• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
شه‌ممه‌, حوزه‌یران 21, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    ئێران و ئیسرائیل لە دۆستایەتییەوە بۆ دوژمنایەتییەکى توند

    چی دەبارەی کۆبوونەوەی G7 دەزانی؟

    چی دەبارەی کۆبوونەوەی G7 دەزانی؟

    دەربارەی ساختە هەواڵ

    ئەگەر جەنگی ئەتۆمی بەرپا بێت، مرۆڤایەتی چی بەسەر دێت؟

    کاریگەری دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگای چین لەسەر هەرێمی کوردستان

        سیناریۆکانی بەردەم ئایندە: ئێمە بەرەو کوێ دەچین!؟

    لەبارەی میناکانی بەسرەو گەرووی هورمزەوە؛ دەرفەتێکی تر بۆ کورد

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 111

    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    بۆچی ئێران بەم ڕۆژە گەیشت؟

    ئێران و ئیسرائیل؛ لە ململانێ و هەڕەشەوە بۆ جەنگی ڕاستەقینە

    بەغدای دوێنێ و بەغدای ئیمرۆ؟؟؟

    بەغدای دوێنێ و بەغدای ئیمرۆ؟؟؟

    ئەمریکا و هەرێم؛ هاوپەیمانییەکی ستراتیژی یان پەیوەندییەکی کاتی؟

  • شــیکار
    چەمکی دیپلۆماسییەت

    چەمکی دیپلۆماسییەت

    پەنجایەمین دانیشتنی G7؛ لێکەوتە و ئالنگارییەکان

    حەشدی شەعبی؛ لە نێوان هەڵوەشانەوە و بەردەوامبوون

    کێشەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سیستەمی فیدڕاڵی ئێراق

    خۆپیشاندانەکانی ئەمریكا  لە دژی سیاسەتەکانی کۆچبەری

    بەهەشتى سەر زەوى لەبەرداشى سێ هێزى ئەتۆمیدا

    بارودۆخی کورد لە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەرێنی دەردەکەوێت

    مافی هەرێمی کوردستان لە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی كەرتى وزە

    ترامپیزم و ته‌وژمی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی

    لوتکەی عەرەبی ئێراق؛ کێشەی ناسنامە لە نێوان قووڵایی نەژادیی و ئایینزایی

  • ئــــابووری
    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    داتای زەبەلاح

    داتای زەبەلاح

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی دووه‌م و كۆتایی

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاستەنگ و دەرفەتەکانی کارکردن لە دوورەوە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣

    حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣

    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی و سەرەتاکانی دەرکەوتنی بیری کەمالیزم

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    کوردستانییە دێرینەکان دامەزرێنەری سیستەمی دەوڵەتداری بوون

    ڕەوشی خوێندنی ئایینی و فەرمی شاری سلێمانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٤: به‌شی یه‌كه‌م

    ڕەوشی خوێندنی ئایینی و فەرمی شاری سلێمانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٤: به‌شی دووه‌م و كۆتایی

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كورد برای منن

    كورد برای منن

  • چاوپێکەوتن
    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    موحسین ڕمڵی؛ کتێبی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی نووسیندا، نووسەر دڵی لای خەڵات نەبێت

    سکارمیتا؛ لەنێو شاعیرانی هەردوو ئەمەریکا و چیلی، نێروادا بە شاعیری دڵخوازم دەمێنێتەوە

سەرەکی ئینسکلۆپـیدیا بەڵگەنامە و ڕوداو

به‌راوردکارییەكی کورت لە نێوان سیاسه‌تی هه‌ریه‌ك له‌ مسته‌فا که‌مال و ڕه‌زاشا

م.ئاشنا عەلی زادە لەلایەن م.ئاشنا عەلی زادە
ئازار 20, 2025
لە بەشی بەڵگەنامە و ڕوداو
0 0
A A
به‌راوردکارییەكی کورت لە نێوان سیاسه‌تی هه‌ریه‌ك له‌ مسته‌فا که‌مال و ڕه‌زاشا
0
هاوبەشکردنەکان
142
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

“پوختە”

