• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
سێ شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 20, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    مەرسومەکەی شەرع؛ گۆڕانی ڕاستەقینە یان تاکتیکی کاتی؟

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 125

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    سەردەمی کۆیلە – دکتاتۆرەکان

    ئازادبوونی مەحموود پاشا لە بەڵگەنامەیەکی قاجارییدا

    ئێران؛ چارەی قەیران بە قەیرانی نوێ

    هەرێمی كوردستان لە سياسەتی ماندووكردن بەرەو سياسەتی لەناوبردن

    دەستگیركردنی سەرۆكی فەنزوێلا ولێدانی ئێران

    ڕاپەڕین و هەڵبژاردن و مێژوو

    حەلەب – نمونەیەک  بۆ دۆزی کورد

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    شەڕی دوو دەوڵەت بەرامبەر دوو گەڕەک

    بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆک وەزیرانی ئێراق؟

    ڕیالیستی ترەمپ به‌رانبه‌ر ڤەنزوێلا

    ڕونکردنەوەی مادەی 68 ى دەستووری ئێراق

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 124

  • شــیکار
    گرنگی لۆبیکردن بۆ کورد لە جیهانێکی ئاڵۆزدا

    ئایا بازاڕى ئێران کۆتایى بەدەسەڵاتى پیاوانى ئایینی دەهێنێت؟

    هەڵوەشانەوەی میلیشیا چەکدارەکانی ئێراق لە نێوان فشاری ئەمریکا و بێ دەنگی ئێران

    هێز وەکو جێگرەوەی یاسا و نەریتە دیپلۆماسییەکان؛ دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادورۆ وەکو نمونە

    هەڵوێستی ڕووسیا، ئەمریکا و ئیسرائیل لەبه‌رانبه‌ر نفوزی سەربازی تورکیا لە سوریادا دوای نەمانی ڕژێمی ئەسەد

    کاریگەری گازی دەریای قەزوین لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و یەکێتی ئەوروپا

    بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییە دیجیتاڵییەکان

    جۆرەکانی هەور و کاریگەرییان لەسەر سیستمی ژینگەیی زەوی

    مەترسییەکانی خواردنەوەی ئاوی تواوەی سەهۆڵبەندانی کۆن و دێرین

    زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی ئێراق ‌و مەترسییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان

  • ئــــابووری
    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    مێژووی نکۆڵیکردن لە بوونی شوناسی نەتەوەیی کورد

    ڕۆڵی هۆزە ناودارەکان لەبواری مێژووی كولتووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی نەتەوەی کورد

    بووژاندنه‌وەی ئابووری و بازرگانی له‌ شاری سلێمانی لەلایەن جووله‌كه‌کانەوە

    قوتابخانەی ڕوشدییە؛ موڵکی و سەربازی شاری سلێمانی

    بوونیادنانی ناسنامە لە نێو نەوەی نوێی کورد؛ ناسنامە وەک بەرخۆدان

    مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی یەکەم

    مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی دووەم

    ژن، ژیاندۆستی و ئەویدی لە شیعری هێمن-دا

    لاوازى بیرى نەتەوەیى لاى کورد وەک فاکتەرێک لە دروستنەبوونى دەوڵەتدا

    بۆچوونى حیزبی كرێكارانى سۆسیالیستیى ئێران به‌رامبه‌ر دۆزى كورد

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤێرجینیا وۆڵف

    ڤێرجینیا وۆڵف

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

سەرەکی بـــیر و ڕا

دەرچوون لە ئێراق: بەشی 117

دکتۆر کەیوان ئازاد لەلایەن دکتۆر کەیوان ئازاد
ئه‌یلول 15, 2025
لە بەشی بـــیر و ڕا
0 0
A A
كورد و تەنیایی
0
هاوبەشکردنەکان
23
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

“گفتوگۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ حكومەتی ئێراق”

د. كاردانەوە ناوخۆییەكان بەرامبەر یەكێتیی.

