“پێناسەی زیرەکی دەستکرد”
لقێکی زانستی کۆمپیتەرە، ئامانجی بەر هەمهێنانی ئامێرێکی زیرەکە، کە توانای ئەنجامدانی ئەو ئەرکانەیان هەبێت کە پێویستی بە زیرەکی مرۆڤ هەیە. خۆی لە راستیدا ئامێرێکە بەرنامەی بۆ داڕێژراوە هەتا وەک مرۆڤ. بیر کردنەوە ولاسای کردنەوەی وەک مرۆڤ بێت. هەروەها بەهۆی توانای زیرەکی دەستکردەوە بۆ وەرگێڕان لە نێوان زمانەکاندا دەتوانێت لە یەک کاتدا وەڵامی کردارەکانی بداتەوە بە چەندین زمانی جیاواز، زیرەکی دەستکرد لەڕووی زمانەوانیشەوە؛ لە زمانی كوردیدا وەرگێرانی دەستەواژەی “الذكاء الاصطناعي” ی عەرەبی و “Artificial Intelligence”ی زمانی ئینگلیزییە، كە ئەویش بریتییە لە توانای کۆمپیتەر یان سیستەمێكی دیاریكراو بۆ جێبەجێکردنی ئەو شتانهی کە تاکە مرۆڤ دەتوانێت بیکات، وەک: فێربوون و هەستیاربوون، چاکسازی و بڕیاردان، قسەکردن وتێگەیشتن، چاوپێکەوتن و هەڵسەنگاندن و… هتد.
بە شێوەیەکی گشتی، زیرەکی دەستکرد دەبێتە چەند بەشێک:-
- “Machine Learning” “فێرکاری ماشین:- ئەمە جۆرێکی زیرەكی دەستكردە کە سیستەمەکان بە داتای پێشووتریان فێر دەبن و بێ جێبەجێکردنی ڕاستەوخۆی یاسا، بڕیار دەدەن.
- Natural Language Processing “NLP” کارکردن بە زمان وەک AI کە دهتوانی پرسیار بکەیت:- و دەزانێت چیت نووسیوە و دەتوانێ وەلامی گونجاو دەدات.
- n”Computer Visio” بینینی کۆمپیتەری:- لەم جۆرەدا سیستەمەکە دەتوانێت لە وێنە و ڤیدیۆ تێبگات و ڕەخنەی لێ بگرێت.
- “Robotics”ڕۆبۆتییەکان:- بەکارهاتووی AI بۆ کۆنترۆڵکردنی ئامێر یان ڕۆبۆتەکانی جەستەیی.
- “ Expert Systems” سیستەمی شارەزایی:- لەم جۆرەدا سیستەمەکانیان زانیاریی و شارەزایەتیی تایبەتیان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەکی دیاریکراو.
نموونەی بەکارھێنانی AI:-
- “ChatGPT”:- وەک ئەوەی ئێستا لە مۆ بایلەكاندا هەیە.
- Siri یان Google Assistant.
- سیستەمی ڕاگەیاندن بۆ فیلم و گۆرانی لە Netflix و YouTube.
- ئەو ڕۆبۆتەیەی دەچنە ناو بواری کڕین و بەرهەم هێنان.
كورتە مێژوویەكی زیرەکی دەستکرد “AI”:-
- سەردەمی پێشوەختەی”1940 – 1956”:- كە لەساڵی 1943، “وەرنەر پیتس” و “ماک کەلۆک” دروستکردنی یەکەم مۆدێلی نیورۆنی بە شێوەی ماتماتیکی، لە ساڵێ 1950، “ئالان تورینگ” پرسیاری “ئایا ماشین دەتوانێت بیر بکاتەوە؟ لە نووسینی خۆی Computing Machinery and Intelligence، كە بووە هۆی بەرەوپێشخستنی تاقیکردنەوەی تورینگ، وە لە ساڵی 1956، لە کۆنگرەی دارتموث، “واڵتر مککارتی، جان مککارتی، ماروین مینسکی، کلود شانون و ئالەن نیوێل” بە شێوەی فەرمی ناوی دەنرێت“Artificial Intelligence” .
- دەیەی 1960–1970:- گەشەپێدانی بنچینەییە بۆ زیرەكی دەستكرد، بە دروستکردنی بەرنامەی “ELIZA” لە ساڵی 1966 لەلایەن “جوزێف وایزنباوم” بۆ گفتوگۆکردن. وە بەرنامەی “SHRDLU” بۆ بیرکردنەوەی زانیاری لە شێوەی زمان و بەکارهێنانی AI لە ناو فێربوون و ڕەوشتە تەندروستییەکان.
- ئەستی خوار و ئەستی سەر”1970 – 1990”:- ئەم دوو زاراوەیە هاتنە ناو كایەكەوە، كە ئەستی خوار: زۆر هیوابڕینی بوو بە AI بەهۆی کەمبوونی کارایی باباتەكە لە بابەتی هەژمارەییە گەورەکان و نەتوانینی بەرزبوونەوەی بۆ ئاستی سەروو. وە ئەستی سەر: دەرهێنانی “Expert Systems” وەک “MYCIN” بۆ بواری پزیشکی.
- ساڵی 1986:- لەم ساڵەدا توانرا كاربكرێت بۆ گەشەپێدانی “Backpropagation” بۆ فێرکردنی تۆڕی نیورۆنی.
- دەیەی “1990-2010”:- سەردەمی ڕوونکردنەوە و گەشەپێدانی بوارەكە و زیادبوونی کۆمپیتەرە بەهێزەکان و داتاكان، كە لە ساڵی 1997 دا ماشینی “Deep Blue” دروستكرا لەلایەن IBM كە توانای بردنەوەی یاریی شەترەنجی هەبوو لە کاسپارۆف، یاریزانی شەترەنجی جیهانی. وە لە ساڵی 2000 دا زیادبوونی بەکارهێنانی AI لە ماڵپەڕ و وێبگەڕەكانی گۆگڵ، یاهو، ئامازۆن، و دواتریش تۆڕی فەیسبووک.
- AI لە پاش ساڵی 2010 :- گەورەترین پەرەسەندە و گەشەیەکانی زیرەکی دەستکرد “AI” لە پاش ساڵی 2010، بە تایبەتی پەرەسەندنی Deep Learning و چاکسازیی توانای فێرکاریی AI، دروستبوونی تۆڕە نەیۆنییەکان “Neural Networks” کە بنەمایە بۆ زانیاری و بڕیاردان، پەیدابوونی خزمەتگوزارییە زیرەکەکان وەک Siri, Alexa, Google Assistant، سەرکەوتنی AlphaGo لە 2016 بە سەر یاریزانی گەورەی Go، دروستبوونی مۆدێلی زمان وەک GPT و BERT کە توانایان لە فێربوونی زمان و قسەکردن هەیە.
باوکی ڕۆحی زیرەکی دەستکرد “جۆن ما کارتی”:-
جۆن ماکارتی زانای بەناوبانگی ماتماتیک لە ساڵی ۱۹۲۷ لە شاری بۆستن لە ویلایەتی ماساچووسیتیس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دایک بووە، بۆ یەکەم جار زیرەکی دەستکردی هێناوەتە نێو فەرهەنگی زانستی تەکنەلۆژی، ئەم كەسە بە باوکی ڕۆحی دامەزرێنەری زیرەکی دەستکرد دادەنرێت لە ساڵی 1955 دا.
بوارەكانی بەكارهێنانی زیرەكی دەستكرد:-
دیارترین و گرنگترین بوارەکانی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد “AI” بریتییە لە بواری پزیشکی، بازرگانی، تەندروستی و تهکنەلۆژیا، ئەمانەی خوارەوە زانیارییەکی گشتییە لەسەر گرنگترین بوارەکان:-
- بواری پزیشکی “Healthcare”:- زیرەکی دەستکرد لە پزیشکی بەشدارییەکی زۆر كارا و گرنگی هەیە لەوانە:-
- وەك دیاریکردنی نەخۆشی “وەک شێرپەنجە و نەخۆشییەكانی دڵ” كە بە تەواوی خێراتر و دروستتر ئەم خزمەتگوزاریە ئەنجام دەدات.
- لە ڕێکخستنی پلانی چارەسەر.
- ڕۆبۆتە پزیشکییەکان بۆ زۆرێك لە نەشتەرگەریە گونجاوەکان بەكاردەهێنرێن.
- لە بواری بازاڕ و بازرگانی “Business & Marketing”:- لەم بوارەیش دا زیرەكی دەستكرد بەتەواوی ڕەنگی داوەتەوە، وەك:-
- فێرکاریی بازاڕەکان و بڕیاردان لەسەر بنەمای داتا.
- پیشنیازی کاڵا بۆ کڕیاران recommendation systems
- چاتبۆتەکان بۆ پەیوەندیكردن بە کڕیاریارانەوە.
- بواری فاینانس و بانکداری “Finance & Banking”:- لەم بوارەیەشدا زیرەكی دەستكرد سوودی زۆری لێ وەرگیراوە، وەك:-
- دیاریکردن و دۆزینەوەی هەوڵەكانی ساختەكاری”fraud detection”.
- چاودێری بازاڕ و بڕیاردانی ئەقڵانییانە لە بابەتی پێشینە و دراو و سەرمایەكاندا.
- یارمەتیدانی کڕیار لە ڕێگەی ئەسیستانتی دەقەكانەوە.
- بواری فەرهەنگ و زمان “Language & Culture”:- لەم بوارەدا زیرەكی دەستكردن ڕۆڵی گرنگی بینیوە، لەوانە:-
- وەرگێڕانی زمانەکان بە شێوەیەکی زانستی و خێرا.
- دروستکردنی دەق، ڕۆمان، بابهت بە یارمەتیدانی AI.
- دەنگناسین و قسەکردن و دەستنووس.
- لە بواری موڵک و ژینگە “Smart Cities & Environment”:- ئەم بوارەیش زیرەكی دەستكرد ڕۆڵی تیایدا هەیە، وەك:-
- چاودێریكردنی پاراستنی ژینگە weather,pollution, climate
- ڕێکخستنی هەڵسوکەوتی خودكار و سەربەخۆی ئۆتۆمبێلەكان Self-driving cars
- کاریگەری بەهێز لە پاراستنی ژینگەدا، لە ڕێگەی ڕێكخستنەوەی وردەكاری ئامێرەكان بۆ ئەوەی دۆستی ژینگە بن و كەمتر ژینگە پیش بكەن.
- بواری خوێندن و فێركردن “Education”:- لەم بوارەدا زیرەكی دەستكرد لە چەند ڕویەكەوە بەكاردێن:-
- ڕێکخستنی خوێندن بە شێوەی تایبەتی بۆ هەر خوێندکار.
- هۆشیاریی چاکسازی فێرکاری.
- ڕاگەیاندنی بابەت بە ڕوونی و لابردنی ئاڵۆزییەكانی بابەتەكانی خوێندن.
- ئاسانی دەستگەیشتن بە سەرچاوەكان.
- یارمەتیدان لە ڕێكخستنی هەنگاوە زانسیتەكانی توێژینەوەكان و دۆزینەوەی هەڵەكان.
- بواری سوپا و هێمنایەتی و ئاسایش “Security & Military”:- هەندێ لەو لایەنانەی لەم بوارەدا زیرەكی دەستكردی تیادا بەكاردێت ئەمانەن:-
- دیاریکردنی كەموكورتییەكانی سیستەمە جیاوەزە سەربازی و ئەمنییەکان.
- بەکارهێنانی ڕۆبۆت و درۆن بۆ چالاكیە سەربازییەکان.
- زانیاری دروست و ورد دەربارەی بارودۆخ و ڕەوشە جیاوازەكان.
- پێدانی توانای دانانی پلانی جیاواز و هەمەلایەن بۆ چارەسەری گرفتە ئەمنی و سەربازیەكان.
- بواری سینەما و هونەر “Art & Entertainment”:- ئەم بوارەیش سوودی لە زیرەكی دەستكرد بینیوە، بۆ نمونە:-
- دروستکردنی گۆرانی، فیلم، کاریکاتێر و ڕەسم بە AI.
- دەستکاریکردنی ڤیدیۆ و دەنگ بە شێوەیەکی زیرەک.
- دۆزینەوەی گرفتە هونەری و تەكنیكیەكانی بواری فیلم و هونەرە جوڵاوەكان، بەشێوەیەكی ورد و پێشنیاری پێویست بۆ چارەسەركردنیان.
سوودەکانی زیرەکی دەست کرد:-
زیرەكی دەستكرد بەشێوەیەكی گشتی چەندین سوودی هەیە، كە لەخوارەوە ئاماژە بە هەندێكیان دەكەین:-
- خێرایی و کاریگەریی زیاتر:- کارە زۆر و گەورەکان بە خێرایی لە کاتی کەمدا جێبەجێ دەکات، زۆرترینی مرۆڤەكان دەتوانن داتا و زانیاری پێویستیان دەستبكەوێت لە یەك كاتدا دەربارەی هەمان بابەتی دیاریكراو.
- کەمکردنەوەی هەڵەی مرۆیی:- سیستەمە زیرەکەکان هەڵەی کەمتر دەکەن لە دووبارەکاریەكاندا، لە هەژمار و هەڵسەنگاندنەكاندا، بۆ نموونە، لە بواری پزیشکی هەڵەی نەناسین کەمتر دەبێتەوە.
- دابینکردنی خزمەتگوزاری 24/7 :- چاتبۆتە زیرەکەكان دەتوانن هەمیشە بە بێ وەستان خزمەتگوزاری پێشكەش بكەن، بۆ نموونە بەکارهێنانی ChatGPT، Siri، یان Google Assistant. نمونەیەكی زیندوی ئەو بوارەن.
- چاکسازیی بڕیاردان و ڕاگەیاندن:- زیرەكی دەستكرد AI، دەتوانێت بڕیارەکان لەسەر بنەمای زانیاری گەورە و ڕەوانگەی زانستی ورد دروست بكات، بۆ نموونە، لە بازرگانیدا دەتوانێت ببێتە هۆی بەرزکردنەوەی ڕێژەی فرۆشتن.
- یارمەتی بۆ خۆڕایی کردن و ئۆتۆماتکردنی کارەکان:- بۆ نموونە لە فابریکە و پزیشکی، ڕۆبۆت و سیستەمە زیرەکەكان کارەکان بە ئۆتۆماتیک دەکەن و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بار لەسەر کارمەند وهەژماری تێچووی دارایی كەم دەكەنەوە.
- پیشبینیكردنی ڕووداوەکان:- بۆ نموونە، پیشبینییەكانی کەشوهەوا، پیشبینیی نەخۆشی و بڵاوبوونەوەی پەتا و درمەكان، یان گۆڕانکارییەكانی بازاڕ، كە زیرەكی دەستكرد یارمەتی دەدات بۆ چاکسازی و پلاندانان و ئاگاداری پێشوەختە بۆ چارەسەركردن و ڕێگری كردن.
- یارمەتی بۆ خەڵاتی تایبەتی و فێرکاریی پەرەپێدراو:- خوێندکاران و بەکارهێنەران دەتوانن بە شێوەیەکی تایبەتی فێرببن، وەک Khan Academy، Duolingo، یان سیستەمی فێرکاری Google.
گرفتەکانی زیرەکی دەستکرد:-
سەرەڕای ئەوەی زیرەكی دەستكرد سوود و بەكارهێنانی هەمەچەشنی هەیە بۆ سوود بەخشین و ئاسوودەیی و ئاسانكاریی مرۆیی، بەڵام ئەم بوارە بەدەر نیە لە گیروگرفت و لایەنی نێگەتیڤ، بۆیە لێرەدا ئاماژە بە هەندی گرفتەكانی زیرەكی دەستكرد دەكەین:-
- دەبێتە هۆی لەدەستدانی کاری مرۆڤ “Job Loss”.
- دەبێتە هۆكاری تووندوتۆڵكردنی تایبەتمەندیی داتاكان “Data Privacy” و گرتنەبەری ڕێ و شوێنی تووند بۆ گەیشتن پێیان.
- زیرەكی دەستكرد دەبێتە مایەی پەخشکردنی هەڵەی زانیاری و وێنە وڤیدۆی ناڕاست و ساختە.
- پەیدابوونی جۆری نوێی لایەنداری لە زانیاریەكاندا “AI Bias” .
- کێشەی مۆراڵی و یاسایی “Ethics & Law” بەدوای خۆیدا دەهێنێت، بەتایبەتی كاتێك خراپە بەكاردەهینرێت بۆ دزی ئەدەبی یان زانستی.
- دەبێتە هۆی زاڵبوون بە سەر مرۆڤ دا “AI Control Problem”، كە وادەكات مرۆڤ بكەویتە ژێر هەژموونی ئەوەوە.
- ئاسانی دروستکردنی شتێکی نەخوازراو:- زیرەكی دەستكرد لەبەر ئەوەی سانسۆركردنی ئاسان نیە و هەموو كەس دەستی پێی دەگات، بۆیە دەبێتە ڕێگایەكی ئاسان و خێرا بۆ دروستكردنی شتی نەخوازراو و نەشیاو و لێدان لە نەیارەكان بەڕێگای ئەو دروستكراوە نەخوازراو و ناڕاستانە، لە ڕێگەی AI، زۆر بە ئاسانی دەتوانرێ ڕەخنە بگیرێت و قسەی نەشیاو نە وتراو دروست بكرێت، ڕاگەیاندن بگۆڕدرێت و چەواشەكاری تیادا بكرێت، دەنگ یان فیلمی فەیك دروست بكرێت.
- هەندێجار زیرەكی دەستكرد دەبێتە هۆی هەڵەی فێرکاری و ڕاهێنان “Training Errors”، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی كە سەرەتایانە لە بەكارهێنانی ئەم بوارەدا.
کۆتایی؛ زیرەکی دەستکرد ئامرازێکی بەهێز و بەسوودە، بەڵام دەبێت بە هۆشیاری و لەژێڕ چاودێری و ڕێساکانی یاسا و ئهخلاق دا بەکاربهێنرێت و بخرێتە كار لە پێناو گەشەسەندن و پەرەپێدان و پێشكەوتن، نەك بە پێچەوانەوە.