“بارودۆخى ناوخۆيى پارت و ڕێكخراوه چه‌پ و ماركسييه‌كان له نێوان ساڵانى 1980- 1991 له باشوورى كوردستان”
له‌ناو شاره‌كاندا چه‌ند گرووپێكى چه‌پ له شێوه‌ى ئه‌ڵقه ڕۆشنبيرى و ڕێكخراو له نێوان ساڵانى( 1980بۆ 1991 )هه‌بوون و هه‌ريه‌كه‌يان به‌جيا و به‌شێوه‌يه‌ك خه‌ريكى ڕاكێشانى ڕۆشنبيرو لاوانى كورد بوون بۆ ناو ڕێكخراو و ئه‌ڵقه ڕۆشنبيرييهكهيان، له‌وانه: (يه‌كێتى تێكۆشانى كارگه‌ران)، كه دواتر په‌يڕه‌وى ماركسيزمى شۆڕشگێڕيان ده‌كرد، له ساڵى 1981 ڕاگه‌يه‌نرا،[1] ئه‌مانه سه‌ره‌تا گرووپێك بوون ئه‌و كتێبانهيان ده‌خوێنده‌وه كه له‌سه‌ر ماركسيزم و چه‌پ نووسرابوون و گوێيان لهڕاديۆى ئه‌لبانيا ده‌گرت، و هه‌وڵياندا بچنه ناو كرێكارانى كارگه‌كانه‌وه، كۆمهڵهيان به ڕێكخراوێكى چه‌پى ناسيۆناليزم ده‌زانى كه به‌هيچ جۆرێك نوێنه‌رايه‌تى چينى كرێكار له كوردستان ناكات[2]، حزبى شيوعيشيان به لاده‌ر له ڕێبازى ماركسيزم ده‌زانى، سه‌باره‌ت به چۆنێتى دروستكردنى ئه‌م ڕێكخراوه عوسمانى حاجى مارف ده‌ڵێت:- “ئه‌و كه‌سانه‌ى كه دامه‌زرێنه‌رى كارگهرانن سه‌ره‌تا له‌دواى ناوه‌ڕاستى ساڵانى 1970وه تا ساڵى 1980 ئه‌ڵقه‌ى ماركسى بوون، به‌دواى چه‌ند چالاكييه‌كى سياسى له ساڵى(1981) ڕێكخراوى كارگهرانيان ڕاگه‌ياند”[3]، بۆچوونى فكرى و سياسى ئه‌م ڕێكخراوه له‌سه‌ر بنه‌ماى بۆچوونه‌كانى ماوتسى تۆنگ وتێزى سێ جيهانى ودژى ئيمپريالى و دژى ڕژێم دامه‌زرابوو، كه به‌دواى ڕه‌خنه‌و باسه‌كانى ماركسيزمى شۆڕشگێڕ له‌و ديدگايانه بۆچوونى هاوڕێيانى كارگه‌ران ئاڵوگۆڕى به‌سه‌ردا هات، دواتر له ساڵى(1985) هه‌ڵوه‌شايه‌وه، سه‌باره‌ت به‌ناوى ڕێكخراوه‌كه‌ش ده‌ڵێت:- “كاتى خۆى لينين ڕێكخراوێكى پێكهێنابوو ناوى (يه‌كێتى تێكۆشانى كارگه‌ران له پێناوى ڕزگارى چينى كرێكاردا)بوو، من ئه‌وبه‌شه‌ى ئهخيرم لابرد ته‌نها يه‌كێتى تێكۆشانى كارگهرانم هێشته‌وه..”[4] دواتر ئه‌وه هاندهريان بوو بۆ ئه‌وه‌ى بچنه‌وه شاره‌كان و له‌ناو كرێكاراندا ده‌ست بكه‌ن به‌ڕێكخستن، له‌و كاته‌شدا له ڕێگه‌ى (ئاسۆى كه‌ريم زه‌ند)ه‌وه په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ ده‌سته‌يه‌كى تر‌ى چه‌پ به‌ناوى(برووسك[5]) كرد و، بڕيارياندا هاوكارى يهكتربكهن و ليژنه‌يه‌ك به‌ناوى (ليژنه‌ى ماركسى قه‌ڵادزێ)چالاكى بكه‌ن، ئه‌وه‌بوو بڕيارياندا وه‌كوو ليژنه‌يه‌ك هه‌ندێك دروشمى دژ به حزبى به‌عس و سياسه‌ته‌كانى له‌سه‌ر ديوارهكانى ناوشارى قه‌ڵادزێ بنووسن، ئه‌وه يه‌كه‌مين چالاكى هاوبه‌شى ئه‌و
دوو ده‌سته‌يه بوو، وه‌كوو دوو ڕێكخراو[6]، دواتر ئه‌م دووڕێكخراوه چوونه ناو (هه‌رێمى(10) جووتياران[7])ه‌وه، كه ڕۆڵێكى كاريگه‌رييان له خۆپيشاندانه‌كانى(24/4/1982)ى قه‌ڵادزێ بينى.[8]
