دوای سەرکەوتنی بەریتانیا لە فیلمی مێژوویی ژیانی تایبەتی هێنەری هەشتەم (The Private Life of Henry VIII) ساڵی (1933)، لەگەڵ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشرین ئەکتەر بۆ چارلز لاوتن، ستۆدیۆکانی تر (لە بەریتانیا و هۆڵیوود) کەوتنەخۆ و مامەڵەیەکی هاوشێوە لەگەڵ کەسایەتییە مێژووییەکان لە ناوەڕاست و کۆتایی دەیەی سییەکانی سەدەی بیستەمدا کرد لەوانە: فیلمی شاژنە کریستینا(Queen Christina) ساڵی (1933) لە دەرهێنانی دەرهێنەری ئەرمەنی – ئەمریکی ڕۆبن مامۆلیەن، فیلمی ڤۆڵتێر(Voltaire) ساڵی (1933) لە دەرهێنانی جۆن ئەدۆڵفی، فیلمی پەیدابوونی کاترینی مەزن(The Rise of Catherine the Great) ساڵی (1934) لە دەرهێنانی پۆڵ زینەر، فیلمی رێمبرانت(Rembrandt) ساڵی (1936) لە دەرهێنانی ئەلێکساندەر کۆردا.
ــ فیلمی چیرۆکی لویس پاستۆر(The Story of Louis Pasteur) ساڵی (1936) لە دەرهێنانی ویلیام دیترلی کە تێیدا ئەکتەر پۆڵ میونی بەرجەستەی زانای ناوداری فەرەنسی لویس پاستۆری کردەوە کە هەوڵیدا چارەسەری نەخۆشی کۆکە و هاری بدۆزێتەوە.
ــ فیلمی ژیانی ئیمیل زۆلا(The Life of Emile Zola) ساڵی (1937) لە دەرهێنانی ویلیام دیترلی کە دووبارە تێیدا پۆڵ میونی بەرجەستەی نووسەر و پارێزەری ناوداری فەرەنسی ئیمیل زۆلای کرد.
ــ فیلمی خوارێز(Juarez) ساڵی (1939) لە دەرهێنانی ویلیام دیترلی کە جارێکی تر ئەکتەر پۆڵ میونی بەرجەستەی ئیمپراتۆری مەکسیک بینیتۆ خوارێزی کرد.
نموونەی دیکەی نواندنەوەی ژیاننامەی کەسایەتییە مێژووییەکان لە دەیەی (1930) و (1940)دا بریتین لە: فیلمی تۆم ئەدیسۆنی گەنج(Young Tom Edison) ساڵی (1940) لە دەرهێنانی نۆرمان تاورۆج، کە باس لە ژیانی داهێنەر تۆماس ئەدیسۆن دەکات، فیلمی چیرۆکی ئەلێکساندەر گراهام بێڵ(The Story of Alexander Graham Bell) ساڵی (1939) لە دەرهێنانی ئیرڤینگ کەمینگس کە باس لە ژیانی داهێنەری تەلەفۆن گراهام بێڵ دەکات، فیلمی ماری ئەنتوانێت(Marie Antoinette) ساڵی (1938) لە دەرهێنانی دەبلو ئێس ڤان دایک و جولیان دوڤیڤیە کە باس لە ژیانی شاژنی فەرەنسا ماری ئەنتوانێت دەکات، فیلمی مادام کوری(Madame Curie) ساڵی (1943) لە دەرهێنانی مێرڤین لیرۆی کە باس لە ژیانی خانمە کیمیازان ماری کوری و هاوژینەکەی دەکات لە هەوڵی دۆزینەوەی کانزای تیشکدەرەوە(Radium).
زۆرجار سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لینکن بووەتە ژەمی فیلمی ژانری ژیننامە لەوانە:-
ــ فیلمی ئەبراهام لینکن(Abraham Lincoln) ساڵی (1930) لە دەرهێنانی دی دەبلیو گریفیز، کە ئەکتەر واڵتەر هاوستن ڕۆڵی لینکن بەرجەستە دەکات.
ــ فیلمی نیمچە ژیاننامەیی بەڕێز لینکنی گەنج(Young Mr. Lincoln) ساڵی (1939) لە دەرهێنانی جۆن فۆرد، کە ئەکتەر هێنری فۆندا ڕۆڵی لینکن بەرجەستە دەکات.
ــ فیلمی لینکن لە ئیلینۆی(Abe Lincoln in Illinois) ساڵی (1940) لە دەرهێنانی جۆن کرۆموێل، کە ئەکتەر رایمۆند ماسی ڕۆڵی لینکن بەرجەستە دەکات.
هەروەها کەسایەتی سیاسی و سەربازی دیکەش هەن کە بوونەتە زیمی ژانری ژیاننامە و بەم هۆیەوە نەمر بوون لەوانە:-
ــ فیلمی ویڵسۆن(Wilson) ساڵی (1944) لە دەرهێنانی هێنری کینگ، کە فیلمێکی مێژوویی/سیاسییە و باس لە ژیانی بیست و هەشتەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وودرۆ ویڵسۆن دەکات و ئەکتەر ئەلێکساندەر نۆکس ڕۆڵی ویڵسۆن بەرجەستە دەکات.
ــ فیلمی ڕێوی بیابان: چیرۆکی ژیانی ڕۆمڵ(The Desert Fox: The Story of Rommel) ساڵی (1951) لە دەرهێنانی هێنری هەتاوەی، فیلمەکە باس لە ژیانی ژەنڕاڵی ئەڵمانی ئێروین یوهانس ڕۆمڵ دەکات و ئەکتەر جەیمس ماسۆن ڕۆڵی ڕۆمڵ بەرجەستە دەکات.
ــ فیلمی نیکسۆن(Nixon) ساڵی (1995) لە دەرهێنانی ویلیام ئۆلیڤەر ستۆن کە باس لە کەوتنی سی و حەوتەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕیچارد نیکسۆن دەکات و ئەکتەر ناودار ئەنتۆنی هۆپکینز ڕۆڵی نیکسۆن بەرجەستە دەکات.
ــ فیلمی دەبلیو(W) لە ساڵی (2008) هەر لە لایەن ئۆلیڤەر ستۆنەوە کە باس لە ژیانی چل و سێیەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، جۆرج دەبلیو بوش دەکات و ئەکتەر جۆش بڕۆلین ڕۆڵی بوشی باوک بەرجەستە دەکات.
ــ فیلمی ئیڤیتا(Evita) ساڵی (1996) لە دەرهێنانی ئالان پارکەر کە باس لە خانمی یەکەمی ئەرجەنتین ئیڤا پێرۆن دەکات و ئەکتەر مادۆنا ڕۆڵی ئیڤیتا پێرۆن بەرجەستە دەکات.
ــ فیلمی فرۆست/نیکسۆن(Frost\Nixon) ساڵی (2008) لە دەرهێنانی ڕۆن هۆوارد کە چیرۆکێکی خەیاڵییە سەبارەت بە شەڕی نێوان سەرۆکی ڕیسواکراوی ئەمریکا ڕیچارد نیکسۆن و پێشکەشکاری بەناوبانگی تەلەفزیۆنی دەیڤید فرۆست، فیلمەکە چیرۆکی ئەو بەریەککەوتنە مێژووییە دەگێڕێتەوه کە ژیانی هەردووکیانی بۆ هەمیشە گۆڕی، ئەکتەران فرانک لانگیلا ڕۆڵی نیکسۆن و مایکڵ شین ڕۆڵی فرۆست بەرجەستە دەکەن.
هەروەها هونەرمەندان و نووسەران کۆمیدیکاران و تاوانکاران ئیلهام بەخش بوون بۆ داستانی فیلمە ژیاننامەییەکان لەوانە:-
ــ فیلمی مادام بۆڤاری(Madame Bovary) ساڵی (1949) لە دەرهێنانی ڤنسینت مینیلی و ئەکتەران جێنیفەر جۆنێز ڕۆڵی بۆڤاری و جەیمس ماسۆن ڕۆڵی گۆستاڤ فلۆبێر بەرجەستە دەکەن.
ــ فیلمی ئارەزووی ژیان(Lust for Life) ساڵی (1956) لە دەرهێنانی ڤنسینت مینیلی کە باس لە ژیانی نیگرکێشی هۆڵەندی ڤان کوخ دەکات و ئەکتەر کیرک دۆگلاس ڕۆڵی ڤان کوخ بەرجەستە دەکات.
ــ ڕۆحی سانت لویس(The Spirit of St. Louis) ساڵی (1957) لە دەرهێنانی بیڵی وایڵدەر و باس لە ژیانی کەسایەتی مێژوویی چارلز لیندبێرگ دەکات و ئەکتەری ناودار جەیمس ستیوارت ڕۆڵی چارلز لیندبێرگ بەرجەستە دەکات.
ــ فیلمی لینی(Lenny) ساڵی (1974) لە دەرهێنانی بۆب فۆسی و باس لە کەسایەتی کۆمیدی لینی بروس دەکات و ئەکتەری ناودار دەستن هۆفمان ڕۆڵی لینی بەرجەستە دەکات.
ــ فیلمی ئال کاپۆن(Al Capone) ساڵی (1959) لە دەرهێنانی ڕیچارد ویڵسن و باس لە چەتە بەناوبانگەکەی شیکاگۆ دەکات و ئەکتەر ڕۆد شتایگەر ڕۆڵی ئال کاپۆن بەرجەستە دەکات.
ــ فیلمی چاپلن(Chaplin) ساڵی (1992) لە دەرهێنانی ڕیچارد ئاتینبۆڕگ و باس لە ژیانی کۆمیدکاری بەناوبانگی بەریتانی چارلی چاپلن دەکات و ئەکتەر ڕۆبەرت داونی جۆنیۆر ڕۆڵی چاپلن بەرجەستە دەکات.
ــ فیلمی ئێد وود(Ed Wood) ساڵی (1994) لە دەرهێنانی تیم بورتن کە باس لە خراپترین دەرهێنەری مێژووی سینەما دەکات بە ناوی ئێد وود زۆر جار بە خراپترین دەرهێنەری هەموو سەردەمێک دادەنرێت و ئەکتەر جۆنی دیپ ڕۆڵی ئێد وود بەرجەستە دەکات.
ــ فیلمی پیاوی سەر مانگ(Man on the Moon) ساڵی (1999) لە دەرهێنانی میلۆش فۆرمان و باس لە ژیانی کۆمیدیکار ئاندی کاوفمان دەکات و ئەکتەر جیم کاری ڕۆڵی کاوفمان بەرجەستە دەکات.
ــ فیلمی نیمچە ژیاننامەیی تەرکیزی خۆکرد(Auto Focus) ساڵی (2002) لە دەرهێنانی پۆڵ شریدەر و باس لە ژیانی دوانەیی ئەستێرەی کۆمیک و ئایکۆنی تەلەفزیۆنی بۆب کرەین دەکات و گریگ کینیر ڕۆڵی بۆب بەرجەستە دەکات.
ــ فیلمی دوایین ئیمپراتۆر(The Last Emperor) ساڵی (1987) لە دەرهێنانی بێرناردۆ بێرتۆلوچی و باس لە ژیانی دوایین ئیمپراتۆری چین ئایسین جیۆرۆ پو یی دەکات و ئەکتەران جۆن لۆن و ڕیچارد ڤو ڕۆڵی پی یی بەرجەستە دەکەن.
ــ فیلمی ماڵکۆم ئێکس(Malcolm X) ساڵی (1992) لە دەرهێنانی سپایک لی و باس لە ژیانی سەرکردەی بە ڕەگەز ئەفریقی – ئەمریکی مالکۆم دەکات کە خەبات بۆ بەدەستهێنانی مافە مەدەنییەکان دەکات و دەبێتە موسڵمان و دواتر تیرۆر دەکرێت و ئەکتەری بەناوبانگ دێنزڵ واشنتن ڕۆڵی ماڵکۆم بەرجەستە دەکات.
ــ فیلمی جوان و خراپ(Sweet and Lowdown) ساڵی (1999) لە دەرهێنانی وودی ئالان، فیلمێکی خەیاڵییە دەربارەی کیتارژەنێکی ساڵانی 1930 بە ناوی ئیمیت ڕەی و ئەکتەر شۆن پین ڕۆڵی ئیمیت ڕەی بەرجەستە دەکات.
ــ فیلمی شەوانی سەماکارێک(Boogie Nights) ساڵی (1997) لە دەرهێنانی پۆڵ تۆماس ئەندرسن و باس لە ژیانی ئێدی ئادەمز دەکات کە وازی لە خوێندنی ئامادەیی هێناوە و وەک ئەستێرەیەکی پۆڕت دەست بە کارکردن دەکات و ئەکتەر مارک واڵبێرگ ڕۆڵی ئێدی بەرجەستە دەکات.
ــ فیلمی مێشکێکی قەشەنگ(A Beautiful Mind) ساڵی (2001) لە دەرهێنانی ڕۆن هۆوارد و باس لە ژیانی بیرکاریزانی بلیمەتێک دەکات بە ناوی جۆن ناش کە نەخۆشی شیزۆفرینیای هەیە و ئەکتەر ڕەسڵ کرۆ ڕۆڵی جۆن ناش بەرجەستە دەکات.
ــ فیلمی ژیان و مردنی پیتەر سیلێرز(The Life and Death of Peter Sellers) ساڵی (2004) لە دەرهێنانی ستیڤن هۆپکینز و باس لە ژیانی کۆمیدیکاری بەناوبانگی بەریتانی پیتەر سیلێرز دەکات و ئەکتەر جۆفری ڕەش ڕۆڵی پیتەر بەرجەستە دەکات.
ــ فیلمی ڕای(Ray) ساڵی (2004) لە دەرهێنانی تایلۆر هاکفۆرد و باس لە ژیانی مۆسیقاژەنی ئەمریکی ڕای چارلز دەکات و کێشەکانی لەگەڵ ژنان و ئالودەبوونی بە ماددە هۆشبەرەکان و ئەکتەر جەیمی فۆکس ڕۆڵی ڕای بەرجەستە دەکات.
ــ فیلمی کینسی(Kinsey) ساڵی (2004) لە دەرهێنانی بیڵ کۆندن و باس لە ژیانی لێکۆڵەرێکی بواری سێکسیزم بە ناوی ئەلفرێد کینسی دەکات و ئەکتەر لیام نیسن ڕۆڵی کینسی بەرجەستە دەکات.
ــ فیلمی فڕۆکەوانەکە(The Aviator) ساڵی (2004) لە دەرهێنانی مارتین سکۆرسێزی و باس لە ژیانی دەرهێنەر و فڕۆکەوان و بارزگان هاوارد هیوز دەکات و ئەکتەر لیۆناردۆ دی کاپریۆ ڕۆڵی هیوز بەرجەستە دەکات.
ئەم وەرگێڕانە پێشکەشە بە: ئارام عوسمان
نووسینی: عەلاء ئەلمەفرەجی
وەرگێڕانی: شڤان نەوزاد