لە هەر ڕوویەکەوە چاوی لێ بکەین؛ مرۆڤ بە بێ باوەڕ و ئایدیا لەسەر زەمین نەژیاوە، باوەڕمەندی و دروستکردنی وێنایەک لە کەون و جیهان بۆ مرۆڤی بەدەوی و سەرەتاییش بابەتێکی لەپێشینەوە و پێویست بووە، باوەڕدارێتی بەم مانایە دەلالەت لە چاکە و خراپە نییە، بەڵکوو ئاماژەیە بە هەبوونی وێنا و ئایدیا بۆ دنیا و خوێندنەوەیەک لە جیهان و دەرکەوتە و ڕووداوەکانی لە لایەن مرۆڤەوە (لە سەردەمە کۆنەکان تاکوو ئێستە)، باوەڕداریی وەکوو تێرمێکی ئیسلامی تەنها لە چوارچێوەی باوەڕمەندیی بە شەرع و بنەما سەرەکییەکانی ئایینی ئیسلام کورت کراوەتەوە و مەبەستی من ئەم جۆرە باوەڕدارییە نییە، بەڵکوو هەر جۆرە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی دیاردەناسانەی مرۆڤە لە خاووخلیچکترین حاڵەتیدا تاکوو بەرزترین و چەندڕەهەندیانەیەکان لەگەڵ جیهان و دەرکەوتە و تەجەلییەکانێتی.
بەم مانایە مرۆڤی بێباوەڕ تەنها مرۆڤی مردووە، ئایین دەکرێت پێگە و جێگەی لە ژیانی مرۆڤدا دەستنیشان بکرێت، پیرۆزمەندییەکانی بۆ باوەڕدارانی پیرۆز بێت و ڕێزی ئەو باوەڕدارێتییە لە پانتای گشتی و ڕووبەری کولتووریدا وەکوو هەر جۆرە باوەڕدارییەکی دیکە ڕەچاو بکرێت، بەڵام مرۆڤ بە تەنها لە خواست یان باوەڕە ئاینییەکاندا کورت نابێتەوە، مرۆڤ پانتایەکی وجوودیی فرەڕەهەند و ئاڵۆز و ناجێگیرە، ئایین بانگەشەی ئەوەی کردووە ئەم وجوودە (لای ئایینەکان زیاتر غەریزە) لە لایەن گوزارە و ئامۆژگارییەکانییەوە هێور و ئارام دەبێت و بە ڕێچکەیەکی ئەمین و هەراو و پڕ لە ئۆخژنی بە هەندێک ململانێ و زۆرانبازیی لەگەڵ خواستە هەناوەکییەکان دەیگەیەنێتە مەرگێکی شیاو کە وێستگەکەی بەهەشت و حۆری و سێکس و شەراب، بێگومان ئەم ڕوانینە سەلەفی و پەڕگیرانەیە مرۆڤێکی ئارام و بێئوقرە و هەڵکەر بەرهەم ناهێنێت، چونکە لای ئەم جۆرە خوێندنەوەیەی ئایین هەموو دنیا و بوون دەبێت بێتە ژێر ڕکێفی خواست و ئاڵا و ئەخلاق و بەهاکانی ئەوە، ئەگەر نەهات ئەوا شەڕ بابەتێکی ئەخلاقییە، وەکووو وتم ئایین به مانا گشتییه‌که‌ی یه‌کێک له فۆرم و ده‌رکه‌وته‌کانی بوونی مرۆڤ بووه، هه‌ر له ئوستووره چه‌ندخواییه‌کانه‌وه تا فیتیشیزم و ئایینه ته‌وحیدییه‌کان به ڕه‌نگ و زایه‌ڵه‌ی جۆراوجۆر له قۆناغی زه‌مه‌نی جیاواز و به‌پێی پێویستییه مێژووییه‌کانی کۆمه‌ڵگا و پاشکه‌وتن یان پێشکه‌وتنه‌کانی ده‌رکه‌وتووه، مرۆڤ ئه‌زموونێکی مه‌عنه‌ویی ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌م ڕووه‌وه هه‌یه، پاش ئه‌وه‌ی ئایینییه ته‌وحیدییه‌کان و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئیسلام هێڵێکی تۆخ و تووندی له نێوان خۆی و ناوه‌رۆک و ڕیساله‌ته‌که‌ی و هه‌موو ئایینییه‌کانی دیکه‌ی دنیا (ته‌نانه‌ت به ئایینه‌کانی وه‌کوو مه‌سیحییه‌ت و جووله‌که‌وه که ئیبراهیمی بوون) کێشا ئیتر له تێرمناسیی ئیلاهیاتی ئیسلامی‌دا ئایینه کۆنه‌کان به ناوی خورافه و بتپه‌رستی و شیرک ناسێنرا و ئایینی ئیسلامیش به تاقه ئایینی ڕاستی و هه‌قیقه‌تی هه‌موو ئایینه‌کان له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کان و گێڕه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ڕاستیانه‌ی که له تیلموود و کتێبی بابیل و چاخی کۆن و نوێ چه‌واشه و چه‌وت کرابوون، خۆی ناساند.
ئه‌م مانیفێسته نوێیه ئایینی ئیسلام بوو به‌هۆی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگێکی ئه‌به‌دی بۆ به‌ئیسلامیکردنی هه‌موو جیهان و که‌ون و دیارده سرووشتی و مێژووکرد و کو‌لتوورییه‌کان، ئه‌گه‌رچی ئێمه له سه‌رده‌می مۆدێڕن‌دا ئیسلامی ئیخوانی به پلان و فۆرمی و نه‌خشه‌داڕێژیی نوێوه بۆ گه‌شه‌پێدانی خۆی ده‌بینینه‌وه به‌ڵام ئه‌مه به واتای پاشه‌کشه‌ی ئه‌و جۆره ئیسلامه که وه‌کوو ئیسلامی سیاسیی ناوی لێ نراوه له هێڵه ئه‌زه‌لی و ئه‌به‌دییه‌کانی خۆی نابینین، به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ڵبه‌ستنی ده‌مامکێکی نوێیه بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی و به بێ پشکنین و گومانکردن لێی بچێته ناو هه‌موو کایه نوێکانی گوتاری نوێ و تازه‌وه که له سه‌ر ده‌ستی ڕۆژئاوا به‌رهه‌م هاتووه و ئیسلامیان به‌سه‌ردا پیاده بکات،. خاڵی جێگه‌ی سه‌رنج ئه‌مه‌یه هه‌ر ئه‌م مه‌نهه‌جه ئیخوانییه که به پێخشکه و چاوه‌شارکێ له جیهان و ناوچه‌که‌دا بۆ پلانه‌کانی خۆی پێره‌وی ده‌کات له فۆرمی ئیسلامی سه‌له‌فیدا به بێ هیچ ده‌مامک و مه‌کیاجێک خۆی ده‌بینێته‌وه، واته ئێمه به تێگه‌یشتن له دوو شیوه ڕوانینی ئیسلامیی بۆ مۆدێڕنیزم به ئاسانی هاوبه‌شێتی ڕۆحی ئیسلامی سیاسی له نێوان ئیخوان و سه‌له‌فیزمدا ده‌بینینه‌وه.
مۆدێڕنه‌ی ئیخوانیزم به جۆرێک له ده‌سته‌ویه‌خه‌بوون و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چاو له چاو له به‌ها ڕۆژئاواییه‌کان به گێڕانه‌وه‌ی نه‌رمونیانتر و تاکتیک و ته‌کنیکی گوتارییه‌وه هاته گۆڕه‌پانه‌که‌وه و له ڕووی ڕێکخستن و په‌لکوتان بۆ ناو پێکهاته سیاسییه‌کان و دروستکردنی هێزێكی ئابووری ئیداریی ناوچه‌یی و جیهانیی له مۆدێڕنیته که‌ڵکی وه‌رگرتووه، بۆ ئه‌مه‌ش به ته‌واوه‌تی له ژێر هه‌یمه‌نه‌ی هه‌مان گوتاری بناژۆخوازیی ئیسلامیی بووه که سه‌دان ساڵه له کۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌کاندا پێڕه‌و کراون، واته ته‌نها شتێک که لێره‌دا ڕووی دابێت ته‌نها له ڕووی تاکتیک و ته‌کنیکه‌وه جۆرێک ته‌قیه و چاوپۆشیکردنی مه‌سڵه‌حه‌تیی هه‌بووه، له مۆدێڕنه وه‌کوو ئامراز له‌وانه زانکۆکان، تێز و میتدۆلۆژی و مه‌عریفه‌ی مۆدێڕن، کایه‌ی سیاسیی مۆدێڕن و هه‌موو ئه‌مانه که‌ڵکیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام به ناوه‌رۆک هه‌مان ئسیلامی سه‌له‌فین که ده‌مامکی مۆدێڕنه‌یان هه‌ڵبه‌ستووه که‌واته ئه‌م فۆرمه ده‌مامکدار و بناژۆیه له ئیسلام ته‌نها مۆدێڕنه‌ی به‌کارهێناوه ئه‌گینا هیچ ئه‌زموونکردنیێکی مۆدێڕنه‌ی نه‌بووه و ناشیبێت، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ئێمه ئیسلامێک ده‌بینین به بێ ده‌مامک، ڕه‌دی هه‌موو ڕه‌وت و رێبازه ئیسلامییه‌کانی دیکه‌ش ده‌کاته‌وه، گاور و خاچپه‌ره‌ست و جوو و مولحید و تاغووت و هتد ده‌سته‌واژه سه‌ره‌کییه ڕۆژانه‌کانێتی و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک خه‌ریکی خۆ ته‌یارکردنه بۆ هاتنی ده‌جال و هاتنه ئارای شه‌ڕی ئاخر زه‌مان و ئێسته‌ش که شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس شەپۆلێکی بەرفراوان لە لێدان و هێرشی هێزە گچکە و میلیشیاکانی سونە و شیعەی دژەجووی لێکەوتەوە و هەوری ڕەشی شەڕەکە بۆ ماوەی دوانزە ڕۆژی ڕەبەق بەسەر ئاسمانی ئێران‌دا هاژەک و بۆمبی جۆراوجۆری باراند و زەوی و ژێرزەویی خاپوو کرد و هێشتاش بە تڕێک یان هاژەکێکی گرووپە میلیشیا ئیسلامییەکانەوە بەندە و بە ئاسانی دەکرێت لە کۆنترۆڵ و ئاگربەست دەربچێت.
هەموو ئەم لایەنە ئیسلامیانە کۆی ئەم ڕووداو یان شەڕانە بەناوی سەرکەوتنی خۆیان و لە بڵیندگۆی خۆیان و بۆ خۆیان جاڕ داوە و بۆ مێژووی دوور و نزیکیش خەریکی تۆمار کردنین، لەسەر براوە یان دۆڕابوونی لایەنەکان قسە و باس و ڕوانگە زۆرە بەڵام کام یەک لەم ڕوانگانە دەتوانن وەڵامی ئەو هەموو خوێنڕشتن و ئاوارەبوون و بێکەرامەتبوونەی مرۆڤ لە جوگرافیای ئەم وڵاتانەدا بدەنەوە؟ دەتوانین بپرسین شەڕ هیچ براوەیەکی ڕاستەقینەی هەیە جگە لە سوپاسالار و سەرۆک کۆمار و ئەفسەر و…ەکان؟ و دەیان پرسیاری هاوشێوەی دیکە کە لە هەموو سەرێکەوە دەمانبەنەوە هەواریی خاڵی و دڵتەنگکەری نەبوون و نەمان، بە ڕوانگەیەکی میتۆلۆژییانە شەڕ لەگەڵ بوونی مرۆڤدا داهاتووە بەڵام بە درێژایی ئەزموونە خوێناوییەکانی مرۆڤ لەسەر زەمین و کردنەوەی زیاتری فام و هۆشی بەڕووی دنیا و ئاڵۆزییەکانی و وانەوەرگرتن لە ئەزموونە تاڵەکانی ژیار و شارستانییەتە کۆنەکان دزێوبوونی شەڕ وەکوو بنەمایەکی شارستانییەت چەسپاوە، بەڵام کێن و کام هێزانەن یان کام غەریزەی مرۆییە پابەند نابێت بەم بنەما باڵایەوە؟ هەموو ئەمانە بابەتی لەسەر وەستانی جیددی و تێر و تەسەلن بەڵام ئەمە ڕاستییەکە شەڕ لە شێوەی جەنگ و وێرانکاریی وەکوو هەمیشەی مێژووی مرۆڤ بەردەوام بووە و ئێستە لە قۆناغێکی نوێباو و قێزەون و ترسناکیدا دەژین کە هێزە پەڕگیرە بناژۆخوازە میتافیزیکییەکان نوێنەرایەتیی دەکەن و پێکەوەش هەر کامەیان دەهۆڵی پیرۆزبوونی لایەنی خۆی دەکوتێت، پەیوەست بە دنیای ئێمەوە ئیسلامی سەلەفی و سیاسی کە هەڵگری لایەنی باوەڕداری و ڕامیاریی خۆیانن حەزێکی بێ‌سنووریان بۆ شەڕ و جیهاد هەیە، ئه‌مه ڕاسته‌قینه‌ی ئیسلامی سه‌له‌فییه و وه‌کوو هه‌ندیک له مامۆستا دیاره‌کانیان ده‌یڵێن هه‌ر که‌سێک وتی ئیسلام ئایینی ئاشتییه ئه‌وه سه‌ری دای له به‌رد به‌ڵکوو ئیسلام شه‌ڕی شمشێره.
بۆیه هه‌ر دووکی ئه‌م فۆرمه له ئیسلام ده‌که‌ونه ناو مه‌نهه‌جی ئیسلامی سیاسییه‌وه چونکه به‌شێوه‌یه‌کی بژارده‌کارانه و سیاسییکارانه به نیسبه‌ت ڕووداوه‌کانه‌وه ده‌جووڵێنه‌وه، بۆ نموونه ئێمه له هیچ مه‌لایه‌کی سه‌له‌فی یان ئیخوانیمان نه‌بیست و نه‌خوێنده‌وه که دۆعا بۆ موسوڵمانانی گیرۆده‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ناو زیندانه‌کانی کۆمار له ئێران‌دا بکات یان ئاوڕێک له هاوزمان و هاونه‌ژاد و هاوئایینه‌که‌یان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بده‌نه‌وه، بۆچی؟ چونکه له بنه‌مادا له‌گه‌ڵ کرۆکی مۆدێڕنیزم و ڕؤحی ئه‌و گۆڕانکارییه‌ی که بڕیاره بۆ نموونە بزووتنه‌وه‌یەک بەناوی “ژن، ژیان، ئازادی” به‌دوای خۆیدا بیهێنێت ناکۆک و دژن، ده‌یان پاساو و ڕوونکردنه‌وه‌ی دیکه ده‌شێت بۆ ئه‌م جۆرانه‌ی ئیسلامی سیاسیی بهێنێنه‌وه که به هۆن په‌یوه‌ندی و ڕایه‌ڵه‌ی عه‌قیده‌وه به ئاسانی ده‌توانن له لایه‌ن وڵاتانی وه‌کوو قه‌ته‌ر یان تورکیا یان عه‌ره‌بستان له دژی وڵاتانی دیکه و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه پێناسه‌کراوه‌کانی خۆیان به‌کار بهێنرێن،