دوای هەڵوەشانەوەی دەوڵەتی عوسمانی و دروست بوونی تورکیای مۆدێرن، کە مستەفا کەمال بە دامەزرێنەری کۆماری تورکیا دادەنرێت لە ساڵی ١٩٢٣دا  ناوبراو بەتەواوی کۆتایی بە دەسەڵاتی عوسمانی هێنا و لە مانگی ئۆکتۆبەری هەمان ساڵدا کۆماری تورکیای ڕاگەیاند و خۆشی وەك یەکەمین سەرۆك کۆمار دەسبەکار بوو، بە گرتنە دەستی جڵه‌وی حوکم دەستی کرد بە سیاسەتێکی تووند و سەرکوتکاری بەرامبەر بە کورد و نەتەوەکانی دیکە لە تورکیا، کە دواتر ڕەزاشا لە ئێران هەنگاوەکانی هەڵدەگرێتەوە و په‌یڕه‌وی‌ سیاسه‌تێکی تووندی ناسیۆنالیزمی ئێرانی دەکات. هەردوکیان ده‌وڵه‌ت و ده‌ستوورێکیان دامەزراند، که‌ نه‌ته‌وه‌کانی تری پێکهێنەری وڵاتەکانیان کردبووە قوربانی نەتەوەی سەردەستە، لێره‌دا بە باشمان زانی، کە به‌ کورتی به‌راوردکاریه‌کی  سیاسه‌تی ئه‌و دوو که‌سایه‌تیه‌ بخەینە ڕوو.

“ڕه‌زا شا” له‌ شکڵ پێدانی ئیدتۆلۆژی نه‌ته‌وه‌ییدا به‌قه‌د مستەفا کەمال (ئه‌تاتورك) سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو، ڕاسته‌ ئه‌تاتورك دیکتاتۆرێکی بێزراو بوو، به‌ڵام به‌ بیچمی سیاسه‌تمه‌دارێکی سه‌ده‌ی بیسته‌م حوکمی ده‌کرد، له‌ حاڵێکدا ڕه‌زاشا وه‌ک پادشای جیهانی سێیه‌م هاتبووه‌ سه‌ر ته‌خت، ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌رچی ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌که‌یدا هه‌بوو گرتبوو، که‌سی نه‌ده‌کرده‌ هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵاته‌ بێ سنووره‌که‌ی، له‌پێناو ئامانجه‌که‌ی دا خولقێنه‌ری ناسێۆنالیزم و په‌ره‌پێدانی شۆڤێنی ئێرانی بوو، هه‌موو هه‌وڵێکی بۆ زیندوو کردنه‌وه‌ی (شکۆی ئێرانی کۆن) بوو.[1] ناوبراو دوای گه‌شتن به‌ده‌سه‌ڵات وه‌ك ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی قاجار و ده‌سه‌ڵاته‌کانی پێشتریش، خۆی به‌ حاکمی ته‌واوی ماڵ و گیانی خه‌ڵکی ئێران ده‌زانی، سامانی ئه‌و به‌شێوه‌یه‌کی نا سرووشتی زیادی کرد، ئه‌تاتورك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك کۆمار بووه‌، به‌ڵام ئه‌و تورکیای وه‌ك مناڵی خۆی بینیوه، ‌ که‌ ئه‌رکی گه‌وره‌ کردن و چاودێری کردنی له‌ ئه‌ستۆی خۆی بینیوه‌، هه‌روه‌ها ئه‌تاتورک باوه‌ڕی وابوو که‌ ده‌سه‌ڵاتداری له‌ پێکهاته‌ی حزبه‌کانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت و ئه‌مه‌ش پێکهاته‌ی سیاسین و به‌بێ بونی ئه‌حزابی سیاسی وڵات پێش ناکه‌وێت ، ناوبراو ده‌یویست به‌وشێوه‌یه‌ی که‌ ده‌یویست له‌دوای مردنی ده‌سه‌ڵات و بنه‌مامانی که‌مالیزم نه‌که‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ حزبی به‌ بنه‌مایه‌کی گرنگ دانا. [2]

له‌(ده‌وڵه‌ته‌ ڕه‌ها)که‌ی ڕه‌زاشادا گرووپ و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران به‌هیچ شێوه‌یه‌ک تیایدا ڕه‌نگی نه‌ده‌دایه‌وه‌، به‌ڵکو له‌ چوارچێوه‌ی ناسێۆنالیزمی ئێرانیدا ئیتنیۆ-نه‌ته‌وایه‌تیه‌ نا فارسه‌کان به‌ بێگانه‌ ده‌ژمێردران و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌یان ده‌درا، هاوکات له‌ژێر سایه‌ی ده‌وڵه‌ته‌ ڕه‌هاکه‌ی ڕه‌زاشادا و له ‌ژێر کاریگه‌ری ئه‌ڵمانیای نازیدا، فه‌رمانگه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی به‌ناوی (انجمن پرورش افکار) دامه‌زرا که‌ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌فسانه‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌کی ئاری، ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های شاهه‌نشاه‌، باڵاده‌ستی ڕه‌گه‌زی فارس، سڕینه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و زمان، کو‌لتوره‌ جیاوازه‌کانی ئێرانی ده‌کرده‌وه‌.[3] مسته‌فا که‌مالیش به‌هه‌مانجۆر ده‌وڵه‌تێکی بوونیادنا که‌ جگه‌ له‌ تورک هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر بوونی نه‌بوو، ڕه‌گه‌زی تورک ڕه‌گه‌زی پاک و باڵا بوو، هه‌موو یاساکان له‌خزمه‌ت تورکدا بوو، هه‌ردوو دیکتاتۆره‌که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و ناسیۆنالیزم و نه‌ژاد په‌رستی کاریان کردووه‌.

مسته‌فا که‌مال له‌سه‌ره‌تاوه‌ خۆی وه‌ک دڵسۆزی دین و خه‌لافه‌ت نیشاندا، بایه‌خێکی زۆری دابوو به‌ بۆنه‌ ئایینیه‌کان بێگومان ئه‌مه‌ش بۆ چه‌واشه‌کاری خه‌ڵکی بوو، هه‌ر بۆیه‌ له‌ وتارێکدا ده‌ڵێت:”به‌یارمه‌تی خودا و لوتفی خودا ده‌بێت له‌پاش ته‌واو کردنی نوێژی هه‌ینی، ئه‌وسا ئه‌نجومه‌نی میللی گه‌وره‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ بکرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له‌ ئێسته‌ به‌دواوه‌ ناوی سوڵتان ده‌هێنرێت و ده‌بێت دوعای سه‌رکه‌وتن و سه‌ربه‌رزی بۆ خه‌لیفه‌ بکرێت، له‌ هه‌موو ناوچه‌کانی وڵاتی زامدار و برینداردا ده‌بێت ده‌ست بکرێت به‌ خوێندنی قورئان و(بخاری)و ڕوو ده‌کرێته‌ ده‌زگاکانی باڵای میللی، پێویسته‌ ئه‌م ئامۆژگاریانه‌ی لێان دواوین بکرێته‌ به‌یانێکی فه‌رمی و بنێردرێت بۆ هه‌موو لایه‌ك و بچوکترین گوندیش ئه‌و به‌یانه‌ی پێ بگات…، داوا له‌ خودا ده‌که‌ین و لێی ده‌پاڕینه‌وه‌ سه‌رمان بخات “[4] به‌ڵام دواتر به‌ تووندی که‌وته‌ دژایه‌تی هه‌موو نه‌ریته‌ ئایینیه‌کان و به‌ره‌نگاریان بوه‌وه‌، مسته‌فا که‌مال ده‌ستی کرد به‌ ڕیشه‌ کێش کردنی هه‌موو نه‌ریتێکی ڕۆژهه‌ڵاتی و گۆڕینی سه‌رتاپای ده‌وڵه‌ته‌که‌ی به‌ سیستمێکی ڕۆژئاوایی، له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت:” پێویسته‌ دره‌ختی ڕۆژئاوا بێنینه‌ وڵاته‌که‌مان، بۆئه‌وه‌ی ئه‌م دره‌خته‌ بژی پێویسته‌ ئه‌و ژینگه‌یه‌شی له‌گه‌ڵدا بێنین که‌تیایدا ژیاوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دره‌خته‌ له‌ شوێنه‌ تازه‌که‌یدا بڕوێ پێویسته‌ ورده‌ ورده‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاوو هه‌واو خۆله‌دا ڕایبێنین که‌له‌ ناوه‌ڕاستی ئاسیاوه‌ له‌گه‌ڵ خۆماندا هێناومانن، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌مانای بچڕاندنی یه‌کجاره‌کی په‌یوه‌ندیه‌کانمان به‌ ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ دێن، په‌یوه‌ندیه‌ک که‌ له‌ سه‌ڵته‌نه‌ت و خه‌لافه‌ته‌وه‌ به‌ میرات بۆمان ماوه‌ته‌وه‌”[5]

 لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، که‌ ناوبراو پشوو درێژ بووه له‌هه‌مبه‌ر نه‌ریته‌کانی کۆمه‌ڵگاو دواتر به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی پیرۆزیه‌کانیان و سه‌پاندنی سیستمێکی مۆدێرنه‌ی ڕۆژئاواگه‌ری، به‌ پێچه‌وانه‌ی ڕه‌زاشا که‌ دیدو بۆچونێکی واقیعبینیانه‌و پشویه‌کی درێژی نه‌بوو که‌ پێویست بوو بۆ گۆڕینی ڕه‌وشه‌ دواکه‌وتوه‌که‌ی ئێران و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی مۆدێرن و جێبه‌ جێ کردنی ئاکاره‌ ڕۆژئاواییه‌کان تیایدا،نه‌ک هه‌رئه‌وه‌نده‌ش به‌ڵکو ڕه‌زاشا بڕواشی نه‌بوو به‌ مه‌رجه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کانی هاتنه‌ دی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن وه‌ک دامه‌زراندنی حوکمه‌تێکی لیبڕاڵ[6] ‌ گه‌رچی هه‌ردوو که‌سایه‌تیه‌که‌ نه‌یانتوانی حکومه‌تێک دابمه‌زرێنن که‌ دیموکراسیه‌کی چه‌سپاو، خاوه‌ن فره‌ مینبه‌ری و داهێنانی ناسنامه‌یه‌کی نیشتیمانی که‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووان بێت، یه‌کسانی، به‌شداری کردنی سیاسی، دابه‌ش کردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ مادیه‌کان، داوای کۆمه‌ڵایه‌تی…هتد تیایدا ڕه‌نگ بداته‌وه‌[7]

که‌مال ئه‌تاتورك کاتێك ده‌ستی کرد بەگۆڕانکاری و مۆدێرنه‌ کردنی تورکیا تا ڕاده‌یه‌ك ئەزمونێکی په‌یدا کردبوو، ئه‌ویش به‌ پشت به‌ستن به‌و ڕیفۆرمانه‌ی، که‌ پێشتر له‌ده‌وڵه‌تی عوسمانیدا ڕوویاندابوو، هه‌موو ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی، که‌ سه‌پاندی هه‌موو بواره‌ جیاجیاکانی گرته‌وه‌ و به‌ یاساش چه‌سپاندی و به‌سیستمی ڕۆژئاوایی کاری کرد، هه‌روه‌ها توانی سه‌رکه‌وتو بێت، به‌ڵام ڕه‌زاشا هه‌موو گۆڕانکاری و نوێ خوازیه‌کی بۆ کۆمه‌ڵگای ئێران له‌ دژایه‌تی کردنی ئاین و پیاوانی ئایینی ده‌بینیه‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌یه‌کی توندی به‌دوای خۆیدا هێنا به‌تایبه‌ت له‌ شاری مه‌شهه‌د، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ سه‌ختتر بوون بۆ ڕه‌زاشا، گه‌رچی ئێرانیش خاوه‌نی شۆڕشی مه‌شروته‌ بوو، به‌ڵام ناوبراو نه‌ی توانی بیکاته‌ بنه‌مای سه‌رکه‌وتنی وه‌ک مسته‌فا که‌مال، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ که‌سایه‌تی ئه‌تاتورك به‌ فلته‌ری سه‌ربازی ئه‌کادیمی تێپه‌ڕی کردبوو، وه‌ك ئه‌فسه‌ر له‌ ڕیزه‌کانی سوپای عوسمانیدا خزمه‌تی کردووه‌ بۆیه‌ شاره‌زا بوو له‌سیاسه‌ت و هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوه‌کانیدا، به‌ پێچه‌وانه‌ی ڕه‌زاشا که‌ له‌ ئه‌کادیمیای سه‌ربازی نه‌یخوێندبوو، ناوبراو له‌ تیپی قه‌زاقی فارسیدا خزمه‌تی ده‌کرد، هه‌موو هه‌وڵێکی بۆ چه‌سپاندنی حوکمی بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی بوو[8]

دەتوانین بە شێوەیەکی گشتی بڵێن، کە هه‌ردوو دیکتاتۆر خاڵی وێکچویان زۆره‌، ئه‌وان بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانیان و چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتیان درێغیان نه‌کردووه‌ له‌ تووندوتیژی و چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی، هه‌ردوکیان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ژێرده‌سته‌یان داوه‌، به ‌تووندترین شێوه‌ش شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌کانی کوردیان سه‌رکوت کردووه‌. قه‌ده‌غه‌ی زمانی کوردی و شوناسی کوردی و تەنانەت ناساندنی کورد به‌ نەتەوەکانی تورك و فارس و بە نکوڵیکردن له‌نه‌ژادی ڕه‌سه‌نایه‌تی نه‌ته‌وایه‌تیان خاڵی هاوبه‌شی هه‌ردوو دیکتاتۆرە.

سەرچاوەی سود لێوەرگیراو:

  • حسێن مه‌ده‌نی: حوسێن مه‌ده‌نی : کوردستان و ئیستراتیجی ده‌وڵه‌تان، به‌رگی دووه‌م، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، هه‌ولێر، 2001.
  • ڕه‌سول هاوار: محەمەد ڕەسول هاوار: کوردو باکوری کوردستان لەدوای شەڕی یەکەمی جیهانیەوە هەتا دوای شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران،بەرگی یەکەم، چاپی دووەم، چاپخانەی خاک ،٢٠٠٦.
  • فه‌رۆز ئه‌حمه‌د و چه‌ند نوسه‌رێکی تر: تورکیا نەبەرد لە پێناوی مانەوەدا، سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، سلێمانی ، ٢٠٠٦.
  • هێمن حمید خورشید: سیاسه‌تی ئێران له‌هه‌مبه‌ر عه‌شیره‌ته‌ کوردیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان(1921-1941) ، نامه‌ی ماسته‌ر بڵاونه‌کراوه‌، زانکۆی سلێمانی، 2015.
  • یاسین سه‌رده‌شتی: کوردستانی ئێران(لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی مێژووییه‌ له‌ جوڵانه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد1939-1979)، چاپی دووه‌م، چاپخانه‌ی سیما، سلێمانی،2011.
  • یا رضا شاه‌ توانست از آتاتورک تقلید کند http/www.mashreghnews.ir

[1] حسێن مه‌ده‌نی: حوسێن مه‌ده‌نی : کوردستان و ئیستراتیجی ده‌وڵه‌تان، به‌رگی دووه‌م، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، هه‌ولێر، 2001، ل154.

[2] آیا رضا شاه‌ توانست از آتاتورک تقلید کند http/www.mashreghnews.ir

[3] هێمن حمید خورشید: سیاسه‌تی ئێران له‌هه‌مبه‌ر عه‌شیره‌ته‌ کوردیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان(1921-1941) ، نامه‌ی ماسته‌ر بڵاونه‌کراوه‌، زانکۆی سلێمانی، 2015 ، ل102.

[4] ڕه‌سول هاوار: محەمەد ڕەسول هاوار: کوردو باکوری کوردستان لەدوای شەڕی یەکەمی جیهانیەوە هەتا دوای شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران،بەرگی یەکەم، چاپی دووەم، چاپخانەی خاک ،٢٠٠٦، ل174-175‌.

[5] فه‌رۆز ئه‌حمه‌د و چه‌ند نوسه‌رێکی تر: تورکیا نەبەرد لە پێناوی مانەوەدا، سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، سلێمانی ، ٢٠٠٦، ل303.

[6] یاسین سه‌رده‌شتی: کوردستانی ئێران(لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی مێژووییه‌ له‌ جوڵانه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد1939-1979)، چاپی دووه‌م، چاپخانه‌ی سیما، سلێمانی،2011 ل48.

[7] هه‌مان سه‌رچاوه‌.

[8] آیا رضاشاه‌ توابست از آتاتورک تقلید کند : http/www.mashreghnews.ir

پۆستی پێشوو

دیالێکتیکی دانپێدانان

پۆستی داهاتوو

نەورۆز وەک جەژنی نەتەوەیی کورد

م.ئاشنا عەلی زادە

م.ئاشنا عەلی زادە

مامۆستا لە بەشی مێژوو/ زانکۆی سلێمانی

پەیوەندیداری بابەتەکان

ئیمپراتۆرییەتی مەغۆل
بەڵگەنامە و ڕوداو

ئیمپراتۆرییەتی مەغۆل

ئایار 27, 2025
54
جەنگی ئەستێرەکان
بەڵگەنامە و ڕوداو

جەنگی ئەستێرەکان

ئایار 5, 2025
58
دامەزراندنی تورکیای هاوچەرخ و ناساندن و جیهانبینی کەمالیزم
بەڵگەنامە و ڕوداو

دامەزراندنی تورکیای هاوچەرخ و ناساندن و جیهانبینی کەمالیزم

ئایار 2, 2025
56

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئازار 2025
د س W پ ه ش ی
 12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31  
« شوبات   نیسان »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە