“پێشەکی”
بەگشتی ڕەهەندەکانی ئاسایشی جیهانی فرەڕەهەندن، بەتایبەتی لە گۆڕانکارییەکانی کۆتاییەکانی سەدەی بیست و، سەرەتایی سەدەی بیست و یەک، ڕووخانی یەکێتی سۆڤییهت و کۆتایی هاتنی جەنگی سارد و، ڕووداوەکانی ١١ سێپتێمبەر، گۆرانکاری بەسەر پرسە ئاسایشییەکاندا هاتن، بە جۆرێک ئاسایش تەنها لە بواری سەربازیدا بەر تەسک نەکرایەوە، بەڵکو بابەتەکانی ئاسایش زیاتر بەرفراوانبوو، بۆیە ئێمە ناتوانین تەنها لە بابەت و بوارێکدا بەر تەسک و سنوورداریان بکەین، لە سەردەمی ئەمڕۆ پێشکەوتنەکانی جیهانەوە بوارەکانی ئاسایشی لە سەرتاسەری جیهاندا بەیەکەوە لێکندراون، هەروەها ئەم ڕەهەندانەی ئاسایشییەکانی جیهان بریتین، ئاسایشی ئابووری و سەربازی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و، ژینەگەی و خۆراک و…هتد، دەگرێتەوە، هەموو ئەوانەش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمی ڕەنگدانەوە و کاریگەرییان لەسەر یەکتر هەیە.
واتا؛ ناکرێت ئێمە گرنگی ڕەهەندە ئاسایشییەکانی جیهان تەنها لە بابەتێکدا کۆبکینەوە، بۆ نموونە لە سەدەی بیستەم ئاسایش تەنها لە ڕەههندی سەربازی کۆکرابویەوە، بەڵام لەدوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤییهت لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستەم، گۆڕانکارییەکانی سەرەتای سەدەی بیست و یەک، ئەوە بواری ئاسایشی گۆڕانکاری زۆر بەسەر داهات، لە ڕەهەندێکەوە گۆڕا بە چەند ڕەههندێک، کە ئەم ڕەهەندانەش بە هەموو شێوەیەک کاریگەری و ڕەنگدانەوەیان لەسەر یەکتر دا هەبوو.
“ئاسایش چییە”
بەگشتی ئاسایش بریتییە لە کۆمەڵێک ڕێکار و یاسایە، کە مرۆڤ پەیڕەوی دەکات بۆ بەدەستهێنانی پاراستنی خۆی، پارەکەی، موڵک و ماڵی خۆی، یان هەر شتێکی بەنرخی کە لێی دەترسێت لە دەستی بدات. (دووایکات،٢٠٢٢) بەگشتی پرسی ئاسایش پرسێکی چارەنوسسازە، بە درێژایی مێژوو گرنگیەکی زۆری پێدراوە هەر لە سەرەتایی دروستبوونی مرۆڤایەتیەوە تاکەکان هەوڵی فەراهەم کردنی ئاسایشیان داوە، واتا هەم لە سەرەتای ژیانی نارێکخراوی و بەربەرییەوە هەم لە ژیانی رێکخراوی لە چوارچێوەی کۆمەڵگەیەکی سیاسی ڕێکخراو هەوڵی فەراهەم کردنی ئاسایشی داوە، بۆ ئەوەی بتوانن بە ئارامی بژین.
ئاسایشی مرۆی؛ بەگشتی ئاسایشی مرۆیی یەکێکە لە چەمکە گرنگەکانی دوای جەنگی سارد وڵاتانی دونیا و ڕێکخراوە جیهانییەکان گرنگیەکی زۆریان پێداوە، بەتایبەتی لە دوای دەستووەردانەکانی یۆنامی لە کاروباری ناوەخۆی وڵاتان لە ژێر ناوی پاراستنی بنەماکانی مافی مرۆڤ. ( عبدلعزیز محمد، ٢٠٢٤ )
ئاسایشی خۆراک؛ بریتییە لە دەستەبەرکردن و فەراهەم کردنی بڕی تەواوی خۆراک بۆ تەواوی پێکهاتە و دانیشتوانی جیهان بەبێ جیاوازی، هەروەها بڕی ئەو خۆراکەی کە دەستەبەر دەکرێت دەبێت کواڵێتیەکی بەرزی هەبێت و بە نرخێکی گونجاو بگاتە دەستی بەکاربەران بۆ پرکردنەوەی پێداویست و حەزی بەکار بەران، لە دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤییهت لە کۆتاییەکانی سەدەی ڕابردوو، سەرەتاکانی سەدەی بیست و یەک، بەرفراوان بوونی ئاسایشی جیهان ئاسایشی خۆراک بووە، بەشێکی سەرەکی لە پرسە ئاسایشییەکانی جیهاندا، کە لە کۆڕ و کۆبوونەوە جیهانییەکان گرنگیەکی زۆر بە پرسی ئاسایشی خۆراك دەدرێت. (ڕەسووڵ نەبی،٢٠٢٣ )
فاکتەرە هەرەشەکانی سەر ئاسایشی خۆراک؛ لەسەرەتای سەدەی بیست و گۆڕانکارییە ئاسایشییەکانی جیهان، زۆر بوونی جەنگ و پێکدادانەکان لە جیهاندا هەرەشەیەکی جددی لەسەر ئاسایشی خۆراکی جیهان دروستکردووە، بەتایبەتی قەیرانی ئۆکراین کە کاریگەرییەکی زۆری دروستکردووە، لێرەدا ئێمە هەوڵدەدەین کاریگەری قەیرانی ئۆکراین لەسەر ئاسایشی خۆراک بخەینە ڕوو:-
قەیرانی ئۆکراین و ڕووسیا؛ بەپێی ئەم ڕێکكەوتنامەیەی کە لە نێوان رووسیا و ئۆکراین کرابوو، دەبوایە ئۆکڕاین وڵاتێکی بێلایەن بوایە، لە ململانێکانی نێوان ڕووسیا و ڕۆژئاوادا، بەڵام لە ماوەی گرتنە دەستی دەسەڵات لە لایەن زێلنیسکی گۆڕانکاری بەسەر دید و ڕوانگەی ئۆکڕاین داهات، ئۆکراین ڕێکكەوتنامەکەی لەگەڵ ڕووسیا پێشێل کرد، ئۆكراین بڕیاریدا بچێتە نێو هاوپەیمانی رێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور (ناتۆ) و، یەکێتی ئەوروپا، ئەمەش دەبووە فاکتەر گەلێک بۆ ئەوەی وڵاتێکی ناتۆ ببێتە هاوسنوور و دراوسێی ڕووسی، ئەمەش ڕاستەوخۆ مەترسی و هەڕەشەی درووست دەکرد، لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی و نەتەوەی ڕووسیادا. ( ڕێبوار، ٢٠٢٤ ) ئۆکراین یەکێکە لە وڵاتە هەرە بەپیت و دەوڵەمەندەکانی دوونیادا، لە ڕووی کشتوکاڵەوە سەرەرای ئەوەی ئۆکراین توانای دابینکردنی بڕی پێویستی خۆراکی خۆی هەیە، ئەوە لە هەمانکاتدا توانای دابینکردنی برێکی زۆری خۆراکی هەیە بۆ وڵاتانیتری جیهاندا، ئۆکراین ساڵانە ڕووبەرێکی بەرفراوانی زەوی دادەچێنێت بە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان.( تۆفیق مەجید، ٢٠٢٢ ) جگە لە زیانە مرۆییەکان و کاولکاری، جەنگی ڕووسیا بەرامبەر ئۆکراین کە بە تەشتی نانی ئەوروپا ناسراوە، بوو بە گرفت بۆ دەستەبەرکردنی وزە و خواردنیش. سیستەمی خۆراکیش کە خۆی لە ژێر مەترسی گۆڕانکاری کەش و هەواو و کرۆنا ڤایرۆس (Coved 19 )دابوو، ئەمانەش لەسەرەتای قەیرانی ئۆکراین هەست بە مەترسیەکی جددی دەکرا لەسەر ئاسایشی خۆراکی جیهاندا، هەروەها لەم جەنگەدا ترس لە سەرهەڵدانی قەیرانێکی هاوشێوەی ساڵانی ٢٠٠٧-٢٠٠٨ هەبوو. (محمد،٢٠٢٢، ١٠٩)
“لێکەوتە نەرێنییەکانی فەراهەم نەبوونی ئاسایشی خۆراک”
- لە بوارە ژینگەیەکان فشاری زیاتر دەخرێتە سەر توخمە ژینگەییەکان بە ئامانجی دابینکردنی خۆراکی زیاتر، بەتایبەتیش ئەو توخمانەی کە جارێکی تر توانای نوێبوونەوەیان نیە، بەم جۆرەش بەشێک لەو توخمانە دووچاری لە ناوچوون دەبن، لەگەڵ ئەمەشدا هەوڵی چاندنی ڕووەک و بەرووبومی زیاتر دەدرێت بەتایبەتی بەشێک لەو ڕووەکانە بەرپرسن لە زیادبوونی گازی “گوڵخانەیی” کە بڕێکی زۆر لەو گازانە دەردەپەڕێننە ناو هەوا.
- بڵاوبوونەوەی دیاردەی بەدخۆراکی لە دەرئەنجامی نەبوونی بڕی خۆراکی پێویست هاووڵاتیان پەنا بۆ ئەو خۆراکانە دەبەن کە کواڵتیان نزمە و بەها و ماددەی خۆراکیان کەمە، بەم جۆرەش دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی دیاردەی بەدخۆراکی بە تایبەتی لای منداڵان.
- بەرزبوونەوەی نرخ و فەراهەم نەبوونی ئاسایشی خۆراک واتە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک، لە ئەنجامی نەبوونی خۆراکی پێویست بۆ هاووڵاتیان، بەم جۆرەش بارودۆخی ئابووری وڵات نا سەقامگیر دەبێت.
- فەراهەم نەبوون و نەمانی سەقامگیری و سەروەری وڵات و فەراهەم نەبوونی ئاسایشی خۆراک هۆکارێکی سەرەکییە بۆ سازشکردن لەسەر سەروەرییەکەی و سەقامگیرییەکەی لە بەرامبەر ئەو وڵاتانەی خۆراکی بۆ دابین دەکەن، بەم جۆرەش وڵات دەکەوێتە ژێر دەستەیی و بەزەیی وڵاتانی تر.
- بەرزبوونەوەی رێژەی بێکاری لە ئەنجامی خراپبوونی دۆخی ئابووری هەندێک لە وڵاتان فەرمانبەرەکانیان دەنێرنەوە ماڵەوە و لە کارەکانیان دوور دەخرێنەوە، بەم جۆرەش ناتوانن موچەکانیان وەربگرن و پێداویستییەکانیان پێ دابین بکەن سەرەنجام ڕێژەی بێکاری و هەژاری لە وڵات دا پەرەدەسەنێت.
- بەرزبوونەوەی نرخی چاودێری تەندروستی لە ئەنجامی نەبوونی بڕی پێوویستی خۆراک بۆ دانیشتوان، ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی پەنا ببەنە بەر ئەو خۆراکانەی کە تەندروست نین بۆ بەکارهێنان، بەم جۆرەش تووشبوونی دانیشتوان بە نەخۆشییەکان زیاتر دەبێت و بەم هۆیەش نرخی چاودێریکردنی تەندروستی لەسەر وڵاتان زیاتر دەبێت.
“کاریگەریی چاوەڕوان نەکراوەکانی ئەم قەیرانە لەسەر ئاسایشی خۆراک”
1. کاریگەری لەسەر ئاسایشی خۆراکی ئەوروپا، هەرچەندە ئێستا بری پێوویستی خۆراک بەردەستە لە وڵاتانی ڕۆژئاوادا، بەڵام کڕین و دەستەبەرکردنی خۆراک بۆ خێزانە مامناوەندەکان، ڕەنگە لە مەترسیدابێت، چونکە بەشێکی زۆری خۆراکی وڵاتانی ئەوروپا لە ئۆکراین هەناردە دەکڕیت، ئەم جەنگەش بۆتە فاکتەرێک بۆ وێڕانکردنی ژێرخانی کشتوکاڵی ئۆکراین و،ادەکات نرخی خۆراک بەرزبێتەوە.
2. رێکخراوی فاو پێشبینی ئەوە دەکات ئەم قەیرانە دەبێتە فاکتەرێکی مەترسیدار بۆ ئەو وڵاتانەی هەژارنشینن و توانی دابینکردنی بری پێوویستی خواردنیان نیە، یاخود ئەو وڵاتانەی لە ڕووی کشتوکاڵەوە هەژارن، ساڵانە پشت بە گەنمی ئۆکڕاین دەبەستن بۆ پر کردنەوەی بری پێداویست و حەزەکانیان، ئەوە ئەو وڵاتان تووشی قەیرانێکی گەورە دەبنەوە.
“مەرجەکانی ئاسایشی خۆراک بەردەستبوون”
Availabilityواتە بوونی خۆراک بە بڕی پێویست بۆ هەموو تاکەکانی کۆمەڵگا بەبێ جیاوازی لە بارودۆخە پێویستەکاندا نموونە وەکوو قەیرانە ئابوورییەکان و وشکەساڵی و جەنگ. دڵنیایی خۆراک Food Safety)) واته دڵنیابوونەوە لە بوونی خۆراکی پێویست و ئاستی سەلامەتی و تەندروستی بۆ بەکارهێنانی مرۆیی دەستکەوتنی خۆراک Food Accessibility واتە دەستکەوتنی خۆراک لەلایەن هەموو ئەندامانی کۆمەڵگا بەبێ جیاوازی ئایین، ڕەگەز، نەتەوە و نەژاد بە نرخێکی گونجاو، بەجۆرێک کە چینی هەژاریش بتوانێت خۆراک بە دەست بهێنێت. سەقامگیری Stability بریتییە لە سەقامگیرکردنی خۆراک بۆ گشت ئەندامانی کۆمەڵگا کە پشت بەچەند ڕههەندێک دەبەستێت بۆ ئەوەی گۆڕانکاری خێرا و لە ناکاوی بەسەر دانێت، نموونە وەکو نا سەقامگیری سیاسی (ڕامیاری) و گۆڕانی نرخ و بێکاری ئەم ڕەهەندە پەک دەخات.
“کۆبەند”
1- قەیرانی ئۆکراین بۆتە فاکتەرێکی مەترسیدار لەسەر ئاسایشی خۆراکی جیهان.
2- ئۆکراین بەشێکی زۆری پێداویستییە کشتوکاڵییەکانی جیهان دابین دەکات.
3- بەشێکی لە وڵاتانی جیهان ئامادەنین، ئەم پێداویستیانە دابین بکەن، بۆ نموونە ولاتی بەهارات ساڵانە برێکی زۆری گەنم بەرهەم دەهێنێت.
4- ئەم قەیران بە ژمارەیەک کاریگەری لەسەر ئاسایشی وڵاتانی جیهانی سێیەم دروست دەکات و،ەک رؤژهەڵاتی ناوین و باکووری ئەفریقیا.
5- ئەم قەیرانە جگە لە ئاسایشی خۆراک بەڵکو ئاسایشی وزەی جیهانیش خستۆتە مەترسییەوە.
لیستی سەرچاوەکان؛
گۆڤارە کوردییەکان:_
1- محمد، پەرۆش، ٢٠٢٢، قەیرانی ئۆکرانیا شەری وزە و ئاسایشی خۆراک، ئایندە ناسی
پاڵپەری ئەلیکترۆنییە کوردییەکان
1- تۆفیق مەجید، سورێن، ٢٠٢٢، کاریگەری شەری ئۆکرانیا لە سەر ئاسایشی خۆراک، دیپلۆماتیک.
https://diplomaticmagazine.net/detail/4299
Last visit: 23-4-2024/ 10:30 AM
2- ڕەسووڵ نەبی، کارێز، ٢٠٢٣، ئاسایشی خۆراک، زانیاری
https://zaniary.com/blog/65892e1a20ecb/%D8%A6%D8%A7%D8%B3%D8%A7%DB%8C%D8%B4%DB%8C-%D8%AE%DB%86لیستی سەرچاوەکان
گۆڤارە کوردییەکان:
1- محمد، پەرۆش، ٢٠٢٢، قەیرانی ئۆکرانیا شەری وزە و ئاسایشی خۆراک، ئایندە ناسی
پاڵپەری ئەلیکترۆنییە کوردییەکان
1- تۆفیق مەجید، سورێن، ٢٠٢٢، کاریگەری شەری ئۆکرانیا لە سەر ئاسایشی خۆراک، دیپلۆماتیک.
https://diplomaticmagazine.net/detail/4299
Last visit: 23-4-2024/ 10:30 AM
2- ڕەسووڵ نەبی، کارێز، ٢٠٢٣، ئاسایشی خۆراک، زانیاری
https://zaniary.com/blog/65892e1a20ecb/%D8%A6%D8%A7%D8%B3%D8%A7%DB%8C%D8%B4%DB%8C-%D8%AE%DB%86%D8%B1%D8%A7%D9%83
Last visit: 24-4-2024/2:00 PM
3- ڕێبوار، مەزن، ٢٠٢٤، کاریگەری جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا لەسەر جیهان، زانیاری.
https://zaniary.com/blog/66007418812cc/%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DB%8C%DA%AF%DB%95%D8%B1%DB%8C-%D8%AC%DB%95%D9%86%DA%AF%DB%8C-%DA%95%D9%88%D9%88%D8%B3%DB%8C%D8%A7-%D9%88-%D8%A6%DB%86%DA%A9%D8%B1%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7-%D9%84%DB%95%D8%B3%DB%95%D8%B1-%D8%AC%DB%8C%D9%87%D8%A7%D9%86#h3
Last visit: 24-4-2024/8:30 PM
ماڵپەرە ئەلیکترۆنییە عەربییەکان
1- الدویکات سناء، ٢٠٢٢، تعریف الامن، موضوع، اربیل
https://mawdoo3.com/%D8%AA%D8%B9%D8%B1%D9%8A%D9%81_%D8%A7%D9%84%D8%A3%D9%85%D9%86
Last visit: 24-4-2024/9:55PM
%D8%B1%D8%A7%D9%83
Last visit: 24-4-2024/2:00 PM
3- ڕێبوار، مەزن، ٢٠٢٤، کاریگەری جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا لەسەر جیهان، زانیاری.
https://zaniary.com/blog/66007418812cc/%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DB%8C%DA%AF%DB%95%D8%B1%DB%8C-%D8%AC%DB%95%D9%86%DA%AF%DB%8C-%DA%95%D9%88%D9%88%D8%B3%DB%8C%D8%A7-%D9%88-%D8%A6%DB%86%DA%A9%D8%B1%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7-%D9%84%DB%95%D8%B3%DB%95%D8%B1-%D8%AC%DB%8C%D9%87%D8%A7%D9%86#h3
Last visit: 24-4-2024/8:30 PM
ماڵپەرە ئەلیکترۆنییە عەربییەکان
1- الدویکات سناء، ٢٠٢٢، تعریف الامن، موضوع، اربیل
https://mawdoo3.com/%D8%AA%D8%B9%D8%B1%D9%8A%D9%81_%D8%A7%D9%84%D8%A3%D9%85%D9%86
Last visit: 24-4-2024/9:55PM