دەستەواژەی “موسڵمانی زایۆنیی ” ئاماژەیە بۆ ئەو تاکە موسڵمانانە، یان ئەو دەسەڵاتدار و فەرمانڕەوایانەی کە پشتیوانی خۆیان بۆ پڕۆژەی زایۆنیستی دەردەبڕن یان هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل دەکەن لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، یان ئەمنیدا. ئەم پشتگیرییە ڕەنگە لە پشتگیری ئاشکراوە دەست پێبکات تا هاوکاری شاراوە، بە زانین و ئاگادارییەوە یان بە نەزانین و گەمژەییەوە بێت . لە کەیسێکەوە بۆ کەیسێکی تر دەگۆڕێت بە پشتبەستن بە زەمینە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان. سەبارەت بە زایۆنیزم و جیهانی ئیسلامی، ڕاستییەکی مێژوویی تاڕادەیەک سەیر هەیە هەرچەندە زایۆنیزم بزووتنەوەیەکی ناسیۆنالیستی جوولەکەیە، بەڵام هەندێک لە حکومەتەکانی ئەوروپا لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا هەوڵیان دا هەندێک لە سەرکردە موسڵمانەکان ڕازی بکەن کە هاوکاری بزووتنەوەی زایۆنیستی بکەن وەک بەشێک لە یارییەکی سیاسی ئاڵۆز لە دژی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی. جێگای سەرسوڕمان لێرەدا ئەوەیە کە پەیوەندی لە نێوان بەشێک لە بەرپرسانی عوسمانی یان عەرەبی ناوچە دیاریکراوەکان و زایۆنیستە ئەوروپییەکان هەبووە، نەک لە پشتیوان لە جوولەکەکان، بەڵکو بۆ بەرژەوەندییە سیاسی یان ئابوورییەکان. بە واتایەکی تر، مەرج نییە “زایۆنیستی موسڵمان” دەرئەنجامی قەناعەتی ئایینی یان ئایدیۆلۆژی بێت، بەڵکو هەندێک جار دەرئەنجامی حیساباتی سیاسی زۆر وردە لە ماوەی ١٠٠ ساڵدا
.
پاڵنەرەکان بۆ پشتیوانی لەلایەن هەندێک لە موسڵمانان و بەتایبەت دەسەڵاتدار و فەرمانڕەواکانەوە بریتیە لەچەند لایەنێک
بەرژەوەندی سیاسی و ستراتیژی:
لە هەندێک حاڵەتدا ڕەنگە سەرکردە سیاسییە موسڵمانەکان بەتایبەت دەوڵەتانی وەک کەنداو هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل وەک خزمەتکردنی بەرژەوەندییە نیشتمانی یان ناوچەییەکانیان سەیر بکەن. بۆ نموونە ڕەنگە هەندێک هەوڵ بدەن هاوسەنگی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بەدەست بهێنن یان پشتیوانی لە بەرامبەر هەڕەشە هاوبەشەکان.
فشارە ئابوری و داراییەکان:
هاوکاری ئابووری و بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل بۆ هەندێک وڵات ڕەنگە وەک ئامرازێک بۆ بەرەوپێشبردنی گەشەی ئابووری یان ڕاکێشانی وەبەرهێنان سەیر بکرێن.
کاریگەرییە ئایدیۆلۆژی و کولتوورییەکان:
ڕەنگە هەندێک تاک لە ژێر کاریگەری ئایدۆلۆژیای ڕۆژئاوادا بن یان هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل وەک دەرفەتێک بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی کولتووری یان سیاسی خۆیان سەیر بکەن. ئەم کاریگەرییە ڕەنگە لە ئەنجامی پەروەردە، میدیا، یان ئەزموونی کەسییەوە بێت.
لەسەر ئاستی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان
ڕەنگە ئەم پشتیوانییە بۆ زایۆنیزم ببێتە هۆی ئاڵۆزی لە پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و ئیسرائیل. ئەم گرژییانە ڕەنگە کاریگەرییان هەبێت لەسەر هاوکارییە ناوچەییەکان و دابەشبوونە سیاسییەکان .
ئەم پشتیوانییە بۆ ئیسرائیل بە خیانەت داەنرێت لە لایەن زۆرێکی بەرفراوانی بیروڕای گشتی عەرەبی و ئیسلامییەوە. پشتیوانی هەندێک لە موسڵمانان لە زایۆنیزم لەگەڵ بەها و بنەما ئیسلامییەکان ، ناکۆکە.
تێبینی: ئەم نووسینە ئەوە دەردەخات کە دیاردەی “زایۆنیستی موسڵمان” نوێ نییە، بەڵکو بەشێکە لە مێژوویەکی دوور و درێژ و ئاڵۆزی پەیوەندییەکانی نێوان جیهانی عەرەبی و ئیسلامی و ئیسرائیل. بە لێکۆڵینەوە لەم دیاردەیە دەتوانین لەو تەحەددایانە تێبگەین کە ڕووبەڕووی جیهانی عەرەبی و ئیسلامی دەبێتەوە گوایە کار بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کاریگەر دەکەن کە یەکڕیزییان بەهێز بکات بۆ پشتیوانی مافەکانی فەلەستین .
سەرچاوەکان:
1.زانکۆی عیبری: زایۆنیزم وەک بینایەک و نیشتەجێبوون وەک خولێکی ئەکادیمی.
2.فەلەستینی زایۆنیستی: ئەدەبیاتی ئەکادیمی و دووبارە نووسینەوەی مێژووی فەلەستین.
3.کۆڕبەندی فەلەستین
4.بنەماکانی زایۆنیزم.
5.زایۆنیزمی جیهانی: دیدێکی ڕەوا. ..
palscholars.org6.
7.ئەکادیمیای جولەکە
8.ئاژانسی ئانادۆڵ .