لە یۆنانی کۆندا؛ شانۆ لە فەزای کراوەدا بوو، بە شێوەیە دروست کرا بوو کە خۆر لە پشت بینەرەوە دەهات و ڕووبەری نمایشەکەی پڕ دەکرد لە ڕووناکی. پێش سەدەی شازدە لە ئیتاڵیا “سباستیانۆ سێرلیۆ” تەلارسازی ئیتاڵی بۆ شانۆ، پێشنیاری بەکارهێنانی مۆمی کرد وەک سەرچاوەی ڕوناککردنەوە، ئەم مێتۆدە بەخێرایی بە جیهاندا بڵاو بووەوە، دواتر مۆمی زۆر بەکار دەهات بۆ ڕووناکردنەوەی شانۆ، دوای ئەوە چرای نەوتی بەکارهات لە ( ١٧٠٠) ەکاندا بە خێرایی پەرەی پێ درا، لەگەڵ داهێنانی چرای گازی دا تەکنەلۆژیای ڕووناکیش گەشەی سەند.
تەکنیکەکانی ڕووناکی لە سەرەتای سینەمایدا؛ لە کۆتایی ساڵانی ١٨٩٠ و ساڵانی یەکەمی سەدەی بیستەمدا بەکارهێنانی رووناکی بە شێوەیەکی سەرسورهێنەر سەرەتایی بوون. سینەماکارانی ئەو سەردەمە تەواو پشتیان بە ڕووناکی ڕۆژ دەبەست بۆ وێنەگرتن. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش کاتێک فیلمەکان لە شوێنی خۆیان وێنە نەدەگیران بەڵکو لەسەر سێتی کراوە لەبەردەم تیشکی خۆردا وێنە دەگیران، یان لە ستۆدیۆکاندا کە بەجۆرێک دیزاین کرابوو، سەقفی شووشەیان بۆ دروست دەکرا کە راستەوخۆ تیشکی خۆری بەربکەوێت. یەکێک لەو ستۆدیانە ستۆدیۆی بەناوبانگی “بلاک ماریا” لەلایەن تۆماس ئەدیسۆنەوە لە ساڵی ١٨٩٢ دروستکراوە، لەسەر بنەمای پێکهاتەیەکی سووڕاوە بووە، سەقفێکی شووشەی کراوەی بۆ دروست کرابوو بۆ ئەوەی تیشکی خۆری ڕاستەوخۆ بەر بکەوێت. ستۆدیۆیەکی دیکەی جیاواز لەلایەن سینەماکاری فەرەنسی “جۆرج مێلیس” لە ساڵی ١٨٩٧ دروستکرابوو کە سەقف و دیواری شووشەیی بوو دیزاینێکی جیاواز بوو لەو سەردەمە دا کە بتوانیت وێنەی فیلمەکانی تێدا تۆماربکرێت.
درێژی رۆژ و تیشکی رۆژ بۆ سینەماکارانی سەرەتایی زۆر گرنگ بوو، زۆرجار باس لەوە دەکرێت بەهۆی درێژی رۆژ و ئاسمانێکی ساماڵ بە بەردەوام، پیشەسازی فیلمی ئەمریکی بنکەی خۆی لە نیویۆرکەوە گواستەوە بۆ کالیفۆرنیا، هەرچەندە هۆکاری دیکەش هەبوون لەو جێگانەدا ئاسان بێت بۆ سینەماکارانی سەرەتایی، بەڵام گرنگی ئەم ستۆدیۆیانە و گواستنەوەی بنکەی بەرهەمهێنانی فیلم لەناو سرووشتدا کە تیشکی خۆر سەرچاوەی سەرەکی بوو. بەڵام کێشەیەکی دیکە بۆ سینەماکاران دروست بوو کە تیشکی رۆژ بە دڵی ئەوان نەبوو بەردوام لا سوراندابوو هەروەها وێنەیەکی دراماتیکی بەرهەم نەدههات وەک ئەوەی رووناکی دەستکرد بەرهەمی دەهێنێت، هەروەها سینەماکاران نەیاندەتوانی بە شەو وێنەی دیمەنەکانیان بگرن ناچار تەنها لەبەردەم تیشکی رۆژ دا وێنەیان دەگرت، بۆیە بیریان لەوەکردووە کە رووناکی دەستکرد درووست بکرێت کە بتوانن بەوێنەیەکی دراماتیکی و سینەمایی بەرهەم بهێنن و یەکەم بەکارهێنانی ڕووناکی دەستکرد بۆ ساڵی ١٨٩٦ دەگەڕێتەوە، کاتێک سینەماکاری پێشەنگی ئەڵمانی “ئۆسکار مێستەر” ستۆدیۆی خۆی لە بەرلین کردەوە توانی رووناکی دەستکرد دابین بکات، هەروەها لا ساڵی ١٩٠٠ ستۆدیۆی ئەدیسۆن لە ئەمریکا دروست کرا بە بەکارهێنانی ڕووناکی دەستکرد بۆ تەواوکردنی ڕووناکی سرووشتی.
نموونەی ئەم پراکتیزەیە دەتوانرێت لە کتێبی Why Jones Discharged His Clerks (1900) و The Mystic Swing (1900) بدۆزرێتەوە.
