ئەو دەمانەی ئەقڵييەتی شۆڤينيزمی دەسەڵاتدارانی ئێراق ملکەچيان بۆ دەوڵەتی شاهەنشاهی ئێران نيشاندا لە پيلانگێڕييەکی هەمە لايەنەی نێودەوڵەتیدا، بێ ئاگا و خوێندنەوەی کاڵفامانەيان بۆ دۆزی کورد هەبوو، سەرپێييانە و تەنها بۆ کاتێکی کورت و دياریکراو ديدگاەان هەبوو، مرۆڤ نەمازە سەرکردە و خودان ئەزموون ناکرێ ئاسۆی ئايندە ناديدە بکات، ئا لەو کاتەدا کە شکست بەرۆکی کوردی گرتبوو جموجۆڵەکانی پارتی ديموکراتی کوردستان بزاوێکی گەرمی بە خۆوە ديت وەلێ بە ئەقڵييەتێکی کراوەتر و سەردەميانەتر کە هاو تەريب لە تەک سياسەتی رۆژی دونيادا رێ بکات.
ئەوکات نەخشە ڕێگای نوێی شۆڕش لە سەردەستی رێزداران سەرۆک مەسعوود بارزانی و کاک ئيدريسی نەمر ميتۆدی گونجاو و لەباری بۆ دادەڕێژرا، کە شۆڕشيش مەشخەڵی چەخماخەی خۆی کلثە پێکرد، راستە سەرەتا وەک مەفرەزەی بچوک بچوک و پارتيزانی لێرەو لەوێ ناوچە جياجياکانی کوردستان بوونی خۆی سەلماند، چۆکی بە مەحاڵ دادا و ئەقڵييەتی شۆڤێنی لە گۆڕنا، شۆڕش لە ناوخۆی کوردستان بە تەنها نەکەوتەوە ناسينی بوونی خۆی پرسی بوونی نەتەوەيەک هەر لە سەرەتای شؤڕشی گوڵانەوە بووە خەمێک کە پێويستە دۆست و پشتگيرييەکی بۆ ساغلەم بکرێتەوە، ئەمە مۆدێرنێتی سەرکردايەتی تازە وحەکيمانەی شۆڕشی گوڵان بوو، هەر بۆيە کاتێک دوا بە دوای ئەنفال شۆڕش ڕووی لە کزبوون کرد.
لە جەوهەری دوو خاڵەوە سەرپێکەوتی خۆی بەر نەدا:-
يەکەم:- متمانە بە خۆ بوون کە لە دوا دوای داستانی خواکۆڕکدا مژدانەی گۆڕانی گەورە لە ناوچەکە لە کەسی يەکەمی سەرکردايەتی پارتی ديموکراتی کوردستانەوە بە خەڵکی کوردستان ڕاگەيەندرا کە ئەو کات خەڵکی ديکە و لايەنی ديکە تروسکايەکانی خۆری زەردی کورديان لێ ون ببوو.
دووەم:- ميشيان ئەوە بوو دوای ئەنفال سەرکردايەتی کوردستان بە گشتی و پارتی بە تايبەتی ئازادانە بە دونيای سياسەتە لە گەڕان و مەلە کردن بوون.
نەک وەک کەسانی ديکە وڵات نەبێ بيگرێتە خۆی دواجاريش قؤلبەست بکرێ، شۆڕش تەنها ناوخۆیی نييە، بۆيە ئەو پشتگيرييە بە هێزەی ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان دەکرێت بنچينەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتانە و تەفاعولکرنی لە رۆژگاری ئەمرۆماندا بە شێوازێکی زێتر ئەقڵانيتر، ئا ئەمە ئەقڵييەتی سياسی پارتی لە بەرهەمی شۆڕشی مەفرەزەی بچوک بچوکەوە بەرەو پشتگيری زلهێزان لە ئەزمونی نمونەیی هەرێمەکەمان لە ناوچەکە، ئەو گۆڕانە ستراتيژيانەی لە سەردانە چەند رۆژەکەی بەڕێز مەسرور بارزانی بۆ ئەمريکا لەم رۆژانەدا، ئەقڵييەتە شۆڤێنييەکانی ئەمڕۆ جارێکی دی ملکەچ کردەوە.
زۆر لێرە و لەوێ لە ناوخۆ و بە فيتی نەيارانی دەوروبەر هەوڵياندا شکست بە قەوارە کوردييەکە بێنن نها بۆيان عەيان بوو کورد وەک جاران پاروويەکی سانا نييە لە ئان و ساتێکدا قووت بدرێ، سەرکردايەتييەکەی پارتی بۆ رابەرايەتی کردنی نەتەوەکەمان لەم ماوە کورتەی نزيک و دەوروبەری يادکردنەوەی شۆڕشی گوڵان خۆی لە خۆيدا شکۆمەندکردن و بەرز ڕاگرتنی شۆڕشەکەيە، دەبی لێرەوە و لەم ديدگاوە بەردەوام شۆڕشی گوڵان ببينرێت و خوێندنەوەی واقيعيانەی سەردەمەکەی بۆ بکرێت.