“پێشەکی”
ئەگەرچی مێژوو لە بنەمادا لەگەڵ ڕابردوودا دەستەویەخەیە و مێژوونووسیی لە ڕەهەندی زەمەنی ڕابردوودا دەگیرسێتەوە بەڵام بێ بوونی ڕەهەندەکانی ئێستە و داهاتوو، فەلسەفەی مێژوونووسیش لێک هەڵدەوەشێتەوە و وەکوو ئەوە وایە کە مرۆڤ کارێکی پووچ و عەبەس بکات تەنها بۆ ئەوەی کارێکی کردبێت و هیچ دەسکەوت و وانەیەکی لێ هەڵنەکڕێنێت. مێژوو بە مانا گشتییەکەی قووڵبوونەوە و هەڵکۆڵینی ڕابردووە، لە زەمەنی ئێستایا بۆ جوانترکردن یان باشترکردنی داهاتوو، کەواتە مێژوو زەمەنە بە هەموو ڕەهەندەکانییەوە. یەکێک لە قەیران و کێشەکانی ئێمەی کورد هەم مێژوو بووە و هەم مێژوونووسی. لەسەرێکەوە مێژوویان بۆمان نووسیوەتەوە و لە سەرێکی دیکەشەوە خۆمان نەمانتوانیوە بەشێوەیەکی ڕەخنەگرانە ڕووبەڕووی مێژووی خۆمان ببینەوە. ئەمە وای کردووە زۆر جار باسی دووپاتبوونەوەی مێژوو لە ناو گوتاری هزری و مەعریفی ئێمەدا بکرێت و بەڕاستیش ناکرێت چاو بەسەری ئەم باسەدا بنووقێنین و وابزانین چونکە ئێستە بۆردومانی کیمیایی ناکرێین ئەوا نەتەوەیەکین لە ناو کارەساتدا ناژین. بۆ ئەم مەبەستە ڕەخنەگریی لە خود باشترین ئامرازە تاکوو بەرچاوڕوونی تەواومان هەبێت لەوەی کە دوژمنمان کێیە و دۆست کامەیە و بەرەو کوێ هەنگاو دەهاوێین.
ئێمە وەکوو کورد ئێستەشی لەگەڵدا بێت بەشیوەی بەردەوام لە دۆخێکی ناجێگیردا بووین، بەڵام دۆخی نەوەتەکان و تەنانەت دوو هەزار تا ٢٠٠٣ و تا ئێستەش هەر کامەیان فۆرمێک لە ناجێگیرییان هەبووە، ئێستە بە هەموو ناجێگیرییەکەوە دەکرێت بڵێین کورد لە زۆر ڕوەوە چاوکراوەتر و سەر و گوێبووترە بۆیە شایستەیە بەنیسبەت کارەساتە نەتەوەییەکانمانەوە بێ گرینگدان بە ناجێگیری و هەر جۆرە پاساوێکی هاوشێوە هەم کەم و کورتی خۆمان لە ڕوودانی کارەساتەکان بخوێنینەوە و هەمیش پلان و پیلانی دوژمنیش بۆ نەتەوە بریندارەکەمان ڕوون بکەینەوە. من پێم وایە ئێمە لە هەموو شتێکدا کۆنسێرڤاتیڤ و پارێزخواز بین ئەوا بەنیسبەت کارەساتە نەتەوەییەکانمانەوە نابێت وا بین، چونکە مێژوویەکە لە برینی نەتەوەکەمان و تا لە ڕای گشتیشدا هەموو لایەنێکی ڕوون نەکرێتەوە ئەوا ئەو چەواشەکاریانەی کە داگیرکەر و هاوکات هەندێک لە لایەنە کوردییەکانی خۆمان دروستکەر و پەرەپێدەری بوون دەبێتە هۆی ئەوەی کە متمانەی نێوان دەسەڵاتی کوردی و خەڵکی برینداری کوردستان بەتەواوەتی کاڵ بێتەوە و پرۆژەی نەتەوەسازیی کە بەم ڕاستبێژی و حەقگۆییە مێژووییەوە بەستراوەتەوە، تەگەرەی تێ کەوێت.
“هۆکار و کرداری هێزەکان”
یه‌کێک له‌و باسانه‌ی که ئێسته‌ش یه‌کلایی نه‌بووه‌ته‌وه و نابێ و هه‌ر ناشکرێت له پانتای مێژوو بخرێته‌وه ده‌ره‌وه ،هۆکاری ڕوودانی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌یه. ڕاسته ئێمه له سه‌ر زام و کێم و زوخی هه‌ڵه‌بجه زۆرمان وتووه و فره‌مان هۆنیوه‌ته‌وه، به ڕێوڕه‌سم، به شیعر و گۆرانی و سروود و لاواندنه‌وه به‌ڵام وردبوونه‌وه له (هۆکار)ی ڕوودانی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه ئاستێکی دیکه‌یه له تێڕامان و به‌دواداچوونی ئێمه بۆ مێژوویه‌ک له زام و برین. کاتێک له هۆکار یان هۆکاره‌کان ده‌پرسین ئایا ئه‌مه به‌و مانایه‌یه که ئه‌گه‌ر هه‌ر هۆکارێکی بزوێنه‌ر و ختووکهدهر له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ئایدۆلۆژیای به‌عسیشدا نه‌بایه به‌عس هه‌ر ئه‌مه‌ی نه‌ده‌کرد؟ له ڕاستیدا وه‌ڵام ئه‌وه‌یه که به‌عس مه‌کینه‌یه‌ک بوو بۆ مه‌رگ و کوشتن و هۆکاره‌کان خۆی له ناو خۆیدا به‌رهه‌می ده‌هێنان، واته به‌عس ستراتیژی جێگیر و نه‌گۆڕی له‌ناوبردنی هه‌ر شتێک بوو له ده‌ره‌وه‌ی ئایدۆلۆژیای به‌عسیزم و عه‌ره‌بی ئیشتراکی، به‌ڵام ئه‌مه به‌و واتایه نایه‌ت که ئێمه پشکی وڵاتانی دیکه و به تایبه‌تی وڵاتێکی وه‌کوو ئێران و کایه‌کردنی له‌گه‌ڵ هەندێ لایەنی کوردی‌دا پشتگوێ بخه‌ین و ڕۆڵی له ختووکه‌دان و هه‌ڵخڕاندنی نه‌خۆشێکی هیستریایی وه‌کوو سه‌دام و عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید نه‌دیو بگرین.
کاتێک هه‌ڵه‌بجه بۆردومان کرا هێزه‌کانی سوپای پاسداران و هێزە کوردییەکان له شار ڕۆشتبوونه ده‌ره‌وه و به پێی وته‌ی هه‌ندێک له شایه‌تحالان که زیندوو ماون و هه‌ندێک که‌سی ڕه‌خنه‌گر و سه‌ربه‌خۆ که‌ین و به‌ین و نهێنییه‌ک له‌م نێوانه‌دا هه‌بووه که ئه‌گه‌ر فێڵ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که بە سەرپشکی سوپای پاسدارانەوە نهکرایات ڕه‌نگه ئه‌و هه‌موو که‌سه ژه‌هراوی نه‌ده‌کران یان با بڵێین ئه‌گه‌ر نیشانه‌کانی هه‌ڕه‌شه و لێدانه‌کانی به‌عس و سووڕانه‌وه فڕۆکه‌ی ناسین یان (شناسایی) پێش چه‌ند ڕۆژێک به‌سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا به هه‌ند وهربگیرایات ڕه‌نگه ژماره‌ی قوربانیان به‌م ڕاده‌یه نه‌بایه‌ت و هه‌لێک هه‌بایه بۆ ده‌ربازکردنی زۆرێک له‌وانه‌ی که که‌وتنه چڕنووکی دێوه‌زمه‌ی ڕه‌شی کیمیایی به‌عس و فاشییه‌تی ئایدۆلۆژییه‌که‌ی. دیارە ئەم باسە هیچ مەبەستێکی جگە لە خۆناسین و ڕەخنەگرتن لە خۆمان لە پشتەوە نییە هێندەی کە بەبیرهێنانەوەی مێژوویەکە کە دەبێت وانەی لێ وەربگرین ئەگینا هەموو هێزە کوردییەکان خاوەنی پشکی باش و خراپ هەن و دەبێت باشەکان پەرە پێ بدرین و یاد بکرێنەوە و خراپی و لاوازییەکانیش ڕەخنە بگیرێن و ڕێگری لە دووپاتبوونەوەیان بکرێت.
ئێمه له کتێبی (چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌کی شاراوه له مێژووی کۆمه‌ڵکوژییه‌کان) له دانانی عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د ده‌خوێنینه‌وه که ئه‌گه‌ر هێزه کوردییه‌کانیش نه‌بونایا ئه‌وا ئێران به ته‌نها هێرشه‌که‌یان بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گاکانی به‌عس له هه‌ڵه‌بجه هه‌ر ئه‌نجام ده‌دا، هێزه کوردییه‌کان وه‌ڵامی ئه‌وه‌یان به هاوکاری ئێران له هێرشی هه‌ڵه‌بجه به ناوی فه‌جری 10دایه‌وه، هه‌ر چه‌نده ئه‌گه‌ر هێزه کوردییه‌کانیش به‌شدارییان نه‌کردایه ئێران خۆی ئه‌و هێرشه‌ی هه‌ر ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌وه‌نده جێگای نه‌ده‌گرت و ئێراق ئه‌وه‌نده زه‌ره‌ری لێ نه‌ده‌که‌وت وه‌کوو باسمان کرد قیاده‌ی هاوکاری له‌گه‌ڵ ئێران کاک شێروان شیروه‌ندی له لایه‌ن سوسیالیسته‌وه قیاده‌ی مه‌یدانیش له سنووری ئه‌حمه‌د ئاوا به‌شداری کرد وه قیاده‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی کاک فهرههیدوون عه‌بدولقادر و مه‌یدانیش کاک شه‌وکه‌تی حاجی موشیر و له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیش مامۆستا مه‌لا عه‌لی و مه‌یدانی و هاوکاری بووه و کاک حه‌مید ئه‌فه‌ندیش قیاده‌ی مه‌یدانی و مه‌سئولی لقی 4 بوو. یه‌کێتیش به هاوکاری ئێران گه‌یشتنه ناو شاری هه‌ڵه‌بجه و پێشوازییه‌کی گه‌رمیان له پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی کردبوو. به‌شێک له‌و هێزانه له هاوپه‌یمانییه‌تی له‌گه‌ڵ ئێران تێیانپه‌ڕاند، گه‌یشتنه قۆناغی بوون به به‌شێک له سوپای ئێران، هه‌ر وه‌ک شه‌هید شه‌وکه‌ت حاجی مشیر ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، له کۆبوونه‌وه‌کاندا بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی وه‌ک هیزێکی ته‌واو ملکه‌چی کۆماری ئیسلامی ئێران گوێڕایه‌ڵ بووه و کاری کردووه، له لایه‌نه‌کانی دیکه زیاتر ملکه‌چی بڕیاره‌کانی ئێران بوونه، له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا لێپرسراوانی ئێران به نوێنه‌ری حیزبه‌کان ده‌ڵێت که بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی هه‌موو بڕیارێکیان سه‌ر به ئێرانه له‌م شه‌ڕه‌دا چونکه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ته‌نها یه‌ک ساڵ بوو دروست بووبوو. چه‌کدارانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنه‌کانیانه‌وه شای و لۆغانهیان له هه‌ڵه‌بجه گێڕاوه، میدیل ئێست وۆچ و چاودێری مافی مرۆڤ له‌م باره‌یه‌وه ده‌نووسن: چه‌کدارانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنه‌وه شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێیان له به‌رده‌م باره‌گای ئه‌من و ئیستیخبارات سازدابوو که بۆ خۆیان داگیریان کردبوو به‌ڵام خه‌ڵکی شار به گشتی له چاوه‌ڕوانیی به‌ڵا و مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌دا بوون، به تایبه‌تی که‌وا له ماوه‌ی 15ی مارتدا فه‌رمان به کارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌کان درا چۆڵی بکه‌ن و بگوێزنه‌وه.
به‌ڵام نامه‌که‌ی خوالێخۆشبوو مه‌لا عوسمان عه‌بدولعه‌زیز ئاماژه‌ی پێچه‌وانه ده‌ده‌ن، حاشا له ڕۆڵیان له به‌شداری له چالاکییه‌که و شایی سه‌رکه‌وتنه‌که ده‌که‌ن، خۆیان ناکه‌ن به شه‌ریکی زیانه‌که، دههرییهکهی به ملی خۆیان ناهێنن و حاشا له چڕینی گۆرانی و گرتنی سه‌رچۆپی و هه‌ڵپه‌ڕکێیه‌که ده‌که‌ن، حاشا له ئه‌ڵاهوئه‌کبه‌ر و ته‌کبیره‌کانی دوای ئازادکردنی شار ده‌که‌ن چونکه ئه‌م چالاکییه دواتر نغرۆبوونی شار و کۆمه‌ڵکوژیی دانیشتووانه‌که‌ی لێکه‌وته‌وه، شکست و زیانی نه‌گبه‌تیش هه‌رده‌م هه‌تیوه، بێ که‌س و دایک و باوکه. پاسدار له چه‌ند ڕؤژ پێش 16ی مارته‌وه هاتنه ناو شاری هه‌ڵه‌بجه و به ئاشکرا تێیدا بینراون؛ وه‌ک باس ده‌کرێ هه‌ندێ له پاسداره ئێرانییه‌کان هه‌ر زوو له 13ی مارته‌وه دزه‌یان کردبووه ناو شاره‌وه و له شه‌وی 15ی مارتدا به ئاشکرا به ناو شه‌قامه‌کاندا نمایشیان ده‌کرد و به یاوه‌ری کورده‌کان سڵاویان له خه‌ڵکی شار ده‌کرد و هاواریان ده‌کرد “الله اکبر خمینی ڕه‌هبه‌ر”. و خۆیان ده‌کرد به ناو ماڵان‌دا و فه‌رمانیان پێده‌کردن نانی شێوانیان بۆ ئاماده بکه‌ن، هه‌ندێک به ماتۆڕ به ده‌وری هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌سووڕانه‌وه، گرتنی هه‌ڵه‌به‌بجه بۆ ئه‌وه نه‌بوو بکرێته سه‌ره‌تایه‌ک بۆ پاککردنه‌وه و ڕاماڵینی به‌عس له هه‌موو کوردستان به‌ڵکه بۆ کردنی بوو به وێستگه‌یه‌ک بۆ گه‌یشتن به شاره‌کانی نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاماژانه.
له ڕاستیدا کتێبی ناوبراو کۆمه‌ڵێک گێڕانه‌وه و به‌ڵگاندنی زاره‌کی و نووسراوه‌یی ده‌خاته ڕوو که له ئهنجامگیرییدا به‌وه ده‌مانبات که به پله‌ی یه‌که‌م ئه‌مه دا‌و و ته‌ڵه‌ی سوپای پاسداران بووه و هێزی زیاتر به‌رپرسیش له‌وێ واته یه‌کێتی نیشتیمانی یان که‌وتووه‌ته داوه‌وه یان ناچار بووه پێملی بڕیاره‌کانی سوپا بێت و ئه‌و زانیارییانه‌ی که هه‌یه نه‌یخاته ڕوو بۆ خه‌ڵک یان هه‌ر ئه‌گه‌ر و ئیمکانێکی دیکه. به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ی که هه‌یه کۆمه‌ڵێک لێڵ و پێڵی و گێڕانه‌وه‌ی دژ به‌یه‌که که من پێم وایه له‌به‌ر شکۆی هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت هه‌موو ئه‌م هێزانه وه‌ڵامده‌ره‌وه بن و لانیکەم وه‌کوو بههادانێکی مه‌عنه‌وی ملکه‌چی زام و برینه‌کانی گه‌لێک بن، ڕۆڵی سوپای پاسداران له هه‌موو ناوچه‌که‌دا و به‌تایبه‌تی له پرۆسه‌ی لێدان له کورد به هه‌موو ماناکانییه‌وه دیار و ئاشکرایه.