هەرچەندە بەکارهێنانی ڕووناکی دەستکرد لە سەرەتادا تەنها لە جێگرەوە یان زیادکردنی تیشکی خۆردا بەکاردەهات بۆ ئەوەی وێنەیەکی ڕوون دابین بکات، بەڵام تا ساڵی ١٩٠٥ سینەماکاران دەستیان کرد بە گەڕان بەدوای داهێنانەکانی ڕووناکی دەستکرد لە سینەمادا سەرەڕای ئەوەی کە ئەم تەکنەلۆژیایە لەکۆنەوە بەردەست بوو، بەڵام بەهای بەکارهێنانی بۆ زیاتر گەشەپێدانی جوانکاری شێوازی فیلم لە سینەمای بەکارنەهاتبوو. دوو سەرچاوەی سەرەکی ڕووناکی دەستکرد لەم کاتەدا بەکاردەهاتن. یەکێک لە سەرچاوەکان ڕووناکیەکانی (Arc Lighting) واتە ڕووناکی کەوانەیی بوو، کە ڕووناکی بەرهەم دەهێنا بە هۆی بازدانی درەوشاوەی کارەبایی لە نێوان دوو جەمسەری کاربۆندا. ئەوی تریان fluorescent lighting tubesبوو، کە بە جۆرێک کاری دەکرد وەک تیوبەکانی ڕووناکیی فلۆرنست. ئەم سەرچاوانە ڕێگەیان دا بە دروستکردنی ڕووناکی ئاڕاستە، واتە ناوچەیەکی هەڵبژێراو دیاریکراویان لەناو دیمەنەکاندا رووناک دەکردووە کە دەتوانێ بە گەشاوەتر لە بەشەکانی تر بیان ببینی. هەندێک لە بەرهەمهێنەران وەک سەرچاوەی سەرەکی ڕووناکی خۆیان بەکاریان دەهێنا. لە پاش ئەوەی رووناکی بۆ تەواوکاری تیشکی خۆر دروست کرا بەڵام یەکەم “ستۆدیۆی تاریک” لە ساڵی ١٩٠٧ لە شاری تۆرین لە ئیتاڵیا کرایەوە کە تەواو رووناکی دەستکردی تێدا بوو بە بێی بوونی تیشکی رۆژ.
لە ئەمریکا تاقیکردنەوەکان لەسەر کاریگەری ڕووناکی بەردەوام بوون، چ لە ناوەوە و چ لە دەرەوە. کۆمەڵێک تەکنیکی نوێ دۆزرایەوە، هەرچەندە پێدەچێت تا ساڵانی ١٩١٠ هیچ داهێنانێکی تەکنەلۆژی بەرچاو نەهاتبێتە ئاراوە. دەرهێنەر (دی دبلیو گریفیت (١٨٧٥-١٩٤٨ “کامێرامانەکانی بە تایبەتی چالاک بوون لە گەڕان بەدوای کاریگەرییەکانی ڕووناکیدا، کە دەتوانرێت لە فیلمەکانی وەک پیپا پاس ” ١٩٠٩)، تەوەرەی چارەنووس (١٩١٠) و ئینۆک ئاردەن ١٩١١ دا بدۆزرێتەوە. لە ناوەڕاستی ساڵانی ١٩١٠دا، گریفیت دەستی کرد بە بەکارهێنانی ڕووناکی کۆنتراستی بەرز کە سێبەری قووڵی بەسەر کارەکتەرەکان و سێتەکاندا جێدەهێشت. ئەم شێوازە چەند ساڵێک پێشتر لە سینەماکانی دانیمارک و ئەڵمانیا سەریهەڵدابوو. بەهۆی بەکارهێنانی لەلایەن نیگارکێشی بەناوبانگەی هۆڵەندیی، هەندێکجار بە ڕووناکی “ڕیمبرانت” ناسراوە، کە زاراوەیەکە دەگەڕێتەوە بۆ دەرهێنەری هۆلیوود سیسیل بی دیمیل (١٨٨١-١٩٥٩)، کە تەکنیکەکەی لە فیلمەکانی وەک فیلمەکانی وارنەکانی ڤێرجینیا ١٩١٥ و فێڵکردن ١٩١٥ بەکارهێناوە. لە ساڵی 1920 بە دواوە، دەرهێنەرانی قوتابخانەی ئێکپرێشینیزمی ئەڵمانی بە گشتی فیلمەکانیان وێنە دەگرت لەسەر سێتی داخراو و لە ڕێگەی بەکارهێنانی ڕووناکی و گلۆپ، یەکێک لەو تەکنیکانەی کە لەو سەدەمەدا بەکار دەکات ڕووناکی “چیارۆ سکۆرۆ” یە کە زاراوەیەکی خەیاڵییە لە بەشەکانی دیکەیدا بە روونی باس لە جۆرە لە رووناکیە دکەین.
لە سینەمادا زاراوەکە ئاماژە بە ڕووناکی نزم و بەرز دەکات، کە لە فیلمدا ڕووبەرەکانی ڕووناکی و تاریکی دروست دەکات ئەمەش بە تایبەت بەسەر فیلمی ڕەش و سپیدا جێبەجێ دەبێت، کە بە تایبەت قوتابخانەی ئێکپرێشینیزمی ئەڵمانی دواتر فیلمی هۆلیوود نۆیر دواتر بووە ستایلێکی ستاندارد. لە بیستەکاندا دەرهێنەرانێکی وەکوو مۆرناو چەندانی تر فیلمەکانیان وێنە دەگرت تەنها لەسەر سێتی تایبەتی خۆیان، چونکە خواستی تەواوی کۆنتڕۆڵکردنی ڕووناکیان دەویست. Diffusers بەکاردەهات بۆ گۆڕینی ڕووناکییەکی رەق بۆ ڕووناکییەکی نەرم کە سێبەرە رەقەکان کەم بکاتەوە، سوودێکی تایبەتی هەبوو بۆ ڕووناکی دەموچاو. یەکێکی دیکە لە باشترین رێگاکانی رووناکی لە فیلمدا بە سیستەمی سێ خاڵی ناسراوە ئەوانیش “کلیلی رووناکی، رووناکی پڕکەرەوە، رووناکی پشتەوە” ، ڕوناکترینیان ڕووناکی “کلیل” بوو، کە لە پێشەوە بەرەو ڕووی ئەکتەرەکە ئاراستە دەکرایان لەبەشی راست یان بەشی چەپ ، ئەگەر ئەم ڕووناکییە بە تەنیا بەکاربهێنرایە لایەکی دەموچاوی لە تاریکی دەمایەوە دیمەنێکی مەجازی دەبەخشی و نهێنی دروست دەکرد. بۆ ئەوەی ئەمە ڕوونەدات، دووەم ڕووناکی ناسراو بە ڕووناکی “پڕکەرەوە” لە لایەکەی تری دەموچاوەوە ئاراستە کرا. ئەم ڕووناکیە بە شێوەیەکی ئاسایی لە نزیک کامێراکە دانرابوو، لە لای بەرامبەر لە ڕووناکی کلیلەوە. ئەو یارمەتی دا بۆ هاوسەنگی پێکهاتەکە، کەمکردنەوەی سێبەرە تاریکەکان لەلایەن ڕووناکی سەرەکیەوە لەکاتی پاراستنی پەیکەری دەموچاو. سێهەم “ڕوناکی دواوە” لە پشت ئەکتەرەوە دانرا بۆ ئەوەی وەک هەڵۆیەک ڕووناکی لە دەوری قژ دروست بکات. ئەمە خزمەتی کرد بۆ جیاکردنەوەی ئەکتەر لە باکگراوەند و هەروەها یارمەتیدەر بوو بۆ جەختکردنەوە لەسەر دادپەروەری، لە دەیەی سیەکاندا، بە تایبەتی لەسەرەتای سییەکان، بەهۆی هاتنی دەنگ بۆ سینەما، بە گشتی لە هۆڵیوود وێنەی فیلمە دەنگیەکان لەسەر سێتی داخراوبوو بۆ ئەوەی بە چاکترین شێوە کۆنتڕۆڵی کوالێتی دەنگ بکەن و ئەمە هۆکارێک دەبێت کە گرنگی زۆرتر بدرێت بە وێنەگرتن لەسەر سێتی داخراو، هەر بۆیە سێتی گەورە دروست دەکرێت کە لە سەقفەکانیان دەیان و سەدان ڕوناکی جێگیر دەکرێن و بە خواستی خۆیان لە ڕێگەی کۆنتڕۆڵکردنیان دەتوانن کەشی تایبەتی دروست بکەن.
سینەماکاری هۆلیوود جۆن ئاڵتۆن (1901-1996) سیستەمێکی هەشت خاڵی بۆ ڕووناکی لەنزیکەوە وەسف کرد. ئەوە لەسەر بنەمای سیستەمی سێ خاڵی وەسفکراو کە لە سەرەوە باسمان کرد، بەڵام هەندێک ڕووناکی زیادەی لەخۆگرتبوو کە یارمەتیدەر بوون بۆ باشترکردنی کاریگەری جوانکاری. یەکێک ئاراستەی ئەکتەرەکان کرا بۆ “تیشکی چاو” کە درەوشانەوەیەکی لە چاوی ئەکتەرەکان دروست دەکرد “ڕووناکی جلەکان” کە وردەکاری جل و بەرگەکانیان پیشان دا وە “ڕووناکی سەر” کە پێناسەی زیاتر بۆ قژ و چەمەکانیان زیاد کرد و بە ئاسایی لە نێوان ڕووناکی پشتەوە و ڕووناکی پڕکەرەوەدا دادەنرا. سەرەڕای ئەوەش، ڕووناکییەکی پڕکەرەوەی بڵاو بۆ تەواوی دیمەنەکە دابین دەکرا،لەکاتێکدا “ڕووناکی باکگراوەند” سێتی پشت ئەکتەرەکانی ڕووناک کردەوە. لە ساڵی 1947 کە لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا بەکارهێنانی رووناکی گەڕایەوە سەرەتاکانی رووناکی، هەروەها سەرهەڵدانی نیوڕیالیزمی ئیتالی وای کرد وێنەگرتنی گرتە جەنگیەکان ڕێگەی بە فیلمسازان نەدا کە هیچ دەرفەتێک دروست بکەن بۆ دروستکردن و دامەزراندنی رووناکی دەستکرد و ئاڵۆز لە جیاتی ئەوە، ئەوان ناچار بوون پشت بە ڕووناکی ڕۆژ ببەستن، یان بە جۆرێکی تر پشت بە مشتێک لە ڕووناکییە بەهێزەکان ببەستن کە ڕووناکییەکی گشتیان دابین کردووە، بەڵام بە تەکنیکێکی شارەزاو پێشکەوتووانە. هەندێک فیلمی خەیاڵی دەستیان کرد بە لاساییکردنەوەی ئەم جوانکارییە شەپۆلێک لە جۆش و خرۆشی دۆکیومێنتاری لەو سەردەمەدا بەرهەم هات.