ئەو دۆخەی لە كۆتایی ساڵی (1983ز) هاتەپێش و یەكێتیی كردە هێزێكی دیاری سیاسی، تا حكومەتی ئێراق حیسابی بۆ بكات، بێ كاردانەوە تێنەپەڕی، بەڵكو لەگەڵ دەسپێكی گفتوگۆكان (بەرەی جەودەق) ئەو بەرەی خودی یەكێتیی ئەندامێكی كارای بوو، لێ هاتە دەنگ و بەیاننامەیەكی تووندی لە (25ی كانوونی یەكەمی1983ز) لە دژی دەركرد. بەیاننامەی (جەودەق) لەژێر ناونیشانی (حول مفاوضات المذلة التي أقدم عليها الاتحاد الوطني الكردستاني مع النظام الفاشي العميل في العراق) تووند بەرامبەر هاوپەیمانەكەی وەستا و ڕەخنەی تووندیشی لێگرت. (یانزە) ڕۆژ دواتریش و لە (4ی كانوونی دووەمی1984ز)دا (بەرەی جود)ی نەیار بە یەكێتییش دژی ئەو رێكەوتنامەیە وەستاو بەیاننامەیەكیان لەژێر ناونیشانی ((لتقبر مفاوضات (صدام-الطالبانی) المذلة)). لەو بەیاننامەیەشدا بەرەی جود، دانوستانەكانی یەكێتیی و حكومەتی ئێراقی بە لەگۆڕنراو ناوبرد و هەر زوو، نوقڵانەی شكستی بۆ لێدا. بەوەش بەرەیەك نەما لە هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێراق، دژی ئەو دانوستانە نەوەستن. دیارە ئەو پێشهاتانەش بۆ یەكێتیی نەك هەر باش نەبوو، بەڵكو بێ كێشەش نەبوون. ئەوەش بە هۆی ئەوەی، كۆی هێزە دژەكانی یەكێتیی لەناو ئێراقدا، سەدان و بگرە هەزاران رێكخستنی سیاسیان هەبوو، كە بەردەوام ڕاپۆرت و دیدگای خۆیان و كۆی جموجوڵەكانی یەكێتیی و حكومەتی ئێراقیان دەگەیاندە دەرەوەی خۆیان. هەروەها لە كەمیندا بوون، كێشە بۆ ڕەوتی گفتوگۆكان دروست بكەن.

كاردانەوەیەكی تر لەسەر ڕەوشی گفتوگۆكان، لەلایەن حكومەتی ئێراقەوە بوو، كە كێشەی لابەلای بۆ یەكێتیی دروستكرد. یەكێك لەوان فرمانی پەیوەستبوونی خوێندكارانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی ئێراق بوو بە ریزەكانی هێزی (بەرگری میللی-الجیش الشعبی). ئەوەش بەواتای پەیوەستبوون تەواوی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی سەر بەو وەزارەتە، بە بنكەكانی مەشقی سەربازی لە وەرزی هاویندا، تا فێری هونەرەكانی جەنگ بكرێن و لەكاتی پێویستدا سوودیان لێ ببینرێت. ئەو بڕیاڕەش لەسەر ئەوە درا، تا ئەو خوێندكارانە بە سوود وەرگرتن لە پشووی وەرزی هاوین، زانیارییەكیان لەسەر مەشقی سەبازی و بەكارهێنانی چەك و تەقەمەنی هەبێت و بۆ بەرگریكردن لە وڵاتەكەیان لە جەنگی دژ بە ئێران، سوودیان لێ ببینرێت. وەك دواتریش زانرا، بیرۆكەی ئەو كارە لەلایەن (تەها یاسین ڕەمەزان) جێگری سەرۆك كۆمار و فەرماندەی هێزەكانی بەرگری میللی بوو، كاتێك پێشنیاری بۆ (سەدام حوسێن) كرد، سوود لەو (سێ) مانگەی پشووی هاوین وەربگیرێت و خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی وڵاتەكەیان بخرێنە بەر مەشقی سەربازی هاوینە. بیرۆكەش لەماوەی دانوستانەكانی نێوان (یەكێتیی و حكومەت) هاتە پێش. بڕواش وابووە، (تەها یاسین ڕەمەزان) بەو كارەی ویستوویەتی كێشەیەك بۆ یەكێتیی و جەماوەرەكەی دروست بكات، چونكە بڕیارەكە كەوتە دوای كۆبوونەوەكەی (سورداش).

