• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
چوار شه‌ممه‌, كانونی یه‌كه‌م 31, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 124

    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    پارەی ڕەش

    ئاسایشی ئابووری لە نێوان نانی ئەمڕۆ و سێبەری سبەینێ

    هەست و بیری نەتەوەی

    هەست و بیری نەتەوەی

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    ڕاپەڕین و هەڵبژاردن و مێژوو

    ئاڵا و نەتەوە

    ئەمریکا لە هەڵوەشاندنەوەی سۆڤیەتەوە بۆ ڕاگرتنی هەژمونی چین

    تاوانی دزینی بەرهەمی ئەدەبی

    ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان لە کایەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا

    پەیوەندییەکانی ئێران و ئیسرائیل (١٩٤٨–١٩٧٩) و پرسی کورد

    دیناری دیجیتاڵی ئێراقی وەک بەدیلێک بۆ پارەی کاغەز

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 123

  • شــیکار
    کاریگەری گازی دەریای قەزوین لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و یەکێتی ئەوروپا

    بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییە دیجیتاڵییەکان

    جۆرەکانی هەور و کاریگەرییان لەسەر سیستمی ژینگەیی زەوی

    مەترسییەکانی خواردنەوەی ئاوی تواوەی سەهۆڵبەندانی کۆن و دێرین

    زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی ئێراق ‌و مەترسییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان

    گەشەپێدانی بەردەوام؛ ئاڵنگارییەکان (ئاستەنگەکان) و چارەسەرەکان

    پیلانگێڕی دەوڵەتی ئێراق لە ناسەقامگیرکردنی هەرێمی کوردستان   

    هاوسەنگی نوێی هێز و نەزمی جیھانی؛ لە ژێر ڕۆشنایی ململانێکانی جیهانی ئەمڕۆدا

    دیدگەی هێزی چین بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

    دیدگەی هێزی چین بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

    ڕەهەندەكانی پەیوەندی نێوان ئێراق و چین

    ڕەهەندەكانی پەیوەندی نێوان ئێراق و چین

  • ئــــابووری
    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    بوونیادنانی ناسنامە لە نێو نەوەی نوێی کورد؛ ناسنامە وەک بەرخۆدان

    مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی یەکەم

    مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی دووەم

    ژن، ژیاندۆستی و ئەویدی لە شیعری هێمن-دا

    لاوازى بیرى نەتەوەیى لاى کورد وەک فاکتەرێک لە دروستنەبوونى دەوڵەتدا

    بۆچوونى حیزبی كرێكارانى سۆسیالیستیى ئێران به‌رامبه‌ر دۆزى كورد

    کەسایەتی کورد و دیاردەی بندەستی

    کەسایەتی کورد و دیاردەی بندەستی

    عوسمان پاشای جاف و ڕەگداکوتانی یاخیبوون لە عەشیرەتی جافدا

    جینۆساید؛ سەرهەڵدانی خراپەکاری لە نائامادەگی دادپەروەریدا

    ديارده‌ى لێكترازانى نێوخۆيى پارته‌ كوردييه‌كانى باكوورى كوردستان

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤێرجینیا وۆڵف

    ڤێرجینیا وۆڵف

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

سەرەکی ئینسکلۆپـیدیا بەڵگەنامە و ڕوداو

قوتابخانەی كۆپنهاگن و جەنگ

دکتۆر سەروەر حەمە ئەحمەد لەلایەن دکتۆر سەروەر حەمە ئەحمەد
ته‌مموز 14, 2025
لە بەشی بەڵگەنامە و ڕوداو
0 0
A A
قوتابخانەی كۆپنهاگن و جەنگ
0
هاوبەشکردنەکان
96
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

کۆپنهاگن وەک قوتابخانەیەکی گرنگی ئاسایشی لە بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، هەوڵ دەدات خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ هەڕەشە و مەترسییە ئاسایشییەکان بکات، لەو چوارچێوەیەشدا ڕەهەندی نوێی ئاسایشی دەخاتە ڕوو. لەگەڵ ئەوەشدا پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە یەکەی ئاسایشی تەنیا لە دەوڵەتدا کورت ناکرێتەوە، بەڵکوو یەکەکانی دیکەی وەک نەتەوە و نەژاد و پێکهاتە جیاوازەکانی تریش لە خۆ دەگرێت. ئێمە لە چوارچێوەی ئەم وتارەدا و بە دوو تەوەر، تیشک دەخەینە سەر چەمکی ئاسایشی کۆمەڵگایی و تیۆری كۆمەڵەی ئاسایشی هەرێمی و، پەیوەندییەکانی لەگەڵ هۆکارەکانی ڕوودانی جەنگەکان.

“ئاسایشی كۆمەڵگایی (Societal Security)“

بیرمەندی ئەمریکی (باری بۆزان/ Barry Buzan) وەک یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەم قوتابخانەیە، لە كتێبێکیدا به‌ناونیشانى (لێکۆڵینەوەکانی ئاسایشی نێودەوڵەتی/ International Security Studies)، پێنج بواری ئاسایشی، وەکوو ڕەهەندەکانی ئاسایشی نەتەوەیی دەناسێنێت، ئەوانیش: ئاسایشی سەربازی، سیاسی، ئابووری، ژینگەیی و کۆمەڵگایی. بە بڕوای بۆزان هەڕەشە سەربازییەكان لە بواری ئاسایشیدا خاوەن ئەولەویەتی تیۆری و کردەیی ڕاستەقینەن و گرنگییەكەیان درێژەی هەیە تاکوو ئەو كاتەی پێكهاتەی سیستەمی نێودەوڵەتی ئەنارشی و نائارام بێت. سەبارەت بە ئاسایشی ژینگەیی باری بۆزان و بیرمەندی سیاسی کەنەدی (تۆماس دیكسن/ Thomas Dixon)، پێیان وایە كەمبوونەوەی سەرچاوە سرووشتییەكان هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی، چونكە دەتوانێت ببێتە هۆكارێك بۆ بەرزبوونەوەی ململانێ و ئەگەری پێكدادان و سەرهەڵدانی توندوتیژی. وە لە هەمان کاتدا بە بڕوای بۆزان، ئاسایشی سیاسیش بۆ سەقامگیری ڕێكخراوەكان، دەوڵەتان و سیستەمەكانی دەسەڵاتداریەتی و ئایدیۆلۆژیا ڕەوایەتی پێدەرەكانی دەوڵەت دەگەڕێتەوە. بۆیە هەڕەشە سیاسییەكان سەقامگیری ڕێكخراوەیی و دامەزراوەیی دەوڵەت دەكەنە ئامانج، ئەم هەڕەشانەش هەر لە پرسی جیابوونەوە تاكوو ڕووخانی دەوڵەت و گوشار خستنە سەر دەوڵەت دەگرێتەوە.

هەروەها دەکرێت ئاسایشی ئابووری بە نیشاندەر و پێوەرێکی سەرەکی هەڵسەنگاندنی ئاسایشی گشتی دەوڵەت دابنرێت. بۆ نموونە ئەگەر ئاسایشی ئابووری دەوڵەتانی گەشەسەندوو و دەوڵەتانی پەرەنەسەندوو پێکەوە بەراورد بکەین، بە سانایی دەردەکەوێت کە لە ڕێگەی ئاسایشی ئابوورییەوە دەتوانرێت بوار و ڕەهەندەکانی دیکەی ئاسایشی بنیات بنرێت. وە ئاسایشی ئابووری وەک بەشێک لە بەرژەوەندی و ئاسایشی گشتی دەوڵەت وێنا دەکرێت.

هەرچی سەبارەت بە ئاسایشی کۆمەڵگاییە، کە مەبەستی سەرەکی تەوەرەکەی ئێمەیە، ئەوا دەکرێت بڵێین، هەر دوو ئەکادیمیست و توێژەری بواری ئاسایشی (باری بۆزان) و (ئۆلى وه‌یڤەر/ Ole Wæver)، وەک دامەزرێنەرانی قوتابخانەی کۆپنهاگن، پرسی ئاسایشی كۆمەڵگاییان خستووەتە ڕوو. لە ڕوانگەی ئەوانەوە ئاسایشی كۆمەڵگایی بریتییە لە توانای كۆمەڵگا بۆ پاراستنی تایبەتمەندییە سەرەكی و بنەڕەتییەكانی کە خۆی دەبینێتەوە لە زمان، كلتوور، مەزهەب و ناسنامەی نەتەوەیی. بۆیە ئاسایشی كۆمەڵگایی لە بارەی بارودۆخێكەوە دەدوێ کاتێک كە كۆمەڵگاكان هەست بە مەترسی و هەڕەشە لەسەر ڕەگەز و بنەما ناسنامەییەكانیان بكەن. بۆزان و ویڤەر پێیان وایە چه‌مكى ئاسایش چه‌مكێكى دووانە‌ییه‌، مه‌به‌ست لێى ئاسایشى ده‌وڵه‌ت و ئاسایشى پێكهاتە نە‌ته‌وه‌ییه‌كانە. بە جۆرێک پێكهاتە نە‌ته‌وه‌ییه‌كانیش وەک‌ ده‌وڵه‌ت یەکە‌ى ئاسایشین. ئاسایشى ده‌وڵه‌ت لە سه‌روه‌رییه‌كه‌یه‌وە سه‌رچاوه‌ى گرتووه‌، ئە‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت سه‌روه‌رى لە ‌ده‌ستدا ئە‌وا چیدى مانایه‌ك بۆ ده‌وڵه‌ت نامێنێته‌وه‌، لە به‌رامبه‌ریشدا پێكهاتە نە‌ته‌وه‌ییه‌كان خاوه‌نى ناسنامه‌ن ئە‌گه‌ر ناسنامه‌كه‌یان لە ‌ده‌ستدا ئە‌وا چیدى وه‌ك پێكهاتە بوونیان نامێنێت.

مەرج نییە هەموو کات ئاسایشی پێکهاتە نەتەوەییەکان هاوتەریب بێت لەگەڵ ئاسایشی دەوڵەتان. بە واتایەکی دیکە مەرج نییە ئەگەر دەوڵەت لە دۆخی ئاسایشیدا بێت، ئەوا پێکهاتە نەتەوەییەکەش لە هەمان دۆخدا بن، یان بە پێچەوانەوە. بۆ نموونە ئاسایشی دەوڵەتی ئێراق لە ڕابردوودا بە مانای ئاسایش و سەلامەتی نەبووە بۆ نەتەوەیی کورد. یاخود کاتێک کە دەوڵەتی ئێراق ڕووبەڕووی داگیرکەری ئەمریکی بۆیەوە لە ئازاری ٢٠٠٣، هەرێمی کوردستان وەک هەڕەشە سەیری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای نەکرد، بەڵکوو وەک ڕزگارکەر وێنای پرۆسەکەی کرد، لەبەر ئەوەی بۆ کورد ڕزگارکردن بوو، بەڵام بە پێچەوانەوە بۆ ئێراق پرۆسەیەکی داگیرکەری بوو‌. بۆیە پرسى داگیركردنى ئێراق ئە‌و بانگه‌شه‌یه‌ى قوتابخانە‌ى كۆپنهاگن پشتڕاست ده‌كاته‌وە، كە ده‌ڵێت لە ‌هە‌ندێك حاڵه‌تدا ئاسایشى ده‌وڵه‌ت و ئاسایشى كۆمه‌ڵگایی جیاوازن.

لایه‌نگرانى قوتابخانە‌ی كۆبنهاگن، پێیان وایە چه‌ندین هە‌ڕه‌شە هە‌ن كە ڕووبه‌ڕووى پێكهاتە نە‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌بنە‌وە، وەکوو: هە‌ڕه‌شه‌ى كۆچ و ژینگە، هە‌ڕه‌شه‌ى سیاسی و سەربازی و ئابووری، هە‌ڕه‌شه‌ى سەپاندنی كلتوورێكى زاڵ، هە‌ڕه‌شه‌ى دابه‌شبوون. به‌م شێوه‌یە قوتابخانە‌ى كۆپنهاگن ئاسایشى پێكهاتە نە‌ته‌وەییه‌كانى خستە به‌رامبه‌ر ئاسایشى ده‌وڵه‌ت، لەسه‌ر ئە‌و بنە‌مایه‌ى كە پێكهاتە نە‌ته‌وەییه‌كان خاوه‌نى ناسنامه‌ن، ئە‌گه‌ر ناسنامه‌كانیان له ‌ده‌ستبده‌ن ئە‌وا له‌ناو ده‌چن. بەم جۆرە لایەنگرانی قوتابخانەی کۆبنهاگن، لەگەڵ ئەوەی دان بە گرنگی ئاسایشی دەوڵەتاندا دەنێن لە سیاسەتی نێودەوڵەتییدا، بەڵام پێیان وایە ئەوەی زیاتر لەژێر هەڕەشە و مەترسیدا بووە، نەتەوە و پێکهاتە مەزهەبییەکان بوون کە ترسیان هەبووە لەوەی کە ناسنامەی خۆیان لە دەست بدەن. بەم شێوەیە قوتابخانەی کۆبنهاگن بەشدارییەکی سەرەکی کرد لە فراوانکردنی چەمکی ئاسایش لە ڕێگەی گرنگیدانێکی دووانەیی هەم بە ئاسایشی دەوڵەتان و هەمیش بە ئاسایشی پێکهاتە نەتەوەییەکان. واتە لە پاڵ دەوڵەت، باس لە ئاسایشی کۆمەڵگایی دەکات لە پارێزگاریی و پاراستنی زمان، ناسنامەی ئایینی و کلتووری گرووپە جیاوازەکان.

“تیۆری كۆمەڵەی ئاسایشی هەرێمی (Regional Security Complex)”

بە هەمان شێوەی تیۆری ئاسایشی کۆمەڵگایی، دەبینین بنەما سەرەکییەکانی ‌تيۆرى كۆمه‌ڵه‌ى ئاسايشى هە‌رێمیش، لە لایەن هە‌ر دوو بيرمه‌ندى قوتابخانە‌ى كۆپنهاگن بارى بۆزان و ئۆلى ويڤه‌ر داڕێژراوە، لە چوارچێوەی کتێبێکدا به‌ناونيشانى (هێزه‌كان و هە‌رێمه‌كان/ Regions and Powers). کۆمەڵەی ئاسايشى هە‌رێمى لە ‌ديدگەى بارى بۆزانەوە بريتیيە لە گرووپێك لە ‌ده‌وڵه‌تان، كە مه‌ترسييە ئاسايشیيه‌كانيان به‌شێوه‌يه‌كى پته‌و به‌يه‌كه‌وە به‌ستراوه‌ته‌وه،‌ بە جۆرێک کە ئاسایشی نیشتمانی هەر یەکێکیان بە ئەستەم لەوی دیکە جیا دەکرێتەوە، وە شێوازى په‌يوه‌ندى لەنێوان ئە‌م جۆرە وڵاتانە‌دا فۆرمێكى به‌رده‌وامە له ‌دۆستايه‌تى و دوژمنايه‌تى له ‌يه‌ك كاتدا. بەم پێیە کۆمەڵەی ئاسايشى هە‌رێمى خۆى لە بوونى په‌يوه‌ندى لە نيوان ده‌وڵه‌تان ده‌بينێته‌وە لە ‌چوارچێوه‌ى تۆڕێكى فراوان لە دۆستايه‌تى، هاوپه‌يمانى و هە‌ستكردن به‌ترس و دڵەڕاوکێ. گریمانەی سەرەکی باری بۆزان و هاوکارەکانی دەربارەی تیۆری کۆمەڵەی ئاسایشی هەرێمی ئەوەیە، کە کۆتایی جەنگی سارد بووەتە هۆی دروست بوونی نائاساییشی بەربڵاو، ئەمەش ڕیشەی لە تێڕوانینی ڕیالیستەکان و جیهانگەراکاندایە لە سرووشت و ڕەهەندکانی ئاسایش. بەم مانایە قوتابخانەی ڕیالیزم دەوڵەت وەکوو تاکە ئەکتەر و بابەتی ئاسایش و قوتابخانەی جیهانگەراش سیستەمی نێودەوڵەتی وەکوو تاکە فاکتەری ئاسایش و نائاساییشی دەزانن و گرنگی بە ناوچە (هەرێم) نادەن. بۆیە پێویستە بۆ تێگه‌یشتن لە سرووشت و چاره‌نووسی ئاسایش، گرنگی بە كۆمه‌ڵه‌ی ئاسایشی هە‌رێمی و تێكئاڵاوی ئاسایشی ده‌وڵه‌تانی هە‌رێمی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان لە ناوچه‌یه‌كی دیاری كراو بده‌ین.

لە ڕوانگەی ئەم تیۆرەوە چەندین پاڵنەر و هۆکار هەیە کەوا دەکەن ئاسایشی دەوڵەتێک پەیوەست و گرێدراوبێت بە ئاسایشی دەوڵەتێکی دیکەوە، ئەوانیش: فاكتەری كلتووری و مێژوویی، نزیكی و دراوسێیه‌تی، مۆدێلی دۆستایه‌تی و دوژمنایه‌تی، فاكته‌رە ماددیی و واتاییه‌كان، فاكته‌رە سه‌روو نە‌ته‌وه‌ییه‌كان، لەگەڵ بوونی پێکهاتەی نەتەوەیی و ئایینی جیاواز. بۆیە بەشێكی زۆر لەو دوژمنایەتی و تەنگژە هەنووكەییانە، بە دەرهاویشتە و بەرهەمی ڕابردوو لە قەڵەمدەدرێن. واتە ململانێكانی ئێستای نێوان دەوڵەتان، بەجێماوی مێژوو دەزانن. بیرمه‌ندانی قوتابخانە‌ی كۆپنهاگن پێیان وایە پاش جه‌نگی سارد، پرس و بواره‌كانی ئاسایش و كێبڕكێ و ململانێ و هاوكاری زیاتر ناوچه‌یی و هە‌رێمین. هەر بۆیە پێشنیازی تیۆری كۆمه‌ڵه‌ی ئاسایشی هە‌رێمی ئە‌وه‌یە كە پێویستە جیهان به‌سه‌ر چه‌ندین کۆمەڵەی ئاسایشی دابه‌ش بكه‌ین، چونكە پێویستە پرسە هە‌رێمییه‌كانی تایبه‌ت بە هە‌ر هە‌رێم و ناوچه‌یه‌ك بە جیا لێكۆڵینە‌وه‌ی لەسه‌ر بكرێت، ڕۆڵی فاكته‌رە هە‌رێمییه‌كان لەسه‌ر ئاسایشی نە‌ته‌وه‌یی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی گرنگی پێبدرێت. له‌م ڕوانگه‌يه‌وە بۆزان كۆمەڵێك ناوچەی ئاسايشى ديارى ده‌كات، وه‌كوو: كۆمه‌ڵه‌ی هە‌رێمی ئاسایشی ئە‌مريكاى باشوور، ڕۆژهە‌ڵاتى ناوەڕاست، ئە‌فريقيای باشوور، باشوورى ئاسيا و باشوورى ڕۆژهە‌ڵاتى ئاسيا.

بەگشتی ئە‌م تیۆرییە باس له‌وە ده‌كات كە چۆن ئاسایش لە ناوچه‌یه‌كی جوگرافی هە‌رێمی پێكهاتووه‌. چونكە مه‌ترسی و نیگه‌رانییه‌كانی ئاسایش بۆ شوێنێكی دوور به‌باشی ناگوازرێنە‌وه‌، بۆیه‌ش ئە‌و هە‌ڕه‌شانە‌ی بۆسه‌ر ئاسایش هە‌ن، زیاتر لە ناوچه‌یه‌كی دیاری كراو ڕووده‌ده‌ن، هاوكات ئاسایشی هە‌ر ئە‌كته‌رێكی ناو هەر هە‌رێمێك وابه‌سته‌یە بە ئە‌كته‌ره‌كانی دیكه‌ی هە‌مان هە‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ.

تێبینی:- لە نووسینی ئەم وتارەدا، سوود لەم سەرچاوانە وەرگیراوە.

  • د. صالح عمر عیسی و د. پەرویز رحیم قادر، ئاسایشی ئابووری لە ڕوانگەی قوتابخانەی كۆپنهاگن: ئاسایشی ئابووری هەرێمی كوردستان- ئێراق وەک نموونە، گۆڤاری قەڵاى زانست، زانکۆی لوبنانی فەرەنسی- هەولێر، ژمارە (٤)، بەرگی (٦)، پاییزى ٢٠٢١.
  • رابح زاوي، معضلة أمن الحدود والتأسيس للمركب الأمني: قراءة في منطلقات مدرسة كوبنهاغن، مجلة دفاتر المتوسط، العدد (6)، المجلد (3)، آزار 2017.
  • د. توفيق بوستي، مدرسة كوبنهاغن والتحول في مفهوم الأمن: نحو إطار جديد للأمن، المجلة الجزائرية للأمن والتنمية، العدد (13)، تمووز 2018.
  • عتيقة كواشي، أليات إدارة المعضلة الأمنية المجتمعية في منطقة الساحل الأفريقي، أطروحة دكتوراه، كلية الحقوق والعلوم السياسية، جامعة باتنة، الجزائر، 2017.
  • هاوڕێ حه‌سه‌ن حه‌مه، چه‌مكى ئاسایش لەنێوان تیۆری ڕیالیزم و قوتابخانه‌ی كۆبنهاگن، گۆڤاری جۆرناڵ، ناوەندی کوردستان بۆ توێژینەوە لە ململانێ و قەیرانەکان سلێمانی (KCCRC)، ساڵی یەکەم، ژمارە (3)، حوزەیرانی ٢٠1٦.
  • Barry Buzan & Lene Hansen, The Evolution of International Security Studies, Cambridge University Press, London, 2009.
  • Barry Buzan and Oole waever, Regions and Powers: The Structure of International Security, Cambridge University Press, United Kingdom, 2003.
پۆستی پێشوو

ڕۆژئاوای کوردستان و هاوکێشە نێوده‌وڵه‌تییەکان

پۆستی داهاتوو

ئایا سوریا و ئیسرائیل بەرەو ئاشتی هەنگاو دەنێن؟

دکتۆر سەروەر حەمە ئەحمەد

دکتۆر سەروەر حەمە ئەحمەد

مامۆستای زانکۆ

پەیوەندیداری بابەتەکان

کورتە مێژووییەکى كوردستانى سوور
بەڵگەنامە و ڕوداو

کورتە مێژووییەکى كوردستانى سوور

كانونی یه‌كه‌م 28, 2025
52
دووبەرەکی نێوان شۆڕشگێڕە ناوچەییەکان وەک بەربەستێک لەبەردەم سەربەخۆیی نەتەوەی کورد
بەڵگەنامە و ڕوداو

دووبەرەکی نێوان شۆڕشگێڕە ناوچەییەکان وەک بەربەستێک لەبەردەم سەربەخۆیی نەتەوەی کورد

كانونی یه‌كه‌م 23, 2025
35
ڕەزا شا و پڕۆژەی مێژوونووسی ناسیۆنالیستی لە ئێران
بەڵگەنامە و ڕوداو

ڕەزا شا و پڕۆژەی مێژوونووسی ناسیۆنالیستی لە ئێران

كانونی یه‌كه‌م 2, 2025
211

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ته‌مموز 2025
د س W پ ه ش ی
 123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
28293031  
« حوزەیران   ئاب »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە