له دواى كۆتاييهاتنى كۆلۆنياليزم و داگيركارى به‌شێوه كلاسيكييه‌كه‌ى له‌سه‌ده‌ى ڕابردوودا، زۆر بوون ئه‌و نووسه‌رانه‌ى كه پاساوى زانستى و ئه‌كاديمييان بۆ داگيركارى ده‌هێنايه‌وه، ده‌يانوويست جيهانى ئه‌ورووپا له سه‌رده‌مى مۆدێرنه‌شدا له پرسى داگيركردنى ده‌ره‌وه‌ى خۆى به‌رده‌وام بێت و دانه‌بڕيت، هه‌نگاوه‌كانى پاشه‌كشه‌نه‌كات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پاساوگه‌لێكى زۆرى شارستانييه‌تيى و مرۆيى و ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تيى جۆراوجۆريان بۆ ده‌هێنايه‌وه، يه‌كێك له‌و نووسه‌رانه‌ى كه له‌م بواره‌دا نووسويه‌تى، جه‌يمس بڵاوته، كه نووسين و تێزه‌كانى تێڕوانين و بۆچوونه‌كان و پاساوه‌كانى ئه‌و نووسه‌ر و بيريارانه بۆ داگيركارى و به‌گه‌وره پيشاندانى ئه‌ورووپييه‌كان شى ده‌كاته‌وه و ڕه‌خنه‌يان لێ ده‌گرێت، جێگه‌ى سه‌رنج و تێڕامانن، بۆ ئاشناكردنى خوێنه‌رى كورد به‌م كتێبه و تێزه فكرييه‌كانى بڵاوت، له‌م وتاره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ين خوێندنه‌وه بۆ كتێبێكى ئه‌م نووسه‌ره بكه‌ين، به‌ناوى “مۆدێلى كۆلۆنياليستى جيهانى” ئه‌م كتێبه 413 لاپه‌ڕه‌يه، و له ساڵى 2014 ده‌زگاى جه‌مال عيرفان چاپ و بڵاوى كردۆته‌وه، دلێر ميرزا وه‌ريگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانى كوردى.
“بڵاوت” باس له‌و پاساوانه ده‌كات، كه ئه‌ورووپا بۆ داگيركارييه‌كانيان ده‌يهێننه‌وه، هێشتا زۆربه‌ى مێژوونووسه ئه‌ورووپاييه‌كان ئه‌و بيرۆكه‌يه‌يان به‌لاوه په‌سه‌نده، كه زۆربه‌ى ڕووداوه مێژووييه گرنگه‌كان يان ئه‌وانه‌ى ڕه‌وتى مێژووييان گۆڕيه‌وه له ئه‌ورووپا يان به‌هۆى هێزێكى پاڵنه‌ره‌وه له ئه‌ورووپادا ڕوويانداوه، (هێشتا ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به‌وان، به‌ماناى ئه‌ورووپاى گه‌وره‌يه)، له‌م باره‌وه بڵاوت ده‌ڵێت، ڕامانى مێژووييى له ئه‌وروپا هێشتا چه‌قى به‌ستوه، به‌وه‌ى بريتييه له سه‌رچاوه‌ى جێگيرى مێژوو، به‌م پاساوانه:-
1.شۆڕشى چاخى به‌ردينى نوێ، داهێنانى كشتوكاڵ و سه‌ره‌تاى ژيانى سه‌قامگيرى مرۆڤايه‌تيى، له خۆرهه‌ڵات (يان سه‌ر زه‌وى ئينجيل)دا ڕوويدا، به‌ر له 1930 كه‌س ئه‌م ڕاوبۆچوونه‌ى ڕه‌تنه‌ده‌دايه‌وه و تا ئێستايش گوزارش له ڕاى زۆرينه‌ى ده‌كات.
2.دياره دووه‌م هه‌نگاوى گرنگ له گه‌شه‌كردنى فه‌رهه‌نگى ده‌رباره‌ى شارستانيى نوێ، بريتييه له سه‌رهه‌ڵدانى وڵاته كۆنه‌كان و شاره‌كان و ئايينه ڕێكخراوه‌كان و سيسته‌مگه‌لى نووسين و دابه‌شكردنى كار‌و شتى له‌و بابه‌ته، هه‌موويان له خۆرهه‌ڵاتدا ڕووياندا.
3.چاخى كانزاكان له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا ده‌ستيپێكرد و كارى ئاسن له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست يان خۆرهه‌ڵاتى ئه‌ورووپادا به‌كارهێنرا و يه‌كه‌م جار چاخى ئاسن له ئه‌ورووپادا سه‌ريهه‌ڵدا.
4.بۆيه‌كه‌مجار يه‌كتاپه‌رستى له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا سه‌ريهه‌ڵدا.
5.ديموكراسى له ئه‌ورووپا (له يۆنانى كۆن)دا داهێنرا.
6.زۆربه‌ى زانسته په‌تييه‌كان، ماتماتيك فه‌لسه‌فه، مێژوو و جوگرافى له ئه‌ورووپادا داهێنران.
7.كۆمه‌ڵگه‌ى چينايه‌تى و خه‌باتى چينايه‌تى، بۆيه‌كه‌مجار له سه‌رده‌م و هه‌رێمه‌كانى يۆنان_ ڕۆمانيدا سه‌ريانهه‌ڵدا.
8.ئيمپراتۆريه‌تى ڕۆمانى يه‌كه‌مين ده‌وڵه‌تى ئيمپراتۆرى مه‌زن بوو، ڕۆمانه‌كان بيرۆكراسى و ياسا و ئه‌م جۆره شتانه‌يان داهێنا.
9.هه‌نگاوى گرنگى دواتر له گه‌شه‌كردنى كۆمه‌ڵايه‌تى بريتى بوو له فيوداڵيزم له ئه‌وروپا، له‌ژێر ئاڵاى فه‌ڕه‌نسييه‌كاندا ڕوويدا.
10.ئه‌وروپاييه‌كان كۆمه‌ڵێ له تايبه‌تمه‌نديى ته‌كنه‌لۆژياييان له چاخه‌كانى ناڤيندا داهێنا، ئه‌مه‌يش باڵاده‌ستى به‌وان به‌خشى به‌سه‌ر نا ئه‌ورووپاييه‌كاندا (چه‌ندين ڕا‌وبۆچوونى جۆراوجۆر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه هه‌يه).
11.ئه‌وروپاييه‌كان ده‌وڵه‌تى نوێيان داهێنا.
12.ئه‌وروپاييه‌كان سه‌رمايه‌دارييان داهێنا.
13.ته‌نێ ئه‌وروپاييه‌كان سيفه‌تى سه‌رچڵييان تيادا بوو، ده‌بينين ئه‌وان دۆزه‌ره‌وه و داهێنه‌رى مه‌زنيان تيادا هه‌ڵكه‌وت.
14.ئه‌ورووپاييه‌كان پيشه‌سازى داهێنا و شۆڕشى پيشه‌سازييان دروستكرد.
به‌مجۆره تا ئێستا به‌رده‌وامن. ل29.
پێى وايه، گشت ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه‌ى له‌م ليسته‌دا، بريتين له پرسگه‌لێ كه‌به شێوه‌يه‌كى فراوان له لايه‌ن توێژه‌ره ئه‌ورووپاييه‌كانى مێژووه‌وه جێگه‌ى په‌سه‌ندن. ئه‌گه‌رچى وه‌كو ده‌بينين، جياوازيى بۆچوونى ئه‌كاديمياى له‌سه‌ر هه‌ندێكيان هه‌يه، هه‌موو ئه‌مانه به‌و مانايه، ئێمه (تۆ و من) ڕه‌نگه ئه‌م شتانه له قوتابخانه‌ى سه‌ره‌تايى و ڕه‌نگه له زانكۆ و ڕه‌نگه له كتێب و ڕۆژنامه‌كانه‌وه فێربووبين، فێرى ئه‌وه بووين، هه‌موو ئه‌مانه هه‌قيقه‌تن، وه‌لێ وايه، هه‌ندێ له‌م ئيديعايانه ڕاستن و هه‌ندێكيان به‌هه‌ندێ خۆپارێزييه‌وه ڕاستن و وه‌لێ هه‌نده‌كه‌ى تر، هه‌روه‌كوو له‌م كتێبه‌دا باسيان ده‌كه‌م، به‌هيچ جۆرێ ڕاست نين، ئه‌وانه شتى ساخته‌ن و له مێژووى تونێلى كۆندا دروستكراون كه تيايدا ده‌ره‌وه هيچ ڕۆڵێكى چالاك نابينێت، هه‌رچى ناوه‌وه‌يشه هه‌موو گرنگى و چالاكيى و كاريگه‌رييه‌كى پێدراوه.
“تيۆرى بڵاوبوونه‌وه‌ى سێنتراليزمى ئه‌وروپايى-تيۆرى سه‌نتراليزمى ئه‌وروپايى”
سێنتراليزمى ئه‌ورووپايى گه‌لێ به‌ساده‌يى، بريتييه له مۆدێلى كۆلۆنياليستى جيهان، ده‌قاوده‌ق بريتى نييه له ته‌نێ كۆمه‌ڵێ، يان چه‌ند بيروبۆچوونێك، ئه‌وانه به‌درێژايى گوزه‌رى سه‌رده‌مه‌كان، وه‌كوو مۆدێلێك گه‌شه‌يان كردووه كه به‌جوانى داتاشراوبێت، وه‌كوو كۆيه‌ك كه په‌يكه‌رێكى جێگيرى هه‌بێت، له ڕاستييدا تيۆرێكى گه‌وره و گشتگره، چونكه بريتييه له چێوه‌ى بچووكترى گشتى تيۆره زۆره‌كان، مێژوويى و جوگرافيى و ده‌روونى و كۆمه‌ڵايه‌تى و فه‌لسه‌فى، دياره ئه‌مه بريتييه له تيۆرى مه‌زن: تيۆرى بڵاوبوونه‌وه.
دوو تۆمه‌تى بنه‌ڕه‌تى ئاڕاسته‌ى ئه‌م تيۆره‌ش ده‌كرێت… ل 37
1.لايه‌نگرانى بڵاوبوونه‌وه هه‌ڵگرى بۆچوونێكى نێگه‌تيڤن، به‌رامبه‌ر داهێنانى مرۆڤايه‌تى، خه‌ڵكى له ڕاستيدا داهێنه‌رن، بۆيه ده‌ره‌تانى سه‌رهه‌ڵدانى خه‌سڵه‌تگه‌لى فه‌رهه‌نگيى نوێ، ده‌ره‌نجامى پڕۆسه‌ى داهێنانى سه‌ربه‌خۆ، گه‌لێ گه‌وره‌تره له‌وه‌ى لايه‌نگرانى بڵاوبوونه‌وه ده‌چنه ژێرى، بۆيه پێويسته له هه‌ر حاڵه‌تێكدا توێژه‌ران ده‌ره‌تانى داهێنانى سه‌ربه‌خۆ به هێند وه‌ربگرن، بێ گريمانى ئه‌وه‌ى كه ئه‌و پڕۆسه‌ى بڵاوبوونه‌وه كه هه‌ڵوێستى مه‌به‌ست و ڕه‌چاوكراو ڕاڤه ده‌كات.
2.دياره لايه‌نگرانى بڵاوبوونه‌وه بريتين له ده‌سته‌بژێر، هه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌يه‌ك پێويسته له شوێنێكه‌وه ده‌ست پێ بكات، داهێنان له كۆمه‌ڵگه‌يه‌كه‌وه ده‌ست پێده‌كات، به‌ر له‌وه‌ى له‌وانى ديكه‌دا ده‌ست به بڵاوبوونه‌وه بكات. ئه‌گه‌ر گريمانه بنه‌ڕه‌تييه‌كه‌مان به‌لاوه په‌سه‌ند بێت، كه گشت كۆمه‌ڵگه مرۆڤايه‌تييه‌كان له ڕاستى ئامڕازه فكرييه‌كانياندا مرۆڤايه‌تين، كه‌واته ئه‌وان تاڕاده‌يه‌كى زۆر له توانستياندا بۆ داهێنان له يه‌كدى ده‌چن، ئه‌م گريمانه‌يه به (يه‌كێتى ده‌روونيى نه‌ژادى مرۆڤ) ناوده‌برێت، بريتيه له خه‌سڵه‌تێكى سه‌ير له سه‌ده‌ى نۆزده‌يه‌مدا و تا ئێستايش به‌كارده‌برێت. بۆيه ده‌كرێت له‌هه‌ر شوێنێك له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى نه‌ژادى مرۆييدا، چاوه‌روانى داهێنان بين. ل38
تيۆرى بڵاوبوونه‌وه له‌سه‌ر دوو سه‌لمێنه‌ر دامه‌زراوه:- 1.زۆربه‌ى كۆمه‌ڵگه مرۆييه‌كان توانستى داهێنانيان نييه 2.كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆيى( يان شوێن ياخود فه‌رهه‌نگ)ى كه‌م توانستى داهينانيان هه‌يه. بۆيه ئه‌وانه وه‌كوو نێوه‌ندى هه‌ميشه‌يى گۆڕ‌انى فه‌رهه‌نگى و پێشكه‌وتن ده‌مێننه‌وه و ئه‌مه‌يش به‌وه‌مان ده‌گه‌يه‌نێت، له‌سه‌ر ئاستى گۆى زه‌وى، مۆدێلێك بۆ جيهان كه يه‌ك نێوه‌ندى هه‌يه، ئه‌ويش تا ڕاده‌يه‌كى ده‌بێ ئه‌ورووپاى گه‌وره بێت و يه‌ك لا، واته ناوه‌وه و ده‌ره‌وه … (مۆدێلى نێوه‌ند- قه‌راخى جيهان).
ئه‌وروپاى گه‌وره يان ناوه‌وه، كه داهينان ده‌كات و پێشده‌كه‌وێت و دووه‌م:- بريتييه له غه‌يرى ئه‌ورووپا يان ده‌ره‌وه، كه له‌ڕێگه‌ى بڵاوبوونه‌وه له ناوه‌وه، پێشوازى له داهێنانه پێشكه‌وتنخوازه‌كان ده‌كات، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مايه، تيۆرى بڵاوبوونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م دوو بلۆكه و پێوه‌نديى نێوانيان، جه‌خت له‌سه‌ر حه‌وت پڕوپاگه‌نده‌ى بنه‌ڕه‌تى ده‌كاته‌وه:-
1.دياره، ئاساييه ئه‌وروپا پێشده‌كه‌وێت و نوێ ده‌بێته‌وه، واته ڕه‌وتى سرووشتى پرسه‌كان له بلۆكى ئه‌ورووپا ناوه‌وه ڕێبه‌رايه‌تى ده‌كات، تا داهێنان بكات و شته‌كان به‌ره‌و باشتر بگۆڕێت، دياره ئه‌ورووپا، واته ئه‌ورووپاى مێژوويى ده‌گۆڕێت.
2.بلۆكى نا ئه‌روپايى (ده‌ره‌وه) به‌چه‌قبه‌ستوويى و ته‌قليديى و دواكه‌وتوويى ده‌مێنێته‌وه، داهينان و گۆڕين شه‌قڵى پرسه‌كان نييه و دواتر ناتوانى له غه‌يرى ئه‌ورووپادا، چاوه‌ڕوانى ڕوودانيان بيت، بلۆكى نا ئه‌ورووپايى ناگۆڕێت بۆيه نامێژووييه.
گريمانه‌كانى(3و 4) جياوازيى نێوان دوو بلۆكه‌كه ڕوون ده‌كه‌نه‌وه.
3.فاكته‌رێكى فيكرى يان ڕۆحى له پشتى پێشكه‌وتنى ئه‌ورووپاوه هه‌يه، ئه‌وه بريتييه له سيفه‌تى ( ئه‌قڵى ئه‌وروپايى) (ڕۆحى ئه‌وروپايى)، مرۆڤى خۆرئاوايى و…هتد، دياره ئه‌و شتێكه ئه‌فراندن و فانتازيا و داهێنان و پێگه‌يشتن و ئابڕوو مۆڕاڵى لێده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌وه بريتييه له (به‌ها ئه‌ورووپييه‌كان).
4.به‌هۆى پێشنه‌كه‌وتنى بلۆكى نا ئه‌ورووپايى، بريتييه له نه‌بوونى هه‌مان فاكته‌رى فيكرى يان ڕۆحى، ئه‌م گريمانه‌يه له جه‌وهه‌ريدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، كه شه‌قڵى جيهانى نا ئه‌وروپايى (نه‌شونما) واته: بيرۆكه‌كان و به‌ها ڕۆحييه ساغه‌كانى تيادا نييه، چه‌ندين جۆر كارى (له كۆتايى سه‌ده‌ى نۆزده‌يه‌م)، له تيۆرى بڵاوبوونه‌وه‌ى ته‌قليديى بڵاوبوونه‌وه‌دا، بۆ ئه‌م گريمانه هه‌يه، دوانيان گرنگيى تايبه‌ت به خۆيانيان هه‌يه:-
ا. به‌شێكى گه‌وره له جيهانى نا ئه‌وروپايى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م گريمانه‌يه ده‌كات، كه بريتييه له بۆشايى ئه‌م بلۆكه، له دامه‌زراوه فه‌رهه‌نگييه بنه‌ڕه‌تييه‌كان تا نزيككه‌وته‌وه له‌وه‌ى ببێت به بۆشاييه‌ك له خه‌ڵكى، ده‌كرێت ئه‌مه ناو بنێێن به ميسۆلۆژياى بۆشايى، به‌لاى لايه‌نگرانى بڵاوبوونه‌وه‌دا، كه په‌يوه‌ندى تايبه‌تى له‌ته‌ك كۆلۆنياليستى نيشته‌جێكردن (گواستنه‌وه‌ى مژاديى ئه‌ورووپاييه‌كان بۆ هه‌رێمه نا ئه‌رووپاييه‌كان، بۆ گۆڕينى دانيشتوانه ڕه‌چڵه‌كه‌كان يان ڕزگاربوون له ده‌ستيان)، ئه‌م گريمانه بۆشاييه ژماره‌يه‌ك له ئيدعاكان پێشكه‌ش ده‌كات كه يه‌ك له‌سه‌ر يه‌ك هه‌ڵده‌چنرێن: 1. هه‌رێمى نا ئه‌ورووپايى به خاڵى له خه‌ڵكى هه‌ژمار ده‌كرێت، (بۆيه نيشته‌جێكردنى ئه‌رووپاييه‌كان به‌ماناى گۆرێنى نا ئه‌ورووپاييه‌كان نييه)، 2. هه‌رێم له دانيشتووانه نێشته‌جێكراوه‌كان خاڵى ده‌كرێت، ئه‌وان كۆچه‌رين و بۆيه نيشته‌جێكردنى ئه‌ورووپايى هيچ سه‌روه‌رييه‌كى سياسى پێشێل ناكات، چونكه كۆچه‌رييه‌كان ئيدعاى خاوه‌ندارێتى زه‌وى ناكه‌ن. 3. فه‌رهه‌نگه‌كانى ئه‌م هه‌رێمه خاوه‌نى هيچ تێگه‌يشتنێك بۆ خاوه‌ندارێتى تايبه‌ت نيين، بۆيه هه‌ريم به خاڵى له هه‌ر ماف يان ئيدعايه‌كى خاوه‌ندارى هه‌ژمار ده‌كرێت “بۆيه كۆڵۆنياليسته‌كان ده‌توانن زه‌وى به نيشته‌جێكراوه‌كان بده‌ن، چونكه موڵكى كه‌س نييه”، دواخاڵ به‌سه‌ر گشت بلۆكى ده‌ره‌كيدا جێبه‌جێ ده‌كرێت، دياره ئه‌وه بريتييه له بۆشاييى فيكرى و داهێنانكارى و پێوه‌رى به‌ها ڕۆحييه‌كان كه هه‌ندێك جار ئه‌ورووپاييه‌كان (به‌نموونه ماكس ڤيبه‌ر) وه‌سفى ده‌كه‌ن، به‌وه‌ى بريتييه له پێوارى خه‌سڵه‌تى ژيرى.
ب. خه‌سڵه‌تى ژيرى له هه‌ندێ له هه‌رێمه نا ئه‌وروپاييه‌كان، له هه‌ندێ سه‌رده‌مى مێژوويدا، به ڕێگه‌گه‌لى دياريكراو و بۆ پله‌يه‌كى دياريكراو گريمانه ده‌كرێت، بۆيه به نموونه، خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌سه‌رده‌مه‌كانى ئينجيليدا ژير و پێگه‌يشتبوو، چين تا ڕاده‌يه‌ك، بۆماوه‌يه‌كى دياريكراو له مێژوه‌كه‌يدا، ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌ى هه‌بوو، هه‌رچى هه‌رێم گه‌لى ديكه‌ى وه‌كوو ئه‌فريقياش به شيوه‌يه‌كى جێ‌گير نه‌يانبوو. گريمانه‌كانى (5و 6) وه‌سفى ڕيگه‌كانى مامه‌ڵه له نێوان ناوه‌وه و ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن.
5.ڕێگه‌ى سرووشتى، كه له‌ڕێگه‌يه‌وه به‌شى نا ئه‌وروپايى ده‌گۆڕێت و به‌ره‌و باشتر نوێده‌بێته‌وه، بريتييه له بڵاوبوونه‌وه‌ى بيرۆكه‌ى پێشكه‌تنخوازه‌كان و داهێنه‌رانه‌كان له ئه‌وروپا، وه‌ك چۆن هه‌وا ده‌چێته ناو بۆشاييه‌وه، ڕه‌نگه ئه‌م بڵاوبوونه‌وه و بڵاوبوونه‌وه‌يه شێوه‌ى بيرۆكه گه‌لى ئه‌وروپايى، يان به‌رهه‌مگه‌لى نوێ به‌خۆوه بگرن، تياياندا ئه‌و بيرۆكه ئه‌ورووپاييانه به‌رجه‌سته ده‌بن، ڕه‌نگه بڵاوبوونه‌وه (كۆچ يان نيشته‌جێبوون) بۆ خودى ئه‌ورووپاييه‌كان ئه‌وانه‌ى هه‌ڵگرى ئم بيرۆكه نوێ و داهێنه‌رانه بن.
6.بۆ ئه‌وه‌ى كه‌مێ قه‌ره‌بووى ئه‌ورووپاييه‌كان بكرێته‌وه، به‌هۆى بڵاوكردنه‌وه‌ى بيرۆكه‌ى شارستانييه‌كان له جيهانى نا ئه‌وروپاييدا، دژه بڵاوبوونه‌وه‌ى سامانى نه‌ژادى له به‌شى نا ئه‌وروپاييه‌وه بۆ ئه‌وروپايى ده‌بينين، ئه‌م بڵاوبوونه‌وه‌يه به‌رهه‌مه كشتوكاڵيى و كانزاكان و كاره هونه‌رييه‌كان و كار و ئه‌م جۆره شتانه ده‌گرێته‌وه، هيچ شتێك ناتوانێت قه‌ره‌بووى ئه‌وروپاييه‌كان بكاته‌وه، به‌رامبه‌ر دياريى شارستانى، كه بۆ شوێنه كۆڵۆنياله‌كان پێشكه‌شى ده‌كه‌ن و به‌مه‌يش چه‌وساندنه‌وه‌ى ئه‌م كۆڵۆنيالانه پاساو ده‌درێته‌وه (كۆڵۆنياليست زۆرتر له‌وه‌ى ده‌يدات وه‌رده‌گرێت).
7.له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وروپا پێشكه‌وتووه و جيهانى نا ئه‌ورووپايى دواكه‌وتوو، ئه‌وا هه‌ر بيرۆكه‌يه‌ك به‌هۆى كاريگه‌ريى له بلۆكى نا ئه‌وروپاييه‌وه له ئه‌رووپادا بڵاوده‌بێته‌وه، ئه‌وه هه‌ر ده‌بێت بيرۆكه‌گه‌لى كۆن و دڕنده و كۆنه‌په‌رستانه و نا شارستانى و شه‌ڕه‌نگێزانه بێت، وه‌كوو جادووى ڕه‌ش و خوێنمژه‌كان و درم و نه‌خۆشييه‌كان و شتى له‌م جۆرانه، …ل46-47.
خشته‌يه‌ك كه ئه‌م بيرۆكه‌يه ڕوون ده‌كاته‌وه:-
خه‌سڵه‌تى نيوه‌ند | خه‌سله‌تى كه‌نار |
توانست بۆ داهێنان | لاساييكردنه‌وه |
پێگه‌يشتن، فكر | كه‌م فيكر و سۆز و خۆڕسكى |
بيركردنه‌وه‌ى ئه‌بستراكت | بيركردنه‌وه‌ى ماترياڵى |
تيۆره سازى | بيركردنه‌وه‌ى ئه‌زموونى، پراكتيكى |
ئه‌قڵ | جه‌سته، ماتريال |
سيسته‌م | ئۆتۆماتيكى |
گه‌يشتن به‌ته‌مه‌نى ژيرى | منداڵى |
سه‌لامه‌تى عه‌قڵ | ئه‌قڵ له ده‌ستدان |
زانست | جادووگه‌رى |
پێشكه‌وتن | چه‌قبه‌ستن |
شێوازێكى نوێ له تيۆرى بڵاوبوونه‌وه، دواى دووه‌مين جه‌نگى جيهانى، له سه‌رده‌مى هه‌ره‌سهێنانى ئيمپراتۆريه‌ته كۆلۆنياليسته‌كان و سه‌رهه‌ڵدانى جيهانێكى سێيه‌م له وڵاته تازه گه‌شه‌سه‌ندووه‌كاندا ناوبانگى ده‌ركرد، وه‌لێ خاوه‌نى سه‌روه‌رى ياسايى بوون، دياره ئه‌م پره‌نسيپه، كه ئه‌مڕۆ به تازه‌گه‌رى يان بڵاوبوونه‌وه‌ى تازه‌گه‌رى ناسراوه، له كۆتايى چله‌كان و سه‌ره‌تاى په‌نجاكاندا سه‌ريهه‌ڵدا، يه‌كسه‌ر دواى خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانى يابان له ساڵى 1945دا به‌ڕوونى ده‌ركه‌وت، ژماره‌يه‌ك له وڵاته كۆڵۆنياله‌كان، ڕه‌نگه سه‌ربه‌خۆيى ده‌ستبه‌ر بكه‌ن، كه ئيتر هێزى ڕزگاربوون گه‌لێ به‌هێز بوو و ده‌ره‌نجامى دووه‌مين جه‌نگى جيهانى، گشت هێزه كۆڵۆنياليسته‌كان، جگه‌له ويلايه‌ته يه‌كگرتوه‌كان بێ هێز بوون، هه‌موويان ويستيان ده‌ستبه‌ردارى وڵاته كۆڵۆنياله‌كانى خۆيان نه‌بن، له‌به‌رئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى قازانجى زۆر بوون له ڕابردوودا و به‌و گريمانه‌ى، كه له ئاينده‌دا چى لێ دێت، هه‌ر هێزێكى كۆلۆنياليستى شێوازى ڕاوڕێوى به شێوازى تايبه‌تى خۆى به‌كار ده‌هێنا، بۆ ده‌ستبه‌ردار نه‌بوون له وڵاته كۆڵۆنياله‌كانى خۆيان، هه‌ندێ جار په‌نايان ده‌برده به‌ر به‌كارهێنانى هێز، بۆ سه‌ركووتكردنى بزووتنه‌وه‌كانى ڕزگاريخوازى و هه‌ندێ جار سه‌ربه‌خۆيى سياسييان به‌شێوه‌ى ئاشتيانه پێده‌به‌خشين، وه‌لێ به ڕك و كينه‌وه له‌و ناوچانه‌ى، كه تيايدا ده‌سه‌ڵاتى كۆلۆنياليستى مه‌حاڵ بوو.
گشت ناوچه كۆلۆنياله‌كان، له ماوه‌ى كۆلۆنياليزمى كلاسيكيدا، تێربوون به په‌يامێكى ئايدۆلۆژى، كه بريتى بوو له‌وه‌ى پێويسته پێشكه‌وتنى ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تيى گه‌لانى كۆلۆنيال، له ڕێگه‌ى بلاوبوونه‌وه‌ى (تازه‌گه‌رى) له هێزى كۆلۆنياليستييه‌وه ڕووبدات، تازه‌گه‌رى به‌ماناى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئابوورى نوێ ( له دامه‌زراوه گه‌وره‌كان، كه هى كۆلۆنياليسته‌كانه) و بڵاوبوونه‌وه‌ى سيسته‌مێكى كارگێڕيى گشتى و نوێ (په‌يكه‌رى سياسى كۆلۆنياليستى) و هه‌روه‌ها بڵاوبوونه‌وه‌ى بونيادى بنه‌ڕه‌تى ته‌كنه‌لۆژيى نوێ “پرد و به‌نداو و شتى له‌و جۆره، له ڕێگه‌ى كۆلۆنياليسته‌كانه‌وه دروست ده‌كرێن” و شتى له‌م بابه‌ته.
“ميسۆلۆژياى په‌رجووى ئه‌وروپايى”
“بڵاوت” ده‌ڵيت:- زۆربه‌ى مێژوونووسه ئه‌ورووپاييه‌كان بڕوايان به تيۆرى (په‌رجووى ئه‌وروپايى) هه‌يه، بريتييه له‌و تيۆره‌ى ئيديعا ده‌كات، ئه‌ورووپا له داڕشتنى شارستانييه‌كه‌يدا، له گشت شارستانييه‌كانى ديكه له پێشتره و ئه‌مه هه‌ر له دێر زه‌مانه‌وه واته كه‌مێك به‌ر له چاخى ناڤينه كۆنه‌كانه‌وه ڕوويداوه، ئه‌مه‌يش خه‌سڵه‌تى تايبه‌تمه‌ندى و جياكردنه‌وه‌ى پێ به‌خشێت، هه‌روه‌ها مێژوو و جوگرافياى جيهانى دواى 1492 ڕاڤه ده‌كاتـ كه خۆى له نوێكردنه‌وه‌ى ئه‌ورووپا و سه‌رهه‌ڵدانى كۆڵۆنياليزم و شكستى جيهاندا ده‌بينێته‌وه.
دياره پڕوپاگه‌نده‌ى ئه‌م په‌ڕجوه وه‌ك “بڵاوت” باسى ده‌كات، ئه‌ڵێن ئه‌ورووپا زووتر به قۆناغێك له پێشكه‌وتن گه‌يشتووه، كه خه‌ڵكانى ديكه‌ش ئاره‌زوو ده‌كه‌ن له ئاينده دا پێى بگه‌ن، دياره ئه‌وه له پێشتر بوونه، نه‌ك تايبه‌تمه‌ندييه‌كى خۆڕسكى، دووه‌م فره‌بوونێكى خێرا له بوارى توێژينه‌وه‌ى ئه‌كاديمى مێژووييدا، سه‌باره‌ت به جيهانى نا ئه‌ورووپاى هه‌بوو، دواتر تێۆرى نوێكردنه‌وه‌يان داهێنا. تيۆرێكى تر‌ى، كه جه‌ى بڵاوت باسى ده‌كات و ئه‌ورووپاييه‌كان كردوويانه به پاساو، ئه‌وه‌يه به تيۆرى بايۆلۆژيا ناو ده‌برێت، پێكهاته‌ى بايۆلۆژى مرۆڤ، دووه‌م:- بريتييه له ژينگه‌ى سرووشتى.. كه ئه‌مه نه‌ژاد په‌رستى زانستى دروستكرد. وايان گريمان ده‌كرد، كه باڵاده‌ستى ئه‌ورووپا به‌هۆى پاشخانى جينۆتايپى ئه‌ورووپاييه‌كانه‌وه بووه وايلێكردن هه‌ميشه (نه‌شونما كه‌رتر بن).
يه‌كێكى تر له تيۆرييه‌كان (ديمۆگرافيا)يه، مه‌به‌ستيان ژماره‌ى دانيشتووانه، ئه‌ورووپاييه‌كان كۆنتڕۆڵى گه‌شه‌كردنى دانيشتووانى خۆيان كرد، له‌كاتێكدا گه‌لانى دى ئه‌و كاره‌يان نه‌كرد، بۆيه ئه‌وورپا تووشى ئه‌وه نه‌بوو، كه مێژوونووسان ناوى ده‌نێن “كاره‌ساته‌كانى مالتۆس”، كه گوايه ڕێگه له پێشكه‌وتن له كۆمه‌ڵگه ناو ئه‌رووپاييه‌كاندا ده‌گرێت. تيۆرى ژينگه، گوايه ژينگه‌ى ئه‌وروپا يارمه‌تيده‌ر بووه له ڕێنيسانسى ئه‌وروپا، و دووه‌م ئه‌و باس و خواسانه له خۆ ده‌گرێت، كه باس له ژينگه خراپه‌كانى ناوچه‌كانى دى ده‌كه‌ن و چۆن له‌وێ له‌به‌رده‌م گه‌شه‌كردندا بوون به ئه‌سته‌نگ. تێۆرێكى تر ئه‌وه‌يه، كه نووسيويه‌تى: (ئه‌فريقاى گه‌رمه‌سێر و بێزراو)، يه‌كێك له هۆكانى دواكه‌وتنى شارستانييه‌ت ده‌گێڕنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى جێگۆڕكێ هۆكار بوو له پشتى خراپبوونى هۆكاره‌كانى مانه‌وه‌ى ئه‌م شارستانيه‌ته..
“ئاسياى وشك و برينگى سه‌ركوتكار”
ئه‌ويش ئه‌وه‌يه، كه خودا له‌مپه‌رگه‌لى سرووشتى جۆراوجۆرى له‌به‌رده‌م گه‌له جۆراوجۆره‌كانى ئاسيادا داناوه، گه‌رما له شوێنێك و سه‌رما له‌وێ دێت و وشكه ساڵى له به‌شيكى دى، له‌وانه:- شێوازى به‌رهه‌مهێنانى ئاسياى، و كۆمه‌ڵگه‌ى هايدرۆليكى و سه‌ركوتكارى ڕۆژهه‌ڵاتى دروست كردووه، ئه‌م بيركردنه‌وه‌يه واى له ماركس و ئه‌نگڵس كرد، ئه‌و بۆچوونانه‌يان به‌لاوه دروست بێت كه هۆكارى سته‌مكارى و پێشنه‌كه‌وتنى ئاسيا، كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆيى نه‌بوو، به‌ڵكوو ژينگه‌ى سرووشتى بوو، له ئاسيادا گه‌شه‌كردنى كۆمه‌ڵايه‌تيى نه‌بووه، هۆى خاوه‌دارێتى تاكه‌كه‌سى بۆ زه‌وى، فه‌رمانڕه‌وا به سته‌مكارى خاوه‌نى زه‌وى بوو، جگه‌له زه‌وى ئه‌وقاف، كه خاوه‌ندارێتى هاوبه‌ش بوو. “ماكس ڤيبه‌ر”يش ئيديعاى ئه‌وه‌ى ده‌كرد، به‌ڕاستى گه‌شه‌كردنى خاوه‌ندارێتى تايبه‌تى له چاخه ئه‌ورووپاييه كۆنه‌كان و چاخه‌كانى ناڤيندا، يه‌كێك بوو له سيما بنه‌ڕه‌تييه‌كان، بۆ گه‌شه‌كردن به‌ره‌و سه‌رمايه‌دارى. كۆمه‌ڵگه‌ى كشتو‌كاڵى ئه‌ورووپايى، به‌هۆى ژينگه‌يه‌كى به‌رهه‌مهێن له زه‌ويى دارستانه‌كان و كشتوكاڵێكى به‌رپا له‌سه‌ر باراناو، توانى خۆى له مێژووييه‌كى لێكچوو له پێڕه‌وى ده‌سه‌ڵاتخوازى- جۆرێ له مشه‌خۆرى سياسى-دوور بگرێت. دواى ئه‌وه باسى تێۆرى ئه‌قڵ و ئه‌قڵگه‌رايى ده‌كات، باس له‌و دوو فاقييه ده‌كات، كه ئه‌م تيۆره پشتى پێ ده‌به‌ستێت، كه جياكارى بوو له نێوان ئه‌قڵيیه‌تى منداڵ و ئه‌قڵيه‌تى كه‌سى باڵقدا، كه پێى وايه شۆڕشى دژ به كۆڵۆنياليست، گوزارش له كه‌مئه‌قڵى و پێنه‌گه‌يشتن و كرچوكاڵى ده‌كات، چونكه بريتييه له ته‌قينه‌وه‌ى هه‌ست و سۆزى ساوايانه.
ئاسياييه‌كان ڕه‌فتار و به‌هاى خۆيان هه‌بوو، كه پێشكه‌وتنى زه‌بوون ده‌كرد، (فه‌لسه‌فه خۆرهه‌ڵاتييه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر سۆزه‌كان و به‌هاكان و كاروباره گه‌ردوونييه‌كان ده‌كه‌ن) له‌سه‌ر حيسابى فيكرى هه‌ستگه‌رايى، خۆرهه‌ڵاتييه‌كان سست و ته‌مه‌ڵن، ئه‌وان وه‌كوو ئه‌فريقيه‌كان حه‌ز له خۆشگوزه‌رانى ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها حه‌ز له كڕينى شتگه‌لێكى وه‌كوو په‌ڕى باڵنده.. به‌رده به‌نرخه‌كان، داوو ده‌رمانێك ده‌كه‌ن، كه هيچ ڕێسايه‌كى داوو ده‌رمان نه‌يبێت، ڕۆحێكى ڕياكاريان هه‌يه، هه‌روه‌ها سووپاكانيان ئه‌فسه‌رى بنجبڕى بچووكيان نييه. دواتر باسى ته‌كنه‌لۆژيا ده‌كات، هه‌ر له داهێنانى گاسنه‌وه هه‌تا شۆڕشى پيشه‌سازى و هتد…
“بڵاوت” به‌كورتى ده‌يه‌وێت بڵێ ئه‌م تيۆر و پاساوانه ته‌نها ڕێگه خۆشكردن بوو بۆ داگيركارى….
ئاماده‌كردنى: د.ژيلوان هه‌ڵه‌دنى