“لە هەموو پێوەرە نێودەوڵەتییەکان لە پاشەکشێدایە بە رێژەی زیرەکیشەوە!”
ساڵی ٢٠٠٣ بە سەرۆکایەتی ئەمریکا دەستی بەسەر ئێراق داگیرا، بۆ ئازادکردنی وڵاتەکە لە دیکتاتۆریی، بۆ ئێراقییەکان وەرچەرخانێک بوو، وەکو دواتر دەرئەنجامەکانی دەرکەوتن، لە خراپ بۆ خراپێکی دیکە. ئامانجی ڕاگەیەندراو هەڵوەشاندنەوەی ڕژێمی سەدام حسێن و هێنانی دیموکراسی بوو، “جورج بووش”، سەرۆکی پشێووتری ئەمریکا ناوی نابوو چاندنی تۆوی دیموکراسی، بەڵام ڕاستەوخۆ دوای رووخانی رژیمەکەی سەدام، داڕمانی دامەزراوەکانی دەوڵەتی بەخۆیەوە بینی. زۆری نەبرد، هەڵوەشاندنەوەی سوپای ئێراق و سیاسەتی پاکتاوی بەعس بەرجەستە کران، کە سوننەکان بە پاکتاوی خۆیانیان دەزانی، خێرا چوارچێوەی حوکمڕانی زۆرینەی مەزهەبی وڵاتەکەی خستە ناو ئاژاوەگێڕییەوە. ئەم گۆڕانکارییانە بۆشایی هێزی لێکەوتەوە و لەلایەن میلیشیاکان و پێکهاتە سیاسییە تائیفییەکانەوە پڕکرایەوە. یەکێک لە دەرئەنجامە مشتومڕاوییەکان بە دامەزراوەیی کردنی پێکهاتە تایفەییەکان بوو، لەوانە حەشدی شەعبی و هەڵخەلەتاندنی کوردیش لە دەنگپیدان بە پڕۆژەکە. تێکڕا، دووبەرەکی نەژاد-ناوەندیی بەرامبەر بە کوردیش بۆ دژایەتی نەژادیی و مەزهەبی (ئایینزایی) گۆڕا. دووبەرەکی لە نێوان پێکهاتەکانی شیعە و سوننە زیاتر تەشەنەی کردو زۆریشی نەبرد پەراوێزخستنی کوردی بەدوای خۆیدا هێنا.
“بەغدا سیاسهتی پەراوێزخستن و پشتگوێ خستنی سونە و کورد پەیڕەو دەکات”
پەراوێزخستنی سوننەکان تایبەت دوای ٢٠١٠، بزووێنەرێکی سەرەکی بوو لە پشت ناڕەزایەتییەکان و دواتر، سەرهەڵدانی داعش. دروستبوونی داعش لە تارماییەکی پیلان بۆ داڕێژراوی سەیر و سەمەرە دەچوو، تیایدا سوونەکان و دواتریش کورد بە پیکهاتە ئایینییەکانی خۆی لە ئیزیدی و موسڵمان قوربانی هەرە سەرەکیی بوون و خاکیان دوای داتەپینی سوپای ئێراق دووچاری داگیرکران بوو. لە دەستپێکدا سەرهەڵدانی داعش لە کودەتای سوونەکان دەچوو بەرامبەر بە شیعەکان، بەڵام خێرا لە ژیر کاریگهری هەرێمیی لە لایەک و لە لایەکی دیکە خواستی ئاشکرای سوونەکان بۆ رژێمێکی خۆیانەی خەلافەت-ئاسا، دەیان هەزار سونە-ئایینزای لە ئێراق و سوریا بۆ خۆی پەلکێش کرد. رێکخراو تا بە جەربەزەیی کورد لە باشوور و رۆژئاوا لوتی نەشکا، نەتواندرا ببنبڕ بکرێت. هەرچەندە هەن ئەوانەی پێیان وایە ئەحمەد شەرعی سەرۆکی قۆناغی گواستنەوەی سوریا درێژەپێدەری هەمان بیرکردنەوەیە بە زیرەکانە و لە دیوێکی دیکەدا بە هاوکاریی و پیرۆزاندنی وڵاتێکی هەرێمیی جڵەوی دەسەلاتی سوریای دوای ئەسەدی کردووە.
“ئەنجامدانی ریفراندۆم کاردانەوە نەبوو، تەنیا بەهۆی بێهیوایی لە بەغدا پێشخرا”
سەربەخۆیی و ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، کاردانەوە نەبوو، خواستێکە و بەردەوام لە هەرێم هەبووە، بەڵام ناپابهندی زۆرینە عەرەب و دەسەڵاتی ئایینزا-ناوەندیی بەغدا، پرۆسکەی پێشخست. لە دوای بڕینی بودجە و موچە و قوتی خەڵک و دواتر بانگەشەی جولاندنی سوپاسی دیجلە و هەڕەشە بێ بنەماکانی نوری مالیکی سەرۆکووەزیرانی پێشووتری ئێراق لە کورد، لە لوتکەی بێهیوا بوونی لە سازانی سیاسیی، کورد ریفراندرۆمە مێژووییەکەی ئەنجام دا، کە زۆرینەی رەهای خاکی کوردستانی گرتەوە ە سەروو ٩٣٪ بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆیی دا. لە کاردانەوەی ئەمە، بەغدا بە پێچەوانەی دەستوور و بە پیرۆزکردنی هەرێـمی و نیودەوڵەتی، سوپا و پێکهاتەکانی حکومەتی بە ئمارازی جەنگی ئەمریکی لە دژی کورد بەکارهێنا. ئەمە شکستی شیعەکان یان زۆرینەی دەسەڵاتداری شیعەیە لە ئێراق دوای رژێمەکەی سەدام، کە رژێمێکە لە باشترین دۆخی بەهیچ شێوەیەک پابەندی رێککەوتنەکان نابێت و تا ئێستاش بە رژدیی لە پرسی دەستوور نەدواوە. لەوەش گرنگتر، کورد دەرفەتێکی مێژوویی دەگمەنی قۆستەوە بە سەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی و زۆربەی سەرکردە و پارتە کوردییەکانی باشوور، لەو کاتەی زۆرینەی رەهای خاکی کوردستان بۆن یەکەمین جار لە مێژووی سەد ساڵەی عێراق لەژیر جڵەوی کورد دابوو، راپرسی ەئنجامدرا و کوردستان لە ئێراقی عەرەبستان سەربەخۆیی هەڵبژارد و ریفراندۆم بوو بە بەڵگەی خواستی گەڵیک، کە ژێردەستەیی رەت دەکاتەوە.
“گەندەڵی، دزیی و بەهەدەردانی زیاتر لە ٣٠٠ ملیار دۆلار لێکەوتۆتەوە”
گەندەڵی لە ئێراقی دوای ٢٠٠٣ زیاتر بووە، حکومەتە یەک لە دوای یەکەکان سەرەڕای سامانێکی زۆر و زەوەندی نەوت، نەیانتوانیووە ژێرخانێکی بنەڕەتی بنیات بنێن، وێرای نزیکەی ٣٠٠ ملیار دۆلاری ونبوو، کە ئاماژە بەوە دەدرا ١٥٠ ملیاری بە دزی چۆبێتە دەرەوە. لەو نێوانە خەڵک هەژارتر، دیهاتەکان چۆڵ دەبن، بەرپرسەکان دەوڵەمەندترن و بەشیکیان بوونەتە بازرگان و ناوچەی سەوز بووەتە بە هێمای جیاکاریی نێوان دەسەڵاتداران و خەڵک؛ ئەوانەی بەدەست بێکاری و کەمیی کارەبا و خراپی چاودێری تەندروستیەوە دەناڵێنن.
“میلیشیاکان سەروەریی ئێراقیان بە بارمتە گرتووە”
لە هەمووی خراپتر بۆ سەروەری ئێراق، میلیشیاکان لەو بۆشاییەی بۆخۆیانیان قۆستۆتەوە، دەسەڵاتێکی مەترسیداریان هەیە و ئێراقیان شەرمەزاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە و پابەندی هیچ لە بڕیارەکانی حکومەت نابن، حکومەتێک خۆیان پێکهێنەری زۆرینەن و بەوە تۆمەتبار دەکرێن لەلایەن وڵاتانی هەرێمییەوە ئاراستە دەکرێن. لە رەخنە و خۆپێشاندانە گشتییەکانیش، رۆلێکی زۆر خراپیان لە سەرکەوتکردن و ئەشکەنجەدانی خۆپیشاندەران هەیە، تایبەت لە بەرامبەر دژەکانیان. چەند جارێکیش دوای کشانەوە و سنووردارکردنی ژمارەی سەربازە ئەمریکییەکان دەرکەوتووە، ئێراق توانای پارستنی پێکهاتەکانی نییە، وەکو لە ٢٠١١ و دواتریش لە ٢٠١٤ روویاندا، بە جۆرێکە ناسازانی تائیفی لە ترۆپکی پێکدادانە، دەرئەنجام داعش دروست بوو. هەشن ئەوانەی میلیشیاکان بە ئامرازی گۆڕان لە جوگرافیای دانیشتووان تۆمەتبار دەکەن و سوونەکان ناجار بە کۆچ بۆ هەرێمی کوردستان دەکەن و جێگەی سوونەکانیش بە شیعەکان پڕ دەکەنەوە. کەواتە، هەرجەندە ڕووخانی سەدام حوسێن کۆتایی بە دەیان ساڵەی دیکتاتۆری هێنا، سەردەمی دوای ٢٠٠٣ بە شکستی مەزنی دەسەڵاتدارانی بەغدا لەقەڵەم دەدرێت، کە نەیانتوانیووە نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکان بکەن و ولاتەکەیان لە ناوەندگەراییەکی خراپ و نەرێنی نەژادی بەرەوە تائیفییەکی ناوەندیی بردووە. ئیستا لە غیابی نەبوونی دەسەلاتێکی خاوەن سەروەریی و باڵادا، میلیشیاکان ئاراستەی سیاسەتی ولاتەکە دەکەن و دور نییە ئێراق وەک گۆڕەپانی شەڕی هیزە هەرێمیی و جیهانییەکان خراپتری بەسەر بێت.
“سیستەمە جیاوازەکانی ئێراق شکستیان هێناوە و ئایندەی تاریکە”
دیاردەگەلی زۆر هەن بەرۆکی وڵاتە داتاشراوەکەی کۆلۆنیالیزمی ئەوروپا، ئێراقیان، گرتووە. تاوان لە دیاردە رەتی کردووە و ریپۆرتی رێکخراوەکان و بە داڕمانی تێكرای سیستەم و وابەستە کۆمەڵایەتی و گشتییەکان گرێ دەدەن. لە کاتێکدا ئامارە فەرمییەکان ئاماژە بە دابەزینی هەندێک تاوانکاری دەکەن، بەڵام هۆکارەکان تۆمار نەکراون یان دەرئەنجامی پشتگوێ خستنی زانیارییەکانن.
جیاوازیی چینایەتی؛ کۆەـەڵگەی ئێراقی جیاوازی چینایەتیی تیادا زۆر زەق بووە و بێکاری گەنجان ٣٢% رەت کردووە، بێجگە لە بوونی رێکخراوی میلیشیایی و بەلێنی درۆینەی میلیشیاکانیش بۆ دامەزراندنیان و لێوەرگرتنی پارە بۆ ئەو مەبەستە، کۆمەڵگەی پتر بێهیوا کردووە.
تاوان جڵەونەکراوە؛ ئەم دۆخە هاوکات لەگەڵ بێسەربەریی دامەزراوە پەروەردەییەکانی، کەمی سەرچاوە و کەمی خزمەتگوزارییە تەندروستییە دەروونییەکان و ژینگەییەکان تێکەلكێشن، وایان کردووە تاوان بەرۆکی ناچاری بە زۆر کەس بگرێت، بەتایبەتی لەنێو گەنجاندا. زیاتر لە 60%ی کەسانی زیندانیکراوی خوار تەمەنی 25 ساڵ بەهۆی تاوانی ناتوندوتیژینەوەیە، وەک دزی یان بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانتاوانی خێزانیی لەو خیزانانەی بەهۆی شەڕ، ئاوارەبوون، یان هەژاری درێژخایەنەوە دووچاری دۆخێکی سەخت بوونەتەوە.
کێشە دەروونییەکان لە زۆربوونن؛ لە رووی دەروونیشەوە، بەو پێیەی کۆمەڵگەی ئێراقی لە قەیران و کیشە لە ترۆپکە، کێشە و قەیرانی چارەسەرنەکراویش دەکرێت ببێتە هۆی ئەوەی منداڵان ئەو تووندوتیژییە دووبارە بکەنەوە کە بەریکەوتوون، ئەمەش سووڕێکی ڕەفتاری تاوانکاری بەردەوامی پێدەدات لە دۆخێک وڵاتەکە تەندروسستی و دەرووندروستی پشتگوێ خستووە.
هاوسەرگیریی منداڵان و خزمان؛ بابەتێکی هەستیاری دیکە بەرۆکی ئێراقی گرتووە، هاوسەرگریی منداڵان و خزمانە، ئەمەش ئەگەری منداڵی ناکام و خستنەوە وەچەیەکی ناتەندروست و تێكچوونی بۆ ماوەیی لێ دەکەوێتەوە، نەوەیەک بەردەوام پێویستیان بە چاودێری دەبێت، وێڕای ئەوەی ئەو دیاردانە کاریگەرییان لەسەر گەشەکردنی زیرەکی و رەفتاریی هەیە. ئێراقیش لە ریزبەندی زیرەکیی، لە ئاستێکی خراپدایە و بۆ ٩٣.٩ دابەزیووە و لە پلەی ٩٣می جیهانە. لە کاتێک تا ٢٠٠٦، لەو پلەبەندییە ٤٦ مین بووە و رادەی زیرەکیی نزیکی ٩٩ ی ئایکیو، یان زیرەکیی بووە. ئەمانە کێشەگەلێکن دەرخەری سیستەمە شکستخواردووەکان، لە پەروەردەیی و خیزانی، تا دەگاتە ژینگەی گشتی و بەریەککەوتنە هزرییەکانم، ژینگەیەک ئەوەی لە دوای ٢٠٠٣ لێی هەڵێنجراوە، بۆ پێکەوەژیان و لێبوردەیی و سازان تەواو نالەبارە.
“ژینگەی ئێراق لەبەردەم قەیرانێکی مەزنی ژینگەدایە”
نەتەوەیەکگرتووەکان: ئێراق ٥٠٪ سەوزایی لەدەستداوە؛ لە دیوێکی دیکە، زانیارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی ئێراق وێنەیەکی تاریک لەسەر رێژەی سەوزاریی و بەبیابان بوون دەخەنە ڕوو: ڕووپۆشی سەوزی ئێراق لە نزیکەی ٥٠٪ لە دەیەکانی ڕابردوودا بۆ نزیکەی ١٠٪ دابەزیووە. دارستانەکانیش تەنیا ١.٩%ی وڵاتەکە پێکدەهێنن، کە زۆرینەی رەهایان لە هەرێمی کوردستانە.
نیوەی سەوزایی بەغدا نەماوە؛ پەیوەست بە ژینگە، وەزارەتی ژینگەی ئێراق ڕایگەیاند، زیاتر لە نیوەی سەوزایی بەغدا نەماوە. چۆنایەتی هەوا بە شێوەیەکی بەرچاو تێکچووە و بەغدا بۆتە پێنجەم پیسترین شارەکانی جیهان. باخچەی خورمای وڵاتەکە لەناو دەچن ٤٥٪ ی بەهۆی وشکەساڵی بووە، بیجگە لە ئەگەر و هۆکاری دیکەی خراپی و دواکەوتووی شێوازەکانی ئاودێریی و چاودێریی کشتوکاڵیی.
ئێراق ٦٠٪ زەوییە بەپیتەکانی لەدەستداوە، ٣٠٪ باران بارین کەمیی کردووە؛ ریپۆرتەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و بانکی جیهانی قەیرانەکان بە چەندین لایەن پۆلێن دەکەن، لەوانە:- قەیرانی ژینگەیی بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا، فراوانبوونی خێرای شارەکان، لاوازی جێبەجێکردنی یاساکانی ژینگە، زۆربوونی لەرادەبەدەری دانیشتوا و زۆریی چڕی دانێشتوان لە شارەکان، وێڕای کەمبوونەوەی رێژەی بارانبارین، کە لە ماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی ٣٠٪ دابەزیوە، تێکڕا بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمایان ئافراندووە و بە بیابانبوون خێراتر بووە. بەرنامەی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکات ئێراق ٦٠%ی زەوییە بەپیتەکانی لەدەستداوە و شارەزایانی بواری ژینگە هۆشداری دەدەن بەبێ کرداری بەرجەستە و رژد ئێراق ڕووبەڕووی داڕمانی ژینگەیی دەبێتەوە، کە ئێراق لە دە خراپترین وڵاتانە لەو لایەنە، بە پێی بانکی نێودەوڵەتی. لە رووی وزەوە، ئێراق تا ئەم کاتەش پاشەگهردانە و پشت بە ئێران و وڵاتانی دیکە دەبەستێت. بەهۆی پچڕانی کارەباش لە ئێرانەوە بەهۆی نەبوورینی ئێراق لە وزەری ئێران، لە ەبردەم هاوینێک دایە دوور نیە بەهۆی ناڕەزایەتییەکان کۆتایی بە تێکڕای سیستەمەکانی بهێنێت. وڵاتەکەش بەهۆی بەفیڕۆدان و سوتانی غاز و نەبوونی وزەی خۆماڵیی، زیاتر لە ٩٠ ملیار دۆلارە. ئەمەش لە بەفیڕۆدان و سووتانی غاز، هاوردەکردنی وزە و کارەبا و پرۆژەی شکستخواردوو.
ئەم کێشە، قەیران، دژایەتی و ڕووداوانە لە کاتێکدایە ئێراق لە لێواری قەیرانی وزەدایە، هەڕەشە لەسەر نەمانی زیاتر لە ٣٠٪ وزەی کارەبای ئێراق لە ئارا دایە. نەبوونی وزەی کارەبا و سووتەمەنی بۆ پڕکردنەوەی وزەکە، دەرخەری نەبوونی ژیرخان و پلانێکی تۆکمەیە، دوای زیاتر لە ٢٢ ساڵ ئێراق نەیتوانیووە ژێرخانی وزە دابین بکات. پێشبینیش دەکرێت هاوشێوە خۆپێشاندانەکانی ساڵی ٢٠١٩، گەرمای هاوین گەرمای شەقامەکانیش بەدوای خۆیدا بهێنێت و ئەو مەترسییە زەقتر بکاتەوە، کە بەڕێوەنەجوونی هەڵبژاردنە، کە شیعەکان پێیان وایە ئەنجامنەدرانی دواجار کۆتایی بە ئێراق دەهێنێت. ئەمەش ولاتەکە دووچاری داهاتوویەکی لێڵتر دەکاتەوە، بەو پێیەی پلان و دابینکاریی پرۆژە و بودجە و تێگەیشتنی گشتی بۆ دیاردەکە لە ئاستێکی زۆر خراپ و نابەرامبەردایە.