چاویلکەی زیرەک، کە لە هەمان کاتدا بە چاویلکەی تەکنۆلۆژی، یاخود چاویلکەی لێنزی زیرەک ناسراوە، بووە بە ئامێرێک کە بە تەواوی یاریەکەی گۆڕی، چونکە بە شێوەیەکی نمونەیی لەم سەردەمی خێرایی و مۆدێرنەی تەکنۆلۆجیادا داهێنان، فرمان هەروەها مۆدەی تێکەڵ کرد. ئەم داهێنانە نوێیە چەندین توانا و تایبەتمەندی هەیە، کە کە کارەکانی ڕۆژانەمان بۆ ئاسانتر دەکات.
تێگەیشتن لە چاویلکەی زیرەک؛ چاویلکەی زیرەک ئامێری تەکنۆلۆجی لەبەرکراون، کە دیمەنی بچوککراوەی کۆمپیوتەری لە چاوەکانی چاویلکەیەک ڕێکدەخات. بە پێچەوانەی چاویلکە تەقلیدیەکان، تەکنیکی (Augment reality)و هەروەها (Mixed reality ) بەکاردەهێنن. بە زۆربوونی بڕی زانیاری دیجیتاڵی لە جیهانی ڕاستەقینەدا،چاویلکە زیرەکەکان پێشبینی گرنگ و ئەزمونی نوێ دەبەخشن بە بەکارهێنەران، ئەمە جگە لەوەی بە پێچەوانەی بەکارهێنانی مۆبایل ئیتر بەبێ بەکارهێنانی دەست دەتوانن دەستیان بگات بە ناوەڕۆکە دیجیتاڵییەکان.
چۆن چاویلکە زیرەکەکان کار دەکەن؟ لە چاویلکە زیرەکەکاندا، سیستەمێکی پیشاندانی زۆر لێهاتوو بوونی هەیە، کە ئاسایی دەکەوێتە چەقی بینینی بەکارهێنەر، ئەم سیستەمە چەندین ناوەڕۆکی دیجیتاڵی وەک نووسین، وێنە، ڤیدیۆ لەسەر لێنزێک یاخود شاشەیەکی شەفاف پیشاندەدات. ناوەڕۆکەکە بە وریاییەوە لەگەڵ ئاستی ڕوانینی بەکارهێنەردا ڕێکخراوە، بەجۆرێک تێکەڵکردنێکی نەگۆڕی هەر دو جیهانی ڕاستی و مەجازییە. بۆ ئەنجامدانی ئەمەش، چاویلکە زیرەکەکان تەکنۆلۆجیا پێشکەوتوەکان بەکاردەهێنێت، وەک کامێرا، هەستەوەر، پرۆسێسەر هەروەها پەیوەستکەرە بێ وایەرەکان. کامێراکە وێنەی چواردەوەری بەکارهێنەرەکە دەگرێت، ڕێگە دەدات کە ئامێرەکە لە ژینگەکە تێبگات و بەپێی ئەوە زانیارییە دیجیتاڵییەکان پرۆسێس دەکات. هەستەوەرەکانی وەک ( gyroscopeکە بۆ ئاراستە بەکاردێت) و هەروەها ئەکسیلیرۆمیتەرەکان چاودێری جوڵەی سەری بەکارهێنەر دەکەن، هەروەها وا لە ئامێرەکە دەکات بتوانێت پیشاندانی ناوەڕۆکەکە لەگەڵ کاتی ڕاستەقینەدا ڕێک بخات لەسەر بنەمای ڕوانگەی بەکارهێنەرەکە.
جگە لەمانەش چاویلکە زیرەکەکان سیستەمی دەنگیشیان تێدا بنیاتنراوە کە لەشێوەی بڵندگۆی جێگیرکراو، یاخود تەکنۆلۆجیای لەرینەوەدایە، بۆ ناردنی فیدباک و دابینکردنی فرمانەکانی دەنگ. هەندێک جۆریان تەنانەت تایبەتمەندی چوارچێوەی هەستیار یاخود ناسەرەوەی جوڵەیان هەیە کە ڕێگە بە بەکارهێنەرەکە دەدات کە بە دەست لێدان یاخود بە جوڵاندنی دەست لە هەوادا کۆنترۆڵی ناوەڕۆکە دیجیتاڵییەکان بکات.
“چاویلکەی زیرەک بۆچی بەکاردێت”
ئەو ئەپلیکەیشنانەی کە لە چاویلکە زیرەکەکاندا بەکار دێن لە زۆر بوار و پیشەسازی جیاوازدا بەکاردێن،هەندێک لەوانە بریتین لەمانەی خوارەوە:-
بزنس و کار:- چاویلکە زیرەکەکان سوودێکی گەورەیان هەیە لە هەندێک پیشەسازی وەک بەرهەمهێنان، لۆجستی و هەروەها خزمەتگوزاری تایبەت.کارمەندان داتای کاتی ڕاستەقینە، فرمانەکان هەروەها یاریدەدەری ڕیمۆتیان بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی چاویلکەکانیانەوە پێدەگات، کە یارمەتیدەرە لە پێشخستن و بەرهەمداری، دروستی هەروەها ئاسایش.
تەندروستی:- چاویلکە زیرەکەکان، لە کەرتی تەندروستیدا یارمەتیدەرێکی باشن چونکە پێویست بە بەکارهێنانی دەست ناکات، هەروەها لە ڕێگەی کامێراکەیەوە دەتوانێت دەستی بگات بە زانیاری نەخۆشەکە، تۆمارە پزیشکییەکان هەروەها داتای پشکنین. پزیشکانی نەشتەرگەر بە هەمان شێوە دەتوانن سود لەم تەکنۆلۆجیایە وەربگرن لەکاتی ڕێکارە ئاڵۆزەکاندا هەروەها دەتوانێت ڕێبەرێکی بینینی باش بۆ پزیشکان دابینبکات بە شێوەیەکی ورد.
پەروەردە و ڕاهێنان:- چاویلکە زیرەکەکان، ئەزمونێکی گەورەی فێربوون دەخەنە بەردەست، بە زیادکردنی ژینگەیەکی واقعی مەجازی بۆ گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەسەر ناوەڕۆکە پەروەردەییەکان، هەروەها دەتوانن هەنگاو بە هەنگاو مەشق و ڕاهێنانەکان، وەرگێڕانی زمان هەروەها ژینگەیەکی هاوشێوەی واقع دابین بکەن تاکو پرۆسەی فێربونەکە زیاتر کاریگەرو بەسود بێت.
یاری و کات بەسەربردن:- چاویلکە زیرەکەکان دوورییەکی تریان بۆ جیهانی گەیم و کات بەسەربردن زیاد کردووە، بەکارهێنەران دەتوانن ئەزمونی جیهانێکی خەیاڵی بکەن و چێژ لە یاریکردن و تەکنۆلۆجیای (augment reality )وەربگرن،یاخود سەیری فیلم بکەن لەسەر شاشەیەکی مەجازی گەورە هاوشێوەی ژینگەیەکی واقعی.
بەردەست بوون:- چاویلکە زیرەکەکان دەتوانن لە ڕێگەی کامێراکانیانەوە وەک یاریدەدەرێک یارمەتی ئەو بەکارهێنەرانە بدەن کە بیناییان لاوازە،بە پێدانی وردەکاری یاخود خوێندنەوەی بابەتێک لە کاتی ڕاستەقینەدا.لە هەمان کاتدا توانای ناسینەوەی ڕوخسار و تەنەکانی دەوروبەریان هەیە.
“تێچوی ئەم چاویلکە زیرەکانە چەندە؟”
کاتێک باس دێتەسەر نرخی چاویلکەی زیرەک، ئەوا پێویستە ڕەچاوی براند، تایبەتمەندی هەروەها توانای کردەیی بکەین، چونکە تا ڕادەیەک مەحاڵە وەڵامێکی کورت دەربارەی نرخی ئەم چاویلکانە بدرێتەوە. مۆدێلە سەرەتاییەکان نرخیان لە چەند سەد دۆلارێکەوە دەست پێ دەکات لەکاتێکدا مۆدێلە پێشکەوتووە تایبەتەکان نرخیان دەگاتە چەند هەزار دۆلارێک، بۆیە گرنگە ڕەچاوی بودجە و پێویستییە تایبەتییەکان بکرێت لە کاتی کڕینی چاویلکەی زیرەکدا.هەروەها جگە لە نرخ پێویستە ئاسودەیی، تەمەنی پاتری، گونجان لەگەڵ ئامێرەکانی تردا هەروەها بەردەستبوونی ئەپدەیت بۆ ئەپلیکەیشن و سۆفتوێرەکان لەبەرچاو بگیرێت. خوێندنەوەی ڕیڤیوی بەکارهێنەر، توێژینەوە لە براندە بەناوبانگەکان هەروەها وەرگرتنی ئامۆژگاری لە کەسانی شارەزا یارمەتیدەر دەبێت لە هەڵبژاردنێکی گونجاودا.
چاویلکە زیرەکەکان شۆڕشیان کردووە لە درککردن و کارلێکی ئێمە لەگەڵ جیهاندا. بەو ڕێکخستنە نەگۆڕەی نێوان جیهانی واقعی و دیجیتاڵی. ئەم ئامێرە داهاتوییە لە سەرجەم بوار و پیشەسازییەکاندا هەڵبژاردەی زۆر دەخاتە بەردەست. چاویلکە زیرەکەکان توانای گۆڕینی ژیانی ڕۆژانەی ئێمەیان هەیە بە باشترکردنی بەرهەم لە شوێنی کاردا، پێشخستنی دەرئەنجامە پزیشکییەکان یاخود دروستکردنی ئەزمونی پەروەردەیی نوێ و کاریگەر. لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆجیادا، دەتوانین پێشبینی کەوتنە بازاڕی چاویلکەی پێشکەوتوتر و زیرەکتر بکەین بە شێوەیەک توانا و کاریگەریی زیاتر بێت.بەهۆی بەکارنەهێنانی دەست و ئەزمونی (augment reality )ئەم ئامێرە دوبارە بۆچون و کارلێکی ئێمە دەربارەی شتەکانی دەوروبەرمان دەگۆڕێت.
“باشترین چاویلکەی زیرەک لە بواری بزنس”
چاویلكهیRealWear Navigator 500:- ئەم ئامێرە بە شێوەی چوارچێوە لە سەر دەبەسترێت و زیاتر بۆ ژینگە پیشەسازییەکان دروستکراوە، ئەم تەکنۆلۆجیایە بە جۆرێک دروستکراوە کە پێچەوانەی مۆبایل بەبێ بەکارهێنانی بەردەوامی دەست بەکارهێنەر دەتوانێت دەستی بە هەموو زانیاریەکی پێویست بگات.
چاویلکەی HoloLens 2:- ئەم چاویلکەیە لە لایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفتەوە دیزاین کراوە، کە ئەزمونێکی تێکەڵی فیزیکی و دیجیتاڵی دەخاتە بەردەستی بەکارهێنەر. هەروەها ئەم چاویلکەیە بەهۆی بەرزی کوالێتی نیشاندان و تایبەتمەندیە پێشکەوتوەکانی، شۆڕش دەکات لە پیشەسازییە هەمەجۆرەکاندا.
چاویلکەی Google Glass Enterprise Edition:- ئەم چاویلکەیەی گوگڵ بە تایبەت بۆ ئەپەکانی تایبەت بە شوێنی کار دیزاینکراوە،لە تایبەتمەندییەکانی ئەم چاویلکە بەکارهێنانی ئاسانە لە هەمان کاتدا داتای کاتی ڕاستەقینە پیشان دەدات، ئەمە جگە لەوەی کە یاریدەدەری ڕیمۆتی تێدایە.
چاویلكهی Vuzix Blade:- ئەم چاویلکە لە لایەک دیزاینێکی سەرنجڕاکێشی هەیە و لەلایەکی تر تەکنەلۆجیای (augment reality) بەکارهێناوە، کە وا دەکات بەکارهێنەر هەموو نۆتیفیکەیشنەکان ببینێت و هەروەها دەستی بە هەموو زانیارییەک بگات بەبێ ئەوەی پێویست بە بەکارهێنانی هیچ ئامێرێکی تر بکات.
“داهاتووی چاویلکە زیرەکەکان”
لەگەڵ فراوانبوون و پێشکەوتنی بەردەوامی تەکنۆلۆجیادا، داهاتوی چاویلکە زیرەکەکان چاوەڕوانی تایبەتمەندی گەورەیان لێ دەکرێت، پێشکەوتنەکان لە تەکنۆلۆجیای پیشاندان، توانای پاتری هەروەها بچوککردنەوەی قەبارە بەرەوە پتەوبونی زیاتر، کێشی سوکتر هەروەها ستایلی گونجاو دەبات. هەستەوەرە پێشکەوتوەکان و تواناکانی زیرەکی دەستکرد ئەزمونێکی بێ وێنە دەبەخشنە بەکارهێنەر، ئەمەش وا لە چاویلکە زیرەکەکان دەکات زیاتر جێی سەرنجی بەکارهێنەر بن. زیاتر لەوەش،یەکگرتنی ئەم ئامێرە لەگەڵ تۆڕی (5G) ڕێگە بە پەیوەست بوون بە ئینتەرنێت و هەروەها گواستنەوەی داتا دەدات، بەمەش ئەگەری نوێ بەردەست دەبێت بۆ کارپێکردنی داتای کاتی ڕاستەقینە، یاریدەدەری ڕیمۆت هەروەها هاوبەشی پێکردنی ئەزمونە دیجیتاڵییەکان. لە کۆتاییدا، چاویلکە زیرەکەکان ڕێگای بەرکەوتن و تێگەیشتنی ئێمەیان بۆ دنیای دەوروبەرمان گۆڕی.لە باشترکردنی ئاستی بەرهەمهێنان و سەلامەتی لە شوێنی کاردا تاکو تایبەتمەندی کات بەسەربردن و دەستکەوتنی زانیاری چونکە ئەم ئامێرانە ڕێژەیەکی بەرفراوان لە ئەپلیکەیشنیان هەیە. بە هەمان شێوە لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنۆلۆجیادا بێگومان چاویلکە زیرەکەکان ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕن لە ژیانی ڕۆژانەماندا، پردێکی پەیوەندی لەنێوان جیهانی فیزیکی و دیجیتاڵیدا دروست دەکەن بە شێوەیەک کە مرۆڤ هەرگیز پێشبینی ڕێ تێچونی نەکردوە.
سەرچاوە؛ NSflow
وهرگێڕانی؛ لاولاو مستهفا