رژێمی ئێستای ئێراق، لە هزرو کردەوەکانیدا، بەرامبەر بە شوناس و مافە ڕەواکانی گەلەکەمان وێرانترە لە ڕژێمی پێشخۆی، لەسەردەمی بەناو ( ئێراقی فیدڕاڵ)دا، سزادانی خەڵکی کوردستان زۆر بە ئازارترە، ستەمکارانی بەغدا تەنها دەستیاننەبردووە بۆ بڕینی (موچەی موچەخۆرانی کوردستان)، کە لە هیچ شوێنێکی دونیای ئەمسەردەمەدا وێنەی نییە، بەڵکۆ لە هەمو بوارەکاندا دەستییان خستووە بینا قاقای گەلەکەمان؛ بە یاسا قەرەقوشییەکانیان دەیانەوێ ئابووری کوردستان بەرەو دارۆخان ببەن؟ ڕێگری دەکەن لە بازرگانی و بازرگانان، رەوانەکردنی بەروبومی کشتوکاڵی کوردستان بۆ شارەکانی دیکەی ئێراق قەدەغەکراوە مەگەر بەرتیلێکی زۆر نەدرێت، نزمترین ئاست بۆ وەرگرتنی دەخڵ و دانی جوتیارانی کوردستانیان دیاریکراوە، بە هیچ شێوەیەک بەشی هەرێمی کوردستان لە هاوکاری و قەرزە نێودەوڵەتییەکان نادرێت، بەڵام لە گەڕاندنەوەی قەرزەکان لە بودجەی کوردستان دەبڕدەدرێت بە بێ ئاگاداری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمەش لە کاتێکدایە (١١) ساڵە بودجەی کورستانیان بڕیوە؟؟؟!!! .
ئەوەی جێگای تێرامانە، سەرەڕای هەموو ئەو پيشێلکارییانەی بەغدا، هێشتا هەڵويستی هەندێ لایەنی سیاسی لە هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی (بیرکولی) خویاندا دەتلێنەوە، بەڵکو لە ئاستێکی قێزەوەندا (پاساو) بۆ کردەوە فاشییەکانی سەرانی بەغدا دەهێننەوە و، پاساودانی پاساوەکانیان دەبەستنەوە بە خواستی بەرتەسکی حزبی دوور لە بەرپرسیارەتی نیشتیمان.
لێرەدا ڕاستییەک بۆمان ڕوندەبێتەوە؛ بیرکردنەوەو ڕەفتاری حوکومڕانانی بەغدای ئیمرۆ لە گوماوی تاوانکاری و پەنا بردن بۆنەریتی سواوی (بەکرێگرتنی لادەرانی زمان کورد) لە چەندین بواردا، پێش بەغدای ڕژێمی ڕابردووی ڕوخاوی بەعسی کەوتووە.