“پێشەكی”
ئەو شارانەن كە جەنگ و شەڕ و داگیركارییەكان كاریگەرییەكی زۆری هەبووە لەسەر ناونان و پێكهاتە و مەبەستی شارەكان، جا ئەم شارانە چ شارە داگیركارییەكان و ئەو شارانەی كە بەهۆی جەنگەوە دەستی بەسەرداگیراوە یان شارە سەربازییەكان ئەو شارانەی كە بەسەربازی كراوە. یاخود شارە قەدەغە كراوەكان ئەو شارانەی كە تایبه‌تمەندی ئاسایش و سەربازی و تەكنەلۆژیای جەنگی خۆیان هەیە و كۆمەڵگەی پیشەسازی و سەربازی و شوێنی بەرهەمهێنانی كەرەستەی جەنگین. هەروەك مەبەست لە شارە ئازادەكان، ئەو شارانەن كە ئازاد و كراوەن و بایەخی سیاسی و سەربازی و ئابووریان هەیە. بەگشتی شارەكانی كەناردەریا و بەندەرەكان لەم جۆرە شارانەن. هەرچەندە لەم نووسینەدا بە پوختی تیشك خراوەتەسەر ئەم شارانە و ناساندنی شارەكان و تایبەتمەندی و گرنگیان لێرەدا خراوەتەڕوو:-
1. شاره داگیركراوه‌كان:- مه‌به‌ست له‌و شارانه‌یه كه له‌ژێر ده‌ستی وڵاتیكی داگیركاره. له‌دوای سه‌ده‌ی شازده ئیمپراتۆره ئه‌وروپاییه‌كان “ئیسپانیا، فه‌ڕه‌نسا، پورتوگال” هه‌ریه‌كه‌یان كۆمه‌ڵێك له‌وڵات له‌كیشوه‌ره جیاوازه‌كاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن، جۆرێكی تازه له ژیانی شارنشینی داگیركراوی دروستده‌بێت، شوناسیان دروستكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان وڵاته داگیركراوه‌كان و میلله‌ت داگیركه‌ره‌كانه.
2. شاره سه‌ربازییه‌كان:- وادیاره شاره سه‌ربازییه‌كان مێژوویه‌كی كۆنی هه‌بێت، چونكه هه‌ندێك له توێژه‌رانی شارناسی پێیانوایه، شار له بنچینه‌دا بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی دروستكراوه، به‌ڵگه به‌وه ده‌هێننه‌وه زۆربه‌ی شاره كۆنه‌كان، “قه‌ڵا”ی تێدایه، ئه‌م قه‌ڵایانه به سه‌كۆی به‌رگریكردن داده‌نرێت له‌وڵاتدا. ماكس ڤیبه‌ر ئاماژه به‌وه‌ده‌كات. قەڵا، شوێنی حکومەت و ئۆردوگای سەربازی بووە، له‌كۆندا. له جیهانی ئه‌مڕۆشدا، چه‌ندین شاری سه‌ربازی هه‌ن له شێوه‌ی “سه‌ربازگه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌ربازی”، ئه‌م شارانه بۆ خزمه‌تی سوپا‌و هێزه‌كان و كاروباره سه‌ربازیه‌كان بونیاد ده‌نرێت، پێكهاتووه له یه‌كه‌ی مه‌شق و شوێنی حه‌وانه‌وه‌و كه‌ره‌سته سه‌ربازیه‌كان و یه‌كه تاقیكاره‌كان، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و وه‌زاره‌تی به‌رگریه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
