووه، وای داناوه كه كۆمه‌ڵه هێزێكه له رووى ده‌ستپێشخه‌ری سیاسیی و چه‌كداریی له گۆڕه‌پانى سیاسی كوردستاندا پێگه‌یه‌كى گرنگى هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌م ڕێكخراوه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ “حدكا” به شێوه‌یه‌ك پچڕ بووه، تا ئه‌ندازه‌یه‌ك له رووی سیاسییه‌وه دژی بۆچوونه‌كانى قاسملوو بووه‌و هاوكات “حدكا”ى وه‌ك هێزێكى ناسیۆنالیست ناوبردووه، كه دووره له مه‌یلی چه‌پێتییه‌وه، هه‌روه‌ها سه‌ركۆنه‌ى “حدكا”ى كردووه به‌وه‌ى بیری توده‌یزم له‌نێویدا چه‌كه‌ره‌ى كردووه، هه‌رچه‌نده قاسملوو تا راده‌یه‌ك دژى توده‌یه، به‌ڵام پێیوابووه، قاسملوو به‌هۆی كێشه‌كانیه‌تى له‌گه‌ڵ رێبه‌رایه‌تى توده، ده‌نا به‌هه‌میشه‌ى “حدكا” خواستى نزیكبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ حیزبی توده‌دا هه‌یه، هه‌روه‌ها له‌كاتى جیابوونه‌وه‌ى پێڕه‌وانى كۆنگره‌ى چوار، به راده‌یه‌كى هه‌ستپێكراو دژی بۆچوونه‌كانى بلوریان و لایه‌نگرانى وه‌ستاونه‌ته‌وه، وایانداناوه، كه حیزبی توده وه‌ك ده‌زگایه‌كى سیخوڕی سۆڤیه‌ت سه‌رگه‌رمى پێكهێنانى به‌ره‌یه‌كى گه‌وره‌یه، بۆ داكۆكیكردن له مه‌زهه‌بییه‌كان و خواسته‌كانى سۆڤیه‌ت، هه‌ربۆیه گرووپی بلوریانى به شكستخواردوو ئه‌ڵقه له گوێی توده‌ییه‌كان ناوبردووه، كه له پێناو به‌ده‌ستهێنانى دۆستایه‌تى سۆڤیه‌ت فریودراوه.
هه‌رچه‌نده ڕێكخراوی “یه‌كگرتنى كۆمۆنیستیی” بابه‌تى نه‌ته‌وه‌یی له پله‌ى یه‌كه‌مى كاره‌كانى نه‌بووه‌و بایه‌خێكى جدیان به‌دۆزی كورد نه‌داوه، به‌ڵام هاوشێوه‌یه‌ى هێزو لایه‌نه چه‌په‌كانى تر، سه‌رنجی خۆیان ده‌رباره‌ى خودموختاریی و بابه‌ته‌ى نه‌ته‌وه‌یی خستوه‌ته‌ڕوو:-“مرۆڤایه‌تى له چه‌ند نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌ى جیاواز پێكهاتووه، به تێپه‌ڕبوونى قۆناغه‌كانى مێژوو له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا چه‌ندین پێكهاته‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیی له تیره‌و خێڵ و …هتد پێكهاتووه، به‌م هۆیه‌وه به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش و هه‌ستى هاوبه‌شی نێو ئه‌م نه‌ته‌وانه‌ى پێكهێناوه، له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنى قۆناغى سه‌رمایه‌داریی وه‌ك فاكته‌رێكى بنه‌ڕه‌تى پێكهێنانى جیاوازى چینایه‌تیی، سته‌مێكى كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌رهه‌مهێناوه، به‌فروانبوونى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى سه‌رمایه‌داریی بابه‌تى نه‌ته‌وه‌یی، كێشه‌ى نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان خراوه‌ته به‌رژه‌وه‌ندى فروانكردنى بازاڕ‌و شێواندنى سنوورى نه‌ته‌وه‌یی و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانى پێكهاته‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیی و پێكهاتنى بۆرژوا، بۆرژوایه‌كى سونه‌تى یان وورده بۆرژواى پارێزه‌ر، هه‌ربۆیه سۆسیالیزم له‌ناوه‌ڕۆكدا وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى ئه‌و سته‌مانه‌یه، به‌م هۆیه قه‌واره‌ى نیشتمانیى گۆڕیوه به پڕۆژه‌یه‌كى ئینته‌رناسیۆنالی، كه ئه‌ركى یه‌كه‌مى تێكشاكاندنى جیاوازیى چینایه‌تییه”، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به خودموختاریی كوردستان رایگه‌یاندووه:- “گه‌لی كورد، كه ماوه‌یه‌ك له‌ژێر سته‌مى نه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تییدا بووه، به‌شداریى جوڵانه‌وه‌ى شۆڕشگێرییان دژ به رژێمى شا كردووه، تا بتوانن ئازادانه له سنوورى ئێران‌دا سته‌مى نه‌ته‌وه‌یی خاشه بڕبكه‌ن و داوخوازییه‌كانیان له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى خودموختاری‌دا بخه‌نه‌ڕوو، ئه‌مه‌ش هه‌قێكى بنه‌ڕه‌تى ئه‌و گه‌له‌یه، به‌ڵام بۆرژواى حاكم به تاوانى جیاخوازیی ئاماده نین ئه‌م مافه بسه‌لمێنن، ئێمه له باوه‌ڕی خۆمان پشتیوانى ئه‌و مافه ده‌كه‌ین به‌مه‌رجێك له چوارچێوه‌ى ئێرانێكى دیموكراتیك‌دا بێته‌دی”.