 ئەو بڕیارەی حكومەتی ئێراق، بۆ خوێندكارە كوردەكان بە گشتی و ئەو خوێندكارانەی لە (زانكۆی سەڵاحەددین)و لە شاری (هەولێر) دەیانخوێند، سەخت بوو، چونكە لەلایەك پێیان وابوو: كاتێك دانوستان لەنێوان (یەكێتیی و حكومەت) هەبە، ئەوان نابێت بچنە خزمەتی مەشقی سەربازی ناچاری. لەلایەكی دیكەوە پێیان وابوو، یەكێتیی لەسەر ئەو بڕیارە دێتە دەنگ و پشتیوانیان ئەكات. هەربۆیە دەنگی ناڕەزاییان بەرز كردەوەو دەستیان دایە مانگرتن، بەڵام بڕیارەكەی حكومەتی ئێراق، فەڕمی و بۆ هەموو خوێندكارانی سەر بەو وەزارەتە و جیاكاری تێدا نەبوو، بۆیە لادان لێ، مانای لادان بوو لە یاسا و ڕێساكانی حكومەت. ئەوەش بۆ یەكێتیی قورس كەوتەوەو كێشەی بەدوادا هات، چونكە ئەگەر پشتیوانی خوێندكارە كوردەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی بكردایە، لەگەڵ حكومەتی ئێراق، دوچاری كێشە دەبوو وە گرفتی بۆ ڕەوتی گفتوگۆكان دروست ئەكرد. خۆ ئەگەر لەگەڵ ئەو بڕیاری حكومەتی ئێراقیش بوایە، دژایەتی خوێندكارانی لێدەكەوتەوە، كە دواجار هەر بە زیانی تەواو دەبوو.

 دواجار ئەوەی ڕوویدا، بەسەر یەكێتیی و خوێندكارەكاندا خراپ كەوتەوە. لەلایەك نە یەكێتیی توانی بەرگرییان لێبكات، تا بەشداری ئەو مەشقە هاوینەیە نەكەن، نە حكومەتی ئێراقش خوێندكارە كوردەكانی لەبەر یەكێتیی بەخشی. هەربۆیە دواجار دەركردنی هەموو ئەو خوێندكارانەی لێكەوتەوە، كە بەشداری خۆپیشاندان و مانگرتنیان كرد بوو، تا ئەوانەی ئامادە نەبوون بەشداری مەشقی هاوینە بكەن. بە كورتی كاردانەوەكان لەسەر یەكێتی كەم نەبوون، هەم لە ناوخۆ و هەم لەسەر ئاستی كوردستانی و هەرێمی، بۆیە وەك چۆن لە سەرەتادا دیار بوو، بێ ئەنجام كۆتایی دێت، دواییەكەشی وا دەرچوو. هۆی سەرەكیش ئەوە بوو، كە حكومەتی ئێراق، لە كۆی دانوستان و گەڕانەوەی بۆ لای یەكێتیی وەك یەكێك لە هێزە كوردییە بەرهەڵستەكانی، كۆمەلێك ئامانجی تری هەبوو، كە دواتر دەركەوت، نەوەك ئەوەی بیەوێت لە رێگای یەكێتییەوە، تەرازووی هێزی جەنگی بەلای خۆیدا ڕاست بكاتەوە. یان بیەوێت بەو هۆیەوە كێشەی كورد چارەسەر بكات و بەهێزتر بەرامبەر كۆماری ئیسلامی ئێران بووەستێت.

پۆستی پێشوو

هێرمینۆتیک؛ ڕامانێک لە تیۆریی ڕاڤەکردن

پۆستی داهاتوو

سیاسەتی ڕۆژئاوا بەرامبەر بە کورد بە بەردەوامی نەرێنی بووە

دکتۆر کەیوان ئازاد

دکتۆر کەیوان ئازاد

پەیوەندیداری بابەتەکان

سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا
بـــیر و ڕا

مەرسومەکەی شەرع؛ گۆڕانی ڕاستەقینە یان تاکتیکی کاتی؟

كانونی دووه‌م 17, 2026
18
دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78
بـــیر و ڕا

دەرچوون لە ئێراق: بەشی 125

كانونی دووه‌م 15, 2026
20
سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا
بـــیر و ڕا

سەردەمی کۆیلە – دکتاتۆرەکان

كانونی دووه‌م 15, 2026
17

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئه‌یلول 2025
د س W پ ه ش ی
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930  
« ئاب   تشرینی یەکەم »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە