• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
پێنج شه‌ممه‌, نیسان 9, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    مەترسییە ئاسایشییەکان لەسەر هەرێمی کوردستان

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    لە ئایدیالیزمی وێڵسنەوە بۆ ڕیالیزمی ترەمپ: قەیرانی شەرعییەت لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    ڕووسیا و چین لە ململانێی ئەمریکا و ئێران

    هەرێمی کوردستان و ئەگەری جەنگی ئەتۆمی “ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران”

    کورد وەك کارتی فشار بۆ ئەمریکا لە دژی ئێران

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 130

    بڕیارێك لەبەرژەوەندی زمانی کوردی

    سەرنج: گۆڕان، یاخود لەدەستدانی واتایی بنەڕەتی وشەکان

    نان و نیشتمان؛ کاتێک برسییەتی دەبێتە تەڵەیەکی هەواڵگری

    ڕۆڵ و ڕەفتاری بەکاربەر لە کاتی قەیرانەکاندا.

    جەنگێكی چارەنوس ساز بۆ ئێسرائیل

    باس و خواسی دورگەی ئێپستین بە کوێ گەیشت؟!

  • شــیکار
    کۆتایی جەنگ و دەستپێکی تراژیدیا؛ قوربانییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران

    جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران و کاریگەریی لەسەر قەیرانی وزەی ئەوروپا

    جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

    ڕێکخستنەوەی ڕێساکانی نەزمی داهاتووی ناوچەیی لەژێر ڕۆشنایی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران

    سیاسەتە ئاڵۆز و  ناجێگیرەکانی ترامپ و ستراتیژی پێچەوانە

    گەرووی هورمز؛ لە نێوان دڵی ئاسایشی ئابووریی و گۆڕانی هاوکێشەی جیۆپۆلیتیکی جیهانییدا

    پاکستان و ئەنجومەنی ئاشتی؛ بەرژەوەندی و ئاڵنگارییەکان

    ئەو ئێرانەی لە بری هەڕەشە دۆستایەتی و بەرژەوەندی هاوبەشی هەناردە نەکرد

    شەڕی ئەلیکترۆنی یان سایبێری لە ململانێی ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل؛ ڕۆڵی نەرمەکاڵا لە شەڕی مۆدێرن

  • ئــــابووری
    حەشدی شەعبی؛ لە میلیشیای ئایدۆلۆژییەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی ئابووریی سێبەر

    شیکاری پێگەی ئەندازیاری بەها لە گەشەپێدانی بەردەوام بەرهەمداری زیاتر و بەڕێوەبردنی پڕۆژە زەبەلاحەکان   

    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    لە دروشم و مۆنۆمێنتەوە بۆ کردار و نەتەوەسازیی دروست

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ دانووستانەکانى بەرەى کوردستانى و حکوومەتى ئێراقی لە ساڵى ١٩٩١دا

    هەڵوێستی مەرجەعه‌كانی شیعە لە شۆڕشی ئەیلولەوە تا ڕیفراندۆم

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ کۆڕەوى ١٩٩١ى باشوورى کوردستان

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی یەكەم

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی دووەم و كۆتایی

     جینۆسایدی دووەمی هەڵەبجە​

    هۆكارەكانی دامەزراندنی میرنشینە كوردییەكان

    چەند ڕامانێک لەمەڕ زمانی دایک

    چەند ڕامانێک لەمەڕ زمانی دایک

    ڕۆژئاوا؛ لە خۆڵەمێشی جەنگەوە بۆ ڕابوونی ئەقڵی کوردی

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    باڵندە ڕەشەکە

    باڵندە ڕەشەکە

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

سەرەکی ئینسکلۆپـیدیا کەسایەتیەکان

تێڕوانینی ڤارۆفاکیس بۆ ڕیشەکانی نایەکسانی

دانا حەمید لەلایەن دانا حەمید
ئه‌یلول 7, 2025
لە بەشی کەسایەتیەکان
0 0
A A
تێڕوانینی ڤارۆفاکیس بۆ ڕیشەکانی نایەکسانی
0
هاوبەشکردنەکان
41
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

بۆ تێگەیشتن لە ڕیشە قووڵەکانی نایەکسانی کە کۆمەڵگە مرۆییەکانی ئەمڕۆی تەنیوە، یانیس ڤارۆفاکیس، ئابووریناس و بیرمەندی یۆنانی، بانگێشتمان دەکات بۆ گەشتێک بەناو مێژووی ئابووری و تەکنۆلۆژیادا، گەڕانەوەیەک بۆ ئەو خاڵە وەرچەرخانە چارەنووسسازەی بۆ یەکەمجار تۆوی نایەکسانی سیستەماتیکی چاند. لەدیدی ڤارۆفاکیسدا، بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش لە کتێبی «تەکنۆ-فیوداڵیزم؛ ئەوەی سەرمایەداری کوشت» و «لەبارەی ئابوورییەوە بۆ کچەکەم دەدوێم» و کارەکانی تریدا دەیخاتەڕوو، نایەکسانی دیاردەیەکی سرووشتی یان هەڕەمەکی نییە، بەڵکو دەرئەنجامێکی لۆژیکی و مێژووییە کە ڕەگەکانی دەگەڕێتەوە بۆ شۆڕشی کشتوکاڵی و دەرکەوتنی چەمکی «زیادە». ئەم زیادەیە، نەک تەنها خۆراک، بەڵکو توانای کۆنترۆڵکردنی سەرچاوە و کاری کەسانی تر بوو، کە بناغەی سەرەکی نایەکسانییە. ڤارۆفاکیس جەخت لەوە دەکاتەوە بۆ زۆربەی مێژووی مرۆڤایەتی، لە سەردەمی کۆمەڵگەکانی ڕاوچی-کۆکەرەوەدا، نایەکسانییەکی بەرچاو بوونی نەبوو. ئەمە نەک لەبەر ئەوەی مرۆڤەکان لە سرووشتدا یەکسانیخواز بوون، بەڵکو لەبەر ئەوەی هیچ میکانیزمێکی کاریگەر بۆ بەرهەمهێنان، کۆگاکردن و،  کۆنترۆڵکردنی «زیادە»ـی بەرچاو و بەردەوام لە ئارادا نەبوو. کاتێک بەرهەمی ڕۆژانە تەنها بەشی پێداویستییە هەنوکەییەکان دەکات، کەڵەکەبوونی سامان و دەسەڵات لەلایەن کەمینەیەکەوە ئەستەم دەبێت. مانەوەی تاک بەند بوو بەمانەوەی کۆمەڵگە و،  هاوکاری و دابەشکردنی سەرچاوەکان (هەرچەندە کەمیش بووبن) ستراتیژی سەرەکی بوون بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەختییەکانی ژیان. چەمکەکانی وەک موڵکایەتی تایبەتی زەوی، قەرزی بەردەوام و،  کرێی کار بەو شێوەیەی ئەمڕۆ دەیانناسین، یان بوونیان نەبوو یان زۆر لاواز و کاتی بوون.

خاڵی وەرچەرخانی گەورە، بەپێی شیکارییەکەی ڤارۆفاکیس، نزیکەی ١٢ هەزار ساڵ لەمەوبەر بوو لەگەڵ شۆڕشی کشتوکاڵیدا. توانای چاندنی زەوی و بەخێوکردنی ئاژەڵ بۆ یەکەمجار ڕێگەی خۆشکرد بۆ بەرهەمهێنانی خۆراک زیاتر لە پێویستی ڕۆژانە. ئەم «زیادەیە» بووە بنەمای مادی بۆ گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە کرۆکی کۆمەڵایەتی، سیاسی و،  ئابوورییدا. زیادە تەنها خۆراکی زیاتر نەبوو؛ بەڵکو بریتیبوو لە توانای کۆکردنەوە، کەڵەکەکردن و،  لە هەمووی گرنگتر، کۆنترۆڵکردنی سامان و دووبارە دابەشکردنەوەیان. کێ کۆنترۆڵی ئەم زیادەیەی دەکرد، دەیتوانی کۆنترۆڵی ئەوانی تریش بکات. لێرەوە دەرگاکانی نایەکسانی سیستەماتیک کرانەوە:- نایەکسانی لە نێوان ئەوانەی خاوەنی زەوی و کۆگاکان بوون و ئەوانەی هیچیان نەبوو؛ نێوان ئەوانەی فەرمانیان دەرکرد و ئەوانەی گوێڕایەڵ بوون؛ نێوان ئەوانەی کەڵەکەیان دەکرد و ئەوانەی قەرزدار دەبوون. بەڵام دەرکەوتنی زیادە بە تەنها بەس نەبوو بۆ چەسپاندنی نایەکسانییەکی بەردەوام و ئاڵۆز. ڤارۆفاکیس جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کۆمەڵێک «تەکنۆلۆژیای کۆمەڵایەتی»ـی نوێ داهێنران یان پەرەیان پێدرا کە ئەم زیادەیەیان کردە ئامرازێکی کاریگەر بۆ دەسەڵات و کۆنترۆڵ:–

١- نووسین:- وەک ئامرازێکی بنەڕەتی بۆ ژمێریاری و تۆمارکردن سەریهەڵدا. تۆمارکردنی ئەوەی کێ چەندی بەرهەم هێناوە، کێ چەندی لە کۆگادایە و،  گرنگتر لە هەمووی، کێ چەندی قەرزدارە، بووە یەکەم ئامرازی بەهێز بۆ چەسپاندنی مافی موڵکایەتی (بەتایبەت موڵکایەتی ئەبستراکت وەک قەرز) و جیاکردنەوەی خاوەنەکان لە ناخاوەنەکان و ئەوانەی خاوەنیان نییە. ئەوانەی توانای خوێندنەوە و نووسینیان هەبوو و دەستیان بەسەر تۆمارەکاندا هەبوو، دەسەڵاتێکی نوێ و گەورەیان بەدەستهێنا.

٢- قەرز و پارە:- زیادە ڕێگەی خۆشکرد بۆ سەرهەڵدانی قەرزی سیستەماتیک. جووتیارێک کە ڕووبەڕووی ساڵێکی وشکەساڵی یان هەر نەهامەتییەکی تر دەبووەوە، ناچار دەبوو قەرز بکات، زۆرجار بە سوویەکی قورس. ئەم پەیوەندییە قەرزییە بووە بنەمای دروستبوونی پەیوەندییەکی ناهاوسەنگی دەسەڵات تێیدا قەرزدار دەکەوتە ژێر ڕکێفی قەرزدەرەوە. پارە، سەرەتا لە شێوەی کاڵای بەهادار (وەک خوێ، سەدەف، یان کانزا بەنرخەکان) و دواتر وەک سکەی ستاندارد و پاشان وەک نیشانەی ئەبستراکتی وەک دراوی کاغەزی و دیجیتاڵی، پەرەیسەند بۆ ئاسانکردنی ئاڵوگۆڕ، پێوانەکردنی بەها و،  کەڵەکەکردنی سامان. بەڵام لە هەمان کاتدا بووە ئامرازێکی یەکجار بەهێز بۆ کەڵەکەبوونی سەرمایە و چڕبوونەوەی سامان لە دەستی کەمینەیەکدا و،  ئاسانکردنی پرۆسەی قەرزدان و قەرزدارکردن.

٣- دەوڵەت و بیرۆکراسی:- کۆنترۆڵکردنی زیادە، پاراستنی کۆگاکان، جێبەجێکردنی گرێبەستەکان بەتایبەت قەرزەکان، پاراستنی مافی موڵکایەتی و،  ڕێکخستنی کۆمەڵگەیەکی ئاڵۆزتر، پێویستی بە هێزێکی ناوەندی و ڕێکخراو هەبوو. دەوڵەت وەک دامەزراوەیەک بۆ بەڕێوەبردنی ئەم ئەرکانە سەریهەڵدا، لەگەڵیدا بیرۆکراسی بۆ بەڕێوەبردن، تۆمارکردن و،  باج وەرگرتن و هێزی سەربازی بۆ پاراستنی ناوخۆیی و دەرەکی و زۆرجار بۆ فراوانخوازی. دەوڵەت، ڕەنگە لە سەرەتادا وەک پێویستییەکی کۆمەڵایەتی بۆ ڕێکخستن دەرکەوتبێت، زۆر بە خێرایی بووە ئامرازی دەستی ئەو چینە نوێیەی کە کۆنترۆڵی زیادەیان کردبوو، بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتی خۆیان، سەپاندنی یاسا بە قازانجی خۆیان و،  پاراستنی سیستمی نایەکسانی لەڕێگەی بەکارهێنانی کۆکردنەوەی توندوتیژی شەرعییەوە.

ڤارۆفاکیس تێپەڕین لە فیوداڵیزمەوە بۆ سەرمایەداری وەک گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە شێوازی بەرهەمهێنان و نایەکسانییدا دەبینێت، بەڵام جەخت لەوە دەکاتەوە جەوهەری نایەکسانی واتە دابەشبوونی کۆمەڵگە بۆ خاوەن و ناخاوەن، بەردەوام بوو و تەنانەت قووڵتریش بووەوە. لە فیوداڵیزمدا، نایەکسانی ڕاستەوخۆ و ئاشکرا بوو؛ جووتیاران بە زەوییەوە بەسترابوونەوە و ناچار بوون بەشێکی زۆری بەرهەمەکانیان بدەن بە ئاغاکان. لەگەڵ سەرهەڵدانی سەرمایەدارییدا، بە تایبەتی دوای شۆڕشی پیشەسازی، دوو وەرچەرخانی گەورە و گرنگ ڕوویاندا:- یەکەم، بەکاڵابوونی زەوی، جووتیارانی لە زەوی دابڕی و ناچاریکردن ڕوو لە شارەکان بکەن. دووەم، بەکاڵابوونی کار، تێیدا مرۆڤەکان ناچار بوون توانای کارکردنی خۆیان وەک کاڵایەک لە بازاڕدا بفرۆشن بە خاوەنکارەکان و سەرمایەدارەکان لە بەرامبەر کرێیەکدا. ئەم ئازادییە نوێیەی کرێکار لەوەی بە زەوییەوە نەبەسترابووەوە، لە ڕاستییدا ئازادییەکی ڕووکەش بوو، چونکە تاکە بژاردەی بۆ مانەوە فرۆشتنی هێزی کاری بوو لە بازاڕێکدا کە تێیدا هاوسەنگ هێز بە شێوەیەکی بنەڕەتی لە قازانجی سەرمایەداردا بوو. بەم شێوەیە، کۆمەڵگەی بازاڕ، کە تیۆریسیانە لیبراڵەکان وەک لوتکەی ئازادی و یەکسانی دەرفەت وێنای دەکەن، لە دیدی ڤارۆفاکیسدا بووە میکانیزمێکی نوێ و زۆر کاریگەرتر بۆ بەرهەمهێنانەوە و قووڵکردنەوەی نایەکسانی. قازانج دەبێتە ئامانجی سەرەکی بەرهەمهێنان، لە بنەڕەتدا لەو بەها زیادەیەوە دێت وا کرێکار بەرهەمی دەهێنێت و سەرمایەدار دەستی بەسەردا دەگرێت.

لە سەرمایەداری مۆدێرندا، بە تایبەتی لە قۆناغی داراییکراودا قەرز ڕۆڵێکی ناوەندی و چارەنووسساز دەگێڕێت لە پرۆسەی کەڵەکەبوونی سەرمایە و زیادکردنی نایەکسانی. ڤارۆفاکیس، بەتایبەت لە شیکارییەکانیدا بۆ قەیرانی دارایی ساڵی ٢٠٠٨ و قەیرانی یۆرۆ، نیشانی دەدات کە چۆن سیستمی بانکی تایبەت توانای دروستکردنی پارەی لە نەبوونی هەیە لە ڕێگەی پێدانی قەرزەوە و،  چۆن ئەم پرۆسەیە دەبێتە هۆی دروستبوونی بڵقی ئابووری و زیادبوونی قەرزەکان چ قەرزی تاکەکان، چ قەرزی کۆمپانیاکان، چ قەرزی دەوڵەتان. کاتێک ئەم بڵقانە دەتەقن، زۆرجار بارگرانییەکە دەکەوێتە سەر شانی باجدەران و هاووڵاتیانی ئاسایی لە ڕێگەی سیاسەتی سکهەڵگوشین و ڕزگارکردنی بانکەکانەوە، لە کاتێکدا ئەوانەی لە سەرەوەی سیستمی داراییدان زۆرجار قازانجەکانیان پارێزراو دەبێت یان تەنانەت سوود لە قەیرانەکە وەردەگرن. ئەم میکانیزمە، لەگەڵ نەبوونی سیستمێکی جیهانی کاریگەر بۆ ڕیسایکلکردنی زیادە لە نێوان وڵاتانی خاوەن زیادە و وڵاتانی خاوەن کورتهێناندا وەک لە ناوچەی یۆرۆدا بە ڕوونی دەرکەوت، دەبێتە هۆی قووڵبوونەوەی نایەکسانی نەک تەنها لەناو وڵاتاندا، بەڵکو لە نێوان وڵاتانیشدا.

لە شیکارییە هەرە نوێیەکانیدا، ڤارۆفاکیس ئارگۆمێنتێک پێشکەش دەکات کە سەرمایەداری کلاسیک، بەو شێوەیەی لەسەر بنەمای بازاڕ و قازانج دامەزرابوو، خەریکە جێگەی خۆی دەدات بە سیستمێکی نوێ و مەترسیدارتر، ناوی دەنێت «تەکنۆ-فیوداڵیزم». لەم سیستمە نوێیەدا، سەرچاوەی سەرەکی دەسەڵات و نایەکسانی چیتر تەنها خاوەندارێتی ئامرازەکانی بەرهەمهێنان کارگە و ئامێرەکان نییە، بەڵکو کۆنترۆڵکردنی پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکانە و ئەو ژێرخانە ئەبستراکتانەی زۆربەی چالاکییە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی ئێمەی لەسەر بەڕێوەدەچێت وەک گۆگڵ، فەیسبوک، ئینستاگرام و ئێکس، ئەمازۆن، مایکرۆسۆفت. ئەم «سەرمایەی هەوری»یە جۆرێکی نوێ لە «کرێی دیجیتاڵی» دروست دەکات. خاوەنەکانی ئەم پلاتفۆرمانە، ڤارۆفاکیس بە «ئاغاکانی هەور» ناویان دەبات، دەتوانن بەها دەربهێنن نەک تەنها لە ڕێگەی فرۆشتنی ڕاستەوخۆی کاڵا و خزمەتگوزارییەوە، بەڵکو لە ڕێگەی کۆنترۆڵکردنی دەستگەیشتن بە بازاڕە دیجیتاڵییەکان، کۆکردنەوە و فرۆشتنی داتای بەکارهێنەران، شێواندنی هەڵسوکەوتی بەکارهێنەران و،  وەرگرتنی بەشێک لە قازانجی ئەو سەرمایەدارە کلاسیکیانەی ناچارن لە ڕێگەی پلاتفۆرمەکانی ئەوانەوە کاربکەن. ئەمە دەبێتە هۆی دروستبوونی جۆرێکی نوێ و چڕتر لە نایەکسانی، کە تێیدا کەمینەیەکی زۆر بچووک (ئاغاکانی هەور) دەسەڵاتێکی ئابووری و سیاسی بێوێنەیان بەسەر زۆرینەوە هەیە، کە زیاتر وەک «خزمەتکاری دیجیتاڵی» کار دەکەن، بەرهەم دەهێنن و،  داتا دروست دەکەن لەناو ئەم فیۆداڵیزمە تەکنۆلۆژییە نوێیەدا، بێ ئەوەی خاوەنی ئەو بەهایە بن کە دروستی دەکەن. سیاسەتەکانی بانکی ناوەندی بەتایبەت دوای قەیرانی ٢٠٠٨ بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ یارمەتیدەر بوون لە هەڵئاوسانی بەهای ئەم سەرمایە هەورییە و قووڵکردنەوەی ئەم نایەکسانییە نوێیە.

پەیامی بنەڕەتی ڤارۆفاکیس ئەوەیە نایەکسانی، لە هەر قۆناغێکی مێژووییدا، دەرئەنجامێکی حەتمی و نەگۆڕی سرووشتی مرۆڤ یان پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیا نییە. بەڵکو دەرئەنجامی هەڵبژاردنە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانە سەبارەت بە چۆنیەتی ڕێکخستنی بەرهەمهێنان، چۆنیەتی دابەشکردنی زیادە چ کشتوکاڵی، چ پیشەسازی، چ دیجیتاڵی و،  چۆنیەتی داڕشتنی یاسا و دامەزراوەکان. لە سەردەمی کشتوکاڵییەوە تا سەردەمی تەکنۆ-فیوداڵیزم، شێوازەکان و میکانیزمەکانی نایەکسانی گۆڕاون، بەڵام بنەماکەی، بریتییە لە کۆنترۆڵکردنی زیادە لەلایەن کەمینەیەکەوە و بەکارهێنانی ئەو کۆنترۆڵە بۆ چەسپاندنی دەسەڵات و کەڵەکەبوونی زیاتر و، ەک خۆی ماوەتەوە. تێگەیشتن لەم ڕیشە مێژوویی و سیاسییانە، بە دیدی ڤارۆفاکیس، تەنها شیکارییەکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو یەکەم هەنگاوی پێویستە بەرەو بنیاتنانی بەدیلێکی دیموکراتیک. ئەو بانگەواز بۆ «دیموکراسی ڕاستەقینە» دەکات تێیدا هاوڵاتیان نەک تەنها لە بواری سیاسییدا، بەڵکو لە بواری ئابوورییشدا خاوەن دەسەڵات بن، بۆ نمونە لە ڕێگەی دیموکراتیزەکردنی کۆمپانیاکان، دابەشکردنی دادپەروەرانەتری سامان وەک پێشنیازی پاداشتی بنەڕەتی گشتگیر و گەردونی لە قازانجی سەرمایەوە سەرچاوە بگرێت و،  کۆنترۆڵکردنی دیموکراتیانەی تەکنۆلۆژیا نوێیەکان. تەنها لە ڕێگەی ئەم گۆڕانکارییە بنەڕەتییانەوە دەتوانرێت ڕووبەڕووی نەفرەتی نایەکسانی ببینەوە و کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرتر و ئازادتر بنیات بنرێت.

پۆستی پێشوو

ڕۆڵی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) لە بەڕێوەبردنی کۆچ لە کوردستان

پۆستی داهاتوو

ڕۆژئاوای كوردستان له‌  نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی یه‌كه‌م

دانا حەمید

دانا حەمید

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

د. کەمال مەزهەر ئەحمەد و ڕۆڵی لە نووسینەوە و توێژینەوەی مێژووی کورددا
کەسایەتیەکان

ئازار 16, 2026
101
کەمال فەوزی “١٨٩١- ١٩٢٥” ئەوینداری کوردستان و پارێزەری فۆلکلۆری کوردی
کەسایەتیەکان

کەمال فەوزی “١٨٩١- ١٩٢٥” ئەوینداری کوردستان و پارێزەری فۆلکلۆری کوردی

شوبات 10, 2026
30
هیگڵ
کەسایەتیەکان

هیگڵ

كانونی دووه‌م 10, 2026
56

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئه‌یلول 2025
د س W پ ه ش ی
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930  
« ئاب   تشرینی یەکەم »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە