وەک ئاشکرایە کێبەڕکێی لایەنە ئێراقیەکان و ئاڵۆزی حوکمڕانی و مەتەڵی پشت ئاڵۆزیەکان ئەوە دەردەخەن کە نەخشەی ئێراق و ناوچەکە لەبەردەم گۆڕانکاریەکی نزیک و حەتمی دایە و ئەمەریکا دەبێت بە سیاسەتی دا بچێتەوە سەبارەت بە ئێراقی ئێستا و داهاتوو، گۆڕینی بنچینەیی بۆ ئەو مامەڵەی کە تا ئاستێکی زۆر گوماناویەی کورد و سونە بەو شێوەیە پەراوێز نەخات.
چونکە ئەمەریکا لە لەشکر کێشی بۆ ئیراق و ڕوخاندنی ڕژیمی سەدام سەرکەوتوو بوو بەڵام لە سیاسەت کردن و مامەڵەی لە گۆڕەپانی ئێراقێکی نوێدا شکستی هێنا، ئەو وای دەزانی لە پای ڕوخانی سەدام ئیتر خەڵکی ئیراق بە شیعە شەوە پیزانینیان بۆی دەبێت و جێگای ئومێدی دەبن کە چی لایەنە شیعەکان لە جیاتی پێزانین دژی ئەمەریکا وستانەوەو ئێراقیان تەسلیمی ئێران کردوە و داوای پاشەکشەی هێزەکانیان دەکەن.
بۆیە ئەوەی لە دەستی ئەمەریکا ماوەتەوە چارەسەرکردنی کێشەی یەکجارەکی ئێراقە چونکە ئیراق تا کێشەی کورد و سونە و شیعەی هەبێت ئارامی بە خۆیەوە نابینێ و ئەمەریکا ناگاتە ئامانج و ویستی خۆی ئەویش دابڕانی ئێراقە لە پاشکۆی ئێران.
وا دیارە بۆ ئەوەی بە ڕووسپێتی لە ئێراق دەربازی بێت و بەرژەوەندیەکانی بپارێزێت دەبێت دابەشکردنەکەی بکاتە ئەجیندای سیاسەتی داهاتوی و تا زووە ئێراق بکرێتە سێ دەوڵەتی دوور لە هەژموونی ئـێران، ئەم گۆڕانکاریەش تاڕادەیەک ناوچەکە ئاڵۆز دەکات و دەبێت سەرکردایەتی سیاسی کورد بە تۆکمەیی خۆی بۆ ئەم گۆڕانکاریە ئامادە بکات بۆ ئەوەی نەبێتە پاشکۆی هیچ دەوڵەتیک و کیانی خۆی بپارێزێت.