بابەتی ئاسایشی نیشتیمانی لە ڕوانگەی میدیاوە تایبەتمەندییەکی نایابی هەیە و ڕەهەندەکانی فراوانن. میدیا کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ئەم پرسە دەخاتە ڕوو، بەجۆرێک لە زۆرینەی وڵاتان بە هەستیاریی زۆرەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. هەرێمی کوردستانیش لەم پرسە بەدەرنیە، بەڵکو لە زۆر حاڵەتدا میدیا ڕۆڵی نەرێنی گێڕاوە. لە کاتی پەخشکردنی هەواڵی جەنگ و ئاژاوەکان، میدیا لە جیاتی بەرپرسیارێتی پیشەیی و ڕێکارەکانی ڕۆژنامەگەری، بە شێوازێکی نەشیاو ڕووماڵی کردووە، ئەم هەڵسوکەوتە نادروستە لە میدیا، کێشەکانی لە قەبارەی ڕاستەقینەی خۆی گەورەتر پیشان داوە، لە کاتێکدا ئەم کێشانە هیچ پەیوەندییەکی ڕاستەقینەیان بە ئاسایشی نیشتیمانییەوە نەبووە. پەیوەندیی نێوان میدیا و ئاسایشی نیشتمانی هەمیشە جێگەی مشتومڕ و سەرچاوەی نیگەرانی بووە، خوڵقاندنی زەمینەیەكی پتەو بۆ پەیوەندییەكی تەندروست لە نێوانیان یەكێكە لەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی دامەزراوە باڵاكانی سیاسەت و یاسادانان و ڕاپەڕاندن دەبێتەوە لە هەر دەوڵەتێكدا، بە تایبەت لە سایەی هەڵكشانی ململانێ ناوخۆ و هەرێمایەتی ونێودەوڵەتییەكاندا.
میدیا بە هەموو چەشنە جیاوازەكانیەوە؛ سەرچاوەیەكی سەرەكیی زانیاری، فاكتەرێكی گرنگی پێكهێنانی هۆشیاری و مەعریفیە، بەرهەمهێنانی وێناو واتا ، هەروەها بنیاتانی كەسێتیی تاک و ئێستا و ئایندەی كۆمەڵگەیە، پێچەوانەكەشی هەر ڕاستە. هەرێمی كوردستان لە نێوجەرگەی ئەو گۆڕانكاری و ململانێیانەدایە كە ناوچەكە و جیهان بەخۆیانەوە دەیبینن، ئەوەی دەبینرێ سەرباری بوونی دامەزراوەی باڵای فەرمی لە پەیكەری دەسەڵاتی سیاسیی هەرێم و بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن و دەستاودەستكردنی ئاشتیانەی دەسەڵات، لێ كوردستان بەدەست ناسەقامگیریی سیاسی و ئابووری و دابەشبوونی ناڕاستەوخۆی جوگرافی و ئیداری گیرۆدەیە، ئەمەش وا دەكات باسكردن لە پەیوەندیی میدیا و ئاسایشی نیشتمانی هێندەی تر بەهادارتر و هەستیارتر بێت.
بۆیە گرنگترین پرسیار ئەوەیە کە میدیا لە سەردەمی ئێستادا چۆن دەتوانێت بە وریایی و بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسە بکات. لە کاتێکدا زانیاری بە خێرایی بڵاودەبێتەوە و کاریگەری دەخاتە سەر ڕای گشتی، پێویستە میدیا ڕۆڵی ئەرێنی خۆی بگێڕێت. میدیا دەبێت بەرچاوی ئەوە بگرێت کە هەر هەواڵێک کە پەخش دەکات، دەتوانێت کاریگەری بە درێژایی لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی و بەرژەوەندی وڵات بهێڵێت.
لە کاتی پەخشکردنی هەواڵەکان پێویستە:-
١. سەرچاوەی هەواڵەکان بە وردی بپشکنێت
٢. لە وەرگرتنی زانیاری لە سەرچاوەی نادڵنیا دور بکەوێتەوە
٣. بەرژەوەندی گشتی و ئاسایشی نیشتیمانی لە پێشینەی کاری خۆی دابنێت
٤. مەترسی هەواڵی درۆ و پراپاگەندە بە جدی وەربگرێت له یاسای ڕۆژنامهگهریی كوردستان ژماره (35)ی ساڵی (2007)، به شێوهیهكی خێرا و به بهكارهێنانی دهستهواژهی گشتگیر و ناڕوون ئاماژهی به چهمكی ئاسایشی نهتهوهیی كردووه.
وهک دهبینین له بڕگهی دووهمی مادهی دووهمی یاساكهدا باس لهوه دهكات نابێ ئهو زانیارییانهی پهیوهندییان به ئاسایشی ههرێمهوه ههیه ڕێگه به دهستخستن و بڵاوكردنهوهیان بدرێت. وهک له یاساكهدا هاتووه: “ڕۆژنامهگهر بۆی ههیه ئهو زانیارییانه وهربگرێت له سهرچاوهی جیاواز كه گرنگ بن بۆ هاوڵاتییان و پهیوهندیدارن به بهرژهوهندیی گشتی، ئهگهر پهیوهندیی به ئاسایشی ههرێمهوه نهبێ”. لە کۆتاییدا، میدیا بەرپرسیارێتییەکی گەورەی لەسەر شان دایە بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی. پێویستە بە هۆشیاری و وریایی تەواوەوە کار بکات، بۆ ئەوەی بەرژەوەندی وڵات نەکەوێتە مەترسییەوە و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە. گرنگە میدیا لە سەردەمی ئێستادا زۆر بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسە بکات. پێویستە میدیا بەرپرسیارێتی زیاتری هەبێت لە پەخشکردنی ئەم جۆرە هەواڵانەدا.