دەیەی 1950کان هەنگاوێکی گەورەتر نرا کە ساڵانی 1930 و 1940کان دیاری کردبوو. یەکێک لە هۆکارەکان بۆ ئەوە بوو کە فیلمی ڕەنگ زیادی کرد، مانای ئەوە بوو کە ڕووناکی کەمتر پێویست بوو بۆ دیمەناکان هەروەها جیاوازی کردن لە نێوان ڕووەکێک و باگراوەندا ڕووناکی پشتەوە بەکارهێنراوە بۆ جیاکردنەوەی لە باکگراوەند. رەنگ هۆکارێکی باش بوو کە رووناکی کەمتر بەکاربهێنرێت لەسەر سێتەکان، بەلام بە شێوازێکی پێشکەتوو و پرۆفیشناڵ بۆیە ئەمە وای کرد کە زیاتر گرنگی بدرێت بە کەسانێکی پڕۆفشیۆنال کە لە ڕوناکی شارەزا بوون. ئەتوانرێت بوترێت ئەو ستانداردەی کە لە دەیەی سیەکاندا جێگیر کرا بۆ بەکارهێنانی ڕووناکی لەسەر سێتی داخراو، تاوەکوو ئەمڕۆ هەر بەردەوامە، بەڵام زیاتر گەشەی کردووە بەهۆی چاکتربوونی کەرەستە و ئامێرەکانی ڕووناکی، هەروەها هەستیاربوونی فیلمی خاو لە دەیەی پەنجاکان بە دواوە کە دەتوانرا لە ژێر ڕووناکی کەمدا وێنەی فیلم بگیرێت، لە ئیستادا بوونی کامێرای دیجیتال کە سێنسەرەکانی هەستیارن بە ڕوناکی و دەتوانرێت لە شەودا لە ژێر ڕوناکی ئاسایدا وێنەی دیمەن بگیریت. وەکوو هەموو شتێکی تری سینەما، گەشەکردنی ڕووناکی و هونەری سینەماتۆگرافی بە جۆرێک پەیوەندی هەیە بە پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا و ئەو گۆڕانکاریانەی تر کە کاریگەریان لەسەر سینەما دەبێت، لە گەشەکردنی کارەبا و گڵۆپ، بۆ هاتنی دەنگ بۆ سینەما.. هتد.
“دروستکردنی میزاج بە ڕووناکی و گرنگی ڕووناکی”
سەرەتا دەمەوێت بە وتەیەکی سیینەماتۆگرافەر “لۆرا مێریانس” دەست پێبکەم کە دەڵێت “ئێستا خەریکی قووڵایی جیهانێکی گێڕانەوەم و دەست دەکەم بە بیرکردنەوە لەوەی کە شتەکان چۆن مانا دەگرن. زۆر بیر لە پەیوەندی ڕەمزی ڕووناکی دەکەمەوە. من باوەڕم وایە، لە زۆر ڕووەوە ڕووناکی بەقەد گفتوگۆ گرنگە، فهلسەفە و ڕووناکی بەشێکی دانەبڕاون لە چیرۆکەکەدا، هەردووکیان مانایان هەیە. هەموو شتێک، هەموو ڕەنگێک، هەموو وردەکارییەک-هەموو چیرۆکێک دەگێڕێتەوه، بۆ من فەلسەفە و فیلمسازی زۆر لێکچوونیان هەیە. تۆ هەوڵ دەدەیت شتێک بگەیەنیت. تۆ هەوڵ دەدەیت بەدواداچوون بۆ بابەتێک بکەیت یان مانا بدۆزیتەوە. من وەک سینەماکارێک بەردەوام هەوڵدەدەم مانای قووڵتر بدۆزمەوە، یان لانیکەم لە ئەگەری بێکۆتایی تێگەیشتنەوە لە شتەکان نزیک ببمەوە. زۆر بیر لەوە دەکەمەوە کە چۆن هەست بە شتەکان دەکەین – شتە ڕاستەقینەکان یان شتە ساختەکان – و چۆن ئەوە لە ڕووی دەروونییەوە یاری بە خەڵک دەکات”
ئەمە شتێکی ناڕوون نییە؛ یاریکردن بە ڕووناکی بۆ هەموو دیمەنێک، گرتەیەک، وێنە و شانۆ، لە نوسخەی چیرۆک گێڕانەوەدا گرنگە، هەرچەندە زۆر جار بە بێ ئاگایی دەڕوات، وەک پاڵەوانێکی بێدەنگ هەڵسوکەوت دەکات، بەڵام کاریگەری لەسەر هەموو شتێک دەکات لەوەی کە بینەر چۆن هەستی پێ دەکات بۆ جوانی و ئاوازی گشتی دیمەنەکە، ڕووناکی بۆ دروستکردنی فیلم بنچینەییە چونکە میزاجی بینراو و کەش و هەوا و مانای بۆ بینەر دروست دەکات. ڕووناکی بە بینەران دەڵێت کە سەیری کوێ بکەن. ڕووناکی ڕەنگدانەوەی دەروونی کارەکتەرەکان دیاری دەکات دەکرێت بڕ و قەبارە و ڕەنگ و ڕەقی ڕووناکی دەوری کارەکتەرێک ڕێکبکرێت بۆ گونجاندنی هەستەکانیان. ڕووناکی جۆری فیلمەکە پێناسە دەکات، ڕووناکی ئەو ئامڕازەیە کە بە شێوەیەکی زۆر ڕوون میزاج دەگوازێت. بۆ نموونە یەکێک لە ژانرەکانی فیلم کە زیاتر بە شێوازی ڕووناکییە دیارەکەی ناسراوە “فیلمی نۆیر” بە جیاوازییەکی زۆر دیار لەنێوان ڕووناکی و تاریکیدا، سێبەرە نەخشیندراوەکان بە شێوەیەکی بەرچاو، و بژاردەی چوارچێوەسازی و پێکهاتە بێهاوتاکان دیاری دەکرێت.
“گرنگی ڕووناکی لە بەرهەمهێنانی فیلمدا”
سەدان توخمی جیاواز هەن کە دەچنە ناو بەرهەمهێنانی فیلمێکی سەرکەوتووەوە، لە کاستینگەوە تا نووسین، تا دەرهێنان. لە کاتێکدا ئەم توخمانە ناوەڕۆکی فیلمەکە پێکدەهێنن، بەڵام شێوازی پێشکەشکردنی بۆ بینەر هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ سینەماتۆگرافی یان دەرهێنەری وێنە سینەماییەکان، یان سینەماکار، دەستێکی گەورەی هەیە لە هەموو ئەو بڕیارە بینراوانەی کە لە کاتی دروستکردنی فیلمدا دەیبینین، یان دەتوانێت سەرپەرشتیکردنی شێوازی ڕووناککردنەوەی سێتەکە بێت. ڕەنگە ڕووناکی وەک هۆکارێکی گرنگ دەرنەکەوێت کاتێک بەراورد دەکرێت بە ئەکتەرەکان یان سیناریۆ، بەڵام لە ڕاستیدا گرنگییەکی ناباوەرە لە هەموو لایەنەکانی بەرهەمهێنانی فیلمدا. شێوازی ڕووناککردنەوەی دیمەنێک زۆر شت بۆ بینەر دیاری دەکات، کاری ڕووناکی لە بەرهەمهێنانی فیلمدا بریتییە لە گەیاندنی مەزاج و کەشوهەوا و یارمەتیدان لە گێڕانەوەی چیرۆکێکدا. ئەگەر فیلمێک ببینیت کە ڕووناکییەکی خراپی هەبێت یارمەتی دەرنەبێت لە گێرانەوەی چیرۆکەکە گرنگ نییە چیرۆکەکە چەندە باش بێت بەلام زیان بە فیلمەکە دەگەیەنێت لەرووی بینراو و گێرانەوەیەکی سینەمایی، ڕووناکی زۆر گرنگە بۆ پیشاندانی گێڕانەوەیەک بە بینەر. ڕووناکی دروست یەکێکە لە توخمە سەرەکییەکانی سینەماکاری باش، کە پێویستە بۆ دڵنیابوون لە ئەنجامێکی سەرکەوتوو.
“ڕووناکی پەیوەندی بە مەزاج و کەشوهەوا دەکات”
زۆر جار ڕووناکی و کاریگەرییەکانی لەسەر هەستەکانمان بەفراوانی بێ تێبینی دەڕوات. ئەوە تەنها لەو حاڵەتەدا هەڵە دەبێت کە ئێمە هیچ سەرنجێک نەدەینە ڕووناکی، هەموو کاتێک بە شێوەیەکی کەم پێمان دەڵێت:- چۆن هەست بە کرداری کراوە لەسەر شاشەکانمان بکەین. لە کاتێکدا ئەم تەکنیکانە دەتوانن بە شێوازی سادە جێبەجێ بکرێن، ئەوانە کلیلێکن بۆ بەرزکردنەوەی ئەقڵییەتی کارەکتەر. شوێنی ڕووناکی لە ناو گرتەکاندا بنچینەییە بۆ پیشاندانی مەزاجی کارەکتەر. ئەگەر ڕووناکییەکە بگوازرێتەوە بۆ لایەک لە دەموچاوی کەسێک، یەکسەر بەنادیاریی و ناوازەیی دەوری ئەو کەسە دەدات و دراماکە زیاد دەکات بۆ گرتەکە، بەڵام ئەگەر ڕووناکییەکە بگوازرێتەوە بۆ خوارەوەی دەم و چاو، سێبەری شێواندن دروست دەکات، شێوەی ڕوخسار دەگۆڕێت و وا لە کەسەکە دەکات خراپە دەربکەوێت. ئەمە بەگشتی لە فیلمە ترسناکەکاندا بەکاردێت، یان کاتێک چیرۆکی تارمایی دەگێڕینەوە، هەموومان ئەوەمان بینیوە. ئەم تەکنیکانە لەسەر بنەمای وەڵامدانەوەی دەروونی مرۆڤن، بە ڕووناکی ئێمە فێر بووین ئەمانە بناسینەوە و بزانین دەبێت چۆن هەست بکەین کاتێک بەکار دەهێنرێن. وەک بناغەی مێژووی سینەماکاری فیلم وەک زمانێک کار دەکەن، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەم تەکنیکانە زۆر کات شایەنی دەستکاری و گۆڕینن و ڕەها نین. زۆرێک لە سینەماکاران و فیلمکارەکان بۆ زیاتر بەرزکردنەوەی چیرۆکەکەیان یاری لەگەڵ شێوازی سەیرکردنی ڕووناکییەکان و بەکارهێنانی بە شێوازی ناکۆک دەکەن.
لە فیلمسازی هاوچەرخدا؛ ئازادی و تاقیکردنەوەی ڕەنگ و ڕووناکی لە نێو فیلمدا ڕێگە بە دەربڕینی هونەریی گەورەتر دەدات، بەردەوام ئەو ڕێگایانەی کە چیرۆکەکان بە شێوەی بینراو دەگێڕدرێن فراوانتر دەکات، ڕەنگی گرتەکە زۆر جار لە ڕێگەی بەکارهێنانی نمرەی ڕەنگەکان بەرز دەکرێنەوە کە بە پێوانەکانی وەک ئەی سی ئێس، بۆ دڵنیابوون لە جۆری و مەودای ڕەنگەکان بەکار دێت. بێ گومان گرنگترین ڕۆڵی ڕووناکی لە فیلمدا پەیوەندیکردنە لەگەڵ بینەر. بیهێنە بەرچاوت فیلمێک کە تەنیا بە ڕووناکی سپی سادە ڕووناک کراوە، وەک ناوەوەی نەخۆشخانەیەک؛ هیچ ژینگەیەک نییە، هیچ مەزاجێک نییە، هیچ شتێک نییە بە چاودێر بڵێت کە دەبێ لەو ساتەدا چۆن هەست بکات. ڕووناکییەکی ڕووناک و ڕەنگاوڕەنگ مەزاجێکی دڵخۆشکەر دەهێنێت، لە کاتێکدا وێنە تاریک و سێبەرییەکان هەستی نهێنی و پێشبینیکردن بانگەواز دەکەن. ڕووناکی چەندین تایبەتمەندی دەهێنێتە ناو سێتەکەتەوە و یارمەتیدەرە بۆ دانانی دیمەنەکە، جیاوازی نێوان پارکێکی هەوادار یان کوچەیەکی پیس نیشان دەدات. هەروەها ڕووناکی زۆر بەکاردەهێنرێت لە بوونیادنانی کارەکتەرەکانتدا و دەتوانێت بە ئاسانی جیاوازی نێوان پاڵەوان و خراپەکار بگەیەنێت. ڕووناکی و سێبەری سادە، کاتێک بە باشی بەکاردەهێنرێت، دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی بینەر هەست بە چڕی بکات سەبارەت بە ئەکتەرەکان لە وێنەیەکدا، بابەتەکەت لە ڕووناکییەکی گەشاوە و درەوشاوەدا فڕێ بدە، بینەر بە باش و پاک و ئەرێنی لە چیرۆکەکەدا دەیانبینێت. فیگەرە سێبەرەکان بە ئاسانی وەک ترسناک و نهێنی لێکدەدرێنەوە.
“ژانر و ڕووناکی لە نزیکەوە بەیەکەوە گرێدراون”
ژانرە جیاوازەکان لە فیلمدا دەتوانرێت بە شێوازی جیاوازی بێکۆتا لێکبدرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕووناکی یەکێکە لە کەناڵە دیارەکان کە لە ڕێگەیەوە ژانر لە فیلمەکەتدا بخەیتەڕوو. “ڕووناکی بە ڕێژەکان” ڕێگەیەکی پێوانەکراوە بۆ چاودێریکردنی بەکارهێنانی ڕووناکی لە ژانرەکەدا. ڕێژەی ڕووناکی کەم، ڕێژەیەک کە سێبەری زۆر پێشکەش ناکات لەو شوێنانەی کە زۆربەی دیمەنەکە بە باشی ڕووناک کراوە، دیمەنێک یان بەرهەمهێنانێک بە بینەر نیشان دەدات کە دڵی خۆش بێت، ڕەنگە کۆمیدی یان ڕۆمانسی. لە لایەکی ترەوە ژانرەکانی وەک “فیلمی نۆئار” بە شێوەیەکی نایاب سوودیان لە ڕێژەی ڕووناکی بەرز وەرگرتووە، کە تێیدا بابەتەکە نیوەی لە ڕووناکییەکی ڕووناکدا وێنە دەگیرێت، نیوەی لە سێبەری تاریکدا. بەکارهێنانی ڕووناکی بە ڕێژە بەم شێوەیە وێنەیەکی دراماتیک دروست دەکات و قووڵی زیاتر دەدات بە وێنەکەت. هەروەها شێوازی ڕووناککردنەوەی سێتێک دیاری دەکات کە چاوی بینەر بۆ کوێی دیمەنەکە رادەکێشێت، بۆیە زۆر گرنگە کە ڕووناکیەکەت وا نەکات بینەر وردەکارییە ڕەخنەگرانەکان لەدەست بدات. هەموو توخمەکانی تری بەرهەمهێنانی فیلم دەگۆرێت بۆ ناوەڕۆکی وێنەیەک، ئەو توخمە تاکەکەسیانەی کە فیلمەکە بە گشتی پێکدەهێنن. گرنگی ڕووناکی لە بەرهەمهێنانی فیلمدا ئەوەیە کە پێناسەی ئەوە دەکات کە چۆن ئەم وێنەیە دەبینین و ئەمەش دەتوانێت جیاوازییەکی گەورە دروست بکات.
“پێداویستی و بەکارهێنانی پراکتیکی بۆ ڕووناکی لە فیلمدا”
لە کاتێکدا چاوی مرۆڤ دەتوانێت وردەکاری بچووک هەڵبگرێت و دەستکاری بکات بۆ ئەوەی وێنەیەک مانای هەبێت، بەڵام هێشتا کامێراکان وەک ئەم پێشکەوتووانە نین. هەر بۆیە دەبێت ڕووناکی بە تەواوی ڕێکبخرێت، تا دەگاتە بچووکترین گۆڕانکاری، بەجۆرێک وێنەکە بەبێ کەموکوڕی بۆ بینەر دێتە پێشەوە. بۆ نموونە لەکاتی ڕێکخستنی پلەی گەرمی ڕەنگەکان وەک لە بابەتەکەماندا ڕوون کراوەتەوە لەسەر چۆنیەتی تێکەڵکردنی تیشکی ڕۆژ و تەنگستن، چاوەکانمان ڕوویەکی سپی وەک سپی لێکدەدەنەوە تەنانەت کاتێک ڕەنگی ڕووناکی لەسەری دەدرەوشێتەوە وا دەکات بە شێوەیەکی جیاواز دەربکەوێت. بەڵام کامێراکان تەنها دەتوانن واقیعەکە تۆمار بکەن و ڕووی فیلمەکە وەک سپی لەسەر فیلم دەرناکەوێت. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ڕووناکییەکی دروست چەندە پێویستە، چونکە کاتێک بە دروستی ئەنجام دەدرێت ڕێکخستنی ڕووناکیەکەت دەبێت ئەم کێشەیە نەهێڵێت. ڕووناکی سرووشتی، یان ڕووناکی ڕۆژ، ساڵانێک لەمەوبەر لە مێژە سەرچاوەی سەرەکی ڕووناکی بوو بۆ سینەماکاران. بەڵام هەموو سنووردارکردنەکانی بەکارهێنانی ڕووناکی لە خۆرەوە دەبێتە هۆی دروستکردنی بەدیلێک، ڕووناکی ستۆدیۆ بەبێ ئەوەی پشت بە ڕووناکی ڕۆژ ببەستین بۆ وێنەگرتنی فیلم، ئێستا دەتوانین بە شێوەیەکی دەستکرد هەر جۆرە ڕووناکییەک لەناو ستۆدیۆکاندا دروست بکەین، بە ئازادییەکی تەواو داهێنەرانە. بەبێ ئەم ڕووناکییە سینەماکاران سنووردار دەبوون بە وێنەگرتن لە ڕۆژدا، و نەیاندەتوانی چیرۆکەکانیان بە هەمان شێوە دەرببڕن.
کاتێک کاتی پرۆسەی پۆست پرۆدەکشن هات، کوالیتی ڕووناکی فیلمەکەت جارێکی تر ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت. هەر هەڵە و هەڵەیەک لە وێنەگرتنی ئەسڵیدا پێویستە لەم خاڵەدا ڕاست بکرێتەوە، وێنەیەک کە بە دروستی ڕووناک کراوەتەوە دەتوانێت گۆڕانکارییە دیجیتاڵییەکانی بە ئاسانی تەواو بکرێت، لە کاتێکدا هەڵە لە ڕووناکیدا دەتوانێت ببێتە هۆی دووبارە وێنەگرتنێکی تەواو گرانبەها.