هه‌روه‌ها ڕێكخراوى “یه‌كگرتنى كۆمۆنیستیی” ره‌خنه‌ى له زۆرینه‌ى هێزو ڕێكخراوه چه‌په‌كانى تر گرتووه به‌وه‌ى، كه وه‌ك پێویست داكۆكیان له خواسته‌كانى گه‌لی كورد نه‌كردووه، به‌هۆی بێ به‌رنامه‌یی و تاكتیكى كاتیان ته‌نها گه‌لی كوردیان وه‌ك قه‌ڵغانى به‌رگریى له خۆیان به‌كارهێناوه، هه‌روه‌ها پێیوابووه زۆرینه‌ى هێزه‌كان له كوردستان میوانن و له‌سه‌ر خوانى كورد ده‌ژین، به‌ڵام بێ‌وه‌فاو بێ باكن، وێراى ئه‌وه‌ش ڕێكخراوی “یه‌كگرتنى كۆمۆنیستیی” نه‌یتوانیوه هاوكارى ماددیی و مه‌عنه‌یى گه‌لی كورد بكات وه‌ك ئه‌وه‌ى خۆی ئاماژه‌ی پێداوه، هه‌روه‌ها خه‌باتى نه‌ته‌وه‌ى پشتگوێخستووه‌و تێكۆشانى دژه بۆرژوایی به ئه‌ركى یه‌كه‌مى خۆی زانیوه. ئه‌م گرووپه له كۆتایى 1981 كه‌وتووته به‌ر هێرش و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامه‌كانى ده‌ستگیركراون، هه‌رچه‌نده چالاكییه‌كانیان به‌ته‌واوى لاواز بووه، به‌ڵام تا 1986 له ئێران‌دا ماونه‌ته‌وه‌و په‌یامى نووسین و بڵاوكراوه‌یان هه‌بووه، به‌ڵام دواتر به یه‌كجارى چوونه‌ته وڵاتانى ئه‌وروپا.
سەرچاوەكان:-
1- چه نباید كرد؟ نقدى برگزشته‌و رهنمودى براى اینده، سازمان وحدت كمونیستى، ب.ت.
2- تروتسكیسم، سقوگ دیالیكتك لنینى 1، انتشارات سازمان وحدت كمونیستى، ب.ت.
3- مبارزه گبقاتی و مسئله زن:- انارشیو اسناد سازمان وحدت كمونیستى، اژر 1358.
5- در تدارك انقلاب سوسیالیستى:- انتشارات سازمان وحدت كمونیستى، اژر 1357.
6- تئوری هاى بحران در جهان سرمایه‌دارى:- اندیشه رهائی، شماره “1”، سال اول، اسفند 1362.
7- محسن جمالزاده:- نقد درباره “سازمان انقلابی” افشاى سازمان انقلابی افشاى سازش و خیانت است، نقل از رهائی نشریه سازمان وحدت كمونیستى، تكپیر از هواداران سازمان وحدت كمونیستى در سوئید، مرداد 1358.
8- جنبش مقاومت خلق كرد:- چ2، انتشارات سازمان وحدت كمونیستى، 1358.
9- مقالاتى از رهائی، لینین:- انقلاب سوسیالیستی وحق مللی در تعین سرنوشت خویش “تزها”، خلق كرد‌و خودمختارى، هواداران سازمان وحدت كمونیستى _كردستان.
10- اطلاعیه دفتر سوپاه پاسداران در كردستان، قسمت “احزاب سیاسیی در كردستان ایران و عراق”، 1359_1361.
11- خلق كرد‌و خودمختارى:- هواداران سازمان وحدت كمونیستى_كردستان، ب.ت.