له‌بارى ڕێكخراوهييهوه كارگه‌ران زۆر به‌رفراوان بوو، به‌تايبه‌ت له‌ناو شاره‌كاندا شانه‌كانى ڕێكخستنى گه‌يشتبووه سلێمانى وگه‌رميان، چالاكييه سياسييه‌كانيان خۆى له ده‌ركردنى به‌ياننامه بۆ لايهنگيرى له ڕاپه‌ڕينى جه‌ماوه‌رى و خۆپيشاندانه‌كان ده‌بينيه‌وه، به‌ڵام له سنوورێكى ته‌سكدا، بۆ نموونه له‌سه‌ر خۆپيشاندان له شارى پێنجوێن له‌ساڵى 1980 له دژى كوشتنى شوانێك له لايه‌ن سه‌ربازانى حكوومه‌تى ئێراقييهوه،[9] له‌شارى سلێمانيش بهيانێكيان له‌سه‌ر كاسێت تۆماركردووه و له‌دواى بانگى شێوان ده‌خرايه سه‌ر مايكرۆفۆنى مزگه‌وته‌كان، به‌تايبه‌ت له‌كاتى خوپيشاندانى قوتابيانى سلێمانى له‌ساڵى 1982، ياخود به بۆنه‌ى (1ى ئايارى 1983) بهيانێكيان ده‌ركردووه، شايانى ئاماژه‌يه كارگه‌ران لهپاييزى 1984 به‌هۆى بنبه‌ستى سياسى وڕێكخراوهييهوه هه‌ڵوه‌شايه‌وه.[10] له‌لايه‌كى تره‌وه و هه‌ر له ساڵى 1979وه (به‌ره‌ى ڕزگارى زه‌حمه‌تكێشان(به‌رزه) دروست كرا، لهتشرينى يه‌كه‌مى 1982 وه‌كوو ڕێكخراوێكى هه‌ڵگرى بير‌ى چه‌پ بڕوا به ماركسيزمى شۆڕشگێڕ له باشوورى كوردستان خۆى ڕادهگهيهنێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى سنوورى چالاكييهكانيان له سنوورى ده‌سه‌ڵاتى يه‌كێتييدا بوو، به‌تووندى ده‌خرێنه ژێر چاودێرييه‌وه، به‌مه‌ش لێپرسراوانى ڕێكخراوه‌كه ناچار ده‌بن چالاكييهكانيان بۆ شاره‌كان بگوازنه‌وه، له‌سه‌ر چالاكييهكانيان به‌رده‌وام ده‌بن تا له كۆتايى ساڵى 1985 كه (ڕێكخراوى خه‌باتى كۆمۆنيستى) له لايه‌ن (نه‌جمه‌دينى فه‌قێ عه‌بدولڵا)ه‌وه ڕادهگهيهنرێ ڕێكخستنه‌كانى به‌رزه ده‌چنه ناوييه‌وه، جێى ئاماژه‌يه له شاره‌كانى (سلێمانى، كه‌ركووك، ڕانيه، قه‌ڵادزێ، هه‌ڵه‌بجه و پێنجوێن) وچه‌ند شوێنێكى ديكه دۆست وئهنداميان هه‌بوو،[11] له خۆپيشاندانه‌كانى قوتابيانى ساڵى 1984ى سلێمانى شوێن ده‌ستيان ديار بوو.[12]
يه‌كێكى تر له‌و گرووپ وڕێكخراوه ماركسييانه ڕێكخراوى خه‌باتى سوور بوو، خه‌باتى سوور له لايه‌ن (عه‌بدولوه‌هاب سابير كه‌ريم) و چه‌ند كه‌سێكى چه‌په‌وه دروستكرابوو، چالاكييهكانيان زياتر له خوێندنه‌وه‌ى كتێبه ماركسييه‌كان و دروستكردنى ئه‌ڵقه‌ى ڕۆشنبيرى ماركسيى بوو، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له ئه‌ندامانى ڕێكخراوه‌كه خوێندكاربوون له به‌غدا، په‌يوه‌ندييان به‌هه‌ندێك له‌و خوێندكاره كورده فهيلييانهوه هه‌بوو كه خه‌ڵكى كوت بوون، و له‌هه‌ندێك له شاره‌كانى باشووريش لايه‌نگر و ئه‌نداميان هه‌بوو، يه‌كێكى تر له چالاكييهكانيان ده‌ركردنى بڵاوكراوه‌ى (بزووتنه‌وه‌ى پڕۆليتاريا)بوو،[13]ئه‌م ڕێكخراوه شێوه‌ى ههيكهلى ڕێكخراوه‌يى هێشوويى بوو، سێ كه‌س سه‌ركردايه‌تى ڕێكخراوهكهيان ده‌كرد (عه‌بدولوه‌هاب سابير كه‌ريم، فاروق قه‌مبوور، حه‌سه‌ن سه‌يد باقى)، ماوه‌يه‌ك هه‌ندێك كادريان چووه ده‌ره‌وه و له‌شێنێ باره‌گايان دانا، و خه‌ريكى كارى سياسى و ڕێكخراوه‌يى بوون، وله‌و ماوه‌يه‌دا توانيبوويان په‌يوه‌ندى به ڕێكخراوى(چريكه فيدائييهكانى خه‌لق/ اكثريت[14])ه‌وه كرد، به‌ڵام دواتر به‌هۆى ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى ڕه‌نجده‌رانى كوردستان فشارى خستنه‌سه‌ر، و دواتريش كه‌سى يه‌كه‌مى ڕێكخراوهكهيان (عه‌بدولوه‌هاب سابير كه‌ريم) له لايه‌ن حكوومه‌تى ئێراقه‌وه ده‌ستگيركراو زيندانى كرا، پاشماوه‌ى ڕێكخراوه‌كه هاتنه‌وه ناو شاره‌كان، پاش ماوه‌يه‌ك عه‌بدولوه‌هاب له زيندان له سێداره‌درا[15]، دواتر فاروق عومه‌ر وهليش گيراو له سێداره‌درا، به‌مه‌ش ڕێكخراوه‌كه له كار‌و چالاكى وه‌ستا، په‌يوه‌ندييه‌كان پچڕا،[16] هه‌رچه‌نده دواتر “محه‌مه‌د سابير كه‌ريم” ويستى درێژه بهكاروچالاكييهكانى ڕێكخراوه بدات، به‌ڵام به‌هۆى فشاره‌كانى يه‌كێتييه‌وه نه‌يتوانى به‌رده‌وام بێت و ئه‌ويش گه‌ڕايه‌وه بۆ ناوشارو وازى هێنا.[17]تا دواى ڕاپه‌ڕين ڕێكخراوه‌كه له‌هه‌موو چالاكييه‌ك وه‌ستاو دواتر ده‌ستى كرده‌وه بهچالاكيى سياسى و ڕێكخراوه‌يى. يه‌كێكى تر له‌و ڕێكخراوه چه‌په ماركسييانهى تر (گرووپه ماركسييه لينينيهكانى ئێراق/ ڕێكخراوى كار) بوو، كه له كۆتايى ساڵى 1978و سه‌ره‌تاى 1979 دروستبووه، ناوى ڕێكخراوه‌كه( گرووپه ماركسييه لينينيهكانى ئێراق)بوو، به‌ڵام له‌ناو خه‌ڵك و گرووپه‌كانى ديكه‌دا هه‌ر به‌ناوى ڕێكخراوى كاره‌وه ده‌ناسرا، چونكه بڵاوكراوهكهيان ناوى(العمل)بوو واته كار[18]، گرووپێكى بچووك بوو، باوه‌ڕيان به خه‌باتى چه‌كدارى نه‌بوو، شارييان به بنكه‌ى خه‌بات و خۆپيشاندان وڕاپهڕين ده‌زانى، تاساڵى 1985به‌رده‌وام بوو، دواتر له‌گه‌ڵ گرووپێكى ديكه به‌ناوى (خه‌باتى پڕۆليتاريا) به‌رده‌واميان به چالاكييهكانيان دا.[19]
جگه‌له‌م ڕێكحراوانه كه چالاكييهكانيان زياتر له شاره‌كاندا بوو، له كۆتايى ساڵى 1979 وسه‌ره‌تاى 1980 (ڕێكخراوى برووسك) له‌ناوچه‌كانى (پشده‌ر وبتوێن) دامه‌زرا[20]، له لايه‌ن هه‌ريه‌كه له “ساڵح مه‌لا دهڵگهيى” ناسراو به نادر عه‌بدولحه‌ميد، م.عه‌بدولڵا ساڵح (مامۆستا عه‌بده، م.محه‌مه‌د سوڵتان، سه‌عيد مه‌لا عه‌بدولڵا)[21]، ئه‌ويش له‌ناو جه‌رگه‌ى كێشمه‌كێش وململانێى تووندى له‌مێژينه‌ى نێوان جووتياران و ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گه‌كانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره چه‌كه‌ره‌ى كرد‌و دواتريش هێزێكى چهكداريان له ناو يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستاندا به‌ناوى تيپى(63)جووتياران دروستكرد[22]، كه كه‌سه سه‌ره‌كى و لێپرسراوهكانى تيپه‌كه كه‌سانى چه‌پ وماركسى بوون و له ڕوانگه‌ى چيايهتييهوه ده‌يانڕوانييه په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان جووتياران و ئاغاكانى ناوچه‌كه، به‌ڵام دواتر له ئه‌نجامى زياد بوونى ده‌سه‌ڵاتى ئاغا‌كان له‌ناو تيپهكانى پێشمه‌رگه‌ى يه‌كێتى و نه‌گه‌يشتنه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى و كۆمه‌ڵه‌ى ڕه‌نجده‌رانى كوردستان وازيان هێنا، به‌وه‌ش له ساڵى 1982 شتێك به‌ناوى ڕێكخراوى برووسك و تيپى 63ى جووتياران نه‌ما و لێپرسراوان و هه‌ندێك له ئه‌ندامانى تيپه‌كه به نهێنى گه‌ڕانه‌وه شاره‌كان و ئه‌ڵقه‌ى ڕۆشنبيرى چه‌پى ماركسييان پێك هێنا.[23]
