یەکێک لە كتێبەکانی گاڤين دێ بیکەر کە لە ساڵی (١٩٩٧) بڵاوی کردەوە وەسفی ترس دەکات وەک نيعمەتێک کە چۆن دەمانپارێزێت لە مەترسی، ئەم کتێبە چیرۆکی ژیانی ڕاستەقینەی ئەو کەسانە دەگێڕێتەوە، کە بوون بە قوربانی توندوتیژی، يان ئەوانەی ھێندەيان نەماوه، ببنه قوربانی توندوتيژی.
لە ھەر چیرۆکێکدا كەسەکە يان گوێی لە ھەستەکانی گرتووه وڕزگاری بووه، يانيش گویێ نەگرتووه باجی بەر ئەنجامی گوێ نەگرتنەکەی داوه.
“ئێمەی مرۆڤ وەک ھەموو بونەوەرێکی دیکە ھەست بە مەترسی دەکەين، نيعمەتی ھەبوونی پاسەوانێکی ناوەکیمان پێبەخشراوه؛ ھەردەم ئامادەیە بۆ ئەوەی لە مەترسييەکان ئاگەدارمان بكاتەوە ولە بارودۆخە مەترسيدارەکاندا ڕێنوێنيمان دەکات”.
گاڤین دێ بێکەر پێش ئەوەی ١٣ ساڵی تەواو بكات، لە ماڵەکەی خۆیدا بەبار تاقای ئەو توندوتيژييەی کەسێکی پێگەيشتوو، بە درێژی ژيانی بەرامبەر دەکرێت، توندوتيژی بەرامبەر كرابوو.
تاوەکو لەدەست ئەو توندوتيژييه دەرباز ببێت، دەبوو بتوانێت بە باشی پێشبینیی ئەوە بکات، ڕووداوی داهاتووی ناو شەڕەکە چی دەبێت؛ ژيانی خۆی تەرخان كرد بۆ دۆزینەوەی پێکھاتەی مێشکێکی توندوتيژ، بۆ ئەوەی خەڵکی دیکەش نيشانەکانی توندوتيژی ببينن.
دێ بێکەر بوو بە کەسێکی شارەزا لەبوار پێشبینیکردن مەترسی توندوتيژی وپاراستنی كەسانی بەناوبانگ، كەسانی حكومی, کڕيارەکانی خرايه ئەستۆ، ھەروەھا کەسێک بوو لەسەر توندوتيژی ناو خێزان ڕوونكردنەوەی زۆری دەدا بە خەڵکی .
كتێبی ترس وەکوو دياری کتێبکی زۆر گونجاوه بۆ ژینگەی ئەمريكایی نوسراوه، لەناو چوارچێوەی کولتوورێکی پڕ لە کێشە، پڕ لە بەکارھێنانی چەک و، کۆمەڵگەیەک کەمتر لە کۆمەڵگەکانی ديكه بایەخ بە پێوەندییە کۆمەڵايەتييەکان دەدات.
لەگەڵ ئەوەشدا دێ بێکەر لۆمەی ڕاپۆرتی ناو ھەواڵەکانی ئێواران دەكات، لەبەر ئەوەی بوونەتە ھۆی ئەوەی وڵاتەکەی زۆر مەترسيدار لەوەی ھەیە دەرکەوێت، سەرنجی دا ڕێژەی مردن بە شێرپەنجە وڕووداوی ھاتۆچۆ بەرزتره، لە ڕێژەی مردن بەھۆی توندوتيژييەوە.
ھەر لەوەتەی لە ساڵی ٢٠٠١ دا ھێڕش كراوەته سەر باڵاخانەی سەنتەری بازرگانی جيهانی New York’s world trade center لە نیویۆرک ئەمريكاييەکان ھۆگری ڕوودانی ڕووداوی توندوتيژی لە ناکاو بوون، بەڵام کوشتنەکان زۆرینەی لەناو ماڵەکاندا ڕوودەدەن؛ بە زانينی نيشانەکانی ئەو مەترسییەی لێت نێزيک دەبێتەوە، دەکرێت خۆت لە مەترسی بتپارێزێت.
دێ بێکەر دەڵێت لە جيهانی ئێستەدا لەبيرمان چووەتەوە پشت بەھەستەکانمان ببەستين، بۆ ئەوەی پارێزگاری لەخۆمان بکەين. زۆرینەمان بابەتی توندوتيژی بۆ پۆليسەکان ویاسای سزادانی تاوانباران بەجێدەھێڵن، پێمان وايه ئەوان دەمانپارێزن، بەڵام زۆرینەی جار تاوەکوو ئێمە کەسانی بەرپرسی لێ ئاگەدار دەکەینەوە زۆر درەنگ بووە. لە شوێنی ئەوەش بڕوامان وايه پێشکەوتنی تەکنۆلۆجيا باشتر لە توندوتيژی دەمانپارێزێت؛ تاوەکوو شورای بەرزتر وئاگەداركەرەوەی زياترمان ھەبێت، ھەست دەکەين پارێزرواترين.
لەگەڵ ئەوەشدا سەرچاوەیەکی پاراستن ھەیە، لە ھەموو ئەوانەی سەرەوە باشتره ،ئەوەش بريتييه لەھەستەکانمان، زۆرینەی جار ھەموو زانيارييەکی پێويستمان ھەیە، بۆ ئەوەی لە بارەی کەسێک یان بارۆدۆخێکی دياريكراى ئاگەدارمان بكەنەوە، وەکوو ھەموو گيانلەبەرانی ديكه سيستمێکی ناوەكيمان هەیە، لە ترس ئاگەدارمان دەکاتەوە، مرۆڤ زۆر باسی ھەستەوەری سەگەکان دەکات، بەڵام دێ بێکەر دەڵێت ئەوەی ڕاستی بێت، مرۆڤەکان ھەستەوەریی باشتريان ھەیە، بەڵام کێشەکە ئەوەیە مرۆڤ ئاماده نييه متمانەی پێ بکات.
دێ بێکەر لەسەر زاری ئەو ئافرەتانەی ڕووبەڕووی توندتيژی بوونەوە دەڵێت:”وێڕای بەتەواوی دەمزانی ئەوەی ڕوويدا ،دەبێتە ھۆی ئەوەی ڕووبەڕووی دەستدرێژی ببمەوە، خۆمم لێی بەدوورنەگرت”، بەجۆرێک لەجۆرەکان ھێرشکەرەکان یارمەتی ئافرەتەکانيان دەدا، جانتاكانيان بۆ ھەڵدەگرتن ياخۆ لەگەڵيان دەچوونە ناو ئەسانسۆڕەکانەوە.
دێ بێکەر دەڵێت”كۆدێکی جيهانی ھەیە بۆ توندوتيژی” زۆرينەمان دەتوانين ئۆتۆماتيكيانە ھەستی پێ بکەين، لەگەڵ ئەوەشدا شێوازی ژيانی ئێستە كاريگەریی ھەیە لەسەر لاوازكردنی ئەو ھەسانەمان. ئێمە یان ئاماژەکان ھەر نابينين يان بشيان بينين، دانيان پێدا نانێين.