“کوردستانییە دێرینەکان دامەزرێنەری پێڕۆ و سیستەمی دەوڵەتداری ناوەندیی بوون و خۆشیان خێرا دەستیان لێبەرداوە”
“دۆزینەوەکان بیردۆزەکان هەڵدەوەشێننەوە”
“کوردستانییە دێرینەکان رێگەیەکی بێوێنەیان بۆ کۆتاییهێنان بە سیستەمی ناوەندیی داهێناوە”
بەپێی لێکۆڵینەوەکانی زانکۆی گلاسکۆ، کە توێژەرانی سەرپەرشتی دەکەن، دەستیان کردبوو بە هەڵکەندن لە شوێنێکی دێرینی هەرێمی کوردستان بە ناوی شاخی کۆرە. دۆزینەوەکان ئاماژەی نوێ لەسەر ناوچەکە دەدەن وەکو شوێنی یەکەمین و سەرچاوەی سەرەتاییترین دامەزراوەی ناوەندیی و کارگێڕیی و بەڕێوەبردن لە جیهان. بەو پێیە کوردستانییە دێرینەکان دایکوباوکی یەکەمین سیستەم و پێڕۆی ناوەندیی بوون و خۆشیان دوای تاقیکردنەوەی و پەسەندن نەکردنی لە بەڕێوەبردنی کارووبارەکانیان، دەستیان لێبەرداوە.
توێژینەوەکە چوارشەممە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە گۆڤاری ئەنتیکیتی بڵاوکراوەتەوە، بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەم دامەزراوە حوکمڕانییە سەرەتاییانە بەشێکیان لە توانای دابینکردنی ژەمە خۆراکییە گەورەکانیانەوە سەریان هەڵداوە، کە ئەگەری هەیە وەک کۆکردنەوەی کارمەند و سیستەمی پارەدان بووە بەرامبەر بە کار و کۆبوونەوە لەو شوێنە ناوەندییە. بەڵام وازهێنان خەڵکە رەسەنەکەی کوردستان لەو ناوچەیە وتایبەت لەم پێکهاتە کارگێڕییە ناوەندییە بەبێ نیشانە و ئاماژەی ڕووخانی رژێمەکە بە بێ تووندوتیژیی و فشار یان هۆکاری ژینگەیی، جێگەی تێبینی و سەرنجی توێژەران بووە. دەرئەنجامەکان دەرخەری ئەوەن ئەو کوردستانییە رەسەنانە، وەکو خواستێکی گەشەی شێوازی بەرێوەبردن و کارگێڕیی پێدانی دەسەڵاتی زیاتر لە ناوەندە وە بۆ خوارەوە بێت.
“زانکۆیەکی سکۆتلاندی بەڵگەی نوێ ئاشکرا دەکات”
تیمە نێودەوڵەتییەکە بە سەرۆکایەتی پرۆفیسۆر کلۆدیا گلاتز لە زانکۆی گلاسکۆی سکۆتلاند و لە ساڵی ٢٠١٩ەوە لە چوارچێوەی پڕۆژەی ناوچەی سیروان و بە هاوکاری بەرێوەبەرایەتی شوێنەوارەکانی گەرمیانی هەرێمی کوردستان، هەڵکۆڵین لە شاخی کۆرا دەستی پێکردووە.
“دانیشتوانی شاخی کۆرەی هەرێمی کورداستانی هاوچەرخ تەواو پەیوەست بوون بە جیهانی سەردەمی سۆمەرییەکان”
شوێنەوارناس پرۆفیسۆر گلاتز دەڵێت: “هەڵکۆڵینەکانمان لە شاخی کۆرا دەرچەیەکی ناوازە و نوێ دەکاتەوە بۆ گەشەپێدان و لە کۆتاییدا ڕەتکردنەوەی هەندێک لە سەرەتاییترین بیرۆچکەکان لەسەر کارگێڕیی و بەڕێوەبردنی ناوەندیی، ئەمە وێڕای ناونانی یەکەمین سیستەمی دەوڵەت-ئاسا.” ئەمە دەرخەری بیرقوڵی کوردستانییە دێرینەکانە لە خوێندنەوەیان بۆ سیستەمی بەڕێوەبردن و هەڵسهنگاندن و لە قۆناغی سێیەمیش گەیشتنە بە دەرئەنجامێک، کە ڕەتکردنەوەی خودی سیستەمەکە بەدوای خۆیدا دەهێنێت. ئەمە زانییارییەکە ئەگەر پێکهاتە و میرنشین و شانشیینە دێرینەکان بیان زانیایەوە سیستەمی ناوەندیی سیستەمێکی سەرکەوتوو نییە و تاقیکراوەتەوە.
هەڵکۆڵینەکانی شاخی کۆرە چەند چینێکی خاکییان دەرخستوە کەلە ماوەی چەندین سەدە کەڵەکەبووە. بە تێپەڕبوونی کات، ئەو شتە کولتوورییانەی لە شوێنەکەدا دۆزرانەتەوە، دەرخەری پێشڤەچوونی کارگێڕیین لە ناوچەکە بەرەوە فەرهەنگ و ژیانی شار لە ئوروکی کۆن و دوایین مۆڵگەکانی سۆمەرییەکان. چەندین قاپ و پێکهاتەی قاپ-ئاسایی قوڵ کە بۆ شلەمەنیی بەکار هێندراون دۆزراونەتەوە. توێژەران بڕێکی زۆر لە قاپی سادە و بە نزیکەیی دروستکراویان لە پێکهاتە بەردەستەکانی نزیک لە شاخی کۆرە دۆزیوەتەوە، هاوشێوەی ئوروک و شوێنە هاوچەرخەکانی دیکە. ئەمەش ئەوە نیشان دەدات ئەوان بۆ دابینکردنی ژەمە خۆراکییە کۆمەڵایەتییە گەورەکان بەکارهێندراون، کە ئەگەری هەیە بۆ ئەو کرێکارانە بووبێتن کە وابەستەی شوێنە دامەزراوەییەکان بووبن یان پەیوەست بوون بەو بالەخانە و ماڵە دامەزراوەییانەی شاخی کۆرە. ئەوەش دەر دەخاتە لە رووی کارگێڕیی هیچی وایان لۆە سۆمەرییەکان کەمتر نەبووە.
شیکاری زیاتری ئێسکی ئاژەڵەکان، لەوانەش ئەنجامی ئایزۆتۆپی جێگیر، هەروەها ئەنجامی شیکاری پاشماوەی ئۆرگانیکی پێکهاتەیی ئەو چەوریانەی کە لە ناو دیواری بۆرییە سیرامیکەکاندا گیریان خواردووە دەری دەخەن، ئەم ژەمانە زۆرجار لە گۆشت دروست و ئامادە دەکران و پێشکەش دەکران. بەم شێوەیە، دۆزینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرچاوەی دەوڵەت و دامەزراوەکانی لە میزۆپۆتامیا کۆکردنەوە و رێکخستنی کار و دابینکردنی خۆراک و خواردنەوە بووە بۆ کرێکار و کارمەندە دیاریکراوەکانی ئەو پێکهاتە کارگێڕییەی شاخی کۆرە. زنجیرەیەک لە پاشماوەکان دەری دەخەن چالاکیی و ڕێوڕەسم هەبوون دەری دەخەن ئەو خەڵەکە رەسەنەی کوردستان لە رووی کارگێڕیی و بەڕێوەبردنەوە پاداشتیان هەبووە و بە ئاهەنگ و ژەمی خۆش دڵی کارمەندانیان خۆش کردووە، ئەوەش دەرخەری زیرەکیی کوردستانییەکان بووە لەو سەردەمە.
“کوردستانییە دێرینەکان هۆکاری ئەوەن کۆتایی بە رەوایی بیردۆزە نەریتییە ئەکادیمییەکانیان لەسەر دەسەڵات و کارگێڕیی ناوەندیی بێت”
بە پێی دەرئەنجامەکان خەڵکی رەسەنی ناوچەکە بە بێ کێشەیەکی بەرچاو ناوچەکەیان جێهێشتووە و نشینگەی خۆیانیان لە نزیکییەوە دووبارە ئاوا کردوونەتەوە، وەکو چۆن لە گردە-دەشتی دێلزیان – سۆران ئەو کارەیان ئەنجام داوە. ئەوەش وەکو ئاماژەی دوورکەوتنەوەی خەڵکەکەیە لە سیستەمە مەرکەزییەکە و دروستبوونی خواستی بەرێوەبردنی لامەرکەزیی و ناناوەندیی وەک بڵێیت لە دەرئەنجامی سیستەمە مەرکەزیی و ناوەندییەکەیان بە پەسەند نەزانیووە لە دابەشکردنی هێز و دابەشکردنی سەرچاوەکان. ئەمەش بەرهەڵستییە بۆ ئەو بیرۆکەیەی کە گەشەسەندنی حکومەتە بەهێز و پلەبەندییەکان بۆ سیستەمی ناوەندی دەگەڕێتەوە، یان مەرجە تەنیا بە داڕمانی سەربازیی و جەنگ و هەڕەشە و هۆکارە ژینگەییەکان رووبدەن.
پرۆفیسۆر گلاتز ئاماژەی بەوە داوە، ئەوە دووپاتی دەکاتەوە کە فۆڕمەکانی حکومەت لە سەرەوە بۆ خوارەوە و پلەبەندی لە گەشەسەندنی کۆمەڵگە ئاڵۆزە سەرەتاییەکاندا حەتمی نەبوون. کۆمەڵگا ناوخۆییەکان ڕێگەیەکی نوێیان دۆزیەوە بۆ بەرەنگاربوونەوە و ڕەتکردنەوەی مەیلی بەرەو دەسەڵاتی ناوەندیی. وەها خوێندنەوەی بۆ دەکرێت، کوردە رەسەنەکانی ناوچەکە رێگەیەکی بێهاوتایان دۆزیوەتەوە بۆ ئەوەی بە دەسەڵاتی ناوەندی بڵێن نەخێر. تیمی توێژینەوەکە پلانی هەیە بەردەوام بێت لە لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەکان و دۆزراوەکانی ناوچەکە، بە تایبەت گەشەکردن و لەناوچوونی ئەم دامەزراوە سەرەتاییانەی دەوڵەت، هەروەها لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی بەدەستهێنانی ئەو سەرچاوانەی کە پێویستن بۆ دابینکردنی ژەمە خۆراکییە کۆمەڵایەتییە بەرفراوانەکان و چۆنایەتی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کۆمەڵگەکانی دەوروبەریان.