به‌شێك له‌م گرووپ و ده‌ستانه‌ى كه له‌ناو شاره‌كاندا بوون، كه‌وتنه ژێر كاريگه‌رى نووسين وئهدهبياتى حزبى كۆمۆنيستيى ئێران(كۆمه‌ڵه)، ونووسينهكانى(مه‌نسوورى حيكمه‌ت)و ماركسيزمى شۆڕشگێڕ.[24] له ناوه‌ڕاستى هه‌شتاكان به‌دواوه هه‌م چالاكى ئه‌و گرووپ و ڕێكخراوه چه‌پانه زياتر به‌ديار ده‌كه‌وێت، و هه‌ميش ڕيكخراوى تر له‌ناو شاره‌كانى باشوورى كوردستان دروست بوون، له‌وانه: (ڕێكخراوى ڕه‌وتى كۆمۆنيست[25]) له‌ساڵى 1985، كه له‌شارى سلێمانى و زۆربه‌ى شارۆچكه‌كانى كوردستان ڕێكخستنى هه‌بوو، (ئه‌ڵقه‌ى كۆمۆنيستى بڵێسه)( 1985_1989) دواتر ناوه‌كه‌ى گۆڕا بۆ (ده‌سته‌ى كرێكارانى پێشڕه‌و)، كه ئه‌ڵقه‌ى سه‌ره‌كى له شارى سلێمانى بوو، به‌ڵام ئه‌نداميان له شارى كه‌لاريش هه‌بوو، به نووسراو وه‌ڵامى بڕيارى حكوومه‌تى ئێراقيان داوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به چينى كرێكار وه‌ك هه‌ڵوێستێك[26]، يه‌كێكى تر له ڕێكخراوه چه‌په ماركسييهكانى تر‌ى ئه‌م قۆناغه(كرێكارانى كۆمۆنيست)بوو له (1986_1991) له‌ژێر كاريگه‌رى حزبى كۆمۆنيستى ئێران بووه، باوه‌ڕيان به چوونه شاخ نه‌بوو، له‌شارى سلێمانى چالاكيان هه‌بوو، ديارترين كه‌سه‌كانى ئه‌م ڕێكخراوه “ئاسۆ كه‌مال، ڕێنوار جه‌بار، ئاسۆ ئيسماعيل ولوقمان” بوون له‌شارى سلێمانى[27]، ئه‌وه‌ى زۆر دياره له چالاكى ئه‌مانه ئه‌وه‌يه كه دوو مانگرتنيان له به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى كاره‌باى شاروشارۆچكه ولادێكانى سلێمانى و سێ مانگرتنى ديكه‌شيان له كارگه‌يه‌كى بچووكى شيرينى له‌ناو شارى سلێمانى به‌ناوى (كارگه‌ى گوڵزار) ئه‌نجامداوه.[28]ئه‌مه‌و جگه‌له ده‌ركردنى ناميلكهيهك له(14/1/1988) به‌ناوى (با بۆ ئازادى زيندانيانى سياسى ڕاپه‌ڕين)، كه تيايدا داواى خه‌بات بۆ ئازادكردنى زيندانيانى سياسى ده‌كات له زيندانه‌كانى حزبى به‌عس و باس له‌و تاوانانه ده‌كات كه به‌رانبه‌ر زيندانيانى سياسى ده‌كرێت، له‌م باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى:”دڕنده‌يى هێرشى ڕ‌ژێمى به‌عسى فاشست گه‌يشتۆته ئه‌وپه‌ڕى خۆى، نزيكه‌ى 1600كه‌سى ئازاديخواز ومرۆڤى به‌شه‌ره‌فى له‌ژێر ته‌وقى كاره‌بايى وپه‌ت وشێوه وئامڕازى تر كه بۆله‌ناوبردنى مرۆڤ ته‌رخان كراوه، ته‌نانه‌ت بێ حورمه‌تى سه‌رمايه‌دارى گه‌يشتۆته ئه‌و ڕاده‌يه‌ى كه ئهوكهسانهى چوون ته‌رمى ڕۆڵه‌كانيان وه‌ربگرن، 25دينارو چه‌ند پهنجاييهكيان لێ سه‌ندوون….”.[29]
سەرچاوە:
[1] د.ئه‌حمه‌د حه‌مه ئه‌مين ئۆمه‌ر، ڕه‌وتى چه‌پ…، ل203-204.سه‌باره‌ت به دامه‌زرێنه‌رانى ئه‌م گرووپه ئاسۆى زه‌ند ده‌ڵێت:”له‌دواى ساڵى1981وه كه‌وتينه ژێر كاريگه‌رى كۆمه‌ڵه‌ى ئێران، له سه‌فه‌رێكدا من وعوسمانى حاجى مارف وجه‌بار مستهفاو به‌ختيار مسته‌فا چووين بۆ لاى كۆمه‌ڵه له‌وێ(عه‌بدولڵاى موهته‌دى،فاروق باباميرى ودكتۆر جه‌عفه‌رى شهفيعيمان بينى ودانيشتين وكهوتينه گفتوگۆ له‌گه‌ڵيان، چه‌ند پرسيارێكيان له ئێمه كرد وه‌ك ئه‌وه‌ى چۆن سۆسياليزم له جيهاندا سه‌يرده‌كه‌ن، له‌يه‌ك ناوچه‌دا يان سه‌رتاسه‌رى، هه‌ر له‌وێ مهنسوى حيكمهتمان بينى و گفتوگۆمان له‌گه‌ڵدا كرد، و هانى داين كه ڕێكخستنێك دروست بكه‌ين، و پاشان پێى گوتين ده‌توانن به (5)كه‌س ڕێكخستنێك دروست بكه‌ن، پاشان د.جه‌عفه‌ر گوتى چۆن ده‌بێت ئێوه ناوتان نه‌بێ، دواتر كههاتينهوه له‌ڕێگا ئه‌و ناوه‌مان هه‌ڵبژارد(كارگه‌ران)”. چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئاسۆى كه‌ريم زه‌ند، 9/5/2023، سلێمانى.
[2] بڕوانه: كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر، جه‌بار مسته‌فا1952-2018، ته‌مه‌نێك تێكۆشان، چ1، بێ شوێنى چاپ، 2019، ل131.
[3] چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ عوسمانى حاجى مارف، 14/8/2022، سلێمانى.
[4] چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ عوسمانى حاجى مارف، عوسمانى حاجى مارف (ئه‌مجه‌د غه‌فوور) (16/1/1954) لە سلێمانی لە دایکبووە، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تییه له حیزبى كۆمۆنیستى كرێكارى عێراق، له به‌غداد كۆلێژى ڕامیارى و یاساى ته‌واو كردوه، له حه‌فتاكانه‌وه پێوه‌ندی كردوه به ئهڵقهیكى چند كه‌سی له فكرى ماركسیستى،دواى كارگه‌ران له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێيه‌كى دا ڕه‌وتى كۆمۆنيست دروست ده‌كه‌ن، ساڵی (1993)، به به‌شداری چه ند گرووپ و ڕێكخراوێكى تری چه‌پ و كۆمۆنیستی توانییان (حیزبى كۆمۆنیستی كرێكاری عێراق) پێكبهێنن، ساڵی (2008)، (حیزبى كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان) پێك ده‌هێنن، لە ئێستادا سکرتێرى کۆمیتەى ناوەندى حیزبى کۆمۆنیستى کرێکارى کوردستان. چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ناوبراو، 11/8/2022، سلێمانى؛ بيژه‌ن ئه‌حمه‌دى، عوسمانى حاجى مارف(سكرتێرى كۆميته‌ى ناوه‌ندى حزبى كۆمۆنيستى كرێكاريى كوردستان)، بێ شوێنى چاپ، 2020، ل64-65.
[5] ئه‌م ڕێكخراوه له كۆتايى ساڵى(1979) له لايه‌ن سه‌عيدى مه‌لا عه‌بدولڵا، ساڵح ملا دهڵگهيى(نادر عه‌بدولحه‌ميد)، محه‌مه‌د سوڵتان و عه‌بدولڵا ساڵح(خاڵه عه‌بده)، دروستكرا، ئه‌م ڕێكخراوه چه‌پ بوو، يه‌كێتى وه‌كوو هێزێكى شۆڕشگێڕ ته‌ماشا ده‌كرد، هه‌ر بۆيه دواتر په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ يه‌كێتى نيشتمانى كوردستاندا داده‌مه‌زرێنن و دواتريش هه‌رێمى(10)جووتياران پێك دێنن. بۆ زياتر بڕوانه: عه‌بدولڵا ساڵح، ته‌مه‌ن وئه‌زموون، چاپى يه‌كه‌م، چاپخانه‌ى پاشا، سلێمانى، 2021، ل96ودواتر.
[6] چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئاسۆى كه‌ريم زه‌ند، 9/5/2023، سلێمانى.
[7] هه‌رێمى(10)جووتياران له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 1982 دواى يه‌ك دوو دانيشتن له‌نێوان ڕێكخراوى برووسك(سه‌عيدى مه‌لا عه‌بدولڵا وعهبدولڵا ساڵح و ساڵح مه‌لا دهڵگهيى) و يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان (جه‌لال تاڵه‌بانى ونهوشيروان مسته‌فا وملازم عومه‌ر)پێكهات، ئه‌م هه‌رێمه له لايه‌ن ههيئهتێكهوه كه پێكهاتبوون له: (ساڵحى مه‌لا دهڵگهيى، مه‌لوود هيرۆيى، مه‌حموود ڕازانى، سه‌عيدى مه‌لا عه‌وڵاو عه‌بدولڵا ساڵح)، سه‌ره‌تا له ناوچه‌ى دوكانان لاى گوندى بێورێى خواروو نيشته‌جێ ده‌بن، دواتر له‌كاتى دروستكردنى تيپهكانى پێشمه‌رگه، ئه‌م هه‌رێمه ده‌كرێته (تيپى 63ى جووتياران)، دواتر كارگهرانيش له ڕێگه‌ى ئه‌و په‌يوه‌ندييه‌ى كه‌له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى برووسك هه‌يبوو هه‌ندێك كادريان هاته ناو تيپهكهوه، هه‌وره‌ك ئاسۆى كه‌ريم زه‌ند ده‌ڵێت: هه‌رێمى جووتياران بووبه سه‌كۆيه‌كى پاڵپشت ونمونهيى بۆ ئێمه‌ى كارگه‌ران وزۆر كه‌سانى تر‌ى ماركسى وچه‌پ .. بڕوانه: عه‌بدولڵا ساڵح، س.پ، ل13ودواتر؛ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئاسۆى زه‌ند، 9/5/2023، سليمانى؛ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ م.ساڵح عه‌بدولڵا، به‌شى يه‌كه‌م، له‌ڕێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه.پاش ماوه‌يه‌ك له كاروچالاكى سياسى وسه‌ربازى، سه‌ركرده‌كانى ئه‌م تيپه بۆ لێپرسينه‌وه به تۆمه‌تى (عێراقچێتى)ودروستكردنى ڕێكخراوى نهێنى له‌دژى كۆمه‌ڵه ويهكێتى له ناو جووتياراندا، هه‌ريه‌ك له(عه‌بدولڵا ساڵح وئاسۆى كه‌ريم زه‌ند ود.عوسمان وساڵح مه‌لا دهڵگهيى)ده‌ستيان له‌كاركێشايه‌وه وههريهكهيان دواتر بهلايهكدا ڕۆشتن، به‌مه‌ش كۆتايى به‌كارو چالاكييه‌كانى برووسك وكارگهران له‌ناو تيپهكهدا هات. بڕوانه: عه‌بدولڵا ساڵح، س.پ، 181-184؛ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ م.عه‌بدولڵا ساڵح، سه‌رچاوه‌ى پێشوو.
[8] شه‌وى (23له‌سه‌ر24/4/1982) مهفرهزهيهك له هه‌رێمى جووتياران به فه‌رمانده‌يى(جه‌لالى مينهبهگ) نێردرايه ناوشار، وپهيامى ڕاپه‌ڕين وپشتيوانيان به‌گوێى خه‌ڵكى شاردادا، ئه‌و پهيامه( ساڵح مه‌لا دهڵگهيى، عه‌بدولڵا ساڵح وئاسۆى كه‌ريم زه‌ند) ئاماده‌يان كردبوو، وه به‌ده‌نگى ئاسۆى كه‌ريم زه‌ند خرايه سه‌ر كاسێت وكاسێتهكهش خرايه سه‌ر بڵندگۆى مزگه‌وتى كاره‌با، كه ئه‌مه‌ش بووه يه‌كێك له هۆكاره‌كانى جۆشدانى ئه‌و ڕاپهڕينه، شايانى باسه كارگه‌ران پێشتر له هه‌ندێك له شاره‌كانى تر‌ى كوردستان، وه‌ك خۆپيشاندانه‌كه‌ى پێنجوێن له هاوينى(1980) دواتريش له خۆپيشاندانه‌كه‌ى نه‌ورۆزى 1982له سلێمانى، ڕابه‌رى جه‌ماوه‌ريان كردبوو، وه كۆنتڕۆڵكردنى بڵندگۆى مزگه‌وته‌كان وبهكارهێنانيان بۆ هاندانى جه‌ماوه‌ر وه‌ك شێوازێك به‌كارهێنابوو، ڕاپه‌ڕينى قه‌ڵادزێش له‌و ئه‌زموونه كه‌ڵكى وه‌رگرت. بڕوانه: عه‌بدولڵا ساڵح، س.پ، ل144؛ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئاسۆى كه‌ريم زه‌ند، 9/5/2023، سلێمانى؛ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ مامۆستا عه‌بدولڵا ساڵح، سه‌رچاوه‌ى پێشوو.
[9] بۆزياتر بڕوانه: محه‌مه‌د ساڵح حه‌مه‌لاو، له يادى22ساڵه‌ى ڕاپهڕينه جهماوهرييهكهى شارى پێنجوێندا( ئه‌و ده‌مانه‌ى جه‌ماوه‌ر وپێشمه‌رگه وانه‌ى ئازادى ده‌ڵێنه‌وه)، سلێمانى نوێ، ژ(33)، يه‌كشه‌ممه، 28/7/2002، ل5؛ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ موئهيد ئه‌حمه‌د،(به‌شى يه‌كه‌م)، 7/ 6/2022، سلێمانى. ناوى ته‌واوى(عه‌لى محه‌مه‌د فه‌ره‌ج عه‌بدولڵا)يه وله‌ساڵى(1952) له‌شارۆچكه‌ى پێنجوێن له‌دايك بووه، له‌ساڵى 1976دا كۆلێجى ئهندازيارى زانكۆى به‌غدادى ته‌واوكردووه، دواى هه‌ره‌سى شۆڕش له‌ساڵى(1975) له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه‌دا بوو كه به‌خه‌تى عێراقچى ناوزه‌ند ده‌كران، دواتر كارگه‌ران دروست ده‌كه‌ن، له‌ساڵى 1985يشدا له دواى دروستكردنى ڕه‌وتى كۆمۆنيست، ده‌بێته ئه‌ندامى ناوه‌ندى ڕه‌وت، له‌كاتى دروستكردنى (حككع)دا له‌و (10)كه‌سه‌بوو كه حككعيان دروستكرد، دواتريش ده‌بێته ئه‌ندامى(م.س)، ههتاوهكووكۆتايى ئه‌و قۆناغه به‌رده‌وام بوو. ئێستا ڕێكخه‌رى حزبى به‌ديلى شيوعى عێراقه.
[10] سالار ڕه‌شيد، مێژووييهك له يادهوهرييدا، ديدار سه‌باره‌ت به مێژووى چه‌پ و كۆمۆنيزمى نوێ له كوردستاندا، چ1، ده‌زگاى چاپ وپه‌خشى سه‌رده‌م، سلێمانى، 2015، ل53-58،93-102.
