ێمە لە سەدەمێکدا دەژين کە ناوچەکە لە چاوەروانی گۆڕانکارييە و ئەم گۆڕانکارييە بۆتە وێردی سەرزاری گەورە و بچوک، من پێم وا نييە سياسەت و هەنگاوەکانی پشت پەردە وا بە سانایی ببێتە بنێشتە خۆشەی بن دانی هەموو تاکێک ئەگەر وايە ئيدی سياسەت بۆ دەکرێ و دەسەڵات خانەکانی پشت بەڕێوە بردنی دەسەڵات چۆن ئاشکرا دەکرێت، ئێستا دەنگۆییەکی بەربڵاو هەيە بە ناوی ئاشتی بۆ باكووری کوردستان لای کورد وا ناوزەد دەکرێ کەچی لە بەرامبەردا بە نەمانی تيرۆر لای دەسەڵات و خەڵکی تورک ناوی لێناوە، ئەمە پێويستی بە هەڵوێستە لە سەرکردنە، سەرەتا ئەگەر پێمان وابێ سياسەت هونەری ئەگەر و پێشهاتەکان بێت و گەمەيەکی چەندين سەرە بێت، ئەوا کورديش بۆ خۆی بڕێک لە نێو دونيای سياسەتدا مامەڵەی کردووە و دەزانێ چ دەگوزەرێت، ئەگەر هەر هيچيش لە سياسەت نەزانێت ئەوا وڵاتانی زلهێز و بەرژەوەندييەکانێتی لە ناوچەکەدا حوکم دەکات، نەمازە کە ئێمە سەد ساڵەی سەرکووتمان تێ پەڕاندووە و پێم وايە بەرەو سەد ساڵەی دەرگاکرانەوە لە سەر نەتەوەکەمان دەچين، بۆيە نەيارانی کورد و داگيرکەرانيش هەڵپەی خۆيان بۆ ئەو مانەوەيە بەردەوام دەبێت ئاخۆ تا چەند سەرکەوتوو دەبن، ئەمە جێی پرسياری ئێمەيە، ئێمە نابێ ئەوە لە ياد بکەين کە خودی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە هيچ بيروباوەڕ و ئايديۆلۆژيايەکی جگە لە خۆيان کەسی ديکە قبووڵ ناکەن و چەندين پارت و گروپ و رێکخراوی ديکەی دروست کردووە بۆ خۆڵ کردنە چاوی لايەنە کوردييەکانی ديکە لە پارچەکانی ديکەی کوردستان دەنا ئامادە نين هيچ کەسێکی ديکە قبووڵ بکەن باشترين بەڵگەيش رۆژئاوايە کە بە هەوڵی فەڕەنسا و ئامريکا قايل بوون لە گەڵ ئەنەکەسە دابنيشن و لە ئيدارەيش هاوبەشيان ناکەن، کەچی ئامادەن هيچ کيانێکيان نەبێت لە بەرامبەر ئيدارەی ئێستای دەوڵەتی سوريا کە هێشتان زۆر لە دەوڵەتان دانيان پێدا نەناون لە وانە ئێراق کە ڕێگەی نەدا سەرۆکەکەيآن بۆ لوتکەی کۆمکاری عارەبی پێ بنێتە وڵاتەکەيان .
هەندێ لە لايەنە کوردييەکانی باشووري کە دەست و پەنجەیان لە گەڵ نەرم کردوون هەردوولا هۆکارەکە دژايەتی کردنی لايەنێکی ديکەيە و بە پشتيوانی چەند ،وڵاتێکی دراوسێشە خۆ لای هەموو تاکێکی کورد ديار و ئاشکرايشە کە پەکەکە بە ناوی دەوڵەتی گەورەی کوردستان خەڵکی لە خشتە بردووە و نها بۆ لامەرکزی ناو تورکيايش قايلە، خەڵک دەبێ هوشيار بێت کە چۆن خۆڵ کراوەتە چاوی لە گەڵ ئەو هەموو لە ڕێ لادان و چەواشەکاريانەی پەکەکە ئێمە جگەرگمان دەسووتێ و زۆريشمان پێ ناخۆشە کە شۆڕشیکی مەزن بە بێ هيچ تروسکاييەکی ئاشتی تا ئەم ساتە ئاشبەتاڵی لێ بکات و هەندێ خەڵکيش بێ دەنگيان لێ کردووە کەچی بۆ شکستی شۆڕشی مەزنی ئەيلوول و زمان نزنێنەوە يەک و وەک ئەوەیئ هەنگوينيان لە کوورە داردا ديبێتەوە بانگ و سەڵای ئاشبەتاڵيان بنێشتە خۆشەی بن دانيانە لە کاتێکدا زۆربەی هەرەزۆری سەرکردايەتی لايەنە کوردستانييەکان بە بێ دەرکردنی هيچ کامێکيان دەزانن ئەوەی لە شؤڕشی ئەيلوول ڕوويدا پيلانێکی نێودەوڵەتی بوو، پەکەکە لە ڕاگەياندراوەکاني ئەم دواييەياندا پەنجە بۆ خاڵێک درێژ دەکەن کە بۆ مێژوو لە سەر خۆيان کردە ماڵ ئەويش ئەوەيە کە پارتی ديموکراتی کوردستان گەمارۆی خستۆتە سەريان بۆ گرێدانی کۆنگرەی خۆهەڵوەشاندنەوەيان ، ئەمە خۆی لە خۆيدا نکوڵی کردنە لە بەرامبەر قبووڵ نەکردنی بەرامبەرەکەت …کەسێک بەو جۆرە بير بکاتەوە و نەزانێ سياسەت بکات شکست دوای شکست و ئاشبەتاڵی گەورە چاوەڕوانيان دەکات، و دەرئەنجاميش بە ئەمڕۆ گەيشتن.
سياسەت ئەوە نييە دژی هەموو ڕەوتێکی جيهانی بيت، پێويستە موعادەلەکانی جەمسەرە هەمەلايەنەکان وەک يەک ڕابگری بە داخەوە پەکەکە لەمەدا نالۆژيکانە بيريان کردەوە بەڵگەيش ئەوە بوو کاتێک بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆچەلان کەوتە وڵاتان يەک وڵات نەيگرتەخۆی ، دەبوايە هەموو دەروازەکانی دونيا لە سەر خۆيان دانەخەن کە کرديان تووشی ئەم ئاشبەتاڵە گەورەيە بوون خەڵک پێی وابوو کوردستانی گەورە دروست دەکەن کەچی بە نەمانی تيرۆر لە تورکيا قايل کە ئەمەيش ديسان خۆی لە خۆيدا داننانی پەکەکەيە بەوەی کە خۆيان تيرۆريستن بە داخەوە تاکی کورد زۆر سادە دەڕوانێتە ئايديای لايەنە کوردييەکان سەنگی مەحەک و ئەزموونی بۆ ناکاتە پێوەر