خوێندنەوە و قووڵبوونەوە لەسەر زێڕی ڕەش یان هەمان نەوت بە بێ خوێندنەوەی لە ناو بازنەیەکی بەرینتری کو‌لتوور و مێژووی مرۆیی‌دا مانای خۆی نادۆزێتەوە. نەوت لە سەردەمی شۆڕشە پیشەسازییەکان لە ئەوروپا و بە دیاریکراوی لە ئینگلیزدا وەکوو کاڵایەکی مەزن و بێوێنە بۆ بەرهەمهێنان بەکار هاتووە، بۆیە دەتوانین بڵێین نەوت لە سەرێکەوە بەندبووە بە پێشکەوتنی زانستی و لە سەرێکی دیکەشەوە گرێ دراوە بە بازرگانی و یارییەکانی بازاڕەوە. ئەم پرۆسەیە کە ناوی گەشەسەندن (Development) بوو تەنها بۆ ڕۆژئاوا ناوی گەشەسەندن بوو ئەویش تا ئاستێک و تا قۆناغێک و دواتر هەر ئەم گەشەسەندنەیان بوو بە بەڵای چەک و شەڕە جیهانییەکان بۆ خۆیان و بۆ هەموو دنیا و گۆی زەویش. بەڵام دەبێت بە تەنزەوە بڵێین ئەمە دیمەنە جوانەکەی دۆزینەوەی نەوت و پێشکەوتنی زانست و بازاڕە کە ڕٶژئاوا سەرپشک و ئاشدانەری بوو بۆ خۆی و کۆمەڵگا و جوگرافیاکەی. دیمەنە ناشیرین و دزێو و نامرۆییەکەی هەر ئەوە بوو کە بۆ ڕۆژهەڵات بەگشتی و بەدیاریکراویش بۆ ڕٶژهەڵاتی ناوینی خستە ڕوو. دیارە بەریتانیا سەرپشکی ئەم قۆناغە نوێیەی نەوتدۆزی بوو کە لە ڕۆژئاوا توانایی و وزەکانی کەشف کرابوو بەڵام لە ڕٶژهەڵات لە چوارچیوەی نەوتدزییدا خۆی دەبینییەوە، یەکەمین بیرە نەوتی دۆزراوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین لە ئێران و لە شاری مەسجد سلێمان بوو کە خۆی لە بنەڕەتدا شارێکی کورد و لوڕن نەک فارس.
هەڵکۆڵینی ئەم بیرە نەوتە لە نێوان ساڵەکانی ١٩٠٨ بۆ ١٩٢٨ی زاینی بوو کە لە لایەن کۆمپانیای نەوتی باشووری ئێرانی و ئینگلیس بەڕێوە دەبرا کە دواتر هەنگاو بە هەنگاو دەرکەوت کە ئینگلیسییەکان چۆنچۆنی خاکی ئەو وڵاتەیان دۆشی و کڵاویان لەسەر مێژوو و مرۆڤایەتی نا و دوو دەیە دواتر د. موحەمەد موسەدیق هەوڵی دا نەوتی ئێران میللی بکاتەوە، بەڵام بە کوودەتای ٢٨ی گەلاوێژی ١٩٥٣ دەوڵەتەکی موسەدیق هەڵوەشایەوە. مێژووی ئێران و هەموو وڵاتانی ناوچەکە و بگرە جیهانیش لەم پلانە داگیرکا‌ر و داپڵۆسێنەرانەیەی ڕٶژئاوا و لە سەرووی هەمووشیانەوە ئینگلیز بێ بەش نەبووە. کەواتە نەوت و زانست و بازاڕ تەنها و تەنها ئەو کاڵا و ئامرازانە بوون کە کەوتنە دەست سیاسییە بازرگانەکانی جیهان و هەموو دنیایان پێ بریندار و نەخۆش کرد. بمانەوێ و نەمانەوێ ئەمە بەشێک لە ڕاستیی مێژووی جیهان و پاژێک لە چیرۆکی پێشکەوتنی مرۆڤایەتییە کە لە ڕٶژئاواوە نەخشەکەی بۆ داڕێژرا. ئێستەش لە شێوە و شکڵێکی دیکەدا دنیا و بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی ناوین و لە هەمووشیان زیاتر کوردی بێ دەوڵەتی دابەشکراوی گەمارۆدراو لە ناو ئاوەها تەلیسم و ئەفسوون و نەفرەتێک دەژی کە پرۆژەی سێ گۆشەی نەوت، زانست و بازاڕ بە سەرپشکی ئینگلیز دروست کردووە. بۆیە بەگشتی دەتوانین بەم ئەنجامگیرییە بگەین کە مێژووی نه‌وت، ئه‌گه‌ر بۆ زۆربه‌ی وڵاتانی پێشکه‌وتوو و به‌شێک له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌ڕاده‌ی خۆی خێر و بێر و داهاتی به‌دواوه بووه، ئه‌وا بۆ کورد به‌تایبه‌تی سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی و نه‌گبه‌تی بووه، به‌و مانایه‌ی له هه‌ر شوێن و جوگرافیایه‌کی کورد نه‌وت هه‌بووبێت له کرماشانه‌وه تا که‌رکووک پلانی ستراتیژی درێژخاه‌ین و کورتخایه‌نی داگیرکه‌ران بۆ توانه‌وه‌ی کورد و لاوازکردنی هێز و تواناکه‌ی له‌و جوگرافیایه و دواتر گۆڕینی باری دیموگرافیی به ته‌واوه‌تی بەکار هاتووە، ئه‌گه‌ر بڵێین داینه‌مۆ و گرێپووچه‌که‌ی هه‌موو شۆڕشه کوردییه‌کان به شێوه‌یه‌کی توند و تۆڵ به پرسی نه‌وته‌وه گرێ درابووه زیاده‌ڕۆییمان نه‌کردووه، سه‌رده‌مێک هێنری که‌سینجه‌ر؛ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان و ڕاوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریکا به نیسبه‌ت نه‌وتی وڵاتانی عه‌ره‌بی و خلیجه‌وه گوتبووی “باشه که ئه‌وان جارێ له نرخی نه‌وت تێنه‌گه‌یشتوون”، ئه‌م تێنه‌گه‌یشتنه‌ی عه‌ره‌به‌کان له به‌ها زانستی و پیشه‌سازییه‌کانی نه‌وت ئێسته‌شی به ده‌مه‌وه بێت وه‌کوو خۆی ماوه‌ته‌وه و له‌باشترین حاڵه‌تدا له قه‌ته‌ر و کوه‌یته‌وه بگره تاکوو عه‌ره‌بستان و میسر له پله‌ی مه‌سه‌رفکه‌ر و به‌رخۆری ئه‌و کاڵا و ئامراز و پرۆژانه‌ن که ڕۆژئاوای نه‌وتسێن به‌رهه‌می دێنێت، وڵاتانی عه‌ره‌بی له لایه‌که‌وه وایان پێ باشه پاره‌ی نه‌وت سه‌رفی خۆشگوزه‌رانیی زێده‌ڕۆیانه و بینا و بورجی مه‌زن و کچ و کاڵی ئێرانی و توورانی ڕووت بکه‌ن و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه خزمه‌تی حه‌ماس و ئه‌لقاعیده و جیهانی عه‌ره‌بی-ئیسلامیی بکه‌ن.
ئه‌مه وێنه‌یه‌کی سه‌رمایه‌دارانه‌ی کاره‌ستاوییه‌وه و له ڕاستیدا ڕۆژئاواش ڕووبه‌ڕووی ناوێته‌وه و هه‌ر ئه‌مه‌ی ده‌وێت، ڕۆژئاوا هیچ کات عومه‌ر موختاره‌کان په‌سند ناکات، به‌ڵام ته‌نانه‌ت ده‌توانێت له گه‌ڵ سه‌دام حسێندا بۆ چه‌ندین ده‌یه هه‌ڵبکات و له هه‌مبه‌ر خۆراک نه‌وتی لێ وه‌ربگرێت بۆ ئێراقی گه‌مارۆدراوی پاش داگیرکردنی کوه‌یت، ئه‌گه‌ر هه‌موو وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان له که‌وانه و چه‌ماوه‌یه‌کدا ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نانه‌وتییان هه‌ڵسه‌نگێنین به دڵنیاییه‌وه به ئاسانی به‌م ئه‌نجامه ده‌گه‌ین که 80 له سه‌دی ئابوورییه‌که‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای تاکبه‌رهه‌مییه که ئه‌ویش نه‌وته، ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر مۆدێڕنیته له سه‌رێکه‌وه دیکارت و کانتی فه‌یله‌سووفی له پشته‌وه بووه له ڕووه پیشه‌یی و سه‌نعه‌تییکه‌شییه‌وه ئه‌و کانزایه‌ی له پشته‌وه بووه که ناوی نه‌وته، له‌و سه‌رده‌مه‌ڕا تاکوو ئێسته‌ش نه‌وت مه‌کینه‌ی هه‌ڵسوووڕێنه‌ر و وه‌گه‌ڕخه‌ری مۆدێڕنه‌یه، نه‌وت هێزه، توانایی پێشکه‌وتن و سووڕانه‌ی کارگه گه‌وره‌کانی ڕۆژئاوایه، توانستی به‌رهه‌مهێنانی چه‌که، موماره‌سه کردنی زانسته، به داننان به‌م راستییه به ئاسانی ده‌توانین بڵێین هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی که ئابوورییه‌که‌یان ته‌نها به نه‌وته‌وه (ئه‌ویش به ڕێژه‌یه‌کی به‌رزه‌وه،) به‌نده خاوه‌نی هیچ به‌رهه‌مهێنانێک له هیچ ئاستێکی جیدی‌دا نین، ته‌نها هونه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م وڵاتانه به‌رخۆری و مه‌سره‌فگه‌راییه، واته وه‌کوو به‌ختیار عه‌لی ده‌ڵیت ئه‌م نه‌ته‌وانه ئه‌گه‌ر شه‌و بخه‌ون و سبه‌ی له خه‌و ڕاست نه‌بنه‌وه شتێکی ئه‌وتۆ له جیهان ناگۆڕێت، دیاره مه‌به‌ستی دیاریکردنی ڕۆڵ و پێگه‌ی هه‌ر نه‌ته‌وه و که‌لتوورێکه له به‌ڕێوه‌بردنی جیهان، بۆ تێگه‌یشتن له‌م بابه‌ته با بهێنینه پێش چاوی خۆمان ئه‌گه‌ر ژاپۆن له بواری به‌رهه‌مهێنانی تی ڤی و کۆمپیوته‌ر و ئه‌ندازیاری و…چالاکییه‌کانی ڕاگرێت ئایا کاریگه‌رییه‌که‌ی له‌سه‌ر هه‌موو بازاڕه‌کانی دونیا و ته‌نانه‌ت ژیانی مرۆڤه‌کان له هه‌موو دونیادا نابینرێ؟ وه‌ڵامه‌که ڕوونه، به‌ڵام ئایا ده‌توانین بۆ وڵاته عه‌ره‌بییه‌کانیش هه‌ر هه‌موویان قسه‌یه‌کی وه‌ها بکه‌ین؟، وه‌ڵامی ئه‌مه‌ش هه‌ر ڕوونه،
به نیسبه‌ت کورد و په‌یوه‌ندیی چاره‌نووس و دۆزه‌که‌ی به نه‌وته‌وه ئاڵۆزییه‌کی زۆر هه‌یه، له سه‌رێکه‌وه هه‌موو کێشه‌ی داگیرکه‌ران له هه‌موو سه‌ده‌ی بیسته‌م تا ئێستا ئه‌وه بوو شارێکی نه‌وتیی وه‌کوو که‌رکووک نه‌که‌وێته ده‌ست کورده‌وه و به‌شی زۆری ئه‌و خوێنه گه‌شانه‌ی له خه‌باتی ڕزگاریخوازیی کوردی‌دا بوونه قوربانیی پیلانی داگیرکه‌ر هه‌ر له پێناو شارێکی وه‌کوو که‌رکووک بووه چون هه‌م له ڕووه ئابوورییه نه‌وتیه‌که‌ی و هه‌میش له لایه‌نه شوناسی و دیموگرافییه‌که‌یه‌وه چاره‌نووسی دۆزی کورد به‌سراوه به‌وه‌وه و هه‌ر بۆیه‌ش له 2003وه تاکوو ئێسته هیچ کام له‌و بڕگه و به‌ڵینانه‌ی که له لایه‌ن یاسا و کوتله‌کانه‌وه به نیسبه‌ت که‌رکووکه‌وه په‌سه‌ندکراون و دراون نه‌ک ته‌نها جێبه‌جێ نه‌کراون به‌ڵکوو ڕه‌وتێکی پێچه‌وانه‌ش ده‌ستی پێ کردووه و ته‌عریب و کوردقڕان خه‌ریکه ده‌گاته چڵه‌پۆپه‌ی خۆی، هه‌ر چه‌ند بێگومان به گه‌ڕانه‌وه‌ی وردەوردەی هێزی کوردی بۆ که‌رکووک ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی داگیرکه‌ر به ئاسانی ئیتر ناچیته سه‌ر. بۆیه پرسی نه‌وت هه‌م هۆکاری دڕنده‌یی و خوینمژی داگیرکه‌رانه و هه‌میش هۆکاری ڕزگاربوونی کورد به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی کوردیش پێناسه‌یه‌کی دروست و ستراتیژیکی بۆ خۆی و دۆزه‌که‌ی و به‌پێی ئه‌وه‌ش کانزا و ماتریاڵ و سه‌رمایه ژێرزه‌مینییه‌کانی هه‌بێت، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌مه ته‌نها هیوایه‌که و به‌س، له کاتێکدا که کابینه‌ی نۆیه‌می حوکومەتی هەرێم له ماوه‌ی ته‌مه‌نی خۆیدا به‌رده‌وام به‌شێکی زۆری فۆکۆس و ڕژدبوونی له‌سه‌ر ئه‌مه بووه که به‌شی نانه‌وتیی ئابووریی کوردستان په‌ره پێ بدات و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک که‌رتی کشتوکاڵ و که‌رته نانه‌وتییه‌کانی دیکه ببووژێنێته‌وه و ئاسانکاریی بۆ گه‌شه‌کردن و دره‌وشانه‌وه‌ی کردووه، بەڵام بەهۆی ئەو دۆخە کۆلۆنیالیستییە مێژووییەی بەسەر کورددا سەپێنراوە هێشتا لەو ڕووەوە لە سەرەتای ڕێگە داین.
لێره‌دا نه‌وت له ئاستی زێڕی ڕه‌شی ڕزگارکه‌ر ده‌بێت به زێڕێکی تاڵانکراو و فرۆشرا و جگه له ئاخ و ئۆف بۆ خه‌ڵکی ڕه‌شووڕووت و بێخزمه‌تگوزاریی هیچی به‌ر خه‌ڵک ناکه‌وێت، ئه‌مه ئه‌و ژانه گه‌وره‌یه‌یه که کورد له سه‌رده‌مه کۆنه‌کانه‌وه پێوه‌ی تلاوه‌ته‌وه و تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامه، ده‌بێت بپرسین خوێنی گه‌ش کێ دای و نه‌وتی ڕه‌ش کێ بردی؟،