* هەفتەی ڕابردوو پێش ئەوەی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان بەڕێبکەوێت بۆ واشنتن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەگەرچی وا دەردەکەوت سەرۆک نێچیرڤان بۆ بەشداری لە پانێڵێک چووبێتە ئەو وڵاتە، بەڵام ئەوە هیچ لەو ڕاستیە ناگۆڕێت کە ئامانجی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەردانەکەیدا بۆ تێگەیاندنی تاران بوو لەو هەنگاوەی کە هەولێر دەیگرێتەبەر لە بواری وزەدا لەگەڵ ئەمریکا.
* سەرۆکی هەرێمی کوردستان زانایە بەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئەو گوشارانەی لەسەریەتی، بەڵام هێشتاش دەوڵەتێکی کاریگەرو بەهێزەو خاوەنی نفوزو کاریگەریەو هەرێمی کوردستانیش هەمیشە هەوڵیداوە پەیوەندیەکی هاوسەنگ و بەهێزی لەگەڵ ئەم دەوڵەتەدا هەبێت ئامانجی هەردوو سەفەرەکەش بێشک وەگەڕخستنەوەی وزەی کوردستان و گەڕانەوەیەکی بەهێزترە بۆ سەرنەخشەی وزەو بازاڕی وزە.
* دوای سەردانی سەرۆکی هەرێم بۆ تاران سەرۆک وەزیرانی کوردستان بەسەردانێکی فەرمی بەرەو واشنتۆنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەڕێکەوت لەگەڵ گەشتنی سەرۆک وەزیران دووگرێبەستی گەورەی زیاد لە سەد ملیارد دۆلاری لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا لەبواری وزەدا واژۆکرد.
* واژۆکردنی ئەم ڕێکەتنە گەوریەی وزە لەگەڵ ئەمریکا لەکاتێکدابوو سەرۆک ترامپ بەسەردانێکی فەرمی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو وە بەدەستکەوتی دڵخوازی خۆیەوە گەڕایەوە بۆ واشنتن، بەتێگەشتن لە خواستی ئیدارەی نوێی ئەمریکاو ئەو دیدگا ئابووریەی کە هەیەتی هەرێمی کوردستان ژیرانە دەیەوێت لەڕێگەی وزەوە جگە لە دیوە ئابوریەکەی زامنێکی زیاتری پاراستن و بەرەوپێشبردنی خۆی مسۆگەرتربکات.
* ڕاستە وەزارەتی نەوتی ئێراقی وەک هەمیشە بەچاوێکی نێگەتیڤانەوە بەیاننامەیەکی دژی ئەم گرێبەستانە دەرکرد وەلێ هەرزوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا زۆربەباشی پەسنی ڕێکەوتنەکەی کردو ئەمڕۆش وەزیری وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند دیدگای ئەو وەزارەتەکەی هەمان دیدگای سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانیە بێشک لێدوانی هەردوو وەزارەتە گرنگەکەی ئەمریکا کاریگەری پۆزەتیڤی لەسەر ڕێککەوتنەکان دەبێت گەرەنتیەکی باشە بۆ جێبەجێبوونی گرێبەستەکان.
* لەگەڵ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەدا بێگومان هەموو هاوڵاتیانی ئێراقی لێی سودمەند دەبن و دەبێتە سەرچاوەیەکی باش بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی وزە کە ئێراق هەیەتی قەدەغە کراوە لە کۆماری ئیسلامی ئێرانی بکڕێت دەی ئەمە چی زیانێک بە ئێراق دەگەیەنێت ئەگەر دیدگاو تێڕانینێکی نادروست و نادەستوری نەبێت؟
* ئەو ژاوەژاوەش ئۆپۆزسیۆن و میدیاکانیان دروستیان کردووە سەرلەبەری ناڕاستەو وەک هەمیشە قەوانی سواوە بۆ کۆکردنەوەی دوو دەنگە لە هەڵبژاردنەکانی مانگی یازدەی ئەمساڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراق، بێگومان ئەم هەنگاوانە بەپشتبەستن بە مافە دەستوریەکان بەردەوام دەبێت هەردوو جوامێران سەرۆک نێچیرڤان و سەرۆک وەزیران بەیەک ئامانج بۆ کوردستانێکی بەهێزترو خۆشگوزەرانتر هەنگاو دەنێن وتێدەکۆشن.