ڕۆژی حەوتی مانگ دۆناڵد ترامپ لە پلاتفۆرمی تروث، نوسی، ئیسرائیل بە داواکارییەکانی من ڕازی بوە، ئێستا دەبێت حەماسیش ڕازی بێت. ئاگاداری حەماسم کردوەتەوە بە دەرئەنجامی قبوڵ نەکردن. ئەمە دوایین ئاگادارکردنەوەمە. ئەمە نیشانەی ئەوە بوو کە پرۆسەیەک لە ژێرەوە لە ئارادایە. قەتەرییەکان نێوەندگیربوون. حەماسیان لێئاگادارکردبوەوە. سەرکردەکانی حەماس، کە هەندێکیان لە تورکیا سەفەریان بۆ دەوحە کردبوو، بەمەبەستی کۆبونەوە لە سەر ئەو پرسە، ڕۆژی سێشەممە، لەو شوقەیەی لە وادی ڕەزوان، نزیک بە باڵوێزخانەی ئێراق و ڕوسیا، لە باڵەخانەیەکی نوێدا کە ساڵی ٢٠٢٢ دروستکراوە، سەرکردەکانی حەماس کرانە ئامانج. ئیسرائیلییەکان دەڵێن هەمان جێگایە کە پاش هێڕشەکانی حەماس بۆ سەر ئێسرائیل، نوێژ و ئاهەنگی تیادا سازکرا.لێدانەکە کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ ڕویدا. ئایا قەتەرییەکان ئاگاداربوون؟
بە هەموو لۆجیکێک قەتەرییەکان ئاگاداربوون، هەروەها ئاگاداری ئیسرائیلیەکانیش بوون، چونکە چەند کاتژمێر پێش ئەوەی دە بۆ دوانزە فڕۆکە ڕاستەوخۆ لە ئیسرائیلەوە بە درێژایی ١٨٠٠ کم بفڕن بۆ دەوحە، فڕۆکەی سیخوڕیی ئیسرائیلی بە ئاسمانی شارەکەوە بوە و قەتەرییەکان و ئەمریکیەکان لێی ئاگاداربوون. ئەگەر ئەوانەی کە دەبوو بکرێنە ئامانج نەکرابنە ئامانج دیسانەوە بەڵگەیە کە بە چەند خولەکێکی کەم لەو شوێنە دەرکراون کە دیسانەوە بەڵگەیە بۆ هەبونی ئاگاداریی.
ئایا ئەمریکا ئاگادار بوو؟ لێرەدا سێ شت هەیە، سروشتی عەمەلییەکە، پەیوەندییەکان و ڕۆڵەکان. سروشتی عەمەلییەکە وەها دەخوازێت کە هەردوو ئەمریکا و قەتەر خۆیانی لێ بە دوور بگرن. هەتا پەیوەندییەکانیان کێشەی تێنەکەوێت. چونکە ڕۆڵەکانیان وەها دەخوازێت. بەم پێیە وەک دەزانرێت، ڕۆژی دووشەممە، ڕاوێژکاری نزیکی نەتانیاهوو، ڕۆن درێمەر، لە شاری میامی لە گەڵ هەریەکە لە ستیڤ ویتکۆف و جارید کوشنەردا کۆبوەتەوە. دیارە دەبێت ئەوە ل ەبەرچاو بگرین کە هەر سێکەیان جولەکەن. نەتانیاهوو و کوشنەر هێندە نزیکن کە نەتانیاهوو زۆر جار لە ئەمریکا لە ماڵی ئەوان دەمێنێتەوە. بەڵام دەڵێن ڕاوێژکارەکەی نەتانیاهوو ئەوانی ئاگادار نەکردوە. ڕێکەوتنەکە چی بوو؟ ڕەشنوسی ڕێکەوتنەکە وەهابوو کە لە ڕۆژی یەکەمدا هەموو بارتمەکان ڕزگار بکرێن، لە بەرامبەردا ئیسرائیل ١٠٠٠ فەلەستینی ئازاد بکات. ڕۆژی دووەم پرۆسەی بونیادنانەوەی غەزە دەست پێبکات کە ترەمپ خۆی بەشدار دەبێت تیایدا.
لێدانەکە چۆن بوو؟ ئیسرائیلیەکان لەوە ئاگاداربوون کە دەبێت بە تەواوی تەنها ئەو جێگەیە بپێکن، هەتا دوایی بڵێن هێڕشەکە یەک ئامانجی هەبوو، پێکایی و هیچ زیانی نەبوو. بۆیە زانیاری سیخوڕیی وورد زۆر پێویست بوە، لە کاتی بونی کەسەکان لەوێ، سروشتی جێگاکە، ئەگەر بەرکەوتنی ئەوانیتر و زۆر بواری تر. ئەمەش وەها دەکات کە گومانی ئەوە بکەین کە هەردوو سیخوڕیی مرۆیی و تەکنەلۆجی بە چڕی تیایدا بەشداربوون. ڕەنگە قەتەرییەکان کەمێک بێخەم بوو بن، چونکە پەیمانی ئەوەیان پێدرابوو کە هێرش نەکرێتە سەر شاندی حەماس لە قەتەر. ڕەنگە ئەمەش لە گلەییەکەی کۆشکی سپیدا دەرکەوێت کە نیگەران نیە بەرامبەر لێدانی حەماس، بەڵام نیگەرانە لە شوێنەکە، کە مانای وەهایە ئەوە جۆرێک بوە لە ڕێکەوتن بەڵام سەرپێچی کراوە.
گرێی ئیسرائیل!
ئیسرائیلیەکان خۆیان باوەڕێک پێکەوەی بەستوون، ئەگیان خەڵکی زۆر زۆر جیاوازن. ئەمەش وەها دەکات کە باوەڕ لای ئەوان پێگەیەکی جیاواز تری هەبێت. لەم ڕوەوە کاتێک دەبینن نەیارەکانیان شەڕەکانیان وەک بەشێک لە باوەڕیان دەکەن، وەهای دەبینن کە شەڕێکی ئەزەلییە. بۆیە هەستکردن بە سەرکەوتن زۆر ئەستەمە لەلایان. ملهوڕبونی حەماس، وەهای کردوە کە زیاتر و زیاتر سوربن لە سەر هێرشەکانیان. ئەم دۆخە زیاتر چڕبوەتەوە لە کاتێکدا ئێرانیش وڵاتێکی لێدراوە، بەڵام نەڕوخاوە.
کاریگەرییەکان
قەتەر بوو بە حەوتەمین وڵاتی لێدراو پاش هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل. بەڵام قەتەرییەکان جگە لە پرتەوە بۆڵە هیچی تر ناکەن. جارێکیان نەوشیروان مستەفا پێی ووتم، کە یەکێتی و پارتی، پەکەکە، دەبینن وەها خۆیان پێشان دەدەن کە دۆستیانن. کاتێکیش تورکەکان دەبینن خۆیان وەها پێشان دەدەن دۆستیانن. قەتەریش هەمان یاری دەکات. بەڵام بۆ ئامانجی خۆی.ئیسرائیل خەمی نیە، چونکە قەتەرییەکان بۆیە دۆستی ئیسرائیلن چونکە بەهێزن. ئێستا کە لێیانداون، بەهێزترن، بۆیە زیاتر دۆستیان دەبن.
دەرئەنجام:
ئیسرائیلییەکان دەیانەوێت ئەوە بچەسپێنن کە هیچ بەربەرست و ڕێگرییەک نیە لە بەردەمیاندا بۆ ئەنجامدانی هەر پلانێک لە ناوچەکەدا. ئێستا ئەوە بتوانێت بەرگریی بکات تورکیایە. بەڵام تورک ڕاستەوخۆ خۆیان ناخەنە ئەو دۆخەوە