[11] سالار ڕه‌شيد، سه‌رچاوه‌ى پێشوو، ل154.
[12] هه‌مان سه‌رچاوه، ل154.
[13] چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن سه‌يد باقى، 17/10/2023، له ڕێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه، حه‌سه‌ن سه‌يد باقى، له ساڵى 1958 له‌شارى هه‌ڵه‌بجه له‌دايك بووه، قۆناغه‌كانى سه‌ره‌تاى وناوه‌ندى هه‌ر له‌و شاره ته‌واوكردووه، به‌هۆى كه باوكييه‌وه كه كادرى حزبى شيوعيى عێراق بوو، بووبه ئه‌ندامى يه‌كێتى قوتابيانى عێراقى سه‌ربه حشع، پهيمانگاى ته‌كنه‌لۆجى له به‌غدا ته‌واوكردووه، و يه‌كێك بووه له كادره سه‌ره‌كييه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى خه‌باتى سوور، و له هه‌موو وێستگه‌كانى خه‌باتى ئه‌و ڕێكخراوه به‌شدار بووه و له‌دواى له سێداره‌دانى عه‌بدولوه‌هاب سابير كه‌ريم، وله ساڵى 1991دووباره كۆمه‌ڵه‌ى خه‌باتى سوورى دروستكردۆته‌وه و چالاكيى وسياسى وڕێكخراوهيى تاوه‌كوو 1995 به‌رده‌وام بوو، دواتر چۆته ده‌ره‌وه وتاوهكوو ئێستا له ئه‌ڵمانيا نيشته‌جێيه.
[14] مێژووى دروست بوونى ئه‌م ڕێكخراوه له ئێران‌دا بۆ سه‌ره‌تاى حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى ڕابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌ويش له ئه‌نجامى يه‌كگرتنى دوو گرووپ چه‌پى ماركسى بوو كه لايهكيان له لايه‌ن بێژهنى جه‌زه‌نى(1935-1974) سه‌رۆكايه‌تى ده‌كرا ئه‌وى تريان له لايه‌ن گرووپێكى ماركسى بوون وپێشتر بيروباوه‌ڕێكى مهزهبيان هه‌بوو، له لايه‌ن مه‌سعوود ئه‌حمه‌دى زاده(1947-1972) سه‌رۆكايه‌تى ده‌كرا، له دواى ڕووداوى(سياهكهل له19/2/1970) له‌ساڵى 1972 پاشماوه‌ى ئه‌م گرووپه يه‌كيان گرت وخۆيان ناونا(چريكى فيدايى خه‌ڵك)، له‌دواى شۆڕشى گه‌لانى ئێران و ئه‌و ڕووداوه سياسيى وسهربازييانهى كه هاتنهكايهوه بيروبۆچوونى جياواز له‌سه‌ر به‌رخۆدانى چه‌كداريى وبهشداريى چريك له ڕووداوه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان چريكهكان بوون له پلينۆمى يه‌كه‌مى ڕێكخراوه‌كه له تشرينى يه‌كه‌مى 1979 له تاران بوون به دووبه‌شه‌وه به‌شێكيان به‌ناوى( ئهكسهريهت) له لايه‌ن(فروغ نيگهدار1946-1983) سه‌رۆكايه‌تى ده‌كرا. ( بۆ زياتر بڕوانه: ژيلوان له‌تيف يار ئه‌حمه‌د، مێژووى بزاڤى چه‌پ له ئێران(هه‌ڵوێستى به‌رانبه‌ر به دۆزى كورد له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان)، چاپخانه‌ى حه‌مدى، له بڵاوكراوه‌كانى ده‌زگاى ئايديا، 2017، ل221ودواتر).
[15] عه‌بدولوه‌هاب له (8/8/1986) له‌و ماڵه‌ى تێيدابوو ده‌ستگيركرا، له ڕۆژى(29/12/1986) له بهندينخانهى (ئه‌بوغرێب)له‌سێداره‌دراوه.( بۆ زياتر بڕوانه: گۆڤارى شه‌هيد، ژماره(18) نيسانى2003، ل16ودواتر).
[16] چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن سه‌يد باقى، سه‌رچاوه‌ى پێشوو.
[17] چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د سابيركهريم، 25/8/2022، سلێمانى.
[18] چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ زاهير باهير، 21/9/2023، سلێمانى.
[19] سالار ڕه‌شيد، سه‌رچاوه‌ى پێشوو ، ل122-132.
[20] چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ نادر عه‌بدولحه‌ميد، به‌شى يه‌كه‌م، 23/5/2022، سلێمانى.
[21] چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ مامۆستا عه‌بدولڵا ساڵح، 4/1/2023، له ڕێگه‌ى ئينته‌رنێته‌وه؛ عه‌بدوڵڵا ساڵح، ته‌مه‌ن وئه‌زموون (گۆشه‌يه‌ك له بيره‌وه‌رييه‌كانى عه‌بدولڵا ساڵح ناسراو به مامۆستا عه‌بده(خاڵه عه‌بده)، بێ شوێنى چاپ، 2012، ل96-97.
[22] يه‌كه‌مجار ناوى هه‌رێمى (10)ى جووتياران بوو، دواى دانيشتن له‌گه‌ڵ سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى بڕياردرا سه‌كردايه‌تى هه‌رێمه‌كه له‌ڕێگه‌ى ليژنه‌يه‌كه‌وه بێت، كه پێك هاتبوو له( ساڵح مه‌لا دهڵگهيى، سه‌عيد مه‌لا عه‌بدولڵا، مه‌حموود ڕازانى، مه‌ولود هێرۆيى..)، چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ مامۆستا عه‌بدولڵا ساڵح، بۆ زياتر له‌سه‌ر چۆنێتى دروست بوونى په‌يوه‌ندى ڕێكخراوى برووسك ويهكێتى و تيپى جووتياران بڕوانه: عه‌بدولڵا ساڵح، سه‌رچاوه‌ى پێشوو، ل133-141.
[23] چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ نادر عه‌بدولحه‌ميد، سه‌رچاوه‌ى پێشوو.
[24] بڕوانه: بيژهنى كهريمى، بزووتنه‌وه‌ى چه‌پ له ئێران وكوردستان (گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئازه‌ر مودهريسى)، بێ شوێنى چاپ، 2022، ل93.
[25] موئهيد ئه‌حمه‌د له به‌هارى 1984 نووسراوێكى ڕه‌خنه‌يى له‌سه‌ر گفتوگۆودانووستانهكانى نێوان يه‌كێتى وحكوومهتى عێراق ده‌نووسێت، به‌ناوى( ناسيۆنال ڕيفۆرميستى بۆرژوازى ومهسهلهى ميللى گه‌لى كورد)، به‌ناوى( كۆمۆنيست)ه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه، دواتر ئه‌م نووسينه بووه ده‌ستپێكى ده‌ركه‌وتنى ڕێكخراوێكى ديكه له ده‌روونى كارگه‌ران، دواتريش نووسنێكى تربهناونيشانى( يه‌كێتى تێكۆشانى كارگه‌ران وپڕۆسهى بنبه‌ست بوون) به‌ناوى (ڕه‌وتى كۆمۆنيست)ه‌وه ده‌نووسن. چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ موئهيد ئه‌حمه‌د، 7/6/2022، سلێمانى، هه‌روه‌ها سالار ڕه‌شيد له بيرهوهرييهكانييدا نووسيويه‌تى:”له ڕێكه‌وتى 21/3/1984) يه‌كێتى به‌بۆنه‌ى نه‌ورۆزه‌وه له سورداش ئاهه‌نگێكى گه‌وره‌ى سازكردبوو، پاشان نووسراوێك به‌نێوى(بۆرژواناسيۆنال-ڕيفۆرميستى كورد)له لايه‌ن گرووپێكه چه‌په‌وه بڵاوكرايه‌وه، ڕه‌خنه له يه‌كێتى وبزووتنه‌وه‌ى ناسيۆناليستى كوردستان ده‌گرێت، ئه‌م نووسراوه به‌شێوه‌ى ناميلكه چاپكراوله ژێرنێوى (كۆمۆنيست)دا بڵاوكرايه‌وه، سه‌ره‌تا نه‌ده‌زانرا كۆمۆنيست چييه، وه‌لێ دواتر مه‌علووم بوو كه ئه‌مه لهتێكى يه‌كێتى خه‌باتى تێكۆشانى كارگه‌رانه ولهپاشا نێوى خۆى نا(ڕه‌وتى كۆمۆنيست). بڕوانه: ئهوكاروانهى بۆ هه‌وارى ئێمه نه‌چوو، چاپخانه‌ى تاران، 2020، ل362.
[26] سالار ڕه‌شيد، س,پ، ل25ودواتر.
[27] چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئاسۆ كه‌مال، 3/1/2024، سلێمانى. ئاسۆ كه‌مال ساڵی 1965لە شاری سلێمانی لە دایک بووەو قۆناغەکانی خوێندنی لە شاری سلێمانی تەواوکردووەو دواتر لە بەشی هەندەسەی میکانیک لە شاری بەغداد وەرگیراوه، لە سەرەتای لاوێتیەوە تێکەڵی سیاسەت بووەو بۆتە ئەندامی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان تا کاتی دانووستانەکانی نێوان یەکێتی و حکوومەتی عێراق. دواتر وازیهێناوەو لەگەڵ چەند هاوڕێیەکییدا کۆمەڵەی کرێکارانی کۆمۆنیستییان پێکهێناوە..لە کاتی ڕاپەڕین وشووراکان و دواتریش ڕۆڵی بەرچاوی لە نێو کۆڕ‌و کۆمەڵی چەپ وحزبی کۆمۆنیست‌دا بنیوە، ئێستاش سەرقاڵی نووسینەو چەند پەرتوکێکی نووسیوەو له وڵاتى به‌ريتانيا نيشتهجێێه.
[28] سالار ڕه‌شيد، س,پ، ل183-186.
[29] بڕوانه: كرێكارانى كۆمۆنيست، با بۆ ئازادى زيندانيانى سياسى ڕاپه‌ڕين، كۆميته‌ى وريا، 14/1/1988، ل3.
ئاماده‌كردنى: دكتۆر ژيلوان عه‌بدولڵا هه‌ڵه‌دنى