شارستانی، شارستانییەت بریتیە لە مێژووی ڕابردووی مرۆڤایەتی. لە ڕووی جواگرافییەوە واتە سەردەمی نیشتەجێبوونی مرۆڤ دروستکردنی شار. ئەگەر بنچینەی وشەی “شارستانییەت-Civilization” لە “Civitat”لاتینەوە وەرگیرابێت، واتە شار”City”بەرامبەر بە وشەی “Urban” Urbs”Town” کە دەکاتە شارۆچکە، یاخود ئەگەر لە وشەی “Political” لە “polity”یۆنانیەوە هاتبێت ئەوا بەمانای “polis” شار دێت. هەروەها دەتوانین بڵێن پاشماوەی هزر و بیریەکانی مرۆڤە لە گەشەکردنی شێوازی ژیاندا، کە ئەویش بۆخۆی کردار-پرۆسەیەکی ڕێكخراوی كۆمهڵایهتیییە یان كولتووری مرۆڤایەتیە لە نەوەیەکەوە بۆنەوەیەکی ترشێوەکەی لە گۆڕانی بەردەوامدایە.”١” هەربۆیە لەم ڕوانگەیەوە “ویل دیورانت” پێی وایە سەرهەڵدانی شارستانەیەت دەگەڕێتەوە بۆ پەیدابونی “کشتوکاڵ-ئابووری” و ”خێزان-كۆمهڵایهتیی” و” ئایین-رامیاری”بەبناغەی دروست بوونی شارستانیەتی مرۆڤایەتی دادەنێت.”٢” هەروەها “ئەرنۆڵد تۆنیبی-١٨٨٩-١٩٥٧ “زانای بەناوبانگی ئینگلیز دەڵێت “شارستانییەت پەیوەندیەکی تووندوتۆڵی كۆمهڵایهتییە لەچوارچێوەی سیستەمێکی رێکخراوی ناوەندی کۆمەڵگادا”“. هەروەها رەگەزناس”کڵایدە کلوخاون”دەڵێت:- “بۆ تێگەیشتن لە شارستانییەت دەبێت لایەنی كۆمهڵایهتیی ژیان و چڕبوونەوەی خەڵک لەشار و داهێنانی نووسین و گەشەی زمان كولتووری مرۆڤ بەهەند وەربگیرێت”“، بۆ سەلماندنی ئەو راستیەش چەندین نمونەی شارستانیەتە کۆنەکانی خستۆتە ڕوو وەک سۆمهر و میسر و مایە، مێژووەکەشی بۆ ٥٠٠٠ هەزارساڵ دەگەڕێنێتەوە.”٣” هەروەها “گۆردون چالید-١٨٩٢-١٩٥٧Gordon Childe”یەکەم زانا وشوێنەوارناس بوو بیری لەوەکردەوە کە بەشێوازو رێگایەکی زانستی رێڕەوی شارستانی و سەرهەڵدانی دیاری بکات، هەموو راستییە مێژووییەکان بسەلمێنێت، هەربۆیە لە پەرتووکەکەی خۆیدا بەناوی”The Most Ancient East”کە لەساڵی ١٩٢٨بڵاوی کردەوە بۆ رێکخستنی ڕووداوەکان، پاشان پەرتووکێکی تری دانا بەناوی”Mon Makes Himself”لەساڵی ١٩٣٧ زدا، لەساڵی ١٩٥٧دا هەوڵی سەلماندنی ئەو ڕاستیانەی دا لەوتارێکی گرنگدابەناوی”The Urban Revolution “، دوای ئەمیش کارەکانی لەلایەن هەردوو زانای رەگەزناسی ئەمریکی “Robert Adams”و”Lewis Henry Morgan” تەواوکرا لەژێر ناونیشانی “The Evolution of Urban Society”دا، لەساڵی ١٩٦٥دا بڵاوکرایەوە، کە تێیدا بۆیەکەم جار وردەکاری و بەراوردکاری لەنێوان شارستانی میسۆپۆتامیا و مەکسیکدا ئەنجامدرا.”٤”
بۆ نمونە مایکڵ کووک لە پەرتووکی “ ABRIEF HISTORY OF THE HUMAN RACE”لە بابەتی شارستانیەتی رۆژهەڵاتی کۆن دا لەباسی شار و شارستانییەتدا میسۆپۆتامیای لە ڕیزی پێشەوەی شارستانییەتەکانی تردا ڕیزکردووە، بوونی شارهدەوڵەت و یاساو سیستەمی فەرمانڕەوای لەسەدەی ٢٤ پ.ز لەسەردەمی لۆکالزاکیری سۆمهردا بەهەند وەرگرتووە، بەقۆناغێکی گرنگی شارستانی مرۆڤایەتی دادەنێت.”٥” هەروەها دابەشکردنی شارە دەوڵەتەکان بۆ ٣٠ شار و بوونی رێکخستن لەنێوانیاندا گرنگی خۆی هەیە، لە چاو شارستانی میسر و ئەوانی تردا، لەوەش گرنگتر بوونی کەشوهەوایەکی گونجاوبووە بۆ کشتوکاڵ کردن لە وڵاتی میسۆپۆتامیادا، هەرئەوەش وای کردووە لە ڕووی شارستانیەتەوە سۆمهرییهكان پێش گەلانی تر بکەون. هەروەها “کریستۆلار-Christollar١٨٦٣-١٩٦٩” یش قەبارەی دانیشتوان و لایەنی جواگرافییای وڵاتی میسۆپۆتامیای بەهەند وەرگرتووە لە دروستکردنی شارستانییەتدا.”٦” لەهاوشانی ئەوانەشدا “Karl Marx”کارڵ مارکس جەخت لەسەر لایەنی ئابووری و كۆمهڵایهتیی دەکاتەوە لە دروستبوونی شارستانییەتدا و بەبناغەیەکی گرنگی داناوە.”٧” هەروەها کاتێک “میچێڵ کۆک” باسی سەرهەڵدانی شارستانیەت دەکات دەڵێت”: کۆنترین شارستانیەت لەجیهاندا لە وڵاتی میسۆپۆتامیا سەری هەڵداوە لەسەردەستی سۆمهرییهكان”، ئەمەش دوای ئەوەی هاتووە سەرجەم شارستانیەتەکانی بەراورد كردووه، وەک میسر و هند و چین و ئەورپا و میسۆئەمریکا.”٨” هەروەها کاتێک باسی نووسین و بەراودکاری دەکات لەگەڵ مێژووی دەرکەوتنی لای گەلانی تر، دێتە سەرباسی نووسین لە میسۆپۆتامیا وهەوڵی نووسین لەلایەن سۆمهرەوە بە یەکەمین هەنگاوی مرۆڤایەتی دادەنێت بۆ ئەو بوارەی شارستانییەت. هەروەها دەڵێت:- ”نووسین یەکەمجار لە میسۆپۆتامیا و دواتر میسر و پاشان هیند و چین…هتد، سەری هەڵداوە”.
چونکە ئەو پێی وایە کاتێک ئەلفوبێ داهات و زمانی تێیدا بەکار هات، ئەوە بە نووسین دادەنرێت، گفتوگۆی ئەوەش دەکات ئایە وێنەی سەر ئەشکەوتەکان بە نووسین و مێژوو دادەنرێت یان نا.”٩” لەگەڵ ئەمانەشدا شارستانیەتی سۆمهر بەتایبەت خەت و نووسین و ئەدەب بە گرنگ و یەکەم دەزانێت، دواتر لەسەردەستی ئەکەدییەکان گەیشتە ناوچەکانی دەرەوەی میسۆپۆتامیا. هەروەها ئەوەش دەڵێت: ”وردبوونەوە لە تاتە قوڕینەکانی سۆمهر دەردەکەوێت بەشێوەی زمانی “سامیتیک و هیندو ئەوروپی –Semitic-Indo-European” بەکارهاتووە، پاشان بڵاوبوونەوەی ئەو شێوازی خەت و نووسینە لەلایەن “Aramaic”ئارامییەکانەوە لەسەر شێوەی دەنگ و زمانی “سامیتیک “Semiticزیاتر بڵاوبۆیەوە گەیشتە وڵاتی زاگرۆسیش.”١٠” لەگەڵ ئەوەشدا شێوازی خەت و نووسینی سۆمهر بۆ ماوەیەکی زۆر یەک شێوەیی خۆی پاراست بوو تاکۆتای دەستەڵاتی بابلی نوێ و هاتنی فارس بۆناوچەکە، بەڵام دواجار لەژێر گاریگەری ئەلفوبێی ئارامی و بووبە ٢٢ پیت.”١١” هەروەها “ریچارد فرای-١٩٢٠-٢٠١٤ “ وەک شارەزایەکی بواری ئێرانناسی و زمانەکانی وەک فارسی کۆن و ئاڤێستا و سوگدیان، لەپەرتووکی” The Heritage Of Persia” بەوردی باسی شارستانییەت و گرنگی میدیا و گەلانی ئاریا دەکات، لە هاتنیان بۆ میسۆپۆتامیا و کوردستان و رۆڵی سەرەکی گەلانی هیند و ئەوروپی وەک کاسی و میتانی و میدی و ئورارتو لە دروستکردنی شارستانییەتی کوردستاندا.”١٢” سەرەڕای ئەمانەش هەندێ لە شوێنەوارناسان و رەگەزناسەکان بنەماکانی شارستانەیەت دەبەوەبۆ چاخی بەردینی نوێ بەتایبەتی ئەوکاتەی کەل و پەلی نوێ و پێوست و خۆراک و بازرگانی داهێنران، لەم روانگەیەوە زانای بەناوبانگی رەگەزناس “بریدوود K.R.Braidwood” لە لێکۆڵینەوەکانیدا کە لەساڵی ١٩٤٨-١٩٥٥ لە گوندی چەرمۆ ئەنجامیداوە بە بەراوردکردنی لەگەڵ شوێنەوارەکانی تری وەک دۆڵی “تەهواکان- Tehuacan-وOxacaئۆکساکا “ لەمەکسیک و ”ماکنیش”MacNeish- لە پیرۆ و چەندین شوێنیتر، لەوباوەڕەدایە شارستانییەت تەمەنی لەو کاتەوە دەستی پێكردووه.”١٣”.
هەربۆیە دروستکردنی گوند و کشتوکاڵ و ئاژەڵداری بەخاڵی گرنگ و بنەمای سەرەکی دادەنێن بەر لەپەیدابوونی نووسین لە ٣٤٠٠پ.ز لەلایهن سۆمهرەوە.”١٥” لەگەڵ ئەمانەشدا مرۆڤ لەم قۆناغەدا گەیشتە پلەیەکی باڵا و دهستی بەژیانێکی باشتر کرد، لەڕووی ژیریەوە تەواوگەشی کرد و گوند و خێڵ و گەل و شار و یاسا و دەوڵەت و هێز و سنور و ململانێ لەسەرخاک و ئاو دەستی پێکرد، لێرەشەوە مرۆڤی نوێ پێی نایە قۆناغێکی پێشکەوتوتر و دەستکراوەتر لەبەرامبەر کێشە سرووشتی و خۆراکی و سەختییەکانی ژیان، دروستکردنی بناغەی شارستانیەتێکی گەورە و بەهێز، وەکو زانای ئوسترالی “گۆردن چاڵێد-Gorden Childe” باس لەبنەماکانی شارستانیەت دەکات و دەڵێت شۆڕشی چاخی بەردینی نوێ “شۆڕشی نیولیتیک-Newlithic Revolution “ گەواهی ئەوەدەدەن لەدەست پێکردنی ژیانی جووتیاری و کشتوکاڵی، پاشان شۆڕشی شارستانی بەدووی خۆیدا هێنا بەناوی شۆڕشی شار”Urban Revolution”، ئەمەش بەسەرەتای شۆڕشی شارستانیەت دادەنرێت، دوای ئەمەش سەرهەڵدانی سۆمهر و گۆمەڵگای سۆمهر لەمیسۆپۆتامیا بە نمونەدینێتەوە، وەک شارستانیەتێکی گرنگ و دووەم هەنگاو کە دروستکردنی کۆمەڵگای نیشتەجێی شارە، هەربۆیە باوەڕی وایە دامەزرێنەری ئەم بنەما شارستانیە هەر جووتیاران بووە کەبەرهەمیان زۆربووە، هەڵیانگرتووە، بازرگانیان پێوە کردووە، پاشان ئەم بەرهەمانە پێوستیان بەپاراستن بووە، کەئەویش هێز و دەستەڵات و ناوەندی هێز و پایتەخت بووە، ئەمەش بووە بەردی بناغەی شارستانیەتی مرۆڤایەتی.”١٦” بێگومان بەتێڕوانین بۆ بیر و بۆچوونی زانایانی شوێنەوارناس و رەگەزناس و مێژووی کۆن، هەموو ئەو قۆناغ و ناوەندانەی ئەوان دیاریان کردووە، گفتوگۆی لەسەردەکەن لەسەرخاکی کوردستان بووە، کەناوەندەکەی لەزاگرۆسەوە دەستپێدەکات بەرە و میسۆپۆتامیا و کەنداو، لەوێشەوە بۆکەناری دەریای ناوەڕاست، پاشان بەرەو ئاسیای بچووک تا سەردەریای رەش، لەوێشەوە بۆسەردەریای خەزەر.
هەمووئەوناوچانەی وەک بنکەی سەرەکی سەرهەڵدانی شارستانی مرۆڤایەتی دادەنرێت بەتەواوەتی خاکی کوردستانە، دۆزینەوەی کشتوکاڵ و ماڵیکردنی ئاژەڵ لەسەردەستی خەڵکی دێرینی کوردستان بووە، توێژینەوەکان هیچ گومانێک ناهێڵنەوە بەڕوونی ئاماژە بەناوی ناوچەکانی کوردستان دەدەن لە ژێر ناوی زاگرۆس و میسۆپۆتامیا و چەندین زاراوەی تری ناوچەی و رامیاری نوێ کە ئەمانەش چەقی سەرهەڵدانی شارستانیەتن بە درێژای مێژووی مرۆڤایەتی. ئەوەی زیاترئەم راستیانە دەسەلمێنێت کنەوپشکنین و هەڵکۆڵینی شوێنەوارەکانی ئەم ناوچانەن بەدرێژای سەدەیەک تاکو ئەمرۆش بەردەوامە، هەزاران شوێنەواری گرنگی چاخ و سەردەمەجیاجیاکانی مێژوو دۆزراوەتەوە، لەچاخی بەردینی کۆن و ناوەند و نوێ و سەردەمی شارەدەوڵەت دەستەڵاتی گەلان و ئیمپراتۆرەکان، دۆزینەوەی یەکەمین گوندی کشتوکاڵی، یەکەمین شار، یەکەمین پەرستگا، یەکەمین بنەماکانی نووسین، یاساو زانست و دەوڵەتداری لەم ناوچانەدا بەڵگەی ڕوون وئاشکران کە کوردستان لانکەی شارستانییە.”١٧”چونکە لەم کاتانەو لەم شوێنەدا هەمووبنەماکانی شارستانی دروست بوون.
سەرچاوەوپەراوێزەکان؛
1” Michael Cook: ABRIEF HISTORY OF THE HUMAN RACE, NEW YORK, LONDON,2003,p17.
“2” Will Durant: Heroes of History ,A brief History of Civilization from ancient time to the Down of the Modern Age, Simen and Schuster ,New York,2001,p17.
“3”Colin Renfrew; Ancient Civilization.The Emergence of Civilization,p15.
“4”Colin Renfrew; Ancient Civilization.The Emergence of Civilization,p17.
5” Michael Cook: ABRIEF HISTORY OF THE HUMAN RACE, NEW YORK, LONDON,2003,p50.
“6”Colin Renfrew; Ancient Civilization.The Emergence of Civilization,p18.
“7”Colin Renfrew; Ancient Civilization.The Emergence of Civilization,p15.
8” Michael Cook: ABRIEF HISTORY OF THE HUMAN RACE, NEW YORK, LONDON,2003,p38-43.
.- Annie Caubet and Patrick Pouyssegur:The Ancient Near East,The Oringins of Civilization,Paris,1998,p42-43.
9” Michael Cook: ABRIEF HISTORY OF THE HUMAN RACE, NEW YORK, LONDON,2003,p44-46.
.- Annie Caubet and Patrick Pouyssegur:The Ancient Near East,The Oringins of Civilization,Paris,1998,p45-56.
1” Michael Cook: ABRIEF HISTORY OF THE HUMAN RACE, NEW YORK, LONDON,2003,p135
“11”Joan Oates, BABYLON, London, Thames, Hudson, 2000,p130.
“12”Richard Frye; The Heritage Of Persia, Mazda Publishers,Mesa,California,1993,p17-24.
“13”Colin Renfrew; Ancient Civilization.The Emergence of Civilization,p18.
London,2013,p3-7 -14” DAN SHERBOK;:JUDAISM, COHN.
The Babylonian Flood story conto11,in SBW p49-50.
“16”Brian. M. Fagan:People of the Erarth,USA,1998,p385.
.”17” Annie Caubet and Patrick Pouyssegur:The Ancient Near East,The Oringins of Civilization,Paris,1998,p20-31.-J.N.Postage :Early Mesopotamia,Society,and Economy at the Dawn of History, NewYork,2002,p38-40.
-Harriet Crawford: Sumer and The Sumerians,Camberge Universty,2002,UK,p20-21
وێنەی ژمارە”١” شوێنی سەرهەڵدانی بنکەسەرەکیەکانی شارستانیەت