“سێبەر یەکێکە لە بەهێزترین ئامرازەکانی ڕووناکی”
سێبەر پێچەوانەی ڕووناکییە و کۆنتراستی نێوان ئەو دووانەش ئەوەیە کە ڕووناکی بەڕاستی دەبێتە فۆرمێکی هونەری. بەڵام سێبەر تەنها تاریکی نییە، ئەو ڕۆڵەی کە دەبێت بیگێڕێت زۆر لەوە ئاڵۆزترە. لە بەرهەمهێنانی فیلمدا پشت بە سێبەر دەبەستین نەک تەنها بۆ زیادکردنی مەزاج و کەشوهەوا بەڵکو بۆ دروستکردنی قووڵی و پێکهاتە، ڕەهەندی زیاتر بە وێنەگرتنێک دەبەخشێت. سێبەر دوو جۆری جیاوازی هەیە:- ڕەق و نەرم. سێبەری ڕەق وردەکاری زۆر زیاتر پیشان دەدات و ئایدیاڵە بۆ تیشک خستنە سەر ڕووخساری ئەکتەرێک. وا دەکات بابەتەکەت لە پاشخانەوە جیاواز بێت و لە دیمەنەکەدا دەیانباتە پێشەوە. سێبەری نەرم زۆر کەمتر تووند و تیژە و دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ تێکەڵکردنی بابەت لەگەڵ وێنەکەدا. هەروەها ئەم جۆرە سێبەرە زۆر خۆشە، کەموکوڕی و وردەکاری بچووک ئاشکرا ناکات کە ڕەنگە بتەوێت بە شاراوەیی بمێنیتەوە. سێبەر زۆر کاریگەرە بۆ دروستکردنی قووڵی لە وێنەکەتدا و دەتوانێت جیاوازی لە نێوان پێشەوە و پاشبنەمای وێنەیەکدا دروست بکات. بەم شێوەیە دڵنیا دەبێتەوە کە بینەر گرنگی بە شتە دروستەکان دەدات؛ پاشخانێک لە سێبەردا کەمتر چاو لە توخمە گرنگەکانی وێنەیەک دوور دەخاتەوە.
“ڕەنگ و ڕووناکی لە بەرهەمهێنانی فیلمدا”
ڕەنگ ئامرازێکی زۆر کاریگەرە لە بانگەوازکردنی وەڵامێکی سۆزداری لە بینەردا، لە دەرەوەی هەموو توخمە گۆڕاوەکانی تر. پێویستە بە وردی ڕەنگی ڕووناکیەکەت لەبەرچاو بگیرێت، چونکە ئەم وردەکارییە بچووکە دەتوانێت جیهانێک جیاوازی لە بەرهەمی تەواودا دروست بکات. ڕەنگە جیاوازەکان دەتوانن هەستی تایبەت بگەیەنن، وەک شین بۆ خەمۆکی، لەگەڵ ئەوەشدا گرنگە لەبیرت بێت خەڵک ڕەنگە بە شێوازی جیاواز ڕەنگەکان لێکبدەنەوە. دیمەنێک کە بە ڕووناکی تاک ڕەنگ وێنە گیراوە، تەنها بە یەک ڕەنگ، دەتوانێت کەشێکی دیاریکراو بە شێوەیەکی زۆر کاریگەر دروست بکات.
“پێشکەوتن لە تەکنەلۆژیای ڕووناکی”
لە سەرەتای سینەماوە ڕووناکی بەکارهێنراوە بۆ کێشانی وێنەیەک لەسەر دیمەنەکان، لەگەڵ ئەوەشدا پێشکەوتنە مۆدێرنەکانی تەکنەلۆژیای ڕووناکی ئەم کارەی زۆر ئاسانتر کردووە. “ستانلی مەککاندلێس” شانازیی بە دروستکردنی ڕووناکی شانۆی مۆدێرن دەکرێت کە تا ئێستاش بەکاری دەهێنین، سینەماکارانی مۆدێرن لە بەرهەمهێنانی فیلمی ئەمڕۆدا زیاتر ڕووناکی دەستکرد بەکاردەهێنن، لەبری ئەوەی هەوڵبدەن سود لە تیشکی ڕۆژ و مۆم و چراکان وەربگرن، ڕێگە بە چەندین بڕیار و ڕێکخستنی داهێنەرانە دەدات بۆ ئەوەی ئەنجامێکی تەواو بەدەستبهێنیت. هێشتا دەتوانرێت ڕووناکی سرووشتی بۆ سەرکەوتنێکی گەورە بەکاربهێنرێت، بەڵام بەردەستبوونی ڕووناکییەکی گشتگیرتر سینەماکاری گەیاندووەتە ئەو شوێنەی کە ئەمڕۆ هەیەتی.
ڕەنگ، یان سەرچاوەی ڕەنگی ڕووناکی لەسەر پێوەری کێلڤین دەپێورێت، کە ئامرازێکە دەتوانیت بەکاری بهێنیت بۆ ئەوەی تۆنی دیمەنەکەت بە تەواوی دابنێیت. بۆ نموونە پلەی گەرمی ڕەنگی ڕۆژ لە دەوروبەری 5600K یە، بەڵام ڕەنگە پێویستت بە وێنەگرتن بێت لە ڕۆژێکی تەماویدا. بە بەکارهێنانی ڕووناکی دەستکرد دەتوانیت ڕواڵەتی ڕۆژێکی خۆر دروست بکەیتەوە بەبێ ئەوەی چاوەڕێی کەشوهەوای گونجاو بکەیت، بەمەش بەرهەمهێنانی فیلم ئاسانتر و کەمتر تێچووی دەبێت.