گه‌شه‌سه‌ندنی ئامرازه‌كانی میدیا له‌دوای هاتنه ئارای تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی په‌یام و ئاستی ڕه‌خنه‌گرتنیشی به‌رفراوانتر كردووه، ئه‌م هه‌لومه‌رجه له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ده‌سته‌به‌ری ئازادیی له پیشه‌ی كاری میدیایی به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، زه‌مینه‌یه‌كی زیاتری ره‌خساند تا میدیاكاران و هاووڵاتیانیش بتوانن په‌یام و خواسته‌كانی خۆیان بڵاوبكه‌نه‌وه. بێگومان ئازادیی میدیایی به‌ده‌ستكه‌وتێكی گرنگی هێنانه‌دی پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسی داده‌نرێت، واتا میدیاكان بتوانن داواكاری و په‌یامه‌كانیان به جه‌ماوه‌ر بگه‌یه‌نن، له‌كاتی وه‌رگرتنی فیدباك و ڕووماڵی بۆچوون و گرفته‌كانی كۆمه‌ڵگادا، هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌یان بده‌ن. بۆ ڕێكخستنی ئه‌م پرۆسه له سایه‌ی یاسادا، وڵاتانی پێشكه‌وتوو و خاوه‌ن سیسته‌می دیموكراسی، چه‌ندین یاسا و ڕێنوێنی دانراوه تا میدیا له كاره‌كانیدا به‌شێوه‌یه‌كی دروست په‌یام بگه‌یه‌نێت، له‌كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر په‌یامێكدا ئه‌گه‌ر پێشێلی مافه گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵگا یاخود مافه تایبه‌تییه‌كانی هاووڵاتیانی تێدابێت، ئه‌وا كه‌س و لایه‌نی زیانمه‌ند مافی داواكردنی قه‌ره‌بووی هه‌بێت به‌هۆی ئه‌و زیانیانه‌ی لێی كه‌وتووه. ئه‌مه‌ش ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م بابه‌ته‌یه.
به‌گشتی هه‌ر رۆژنامه‌نووس و ده‌زگایه‌كی میدیایی، سێ به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆدایه:–
- لێپرسراوێتی تاوانكاری:- لە ئەنجامی سەرپێچی بەندێك لە بەندەكانی یاسای سزادان و یاسا تاوانكارییەكاندا دروست دەبێت، سزاكانیشی “زیندان” و “غه‌رامە”یه.
- لێپرسراوێتی شارستانی:- به‌پێشێلكردنی بەندێك لە بەندەكانی یاسا شارستانییەكان دروست دەبێت، زیانگەیاندنەكە ماددی یان مەعنەوی بێت، دەبێ قەرەبووی زیان لێكەوتوو بكرێته‌وه.
- لێپرسراوێتی كارگێڕی:- پێشێلكردنی بڕگەیەك یاخود بنه‌مایه‌كی پرۆگرامی دەزگا راگەیاندنەكانه، شێوازه‌كانی سزادان بریتین لە:- ئاگاداركردنەوە، سەرنجڕاكێشان، موچەبڕین و هه‌ڵپه‌ساردنی كاتی، دوورخستنه‌وه له كار.
دامه‌زراوه‌كانی میدیا و رۆژنامه‌نووسان له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاواندا له رێگه‌ی ئامرازه‌كانی بڵاوكردنه‌وه، ئه‌م سێ به‌رپرسیارێتییه‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، كه‌س و لایه‌نی زیانمه‌ند مافی وه‌رگرتنه‌وه‌ی زیانه ماددی و مه‌عنه‌وییه‌كانیان هه‌یه.
“مافی قه‌ره‌بوو چییه؟”
ئه‌م مافه به بنه‌مایه‌كی گرنگی به‌رپرسیارێتی مه‌ده‌نی داده‌نرێت، پرۆسه‌ی پابه‌ندكردنی كه‌س و لایه‌نی زیانبه‌خشه به به‌خشین و پێدانه‌وه‌ی زیانی ماددی و مه‌عنه‌وی به كه‌س و لایه‌نی زیانمه‌ند به‌مه‌رجێك به‌پێی یاسا بێت. به بڕوای “د.باقر ئه‌نساری”ی پسپۆڕی یاسای میدیا:- هه‌ركاتێك قسه ده‌رباره‌ی زیان “وه‌ك:- ماددی، مه‌عنه‌وی، جه‌سته‌یی” و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی بكرێت، به‌رپرسیارێتی مه‌ده‌نی دێته‌ئارا. ڕێساكانی به‌رپرسیارێتی مه‌ده‌نی به‌ئێمه ده‌ڵێت كه چ جۆره زیانێك شیاوی قه‌ره‌بووه، چ كه‌سێك پێویسته ئه‌ركی قه‌ره‌بووه‌كه بگرێته‌ئه‌ستۆ و زیانه‌كانیش پێویسته چۆن قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه[1].
له‌و بڕوایه‌دایه مه‌رجه‌كانی جێبه‌جێكردنی به‌رپرسیارێتی مه‌ده‌نیش بریتین له:-
- بوونی زیان.
- كه‌مته‌رخه‌م یاخود ئه‌نجامده‌ری ره‌فتاری زیانبه‌خش.
- په‌یوه‌ندیی هۆكاری[2].
مه‌به‌ست له خاڵی یه‌كه‌م، پێویسته به‌دیكۆمێنت یاخود لیژنه‌یه‌كی شاره‌زا بیسه‌لمێنێ كه زیانی ماددی یا مه‌عنه‌وی یا هه‌ردووكیان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی بابه‌تێكی میدیایی دروست بووه. سه‌رجه‌م یاسای وڵاتان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه:- پێویسته هه‌ڵه‌كه بسه‌لمێنرێت[3]. خاڵی دووه‌م، واتا یاسا به‌رپرسه له لێپرسینه‌وه و سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر كه‌س و لایه‌نی زیانبه‌خش له میدیادا، به‌مه‌رجێك په‌یوه‌ندیی هۆكاریی له‌نێوانیاندا هه‌بێت واتا بسه‌لمێنرێ كه بابه‌ته میدیاییه‌كه هۆكارێكی ڕاسته‌وخۆیه بۆ زیانگه‌یاندن. به‌گوێره‌ی ئه‌م سێ خاڵه‌ی سه‌ره‌وه، به‌بڕوای “د.محه‌مه‌د جوده ئیبراهیم ره‌مه‌ز‌ان” پسپۆڕی یاسا:- كه‌سی به‌رپرس له زیان، پابه‌ند ده‌كرێت به قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتوو به‌هۆی ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی كه بۆته‌مایه‌ی زیانگه‌یاندنه‌كه[4]. ئامانجی سه‌ره‌كی له دابینكردنی ئه‌م مافه‌ش، به‌پێی بۆچوونی پسپۆڕێك:- گره‌نتی مافی ئاسایش و ئارامییه بۆ زیانلێكه‌وتوو له‌پێناو پاراستنی بوون و پارێزگاری له ئابڕوو و ڕێز و شكۆدا، ئه‌مه‌ش به‌گرنگترین پاساو بۆ سه‌پاندنی لایه‌نی زیانبه‌خشی میدیا داده‌نرێت بۆ قه‌ره‌بووی زیانه‌كان به‌پێی ڕێساكانی به‌رپرسیارێتی مه‌ده‌نی به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای تیۆری دابینكردنی ماف ده‌بێت[5].
“هه‌نگاوه‌كانی داوای قه‌ره‌بوو”
– تۆماری سكاڵای یاسایی:- به‌پێی بڕگه‌ی “چواره‌م”ی مادده‌ی “نۆیه‌م”ی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان ژماره “35”ی ساڵی “2007”:- “داواكاری گشتی و زیان پێ گه‌یشتوو بۆیان هه‌یه به‌پێی یاسا داوا تۆمار بكه‌ن”.به‌ڵام له بڕگه‌ی “پێنجه‌م”ی مادده‌ی “هه‌شته‌م”ی هه‌مان یاسادا ئه‌و مه‌رجه‌ی بۆ داناوه كه:- “نابێ دوای تێپه‌ڕبوونی “90” نه‌وه‌د رۆژ له مێژووی بڵاوكردنه‌وه هیچ جۆره رێكارێكی یاسایی له به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووس بگیرێته‌به‌ر”. كه‌س و لایه‌نی زیانلێكه‌وتوو، پێویسته له نزیكترین ده‌رفه‌تدا “به‌مه‌رجێك له سێ مانگ تێنه‌په‌ڕێت”، له بنكه‌یه‌كی پۆلیسدا سكاڵای یاسایی تۆمار بكه‌ن، هه‌ر دیكۆمێنت و پاساوێكی گرنگ ده‌بێ له‌گه‌ڵ سكاڵاكه‌دا ڕاده‌ستی پۆلیسی بكرێت تا توانای سه‌لماندنی جۆری زیانی ماددی یاخود مه‌عنه‌وی یا هه‌ردووكیانی هه‌بێت به‌هۆی بابه‌تێكی میدیاییه‌كه‌وه، به‌مه‌رجێك بابه‌ته‌كه تاوانی تێدا ئه‌نجام درابێت. هه‌ندێكجار ئه‌گه‌ر بابه‌تی میدیا، زیانی به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی گه‌یاندبێت، ئه‌ركی داواكاری گشتییه كه سكاڵای یاسایی بۆ لێپرسینه‌وه له میدیا تۆمار بكات به‌ئامانجی ڕێگه‌گرتن له هه‌ر لێكه‌وته‌یه‌كی زیانبه‌خش و هۆشداریی به میدیاكه تا جارێكی‌تر زیان به‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌گه‌یه‌نێت. بۆنمونه:- میدیایه‌ك هه‌واڵێكی ناڕاست ده‌رباره‌ی ده‌ستدرێژی یا ئاڵوگۆڕ به‌مناڵی تازه له‌دایكبوو له نه‌خۆشخانه‌یه‌كدا بڵاوده‌كاته‌وه، ئه‌م فه‌یك نیوزه ده‌بێته‌هۆی شكاندنی شكۆی نه‌خۆشخانه‌كه و زیانگه‌یاندن به‌متمانه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌كه‌رتی ته‌ندروستی، له‌م دۆخه‌دا داواكاری گشتی مافی خۆیه‌تی داوای سه‌لماندنی ئه‌و بابه‌ته له میدیا بكات، ئه‌گه‌رنا به‌سكاڵایه‌كی یاسایی ده‌توانێ میدیاكه ڕووبه‌ڕووی سزا بكاته‌وه.
-پێكهێنانی دۆسییه:- به‌فرمانی دادوه‌ر، دادگا لیژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی ئایا بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه ده‌چێته خانه‌ی ڕاوبۆچوونی ئاسایی یاخود تاوانی میدیایی؟.
-بڕیاردان له‌سه‌ر قه‌ره‌بوو:- ئه‌گه‌ر تاوانی میدیایی ئه‌نجام درابێت “وه‌ك:- ناوزڕاندن، پێشێلی ژیانی تایبه‌ت، زیانگه‌یاندن به‌ئادابی گشتی،…”. ئه‌وا دادگا بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك ده‌دات بۆ دیاریكردنی قه‌ره‌بووی ماددی “پاره و پێبژاردن” و مه‌عنه‌ویی “گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆ و ڕێز و داوای لێبوردن و پۆزشهێنانه‌وه” بۆ كه‌س و لایه‌نی زیانلێكه‌وتوو. هه‌روه‌ها دادگا مافی گلدانه‌وه‌و ده‌ستبه‌رداگرتنی رۆژنامه یاخود گۆڤار یا ڕاگرتنی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی و ڕادیۆیی هه‌یه كه تاوانه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجام دراوه، به‌مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له په‌ره‌سه‌ندندنی لێكه‌وته‌كانی بابه‌ته تاوانكارییه‌كه.
-مافی تانه لێدان:- كه‌س و لایه‌نی سكاڵاكار ئه‌گه‌ر بڕیاری دادگایان به‌دڵ نه‌بوو یاخود هه‌ستیان به‌وه كرد به‌پێی پێویست مافه‌كانیان بۆ نه‌گێڕدراوه‌ته‌وه، مافی تانه‌لێدانیان هه‌یه. دادگاش بۆ ڕێزگرتن له‌و داخوازییه، ده‌شێ لیژنه‌یه‌كیتر پێكبهێنێ تا چاوخشاندنه‌وه‌یه‌ك به ئاستی سزادان و قه‌باره‌ی زیانه‌كه بكه‌ن، چونكه دادوه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای قه‌باره‌ی زیان بڕیار له‌سه‌ر قه‌ره‌بووی ماددی و مه‌عنه‌وی كه‌س و لایه‌نی زیانلێكه‌وتوو ده‌دات. بێگومان ئه‌م مافه بۆ رۆژنامه‌نووس و میدیای سكاڵالێكراویش هه‌ر دروسته، واتا مافی تانه‌دان له بڕیاری دادگای هه‌یه تا پله‌ی كۆتایی وه‌رده‌گرێت.
“پێوه‌ره‌كانی دیاریكردنی قه‌ره‌بوو”
كۆمه‌ڵێك پێوه‌ر هه‌ن بۆ دیاریكردنی قه‌ره‌بووی دارایی و مه‌عنه‌ویی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه زیانیان به‌ركه‌وتووه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی بابه‌تێكی میدیایی “نووسین، وێنه، كاریكاتێر، گرته‌ی ڤیدیۆیی…”.
دیارترین پێوه‌ره‌كان بریتین له:-
- ئامانج و نییه‌تی رۆژنامه‌نووس و دامه‌زراوه‌ی میدیایی:-
هه‌میشه دادگا به‌پشتبه‌ستن به دیكۆمێنت و شایه‌تحاڵه‌كانی به‌رده‌ست، له‌و بابه‌ته ده‌كۆڵێته‌وه كه ئایا رۆژنامه‌نووسه‌كه و دامه‌زراوه میدیاییه‌كه، به‌مه‌به‌ست و نییه‌تێكی خراپ بابه‌ته زیانبه‌خشه‌كه‌یان بڵاوكردۆته‌وه یاخود نا؟. بۆنمونه ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌كی پێشینه له‌نێوانیاندا هه‌بێت، یاخود كه‌سی زیانلێكه‌وتوو پیشه‌یه‌كی ناسراو هه‌بێت یا له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا خۆی كاندید كردبێت و بابه‌ته‌كه‌ش زیان به‌ناوبانگ و پیشه‌كه بگه‌یه‌نێ، كه‌سی زیانبه‌خشیش ململانێیه‌كی پێشینه‌ی له‌گه‌ڵیاندا هه‌بێت، بێگومان دادگا بۆی یه‌كلاده‌بێته‌وه كه نییه‌تێكی خراپ له‌پشت بابه‌ته‌كه‌وه بووه.
یاخود بابه‌ته زیانبه‌خشه‌كه، زانیاری ناڕاست و به‌ڵگه‌ی ته‌زویركراوی له‌گه‌ڵدا بێت، له‌م دۆخه‌دا نییه‌ت خراپی رۆژنامه‌نووس ده‌سه‌لمێنێ. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه به‌پێی نییه‌تی رۆژنامه‌نووس و ده‌زگا میدیاییه‌كه، ئاستی سزادانیش گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت. ده‌شێ رۆژنامه‌نووسێك به‌رله سزادان، داوای لێبوردن و پۆزشهێنانه‌وه بكات، ئه‌مه‌ش نییه‌تی خراپه‌كاری كه‌م ده‌كاته‌وه و ئاستی سزادانیشی كه‌متره، به‌ڵام پۆزشهێنانه‌وه نابێته‌هۆی لابردنی سزا، چونكه زۆر كه‌س باوه‌ڕ به‌تۆمه‌ت ده‌كه‌ن و بایه‌خ به‌پۆزش نه‌ده‌ن.
- شوێنی بڵاوبوونه‌وه:-
له دامه‌زراوه‌كانی میدیادا، ئاستی بایه‌خدان به‌هه‌ر بابه‌تێك په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به‌كات و شوێنی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌یه، بۆنمونه:- له رۆژنامه‌دا بابه‌تی گرنگ له لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌مدایه یاخود له‌و لاپه‌ره‌یه‌دا ڕیكلامی بۆ ده‌كرێت. ته‌نانه‌ت به‌شی سه‌رووی لاپه‌ره بایه‌خی له به‌شی خواره‌وه زیاتره. له ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆندا كاته زیندووه‌كانی بڵاوبوونه‌وه “7-10ی شه‌و”، یاخود له‌كاتی پرۆگرامه به‌ناوبانگه‌كان و هه‌واڵه سه‌ره‌كییه‌كانی شه‌ودا، بایه‌خ به‌هه‌ر بابه‌تێك بدرێت به‌مانای گرنگیپێدانی زیاتره. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌گه‌ر تاوانێكی میدیایی له‌و ساته هه‌ستیارانه‌دا بێت، زیاتر جێگه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵكه و كاریگه‌ریشی زۆرتره. كه‌واته له‌ڕووی به‌رپرسیارێتیشه‌وه، سزای زۆرتره.
- ناوبانگی میدیایی:-
بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێك له‌نێو زۆرترین ڕێژه‌ی وه‌رگردا، په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به ناوبانگی دامه‌زراوه‌ی میدیایی و متمانه و ڕێژه‌ی لایكی په‌یجی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هه‌یه، هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر تاوانێكی میدیایی ئه‌نجام بدرێت، هه‌تا ناوبانگی ئامرازه میدیاییه‌كه زیاتر بێت ده‌شێ ئاستی سزادانیشی زۆرتر بێت به‌و پاساوه‌ی له‌نێو ڕێژه‌یه‌كی فراوانی چینوتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵگادا بڵاوبۆته‌وه.
- قه‌باره‌ی زیان:-
دادگا له‌دوای بڕیاردان له‌سه‌ر تاوانێكی میدیایی، هه‌ركه‌س و لایه‌نێك به‌پێی دیكۆمێنت و پاساوی یاسایی بۆ دادگای بسه‌لمێنێ كه زیانی ماددی یاخود مه‌عنه‌وی یا هه‌ردووكیانی پێگه‌یشتووه، مافی داوای قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی هه‌یه. دادگا بۆ خه‌مڵاندنی قه‌ره‌بووه‌كه، دۆسییه‌كه ده‌خاته به‌رده‌م پسپۆڕان و شاره‌زایانی بواره‌كه تا به‌پێی قه‌باره‌ی زیانه‌كه، جۆر و بڕی قه‌ره‌بووه‌كه له‌ڕووی ماددی و مه‌عنه‌وییه‌وه بخه‌مڵێنن، دوای تانه‌دان و یه‌كلابوونه‌وه‌ی دادگا له‌سه‌ر ئاستی سزادانه‌كه، بڕیاری كۆتایی ده‌رده‌چێت. خاڵێكی گرنگ كه تایبه‌ته به میدیاكان، ئه‌گه‌ر تاوانێك له ڕێگه‌ی میدیاوه ئه‌نجام بدرێت سزاكه‌ی توندتره چونكه كاریگه‌ریی و مه‌ودای مانه‌وه‌ی زیانه‌كانی له‌ناو كۆمه‌ڵگادا زیاتره. له‌م پرۆسه‌یه‌دا ڕۆژنامه‌نووس كه خاوه‌نی نووسینه‌كه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رنوسه‌ر پێكه‌وه به‌رپرسیارێتی یاساییان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، ئه‌مه‌ش به‌پشتبه‌ستن به بڕگه‌ی “دووه‌م”ی مادده‌ی “چواره‌م”ی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان ژماره “35”ی ساڵی “2007”.
پاساوی یاسادانه‌ران بۆ سزادانی سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه و گۆڤار یاخود به‌رپرسانی دامه‌زراوه‌ی میدیایی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ڕاستییه‌ی كه ده‌بێ ڕۆڵی ده‌رگاوانی “Gatekeeper” بگێڕێت، مۆڵه‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێك نه‌دا كه پێشێلی ئه‌رك و مافه یاساییه‌كانی تێدابێت.
سه‌رچاوه‌كان:-
1-دكتر باقر انصاری:- حقوق رسانه، ناشر:- مركز تحقیق و علوم انسانی، تهران، 1391، چاپ دوم.
2- الدكتور محمد جودة ابراهیم رمضان:- المسئولیة المدنیة لوسائل الاعلام و الاعلامیین، دار مصر للنشر و التوزیع، طبعة:- الاولي، 2023.
3- الدكتور محمد ناجی یاقوت:- مسئولیة الصحفیین المدنیة، مكتبة الجلاء الجدیدة، مصر.
4- مهدی كریمیان راوندی:- مسئوولیت مدنی روزنامه‌نگاران، نشریه دادگستر، 1393.
[1]-دكتر باقر انصاری: حقوق رسانه، ناشر: مركز تحقیق و علوم انسانی، تهران، 1391، چاپ دوم، ص (292).
[2]-دكتر باقر انصاری: حقوق رسانه، منبع پیشین، ص (293-299).
[3]-الدكتور محمد ناجی یاقوت: مسئولیة الصحفیین المدنیة، مكتبة الجلاء الجدیدة، مصر ص (46).
[4]-الدكتور محمد جودة ابراهیم رمضان: المسئولیة المدنیة لوسائل الاعلام و الاعلامیین، دار مصر للنشر و التوزیع، طبعة: الاولي، 2023، ص (84).
[5]-مهدی كریمیان راوندی: مسئوولیت مدنی روزنامه‌نگاران، نشریه دادگستر، 1393، ص (79).