دەمێکە كۆماری ئیسلامیی ئێران و ئیسرائیل دوژمنی یهكترن. لە سەرەتای گهیشتنی به دهسهڵات، كۆماری ئیسلامی ئێران ئیسرائیلی وهك سهرچاوهی كێشهكان له ناوچهی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بینیوە كه تهنیا به لهناوبردن و سڕینەوەی یهكجاری ئیسرائیل، كێشهكان چارهسهر دهكرێن. له بهرامبهردا ئیسرائیل ڕژێمی كۆماری ئیسلامی به دوژمنی سهرهكی و ههڕهشه لهسهر مانهوهی دهبینێت، هاوكات به پاڵپشتی دابینكردنی چهك و سهرچاوهی دارایی بۆ گرووپ و ڕێكخراوه نهیارهكانی فهلهستین و لوبنان، ئێران تۆمهتبار دهكات. زۆرینەی ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تووندی لە ململانێی نێوان ئێران و ئیسرائیلەوە سەرچاوەی گرتووە، لەوەتەی ئیسرائیل دروست بووە بەردەوام لە ململانێدایە لەگەڵ فەلەستین و عەرەبدا، دوای شۆڕشی ئێران لە 1979دا، ئەو ململانێیە زیاتر فراوان بوو و تاران خۆی كردە دروست وێژی فەلەستینییەكان و بابەتەكەی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکار هێنا، پێویستە ئاماژە بەوە بدەین ململانێی ئەو دوو وڵاتە لەسەر چییە و تا چەند رژدن لە هەڕەشەكانیان بەرامبەر یەکتر.
لە ڕاستیدا نهێنی دوژمنداری نێوان ئێران و ئیسرائیل ئەگەر بڕوانینە پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو سەردەمی محەمەد رەزا شا، هەردوو وڵاتی ئێران و ئیسرائیل هاوپەیمانی یەكتر بوون، بەڵام ئەو دۆستایەتییە لەناکاو هەر لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 1979 كۆتایی هات، كاتێك راستەوخۆ دوای شۆڕشەكە ئێران هەڵوێستێكی تووندی دژبەر و نەیارانەی بەرامبەر بە ئیسرائیل راگەیاند و سەركۆنەی ئیسرائیلی كرد بەوەی هێزێكی ئیستعمارییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەشێوەیەکی بەردەوام پاڵپشتی لەو گرووپانە كرد كە جەنگی ئیسرائیلیان دەكرد، بەتایبەتی حزبوڵای لبنانی و بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی، لە دژی ئیسرائیل. ئیسرائیل بەشێوەیەک دەڕوانێتە توانای ئێران لە پەرەپێدانی چەكی ئەتۆمی وەك هەڕەشەیەك بۆ سەر مانەوە و بوونی خۆی وەك دەوڵەت ، بۆیەش بەدرێژایی چەندین ساڵی ڕابردوو بەردەوام ئیسرائیل لە هەوڵی هێرش کردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران بووە. بەهەمان شێوە ئیسرائیل لەپشت كوشتنی چەندین گەورە زانایەکی ئەتۆمی ئێران بووە هەر لە 2010ەوە، جیا لە ژمارەیەکی زۆر لە پەلامار و هێرشی تر بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكان لەناو خودی خاکی ئێراندا. هەرچەندە هەر یەکە لە ئێران و ئیسرائیل لە سەرەتادا بەردەوام خۆیان لە رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆ و فراوان دەپاراست، چونكە بڕوایان وابوو هەرکات روو بدات دەبێتە جەنگێكی گەورە و سەرتاسەری لە ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست و تەنانەت کاریگەری دەبێت لە هەموو جیهان، ئەوەی ئیسرائیل ئامانجییەتی پەكخستنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و سنوورداركردنی دەسترۆیشتوویی و باڵادەستی ئێرانە لە ناوچەكە بۆ ئەوەی دەسەڵاتی زیاتر و فراوانتر نەبێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
هەر لە دوای هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێوەیەکی فراوان کەوتووەتە ناو خولێکی توندوتیژی و ململانێیەکی توند و ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیی نێوان ئیسرائیل و ئێران و ئەو توندوتیژییانەش تا دێت زیاتر پەرەدەسێنێت. بە بەردەوامبوونی شەری غەززە و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان و بۆردومانی پێگەی حوسییەکان لە یەمەن و بۆردومانی سوریا لەلایەک و هێرشی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بۆ سەر خاکی ئیسرائیل لەلایەکی دیکەوە ناوچەکەی لە شەڕیکی راستەقینە زیاتر نزیک دەکردەوە. کاتێک ئێران هێرشی مووشەکی کردە سەر ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، هێرشەکەی سوپای پاسدارانی بە یەکێک لە گەورەترین هێرشەکان بە مووشەکی بالیستیک لە مێژوودا ناوبرد و ئاماژەی کرد کە ئێران باجی ئەو کارانەی دەدات. لە هەمان کاتدا کاربەدەستانی ئێرانیش هۆشدارییان دا کە ئەگەر ئیسرائیل بیەوێت تۆڵەی هێرشە مووشەکییەکەیان بکاتەوە، ئەوا “بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە” ڕووبەڕووی ئیسرائیل دەبنەوە. گومان لەوەدا نەبوو کە ئیسرائیل وەڵامی دەبوو بۆ هێرشەکەی ئێران، ئەمەریکا نیگەرانی خۆی دەربڕی کە ئەگەر هێرشێکی لەو شێوەیە ئەنجام بدرێت، کاردانەوەی ئێران زۆر کاریگەر دەبێت بۆ سەر هەموو جیهان.
