ڕۆژی (٣٠ / ٨ / ٢٠٢٥) وەك ناوەندی چاوی كورد بۆ پەرەپێدانی سیاسی، هەستاین بە ڕێكخستنی وۆركشۆپێكی تایبەت بەناونیشانی (ژیری دەستكرد بۆ میدیاكاران) كە تیایدا ژمارەیەك لە میدیاكار و ڕۆژنامەنوسان وخوازیارانی بوارەكە ئامادەبوون.
ۆركشۆپەكە لە ئۆفیسی ناوەندی چاوی كورد بەڕێوەچوو و وانەكان لەلایەن بەڕێز (دكتۆر هیمن فاتیح ئیبراهیم) پسپۆڕی بواری ژیری دەستكردەوە وترانەوە و تیایدا بەوردی باسی لە بایەخی ژیری دەستكرد و لایەنە گرنگ وبەسودەكانی بۆ میدیاكاران و توێژەران خستەڕوو و زانیاری وردی لەو بارەیەوە پێشكەشی ئامادەبوان كرد.