3. شاره قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان:- مه‌به‌ست له شاره قه‌ده‌غه كراوه‌كان ئه‌و شارانه‌یه، كراونه‌ته كارگه و تاقیگه سه‌ربازییه‌كان، له‌ژێر چاودێری وردی ده‌وڵه‌ت و وه‌زاره‌تی به‌رگریدایه، چه‌ندین شار هه‌ن له ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی تر به‌ڵام گرنگترینیان ئه‌و “44”شاره‌ی ڕووسیا‌یه. دەرکەوتنى زاراوەى قەدەغەکراوەکان دەگەڕێتەوە بۆ چلەکانى سەدەى ڕابوردو لەحوکمڕانى کردنى سۆڤیەتى جاران و گەیشتوه‌تە نزیکەى “44”شار، ئامانجیش لە داخرانى یا قەدەغەکردنى ئەو شارانە پارێزگارى کردنى دەزگاكانی لێکۆڵینەوەو کارگە سەربازییەکان بووە، لەو شارانەدا نزیکەى “1,5”ملیۆن کەس دەژین، لەلایەن وەزارەتى بەرگرى و دەزگا حکومیەکانى وزەى ئەتۆمى ڕووسیا ناسراو بە “ڕووساتۆم” بەرێوەدەبرێت. خەڵکى ڕووسیا بەهۆى ئەنتەرنێتەوە زانیان، چەند شارێکى داخراو لە وڵاتەکەیان هەیە، ئەم شارە داخراوانە یا قەدەغەکراوانە لەڕۆژنامە جیهانیەکانیش کەوتە بەرباس دواى ئەوەى ڕووسیا بڕیاریدا یەکێک لەو شارانە بکاتەوە بەناوى “شێخانى”، شارى شێخانى دەکەوێتە سەر ڕووبارى ڤۆلگا بەدوورى “750کم” لەباشورى خۆرهەڵاتى مۆسکۆى پایتەخت. لەم شارەدا نزیکەى “5500”کەس دەژین بەفەرمانى دەسەڵاتداران هاتووچۆ دەکەن. ئەم شارە چەند پەیمانگایەکى فەڕمى کیمیاو تەکنۆلۆژیاى ئۆرگانیکى لەخۆدەگرێت، بارەگا سەرەکیەکەى لە “مۆسکۆ”یە، زانا‌و پسپۆڕە ڕوسەکان توانیان ماددەى نوڤیتشۆک پەرە پێبدەن لە حەفتاکان و هەشتاکانى سەدەى ڕابردوو، کە بەکارهێنرا بۆ تیرۆرکردنى سیخوڕە دوو سەرەکەى پێشوو “سێرگى سکریباڵ و کچەکەى بەناوى یولوا” لە بەریتانیا، شارى “ئۆزرسک” یەکێکە لە گرنگترین شارە قەدەغەکراو و داخراوەکان، سەنتەرى “مایاک” بۆ چارەسەرى پاشماوە ئەتۆمیەکان و دروستکردنى پلۆتۆنیۆم لەخۆدەگرێت. بۆ ڕاکتەره ئەتۆمیەکانى سەردەمى سۆڤیەت. یەکێکى تر لەو شارە داخراو یا یاساغکراوانە “کالینینگراد”ە لە ناوچەى ئۆبلاست کالینینگراد سکایا، پۆڵەندا لە خاکى شارەکانى تر‌ى ڕووسیاى جیاى دەکاتەوە. لەسەردەمى سۆڤیەتى جاران”600”هەزار سەرباز بەخۆیان و خێزانەکانیانەوە تیایدا دەژیان.
شارى “سیڤیریسک” لە ناوەڕاستى ڕووسیا، لەناوچەى “تۆمسک” گەورەترین شارى داخراوە، چونکە گرنگترین دەزگا ئەتۆمیەکانى ڕووسیا لەخۆدەگرێت. لەوێ یۆرانیۆم و پلۆتۆنیۆم بەرهەم دەهێنرێت، به گەورەترین وێستگەى بەرهەمهێنانى کارەباى ئەتۆمی داده‌نرێت. هەرچەندە لەلایەکى شارەکە چەند دامودەزگایەکى وەرزشى تێدایە، چالاکى وەرزشى تێدا ئەنجام دەدرێت. لەسەر پێوانەى شارى “سیڤیریسک” دەسەڵاتدارانى ڕووسیا هەستاون بە بۆیاغکردنى “3” شارى تر بەهەمان شێوەو شارى “سارۆف”ى کردە بنکەى پاڵەوانە ئۆڵۆمپیەکان و “500”کم، لە مۆسکۆوە دوورەو بەپێى ڕاپۆرتە هەواڵیەکان بە یەکێک لەوشوێنانە دەژمێردرێت، کە بۆمبى ئەتۆمى تێدا بەرهەم دەهێنرێت دانیشتوانەکەى نزیکەى “90”هەزار کەس دەبێت. لەوانە “20”هەزار واتە 30% دانیشتوانەکەى سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن لە بوارى فیزیاى تاقیگەیی، لەگەڵ بەردەوامى شاردنەوەى نهێنی. مۆسکۆ پێشانگایەک و شوێنى ئاسەوارى سەربازى پێشکەوتوو لەسەر ئاستى جیهان لەخۆدەگرێت. یەکێک لەبەرهەمەکانى ئەو پەیمانگایە لەمێژوودا دەردەخات ئەویش “قیصر القنابل _ تزارى بۆمبەکان”. ئەو شارە گەورەترین “دێر” لەخۆدەگرێت بەناوى “سارۆفسکایابوستین” بەبوونى ئەم”دێر”ە سەرنجى خەڵک بەلاى ناسنامەى ڕاستەقینەى شارەکەوە ناچێت. شارى “تریوخگۆرن”ى چەندین کارگەى دروستکردنى ئامێرى وێستگە ئەتۆمیەکارەبایەکان و کارگەى تەقەمەنى سوپا لەخۆدەگرێت. بۆیە ڕوسەکان هەڵکەوتەى ئەو شارەیان هەڵبژاردوە چونکە دەکەوێتە نێوان سنوورەکانى ئاسیا‌و ئەوروپا، ژمارەی دانیشتوانەکەى نزیکەى “35”هەزارکەس دەبن. شارى “میرنى”، ئەم شارە سەر بە ناوچەى “ئەرخانگیسلک”ە لە باکورى ڕووسیا ئەم شارە بەڕووى بیانیەکان داخراوە. لە ساڵى “1966ز”وە، دواى بونیادنانى بنکەى “بلیسیتسکى”، هێزى ڕۆکێت هاوێژەکان. یەکێک لەتایبەتمەندیەکانى ئەو شارە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە هاندەدرێن، کە زووزوو نەوە بخەنەوە بۆیە ژمارەى دانیشتوانەکەى گەیشتوه‌تە “ملیۆنێک”كه‌س، تایبەتمەندیەکى تر‌ى ئەوەیە بە شارى ئەکادیمیە سەربازیەکان و کولێژە سەربازییەکان ناسراوه.
4. شاره ئازاده‌كان:- هه‌رچه‌نده ئه‌م شارانه زۆر كۆنن نین، به‌ڵام له‌ڕووی پێگه‌وه بایه‌خێكی ئابووری گرنگیان هه‌یه، پێیانیشده‌وترێت “به‌نده‌ره ئازاده‌كان”. له ئه‌نجامی ململانێی نێوان وڵاتان به‌ده‌ركه‌وتوون و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان پاراستوه وه‌ك شاری ئازاد ناوبراون. ئه‌م زاراوه‌ش له دیدی بازرگانیه‌وه چه‌مكێكی تایبه‌تی هه‌یه، به به‌نده‌رێك ده‌وترێت ده‌گوترێت كه بتوانرێت كاڵاكان ببرێته ناوی و ئه‌مبار بكرێت یان ئاڵوگۆڕ بكرێت له‌گه‌ڵ كاڵایتردا له شوێنێكی تایبه‌تداو جارێكی‌تر بنێردرێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كۆسپێكی له‌به‌رده‌مدا بێت. له به‌نده‌ره ئازاده‌كاندا له ئه‌نجامی هاتنی كاڵا مافی گومركی وه‌رناگیرێت و ڕێگری له گواستنه‌وه‌ی كاڵاكان له‌م به‌نده‌رانه بۆ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری تاڕاده‌یه‌ك نییه. ژماره‌ی ئه‌م جۆره به‌نده‌رانه كه‌مه‌و زۆربه‌یان كه‌وتووه‌ته سه‌ر زه‌ویه‌كی زۆر بچوكی وه‌ك “به‌یروت، هۆنگ كۆنگ، كوه‌یت، ناوچه‌ی جه‌به‌ل عه‌لی له دوبه‌ی”، له‌م ساڵانه‌ی دوایدا “دورگه‌كانی قشم و كیش، چاڵی به‌هار، سیرجان، به‌نده‌ری ئه‌نزلی، سرخس، جلفا، به‌نده‌ری ئیمام له ئێران”، به شێوه‌ی ناوچه‌ی ئازادی بازرگانی، پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزاری دانران، هه‌ڵبه‌ت ڕۆڵی ئه‌مانه زۆرتر ئابووری بوو.
مێژوووی ده‌ركه‌وتنی شاره ئازاده‌كان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی بیسته‌م، كه له ئه‌نجامی كیشه سنووریه‌كان ئه‌م شارانه یاخود به‌نده‌رانه ده‌ركه‌وتن. كاتێك له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، هه‌ندێك ناوچه‌ی جیاواز شاری خودموختار “ئۆتۆنۆمی” دروستبوون، ناوی شاری ئازادی لێ‌نرا. له‌وانه ده‌توانین نموونه‌ی به‌نده‌ری “دانزیگ Danzig” واته “گدانسك Gdansk” ئه‌مڕۆ، كه له‌ماوه‌ی نێوان دوو جه‌نگی جیهانی به‌م ناوه‌وه ناوبرا. ئه‌م به‌نده‌ره له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌شێك له خاكی ئه‌ڵمانیا “پروسیای ڕۆژهه‌ڵات” بوو، دانیشتوانه‌كه‌ی به ته‌واوی ئه‌ڵمانی بوو، به‌هۆی ویستی پۆڵۆنیا به‌گه‌یشتن به ده‌ریای به‌ڵتیك، به‌شێوه‌ی خودموختار دانراو به‌ڕێوه‌بردنی به كۆمیسیۆنی باڵای كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان سپێردرا. دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م و سوود وه‌رگرتن له ڕووباره‌كانی “ئۆدیر، نایس” وه‌ك سنووری نێوان پۆڵۆنیاو ئه‌ڵمانیا، ئه‌م به‌نده‌ره بووه به‌شێك له خاكی پۆلۆنیاو ناوه‌كه‌ی گۆڕا بۆ “گدانسك”. له ماوه‌ی نێوان ساڵانی “1919، 1924” به‌نده‌ری فیوم، به‌شێوه‌ی به‌نده‌ری ئازاد به‌ڕێوه‌ده‌برا. چونكه زۆربه‌ی دانیشتوانی ئه‌م شاره ئیتالی بوو. ئه‌م به‌نده‌ره له ساڵی “1924” سپێردرا به ئیتالیا، به‌ڵام له ساڵی “1945” دووباره درایه‌وه به یوگوسلافیای پێشوو. به‌نده‌ری “تریست”یش كه نزیكی فیومه، له‌و كاته‌دا وه‌ك به‌نده‌رێكی گرنگی یوگوسلافی پێگه‌یه‌كی گرنگی وه‌ك فیومی هه‌بوو. خه‌ڵكی ئه‌م به‌نده‌ره كه به یوگوسلافی ده‌وره‌درابوون هه‌موویان ئیتالی بوون دوای كۆتایهاتنی جه‌نگی دووه‌می جیهانی ئه‌م به‌نده‌ره بووه شوێنی داواكاری هه‌ردوو وڵاتی ئیتالیا و یوگوسلافیای پێشوو. به‌م هۆیه‌وه شار‌و به‌نده‌رو گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری وه‌ك ناوچه‌ی ئازاد‌و “تریست” كه‌وته ژێر چاودێری ده‌وڵه‌تی سیسته‌می هاوبه‌شی به‌ریتانیاو ئه‌مه‌ریكاوه. به‌ڵام له ساڵی “1954” له ئه‌نجامی دابه‌شكردندا، شاری “تریست” وه‌ك به‌نده‌رێكی ئازاد به ئیتالیا سپێردرا. له‌كاتێكدا گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری خرایه ژێر ده‌ستی یوگوسلافیای پێشوو. له ساڵی “1975” به‌پێی بڕیارێكی فه‌رمی له‌نێوان حكومه‌تی ئیتالیا و یوگوسلافیادا ئه‌م دابه‌شكردنه شێوه‌ی هه‌میشه‌یی له‌خۆگرت.
سەرچاوەكان:-
- د. دوره میرحیدر “مهاجرانی”، و: هاوڕێ یاسین محمد ئه‌مین، بنه‌ماكانی جوگرافیای سیاسی، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی په‌یوه‌ند، سلێمانی، 2010.
- عوسمان عومه‌ر، شاره قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان له ڕووسیا، سایتی وتار كورد، له‌به‌رواری 27/11/2018، بڵاوبووه‌ته‌وه.
- ماڵپه‌ڕی ویكیپیدیای ئازاد، شار له‌ڕوانگه‌ی ماركس و ماكس ڤیبه‌ره‌وه، به‌رواری 7ی كانونی یه‌كه‌می 2017، بڵاوبوه‌ته‌وه.
- ئیسماعیل عوسمان، شاره‌داخراوه‌كان و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر كه‌لتور، ماڵپه‌ری ئاژانس، به‌رواری 18ی حوزه‌یرانی 2017، بڵاوبوه‌ته‌وه.