“ئیسرائیل كاتز”، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 14ی 6ی 2025sهێرشیان كردۆتە سەر چەند پێگەیەكی ئێران. دەنگی چەند تەقینەوەیەكی بەهێز لە چەندین ناوچەی تارانی پایتەخت و چەند ناوچەیەكی دیكەی ئێران بیستران، ئیسرائیل ئەمەی پشتڕاست كردووەتەوە كە ئەوان هێرشی ئاسمانییان كردۆتە سەر ئێران. زنجیرە هێرشەکانی هێزەئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کوژرانی چەند کەسایەتیتەکی گرنگی ئێرانی لێکەوتەوە، هەر یەکە لە حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران، (محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران، محەممەد تەهرانچی، سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی ، فەرەیدون عەباسی، زانای بواری ئەتۆم کوژران) بێگومان لەدوای هێرشەكە، چاوەڕوانی ئەوە لە ئێران دەكرێت هێرشی درۆنی و موشەكی بكاتە سەر ئیسرائیل بۆیە باری نائاسایی لە سەرانسەری ئیسرائیل راگەیەندراوە لەلایەک، لە لایەکی دیکەوە، بە پشتبەستن بە بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی، کۆماری ئیسلامی ئێران مافی خۆیەتی وەڵامی ئەم دەستدرێژییە بداتەوە. مادەی ٥١ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان “بەرگریکردن لە خۆ لە دژی هێرشی سەربازی بە مافی هەموو دەوڵەتێک دەزانێت” و وەڵامی ئێران بۆ ئەم هێرشە بە تەواوی یاسایی و ڕەوا دەبینرێت. ئەم مافە بەرگرییە بۆ پاراستنی ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی وڵاتان پێویستە و بەبێ ئەو مافە وڵاتان ناتوانن خۆیان لە هەڕەشە دەرەکییەکان بپارێزن. هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، لە دەرەوەی کردەوەیەکی سەربازی، نیشانەی بێبایەخکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و هەڕەشەیەکی جددییە بۆ سەر سەقامگیری ناوچەکە و جیهان.
ته نیا به ڕێزگرتن له یاسا نێودەوڵەتییەکان و پاڵپشتیکردن له مافی بەرگریکردن له دەوڵەتان دەتوانرێت ڕێگەی ئاشتی و ئارامی له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا خۆش بکرێت. پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بێتە دەنگ و بڕیاری یەکلاکەرەوەی هەبێت بۆ ئەو جۆرە دەستدرێژییانە و ئیدانەی بکات و ڕێگری بکات لە بەردەوامی و دووبارەبوونەوەی. بە دڵنیاییەوە هێرشی سەربازی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران پێشێلکارییەکی گەورەی یاسای نێودەوڵەتی و میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو کە لێکەوتەی زۆر مەترسیداری بۆ ئاسایش و سەقامگیری تەواوی ناوچەکە و تەنانەت جیهانیش هەبوو. ئەو هێرشە سەربازییە لە ڕاستیدا بەبێ هیچ ڕێگەپێدانێک لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدراوە، بێبایەخکردنی سەروەری نەتەوەیی نیشان دەدات، لە جیهانێکدا کە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و هاوکاری نێوان وڵاتان دامەزراوە، کارێکی لەم شێوەیە دەتوانێت نەزمی جیهانی تێکبدات و ببێتە هۆی ناسەقامگیرییەکی فراوانتر.
جگە لەوەش هێرشکردنە سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون و ژێرخانی مەدەنی پێشێلکارییەکی گەورەی مافەکانی مرۆڤ و یاسای مرۆییە، کە بەداخەوە بووەتە هۆی قوربانیکردنی خەڵکی بێتاوان و لەناوبردنی ژیانی خەڵکی سڤیل. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک ناوچەیەکی هەستیار و گرژ لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە سەقامگیری و ئاشتی هەیە. ئەم دەستدرێژییە سەربازییە دەتوانێت ببێتە پریشکی شەڕێکی بەرفراوان کە ئاسایشی هەموو وڵاتانی دراوسێ و تەنانەت جیهانیش بخاتە مەترسییەوە. لێکەوتەی مرۆیی و ئابووریی ئەم ململانێیانە بۆ ناوچەکە و جیهان وێرانکەر دەبێت.